چۆن درۆزنێک بناسیتەوە
-
0:00 - 0:05باشە، ئێستا نامەوێت هەمووان
بەئاگا بێنمەوە لەم ژوورەیا، -
0:05 - 0:09بەڵام سەرنجمدا کە کەسەکەی
لای ڕاستت درۆزنە. -
0:09 - 0:11(پێکەنین)
-
0:11 - 0:14کەسەکەی لای چەپیشت درۆزنە.
-
0:14 - 0:17هەروەها تەنانەت کەسەکەی لەسەر
کورسییەکەت دانیشتووە درۆزنە. -
0:17 - 0:19هەموومان درۆزنین.
-
0:19 - 0:21ئەوەی ئەمڕۆ ئەیکەم ئەوەیە
-
0:21 - 0:25نیشانتان ئەیەم توێژینەوەکە چی دەڵێت
دەربارەی ئەوەی بۆچی هەموو درۆزنین، -
0:25 - 0:26چۆن ببیت بە دۆزەرەوەی درۆ و
-
0:26 - 0:29بۆچی لەوانەیە بتەوێت
میلێکی زیادەش بڕۆیت و -
0:29 - 0:32لە دۆزینەوەی درۆوە بچیت
بۆ گەڕان بۆ ڕاستی، و -
0:32 - 0:34لە ئاکامیشدا بنیاتنانی متمانە.
-
0:34 - 0:37ئێستا، بە باسکردنی متمانە،
-
0:37 - 0:40لەوەتەی ئەم کتێبەم نوسیوە،
"دۆزینەوەی درۆ،" -
0:40 - 0:43چیتر کەس نایەوێت ڕووبەڕوو
چاوی پێم بکەوێت، نا، نا، نەخێر. -
0:43 - 0:46هەمووجارێ دەڵێن، "باشە، ئیمەیڵ بۆ دەنێرین."
-
0:46 - 0:48(پێکەنین)
-
0:48 - 0:52تەنانەت ناشتوانم ژوانێکی قاوە
خواردنەوەم هەبێت لە ستاربەکس. -
0:52 - 0:54مێردەکەم دەڵێ،
"ئازیزەکەم، هەڵخەڵەتاندن؟ -
0:54 - 0:57بۆچی زیاتر تیشک نەخستە سەر چێشتلێنان.
لێنانی خواردنی فەڕەنسیت پێچۆنە؟" -
0:57 - 0:59کەواتە پێش ئەوەی دەستپێکەم،
ئەوەی کە ئەیکەم -
0:59 - 1:02ئەوەیە کە ئامانجەکەمتان بۆ ڕووندەکەمەوە،
-
1:02 - 1:04کە ئەویش فێرکردنی
یاری دۆزینەوە و گرتن نییە. -
1:04 - 1:06درۆدۆزەرەوەکان ئەو مناڵە بە قێزوبێزانە نین،
-
1:06 - 1:09ئەوانەی لە پشتەوەی ژوورەکەیان و
هاوار دەکەن، "گرتمیت! گرتمیت! -
1:09 - 1:12برۆت ڕاتەکی.
کڕکڕاگەی لوت جوڵاند. -
1:12 - 1:15سەیری ئەو بەرنەما تەلەفزیۆنییەم کردووە
'درۆم لەگەڵ بکە.' دەزانم درۆ ئەکەیت. -
1:15 - 1:17نەخێر، درۆدۆزەرەوەکان
-
1:17 - 1:20چەکێکی زانستییان پێیە
بۆ دۆزینەوەی هەڵخەڵەتاندن. -
1:20 - 1:22بەکاریدەهێنن بۆ گەشتن بە ڕاستییەکە، و
-
1:22 - 1:24ئەوە دەکەن کە سەرکردە
پێگەشتووەکان ڕۆژانە دەیکەن؛ -
1:24 - 1:27گفتوگۆی قورسیان دەبێت لەگەڵ
کەسانی قورسدا، -
1:27 - 1:29هەندێک جار لە کاتی زۆر قورسدا.
-
1:29 - 1:33بە قبوڵکردنی گریمانەیەکی ناوەکیش
دەست بەو ڕێڕەوە دەکەن، و -
1:33 - 1:35ئەو گریمانەیەش ئەمەی خوارەوەیە:
-
1:35 - 1:37درۆکردن کردەوەیەکی دوولایەنەیە.
-
1:39 - 1:42بیری لێکەنەوە، درۆ هیچ
هێزێکی نییە تەنیا بە درکاندنی. -
1:42 - 1:44ئەوکاتە هێزی دەبێت
-
1:44 - 1:46کاتێک کەسێکی تر قبوڵی ئەوە دەکات
باوەڕ بە درۆکە بکات. -
1:46 - 1:48کەواتە ئەزانم لەوانەیە لە
خۆشەویستی قورس بچێت، -
1:48 - 1:52بەڵام سەیرکەن، ئەگەر لە خاڵێکدا
درۆتان لەگەڵ بکرێت، -
1:52 - 1:54لەبەر ئەوەیە قبوڵتان کردووە
درۆتان لەگەڵ بکرێت. -
1:54 - 1:57ڕاستی ژمارە یەک لەسەر درۆکردن:
درۆکردن کارێکی دوولایەنەیە. -
1:57 - 1:59ئینجا، هەموو درۆکان زیانبەخش نین.
-
1:59 - 2:02هەندێک جار خۆمان ئەمانەوێت
کەسەکە بکەوێتە درۆکەوە -
2:02 - 2:05لەبەر خاتری ڕەوشتی کۆمەڵایەتی،
-
2:05 - 2:08لەوانەیە بمانەوێت نهێنییەک بپارێزین
کە پێویستە بە نهێنی بمێنێتەوە. -
2:08 - 2:10دەڵێین، "گۆرانییەکی خۆشە."
-
2:10 - 2:13"ئازیزەکەم، قەڵەو نیت بەوەوە، نەخێر."
