باشە، ئێستا نامەوێت هەمووان
بەئاگا بێنمەوە لەم ژوورەیا،
بەڵام سەرنجمدا کە کەسەکەی
لای ڕاستت درۆزنە.
(پێکەنین)
کەسەکەی لای چەپیشت درۆزنە.
هەروەها تەنانەت کەسەکەی لەسەر
کورسییەکەت دانیشتووە درۆزنە.
هەموومان درۆزنین.
ئەوەی ئەمڕۆ ئەیکەم ئەوەیە
نیشانتان ئەیەم توێژینەوەکە چی دەڵێت
دەربارەی ئەوەی بۆچی هەموو درۆزنین،
چۆن ببیت بە دۆزەرەوەی درۆ و
بۆچی لەوانەیە بتەوێت
میلێکی زیادەش بڕۆیت و
لە دۆزینەوەی درۆوە بچیت
بۆ گەڕان بۆ ڕاستی، و
لە ئاکامیشدا بنیاتنانی متمانە.
ئێستا، بە باسکردنی متمانە،
لەوەتەی ئەم کتێبەم نوسیوە،
"دۆزینەوەی درۆ،"
چیتر کەس نایەوێت ڕووبەڕوو
چاوی پێم بکەوێت، نا، نا، نەخێر.
هەمووجارێ دەڵێن، "باشە، ئیمەیڵ بۆ دەنێرین."
(پێکەنین)
تەنانەت ناشتوانم ژوانێکی قاوە
خواردنەوەم هەبێت لە ستاربەکس.
مێردەکەم دەڵێ،
"ئازیزەکەم، هەڵخەڵەتاندن؟
بۆچی زیاتر تیشک نەخستە سەر چێشتلێنان.
لێنانی خواردنی فەڕەنسیت پێچۆنە؟"
کەواتە پێش ئەوەی دەستپێکەم،
ئەوەی کە ئەیکەم
ئەوەیە کە ئامانجەکەمتان بۆ ڕووندەکەمەوە،
کە ئەویش فێرکردنی
یاری دۆزینەوە و گرتن نییە.
درۆدۆزەرەوەکان ئەو مناڵە بە قێزوبێزانە نین،
ئەوانەی لە پشتەوەی ژوورەکەیان و
هاوار دەکەن، "گرتمیت! گرتمیت!
برۆت ڕاتەکی.
کڕکڕاگەی لوت جوڵاند.
سەیری ئەو بەرنەما تەلەفزیۆنییەم کردووە
'درۆم لەگەڵ بکە.' دەزانم درۆ ئەکەیت.
نەخێر، درۆدۆزەرەوەکان
چەکێکی زانستییان پێیە
بۆ دۆزینەوەی هەڵخەڵەتاندن.
بەکاریدەهێنن بۆ گەشتن بە ڕاستییەکە، و
ئەوە دەکەن کە سەرکردە
پێگەشتووەکان ڕۆژانە دەیکەن؛
گفتوگۆی قورسیان دەبێت لەگەڵ
کەسانی قورسدا،
هەندێک جار لە کاتی زۆر قورسدا.
بە قبوڵکردنی گریمانەیەکی ناوەکیش
دەست بەو ڕێڕەوە دەکەن، و
ئەو گریمانەیەش ئەمەی خوارەوەیە:
درۆکردن کردەوەیەکی دوولایەنەیە.
بیری لێکەنەوە، درۆ هیچ
هێزێکی نییە تەنیا بە درکاندنی.
ئەوکاتە هێزی دەبێت
کاتێک کەسێکی تر قبوڵی ئەوە دەکات
باوەڕ بە درۆکە بکات.
کەواتە ئەزانم لەوانەیە لە
خۆشەویستی قورس بچێت،
بەڵام سەیرکەن، ئەگەر لە خاڵێکدا
درۆتان لەگەڵ بکرێت،
لەبەر ئەوەیە قبوڵتان کردووە
درۆتان لەگەڵ بکرێت.
ڕاستی ژمارە یەک لەسەر درۆکردن:
درۆکردن کارێکی دوولایەنەیە.
ئینجا، هەموو درۆکان زیانبەخش نین.
هەندێک جار خۆمان ئەمانەوێت
کەسەکە بکەوێتە درۆکەوە
لەبەر خاتری ڕەوشتی کۆمەڵایەتی،
لەوانەیە بمانەوێت نهێنییەک بپارێزین
کە پێویستە بە نهێنی بمێنێتەوە.
دەڵێین، "گۆرانییەکی خۆشە."
"ئازیزەکەم، قەڵەو نیت بەوەوە، نەخێر."
