نه‌هه‌نگه‌كان چۆن هه‌ناسه ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و با ده‌رده‌كه‌ن له‌ڕێی دهمو چاویانه‌وه- جۆی ڕێیدنبێرگ
-
0:06 - 0:07سڵاوتان لێبێت،
-
0:07 - 0:08من توێكارێكی بهراوردكارم.
-
0:08 - 0:11توێكاری به‌راوردكار كه‌سێكه له پێكهاته‌ی
جه‌سته‌ی زۆربه‌ی -
0:11 - 0:13گیانداره جیاوازه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه.
-
0:13 - 0:15و گیانداری دڵخوازی من نهههنگهكانن.
-
0:15 - 0:18حه‌زم به لێكۆڵینهوهیانه
چونكه زۆر سه‌رنجڕاكێشن. -
0:18 - 0:20له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كی ئاوی ناوازه ڕاهاتوون
-
0:20 - 0:24ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت له‌باره‌یه‌وه
قسه‌تان بۆ بكه‌م بریتیه له چۆنیه‌تی -
0:24 - 0:27دروستكردنی ده‌نگی نه‌هه‌نگه‌كان به
با ده‌ركردن له‌ڕێی ده‌موچاویانه‌وه. -
0:27 - 0:30ده‌زانن كه ئه‌م با ده‌ركردنه له‌ڕێی
كونه لوتیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن: -
0:30 - 0:32به‌م شێوه‌یه
هه‌وا ده‌رده‌ده‌نه ده‌ره‌وه، -
0:32 - 0:35به‌ڵام هه‌وا له زۆر ڕێگه‌ی تریش
به‌كاردێنن. -
0:35 - 0:38بۆ دروستكردنی ده‌نگ به‌كاری دێنن، ئه‌و
شته‌یه من جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه -
0:38 - 0:39لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شتی تریش ده‌كه‌م
كه به‌هۆی هه‌وا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، -
0:39 - 0:43وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سوڕی خوێنیان
ده‌یهێڵنه‌وه تا بڵق دروست نه‌بێت، -
0:43 - 0:47ئه‌مه بۆ ژێرئاوگه‌ڕه‌كان ڕوده‌دات
كاتێك تووشی په‌ستان كه‌مكردنه‌وه ده‌بن -
0:47 - 0:49به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م ده‌ست پێبكه‌م
به چیڕۆكی چۆنێتی -
0:49 - 0:52دروستكردنی ئه‌و ده‌نگی با یه
له‌لایه‌ن ئه‌م گیاندارانه‌وه، -
0:52 - 0:55ئه‌م چیڕۆكه به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه
چه‌ند قوڕسه له نه‌هه‌نگه‌كان بڕوانیت -
0:55 - 0:57چونكه له ژێر ئاودا ده‌ژین و زۆر گه‌وره‌ن
-
0:57 - 0:59بۆیه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان قورسه.
-
0:59 - 1:02له‌م وێنه‌یه--
ئه‌م گیانداره ده‌بینن له ناوه‌ڕاست؟ -
1:02 - 1:04ئه‌مه بێچووه نه‌هه‌نگێكه
قه‌باره‌ی پاسێكی هه‌یه! -
1:04 - 1:08كاتێك سه‌یری نه‌هه‌نگه‌كان ده‌كه‌یت،
به ناوه‌ڕاستی سه‌ریان ده‌ستپێبكه -
1:08 - 1:10چونكه لووتیان له‌ناوه‌ڕاستی
سه‌ریانه‌وه‌یه -
1:10 - 1:12وه‌كو جۆرێك له بۆڕی چه‌سپاوی هه‌وایه،
-
1:12 - 1:14له‌ڕێی ئه‌مه‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌ن چونكه
مهمكدارن -
1:14 - 1:16و مهمكدارهكانیش هه‌وا هه‌ڵده‌مژن.
