چۆن داوای یارمەتی بکەین و یارمەتییەکە وەربگرین.
-
0:00 - 0:06داواکردنی یارمەتی خراپترین شتە، وایە؟
-
0:06 - 0:10بە ڕاستی تا ئێستا لە لیستی
ئەو شتانەی کە خەڵک -
0:10 - 0:12لێیان دەترسێت بەر چاوم نەکەوتووە،
-
0:12 - 0:14وەکو قسە کردن بۆ ڕای گشتی
-
0:14 - 0:16و مردن،
-
0:16 - 0:18بەڵام من لەوە دڵنیام کە دەبێت لە
لیستەکەدا بێت. -
0:19 - 0:24هەرچەندە لە زۆر ڕووەوە دەردەکەوێت کە ئەمە
گێژییە کە حاشا لە داوای یارمەتی بکەین، -
0:24 - 0:29جا ئەگەر لە کەسێکی ئازیزت،
هاوڕێیەکت یان هاوپیشەیەکت بێت -
0:29 - 0:31یان تەنانەت لە بێگانەیەک،
-
0:31 - 0:36هەندێک جار هەستی نا ئاسوودەیی و بێتاقەتیت
پێ دەبەخشێت -
0:36 - 0:38کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت،
-
0:38 - 0:41بە دڵنیاییەوە ئەمە هۆکارە کە زۆربەمان
داوای یارمەتی ناکەین -
0:41 - 0:43لە کاتێکدا ئاساییە داوای
یارمەتی بکەین. -
0:43 - 0:47باوکم یەکێکە لە ئەو باوکانەی
-
0:47 - 0:52کە، دەتوانم سوێند بخۆم، مەلە دەکەن
بە ناو زەلکاوێکی پڕ لە تیمساحدا -
0:52 - 0:56و داوای یارمەتی لە کەس ناکەن بۆ ئەوەی
ڕزگاریان بێت. -
0:56 - 0:59کاتێک کە منداڵ بووم،
پشوویەکی خێزانیمان وەرگرت. -
0:59 - 1:02لە ماڵەکەی خۆمانەوە لە باشوری جێرسییەوە
چووین بەرەو کۆلۆنیال ویڵیامسبێرگ. -
1:03 - 1:06و بیرمە کە بە تەواوی بزر بوبووین.
-
1:06 - 1:08من و دایکم لێی پاڕاینەوە
-
1:08 - 1:13کە داوای یارمەتی لە کەسێک بکات بۆ ئەوەی
ڕێگەمان پێشان بدات بۆ ڕێگەی سەرەکی، -
1:13 - 1:15و بەدڵنیاییەوە ڕەتی کردەوە،
-
1:15 - 1:18لە ڕاستیدا، ئێمەی دڵنیا دەکردەوە
کە بزر نەبووین، -
1:18 - 1:21تەنها ویستویەتی کە بزانێت ئێرە
چییە و چۆنە. -
1:21 - 1:23(پێکەنین)
-
1:23 - 1:25کەواتە ئەگەر بە نیازبین
داوای یارمەتی بکەین، -
1:25 - 1:30کە ڕۆژانە هەموومان داوای یارمەتی دەکەین،
-
1:30 - 1:33تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی ئاسودە بین
لە کاتی داواکردنی یارمەتی -
1:33 - 1:35ئەوەیە کە بە باشی داوای بکەین،
-
1:35 - 1:38ئەمەش بۆ ئەوەی هەلی بەدەست
هێنانی بەڵێ زیاتر بێت، -
1:39 - 1:41کاتێک کە داوای یارمەتییان لێ دەکەیت.