-
2:13 - 2:15یان دەڵێین، ئەوەی لە ئەلیکترۆنیاتدا زۆر باوە،
-
2:15 - 2:18"ئەزانیت چۆنە، ئیمەیڵەکەم بۆیە نەدیبوو
چونکە چووبووە ناو فۆڵدەری زبڵەکەوە. -
2:18 - 2:21زۆر داوای لێبوردن ئەکەم."
-
2:21 - 2:24بەڵام هەندێک جاریش هەیە
خۆمان هەڵیان دەخەڵەتێنین. -
2:24 - 2:27ئەوەش دەکرێت باجێکی قورسی هەبێت لەسەرمان.
-
2:27 - 2:30ساڵی پار ٩٩٧ ملیار دۆلار
-
2:30 - 2:34بە شێوەی فێڵ و نایاسایی لەدەستچووە
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. -
2:34 - 2:36ئەوە کەمێکی لە یەک
تریلیۆن دۆلار کەمترە. -
2:36 - 2:38ئەوە لە سەدا حەوتی داهاتی ساڵانەیە.
-
2:38 - 2:40هەڵخەڵەتاندن زیانی ملیارەهای لێدەکەوێتەوە.
-
2:40 - 2:43بیر لە ئینرۆن، و مادۆف بکەنەوە،
قەیرانی کەفیلەکان. -
2:43 - 2:46یان لە دۆسیەی کاربەدەستە دوولایەنی و
ناپاکەکان، -
2:46 - 2:48وەک رۆبێرت هانسین یان
ئاڵدریچ ئەیمس، -
2:48 - 2:50درۆکان دەکرێ ناپاکی لە
وڵاتەکەمان بکات، -
2:50 - 2:53دەکرێت زیان بە ئاسایشمان بگەیەنێت،
دەکرێت زیان بە دیموکراسییەت بگەیەنێ، -
2:53 - 2:56لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی
ئەوانەی بەرگریمان لێدەکەن. -
2:56 - 2:59هەڵخەڵەتاندن مەسەلەیەکی قورسە.
-
2:59 - 3:03ئەم پیاوە جامبازە، هێنری ئۆبەرلاندەر،
جامبازێکی گەورە بوو، -
3:03 - 3:05دەسەڵاتدارانی بەریتانی دەڵێن
-
3:05 - 3:08دەیتوانی هەموو سیستمی بانقی
جیهانی خۆرئاوا ببڕێت. و -
3:08 - 3:12ناشتوانی ئەم پیاوە لەسەر گوگڵ بدۆزیتەوە؛
ناتوانی لە هیچ کوێیەک بیدۆزیتەوە. -
3:12 - 3:14جارێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا، و
ئەم قسانەی کرد. -
3:14 - 3:16وتی، "سەیرکەن، یەک یاسام هەیە."
-
3:16 - 3:18ئەمەش یاساکەی هێنری بوو، وتی،
-
3:18 - 3:20"سەیرکەن، هەمووان ئامادەن
شتێک بەنێ. -
3:20 - 3:24ئامادەن شتێک بدەنێ لە بەرامبەر
هەر شتێکدا کە برسین بۆی." -
3:24 - 3:25ئەوەش ناو کرۆکەکەیەتی.
-
3:25 - 3:28ئەگەر ناتەوێت هەڵبخەڵەتێنرێیت،
پێویستە بزانیت، -
3:28 - 3:30ئەو شتە چییە کە برسیت بۆی؟
-
3:30 - 3:32هەمووشمان بەجۆرێک
نامانەوێ دانی پیانێین. -
3:32 - 3:35حەزمان دەکرد مێردێکی باشتر،
ژنێکی باشتر بووینایە، -
3:35 - 3:39زیرەکتر، بەهێزتر، باڵا بەرزتر،
دەوڵەمەنتر بووینایە -- و -
3:39 - 3:41زۆر شتی تریش.
-
3:41 - 3:43درۆکردن هەوڵێکە بۆ
پەڕینەوە بەو بۆشاییەدا، -
3:43 - 3:45بۆ بەستنەوەی خواستەکانمان و خەیاڵەکانمان
-
3:45 - 3:48دەربارەی ئەوەی ئاواتمان دەخواست
کێ بوینایە و چۆن بوینایە، -
3:48 - 3:51وەک لەوەی خۆمان چۆنین.
-
3:51 - 3:54هەمووشمان ئامادەین ئەو بۆشاییانەی
ژیانمان بە درۆ پڕ بکەینەوە. -
3:54 - 3:57لە ڕۆژێکدا، بەپێی توێژینەوەکان
لەوانەیە هێندەی -
3:57 - 3:59١٠-٢٠٠ جار درۆت لەگەڵ بکرێت.
-
3:59 - 4:02بەشێکی زۆری ئەوانە درۆی سپین.
-
4:02 - 4:04بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی تر،
-
4:04 - 4:06نیشانیداوە ئەوانەی یەکتر ناناسن
سێ جار درۆ دەکەن -
4:06 - 4:08لە دە خوولەکی یەکەمی یەکتر ناسیندا.
-
4:08 - 4:10(پێکەنین)
-
4:10 - 4:13ئێستا کە ئەم زانیارییە دەبیستین،
بیردەکەینەوە. -
4:13 - 4:15ناتوانین باوەڕ بەوە بکەین
درۆکردن چەندێک بڵاوە. -
4:15 - 4:17خۆمان لە بنچینەدا دژی درۆکردنین.
-
4:17 - 4:21بەڵام ئەگەر لە نزیکترەوە سەیرکەین،
مەسەلەکە لەوە قوڵتریشە. -
4:21 - 4:24زیاتر درۆ لەگەڵ خەڵکی نەناسراودا دەکەیت
وەک لە هاوپیشەکانمان. -
4:24 - 4:28ڕووکراوەکان زیاتر درۆ دەکەن
وەک لە داخراوەکان. -
4:28 - 4:33پیاوان هەشت هێندە زیاتر درۆ
لەبارەی خۆیانەوە دەکەن وەک لە خەڵکی تر. -
4:33 - 4:36ژنان زیاتر بۆ پاراستنی
خەڵکی تر درۆ دەکەن. -
4:36 - 4:39ئەگەر ژن و مێردێکی ئاسایی بن،
-
4:39 - 4:43لە دە یەکتر بینین جارێک
درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن. -
4:43 - 4:45ئێستا، لەوانەیە وا بیرکەنەوە
ئەوە خراپ بێت. -
4:45 - 4:47ئەگەر هاوسەرگیریتان نەکردبێت
ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات بۆ سێ جار. -
4:47 - 4:49درۆکردن ئاڵۆزە.