-
1:16 - 1:17لوتیان ده‌توانرێت بكرێته‌وه و دابخرێت،
-
1:17 - 1:19وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه بیگوشین
-
1:19 - 1:23ده‌توانن له وێنه‌ی خواره‌وه بیبینن،
له‌و شوێنه‌ی تیره سووره‌كانی لێیه. -
1:23 - 1:25به‌ڵام هه‌موو نه‌هه‌نگێك
دوو كونه لووتیان نییه. -
1:25 - 1:27نه‌هه‌نگه‌كان پێكدێن له گروپی دۆلفین و
به‌رازی ده‌ریا، -
1:27 - 1:30دۆلفین و به‌رازه‌كانی ده‌ریا،
نه‌هه‌نگی بچووكن، -
1:30 - 1:32ته‌نیا یه‌ك كونه لوتیان هه‌یه
له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ریان، -
1:32 - 1:34و ئه‌و كونه لووته
ده‌كه‌نه‌وه و داده‌خه‌ن -
1:34 - 1:38له‌ڕێی وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی كه له
بنه‌ڕه‌تدا لێوی سه‌ره‌وه‌یه، وه‌ك ئه‌مه، -
1:38 - 1:41و گێڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه له‌سه‌رووی
لووتیانه‌وه، وه‌كو ئه‌مه. -
1:41 - 1:43به‌م شێوه‌یه لوتیان ده‌كه‌نه‌وه
و داده‌خه‌ن. -
1:43 - 1:45كه‌وایه كاتێك ده‌نگ دروستده‌كه‌ن،
-
1:45 - 1:47ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن له‌بنه‌ڕه‌تدا
ده‌نگی پففففه -
1:47 - 1:48
وه‌كو با ده‌ركردنه، وایه؟ -
1:48 - 1:50یاخود له نیویۆڕك، پێی ده‌ڵێین
برۆنكس چییر -
1:50 - 1:51به‌م شێوه‌یه ده‌یكه‌ن
-
1:51 - 1:54ئه‌و پێكهاته چه‌وره‌ی
ئه‌و لێوه گه‌وره قه‌ڵه‌وه ده‌هێنن -
1:54 - 1:56وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌یه ده‌یبینن،
-
1:56 - 1:58كه له‌ڕێی بڕینێكه له
ناوه‌ڕاستی سه‌ری دۆلفینێكهوه -
1:58 - 2:01ئه‌و لێوه قه‌ڵه‌وه گه‌وره‌یه
ئه‌و به‌شه زه‌رده‌ی ئه‌وێیه، -
2:01 - 2:05كه بۆ پێشه‌و و دواوه لوولی ده‌كه‌نه‌وه
له‌سه‌ر لووتیان دهیلهرێننهوه، -
2:05 - 2:08وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌وا له
میزه‌ڵه‌دان به‌رده‌ده‌یت -
2:08 - 2:10ئه‌و ده‌نگه له‌راوه سه‌یره دروستده‌كات.
-
2:10 - 2:13كه ئاوایه به‌م شێوه‌یه‌یه كه
ده‌نگ دروستده‌كه‌ن: -
2:13 - 2:14(ده‌نگی له‌رینه‌وه)
-
2:14 - 2:17گوێتان لێیه؟ كه رووبه‌رووی
كامێرا ده‌بێته‌وه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه. -
2:17 - 2:18(ده‌نگی له‌رینه‌وه)
-
2:18 - 2:20وه‌كو ئه‌وه‌یه له ژێر ئاو بادهربكات.
-
2:20 - 2:22ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی كه
دۆلفینه‌كه ده‌یكات، -
2:22 - 2:25دیاریكردنی شوێنه له‌ڕێی زایه‌ڵه،
كه زنجیره‌یه‌ك لێدان دروستده‌كات، -
2:25 - 2:28به‌كاری دێنیت هه‌روه‌كو چۆن
شه‌مشه‌مه‌كوێره له‌رینه‌وه بكاردێنێت -
2:28 - 2:32زۆرباشه، شه‌مشه‌مه‌كوێره ڕادار به‌كار
دێنیت، به‌ڵام كه له‌ژێر ئاوه سۆنه‌ره -
2:32 - 2:36كه‌وایه ئه‌م گیانداره سۆنار به‌كاردێنێت
بۆ بینینی جیهانه‌كه‌ی له‌ڕێی ده‌نگه‌وه. -
2:36 - 2:39بۆ زانینی چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌مه،
پێویسته وا سه‌یری بكه‌یت -
2:39 - 2:42وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌یری ده‌نگ گهورهكهری
سیسته‌می ده‌نگیی ده‌كه‌یت. -
2:42 - 2:44نه‌هه‌نگه ددان بچووكه‌كان
ئه‌وانه‌ن كه دهچریوێنن، -
2:44 - 2:46ده‌نگه‌كه له‌و لووته بچووكه‌وه دێت
-
2:46 - 2:49كه بۆ پێشه‌وه و دواوه ده‌جووڵێت و
له نێوچاوانیان دێته ده‌ره‌وه. -
2:49 - 2:53به‌ڵام نه‌هه‌نگه گه‌وره‌كان وه‌كو
جۆرێك له ده‌نگ گهورهكهرن، -
2:53 - 2:56ئه‌و قسه‌كه‌ره گه‌ورانه‌ی له سیسته‌می
ده‌نگ گه‌وره‌كردن هه‌یه. -
2:56 - 2:59ئه‌وه‌ی كه ڕوده‌دات ده‌نگه‌كانیان له
قوڕگیانه‌وه دێته ده‌ره‌وه. -
2:59 - 3:01بۆیه گه‌ر هه‌وڵی دروستكردنی ده‌نگ
وه‌كو نه‌هه‌نگ بده‌یت-- -
3:01 - 3:04هه‌ر ئێستا ده‌نگێك دروستبكه،
و بڵێ، ئااااههھ. -
3:04 - 3:06ئێستا، ده‌ستت بخه‌ره سه‌ر قوڕگت
له‌سه‌ر گرێیه‌كه -
3:06 - 3:08هه‌ست به‌و له‌رینه‌وه ده‌كه‌یت له‌ویا؟
-
3:08 - 3:10بۆ تۆ ئه‌مه له‌ده‌ستدانی وزه‌یه،
-
3:10 - 3:12چونكه به‌و شێوه‌یه په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ كه‌سانیتر ناكه‌یت. -
3:12 - 3:14به‌هۆی ده‌مه‌وه ئه‌مه ده‌كه‌یت.
-
3:14 - 3:17به‌ڵام گه‌ر له‌ژێر ئاو ده‌مت بكه‌یته‌وه،
گه‌س گوێی لێت نابێت. -
3:17 - 3:19ده‌بێت ئه‌م وزه‌یه هه‌ڵبگریت و له‌ڕێی ئاو
-
3:19 - 3:21نه‌هه‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. -
3:21 - 3:23و كاتێك گوێبستی ده‌نگیان ده‌بیت--
-
3:23 - 3:24(ده‌نگی نه‌هه‌نگه‌كان)
-
3:24 - 3:27وه‌كو ئه‌وه‌یه كه هه‌وا له
میزه‌ڵان ده‌كه‌یته ده‌ره‌وه. -
3:27 - 3:29چه‌ندین ده‌نگی تری ئاوا دروستده‌كه‌ن،
-
3:29 - 3:30ئه‌م دهنگهشیان هه‌یه:
-
3:30 - 3:31(ده‌نگی له‌رینه‌وه)
-
3:31 - 3:33وه‌كو ئه‌وه‌یه بادهربكات، وا نییه؟
-
3:33 - 3:35وه‌كو سه‌رچه‌فێكی زه‌به‌لاحه له قوڕگی.
-
3:35 - 3:38كه‌وایه، چۆن ده‌زانیت نه‌هه‌نگه‌كان
ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ -
3:38 - 3:42باشه، له‌م نه‌هه‌نگانه ده‌كۆڵینه‌وه كه
له كه‌ناراوه‌كان بۆمان دێت -
3:42 - 3:44ئه‌مانه ئه‌و گیاندارانه‌ن له
كه‌ناره‌كه ده‌مرن. -
3:44 - 3:47نه‌هه‌نگی بچووكی وه‌كو دۆلفین و
به‌رازی ده‌ریا زۆر ئاسانن: -
3:47 - 3:48ده‌توانین بیانبه‌ینه تاقیگه.
-
3:48 - 3:51به‌ڵام نه‌هه‌نگه گه‌وره‌كان،
ده‌بێت تاقیگه‌یان بۆ بێنین. -
3:51 - 3:52ڕاستییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه.
-
3:52 - 3:54كڵاو سووره‌كه‌ی ناوه‌ڕاست منم.
-
3:54 - 3:55كه‌سێكی زۆر درێژ نیم،
-
3:55 - 3:58بۆیه ده‌توانن ببینن به‌راورد به من
نه‌هه‌نگه‌كه چه‌ند گه‌وره‌یه. -
3:58 - 4:00نه‌هه‌نگه‌كه ٦٥ پێ درێژه.
-
4:00 - 4:03چه‌قۆ توێكارییهكهی منیش ئه‌و ئامێری
بچووكه‌یه له‌و ته‌نیشته. -
4:03 - 4:06وه‌كو داری هۆكییه له كۆتاییه‌كه‌ی
گوێزانیكی پێوه‌یه. -
4:06 - 4:08و توێكاری نه‌هه‌نگ كردارێكی زۆر قورسه.
