< Return to Video

واتایی وشەی میکاڤیلی چییە؟

  • 0:08 - 0:11
    لە شانۆکانی شکسپیرەوە تا شانۆکانی سەردەم،
  • 0:11 - 0:16
    تێڕوانینی ئەوەی ئامانج
    پاساو بۆ ڕێچکە دەھۆنێتەوە
  • 0:16 - 0:20
    یەکێکە لە خاسڵەتی ڕۆڵگێرە باوەکان کە
    لەوانەیە خۆشت بوێت یان ڕقت لێی بێت.
  • 0:20 - 0:23
    لە ڕاستیدا، بە درێژایی مێژوو تەنیا
  • 0:23 - 0:28
    یەک وشەمان ھەبووە بۆ ناونانی
    ئەم جۆرە کەسانە: میکاڤیلی.
  • 0:28 - 0:33
    بەڵام ئایا ڕێگەی تێدەچێت چەند لەکەیەوە
    ئێمە ئەم ناوەمان بە ھەڵە بەکار ھێنا بێت؟
  • 0:33 - 0:37
    دەوڵەتمەداری سەدەی
    شانزەھەم، نیکۆڵا میکاڤیلێ
  • 0:37 - 0:41
    چەندین کتێبی لە بواری
    مێژوو، فەلسەفە، و شانۆ نووسیوە.
  • 0:41 - 0:48
    بەڵام ناوبانگە خراپەکەی لە
    وتارێک بە ناوی شازادە سەرھەڵ دەدات،
  • 0:48 - 0:51
    وەک ئامرازێکی حوکومداری
    دەکەوێتە دەست شا و دەسەڵاتدارانی داھاتوو.
  • 0:51 - 0:54
    میکاڤیلی یەکەم کەس نەبوو ئەم کارە بکات،
  • 0:54 - 0:59
    لە ڕاستیدا کەلتورێکی گەورە لەسەر
    ئەم بنیاتنراوە بە ناوی ئاوێنەی شازادەکان
  • 0:59 - 1:01
    کە مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە.
  • 1:01 - 1:03
    بەڵام بە پێچەوانەی ئەوانەی پێش خۆی،
  • 1:03 - 1:06
    میکاڤیلی ھەوڵی ڕوون
    کردنەوەی حوکمڕانی ڕێکی نەدا
  • 1:06 - 1:10
    یان ھانی خەڵک بدات تا
    حوکمڕانێکی پاک و دادوەر بن.
  • 1:10 - 1:13
    بەڵام، لە پرسی دەسەڵات دەوەستێت
  • 1:13 - 1:17
    و لە چۆنیەتی بە دەست
    ھێنان و پاراستنی قسە دەکات.
  • 1:17 - 1:19
    چەندە دەیەیەک دوای بڵاو بوونەوە،
  • 1:19 - 1:23
    وتاری شازادە ناوبانگێکی
    ئەھریمەنی بە دەست دەھێنێت.
  • 1:23 - 1:25
    لە سەردەمی شەڕی ئاینی لە ئەوروپا،
  • 1:25 - 1:28
    کاتۆلیک و پڕۆتستانتەکان
    لۆمەی میکاڤیلیان دەکرد
  • 1:28 - 1:33
    کە ھاندەری بەرھەڵستکارانیان
    بووە بۆ توندڕەوی و تاکڕەوی.
  • 1:33 - 1:34
    لە کۆتایی سەدە،
  • 1:34 - 1:39
    شکسپیر وشەی میکاڤیلی بۆ ڕۆڵگێرە
    ھەلپەرستە نامۆڕاڵەکان بەکار دەھێنا،
  • 1:39 - 1:42
    کە بووە ھۆکاری بڵاو بوونەوەی وشەی میکاڤیلی
  • 1:42 - 1:46
    بە مانایی مرۆڤێکی خراپی پاوانخواز دێت.
  • 1:46 - 1:47
    لە یەکەم نیگادا،
  • 1:47 - 1:52
    ناوبانگی وتاری شازادە بۆ ھاندانی
    تاکڕەوی لە جێگەی خۆیەتی.
  • 1:52 - 1:57
    لەگەڵ ئەوەی مۆڕال لای
    میکاڤیلی جێگەی بایەخ نەبووە،
  • 1:57 - 2:02
    تەنھا لەو کاتە نەبێت کە خزمەت
