1 00:00:00,000 --> 00:00:06,333 داواکردنی یارمەتی خراپترین شتە، وایە؟ 2 00:00:06,357 --> 00:00:10,309 بە ڕاستی تا ئێستا لە لیستی ئەو شتانەی کە خەڵک 3 00:00:10,333 --> 00:00:12,008 لێیان دەترسێت بەر چاوم نەکەوتووە، 4 00:00:12,032 --> 00:00:14,135 وەکو قسە کردن بۆ ڕای گشتی 5 00:00:14,159 --> 00:00:15,831 و مردن، 6 00:00:15,855 --> 00:00:18,456 بەڵام من لەوە دڵنیام کە دەبێت لە لیستەکەدا بێت. 7 00:00:19,146 --> 00:00:24,022 هەرچەندە لە زۆر ڕووەوە دەردەکەوێت کە ئەمە گێژییە کە حاشا لە داوای یارمەتی بکەین، 8 00:00:24,046 --> 00:00:28,780 جا ئەگەر لە کەسێکی ئازیزت، هاوڕێیەکت یان هاوپیشەیەکت بێت 9 00:00:28,804 --> 00:00:30,787 یان تەنانەت لە بێگانەیەک، 10 00:00:30,811 --> 00:00:35,943 هەندێک جار هەستی نا ئاسوودەیی و بێتاقەتیت پێ دەبەخشێت 11 00:00:35,967 --> 00:00:38,010 کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت، 12 00:00:38,034 --> 00:00:41,236 بە دڵنیاییەوە ئەمە هۆکارە کە زۆربەمان داوای یارمەتی ناکەین 13 00:00:41,260 --> 00:00:43,141 لە کاتێکدا ئاساییە داوای یارمەتی بکەین. 14 00:00:43,400 --> 00:00:46,832 باوکم یەکێکە لە ئەو باوکانەی 15 00:00:46,856 --> 00:00:52,239 کە، دەتوانم سوێند بخۆم، مەلە دەکەن بە ناو زەلکاوێکی پڕ لە تیمساحدا 16 00:00:52,263 --> 00:00:55,669 و داوای یارمەتی لە کەس ناکەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت. 17 00:00:55,693 --> 00:00:58,787 کاتێک کە منداڵ بووم، پشوویەکی خێزانیمان وەرگرت. 18 00:00:58,811 --> 00:01:02,473 لە ماڵەکەی خۆمانەوە لە باشوری جێرسییەوە چووین بەرەو کۆلۆنیال ویڵیامسبێرگ. 19 00:01:02,958 --> 00:01:05,703 و بیرمە کە بە تەواوی بزر بوبووین. 20 00:01:05,727 --> 00:01:08,278 من و دایکم لێی پاڕاینەوە 21 00:01:08,302 --> 00:01:12,797 کە داوای یارمەتی لە کەسێک بکات بۆ ئەوەی ڕێگەمان پێشان بدات بۆ ڕێگەی سەرەکی، 22 00:01:12,821 --> 00:01:14,954 و بەدڵنیاییەوە ڕەتی کردەوە، 23 00:01:14,978 --> 00:01:17,886 لە ڕاستیدا، ئێمەی دڵنیا دەکردەوە کە بزر نەبووین، 24 00:01:17,910 --> 00:01:20,878 تەنها ویستویەتی کە بزانێت ئێرە چییە و چۆنە. 25 00:01:20,902 --> 00:01:22,867 (پێکەنین) 26 00:01:22,891 --> 00:01:25,261 کەواتە ئەگەر بە نیازبین داوای یارمەتی بکەین، 27 00:01:25,285 --> 00:01:29,825 کە ڕۆژانە هەموومان داوای یارمەتی دەکەین، 28 00:01:29,849 --> 00:01:33,031 تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی ئاسودە بین لە کاتی داواکردنی یارمەتی 29 00:01:33,055 --> 00:01:34,924 ئەوەیە کە بە باشی داوای بکەین، 30 00:01:34,948 --> 00:01:38,495 ئەمەش بۆ ئەوەی هەلی بەدەست هێنانی بەڵێ زیاتر بێت، 31 00:01:38,519 --> 00:01:40,860 کاتێک کە داوای یارمەتییان لێ دەکەیت. 