یان دەڵێین، ئەوەی لە ئەلیکترۆنیاتدا زۆر باوە،
"ئەزانیت چۆنە، ئیمەیڵەکەم بۆیە نەدیبوو
چونکە چووبووە ناو فۆڵدەری زبڵەکەوە.
زۆر داوای لێبوردن ئەکەم."
بەڵام هەندێک جاریش هەیە
خۆمان هەڵیان دەخەڵەتێنین.
ئەوەش دەکرێت باجێکی قورسی هەبێت لەسەرمان.
ساڵی پار ٩٩٧ ملیار دۆلار
بە شێوەی فێڵ و نایاسایی لەدەستچووە
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەوە کەمێکی لە یەک
تریلیۆن دۆلار کەمترە.
ئەوە لە سەدا حەوتی داهاتی ساڵانەیە.
هەڵخەڵەتاندن زیانی ملیارەهای لێدەکەوێتەوە.
بیر لە ئینرۆن، و مادۆف بکەنەوە،
قەیرانی کەفیلەکان.
یان لە دۆسیەی کاربەدەستە دوولایەنی و
ناپاکەکان،
وەک رۆبێرت هانسین یان
ئاڵدریچ ئەیمس،
درۆکان دەکرێ ناپاکی لە
وڵاتەکەمان بکات،
دەکرێت زیان بە ئاسایشمان بگەیەنێت،
دەکرێت زیان بە دیموکراسییەت بگەیەنێ،
لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی
ئەوانەی بەرگریمان لێدەکەن.
هەڵخەڵەتاندن مەسەلەیەکی قورسە.
ئەم پیاوە جامبازە، هێنری ئۆبەرلاندەر،
جامبازێکی گەورە بوو،
دەسەڵاتدارانی بەریتانی دەڵێن
دەیتوانی هەموو سیستمی بانقی
جیهانی خۆرئاوا ببڕێت. و
ناشتوانی ئەم پیاوە لەسەر گوگڵ بدۆزیتەوە؛
ناتوانی لە هیچ کوێیەک بیدۆزیتەوە.
جارێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا، و
ئەم قسانەی کرد.
وتی، "سەیرکەن، یەک یاسام هەیە."
ئەمەش یاساکەی هێنری بوو، وتی،
"سەیرکەن، هەمووان ئامادەن
شتێک بەنێ.
ئامادەن شتێک بدەنێ لە بەرامبەر
هەر شتێکدا کە برسین بۆی."
ئەوەش ناو کرۆکەکەیەتی.
ئەگەر ناتەوێت هەڵبخەڵەتێنرێیت،
پێویستە بزانیت،
ئەو شتە چییە کە برسیت بۆی؟
هەمووشمان بەجۆرێک
نامانەوێ دانی پیانێین.
حەزمان دەکرد مێردێکی باشتر،
ژنێکی باشتر بووینایە،
زیرەکتر، بەهێزتر، باڵا بەرزتر،
دەوڵەمەنتر بووینایە -- و
زۆر شتی تریش.
درۆکردن هەوڵێکە بۆ
پەڕینەوە بەو بۆشاییەدا،
بۆ بەستنەوەی خواستەکانمان و خەیاڵەکانمان
دەربارەی ئەوەی ئاواتمان دەخواست
کێ بوینایە و چۆن بوینایە،
وەک لەوەی خۆمان چۆنین.
هەمووشمان ئامادەین ئەو بۆشاییانەی
ژیانمان بە درۆ پڕ بکەینەوە.
لە ڕۆژێکدا، بەپێی توێژینەوەکان
لەوانەیە هێندەی
١٠-٢٠٠ جار درۆت لەگەڵ بکرێت.
بەشێکی زۆری ئەوانە درۆی سپین.
بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی تر،
نیشانیداوە ئەوانەی یەکتر ناناسن
سێ جار درۆ دەکەن
لە دە خوولەکی یەکەمی یەکتر ناسیندا.
(پێکەنین)
ئێستا کە ئەم زانیارییە دەبیستین،
بیردەکەینەوە.
ناتوانین باوەڕ بەوە بکەین
درۆکردن چەندێک بڵاوە.
خۆمان لە بنچینەدا دژی درۆکردنین.
بەڵام ئەگەر لە نزیکترەوە سەیرکەین،
مەسەلەکە لەوە قوڵتریشە.
زیاتر درۆ لەگەڵ خەڵکی نەناسراودا دەکەیت
وەک لە هاوپیشەکانمان.
ڕووکراوەکان زیاتر درۆ دەکەن
وەک لە داخراوەکان.
پیاوان هەشت هێندە زیاتر درۆ
لەبارەی خۆیانەوە دەکەن وەک لە خەڵکی تر.
ژنان زیاتر بۆ پاراستنی
خەڵکی تر درۆ دەکەن.
