٣ شت کە پێویستە دایک و باوکان لەبەرچاوی بگرن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بگەڕێنەوە سەر کار
-
0:00 - 0:03کاتێک کە دووگیان بووم،
زۆر بێزار ببووم. -
0:03 - 0:06گۆشت مەخۆ،
تاقیکردنەوەی بەر لە دایک بوون ئەنجام بدە. -
0:06 - 0:09بۆچی ئەو بڕیارەت دا؟
بۆچی بڕیارێکی ترت نەدا؟ -
0:09 - 0:13وام هەست دەکرد کە دەبوایه شتانێک بکەم
کە هەرگیز هۆکارەکەی نازانم. -
0:13 - 0:16[ڕێگەی کارکردنمان]
-
0:18 - 0:21هەندێک جار لە جیهانی دایبابی نوێ
سەرکەوتن بە دەست ناهێنیت. -
0:21 - 0:24ئەگەر بگهڕێمهوه سهرکار، کاتی کەمترم
دەبێت لەگەڵ منداڵەکەم. -
0:24 - 0:27چی ئەگەر بە جوانی چاودێرییان نەکەین؟
-
0:27 - 0:29ئەگەر لە ماڵەوە بمێنمەوە،
و واز لە کارەکەم بهێنم، -
0:29 - 0:31ئایا پەشیمان دەبمەوە لە بڕیارەکەم؟
-
0:31 - 0:34کۆمەڵێک ئامۆژگاری دژیەک هەن لێرەدا
-
0:34 - 0:36دەربارەی مانەوە لە ماڵەوە
یان گەڕانەوە بۆ کار، -
0:36 - 0:40کەوایە هەڵبژاردنی یەکێکیان
سەر لێ شێوەنەر و کاریگەرە. -
0:40 - 0:42منداڵەکانت خۆشدەوێت
و باشترینت دەوێت بۆیان، -
0:42 - 0:46بەڵام چۆن دەزانیت کامە باشترینە لە کاتێکدا
کە هەمووان بیروڕای جیاوازیان هەیە؟ -
0:46 - 0:49لە خێزاندا چەندین جۆری جیاوازی دایک هەیە،
-
0:49 - 0:51وا بیردەکەمەوە کە زۆربەی
خێزانەکان پێویستە بپرسن -
0:51 - 0:54کە پێویستە باوک لەماڵەوە بمێنێتەوە.
-
0:54 - 0:56بەڵام لە ئێستادا راستییەکە ئەوەیە،
-
0:56 - 0:59سەرنجی زۆربەی گفتوگۆی خێزانەکان
دەربارەی مانەوەیان -
0:59 - 1:00بە تایبەتی زیاتر لەسەر ژنانە.
-
1:00 - 1:02بە زۆری ئافرەتەکان ئەوانەن کە دەڵێن
هەست دەکەین -
1:02 - 1:06کە ئەوەی دەیکەین بە درێژایی ڕۆژەکە،
دەرخەری ئەوەیە کە -
1:06 - 1:09چ جۆرە دایکێکن و چ جۆرە کەسێکن.
-
1:09 - 1:11ئەوە بارێکی قورسە بۆ دایک و باوکان.
-
1:11 - 1:13و کاتێک کە لە چاوی خەڵکەوە دەبینیت
-
1:13 - 1:16دوای ئەوەی پێیان دەڵێیت
کە دەگەڕێیتەوە بۆ کار یان نا، -
1:16 - 1:18ئەوە متمانەت دەهەژێنێت.
-
1:18 - 1:19بڕیارمدا بگەڕێم
و بیدۆزمەوە. -
1:19 - 1:22باشترە لە ماڵەوە بمێنیەوە
یان بگەڕێیتەوە سەر کار؟ -
1:22 - 1:23ئەوە بڕیارێکی کاریگەرە، بەڵێ،
-
1:23 - 1:26بەڵام وەک ئابووریناس فێر بووم
دەتوانین داتا بەکار بهێنین -
1:26 - 1:28بۆ هاندانی گوزەراندن بە
ناو ئەم هەستانەدا -
1:28 - 1:31متمانەمان دەبێت کە باشترین
بڕیار بۆ خێزانمان دەدەین. -
1:31 - 1:35بە دیاریکراوی سێ هۆکار هەن پێویستە
ڕەچاویان بکەیت پێش ئەوەی بڕیار بدەین. -
1:35 - 1:36سەرەتا، پێویستە بیر بکەیتەوە
-
1:36 - 1:39چۆن ئەم بڕیارە کاریگەری
لەسەر داهاتی خێزانت دەبێت. -
1:39 - 1:40با هەندێک لێکدانەوە بکەین.
-
1:40 - 1:43با بڵێین کە کۆی داهاتی خێزانەکەت
١٠٠،٠٠٠$، -
1:43 - 1:45هەر یەکە لە تۆ و هاوژینەکەت ۵٠،٠٠٠
تان هەیە. -
1:45 - 1:49مانای وایە کە دوای باجدان ۸۵،٠٠٠$
دەهێنیتەوە ماڵەوە. -
1:49 - 1:51ئەگەر هەردووکتان کار بکەن.