32 00:01:40,884 --> 00:01:44,274 و تەنها ئەوەندە نییە، ئەوان بە ڕاستی دڵخۆش و ئاسودە دەبن 33 00:01:44,298 --> 00:01:45,948 بە هاوکاری کردنی تۆ، 34 00:01:45,972 --> 00:01:50,217 چونکە بەم شێوەیە، وایان لێدێت بەردەوام بن لە هاوکاری کردنت لە داهاتوودا. 35 00:01:50,902 --> 00:01:53,519 ئەو توێژینەوەی من و هەندێک لە هاوڕێکانم کردومانە 36 00:01:53,543 --> 00:01:57,580 ئەمە دەردەخات کە بۆچی هەندێک جار خەڵک هاوکاریمان دەکەن 37 00:01:57,604 --> 00:01:58,938 کە داوای هاوکاری دەکەین 38 00:01:58,962 --> 00:02:01,064 و بۆچی هەندێک جار نایکەن. 39 00:02:01,479 --> 00:02:04,494 ئێستا دەست پێ دەکەم: 40 00:02:04,518 --> 00:02:06,064 ئەگەر پێویستت بە هاوکارییە، 41 00:02:06,088 --> 00:02:09,241 ئەوا تۆ پێویستە داوای بکەیت. 42 00:02:09,265 --> 00:02:10,541 بە دەنگی بەرز. 43 00:02:10,565 --> 00:02:11,718 باشە؟ 44 00:02:11,742 --> 00:02:15,044 هەموومان، تا ڕادەیەک، دەناڵێنین بە شتێکەوە کە دەرونزانەکان پێێ دەڵێن 45 00:02:15,068 --> 00:02:17,331 "خەیاڵی ڕوونێتی" -- 46 00:02:17,355 --> 00:02:19,025 بە سادەیی، کە تێگەیشتنێکی هەڵەیە 47 00:02:19,049 --> 00:02:21,948 کە بیرکردنەوەکانمان و هەستەکانمان و پێویستییەکانمان 48 00:02:21,972 --> 00:02:24,359 بە تەواوی ئاشکران بۆ خەڵکانی تر، 49 00:02:25,348 --> 00:02:27,198 ئەمە ڕاست نییە، بەڵام باوەڕمان وایە. 50 00:02:27,222 --> 00:02:31,257 و ئێمە بە زۆری چاوەڕێی کەسێک دەکەین کە بێت و هەست بە پێداویستییەکانمان بکات 51 00:02:31,281 --> 00:02:34,214 و دواتر هەر لە خۆیەوە یارمەتییمان پێشکەش بکات. 52 00:02:34,238 --> 00:02:36,717 بە ڕاستی ئەمەش تێگەیشتنێکی خراپە. 53 00:02:36,741 --> 00:02:40,399 نەک تەنها بۆ خەڵک قورسە کە بزانن پێویستت بە چییە، 54 00:02:40,423 --> 00:02:43,720 تەنانەت بۆ کەسە نزیکەکانیشت ئەستەمە تێبگەن 55 00:02:43,744 --> 00:02:45,793 چۆن دەتوانن پشتیوانیت بکەن. 56 00:02:45,817 --> 00:02:48,496 لە ڕاستیدا هاوڕێکەم خویەکی هەبوو 57 00:02:48,520 --> 00:02:51,248 کە ڕۆژانە چەند جارێک لێم بپرسێت، 58 00:02:51,272 --> 00:02:53,274 "تۆ باشی؟ هیچت پێویست نییە؟" 59 00:02:53,298 --> 00:02:58,061 چونکە، من زۆر خراپم لە داواکردنی یارمەتی لە کاتی پێویستدا. 60 00:02:58,085 --> 00:03:00,645 ئێستا، ئەو لەوە زیاتر لەگەڵم ئارامە کە شایستەمە. 