-
4:08 - 4:10پێویست ده‌كات به ته‌واوی
كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت. -
4:11 - 4:13وه‌كو ناوچه‌یه‌كی بیناكردنی زه‌به‌لاحه.
-
4:13 - 4:15كڵاوی پارێزگاری له‌سه‌ر ده‌نێیت،
-
4:15 - 4:16ئامێری قورس به‌كاردێنیت.
-
4:16 - 4:18به‌م بۆنه‌یه‌وه، له‌م حاله‌ته،
-
4:18 - 4:21ئه‌وه ته‌نیا قوڕقوڕاگه‌ی ده‌نگی
نه‌هه‌نگی شینه. -
4:21 - 4:22ته‌نیا قوڕقوڕاگه‌ی ده‌نگ.
-
4:22 - 4:25من ته‌نیا پێنج پێ درێژم--
ده‌توانن وه‌كو یه‌كێكی ١٢ پێ بمبینن. -
4:25 - 4:26چۆن بزانین چی ڕووده‌دات؟
-
4:26 - 4:28زۆرباشه، سه‌یری قوڕقوڕاگه ده‌كه‌ین
-
4:28 - 4:31و ده‌بینین-- ئه‌مه هی بێچووی نه‌هه‌نگێكه
بۆیه زۆر بچووكتره. -
4:31 - 4:35ئه‌و شته بچووكه ده‌بینن كه له‌شێوه‌ی
پیتی u كه به ڕه‌نگی شین چێوهم كردوه -
4:35 - 4:37ئه‌مه ئه‌و به‌شه‌یه كه ده‌له‌رێته‌وه.
-
4:37 - 4:38وه‌كو ده‌نگه ژێیهكانمانه.
-
4:38 - 4:41كاتێك ده‌ستم ده‌خه‌مه ئه‌و شوێنه،
كه كیفه شینه‌كه‌ی لێیه، -
4:41 - 4:43ده‌كرێت تووره‌گه‌یه‌ك له ژێری ببینرێت.
-
4:43 - 4:45ئه‌مه سه‌رینی خۆشی ده‌ربڕینه.
-
4:45 - 4:46ئه‌وه بڵقی هه‌وایه یاخود باڵۆنه.
-
4:46 - 4:48كه‌وایه ئه‌م گیاندارانه چی ده‌كه‌ن--
-
4:48 - 4:51ده‌توانن ببینن، ئه‌م باڵۆنه ڕه‌شه
گه‌وره‌یه له قوڕگ هه‌یه، -
4:51 - 4:54كه تیایدا ده‌زگای هه‌رسكردن،
كه به ڕه‌نگی شینه، -
4:54 - 4:57به ده‌زگای هه‌ناسه‌دان ده‌كه‌وێت،
كه له شێوه‌ی شینێكی كاڵدایه، -
4:57 - 4:59له‌ناوه‌ڕاستدا تووره‌كه ڕه‌شه‌كه‌یه.
-
4:59 - 5:02ئه‌م گیاندارانه ئه‌و تووره‌كه‌یه
به‌كاردێنن بۆ ده‌نگ دروستكردن. -
5:02 - 5:04ده‌نگه‌كه ده‌له‌رێننه‌وه و
ده‌ینێرنه ده‌ره‌وه. -
5:04 - 5:08نه‌هه‌نگه ددان بچووكه‌كانیش تووره‌كه‌ی
هه‌وایان هه‌یه: له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌یه، -
5:08 - 5:09وه‌كو جۆرێك له سه‌ری هه‌وایه.
-
5:09 - 5:11ئه‌مه بۆ وه‌رگرتنی هه‌وای
پێویست به‌كاردێنن -
5:11 - 5:14بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن كاتێك
مه‌له‌ده‌كه‌ن. -
5:14 - 5:17چونكه كاتێك مه‌له‌وانی ده‌كه‌یت،
په‌ستانه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، -
5:17 - 5:19ئه‌مه‌ش قه‌باره‌ی هه‌وای به‌رده‌ست
كه‌مده‌كاته‌وه. -
5:19 - 5:20به‌ڵام گرنگتر له‌مه،
-
5:20 - 5:24بوونی ئه‌م تووره‌كه‌یه ڕێگه‌یان ده‌دات
دووباره هه‌واكه بهكاربێننهوه -
5:24 - 5:25چونكه هه‌وا كه‌لوپه‌لێكی گرانبه‌هایه.