-
4:49 - 4:52چنراوەتە ناو کوتاڵی ژیانی ڕۆژانەمان و
ژیانی کارکردنمانەوە. -
4:52 - 4:54زۆر بەقوڵی دوو هەڵوێستین
بەرامبەر ڕاستییەکە. -
4:54 - 4:56لەسەر بنەمای پێویستی خۆمان شیدەکەینەوە،
-
4:56 - 4:58هەندێک جار بۆ هۆکاری زۆر باش،
-
4:58 - 5:01هەندێک جاری تریش لەبەر ئەوەی
لە بۆشاییەکانی ژیانمان تێناگەین. -
5:01 - 5:03ئەوە ڕاستی ژمارە دووە
لەسەر درۆ کردن. -
5:03 - 5:05ئێمە دژی درۆکردنین،
-
5:05 - 5:07بەڵام بە شاراوەیی لەگەڵین
-
5:07 - 5:11بە چەند شێوازێک کە کۆمەڵگا بۆ چەندین
سەدەی لەدوای یەک لەژێر ئابڵۆقەدا بووە. -
5:11 - 5:13هێندەی هەناسەدان کۆنە.
-
5:13 - 5:15بەشێکە لە کلتورەکەمان،
بەشێکە لە مێژووەکەمان. -
5:15 - 5:21بیر لە دانتێ، شەیکسپیر، ئینجیل، و
هەواڵەکانی جیهان بکەنەوە. -
5:21 - 5:23(پێکەنین)
-
5:23 - 5:25درۆکردن بەهای پەرەسەندنی هەیە
بۆ ئێمە وەک بوونەوەرێک. -
5:25 - 5:29توێژەرەوەکان ماوەیەکی زۆرە دەزانن کە
تا جۆرە بوونەوەرەکە زیرەک بێت، -
5:29 - 5:31نوێترین بەشی توێکڵی مێشک
گەورەتر دەبێت، و -
5:31 - 5:33ئەگەری زیاترە هەڵخەڵەتێنەرتر بێت.
-
5:33 - 5:35هەمووتان کۆکۆتان بیرە.
-
5:35 - 5:38کەس کۆکۆی گۆریلای بیرە کە زمانی
نیشانەی فێرکرابوو؟ -
5:38 - 5:41کۆکۆ فێری ئەوە کرابوو بە
زمانی نیشانە پەیوەندی بکات. -
5:41 - 5:43ئەمە کۆکۆیە لەگەڵ پشیلەکەی.
-
5:43 - 5:46پشیلە جوانە تووکنەکەی.
-
5:46 - 5:50کۆکۆ جارێک پشیلە ماڵییەکەی تۆمەتبار کرد
بە دەرکردنی دەستشۆرەکە لە دیوارەکە. -
5:50 - 5:52(پێکەنین)
-
5:52 - 5:54وا درووستبووین خۆمان بە سەرۆکی
هەمووان بزانین. -
5:54 - 5:56زۆر زۆر زوو دەستی پێکردووە.
-
5:56 - 5:58چەندێک زوو؟
-
5:58 - 6:00منداڵان بەدرۆوە دەگرین،
-
6:00 - 6:02دەوەستن، چاوەڕێدەکەن بزانن کێ دێت و
-
6:02 - 6:04ئینجا دووبارە دەگەڕێنەوە سەر گریان.
-
6:04 - 6:06لە یەک ساڵیدا فێری شت شاردنەوە دەبن.
-
6:06 - 6:08(پێکەنین)
-
6:08 - 6:10دوو ساڵ بەهەڵەدا بردن.
-
6:10 - 6:12لە پێنج ساڵیدا درۆی ڕاستەوخۆ.
-
6:12 - 6:14لەڕێی مەراییەوە کۆنترۆڵی چواردەور دەکەن.
-
6:14 - 6:17نۆ ساڵان، زۆر بە باشی
فێری پەردەپۆش کردن دەبن. -
6:17 - 6:19تا ئەوکاتەی دەچنە زانکۆ،
-
6:19 - 6:22لە هەر پێنج جارێک جارێک درۆ
لەگەڵ دایکت دەکەیت. -
6:22 - 6:25تا ئەوکاتەی یەینە ئەم جیهانی کارکردنەوە و
بژێوی ژیان دابین دەکەین، -
6:25 - 6:29دێینە جیهانێکەوە کە پڕە لە ئیمەیڵی ساختە،
هاوڕێی ساختەی ئینتەرنێت، -
6:29 - 6:31ڕاگەیاندنی حیزبی،
-
6:31 - 6:33دزە زیرەکەکانی ناسنامە،
-
6:33 - 6:35قۆڵبڕینی وەبەرهێنەری نوێ
بۆ دانەوەی قەرزی وەبەرهێنەری کۆن، -
6:35 - 6:37بەربڵاوییەکی قۆڵبڕین --
-
6:37 - 6:42بە کورتی، ئەوەی نوسەرێک پێی دەڵێت
کۆمەڵگای دوای ڕاستی. -
6:42 - 6:45ماوەیەکی زۆرە جیهان
زۆر سەرلێشێوێنەر بووە. -
6:49 - 6:50باشە چی بکەین؟
-
6:50 - 6:54هەندێک هەنگاو هەیە دەتوانین بینێین
بۆ دەرچوون لەم هەموو درۆیە. -
6:54 - 6:57درۆ دۆزەرەوە ڕاهێنان پێکراوەکان
لەسەدا ٩٠ی جارەکان دەگەنە ڕاستی. -
6:57 - 7:00ئەوانەی ترمان لە سەدا ٥٤ی
جارەکان ڕاست دەکەین. -
7:00 - 7:02بۆچی فێربوونی ئەوەندە ئاسانە؟
-
7:02 - 7:04درۆزنی باش و درۆزنی خراپیش هەیە.