61 00:03:00,669 --> 00:03:04,451 و زۆر بە تواناتر و ئازاتر، زۆر زیاتریش، سەبارەت بە یارمەتیدان 62 00:03:04,475 --> 00:03:07,572 لە چاو ئەوەی کە ئێمە پێشبینی دەکەین کە کەسێکی وا هەبێت. 63 00:03:08,239 --> 00:03:10,956 بۆیە ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی بوو، داوای بکە. 64 00:03:10,980 --> 00:03:14,400 و بەم بۆنەیەوە، تەنانەت کاتێک کەسێک پێت دەڵێت پێویستیت بە یارمەتییە، 65 00:03:14,424 --> 00:03:16,573 چۆن دەزانن کە دەتەوێت؟ 66 00:03:17,100 --> 00:03:20,955 ئایا هەرگیز یارمەتییەکی نەخواستراوت پێشکەشی کەسێک کردووە، 67 00:03:20,979 --> 00:03:23,416 کە پێویستی بە یارمەتیت نەبووە؟ 68 00:03:23,440 --> 00:03:26,260 زۆر بە خێرای دەگۆڕێن، وانییە؟ 69 00:03:26,284 --> 00:03:28,860 ڕۆژێک -- چیرۆکێکی ڕاستەقینە -- 70 00:03:28,884 --> 00:03:31,309 کچە هەرزەکارەکەم جلی خوێندنگەی دەپۆشی، 71 00:03:31,333 --> 00:03:34,390 منیش ویستم یارمەتیەکی نەخواستراوی پێشکەش بکەم. 72 00:03:34,414 --> 00:03:35,444 (پێکەنین) 73 00:03:35,468 --> 00:03:38,428 بیرمکردەوە کە بە جلی ڕەنگ کراوە، زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت. 74 00:03:38,452 --> 00:03:42,183 وای دەردەخست، کە ڕەنگە تۆخەکانی بەلاوە پەسەندتر بێت. 75 00:03:42,207 --> 00:03:44,644 و بە گیانی هاوکارییەوە گوتم، 76 00:03:44,668 --> 00:03:47,200 بیرمکردەوە لەوەیە بڕواتە نهۆمی سەرەوە 77 00:03:47,224 --> 00:03:50,147 و جلێکی کەمتر تاریکتر بپۆشێت. 78 00:03:50,171 --> 00:03:52,119 (پێکەنین) 79 00:03:52,143 --> 00:03:54,891 ئەگەر نیگا توانای کوشتنی هەبا، 80 00:03:54,915 --> 00:03:57,341 ئێستا لێرە نەدەوەستام. 81 00:03:57,365 --> 00:04:02,595 لە ڕاستیدا، ئێمە ناتوانین سەرزەنشتی ئەو کەسانە بکەین کە خۆرسکانە یارمەتیمان نادەن 82 00:04:02,619 --> 00:04:05,814 لە کاتێکدا کە ئێمە پێیان ناڵێن کە داواکراو چییە. 83 00:04:05,838 --> 00:04:07,592 لە ڕاستیدا، توێژینەوەکان دەریدەخەن، 84 00:04:07,616 --> 00:04:12,219 کە سەدا ۹۰ ی ئەو هاوکارییانەی خەڵک لە شوێنی کارەکەیان پێشکەشی یەکتری دەکەن 85 00:04:12,243 --> 00:04:16,028 وەڵامێکە بۆ داواکارییەکی ئاشکرای یارمەتی. 86 00:04:16,052 --> 00:04:19,483 کەواتە دەبێت بڵێت "پێویستیم بە یارمەتیتە" ڕاستە؟ 87 00:04:19,507 --> 00:04:21,134 هیچ شێوازێکیتر نییە. 88 00:04:21,158 --> 00:04:22,396 ئێستا، بۆ ئەوەی باش بین، 89 00:04:22,420 --> 00:04:25,621 تا دڵنیا بیتەوە کە داوای هاوکاریت کرد و خەڵک هاوکاریت دەکەن. 