-
1:41 - 1:44و تەنها ئەوەندە نییە، ئەوان بە ڕاستی
دڵخۆش و ئاسودە دەبن -
1:44 - 1:46بە هاوکاری کردنی تۆ،
-
1:46 - 1:50چونکە بەم شێوەیە، وایان لێدێت بەردەوام
بن لە هاوکاری کردنت لە داهاتوودا. -
1:51 - 1:54ئەو توێژینەوەی من و
هەندێک لە هاوڕێکانم کردومانە -
1:54 - 1:58ئەمە دەردەخات کە بۆچی هەندێک جار
خەڵک هاوکاریمان دەکەن -
1:58 - 1:59کە داوای هاوکاری دەکەین
-
1:59 - 2:01و بۆچی هەندێک جار نایکەن.
-
2:01 - 2:04ئێستا دەست پێ دەکەم:
-
2:05 - 2:06ئەگەر پێویستت بە هاوکارییە،
-
2:06 - 2:09ئەوا تۆ پێویستە داوای بکەیت.
-
2:09 - 2:11بە دەنگی بەرز.
-
2:11 - 2:12باشە؟
-
2:12 - 2:15هەموومان، تا ڕادەیەک، دەناڵێنین بە شتێکەوە
کە دەرونزانەکان پێێ دەڵێن -
2:15 - 2:17"خەیاڵی ڕوونێتی" --
-
2:17 - 2:19بە سادەیی، کە تێگەیشتنێکی هەڵەیە
-
2:19 - 2:22کە بیرکردنەوەکانمان
و هەستەکانمان و پێویستییەکانمان -
2:22 - 2:24بە تەواوی ئاشکران بۆ خەڵکانی تر،
-
2:25 - 2:27ئەمە ڕاست نییە، بەڵام باوەڕمان وایە.
-
2:27 - 2:31و ئێمە بە زۆری چاوەڕێی کەسێک دەکەین کە
بێت و هەست بە پێداویستییەکانمان بکات -
2:31 - 2:34و دواتر هەر لە خۆیەوە
یارمەتییمان پێشکەش بکات. -
2:34 - 2:37بە ڕاستی ئەمەش تێگەیشتنێکی خراپە.
-
2:37 - 2:40نەک تەنها بۆ خەڵک
قورسە کە بزانن پێویستت بە چییە، -
2:40 - 2:44تەنانەت بۆ کەسە نزیکەکانیشت
ئەستەمە تێبگەن -
2:44 - 2:46چۆن دەتوانن پشتیوانیت بکەن.
-
2:46 - 2:48لە ڕاستیدا هاوڕێکەم خویەکی هەبوو
-
2:49 - 2:51کە ڕۆژانە چەند جارێک لێم بپرسێت،
-
2:51 - 2:53"تۆ باشی؟ هیچت پێویست نییە؟"
-
2:53 - 2:58چونکە، من زۆر خراپم لە
داواکردنی یارمەتی لە کاتی پێویستدا. -
2:58 - 3:01ئێستا، ئەو لەوە زیاتر لەگەڵم
ئارامە کە شایستەمە. -
3:01 - 3:04و زۆر بە تواناتر و ئازاتر،
زۆر زیاتریش، سەبارەت بە یارمەتیدان -
3:04 - 3:08لە چاو ئەوەی کە ئێمە پێشبینی دەکەین
کە کەسێکی وا هەبێت. -
3:08 - 3:11بۆیە ئەگەر پێویستیت بە
یارمەتی بوو، داوای بکە. -
3:11 - 3:14و بەم بۆنەیەوە، تەنانەت کاتێک کەسێک
پێت دەڵێت پێویستیت بە یارمەتییە، -
3:14 - 3:17چۆن دەزانن کە دەتەوێت؟
-
3:17 - 3:21ئایا هەرگیز یارمەتییەکی نەخواستراوت
پێشکەشی کەسێک کردووە، -
3:21 - 3:23کە پێویستی بە یارمەتیت نەبووە؟
-
3:23 - 3:26زۆر بە خێرای دەگۆڕێن، وانییە؟
-
3:26 - 3:29ڕۆژێک -- چیرۆکێکی ڕاستەقینە --
-
3:29 - 3:31کچە هەرزەکارەکەم جلی خوێندنگەی دەپۆشی،
-
3:31 - 3:34منیش ویستم یارمەتیەکی
نەخواستراوی پێشکەش بکەم. -
3:34 - 3:35(پێکەنین)
-
3:35 - 3:38بیرمکردەوە کە بە جلی ڕەنگ کراوە،
زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت. -
3:38 - 3:42وای دەردەخست، کە ڕەنگە
تۆخەکانی بەلاوە پەسەندتر بێت. -
3:42 - 3:45و بە گیانی هاوکارییەوە گوتم،
-
3:45 - 3:47بیرمکردەوە لەوەیە بڕواتە نهۆمی سەرەوە
-
3:47 - 3:50و جلێکی کەمتر تاریکتر بپۆشێت.
