WEBVTT 00:00:07.318 --> 00:00:09.003 سڵاو، پیرۆزە! 00:00:09.003 --> 00:00:10.872 یانەسیبێکت بردەوە، 00:00:10.872 --> 00:00:14.374 بەڵام خەڵاتەکە پاره‌ی نه‌خت یان گه‌شتێكی دەریایی نایاب نییە. 00:00:14.374 --> 00:00:18.228 بەڵکو پۆستێکە لە دەزگای یاسا دانانی وڵاتەکەت. 00:00:18.228 --> 00:00:20.446 و تۆ تەنیا کەس نیت کە بەخت یاوەرت بووە. 00:00:20.446 --> 00:00:24.547 یاسادانەرەکانی ھاوپیشەشت بە ھەمان شێوە دەست نیشان کراون. 00:00:24.547 --> 00:00:27.666 لەوەیە ئەم وەک شێوازێکی سەیری بەڕێوە بردنی حکومەت بێتە بەر چاو، 00:00:27.666 --> 00:00:29.725 ھەر واز لە دیموکراسیەت بھێنە. 00:00:29.725 --> 00:00:32.960 ھەڵبژاردن بە کڕۆکی دیموکراسی دادەنرێت، وایە؟ 00:00:32.960 --> 00:00:37.489 باشە، دانیشتوانی ئەسینا، کە داهێنەری وشەی دیموکراسین، تێڕوانینێکی تریان ھەبووە. 00:00:37.489 --> 00:00:42.271 لە ڕاستیدا، ھەڵبژاردن ڕۆڵێکی بچووکی لە دیموکراسیەتی ئەسینا ھەبوو، 00:00:42.271 --> 00:00:49.564 زۆربەی ئۆفیسەکانی دەسەڵات بە یانه‌سیبی هه‌ ڕەمەکی له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كان پڕدەکرانەوە. 00:00:49.564 --> 00:00:52.680 بە پێچەوانەی دیمەکراسیەتی نوێنەرایەتی ئەمڕۆ، 00:00:52.680 --> 00:00:57.274 دەنگدەر سەرکردە ھەڵدەبژێرێت بۆ داڕشتنی یاساکان و بڕیاردان لە بڕی دەنگدەران، 00:00:57.274 --> 00:01:00.903 دیموکراسیەتی سەدەی پێنجەھەمینی ئەسینا دیموکراسیەتی ڕاستەوخۆ بوو 00:01:00.903 --> 00:01:02.965 ھانی بەشدارانی فراوانی دەدا 00:01:02.965 --> 00:01:07.971 لە سەر بنەمایی ھو بۆولۆمینۆس، واتا ھەر کەسێک کە ئارەزوو بکات. 00:01:07.971 --> 00:01:12.019 واتا، ھەر کەسێکی شیاو کە ژمارەیان ٣٠ ھەزار کەس دەبوو 00:01:12.019 --> 00:01:14.261 دەیتوانی لە ئەکلیزیا بەشدار بێت، 00:01:14.261 --> 00:01:17.904 ئەنجومەنێکی گشتی کە لە مانگێکدا چەند جارێک کۆدەبێتەوە. 00:01:17.904 --> 00:01:22.554 بە شێوەیەکی سەرەکیی، ھەر ٦ ھەزار بەشداربووی کۆبوونەوەکان، 00:01:22.554 --> 00:01:25.092 مافی ئەوەیان ھەبوو قسە بۆ ھاونیشتمانیان بکەن، 00:01:25.092 --> 00:01:26.343 یاسایەک پێشنیاز بکەن، 00:01:26.343 --> 00:01:28.745 یان داوایەکی گشتی یاسایی تۆمار بکەن. 00:01:28.745 --> 00:01:32.766 بە دڵنیایەوە ٦ ھەزار کەس لە یەک کات بیانەوێت قسە بکه‌ن 00:01:32.766 --> 00:01:35.156 شتێکی کاردەیی و کارا بۆ حکومەت نابێت. 