90 00:04:25,645 --> 00:04:29,023 چەند شتێکی تر هەیە کە سوودبەخشە لە یادت بێت. 91 00:04:29,047 --> 00:04:32,099 یەکەم شت: کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت، 92 00:04:32,123 --> 00:04:37,020 زۆر زۆر وردبە دەربارەی ئەو یارمەتییەی کە داوای دەکەیت و بۆچی. 93 00:04:37,718 --> 00:04:41,300 داوای ناڕوون، و نا ڕاستەوخۆ 94 00:04:41,324 --> 00:04:44,487 لە ڕاستیدا، بۆ کەسی یارمەتیدەر زۆر بە سوود نییە، ڕاستە؟ 95 00:04:44,511 --> 00:04:47,524 لە ڕاستیدا، نازانین کە تۆ چیمان لێ داوا دەکەیت، 96 00:04:47,548 --> 00:04:49,204 و، زۆریش گرنگە، 97 00:04:49,228 --> 00:04:51,869 ئێمە نازانین سەرکەوتوو دەبین یان نا 98 00:04:51,893 --> 00:04:53,077 لە یارمەتی دان. 99 00:04:53,101 --> 00:04:55,004 هیچ کەسێک نایەوێت خراپ هاوکاریت بکات. 100 00:04:55,512 --> 00:04:58,379 تۆش دەشێت وەک من ئەو داواکاریانەت بۆ بێت 101 00:04:58,403 --> 00:05:01,660 لە کەسە نامۆ ڕووخۆشەکانی لینکدئین 102 00:05:01,684 --> 00:05:06,632 ئەوانەی کە دەیانەوێت "چایەکت لەگەڵ بخۆنەوە و لەگەڵت بن" 103 00:05:06,656 --> 00:05:08,756 یان "بۆ پرسیارکردن بێت". 104 00:05:09,327 --> 00:05:12,743 من هەمیشە ئەم جۆرە داواکاریانە ڕەت دەکەمەوە. 105 00:05:12,767 --> 00:05:14,962 ئەمە مانای ئەوە نییە کە کەسێکی باش نەبم. 106 00:05:14,986 --> 00:05:17,883 ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە نازانم کە چیت دەوێت، 107 00:05:17,907 --> 00:05:20,666 وەک جۆری ئەو یارمەتییەی کە خوازیاریت پێشکەشت بکەم، 108 00:05:20,690 --> 00:05:22,326 و من ئارەزووم لێی نییە. 109 00:05:22,350 --> 00:05:23,705 کەسیش حەز ناکات. 110 00:05:23,729 --> 00:05:27,068 دەتوانم بۆ داواکارییەکانتان پەرۆش بم ئەگەر بێن و بڵێن: 111 00:05:27,092 --> 00:05:29,541 کە ئەوان ئاوەتەخوازن چییان لە من دەست بکەوێت، 112 00:05:29,565 --> 00:05:32,465 چونکە من زۆر دڵنیام شتێکی زۆر تایبەتیان لە خەیاڵە. 113 00:05:32,489 --> 00:05:33,659 بۆیە بەردەوام بە و بڵێ، 114 00:05:33,683 --> 00:05:36,767 "هیوادارم بتوانین گفتوگۆ دەربارەی کارکردن لە کۆمپانیاکەت بکەین،" 115 00:05:36,791 --> 00:05:39,772 یاخود، "دەمەوێت توێژینەوەیەکی هاوبەش پێشکەش بکەم 116 00:05:39,796 --> 00:05:42,341 لەو بابەتەی کە ئارەزووت لێیەتی،" 117 00:05:42,365 --> 00:05:45,653 یاخود، دەمەوێت ئامۆژگاریم بکەیت چۆن پەیوەندی بە بەشی پزیشکی بکەم." 118 00:05:45,983 --> 00:05:48,643 لە ڕووی تەکنیکیەوە، لە ئەوەیاندا ناتوانم یارمەتیت بدەم. 119 00:05:48,667 --> 00:05:50,414 چونکە من پزیشک نیم، 120 00:05:50,438 --> 00:05:53,617 بەڵام دەتوانم پێشنیاری کەسێکت بۆ بکەم کە دەتوانێت یارمەتیت بدات. 121 00:05:54,160 --> 00:05:55,849 باشە، خاڵی دووەم. 