-
3:50 - 3:52(پێکەنین)
-
3:52 - 3:55ئەگەر نیگا توانای کوشتنی هەبا،
-
3:55 - 3:57ئێستا لێرە نەدەوەستام.
-
3:57 - 4:03لە ڕاستیدا، ئێمە ناتوانین سەرزەنشتی ئەو
کەسانە بکەین کە خۆرسکانە یارمەتیمان نادەن -
4:03 - 4:06لە کاتێکدا کە ئێمە پێیان ناڵێن
کە داواکراو چییە. -
4:06 - 4:08لە ڕاستیدا، توێژینەوەکان دەریدەخەن،
-
4:08 - 4:12کە سەدا ۹۰ ی ئەو هاوکارییانەی خەڵک
لە شوێنی کارەکەیان پێشکەشی یەکتری دەکەن -
4:12 - 4:16وەڵامێکە بۆ داواکارییەکی ئاشکرای یارمەتی.
-
4:16 - 4:19کەواتە دەبێت بڵێت "پێویستیم بە یارمەتیتە"
ڕاستە؟ -
4:20 - 4:21هیچ شێوازێکیتر نییە.
-
4:21 - 4:22ئێستا، بۆ ئەوەی باش بین،
-
4:22 - 4:26تا دڵنیا بیتەوە کە داوای هاوکاریت کرد
و خەڵک هاوکاریت دەکەن. -
4:26 - 4:29چەند شتێکی تر هەیە کە
سوودبەخشە لە یادت بێت. -
4:29 - 4:32یەکەم شت: کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت،
-
4:32 - 4:37زۆر زۆر وردبە دەربارەی ئەو یارمەتییەی
کە داوای دەکەیت و بۆچی. -
4:38 - 4:41داوای ناڕوون، و نا ڕاستەوخۆ
-
4:41 - 4:44لە ڕاستیدا، بۆ کەسی یارمەتیدەر
زۆر بە سوود نییە، ڕاستە؟ -
4:45 - 4:48لە ڕاستیدا، نازانین کە تۆ
چیمان لێ داوا دەکەیت، -
4:48 - 4:49و، زۆریش گرنگە،
-
4:49 - 4:52ئێمە نازانین سەرکەوتوو دەبین
یان نا -
4:52 - 4:53لە یارمەتی دان.
-
4:53 - 4:55هیچ کەسێک نایەوێت خراپ هاوکاریت بکات.
-
4:56 - 4:58تۆش دەشێت وەک من ئەو داواکاریانەت بۆ بێت
-
4:58 - 5:02لە کەسە نامۆ ڕووخۆشەکانی لینکدئین
-
5:02 - 5:07ئەوانەی کە دەیانەوێت "چایەکت لەگەڵ
بخۆنەوە و لەگەڵت بن" -
5:07 - 5:09یان "بۆ پرسیارکردن بێت".
-
5:09 - 5:13من هەمیشە ئەم جۆرە
داواکاریانە ڕەت دەکەمەوە. -
5:13 - 5:15ئەمە مانای ئەوە نییە کە کەسێکی باش نەبم.