-
7:04 - 7:06هیچ درۆزنێکی بنەڕەتی ڕاستەقینە نییە.
-
7:06 - 7:09هەموو هەمان هەڵەکان دەکەین.
هەموو هەمان تەکنیکەکان بەکاردێنین. -
7:09 - 7:13کەواتە ئەوەی ئێستا ئەمەوێ بیکەم ئەوەیە
کە دوو شێوازی هەڵخەڵەتاندنتان نیشاندەدەم. -
7:13 - 7:15ئینجا سەیری خاڵە گرنگەکان دەکەین و
-
7:15 - 7:17بزانین خۆمان دەتوانین بیاندۆزینەوە.
-
7:17 - 7:18بە وتارێک دەستپێدەکەین.
-
7:18 - 7:21بیڵ کلینتۆن: ئەمەوێ گوێملێگرن.
-
7:21 - 7:22دووبارە ئەمە دەڵێمەوە.
-
7:22 - 7:29پەیوەندی سێکسیم نەبوو لەگەڵ ئەو ژنە،
خاتوو لیوینسکی. -
7:29 - 7:33قەت بە کەسم نەوتووە درۆ بکات،
بۆ تەنیا جارێکیش. -
7:33 - 7:36ئەم تۆمەتانە ڕاست نین. و
-
7:36 - 7:39پێویستە بگەڕێمەوە بۆ سەر
کارکردن بۆ خەڵکی ئەمریکا. -
7:39 - 7:41زۆر سوپاس.
-
7:41 - 7:42(چەپڵەلێدان)
-
7:43 - 7:46پامێڵا: باشە،
نیشانەکانی درۆکردن چی بوون؟ -
7:46 - 7:50یەکەم شت گوێمان لەوەبوو کە
ناسراوە بە نکوڵیکردنی فەرمی. -
7:50 - 7:53توێژینەوەکان نیشانیانداوە ئەوانەی
زۆر سورن لەسەر نکوڵیکردنەکە -
7:53 - 7:56پەنا دەبەنە بەر زمانێکی فەرمی
وەک لە زمانێکی نافەڕمی. -
7:56 - 7:59هەروەها گوێمان لە زمانی
خۆدوورخەرەوە بوو: "ئەو ژنە" -
7:59 - 8:02دەزانین کە درۆزنەکان بێ ویستی خۆیان
خۆیان دووردەخەنەوە، -
8:02 - 8:03لە ئامانجەکەیان،
-
8:03 - 8:06زمان وەک ئامراز بەکاردێنن.
-
8:06 - 8:09ئێستا ئەگەر بیڵ کلینتۆن بیوتایە،
"ڕاستییەکەتان پێبڵێم...." -
8:09 - 8:11یان ئەوەی ریچارد نیکسن حەزی لێبوو،
"بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە.." -
8:11 - 8:13ئاشکرا کردنێکی بێ مەبەست دەبوو
-
8:13 - 8:15بۆ هەر درۆدۆزەرەوەیەک کە دەزانێت
-
8:15 - 8:18زمانی گونجاندن، وەک ناونراوە،
هەر پێی دەوترێت زمانی گونجاندن، -
8:18 - 8:20زیاتر بابەتەکە ئاشکرا دەکات.
-
8:20 - 8:23ئێستا ئەگەر تەواوی پرسیارەکەی
دووبارە بکردایەتەوە، -
8:23 - 8:27یان ئەگەر زیاتر وردەکاری
بوتایە لەسەر پێگەی خۆی -- و -
8:27 - 8:29خۆشحاڵین کە ئەوەی نەکرد --
-
8:29 - 8:31زیاتر خۆی ئاشکرا دەکرد.
-
8:31 - 8:33فرۆید ڕاستی وتوە.
-
8:33 - 8:36فرۆید وتوێتی، سەیرکە،
لە قسەکردن زیاتر هەیە: -
8:36 - 8:39"هیچ بوونەوەرێک نهێنی پێناشاردرێتەوە.
-
8:39 - 8:42ئەگەر لێوەکانی بێدەنگ بوون،
بە نووکی پەنجەی قسە دەکات." -
8:42 - 8:45هەمووشمان چەندێک بەهێزیش بین
ئەوە دەکەین. -
8:45 - 8:47هەموو بە سەری پەنجەمان
قسە دەکەین. -
8:47 - 8:50دۆمینیک سترۆس کانتان پیشان دەدەم
لەگەڵ ئۆباما -
8:50 - 8:53کە بە سەری پەنجەی قسە دەکات.
-
8:53 - 8:56(پێکەنین)
-
8:56 - 9:02ئێستا ئەمە دەمانبەتە سەر شێوەی دووەم،
کە زمانی جەستەیە. -
9:02 - 9:05بۆ زمانی جەستە پێویستە ئەم شتە بکەیت.
-
9:05 - 9:08بەڕاستی پێویستە گریمانەکانت
فڕێبەیتە دەرەوەی دەرگاکە. -
9:08 - 9:10با زانست کەمێکی تر
لە ئاستی ڕۆشنبیریت زیادبکات. -
9:10 - 9:13چونکە وادەزانین هەمووکات
درۆزنەکان دەشڵەژێن. -
9:13 - 9:17دەزانن چی، ناسراون بەوەی دەتوانن بەشی
سەرەوەی لەشیان بوەستێنن کاتێ درۆ دەکەن. -
9:17 - 9:19وا دەزانین درۆزنەکان سەیری چاو ناکەن.
-
9:19 - 9:22دەزانن بۆ ئەوەش، کەمێک زۆر
سەیری چاوەکانت دەکەن -
9:22 - 9:23تەنیا لەبەر ئەو بیروباوەڕە باوە.