    بە گرتنە دەسەڵات دەکات یان نا.
  • 2:02 - 2:06
    بۆ نموونە، شازادەکان ئامۆژگاری
    کراون کە ھەر توندوتیژیەکی پێویست ھەیە
  • 2:06 - 2:08
    بیگرنەبەر بۆ وەرگرتنی دەسەڵات،
  • 2:08 - 2:10
    و بە یەک جار ئەنجام بدرێن،
  • 2:10 - 2:12
    بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری لە داھاتوو.
  • 2:12 - 2:16
    پەلاماردانی وڵاتە دراوسێکان و
    چەوساندنەوەی کەمینە ئاینیەکان
  • 2:16 - 2:20
    وەک ئامرازێکی باشی دەست
    بەسەر داگرتنی فەزای گشتی بەکار دێن.
  • 2:20 - 2:22
    سەبارەت بە ھەڵسوکەوتی کەسیی شازادە،
  • 2:22 - 2:26
    میکاڤیلی ئامۆژگاری باشە دەرکەوتنیان دەکات
  • 2:26 - 2:28
    وەک ڕاستگۆیی و بەخشین،
  • 2:28 - 2:33
    بەڵام ئامۆژگاریان دەکات کە ئەم شتانە وەلا
    بنێن لە یەکەم دەرکەوتی ئاماژەی مەترسی.
  • 2:33 - 2:35
    شتێکی بەناوبانگ ھەیە، بۆ دەسەڵاتدار،
  • 2:35 - 2:38
    باشترە خەڵک لێت بترسن
    وەک ئەوەی خۆشەویست بیت.
  • 2:38 - 2:42
    کار دەگاتە ئەوەی کە داوا
    لە لۆرینزۆ دە میدچی بکات،
  • 2:42 - 2:45
    دەسەڵاتداری تازەی فلۆرەنسا،
  • 2:45 - 2:50
    بۆ یەکخستنی لایەنە ناکۆکەکانی
    ئیتاڵیا لە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
  • 2:50 - 2:55
    خەڵکانێک بیر و تێڕوانینەکانی
    میکاڤیلی بە ڕاستەقینەخواز دەبینن
  • 2:55 - 3:00
    کە ئاواتی ئاشتی بۆ ئیتالیا دەخوازن کە
    بەھۆی جەنگە ناوەخۆییەکان تێکشکا بوو.
  • 3:00 - 3:01
    بە پێی ئەم تێڕوانینە،
  • 3:01 - 3:05
    میکاڤیلی یەکەم کەس بوو
    کە لە ڕاستیە تاڵەکە تێبگات:
  • 3:05 - 3:07
    زیاترین سود لە سەقامگیری سیاسی بەدەست دێت
  • 3:07 - 3:12
    بۆیە بە ھەر شێوازێکی خوازراو و
    نەخوازراو بێت دەبێت بە دەست بھێنرێت.
  • 3:12 - 3:17
    ئایزا بەرلینی فەیلەسوف، پێی وایە لە
    جێگەی ئەوەی بە نامۆڕال سەیر بکرێت،
  • 3:17 - 3:20
    وتاری شازادە لە ئەخلاقیاتی
    گریکەکان سەرچاوە دەگرێت،
  • 3:20 - 3:26
    کە بریتیە لە خستنە پێشی شکۆی وڵات
    لە سەرەو ئامۆژگاریە ئایدڵەکانی مەسیحیەکان.
  • 3:26 - 3:30
    بەڵام ئەوەی ئێمە سەبارەت
    بە میکاڤیلی دەیزانین بەم شێوەیە نییە.
  • 3:30 - 3:35
    میکاڤیلی بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەک
    دیپلۆمات لە فلۆرەنسا کاری کردووە،
  • 3:35 - 3:39
    سەرسەختانەی پشتگیری حکومەتە
    کۆماریە ھەڵبژێردراوەکەی دەکرد
  • 3:39 - 3:41
    لە دژی ئەوەی ببێتە شانشین.
  • 3:41 - 3:43
    کاتێک بنەماڵەی مادیچی دەسەڵات دەگرنە دەست،