-
5:15 - 5:18ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە
نازانم کە چیت دەوێت، -
5:18 - 5:21وەک جۆری ئەو یارمەتییەی
کە خوازیاریت پێشکەشت بکەم، -
5:21 - 5:22و من ئارەزووم لێی نییە.
-
5:22 - 5:24کەسیش حەز ناکات.
-
5:24 - 5:27دەتوانم بۆ داواکارییەکانتان پەرۆش بم
ئەگەر بێن و بڵێن: -
5:27 - 5:30کە ئەوان ئاوەتەخوازن چییان
لە من دەست بکەوێت، -
5:30 - 5:32چونکە من زۆر دڵنیام شتێکی
زۆر تایبەتیان لە خەیاڵە. -
5:32 - 5:34بۆیە بەردەوام بە و بڵێ،
-
5:34 - 5:37"هیوادارم بتوانین گفتوگۆ دەربارەی
کارکردن لە کۆمپانیاکەت بکەین،" -
5:37 - 5:40یاخود، "دەمەوێت توێژینەوەیەکی
هاوبەش پێشکەش بکەم -
5:40 - 5:42لەو بابەتەی کە ئارەزووت لێیەتی،"
-
5:42 - 5:46یاخود، دەمەوێت ئامۆژگاریم بکەیت
چۆن پەیوەندی بە بەشی پزیشکی بکەم." -
5:46 - 5:49لە ڕووی تەکنیکیەوە، لە ئەوەیاندا
ناتوانم یارمەتیت بدەم. -
5:49 - 5:50چونکە من پزیشک نیم،
-
5:50 - 5:54بەڵام دەتوانم پێشنیاری کەسێکت بۆ بکەم
کە دەتوانێت یارمەتیت بدات. -
5:54 - 5:56باشە، خاڵی دووەم.
-
5:56 - 5:57ئەمەیان بەڕاستی گرنگە:
-
5:58 - 6:03تکایە خۆت بەدوور بگرە لە پاکانە،
داوای لێبوردن و بەرتیل. -
6:03 - 6:04زۆر زۆر گرنگە.
-
6:04 - 6:07توشی هیچ کامیان بوویت؟
-
6:07 - 6:08(ئحم - دەنگ باشکردن)
-
6:09 - 6:13"زۆر زۆر داوای لێبوورن دەکەم
کە دەبێت ئەو پرسیارە بکەم" -
6:13 - 6:17"رقم لەوەیە بەم شێوەیە بێزارتان بکەم."
-
6:17 - 6:22ئەگەر هەر ڕێگەیەک هەبووایە بۆ ئەنجامدانی
ئەم کارە بێ یارمەتی ئێوە، ئەوا دەمکرد." -
6:22 - 6:23(پێکەنین)
-
6:23 - 6:26هەندێک کات خاڵک زۆر بە پەرۆشن تا بیسەلمێنن
-
6:26 - 6:29کە داوای یارمەتی دەکەن
لاواز و چاوبرسی نین، -
6:30 - 6:32هیچ بیر لەوە ناکەنەوە کە
بەم ڕەفتارانە وا لە تۆ دەکەن -
6:32 - 6:34نائاسودە بیت.
-
6:34 - 6:37بەم بۆنەیەوە، چۆن بتوانم ڕێگەیەکی
قایلکەر بدۆزمەوە بۆ یارمەتیدانت، -
6:37 - 6:40ئەگەر بەڕاستی تۆ ڕقت
لە داواکردنی یارمەتی بێت؟ -
6:41 - 6:44و لە کاتێکدا بە تەواوی قبووڵکراوە
-
6:44 - 6:48کە پارە ببهخشیت بۆ ئەوەی
کارەکە لە جیاتی تۆ بکەن، -
6:48 - 6:52دەبێت زۆر وریا بیت کاتێک
بابەتەکە دەگۆڕێت بۆ هاندانی -
6:52 - 6:54هاوڕێ و هاوپیشەکانت.