-
1:51 - 1:54و مانگانە ۱۵٠٠ دۆلار دەدرێ
بە چاودێری منداڵ. -
1:54 - 1:58کۆی داهاتی خەرجکردن
لە ساڵێکدا ٦۷،٠٠٠ $. -
1:58 - 1:59لەگەڵم دایت تا ئێستا؟
-
1:59 - 2:00ئەگەر بریار بدەیت بمێنیتەوە،
-
2:00 - 2:03خێزانت کەمتر بەرهەم دێنێت
بەڵام پارەی چاودێری منداڵ نادەی. -
2:03 - 2:05لەو حاڵەتەدا داهاتی
خەرجکردنت کەم دەبێتەوە، -
2:05 - 2:09بەڵام نەک بەقەدەر دابەزینی
پەروەردەی منداڵەکەت. -
2:09 - 2:12ئەگەر خەرجی منداڵەکەت لە ناوچەکەتدا
گرانتر بێت، ئەوا زیاتر ئاڵۆز دەبێت. -
2:12 - 2:15کارکردنی دایەنێک بە بەردەوامی ٤٠
تا ۵٠،٠٠٠ دۆلاری تێدەچێت -
2:15 - 2:16بەپێی ئەو شوێنەی لێی دەژیت.
-
2:16 - 2:20ئەگەر ئەو حاڵەتە بێت لە ناوچەکەتدا،
لەو سیناریۆیەی کە پلانم بۆ داناوە، -
2:20 - 2:22بە تەواوی داهاتی
باوانێک لە ناو دەبات، -
2:23 - 2:26بەم شێوەیە باری دارایی باشتر دەبێت
بە مانەوەی یەکێکیان لە ماڵەوە. -
2:26 - 2:28بە دڵنیاییەوە، ئەمە تەنها
شیکردنەوەیەکی کورتە. -
2:28 - 2:32هەندێک جار ئەگەر منداڵەکان لە قوتابخانە بن
ئەوا خەرجییەکی کەمتری دەوێت، -
2:32 - 2:36و لەوانەیە لە داهاتوودا داهاتت باشتربێت
بۆیە بیر لەوەش بکەرەوە. -
2:36 - 2:39کاتێک لێکدانەوەکەت تەواو کرد،
دەزانیت کە چی ئەگەری هەیە -
2:39 - 2:41و تۆ دەتوانی بڕیارێکی تێگەیشتوانەتر بدەیت.
-
2:41 - 2:43کە هەست بە باشی دەکەیت.
-
2:43 - 2:45دووەم، کاتی ئەوەیە لەسەر
داهاتووی باشی منداڵەکەت قسە بکەین. -
2:45 - 2:48لەوانەیە پێت وابێت
ئەمە ببێتە بنچینەی بڕیارەکەت، -
2:48 - 2:51بەڵام لە ڕاستیدا وەڵامێکی دروست نییە.
-
2:51 - 2:54بە گوێرەی توێژینەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا،
-
2:54 - 2:56بڕیاری گەڕانەوە بۆ
کار یان مانەوە لە ماڵەوە -
2:56 - 2:59لە ڕاستیدا نەداهاتووی منداڵەکەت
دروست دەکات نە لە ناوی دەبات. -
2:59 - 3:02توێژینەوە ئەوە دەردەخات کە
دایک و باوک کار بکەن بە بەردەوامی -
3:02 - 3:06هەمان کاریگەری دەبێت لەسەر
دەسکەوت و نمرەی داهاتوی منداڵەکەت -
3:06 - 3:08کە یەکێکیان کار بکات و ئەویتر نەیکات.
-
3:08 - 3:10ئەوەی گرنگترینە لێرەدا
ئەو ژینگەیەیە کە -
3:10 - 3:13منداڵەکەت تێیدا دەبێت لە بێکاریدا.
-
3:13 - 3:15هەتاکو بەشدار بن لە چالاکی گرینگ؛
-
3:15 - 3:18خوێندنەوە، ڕاهێنان کردن لەسەر بەهرە،
کار لێککردن لەگەڵ منداڵی تردا، -
3:18 - 3:21سەر دەکەون ئەگەر چی
لە ماڵەوە لەگەڵیان بیت یان نا. -
3:21 - 3:23جیاوازیەکی زۆرکەم هەیە لە داتاکاندا.
-
3:23 - 3:25بۆ نموونە، لێکۆڵینەوەکان دۆزیویانەتەوە،
-
3:25 - 3:27کە ئەگەر هەردوو باوان کار بکەن،
-
3:27 - 3:31کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە لە سەر
ئەو منداڵانەی کە لە خێزانێکی هەژارن، -
3:31 - 3:34وکاریگەریەکی کەمتر بۆ ئەو
منداڵانەی کە لە خێزانێکی دەوڵەمەندن. -
3:34 - 3:37کەواتە بە پێی
پێکهاتی خێزانەکەت، -
3:37 - 3:39کاریگەریەکان دەکرێ
کەمێک ئەرێنی بێت لەسەر منداڵەکەت، -
3:39 - 3:41یاخود نەرێنی بێت،
-
3:41 - 3:42بەڵام کاریگەری گشتی پشتگوێ دەخرێت.