122 00:05:55,873 --> 00:05:57,149 ئەمەیان بەڕاستی گرنگە: 123 00:05:58,054 --> 00:06:02,682 تکایە خۆت بەدوور بگرە لە پاکانە، داوای لێبوردن و بەرتیل. 124 00:06:03,214 --> 00:06:04,460 زۆر زۆر گرنگە. 125 00:06:04,484 --> 00:06:06,606 توشی هیچ کامیان بوویت؟ 126 00:06:06,630 --> 00:06:07,882 (ئحم - دەنگ باشکردن) 127 00:06:08,949 --> 00:06:13,313 "زۆر زۆر داوای لێبوورن دەکەم کە دەبێت ئەو پرسیارە بکەم" 128 00:06:13,337 --> 00:06:16,820 "رقم لەوەیە بەم شێوەیە بێزارتان بکەم." 129 00:06:16,844 --> 00:06:22,156 ئەگەر هەر ڕێگەیەک هەبووایە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بێ یارمەتی ئێوە، ئەوا دەمکرد." 130 00:06:22,180 --> 00:06:23,203 (پێکەنین) 131 00:06:23,227 --> 00:06:26,351 هەندێک کات خاڵک زۆر بە پەرۆشن تا بیسەلمێنن 132 00:06:26,375 --> 00:06:29,488 کە داوای یارمەتی دەکەن لاواز و چاوبرسی نین، 133 00:06:29,512 --> 00:06:32,347 هیچ بیر لەوە ناکەنەوە کە بەم ڕەفتارانە وا لە تۆ دەکەن 134 00:06:32,371 --> 00:06:33,929 نائاسودە بیت. 135 00:06:33,953 --> 00:06:37,300 بەم بۆنەیەوە، چۆن بتوانم ڕێگەیەکی قایلکەر بدۆزمەوە بۆ یارمەتیدانت، 136 00:06:37,324 --> 00:06:40,356 ئەگەر بەڕاستی تۆ ڕقت لە داواکردنی یارمەتی بێت؟ 137 00:06:41,198 --> 00:06:44,155 و لە کاتێکدا بە تەواوی قبووڵکراوە 138 00:06:44,179 --> 00:06:47,602 کە پارە ببه‌خشیت بۆ ئەوەی کارەکە لە جیاتی تۆ بکەن، 139 00:06:47,626 --> 00:06:51,511 دەبێت زۆر وریا بیت کاتێک بابەتەکە دەگۆڕێت بۆ هاندانی 140 00:06:51,535 --> 00:06:53,743 هاوڕێ و هاوپیشەکانت. 141 00:06:53,767 --> 00:06:55,864 کاتێک لەگه‌ڵ کەسێکدا پەیوەندیتان هەیە، 142 00:06:55,888 --> 00:06:59,280 یارمەتیدانی یەکتری دەبێتە بەشێکی گرنگ لە پەیوەندییەکە 143 00:06:59,304 --> 00:07:01,912 بەم شێوەیە نیشانی یەکتری دەدەین کە گرنگین بۆ یەکتر. 144 00:07:01,936 --> 00:07:05,588 ئەگەر هاندان و پارەدان تێکەڵ بە بابەتەکە بوو، 145 00:07:05,612 --> 00:07:09,288 ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە، وەک پەیوەندییەک دەرناکەوێت، 146 00:07:09,312 --> 00:07:10,676 بەڵکو مامەڵەکردنە. 147 00:07:11,128 --> 00:07:13,672 و لە ڕاستیدا وەک دوورکەوتنەوە دێتە بەر چاو، 148 00:07:13,696 --> 00:07:17,678 کە وا لە خەڵک دەکات، کەمتر یارمەتیت بدەن 149 00:07:17,702 --> 00:07:19,650 بۆیە دیارییە خۆرسکیەکە 150 00:07:19,674 --> 00:07:23,515 دەربڕینی سوپاس و پێزانین دوای ئەوەی کەسێک یارمەتیت پێشکەش دەکات -- 151 00:07:23,539 --> 00:07:25,019 شتێکی زۆر باشە. 152 00:07:25,043 --> 