-
6:54 - 6:56کاتێک لەگهڵ کەسێکدا پەیوەندیتان هەیە،
-
6:56 - 6:59یارمەتیدانی یەکتری دەبێتە
بەشێکی گرنگ لە پەیوەندییەکە -
6:59 - 7:02بەم شێوەیە نیشانی یەکتری دەدەین
کە گرنگین بۆ یەکتر. -
7:02 - 7:06ئەگەر هاندان و پارەدان
تێکەڵ بە بابەتەکە بوو، -
7:06 - 7:09ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە، وەک
پەیوەندییەک دەرناکەوێت، -
7:09 - 7:11بەڵکو مامەڵەکردنە.
-
7:11 - 7:14و لە ڕاستیدا وەک
دوورکەوتنەوە دێتە بەر چاو، -
7:14 - 7:18کە وا لە خەڵک دەکات، کەمتر یارمەتیت بدەن
-
7:18 - 7:20بۆیە دیارییە خۆرسکیەکە
-
7:20 - 7:24دەربڕینی سوپاس و پێزانین دوای ئەوەی
کەسێک یارمەتیت پێشکەش دەکات -- -
7:24 - 7:25شتێکی زۆر باشە.
-
7:25 - 7:29پێدانی پارە بە باشترین هاوڕێت بۆ ئەوەی
یارمەتیت بدات لە گواستنەوەی ماڵەکەت -
7:29 - 7:30باش نییە.
-
7:31 - 7:32باشە، یاسای سێیەم،
-
7:32 - 7:34و کە زۆر مەبەستمە:
-
7:34 - 7:37تکایە داوای یارمەتی مەکەن
-
7:37 - 7:39لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە.
-
7:39 - 7:42بە ڕاستی ، بەڕژدی وامەکەن.
-
7:42 - 7:44ئیمەیڵ و نامە گونجاو نین.
-
7:44 - 7:47تێبینیم کردوە هەندێک جار چارەیتر نییە،
-
7:47 - 7:49بەڵام زۆربەی جار ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە کە،
-
7:50 - 7:52ئارەزوو دەکەین لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە
داوای یارمەتی بکەین. -
7:53 - 7:56چونکە ئەم ڕێگەیە یارمەتیدەرە
کە کەمتر گەمژانە دەربکەوین. -
7:57 - 8:00دەزانی چی کەمتر گەمژانەتر لە
ئیمەیڵ و نامە دەردەکەوێت؟ -
8:00 - 8:02پێت بڵێن نەخێر.
-
8:02 - 8:05و دەرکەوتووە و توێژینەوەیەک هەیە
کە پاڵپشتی لەمە دەکات. -
8:05 - 8:11لە داواکاری ڕووبەروو ۳۰
جار هەڵی وەرگرتنی وەڵامی "بەڵێ"زیاترە -
8:11 - 8:13بە بەراورد بە داواکاری ئیمەیڵ.
-
8:13 - 8:17بۆیە کاتێک شتێک بە ڕاستی گرنگە و
پێویستت بە یارمەتی کەسێکی تر هەیە، -
8:17 - 8:20ئەوا بۆ داواکارییەکە دیدارێک ڕێک بخە.
-
8:20 - 8:23یاخود مۆبایلەکەت وەک مۆبایل بەکار بهێنە --
-
8:23 - 8:25(پێکەنین)
-
8:25 - 8:27بۆ داواکردنی ئەو یارمەتییەی کە پێویستتە.
-
8:27 - 8:28باشە.
-
8:29 - 8:33دوایین و گرنگترینییان، کە بە ڕاستی
زۆر گرنگە، -
8:33 - 8:35و لەوەیە ئەوە بێت کە پشتگوێتان خستبێت.
-
8:35 - 8:36کاتێک خەریکە داوای یارمەتی دەکەیت:
-
8:36 - 8:39کاتێک داوای یارمەتی لە کەسێک
دەکەیت و دەڵێت بەڵێ، -
8:39 - 8:42تۆش هەر بەردەوام بیت لە داواکردنی شتی تر.
