< Return to Video

ئەفسانەی مسڕی ئیزیەس و حەوت دووپشکەکە

  • 0:11 - 0:17
    ژنێکێکی عەبا لەسەر لە ناو زەلکاوێک
    دەردەکەوێت کە حەوت دوپشکی لە دەورە.
  • 0:17 - 0:22
    منداڵێکی لە دەستە و ڕوو دەکاتە
    نزیکترین گوند بۆ ئەوەی داوای خواردن بکات.
  • 0:22 - 0:24
    لە کۆشکێکی مەزن نزیک دەبێتەوە،
  • 0:24 - 0:28
    بەڵام خاوەنی کۆشک سەیرێکی بەرگی
    ترسناکی ژنەکە و هاوەڵە ناسروشتییەکانی
  • 0:28 - 0:32
    دەکات و دەرگەکەی بە ڕودا دادەخات.
  • 0:32 - 0:37
    ژنەکە بەری ڕێگە دەگرێت و دەگاتە کوخێک.
  • 0:37 - 0:40
    ژنێک لە کوخەکە بەزەیی بە ژنەکە دێتەوە و
    هەر چی لە بەردەستە پێشکەشی دەکات:
  • 0:40 - 0:44
    ژەمێکی سادە و پێخەفێکی
    لە پوش دروستکراو.
  • 0:44 - 0:47
    ژنەکە سواڵکەرێکی ئاسایی نابێت.
  • 0:47 - 0:51
    ئەو ئیزیەسە، بەهێزترین خواوەندی میسرە.
  • 0:51 - 0:54
    ئیزیەس خۆی لە براکەی ئەنوبیەس دەشارێتەوە،
  • 0:54 - 0:59
    کە هاوسەری ئیزیەسی دەکوژێت و
    بەنیازە کوڕەکەشی، حوروس، بکوژێت.
  • 0:59 - 1:03
    ئەنوبیەسیش خواوەندێکی بەهێز بوو،
    بە دوای خوشک و خوشکەزاکەی وێڵ بوو.
  • 1:03 - 1:07
    بۆئەوەی خۆی بشارێتەوە،
    ئیزیەس دەبوو ببێتە کەسێکیتر
  • 1:07 - 1:09
    لە بەکار هێنانی
    هێزە بێشومارەکەی خۆی ببورێت.
  • 1:09 - 1:11
    بەڵام ئیزیەس تەنیا نەبوو.
  • 1:11 - 1:14
    سیرکێت، خواوەندی ئاژەڵە خاوەن
    ژەهرەکان، هاوکاری ئیزیەس دەبێت،
  • 1:14 - 1:20
    و حەوت لە هارترین خزمەتکارەکانی
    بۆ پارستنی ئیزیەس دەنێرێت.
  • 1:20 - 1:24
    دوای ئەوەی ئیزیەس و نحوروس
    لە کوخێکی ئاسایی دەحەسێنەوە،
  • 1:24 - 1:29
    دووپشکەکان لە هەڵسوکەوتی ژنە
    دەوڵەمەندەکە بەرامبەر بە ئیزیسە توڕە دەبن.
  • 1:29 - 1:34
    ژەهرەکانیان کۆ کردەوە و
    بەخشیانە یەکێکیان بە ناوی تیفان.
  • 1:34 - 1:37
    لە درەنگەکانی شەودا،
    تیفان دەچێتە ناو کۆشکەکە.
  • 1:37 - 1:39
    کاتێک لە ژێر دەرگە
    دەچێتە ناو کۆشکەکە،
  • 1:39 - 1:42
    چاوی دەکەوێتە سەر کوڕێکی
    بچووک کە بە ئارامی خەوتووە
  • 1:42 - 1:45
    پێوەی دەدات.
  • 1:45 - 1:49
    ئیزیەس و خانەخوێیەکەی بە هۆی دەنگێکی
    گەورە و ترسهێنەر بەخەبەر دێن.
  • 1:49 - 1:52
    کاتێک گەیشتنە بەر دەرگە،
  • 1:52 - 1:54
    ژنێک لە شەقامەکە ڕای دەکرد،
  • 1:54 - 1:57