00:01:35.156 --> 00:01:40.076 بۆیە، سیستەمی ئەسینیا پشتی بە ئەنجومەنێکی بەڕێوەبەری ٥٠٠ کەسیی دەبەست 00:01:40.076 --> 00:01:41.458 کە پێی دەگوترا بولی، 00:01:41.458 --> 00:01:44.606 بۆ پلاندانان و ھەڵسەنگاندنی پلانەکان، 00:01:44.606 --> 00:01:49.971 ھاوشان لەگەڵ سەدان دادوەر و کەسانی یاسایی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە یاساییەکان. 00:01:49.971 --> 00:01:52.053 لە جێگەی ھەڵبژاردن یان دامەزراندن، 00:01:52.053 --> 00:01:57.580 بە یانەسیب خەڵک بۆ ئەم پۆستانە دەست نیشان دەکرا. 00:01:57.580 --> 00:02:03.686 پڕۆسەی دەست نیشان کردنی ھەڕەمەكی پێی دەوترێت سۆڕتیشن. 00:02:03.686 --> 00:02:06.217 خەڵکی تایبەت تەنیا بۆ ئەو پۆستانە دەست نیشان دەکرا 00:02:06.217 --> 00:02:09.564 کاتێک پۆستەکە پێویستی بە لێھاتوویەکی تایبەت 00:02:09.564 --> 00:02:11.775 وەک ئەفسەرەکان ھەبا. 00:02:11.775 --> 00:02:16.105 ئەمە سیستەمێکی ئەرەستۆکراتییە، واتا دەسەڵات لە لایەن باشترینەوە بەڕێوە دەبرێت، 00:02:16.105 --> 00:02:20.698 پێچەوانەیی دیموکراسییە، کە دەسەڵات لە لایەن زۆرینە بەڕێوە دەبرێت. 00:02:20.698 --> 00:02:24.106 ئەم سیستەمە چۆن بنیات نرا؟ 00:02:24.106 --> 00:02:30.049 لە ڕاستیدا، دیموکراسیەت دوای کۆمەڵێک تەنگەژەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست دەبێت 00:02:30.049 --> 00:02:32.748 بە تایبەت پێکدادانی نێوان سەردەستەکان. 00:02:32.748 --> 00:02:35.191 سەردەمانێک ھێز لە دەستی چینێکی باڵادەست کۆدەبۆوە، 00:02:35.191 --> 00:02:38.750 بەڵام دواتر مافەکانی وەک قسە کردن لە کۆبوونەوه‌کان، مافی دەنگدان 00:02:38.750 --> 00:02:41.514 بۆ کەسانی ئاسایی شۆڕ دەکرێتەوە. 00:02:41.514 --> 00:02:44.664 توانایی ھاونیشتمانی ئاسایی بۆ بەکار ھێنانی ئەم مافانە 00:02:44.664 --> 00:02:49.836 دەبێتە کڕۆکی سەرەکی ئایدۆلۆجیای دیموکراسی لە ئەسینا. 00:02:49.836 --> 00:02:51.121 جگە لەوەی کە سوودمەندییە، 00:02:51.121 --> 00:02:54.692 بەشداری مەدەنی ئەرکی ھاونیشتمانیان بوو، 00:02:54.692 --> 00:02:58.446 بەھۆی سۆڕتیشن و مەرجی قورس تا ڕێگر بێت لە دەسەڵاتداران 00:02:58.446 --> 00:03:01.757 بۆ درووست کردنی پارتی سیاسیی. 00:03:01.757 --> 00:03:03.681 بە پێوەرەکانی سەدەی بیست و یەک، 00:03:03.681 --> 00:03:08.372 ئەسینا بەھۆی دورخستنەوەی کۆمەڵێک خەڵک بەڕێوە براوە. 