00:07:28,978 پێدانی پارە بە باشترین هاوڕێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە گواستنەوەی ماڵەکەت 153 00:07:29,002 --> 00:07:30,216 باش نییە. 154 00:07:30,620 --> 00:07:32,067 باشە، یاسای سێیەم، 155 00:07:32,091 --> 00:07:33,801 و کە زۆر مەبەستمە: 156 00:07:33,825 --> 00:07:36,503 تکایە داوای یارمەتی مەکەن 157 00:07:36,527 --> 00:07:38,819 لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە. 158 00:07:39,351 --> 00:07:41,964 بە ڕاستی ، بەڕژدی وامەکەن. 159 00:07:41,988 --> 00:07:44,182 ئیمەیڵ و نامە گونجاو نین. 160 00:07:44,206 --> 00:07:46,972 تێبینیم کردوە هەندێک جار چارەیتر نییە، 161 00:07:46,996 --> 00:07:49,488 بەڵام زۆربەی جار ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە کە، 162 00:07:49,512 --> 00:07:52,485 ئارەزوو دەکەین لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە داوای یارمەتی بکەین. 163 00:07:52,509 --> 00:07:56,026 چونکە ئەم ڕێگەیە یارمەتیدەرە کە کەمتر گەمژانە دەربکەوین. 164 00:07:56,730 --> 00:08:00,475 دەزانی چی کەمتر گەمژانەتر لە ئیمەیڵ و نامە دەردەکەوێت؟ 165 00:08:00,499 --> 00:08:02,313 پێت بڵێن نەخێر. 166 00:08:02,337 --> 00:08:05,190 و دەرکەوتووە و توێژینەوەیەک هەیە کە پاڵپشتی لەمە دەکات. 167 00:08:05,214 --> 00:08:10,956 لە داواکاری ڕووبەروو ۳۰ جار هەڵی وەرگرتنی وەڵامی "بەڵێ"زیاترە 168 00:08:10,980 --> 00:08:12,846 بە بەراورد بە داواکاری ئیمەیڵ. 169 00:08:13,313 --> 00:08:16,831 بۆیە کاتێک شتێک بە ڕاستی گرنگە و پێویستت بە یارمەتی کەسێکی تر هەیە، 170 00:08:16,855 --> 00:08:19,679 ئەوا بۆ داواکارییەکە دیدارێک ڕێک بخە. 171 00:08:19,703 --> 00:08:22,843 یاخود مۆبایلەکەت وەک مۆبایل بەکار بهێنە -- 172 00:08:22,867 --> 00:08:24,707 (پێکەنین) 173 00:08:24,731 --> 00:08:27,055 بۆ داواکردنی ئەو یارمەتییەی کە پێویستتە. 174 00:08:27,079 --> 00:08:28,261 باشە. 175 00:08:28,775 --> 00:08:32,501 دوایین و گرنگترینییان، کە بە ڕاستی زۆر گرنگە، 176 00:08:32,525 --> 00:08:34,617 و لەوەیە ئەوە بێت کە پشتگوێتان خستبێت. 177 00:08:34,641 --> 00:08:36,277 کاتێک خەریکە داوای یارمەتی دەکەیت: 178 00:08:36,301 --> 00:08:39,409 کاتێک داوای یارمەتی لە کەسێک دەکەیت و دەڵێت بەڵێ، 179 00:08:39,433 --> 00:08:41,641 تۆش هەر بەردەوام بیت لە داواکردنی شتی تر. 180 00:08:42,109 --> 00:08:45,858 هەڵە تێگەیشتنێکی باو هەیە کە پاداشتی یارمەتیدان 181 00:08:45,882 --> 00:08:48,225 خودی یارمەتی دانەکەیە. 