    منداڵەکەی لە ئامێز بوو و دەگریا.
  • 1:57 - 2:00
    کاتێک ئیزیەس ژنەکەی ناسیەوە کە
    پێشووتر دەرگەکەی بە ڕوویدا داخست،
  • 2:00 - 2:03
    تێگەیشت کە دوپشکەکانی چیان کردووە.
  • 2:03 - 2:09
    ئیزیەس کوڕەکەی لە ئامێز گرت،
    وردە وردە جادووی خوێند،
  • 2:09 - 2:13
    ئۆ ژەهری تیفان، لە جەستەی کورەکە وەرە
    دەرەوە و خۆت بخە سەر زەوی.
  • 2:13 - 2:18
    ژەهری تیفان، لە جەستەی کوڕەکە
    بکشێوە، پێشڕەوی مەکە، وەرە دەرەوە،
  • 2:18 - 2:21
    و خۆت بخە سەر زەوی.
  • 2:21 - 2:26
    چونکە من ئیزیەسم و خاوەن جادووم.
  • 2:26 - 2:31
    خۆت بەردەوە، ژەهری ماستیت
    کاریگەریت پوچەڵ بکەوە!
  • 2:31 - 2:39
    ژەهری پیتیت و تیتیت بەرز مەبەوە،
    ژەهری ماتیت نزیک مەبەوە!
  • 2:39 - 2:45
    لەگەڵ ناوهێنانی هەر یەک لە دوپشکەکان،
    کاریگەری ژەهرەکانیان دەوەستا.
  • 2:45 - 2:48
    منداڵەکە دەهاتەوە هۆش خۆی و دایکەکەش
    بە دەم گریانەوە سوپاسگوزاری دەردەبڕی
  • 2:48 - 2:51
    لە دڵرەقی پێشووی پەشیمان بوو،
  • 2:51 - 2:56
    سەرجەم سامانەکەی پێشکەشی ئیزیەس کرد
    وەک پەشیمان بوونەوە لە دڵرەقی خۆی.
  • 2:56 - 2:59
    ژنەکەی کە پێشوتر ئیزیەسی لە خۆ گۆت،
    بە ترسەوە سەیری دەکرد
  • 2:59 - 3:02
    هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە کێی داڵدە داوە.
  • 3:02 - 3:05
    لەم ڕۆژە بە دواوە،
  • 3:05 - 3:08
    خەڵک فێری چۆنیەتی چارەسەر
    کردنی ژەهری پێوەدانی دوپشک دەبن،
  • 3:08 - 3:12
    بە گوتنەوەی چەند جادویەک
    بەو شێوەی خواوەند ئیزیەس کردی.
Title:
ئەفسانەی مسڕی ئیزیەس و حەوت دووپشکەکە
Speaker:
ئەلێکس جیندڵەر
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-egyptian-myth-of-isis-and-the-seven-scorpions-alex-gendler

ژنێکێکی عەبا لەسەر لە ناو زەلکاوێک دەردەکەوێت و حەوت دوپشکی لە دەورە. لە کۆشکێکی مەزن نزیک دەبێتەوە و داوای خواردن دەکات. بەڵام خاوەنی کۆشکەکە کاتێک چاوی بە بەرگە ترسناکەکانی ژنەکە و هاوەڵانی دەکەوێت، دەرگەکە بەڕویاندا دادەخات. خاوەن کۆشکەکە نەیدەزانی کە ئیزیەس سواڵکەرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ئەو بەدەسەڵاترین خواوەندی سەرنشنی میسڕە.

وانەکە لە لایەن ئەلێکس جیندڵەرەوە ئامادە کراوە و لە لایەن لۆپێز زیپیدا کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:19

Kurdish subtitles

Revisions