-
9:24 - 9:27وا دەزانین گەرمی و زەردەخەنە
نیشانەی ڕاستگۆیین. -
9:27 - 9:31بەڵام درۆدۆزەرەوەی ڕاهێنانپێکراو دەتوانن
لە دووری میلێکەوە زەردەخەنەی ساختە بدۆزنەوە. -
9:31 - 9:34هەمووتان زەردەخەنەیەکی درۆ
بەدی دەکەن لێرە؟ -
9:35 - 9:40دەتوانن بە ویستی خۆتان
ماسولکەیەکی ڕوومەتتان گرژکەن. -
9:40 - 9:43بەڵام زەردەخەنە ڕاستییەکە لە چاوەکاندایە،
چرچییەکانی چواردەوری چاو. -
9:43 - 9:45ناکرێت بە ویستی خۆمان
گرژ بکرێن، -
9:45 - 9:47بەتایبەتی ئەگەر بۆتۆکسی زۆر کردبێت.
-
9:47 - 9:50بۆتۆکسی زۆر مەکەن؛
کەس باوەڕ بەوە ناکات ڕاستگۆ بیت. -
9:50 - 9:52ئێستا سەیری خاڵە گرنگەکان دەکەین.
-
9:52 - 9:54دەتوانی لە گفتوگۆیەکدا بزانیت چی ڕووئەیات؟
-
9:54 - 9:57دەتوانیت دەستکەیت بە دۆزینەوەی
خاڵە گرنگەکان -
9:57 - 9:59بۆ بینینی نەگونجانەکان
-
9:59 - 10:01لە نێوەکان قسەکان و کردەوەکانی کەسێکدا؟
-
10:01 - 10:03ئێستا، دەزانم زۆر لە ئاشکرا دەچێت،
-
10:03 - 10:08بەڵام کاتێک گفتوگۆت لەگەڵ کەسێکدا دەبێت
کە گومانی هەڵخەڵەتاندنی لێدەکەیت، -
10:08 - 10:11هەڵوێست یەکێکە لەو شتانەی چاوپۆشی لێکراوە
بەڵام ئاماژە پێدەرێکیشە. -
10:11 - 10:13کەسی ڕاستگۆ هەوڵدەدات هاوکاربێت.
-
10:13 - 10:15نیشانی دەدەن کە لە لایەنی تۆن.
-
10:15 - 10:17بەپەرۆش دەبن.
-
10:17 - 10:20حەز دەکەن و یارمەتیدەریش دەبن بۆت
بۆ ئەوەی بگەیت بە ڕاستییەکە. -
10:20 - 10:23هەوڵدەدەن چی دەزانن بیڵێن،
ناوی گومان لێکراوەکان، -
10:23 - 10:24دابینکردنی وردەکاری.
-
10:24 - 10:26پێت دەڵێن،
-
10:26 - 10:29هێی، لەوانەیە ئەوانەی لیستی موچەیان لایە
ئەو چەکە ساختانەیان درووستکردووە. -
10:29 - 10:32زۆر توڕە دەبن ئەگەر هەست بکەن
بە هەڵە تۆمەتبار کراون -
10:32 - 10:36بە درێژایی ماوەی یەکتر بینینەکە،
نەک ناوبەناو' -
10:36 - 10:39بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە توڕەییا دەبن. و
-
10:39 - 10:40ئەگەر لە کەسێکی ڕاستگۆ بپرسیت
-
10:40 - 10:43پێویستە چی لە کەسێک بکرێت کە
ئەو چەکە ساختانەی دروستکردووە، -
10:43 - 10:45کەسێکی ڕاستگۆ ئەگەری زیاترە
-
10:45 - 10:48پێشنیاری سزایەکی قورس بکات
وەک لە سزایەکی سوک. -
10:48 - 10:51ئێستا با بڵێین ڕێک هەمان ئەو
گفتوگۆیەت دەبێت -
10:51 - 10:52لەگەڵ کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر.
-
10:52 - 10:54ئەو کەسە لەوانەیە کەمێک کزبێت،
-
10:54 - 10:56سەیری خوارەوە بکات، دەنگی نزمکات،
-
10:56 - 10:58بووەستێت، کەمێک قسەناخۆش بێت.
-
10:58 - 11:00داوا لە کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر بکە
چیرۆکەکەیان بگێڕنەوە، -
11:00 - 11:03وردەکاری زۆری پێوە دەکەن،
-
11:03 - 11:06لە هەموو شوێنە ناپێویستەکاندا. و
-
11:06 - 11:09هەروەها چیرۆکەکەشیان بە ڕیزبەندییەکی کاتی
ورد دەڵێنەوە. و -
11:10 - 11:11ئەوەی لێکۆڵەرەوەیەکی ڕاهێنانپێکراو دەیکات
-
11:11 - 11:15ئەوەیە کە یەن و بە چەند ڕێگایەکی
زۆر هێواش و بەدرێژایی چەند کاتژمێرێک -
11:15 - 11:18داوا لە کەسەکە دەکەن چیرۆکەکەیان
بە پێچەوانەوە بگێڕنەوە، و -
11:18 - 11:20ئینجا سەیریان دەکەن
چۆن پێچ بەخۆیان دەدەن، و -
11:20 - 11:23سەیرکە بزانە کام پرسیارانە بە
بەرزترین دەنگ وەڵام دەدەنەوە. -
11:23 - 11:26بۆچی ئەوە دەکەن؟
هەموومان هەمان شت دەکەین. -
11:26 - 11:28درۆکان لەبەر دەکەین،
-
11:28 - 11:30بەڵام بە دەگمەن جوڵەی لەشمان لەبەردەکەین.