00:03:08.372 --> 00:03:12.231 ژن، کۆیلە، خەڵکی بێگانە، مافی ھاوڵاتی بوونیان لێسەندراوەتەوە، 00:03:12.231 --> 00:03:15.155 کاتێک ئەوانه‌ی زۆر بچووكن بۆ خزمه‌تكردن دووریان دەخه‌ینەوە، 00:03:15.155 --> 00:03:22.577 ڕێژەی کەسانی شیاو بۆ خزمەتی ئەسینا بە ڕێژەی لە سەدا ١٠-٢٠ دادەبەزێت. 00:03:22.577 --> 00:03:25.626 چەند فەیلەسوفێکی دێرین، وەک ئەفڵاتوون، ئه‌م شێوه‌یه‌ی دیموکراسیەت 00:03:25.626 --> 00:03:30.707 ڕەت دەکاتەوە، پێی وایە گەرەلاوژەیە و بێمێشکەکان ئەم سیستەمە بەڕێوە دەبەن. 00:03:30.707 --> 00:03:33.792 بەڵام ئەمڕۆ دیموکراسیەت کۆمەڵێک بیرۆکەی ئەرێنەیی لە ھەگبەدا ھەیە 00:03:33.792 --> 00:03:37.262 چەندین ڕژێم و لایەن ھەوڵ دەدەن ڕەنگپێدەری ئەم بیرۆکانە بن. 00:03:37.262 --> 00:03:42.143 لە ھەمان کاتدا، ھەندێک خەڵک ھاوڕان لەگەڵ ئەفڵاتون لە دژی دەسەڵاتی زۆرینە. 00:03:42.143 --> 00:03:45.450 بەشێک لە دیموکراسیەتیەکانی سەرده‌م ئەم کێشەیان چارەسەر کردووە 00:03:45.450 --> 00:03:48.891 بە ڕێگەدان خەڵک کەسانێکی باش و لێهاتوو ھەڵبژێرن 00:03:48.891 --> 00:03:51.874 تا له‌ جێگه‌ی ئه‌وان یاسا دابڕێژێت. 00:03:51.874 --> 00:03:53.808 بەڵام ئەمە کێشەی خۆیی ھەیە، 00:03:53.808 --> 00:03:55.672 وەک کاریگەریی سامان لەسەر ھەڵبژاردن، 00:03:55.672 --> 00:03:58.754 و درووست بوونی سیاسه‌تمه‌داری کارامە 00:03:58.754 --> 00:04:02.345 کە پلانی جیاواز لە پلانی دەنگدەرانیان ھەیە. 00:04:02.345 --> 00:04:06.362 ئایا دەکرێت ھەڵبژاردن بە یانەسیب ببێتە ھۆی دروست بوونی حکومەتێکی کاراتر 00:04:06.362 --> 00:04:09.777 لە ڕێگەی ھێنانە پێشی گروپێکی یاسادانەری ھەمەچەشنتر؟ 00:04:09.777 --> 00:04:13.536 یان ئایا پۆستە سیاسیەکانی سەردەم، وەک پۆستە سەربازیەکانی ئەسینا 00:04:13.536 --> 00:04:16.710 پێویستی بە زانیاری و لێھاتوویی تایبەت ھەیە؟ 00:04:16.710 --> 00:04:18.594 لەوایە پێویست نەکات ھەناسەت ڕابگریت 00:04:18.594 --> 00:04:21.103 بۆ بردنەوەی پۆستێک لە حکومەتی وڵاتەکەت. 00:04:21.103 --> 00:04:22.940 بەڵام بە پێی ئەو شوێنەی کە لێی دەژیت، 00:04:22.940 --> 00:04:25.990 لەوەیە وەک دەستە سوێندەران دەست نیشان بکرێیت 00:04:25.990 --> 00:04:27.661 گردبوونەوەی مەدەنی، 00:04:27.661 --> 00:04:29.720 یاخود ڕاپرسی گشتی، 00:04:29.720 --> 00:04:33.385 ھەر یەکێک لە مانەوە ڕەنگدانەوەی ڕەھەندە دیموکرسیەکانی سۆرتیشنە 00:04:33.385 --> 00:04:35.692 کە تا ئێستا بەردەوامە.