ئەگەر ژن و مێردێکی ئاسایی بن،
لە دە یەکتر بینین جارێک
درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن.
ئێستا، لەوانەیە وا بیرکەنەوە
ئەوە خراپ بێت.
ئەگەر هاوسەرگیریتان نەکردبێت
ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات بۆ سێ جار.
درۆکردن ئاڵۆزە.
چنراوەتە ناو کوتاڵی ژیانی ڕۆژانەمان و
ژیانی کارکردنمانەوە.
زۆر بەقوڵی دوو هەڵوێستین
بەرامبەر ڕاستییەکە.
لەسەر بنەمای پێویستی خۆمان شیدەکەینەوە،
هەندێک جار بۆ هۆکاری زۆر باش،
هەندێک جاری تریش لەبەر ئەوەی
لە بۆشاییەکانی ژیانمان تێناگەین.
ئەوە ڕاستی ژمارە دووە
لەسەر درۆ کردن.
ئێمە دژی درۆکردنین،
بەڵام بە شاراوەیی لەگەڵین
بە چەند شێوازێک کە کۆمەڵگا بۆ چەندین
سەدەی لەدوای یەک لەژێر ئابڵۆقەدا بووە.
هێندەی هەناسەدان کۆنە.
بەشێکە لە کلتورەکەمان،
بەشێکە لە مێژووەکەمان.
بیر لە دانتێ، شەیکسپیر، ئینجیل، و
هەواڵەکانی جیهان بکەنەوە.
(پێکەنین)
درۆکردن بەهای پەرەسەندنی هەیە
بۆ ئێمە وەک بوونەوەرێک.
توێژەرەوەکان ماوەیەکی زۆرە دەزانن کە
تا جۆرە بوونەوەرەکە زیرەک بێت،
نوێترین بەشی توێکڵی مێشک
گەورەتر دەبێت، و
ئەگەری زیاترە هەڵخەڵەتێنەرتر بێت.
هەمووتان کۆکۆتان بیرە.
کەس کۆکۆی گۆریلای بیرە کە زمانی
نیشانەی فێرکرابوو؟
کۆکۆ فێری ئەوە کرابوو بە
زمانی نیشانە پەیوەندی بکات.
ئەمە کۆکۆیە لەگەڵ پشیلەکەی.
پشیلە جوانە تووکنەکەی.
کۆکۆ جارێک پشیلە ماڵییەکەی تۆمەتبار کرد
بە دەرکردنی دەستشۆرەکە لە دیوارەکە.
(پێکەنین)
وا درووستبووین خۆمان بە سەرۆکی
هەمووان بزانین.
زۆر زۆر زوو دەستی پێکردووە.
چەندێک زوو؟
منداڵان بەدرۆوە دەگرین،
دەوەستن، چاوەڕێدەکەن بزانن کێ دێت و
ئینجا دووبارە دەگەڕێنەوە سەر گریان.
لە یەک ساڵیدا فێری شت شاردنەوە دەبن.
(پێکەنین)
دوو ساڵ بەهەڵەدا بردن.
لە پێنج ساڵیدا درۆی ڕاستەوخۆ.
لەڕێی مەراییەوە کۆنترۆڵی چواردەور دەکەن.
نۆ ساڵان، زۆر بە باشی
فێری پەردەپۆش کردن دەبن.
تا ئەوکاتەی دەچنە زانکۆ،
لە هەر پێنج جارێک جارێک درۆ
لەگەڵ دایکت دەکەیت.
تا ئەوکاتەی یەینە ئەم جیهانی کارکردنەوە و
بژێوی ژیان دابین دەکەین،
دێینە جیهانێکەوە کە پڕە لە ئیمەیڵی ساختە،
هاوڕێی ساختەی ئینتەرنێت،
ڕاگەیاندنی حیزبی،
دزە زیرەکەکانی ناسنامە،
قۆڵبڕینی وەبەرهێنەری نوێ
بۆ دانەوەی قەرزی وەبەرهێنەری کۆن،
بەربڵاوییەکی قۆڵبڕین --
بە کورتی، ئەوەی نوسەرێک پێی دەڵێت
کۆمەڵگای دوای ڕاستی.
ماوەیەکی زۆرە جیهان
زۆر سەرلێشێوێنەر بووە.
باشە چی بکەین؟
هەندێک هەنگاو هەیە دەتوانین بینێین
بۆ دەرچوون لەم هەموو درۆیە.
درۆ دۆزەرەوە ڕاهێنان پێکراوەکان
لەسەدا ٩٠ی جارەکان دەگەنە ڕاستی.
ئەوانەی ترمان لە سەدا ٥٤ی
جارەکان ڕاست دەکەین.