182 00:08:48,249 --> 00:08:49,667 ئەمە ڕاست نییە. 183 00:08:49,691 --> 00:08:53,804 پاداشتی یارمەتیدان ئەوەیە کە بزانیت یارمەتیەکەت گەیشتووە و 184 00:08:53,828 --> 00:08:55,256 کە كاریگەری هەبووە. 185 00:08:55,280 --> 00:08:56,940 کە سەرکەوتوو بوویت. 186 00:08:57,358 --> 00:09:01,096 ئەگەر هیچ نەزانم دەربارەی ئەوەی کە یارمەتیەکەت هاوکار بووە، 187 00:09:01,120 --> 00:09:02,802 دەبێت هەستم چۆن بێت؟ 188 00:09:02,826 --> 00:09:05,652 ئەمە ڕوویداوە، پڕۆفیسۆری زانکۆ بووم بۆ ماوەی چەندین ساڵ. 189 00:09:05,676 --> 00:09:08,100 چەندین ڕاسپاردەم نووسیوە 190 00:09:08,124 --> 00:09:10,883 بۆ خەڵک تا کاریان دەستبکەوێت یان لە خوێندنی باڵا بخوێنن. 191 00:09:10,907 --> 00:09:13,218 و نزیکی سەدا ٩٥ی ئەوان، 192 00:09:13,242 --> 00:09:15,323 نازانم چییان بەسەر هاتووە. 193 00:09:15,347 --> 00:09:18,902 ئێستا، هەستم چۆنە دەربارەی ئەو کات و هەوڵانەی داومن بۆ ئەم کارە، 194 00:09:18,926 --> 00:09:21,479 کاتێک بە ڕاستی نازانم ئایا یارمەتیم داویت، 195 00:09:21,503 --> 00:09:24,383 ئایا بە ڕاستی ئەوەی دەتویست بە دەستت هێنا؟ 196 00:09:24,407 --> 00:09:26,946 لە ڕاستیدا، هەستی کاریگەر بوون 197 00:09:26,970 --> 00:09:32,604 بەشێکە لەوەی کە بۆ بەشێک لە بەخشەرەکان زۆر باوەڕ پێکراون -- 198 00:09:32,628 --> 00:09:35,359 چونکە بەڕوونی ڕێگە خۆش دەکەن تا وێنای بکەیت 199 00:09:35,383 --> 00:09:37,545 کە کاریگەری هەوڵەکانت چۆن دەبێت. 200 00:09:37,569 --> 00:09:40,044 سەیری شتێکی وەکو (DonorChoose) بکە. 201 00:09:40,068 --> 00:09:43,696 بڕۆ سەرهێڵ، و مامۆستایەک هەڵبژێرە 202 00:09:43,720 --> 00:09:46,212 بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت 203 00:09:46,236 --> 00:09:49,428 لە ڕێگەی کڕینی ئەو شتە تایبەتانەی کە داوایان کردووە، 204 00:09:49,452 --> 00:09:53,724 وەک وردبین ،لاپتۆپ یان شوێن دانیشتنێکی گونجاو. 205 00:09:53,748 --> 00:09:57,195 ئەم جۆرە کارانە زۆر بە ئاسانی وام لێ دەکەن وێنای 206 00:09:57,219 --> 00:09:58,767 گرنگی پارە بکەیت کە چی دەکات، 207 00:09:58,791 --> 00:10:01,398 کە ڕاستەوخۆ هەستی کاریگەربوونت پێدەبەخشێت. 208 00:10:01,422 --> 00:10:03,294 ئەو ساتەیە کە دەمەوێت هاوکاری خەڵک بم. 209 00:10:03,318 --> 00:10:04,849 بەڵام دەزانی ئەوان چیتر دەکەن؟ 210 00:10:04,873 --> 00:10:06,475 بەردەوام دەبن. 211 00:10:06,499 --> 00:10:10,024 بەخشەرەکان لە لایه‌ن منداڵانی پۆلەکەوە نامەیان پێ دەگات. 212 00:10:10,048 --> 00:10:11,524 وێنەیان بە دەست دەگات. 213 00:10:11,548 --> 00:10:14,041 هەوڵ دەدەن پێیان بڵێن کە جیاوازیان درووست کردووە. 