-
3:42 - 3:45ئێستا دەمەوێت باسی بارودۆخێکی تایبەت بکەم:
مۆڵەتی دایکایەتی. -
3:45 - 3:49بەڵگەی گەشەکردنی جەستە هەیە کە
پێشنیار دەکات منداڵەکان کاری باشتر دەکەن -
3:49 - 3:51کاتێک دایکیان مۆڵەت وەردەگرێت.
-
3:51 - 3:54بوونت لەگەڵ منداڵت لە ڕۆژانی
سەرەتا کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی، -
3:54 - 3:57کەوایە ئەگەر مۆڵەتەکەت دا
پێویستە وەریبگریت، -
3:57 - 3:58و ئەگەر نەشتکرد، پێویستە
-
3:58 - 4:01مانگەکانی سەرەتا مۆڵەت وەرنەگریت،
-
4:01 - 4:02ئەگەر بودجەکەت ڕێیدا.
-
4:02 - 4:05و لەکۆتاییدا، بپرسە لە خۆت، کە چیم دەوێت؟
-
4:05 - 4:07لە کاتێکدا وادەردەکەوێت کە ئاسانە،
-
4:07 - 4:09فاکتەرێکە کە پێویست ناکات ئاشکرا بکرێت.
-
4:09 - 4:13بە قسە کردن لەگەڵ دایکان بۆم دەرکەوت
کاتێک ئافرەتێک مانەوە هەڵدەبژێرێت، -
4:13 - 4:15زۆرجار وا هەست دەکات کە ناچارە بڵێت
-
4:15 - 4:18کە ئەو بڕیارەی بۆ
پەروەردە کردنی منداڵەکانی هەڵبژاردوە. -
4:18 - 4:21کە بە دڵنیاییەوە بەشێکە لە هۆکارەکە،
-
4:21 - 4:25بەڵام باشترین وەڵام ئەوەیە،
" ئەمە ستایلی ژیانە کە لەلام پەسەندترینە" -
4:25 - 4:27یان "ئەوە باشترینە بۆ خێزانەکەم"
-
4:27 - 4:29بۆ دایکێک کە کاردەکات هەمان شتە.
-
4:29 - 4:32بڵێت، "من کارەکەم خۆشدەوێت،
لەبەر ئەوەیە کە گەڕاومەتەوە سەرکار" بەسە. -
4:32 - 4:34ئەگەر دەتەوێت بگەڕێیتەوە سەرکار، زۆر باشە.
-
4:34 - 4:36تۆ بە بەختی ئەو کارەت هەبێت خۆشت دەوێت
-
4:36 - 4:39کاتێک کە دەبیتە دایک
مافی خۆتە کە بیپارێزیت. -
4:39 - 4:42ڕاستگۆ بە لەگەڵ خۆت کە دەتەوێت چی بکەیت.
-
4:42 - 4:45ئەگەر ڕاشکاو بیت لەوە،
بە دڵنیاییەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، -
4:45 - 4:48کە وات لێ دەکات ببیت بە
باشترین جۆری دایک کە بتوانیت، -
4:48 - 4:50ئایا ئەوە هەموو مەبەستەکە نییە؟
-
4:50 - 4:52هیچ دروستی و هەڵەیەک نییە
کاتێک باسی باوانی دەکەین. -
4:52 - 4:54باشترین بریار ئەوەیە
-
4:54 - 4:56کە وا لە تۆو و خێزانەکەت
دەکات دڵخۆشترین بن. -
4:56 - 4:58بڕیاری داهاتوو بە دەست تۆیە.
-
4:58 - 5:01بە زانینی هەڵبژاردن لە
نێوان مانەوە لە ماڵەوە یان نا -
5:01 - 5:03ئەوە تەنها ههڵبژاردنێكه،
-
5:03 - 5:06لەگەڵ ئەو فاکتەرانەی کە
بەرەو ئاراستەی جیاوازت دەبات، -
5:06 - 5:10دەتوانین پەشیمانی فڕێ بدەین
و چێژ لە باشی خێزانمان ببینین،
- Title:
- ٣ شت کە پێویستە دایک و باوکان لەبەرچاوی بگرن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بگەڕێنەوە سەر کار
- Speaker:
- ئێمڵی ئۆستەر
- Description:
-
ئایە پێویستە بچیت کار بکەیت ئەگەر منداڵت هەبێت؟ ئەمە بڕیارێکی کاریگەر و سۆزاوییە، بەڵام بیرکردنەوە لە سێ فاکتەر بڕیارەکە ئاسانتر دەکات. ئێمڵی ئۆستەر باسی دەکات بۆمان.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 05:23
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for 3 things new parents should consider before going back to work | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 3 things new parents should consider before going back to work | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for 3 things new parents should consider before going back to work | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for 3 things new parents should consider before going back to work | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 3 things new parents should consider before going back to work | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 3 things new parents should consider before going back to work | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for 3 things new parents should consider before going back to work |