-
11:30 - 11:32دەڵێین بەڵێ، و سەرمان ڕادەوەشێنین "نەخێر"
-
11:32 - 11:35چیرۆکی زۆر قایلکەر دەگێڕینەوە،
کەمێک شانمان بەرزدەکەینەوە. -
11:35 - 11:37تاوانی قێزەون دەکەین، و
-
11:37 - 11:40زەردەخەنە دەکەین لەبەر ئەوەی
بۆمان چووەتە سەر. -
11:40 - 11:43ئەو زەردەخەنەیە لە جیهانی
کرداریدا بە "زەردەخەنەی هەڵخەڵەتاندن ناسراوە." -
11:43 - 11:46لە چەند ڤیدیۆیەکی دواتریشدا ئەو شتە دەبینین،
-
11:46 - 11:49بەڵام دەستپێدەکەین --
بۆ زۆرێک لە ئێوە کە نایناسن، -
11:49 - 11:51ئەمە پاڵێوراوی سەرۆکایەتی جۆن ئێدواردسە
-
11:51 - 11:54کە ئەمریکای تاساند بە باوکایەتی کردنی
منداڵێک لە دەرەوەی هاوسەرگیریدا. -
11:54 - 11:57سەیری دەکەین کاتێک باسی ئەوە دەکات
چۆن پشکنینی باوکایەتی بۆ کراوە. -
11:57 - 12:01بزانن هەستی پێئەکەن کە دەڵێت
"بەڵێ" و سەریشی ڕائەوەشێنێت "نەخێر" -
12:01 - 12:03کەمێکیش شانی دەکاتەوە.
-
12:03 - 12:06جۆن: دڵخۆش ئەبم ئەگەر بۆم بکرێت.
-
12:06 - 12:09دەزانم کە ئەوە ناکرێت و لەوانەیە
ئەم مناڵە هی من بێت، -
12:09 - 12:10بەهۆی کاتی ڕووداوەکانەوە.
-
12:10 - 12:12بۆیە ئەزانم شتی وا نابێت.
-
12:12 - 12:16ئامادەم پشکنینی باوکایەتییەکە بکەم، و
پێمخۆش دەبێت ئەنجامدانی ببینم. -
12:16 - 12:19بەنیازیت زوو ئەوە بکەیت؟
هیچ کەسێ: هەیە -- -
12:19 - 12:22من یەک لایەنی ئەوەم.
من تەنیا یەک لایەنی پشکنینەکەم. -
12:22 - 12:25بەڵام دڵخۆش دەبم بەشداری
لە پشکنینێکی وادا بکەم. -
12:26 - 12:28باشە، ئەو سەر ڕاوەشاندنانە
بینینی ئاسانترە -
12:28 - 12:30ئەگەر بۆیان بگەڕێیت.
-
12:30 - 12:34جاری وا هەیە کاتێک کەسێک
دەربڕینێک دەکات -
12:34 - 12:37بۆ داپۆشینی دەربڕینێکی تر کە
لە چاوتروکاندنێکدا لێی دەرچووە. -
12:37 - 12:39بکوژەکان ناسراون بەوەی کە
دڵتەنگی لێیانەوە دزە ئەکات. -
12:39 - 12:42هاوەڵە نوێکەت کە بەشداربووە لە سەرکێشییەکە
لەوانەیە تۆقەت لەگەڵکات، -
12:42 - 12:46ئاهەنگ بگێڕێت، لەگەڵ بچێتە دەر و
ئینجا دەربڕینێکی توڕەیی دەرپەڕێنێت. -
12:46 - 12:50کەسیشمان بە شەو و ڕۆژێک نابین
بە پسپۆڕی دەربڕینی دەم و چاو، -
12:50 - 12:52بەڵام یەکێک هەیە دەتوانم
فێرتان بکەم و زۆر مەترسیدارە و -
12:52 - 12:53فێربوونی ئاسانە، و
-
12:53 - 12:55ئەویش دەربڕینی بە کەم سەیرکردنە.
-
12:55 - 12:58لە توڕەییدا، دوو کەست هەیە
لە مەیدانێکی یاریکردنی یەکساندان. -
12:58 - 13:00هێشتا تا ڕادەیەک پەیوەندییەکی تەندروستە.
-
13:00 - 13:04بەڵام کاتێک توڕەیی دەبێت بە
بەکەم سەیرکردن، تۆ ڕەتکراویتەتەوە. -
13:04 - 13:06بەستراوەتەوە بە بەرزتری ڕەوشتی.
-
13:06 - 13:09لەبەر ئەو هۆکارەش، چاکبوونەوە لێی
زۆر قورسە. -
13:09 - 13:11زیاتر لەمە دەچێت.
-
13:11 - 13:15نیشانەکەی بەرزبوونەوەی سووچێکی لێوەکانە
لەگەڵ چوونە ناوەوەی. -
13:15 - 13:18تەنیا دەربڕینی ناڕێکە. و
-
13:18 - 13:22لە هەبوونی بەکەم سەیرکردندا،
ئەگەر هەڵخەڵەتاندن بەدوایدا بێـ یان نا -- و -
13:22 - 13:24هەمووکات بەدوایدا نایەت --
-
13:24 - 13:26سەیری لاکەی تر بکە،
بە ئاراستەکەی تردا بڕۆ، -
13:26 - 13:28بە ڕێکەوتنەکەیا بچۆرەوە،
-
13:28 - 13:32بڵێ، "نا سوپاس. بۆ یەک خواردنەوەی
تری شەوانە نایەم. سوپاس." -
13:32 - 13:36زانست چەندین ئاماژەی تری ئاشکراکردووە.
-
13:36 - 13:38دەزانین بۆ نموونە،
-
13:38 - 13:40دەزانین درۆزنەکان ڕێژەی
چاوتروکاندنیان دەگۆڕن، -
13:40 - 13:42ئاراستەی قاچیان بەرەو
شوێنی چوونەدەرەوە دەبێ. -
13:42 - 13:44هەر شتێک وەک بەربەست بەکاربێت
دەێهێنن و -
13:44 - 13:47لە نێوان خۆیان و ئەو کەسە دایدەنێن
کە قسەیان لەگەڵ دەکات. -
13:47 - 13:49تۆنی دەنگیان دەگۆڕن،
-
13:49 - 13:52زۆربەی کات تۆنی دەنگیان
زۆر نزمتر دەکەنەوە. -
13:52 - 13:54ئێستا شتێکی تریش هەیە.