214 00:10:14,065 --> 00:10:17,332 و ئەمە کارێکە هەموومان پێویستە لە ژیانی ڕۆژانمان جێبەجێی بکەین، 215 00:10:17,356 --> 00:10:20,425 بەتایبەت ئەگەر ویستمان خەڵک بەردەوام یارمەتیمان بدات 216 00:10:20,449 --> 00:10:21,825 بۆ ماوەیەکی درێژ. 217 00:10:22,341 --> 00:10:25,718 لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوپۆلەکەت و پێیان بڵێ کە هاوکارییەکەت 218 00:10:25,742 --> 00:10:27,802 جێگەی خۆی گرتووە. 219 00:10:27,826 --> 00:10:31,289 یان کە یارمەتیدایت بۆ ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنەی کە هیوات بۆ دەخواست. 220 00:10:31,313 --> 00:10:34,470 لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوکارەکەت کە پاڵپشتی کردیت و پێی بڵێ 221 00:10:34,494 --> 00:10:37,404 بە ڕاستی وای کرد تۆ بتوانیت بە ساتە قورسەکاندا تێپەڕ ببیت. 222 00:10:38,096 --> 00:10:40,429 کات تەرخان بکە تا بە دایەنی پشیلەکەت بڵێیت 223 00:10:40,453 --> 00:10:43,352 کە زۆر دڵخۆشیت لەبەر چەند هۆکارێک، 224 00:10:43,376 --> 00:10:46,505 کاتێک لە ماڵ نەبوویت، پشیلەکان هیچیان نەشکاند، 225 00:10:46,529 --> 00:10:49,160 و کەوایە دەبێت کارێکی باشیان ئەنجام دابێت. 226 00:10:50,149 --> 00:10:51,500 کورتکراوەی قسەکانم ئەوەیە: 227 00:10:51,524 --> 00:10:53,961 دەزانم -- باوه‌ڕ بکە، دەزانم -- 228 00:10:53,985 --> 00:10:56,467 کە ئاسان نییە داوای یارمەتی بکەیت. 229 00:10:57,348 --> 00:10:59,426 ئێمە، هەموومان کەمێک شەرم لەو کارە دەکەین 230 00:10:59,450 --> 00:11:01,286 وا دەکات هەست بە لاوازی بکەین. 231 00:11:01,921 --> 00:11:05,994 بەڵام ڕاستی کار و ژیانی سەردەم 232 00:11:06,018 --> 00:11:08,348 ئەوەیە کە کەس بە تەنها ناتوانێت بیگوزەرێنێت. 233 00:11:08,372 --> 00:11:10,375 بە تەنها ناتوانێت سەرکەوتووبێت. 234 00:11:10,399 --> 00:11:14,471 زیاتر لە هەر کاتێک، ئێستا پێویستە پشت بە کەسانیتر ببەستین 235 00:11:14,495 --> 00:11:18,214 لە پاڵپشتیان و هاوکارییان بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین. 236 00:11:18,993 --> 00:11:23,148 بۆیە کاتێک پێویستت بە یارمەتییە، بە دەنگی بەرز داوای بکە. 237 00:11:23,172 --> 00:11:26,430 و کە داوات کرد، بە شێوەیەک داوای بکە کە شانسی وەرگرتنی 238 00:11:26,454 --> 00:11:27,944 بەڵێ زیاتر بێت. 239 00:11:27,968 --> 00:11:32,530 و وا لە کەسەکەیتر بکە هەست بە لە خۆرازیبوون بکەن، 240 00:11:32,554 --> 00:11:34,116 چونکە هەردووکتان شایەنی ئەوەن. 241 00:11:34,604 --> 00:11:35,882 سوپاس بۆ ئێوە. 242 00:11:35,906 --> 00:11:38,641 (چەپڵە ڕێزان)