< Return to Video

ئەفسانەی کەمبۆدی بروسک، تیشکی بروسک و باران. پرومسۆدن ئۆک

  • 0:07 - 0:09
    ڕۆژێک، زۆر لەمەوبەر،
  • 0:09 - 0:13
    ڕەبەندێکی بەهێز دەبێت
    بە ناوی لوک تا مونی ئیسی دەبێت.
  • 0:13 - 0:15
    مامۆستای سێ فیرخوازی زیرەک دەبێت:
  • 0:15 - 0:19
    مونی ماکیلا، خواوەندی بەتوانایی زەریاکان،
  • 0:19 - 0:23
    ڤۆرۆچۆن، شازادەی بەرپرسی دیمەنی زەوی،
  • 0:23 - 0:28
    و ریام ئیسۆ، ئەهریمەن، کە دڵی
    بە بەردەوامی بە ئاگرەوە دەسوتا.
  • 0:28 - 0:33
    لوک تا دەیویست بەنرخترین دیاری
    ببەخشێتە باشترین فێرخوازەکانی.
  • 0:33 - 0:38
    بۆ ئەوەی بزانێت کامەیان باشترین فێرخوازە،
    پێشبڕکێیەک پێشنیاز دەکات،
  • 0:38 - 0:42
    هەر فێرخوازێک زووتر
    پەرداغێک لە شەونمی بەیانی بهێنێتەوە
  • 0:42 - 0:46
    دەبێتە خاوەنی دیارییە نەزانراوە بەنرخەکە.
  • 0:46 - 0:51
    کاتێک چێشتەنگاو گەیشت، ڤۆرۆچۆن
    و ئیسۆ بەرەو دارستان بە ڕێ کەوتن.
  • 0:51 - 0:54
    شەونمی سەر ڕووی یەک گیا
    و گەڵا نەما کۆی نەکەنەوە،
  • 0:54 - 0:59
    پەشۆکاوانە شلەکەیان دەخستە ناو پەرداغەکان.
  • 0:59 - 1:01
    کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵی ڕەبەنەکە،
  • 1:01 - 1:07
    سەیریان کرد میکهاڵا بە بەرداغێکی
    پڕ لە شەونمی بەیانیانەوە دانیشتووە.
  • 1:07 - 1:09
    بە درێژایی شەو شاڵی سەر
    شانی لە دەرەوە بەجێ دەهێڵێت
  • 1:09 - 1:14
    بەیانی شاڵەکە دەکوشێت، بەرداغەکە
    پڕ دەبێت و پێشبڕکێیەکە بەم شێوە دەباتەوە.
  • 1:14 - 1:18
    چونکە شانازی بە فێرخوازەکانی دەکرد
    و وەک منداڵی خۆی سەیری دەکردن،
  • 1:18 - 1:22
    لوک تا دیاری بە هەر سێکیان دەبەخشێت.
  • 1:22 - 1:27
    ئەو شەونمەی ریم ئیسۆ کۆی
    کردبووەوە، دەگۆڕێت بۆ تورێکی ئەڵماسی،
  • 1:27 - 1:30
    شەونمەکەی ڤۆرۆچۆن دەکاتە خەنجەر،
  • 1:30 - 1:36
    و شەونمەکەی ماکهالا دەگۆڕێت
    بۆ تۆپێکی کریستاڵی بێ هاوتا.
  • 1:36 - 1:42
    ریم ئیسۆ ئیرەی دەکات و پێی وایە دەبوو
    ئەو دیاریەکەی ماکهالا بەدەست بهێنێت.
  • 1:42 - 1:48
    ئەو و ڤۆرۆچۆن هەوڵیان دا کە خواوەندەکە
    ڕازی بکەن دیاریەکی خۆی پێیان ببەخشێت.
  • 1:48 - 1:52
    بەڵام دوای ئەوەی داواکەیانی
    ڕەت کردەوە، ماکهالا ڕادەکات
  • 1:52 - 1:57
    ریم ئیسۆ سوڕ بوو ئەگەر بە
    هێزیش بێت تۆپەکە بە دەست بهێنێت.
  • 1:57 - 2:01
    ریم ئیسۆ بە ناو هەوادا دەفڕێت
    و وێڵی دۆزینەوەی ماکهالا دەبێت،
  • 2:01 - 2:03
    پەستی باڵی بەسەردا دەکێشێت.
  • 2:03 - 2:07
    لە ڕێگەدا، تووشی ڤۆرۆچۆن
    دەبێت و هێرشی دەکاتە سەر،
  • 2:07 - 2:12
    چونکە دەیزانی کە شازادە حەق بێژەکە، ڕێگە
    بە دزینی تۆپە کریستالییەکە نادات.
  • 2:12 - 2:15
    لە گەرمەی شەڕەکەدا،
    ئەهریمەن باڵا دەست بوو،
  • 2:15 - 2:19
    ڤۆرۆچۆن بە لای ڕوی شاخێکدا دەکێشێت.
  • 2:19 - 2:20
    دوای دڵنیا بوون لە مردنی ڤۆرۆچۆن،
  • 2:20 - 2:26
    ریم ئیسۆ بەردەوام دەبێت
    تا ماکهالا دەدۆزێتەوە.
  • 2:26 - 2:30