-
13:54 - 13:57ئەم ڕەفتارانە تەنیا ڕەفتارن.
-
13:57 - 13:59بەڵگەی هەڵخەڵەتاندن نین.
-
13:59 - 14:01ئاڵای سورن.
-
14:01 - 14:03ئێمە مرۆڤین.
-
14:03 - 14:06ڕۆژانە چەندین جار بێ ویستی خۆمان
ئەو جوڵانەی لەش دەکەین. -
14:06 - 14:08خۆیان بەتەنیا هیچ شتێک ناگەیەنن.
-
14:09 - 14:11بەڵام کاتێک چەند نیشانەیەک
پێکەوە دەبینیت، ئەوە ئاماژەت دەداتێ. -
14:11 - 14:14سەیرکە، گوێگرە، وردبەرەوە،
پرسیاری قورس بکە، -
14:14 - 14:17لەو دۆخە وەرە دەر کە پێتوابێت
هەموو شتێک دەزانیت، -
14:17 - 14:20بچۆرە دۆخی حەسرەتەوە،
پرسیاری زیاتر بکە، -
14:20 - 14:23کەمێک هەیبەت هەبێت، کەمێک بە
تێگەشتن و هەستەوە قسە لەگەڵ کەسەکە بکە. -
14:23 - 14:27وەک ئەو کەسانەی زنجیرەی تەلەفزیۆنی
"لۆو ئان ئۆردەر" مەبن -
14:27 - 14:29کە بەزۆر وا لە ئامانجەکانیان دەکەن
خۆیان بەدەستەوە بن. -
14:29 - 14:31زۆر توند و تیژ مەبە،
ئەوە سودی نابێت. -
14:32 - 14:35ئێستا، کەمێک باسی ئەوەمان کرد
چۆن قسە لەگەڵ یەکێ بکەین کە درۆ ئەکات و -
14:36 - 14:37چۆن بە درۆکە بزانین.
-
14:37 - 14:40وەک بەڵێنیشم پێدان، ئێستا سەیر دەکەین
بزانین ڕاستییەکە لە چی دەچێت. -
14:40 - 14:42بەڵام دوو ڤیدیۆتان نیشان ئەیەم،
-
14:42 - 14:45دوو دایک -- یەکێکیان درۆ ئەکات،
یەکێکی تریان ڕاستی دەڵێت. -
14:45 - 14:49ئەمانەش لەلایەن توێژەرەوە دەیڤد
ماتسومۆتۆوە بڵاوکرایەوە لە کالیفۆرنیا. -
14:49 - 14:53پێشموابێت نموونەی زۆر باشن
بۆ ئەوەی ڕاستییەکە لەچی دەچێت. -
14:53 - 14:55ئەم دایکە، دایان داونس،
-
14:55 - 14:57لە نزیکەوە تەقەی لە منداڵەکانی کرد،
-
14:57 - 15:01بەرەو نەخۆشخانە بردوونی کاتێک
خوێنیان لێڕۆشتووە لە ئوتومبێلەکەیا، -
15:01 - 15:03وتوشێتی کە کەسێکی نەناسراو
ئەوەی کردووە. -
15:03 - 15:05کە ڤیدیۆکەشتان بینی دەبینن،
-
15:05 - 15:07تەنانەت ناشتوانێت وا دەریبخات
دایکێکە جەرگی سوتاوە. -
15:07 - 15:11ئەوەی پێویستە بۆی بگەڕێن
نەگونجانە زۆرەکەیە -
15:11 - 15:15لە نێوان ڕووداوە ناخۆشەکاندا کە باسی دەکات و
هەڵسوکەوتە زۆر لەسەرخۆکەیەتی. -
15:15 - 15:18ئەگەر لەنزیکیشەوە سەیریکەن، بەدرێژایی
ڤیدیۆکە زەردەخەنەی هەڵخەڵەتاندن دەبینن. -
15:18 - 15:21دیان داونس:
شەوان کە چاوەکانم دائەخەم، -
15:21 - 15:24دەبینم کریستی دەستی درێژدەکات بۆم
کاتێک شۆفێری ئەکەم، و -
15:24 - 15:26بەردەوام خوێن لەدەمی یەتە دەرەوە. و
-
15:26 - 15:29ئەوەش -- لەوانەیە
بەتێپەڕبوونی کات نەمبێنێت -- -
15:29 - 15:30بەڵام پێموانییە.
-
15:30 - 15:33ئەوەش لەهەمووی ناخۆشترە.
-
15:40 - 15:42ئێستا ڤیدیۆیەکتان پیشان ئەیەم
-
15:42 - 15:44هی دایکێکی جەرگ سوتێنراوی ڕاستەقینە،
ئیرین رونیۆن، -
15:44 - 15:48کە ڕووبەڕووی بکوژ و ئەشکەنجەدەری
کچەکەی دەبێتەوە لە دادگا. -
15:48 - 15:50لێرەیا هیچ هەستێکی ساختە نابینن،
-
15:50 - 15:53تەنیا دەربڕینێکی ڕاستی
دایکێکی جەرگ سوتاو. -
15:53 - 15:55ئەم وتارەم نوسی
-
15:55 - 15:58لە سێیەم ساڵیادی ئەو شەوەی
مناڵەکەت لێ بردم، و -
15:58 - 15:59ئازارت یا، و
-
15:59 - 16:01تێکت شکاند،
-
16:01 - 16:05ئەشکەنجەت یا تا دڵی وەستا.
-
16:05 - 16:08ئەویش بەرەنگارت بۆوە، و ئەزانم
کە بەرەنگارت بۆتەوە. -
16:08 - 16:12بەڵام ئەزانم کە بەو چاوە
قاوەییە سەرسوڕهێنەرانە سەیری کردویت، و -
16:12 - 16:15تۆش هەر ویستوتە بیکوژیت. و
-
16:15 - 16:17لەوە تێناگەم، و
-
16:17 - 16:19قەتیش لێی تێناگەم.
