ژنێکێکی عەبا لەسەر لە ناو زەلکاوێک دەردەکەوێت کە حەوت دوپشکی لە دەورە. منداڵێکی لە دەستە و ڕوو دەکاتە نزیکترین گوند بۆ ئەوەی داوای خواردن بکات. لە کۆشکێکی مەزن نزیک دەبێتەوە، بەڵام خاوەنی کۆشک سەیرێکی بەرگی ترسناکی ژنەکە و هاوەڵە ناسروشتییەکانی دەکات و دەرگەکەی بە ڕودا دادەخات. ژنەکە بەری ڕێگە دەگرێت و دەگاتە کوخێک. ژنێک لە کوخەکە بەزەیی بە ژنەکە دێتەوە و هەر چی لە بەردەستە پێشکەشی دەکات: ژەمێکی سادە و پێخەفێکی لە پوش دروستکراو. ژنەکە سواڵکەرێکی ئاسایی نابێت. ئەو ئیزیەسە، بەهێزترین خواوەندی میسرە. ئیزیەس خۆی لە براکەی ئەنوبیەس دەشارێتەوە، کە هاوسەری ئیزیەسی دەکوژێت و بەنیازە کوڕەکەشی، حوروس، بکوژێت. ئەنوبیەسیش خواوەندێکی بەهێز بوو، بە دوای خوشک و خوشکەزاکەی وێڵ بوو. بۆئەوەی خۆی بشارێتەوە، ئیزیەس دەبوو ببێتە کەسێکیتر لە بەکار هێنانی هێزە بێشومارەکەی خۆی ببورێت. بەڵام ئیزیەس تەنیا نەبوو. سیرکێت، خواوەندی ئاژەڵە خاوەن ژەهرەکان، هاوکاری ئیزیەس دەبێت، و حەوت لە هارترین خزمەتکارەکانی بۆ پارستنی ئیزیەس دەنێرێت. دوای ئەوەی ئیزیەس و نحوروس لە کوخێکی ئاسایی دەحەسێنەوە، دووپشکەکان لە هەڵسوکەوتی ژنە دەوڵەمەندەکە بەرامبەر بە ئیزیسە توڕە دەبن. ژەهرەکانیان کۆ کردەوە و بەخشیانە یەکێکیان بە ناوی تیفان. لە درەنگەکانی شەودا، تیفان دەچێتە ناو کۆشکەکە. کاتێک لە ژێر دەرگە دەچێتە ناو کۆشکەکە، چاوی دەکەوێتە سەر کوڕێکی بچووک کە بە ئارامی خەوتووە پێوەی دەدات. ئیزیەس و خانەخوێیەکەی بە هۆی دەنگێکی گەورە و ترسهێنەر بەخەبەر دێن. کاتێک گەیشتنە بەر دەرگە، ژنێک لە شەقامەکە ڕای دەکرد، منداڵەکەی لە ئامێز بوو و دەگریا. کاتێک ئیزیەس ژنەکەی ناسیەوە کە پێشووتر دەرگەکەی بە ڕوویدا داخست، تێگەیشت کە دوپشکەکانی چیان کردووە. ئیزیەس کوڕەکەی لە ئامێز گرت، وردە وردە جادووی خوێند، ئۆ ژەهری تیفان، لە جەستەی کورەکە وەرە دەرەوە و خۆت بخە سەر زەوی. ژەهری تیفان، لە جەستەی کوڕەکە بکشێوە، پێشڕەوی مەکە، وەرە دەرەوە، و خۆت بخە سەر زەوی. چونکە من ئیزیەسم و خاوەن جادووم. خۆت بەردەوە، ژەهری ماستیت کاریگەریت پوچەڵ بکەوە! ژەهری پیتیت و تیتیت بەرز مەبەوە، ژەهری ماتیت نزیک مەبەوە! لەگەڵ ناوهێنانی هەر یەک لە دوپشکەکان، کاریگەری ژەهرەکانیان دەوەستا. منداڵەکە دەهاتەوە هۆش خۆی و دایکەکەش بە دەم گریانەوە سوپاسگوزاری دەردەبڕی لە دڵرەقی پێشووی پەشیمان بوو، سەرجەم سامانەکەی پێشکەشی ئیزیەس کرد وەک پەشیمان بوونەوە لە دڵرەقی خۆی. ژنەکەی کە پێشوتر ئیزیەسی لە خۆ گۆت، بە ترسەوە سەیری دەکرد هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە کێی داڵدە داوە. لەم ڕۆژە بە دواوە، خەڵک فێری چۆنیەتی چارەسەر کردنی ژەهری پێوەدانی دوپشک دەبن، بە گوتنەوەی چەند جادویەک بەو شێوەی خواوەند ئیزیەس کردی.