-
5:25 - 5:28ناته‌وێت بچیته سه‌ره‌وه تاههوای
زیاترت ده‌ستكه‌وێت. -
5:28 - 5:31بۆیه كاتێك له ژێر ئاو ده‌نگێك دروست
ده‌كه‌یت، گه‌ر نه‌هه‌نگ بیت-- -
5:31 - 5:34با گوێم لێت بێت ده‌نگێك دروست بكه‌یت،
بڵێ، "ئااهھ." -
5:34 - 5:35به‌ڵام نه‌هه‌نگه‌كان ده‌میان داده‌خه‌ن،
بۆیه بڵێ، "ئاااامم." -
5:35 - 5:37(جه‌ماوه‌ره‌كه ده‌نگ دروست ده‌كه‌ن)
-
5:37 - 5:38ئێوه هه‌مووتان هاژه‌هاژ ده‌كه‌ن، وایه؟
-
5:38 - 5:39به‌ڵام نه‌هه‌نگه‌كان لووتیان داده‌خه‌ن و
ده‌ڵێن، " ممم." -
5:39 - 5:40(ده‌نگ دروست ده‌كات)
-
5:40 - 5:42چی ڕوویدا؟ هه‌ركه لوتتان داده‌خه‌ن
چیتر ناتوانن ده‌نگ دروست بكه‌ن -
5:42 - 5:44چونكه په‌ستان ده‌خه‌نه
سه‌ر سیسته‌مه‌كه. -
5:44 - 5:47نه‌هه‌نگه‌كان، به‌هۆی توره‌كه‌ی هه‌وا،
خۆیان له په‌ستان خستنه سه‌ر سیسته‌مه‌كه -
5:47 - 5:50ده‌پارێزن، به‌و مانایه‌ی هه‌وا
به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین -
5:50 - 5:52گه‌ر تورهكهیكتان له
كۆتایی لووتتان هه‌بوایه، -
5:52 - 5:55ده‌تانتوانی وا له هه‌وا بكه‌ن
به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز. -
5:55 - 5:59بۆیه هیوادارم چێژتان له‌مه بینیبێت.
-
5:59 - 6:01توێكاری به‌راوردكار ئه‌مه ده‌كات
بۆ بژێوی ژیانی. -
6:01 - 6:03له پێكهاته‌ی ئه‌م گیاندارانه
ده‌كۆڵینه‌وه. -
6:03 - 6:07هه‌وڵده‌ده‌ین لاسایی بكه‌ینه‌وه: له‌سه‌ر
بارودۆخی مرۆڤ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، -
6:07 - 6:10ڕه‌نگه دروستكردنی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی
نوێ بۆ پاراستنی ئامێره‌كانمان -
6:10 - 6:12یاخود داهێنانی چاره‌سه‌رێكی
پزیشكی نوێ بۆ -
6:12 - 6:15نه‌خۆشیه‌كانی خه‌ڵك كه لاسایی ئه‌م
ژینگه سه‌یرانه ده‌كه‌نه‌وه. -
6:15 - 6:17بۆیه هیوادارم چێژتان له‌مه بینیبێت.
سوپاس. -
6:17 - 6:18(چه‌پڵه‌ڕێزان)
- Title:
- نه‌هه‌نگه‌كان چۆن هه‌ناسه ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و با ده‌رده‌كه‌ن له‌ڕێی دهمو چاویانه‌وه- جۆی ڕێیدنبێرگ
- Description:
-
ته‌واوی وانه‌كه له‌م ببینه له‌ڕێی ئه‌م به‌سته‌ره: http://ed.ted.com/lessons/how-whales-breathe-communicate-and-fart-with-their-faces-joy-reidenberg
توێكاری به‌راوردكار، جۆی ڕێیدنبێرگ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی چه‌ندین گیانداری جیاواز ده‌كات به‌و هیوایه‌ی جۆرێتییه نموونهییهكهیان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی مرۆڤه‌كان بگونجێنێت. گیانداری دڵخوازی؟ نه‌هه‌نگه‌كان. له‌م ئاخاوتنه‌دا، ڕێیدنبێرگ ڕوونیده‌كاته‌وه چۆن ئه‌م شیرده‌ره به شكۆیانه "له‌ڕێی ده‌موچاویانه‌وه بادهردهكهن"(پرۆسه‌یه‌ك كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پێی ده‌گوترێت دیاریكردنی شوێن له‌ڕێی ده‌نگدانه‌وه) بۆ ناردنی ده‌نگه نموونهییهكهیان له‌ڕێی ئاوه‌وه.
ئاخاوتن له‌لایه‌ن جۆی ڕێیدنبێرگ
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 06:25