-
16:21 - 16:24باشە، ئێستا هیچ گومان
لە ڕاستی ئەو هەستانە نییە. -
16:24 - 16:27ئێستا تەکنەلۆجیا بۆ زانینی ئەوەی
ڕاستییەکە لە چی دەچێت -
16:27 - 16:30لە بەرەوپێشچووندایە، زانستەکەی پشتی.
-
16:30 - 16:32دەزانین، بۆ نموونە،
-
16:32 - 16:35ئێستا پشکنەری تایبەتی جوڵەی چاو و
تیشکی ئینفرارێدی مێشکمان هەیە، -
16:35 - 16:38لەرینەوەی موغناتیزی دەتوانێت ئەو
ئاماژانە بدۆزێتەوە کە لەش دەریئەکات -
16:38 - 16:40کاتێک هەوڵدەدەین هەڵخەڵەتێنەر بین.
-
16:40 - 16:43ئەم تەکنەلۆجیایانەشمان هەمووی
پێدەفرۆشرێتەوە -
16:43 - 16:45وەک دەرمانی دژی هەڵخەڵەتاندن، و
-
16:45 - 16:48ڕۆژێک دێت زۆر بەسوود بن.
-
16:48 - 16:50بەڵام لەو کاتەدا پێویستە
لە خۆت بپرسیت: -
16:50 - 16:52دەتەوێت لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا
کێ لە لای تۆ بێت، -
16:52 - 16:55کەسێک کە ڕاهێنراوە لە گەشتن
بە ڕاستییەکە -
16:55 - 16:58یان یەکێک کە ئامێرێکی هێڵکاری مێشکی
٤٠٠ پاوەندی دەهێنێت -
16:58 - 16:59بەناو دەرگاکەیا؟
-
16:59 - 17:03درۆ دۆزەرەوەکان پشت بە
ئامرازی مرۆیی دەبەستن. -
17:03 - 17:05دەزانن، وەک جارێک کەسێک وتی،
-
17:05 - 17:07کەسایەتیت ئەوەی ناو تاریکییەکەیە.
-
17:07 - 17:11ئەوەشی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە لەم سەردەمەیا
تاریکییەکی زۆر کەممان هەیە. -
17:11 - 17:14جیهانەکەمان ٢٤ کاتژمێرە ڕووناکە.
-
17:14 - 17:18بەو هەموو بلۆگ و تۆڕە کۆمەڵایەتیانە
ڕۆشن کراوەتەوە -
17:18 - 17:21ژیانی ڕۆژانەی نەوەیەکی نوێی
خەڵک پیشان دەدەن -
17:21 - 17:23کە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت
ژیانەکەیان لەبەر چاوی خەڵک بەرنە سەر. -
17:23 - 17:27جیهانێکی زۆر قەرەباڵغترە.
-
17:27 - 17:31کەواتە ململانێیەک کە پێویستە بیرمانبێت،
-
17:31 - 17:34زیاد لە پێویست هاوبەشکردنی خەڵک،
ئەوە ڕاستگۆیەتی نییە. -
17:34 - 17:38ئەو هەموو پۆستکردن و بڵاوکردنەوەیە
دەکرێ کوێرمان بکات -
17:38 - 17:42بۆ ئەو ڕاستیەی کە جیاکەرەوەکانی
ڕەوشتجوانی مرۆڤ -- پتەوی کەسایەتی -- -
17:42 - 17:45هێشتا ئەوە گرنگە،
هەمووکات ئەوە گرنگ دەبێت. -
17:45 - 17:46کەواتە لە جیهانێکی پڕ لە
ژاوەژاوەتردا، -
17:46 - 17:48لەوانەیە ڕێیتێچێت بۆمان
-
17:48 - 17:53کەمێکی تر بە تەواوەتی پەیوەست بین
بە دەستوری ڕەوشتەکانەوە. -
17:53 - 17:56کاتێک زانستی ناسینەوەی
هەڵخەڵەتاندن تێکەڵ دەکەیت -
17:56 - 17:57لەگەڵ هونەری سەیرکردن، گوێگرتن،
-
17:57 - 18:00خۆت ڕزگار دەکەیت لە بەشداربوون
لە درۆیەک. -
18:00 - 18:04ئەو ڕێچکەیە هەڵدەبژێریت
کە کەمێک ڕوونتر بیت، -
18:04 - 18:06چونکە ئاماژە بۆ چواردەور دەنێریت،
-
18:06 - 18:11دەڵێیت، "هێی، جیهانەکەم، جیهانەکەمان،
جیهانێکی ڕاستگۆیانە دەبێت. -
18:11 - 18:14جیهانەکەم جیهانێک دەبێت کە
تیایدا ڕاستی بەهێز دەکرێت و -
18:14 - 18:16هەڵە دەناسرێتەوە و سنوردار دەکرێت."
-
18:16 - 18:18کە ئەوەش دەکەیت،
-
18:18 - 18:21زەوییەکەی چواردەورت دەست دەکات
بە کەمێک ڕێکبوونەوە. -
18:21 - 18:24ئەوەش ڕاستییەکەیە. زۆر سوپاس.
-
18:24 - 18:29(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن درۆزنێک بناسیتەوە
- Speaker:
- پامێلا مییەر
- Description:
-
لە هەر رۆژێکدا لە ١٠ بۆ ٢٠٠ جار درۆمان لەگەڵ دەکرێت، و سەرەداوەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو درۆیانە دەکرێت کەم بن. پامێلا مییەر، نوسەری "دۆزینەوەی درۆ،" هەڵسوکەوتەکان و خاڵە یەکلاکەرەوەکان نیشان دەدات کە کەسە ڕاهێنانپێکراوەکان بەکاری دەهێنن بۆ ناسینەوەی هەڵخەڵەتاندن -- و دەڵێت کە ڕاستگۆیی بەهایەکە شایەنی پاراستنە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:30
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to spot a liar | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for How to spot a liar | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to spot a liar | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to spot a liar | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to spot a liar | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to spot a liar | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to spot a liar | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to spot a liar |