-
8:42 - 8:46هەڵە تێگەیشتنێکی باو هەیە
کە پاداشتی یارمەتیدان -
8:46 - 8:48خودی یارمەتی دانەکەیە.
-
8:48 - 8:50ئەمە ڕاست نییە.
-
8:50 - 8:54پاداشتی یارمەتیدان ئەوەیە کە
بزانیت یارمەتیەکەت گەیشتووە و -
8:54 - 8:55کە كاریگەری هەبووە.
-
8:55 - 8:57کە سەرکەوتوو بوویت.
-
8:57 - 9:01ئەگەر هیچ نەزانم دەربارەی ئەوەی
کە یارمەتیەکەت هاوکار بووە، -
9:01 - 9:03دەبێت هەستم چۆن بێت؟
-
9:03 - 9:06ئەمە ڕوویداوە، پڕۆفیسۆری
زانکۆ بووم بۆ ماوەی چەندین ساڵ. -
9:06 - 9:08چەندین ڕاسپاردەم نووسیوە
-
9:08 - 9:11بۆ خەڵک تا کاریان دەستبکەوێت
یان لە خوێندنی باڵا بخوێنن. -
9:11 - 9:13و نزیکی سەدا ٩٥ی ئەوان،
-
9:13 - 9:15نازانم چییان بەسەر هاتووە.
-
9:15 - 9:19ئێستا، هەستم چۆنە دەربارەی ئەو کات
و هەوڵانەی داومن بۆ ئەم کارە، -
9:19 - 9:21کاتێک بە ڕاستی نازانم
ئایا یارمەتیم داویت، -
9:22 - 9:24ئایا بە ڕاستی ئەوەی دەتویست
بە دەستت هێنا؟ -
9:24 - 9:27لە ڕاستیدا، هەستی کاریگەر بوون
-
9:27 - 9:33بەشێکە لەوەی کە بۆ بەشێک لە بەخشەرەکان
زۆر باوەڕ پێکراون -- -
9:33 - 9:35چونکە بەڕوونی ڕێگە خۆش
دەکەن تا وێنای بکەیت -
9:35 - 9:38کە کاریگەری هەوڵەکانت چۆن دەبێت.
-
9:38 - 9:40سەیری شتێکی وەکو (DonorChoose) بکە.
-
9:40 - 9:44بڕۆ سەرهێڵ، و مامۆستایەک هەڵبژێرە
-
9:44 - 9:46بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت
-
9:46 - 9:49لە ڕێگەی کڕینی ئەو شتە
تایبەتانەی کە داوایان کردووە، -
9:49 - 9:54وەک وردبین ،لاپتۆپ
یان شوێن دانیشتنێکی گونجاو. -
9:54 - 9:57ئەم جۆرە کارانە زۆر بە
ئاسانی وام لێ دەکەن وێنای -
9:57 - 9:59گرنگی پارە بکەیت کە چی دەکات،
-
9:59 - 10:01کە ڕاستەوخۆ هەستی کاریگەربوونت پێدەبەخشێت.
-
10:01 - 10:03ئەو ساتەیە کە دەمەوێت
هاوکاری خەڵک بم. -
10:03 - 10:05بەڵام دەزانی ئەوان چیتر دەکەن؟
-
10:05 - 10:06بەردەوام دەبن.
-
10:06 - 10:10بەخشەرەکان لە لایهن منداڵانی
پۆلەکەوە نامەیان پێ دەگات. -
10:10 - 10:12وێنەیان بە دەست دەگات.
-
10:12 - 10:14هەوڵ دەدەن پێیان بڵێن کە
جیاوازیان درووست کردووە. -
10:14 - 10:17و ئەمە کارێکە هەموومان پێویستە
لە ژیانی ڕۆژانمان جێبەجێی بکەین، -
10:17 - 10:20بەتایبەت ئەگەر ویستمان خەڵک
بەردەوام یارمەتیمان بدات -
10:20 - 10:22بۆ ماوەیەکی درێژ.