  • 3:43 - 3:45
    ئەو نەک تەنھا پۆستەکەی لە دەست دەدات،
  • 3:45 - 3:48
    بەڵکو ئازار دەدرێت و دور دەخرێتەوە.
  • 3:48 - 3:50
    ئەمەی لە مێشک بوو،
  • 3:50 - 3:53
    کاتێک ئەم وتارە لە دورەدەستی دەنوسێت
  • 3:53 - 3:55
    نەک وەک پاڵپشتی شازادەکان،
  • 3:55 - 3:59
    بەڵکو وەک ڕوون کردنەوەی
    چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دەسەڵات.
  • 3:59 - 4:01
    لە ڕاستیدا، کەسایەتی
    سەدەمی ڕۆشەنگەری، سپینۆزا،
  • 4:01 - 4:04
    ئەم وتارە وەک ئاگادار کردنەوەی
    خەڵکی ئازدیخواز دەبینێت
  • 4:04 - 4:09
    کە لەوانەیە بە چەندین شێواز
    لە لایەن دەسەڵاتداران بچەوسێنرێنەوە.
  • 4:09 - 4:12
    لە ڕاستیدا، ھەردوو تێڕوانین دەشێ ڕاست بن.
  • 4:12 - 4:15
    لەوانەیە میکاڤیلی ئەم وتارەی بۆ
    دەسەڵاتدارە تاکڕەوەکان نووسی بێت،
  • 4:15 - 4:20
    بەڵام بە بڵاو کردنەوەی ئەم نووسینە،
    بە خەڵک دەڵێت کێ و چۆن بەڕێوە دەبرێن.
  • 4:20 - 4:21
    بەم کارەی،
  • 4:21 - 4:24
    شۆڕشێکی فەلسەفەی سیاسی بەرپا دەکات،
  • 4:24 - 4:27
    کە دەبێتە بناغەی فەلسەفەی
    ھۆبی و بیرکەرەوەکانی داھاتووش
  • 4:27 - 4:31
    بۆ لێکۆڵینەوە لە سروشتی
    مرۆڤ بە پشت بەستن بە ڕاستی
  • 4:31 - 4:33
    نەک خەیاڵپڵاوی و ئایدڵەکان.
  • 4:33 - 4:36
    بەھۆی ڕاستگۆییە هەژەند و ئازاییەکەی،
  • 4:36 - 4:42
    میکاڤیلیی ئەفسانەکانی چییەتی دەسەڵات
    تێکدەشکێنێت و ڕاستیەکان ئاشکرا دەکات.
  • 4:42 - 4:45
    ھەر وەک پێش ئەوەی
    بمرێت بۆ ھاوڕێیەکی دەنوسێت،
  • 4:45 - 4:50
    خۆزگە خەڵک شارەزایی ڕێگەی دۆزەخ
    دەبن بۆ ئەوەی خۆیانی لێ ڕزگار بکەن.
Title:
واتایی وشەی میکاڤیلی چییە؟
Speaker:
پازیت کالۆن و ئەلێک گلیندەر
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/what-machiavellian-really-means-pazit-cahlon-and-alex-gendler

لە شانۆکانی شکسپیرەوە تا شانۆکانی سەردەم، تێڕوانینی ئەوەی ئامانج پاساو بۆ ڕێچکە دەھۆنێتەوە، یەکێکە لە خاسڵەتی ڕۆڵگێرە باوەکان کە لەوانەیە خۆشت بویت یان ڕقت لێی بێت. لە ڕاستیدا، بە درێژایی مێژوو تەنیا یەک وشەمان ھەبووە بۆ ناونانی ئەم جۆرە کەسانە: میکاڤیلی. بەڵام ئایا ڕێگەی تێدەچێت چەند لە کەیەوە ئێمە ئەم ناوەمان بە ھەڵە بەکار ھێنا بێت؟ پازیت کالۆن و ئەلێک گلیندەر باسی بنج وبنەوانی ئەم وشەیە دەکەن.

وانەکە لە لایەن پازیت کالۆن و ئەلێک گلیندەر و کاری دەرهێنان لە لایەن توگێزەر

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:51

Kurdish subtitles

Revisions