    داوای لێدەکات کە ئەو و
    هاوڕێکانی گوێڕایەڵی ببن
  • 2:30 - 2:35
    وەک زیرەکترین فێرخوازی لوک تا
    و خاوەنی تۆپە کریستاڵییەکە بیناسێنن،
  • 2:35 - 2:37
    یان دەبێت وەک ماکهالا بمرن.
  • 2:37 - 2:42
    ماکهالا بەبێ ترس داواکەی ڕەت
    دەکاتەوە و بەرەو هەورەکان دەفڕێت،
  • 2:42 - 2:46
    هیوادارە ئەهریمەن لە
    هاوڕێەکانی دوور بخاتەوە.
  • 2:46 - 2:52
    ریم ئیسۆ سەرشێتانە کەوتە کوشتنی
    هاوڕێ پەرییە فڕیوەکانی ماکهالا.
  • 2:52 - 2:57
    دوای ئەوەی باش دوور کەوتنەوە، ماکهالا
    و ریم ئیسۆ ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە.
  • 2:57 - 3:02
    ریم ئیسۆ بۆ دواجار داواکەی خستەڕوو،
    بەڵام دوبارە ڕەت کرایەوە.
  • 3:02 - 3:06
    توڕە دەبێت و
    تەورە ئەڵماسییەکەی دەسوڕێنێتەوە.
  • 3:06 - 3:11
    پێش ئەوەی ریم ئیسۆ تەورەکە بهاوێژێت،
    ماکهالا تۆپە کریستاڵەکە فڕی دەداتە ئاسمان.
  • 3:11 - 3:14
    دوای گەیشتنە لوتکەی ئاسمان،
  • 3:14 - 3:18
    هێزی ڕوناکی بروسکەکان هەڵدەمژێت
    کە چاوی ئەهریمەنی کوێر دەکات.
  • 3:18 - 3:22
    ریم شیسۆ تەورەکەی لە دەست بەر
    دەبێت و خۆشی دەدات بە دەستەوە.
  • 3:22 - 3:26
    تەورەکە بە ناو هەوا دەڕوات
    و هەورەکان دەبڕێت،
  • 3:26 - 3:30
    چەندین بروسکی تیژ و قوڵ دروست دەکات.
  • 3:30 - 3:32
    کاتێک بروسک و تیشکی
    ڕوناکی بروسک تێکەڵ دەبن،
  • 3:32 - 3:36
    تۆوی بە سود بەرهەم دێت کە
    بریتییە لە باران.
  • 3:36 - 3:42
    ماکهالا لە ریم ئیسۆی کوێر و
    بێهیوا بەبێ تەورەکەی نزیک دەبێتەوە.
  • 3:42 - 3:45
    بیر دەکاتەوە چی لەم تاوانبارە بکات.
  • 3:45 - 3:48
    خۆشەویستی و دڵ باشی مامۆستاکەی دێتەوە بیر،
  • 3:48 - 3:52
    ماکهالا بڕیار دەدات ئازاری
    نەدات و بەرەو ئاسمان دەفڕێت.
  • 3:52 - 3:58
    دواتر، ریم ئیسۆ بەهێز دەبێتەوە، تەورەکەی
    دەدۆزێتەوە و بەدوای ماکهالا دەکەوێت.
  • 3:58 - 4:02
    بروسک، تیشکی بروسک و باران
    بە دەوری زەوی سەمایان دەکرد.
  • 4:02 - 4:06
    چەند نمە بارانێک بەر ڤۆرۆچۆن
    دەکەوێت و زیندووی دەکاتەوە،
  • 4:06 - 4:10
    پێستی وەک زێر دەگەشێتەوە
    و ئامادە دەبێت بۆ چنینەوە.
  • 4:10 - 4:11
    خەنجەرەکەی هەڵدەگرێتەوە،
  • 4:11 - 4:16
    بەرەو ئاسمان دەفڕێت بۆ
    دۆزینەوە ریم ئیسۆ و ماکهالا .
Title:
ئەفسانەی کەمبۆدی بروسک، تیشکی بروسک و باران. پرومسۆدن ئۆک
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:

https://ed.ted.com/lessons/the-cambodian-myth-of-lightning-thunder-and-rain-prumsodum-ok

مونی ماکیهالا و ریم ئیسۆ پیرۆزترین شانۆی کەمبۆدییە، هەموو ساڵێک لە فیستیڤاڵی بۆنگ سیۆنگ نمایش دەکرێت. ئەفسانەکە باسی سەرچاوەی بروسک، تیشکی بروسک و باران دەکات بە پێی ئەفسانەکانی خیمرییەکان. پرومسۆدن ئۆک باسی ئەم ئەفسانەیەمان بۆ دەکات.

وانەکە لە لایەن پرومسۆدن ئۆکەوە ئامادە کراوە و لە لایەن سیلڤیا پریتۆڤ کاری ئەنیمەیشنی بۆ ئامادە کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:38

Kurdish subtitles

Revisions