-
10:22 - 10:26لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوپۆلەکەت
و پێیان بڵێ کە هاوکارییەکەت -
10:26 - 10:28جێگەی خۆی گرتووە.
-
10:28 - 10:31یان کە یارمەتیدایت بۆ ئەنجامدانی ئەو
چاوپێکەوتنەی کە هیوات بۆ دەخواست. -
10:31 - 10:34لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوکارەکەت
کە پاڵپشتی کردیت و پێی بڵێ -
10:34 - 10:37بە ڕاستی وای کرد تۆ بتوانیت
بە ساتە قورسەکاندا تێپەڕ ببیت. -
10:38 - 10:40کات تەرخان بکە تا بە دایەنی پشیلەکەت بڵێیت
-
10:40 - 10:43کە زۆر دڵخۆشیت لەبەر چەند هۆکارێک،
-
10:43 - 10:47کاتێک لە ماڵ نەبوویت،
پشیلەکان هیچیان نەشکاند، -
10:47 - 10:49و کەوایە دەبێت کارێکی باشیان ئەنجام دابێت.
-
10:50 - 10:52کورتکراوەی قسەکانم ئەوەیە:
-
10:52 - 10:54دەزانم -- باوهڕ بکە، دەزانم --
-
10:54 - 10:56کە ئاسان نییە داوای یارمەتی بکەیت.
-
10:57 - 10:59ئێمە، هەموومان کەمێک شەرم لەو کارە دەکەین
-
10:59 - 11:01وا دەکات هەست بە لاوازی بکەین.
-
11:02 - 11:06بەڵام ڕاستی کار و ژیانی سەردەم
-
11:06 - 11:08ئەوەیە کە کەس بە تەنها
ناتوانێت بیگوزەرێنێت. -
11:08 - 11:10بە تەنها ناتوانێت سەرکەوتووبێت.
-
11:10 - 11:14زیاتر لە هەر کاتێک، ئێستا پێویستە پشت
بە کەسانیتر ببەستین -
11:14 - 11:18لە پاڵپشتیان و هاوکارییان بۆ ئەوەی
سەرکەوتوو بین. -
11:19 - 11:23بۆیە کاتێک پێویستت بە یارمەتییە،
بە دەنگی بەرز داوای بکە. -
11:23 - 11:26و کە داوات کرد، بە شێوەیەک داوای بکە کە
شانسی وەرگرتنی -
11:26 - 11:28بەڵێ زیاتر بێت.
-
11:28 - 11:33و وا لە کەسەکەیتر بکە هەست بە
لە خۆرازیبوون بکەن، -
11:33 - 11:34چونکە هەردووکتان شایەنی ئەوەن.
-
11:35 - 11:36سوپاس بۆ ئێوە.
-
11:36 - 11:39(چەپڵە ڕێزان)
- Title:
- چۆن داوای یارمەتی بکەین و یارمەتییەکە وەربگرین.
- Speaker:
- هێیدی گرانت
- Description:
-
داواکردنی یارمەتی قورسە. بەڵام بۆ گوزەراندنی ژیان، پێویستە هەموو کات داوای بکەیت.
کەواتە چۆن یارمەتییەکی گونجاو داوا دەکەیت؟ لەم ئاخاوتنەدا، دەرونزانی کۆمەڵ هێیدی گرانت، باسی چوار یاسای سادە دەکات بۆ داواکردنی یارمەتی و بەدەستهێنانی -- ئەم خاڵانە یارمەتیدەرەکەت زۆر خۆشحاڵتر دەکەت. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:53
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How to ask for help -- and get a "yes" | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for How to ask for help -- and get a "yes" | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How to ask for help -- and get a "yes" | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How to ask for help -- and get a "yes" | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How to ask for help -- and get a "yes" |