بۆچی فێربوونی ئەوەندە ئاسانە؟
درۆزنی باش و درۆزنی خراپیش هەیە.
هیچ درۆزنێکی بنەڕەتی ڕاستەقینە نییە.
هەموو هەمان هەڵەکان دەکەین.
هەموو هەمان تەکنیکەکان بەکاردێنین.
کەواتە ئەوەی ئێستا ئەمەوێ بیکەم ئەوەیە
کە دوو شێوازی هەڵخەڵەتاندنتان نیشاندەدەم.
ئینجا سەیری خاڵە گرنگەکان دەکەین و
بزانین خۆمان دەتوانین بیاندۆزینەوە.
بە وتارێک دەستپێدەکەین.
بیڵ کلینتۆن: ئەمەوێ گوێملێگرن.
دووبارە ئەمە دەڵێمەوە.
پەیوەندی سێکسیم نەبوو لەگەڵ ئەو ژنە،
خاتوو لیوینسکی.
قەت بە کەسم نەوتووە درۆ بکات،
بۆ تەنیا جارێکیش.
ئەم تۆمەتانە ڕاست نین. و
پێویستە بگەڕێمەوە بۆ سەر
کارکردن بۆ خەڵکی ئەمریکا.
زۆر سوپاس.
(چەپڵەلێدان)
پامێڵا: باشە،
نیشانەکانی درۆکردن چی بوون؟
یەکەم شت گوێمان لەوەبوو کە
ناسراوە بە نکوڵیکردنی فەرمی.
توێژینەوەکان نیشانیانداوە ئەوانەی
زۆر سورن لەسەر نکوڵیکردنەکە
پەنا دەبەنە بەر زمانێکی فەرمی
وەک لە زمانێکی نافەڕمی.
هەروەها گوێمان لە زمانی
خۆدوورخەرەوە بوو: "ئەو ژنە"
دەزانین کە درۆزنەکان بێ ویستی خۆیان
خۆیان دووردەخەنەوە،
لە ئامانجەکەیان،
زمان وەک ئامراز بەکاردێنن.
ئێستا ئەگەر بیڵ کلینتۆن بیوتایە،
"ڕاستییەکەتان پێبڵێم...."
یان ئەوەی ریچارد نیکسن حەزی لێبوو،
"بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە.."
ئاشکرا کردنێکی بێ مەبەست دەبوو
بۆ هەر درۆدۆزەرەوەیەک کە دەزانێت
زمانی گونجاندن، وەک ناونراوە،
هەر پێی دەوترێت زمانی گونجاندن،
زیاتر بابەتەکە ئاشکرا دەکات.
ئێستا ئەگەر تەواوی پرسیارەکەی
دووبارە بکردایەتەوە،
یان ئەگەر زیاتر وردەکاری
بوتایە لەسەر پێگەی خۆی -- و
خۆشحاڵین کە ئەوەی نەکرد --
زیاتر خۆی ئاشکرا دەکرد.
فرۆید ڕاستی وتوە.
فرۆید وتوێتی، سەیرکە،
لە قسەکردن زیاتر هەیە:
"هیچ بوونەوەرێک نهێنی پێناشاردرێتەوە.
ئەگەر لێوەکانی بێدەنگ بوون،
بە نووکی پەنجەی قسە دەکات."
هەمووشمان چەندێک بەهێزیش بین
ئەوە دەکەین.
هەموو بە سەری پەنجەمان
قسە دەکەین.
دۆمینیک سترۆس کانتان پیشان دەدەم
لەگەڵ ئۆباما
کە بە سەری پەنجەی قسە دەکات.
(پێکەنین)
ئێستا ئەمە دەمانبەتە سەر شێوەی دووەم،
کە زمانی جەستەیە.
بۆ زمانی جەستە پێویستە ئەم شتە بکەیت.
بەڕاستی پێویستە گریمانەکانت
فڕێبەیتە دەرەوەی دەرگاکە.
با زانست کەمێکی تر
لە ئاستی ڕۆشنبیریت زیادبکات.
چونکە وادەزانین هەمووکات
درۆزنەکان دەشڵەژێن.
دەزانن چی، ناسراون بەوەی دەتوانن بەشی
سەرەوەی لەشیان بوەستێنن کاتێ درۆ دەکەن.
وا دەزانین درۆزنەکان سەیری چاو ناکەن.
دەزانن بۆ ئەوەش، کەمێک زۆر
سەیری چاوەکانت دەکەن
تەنیا لەبەر ئەو بیروباوەڕە باوە.
وا دەزانین گەرمی و زەردەخەنە
نیشانەی ڕاستگۆیین.
بەڵام درۆدۆزەرەوەی ڕاهێنانپێکراو دەتوانن
لە دووری میلێکەوە زەردەخەنەی ساختە بدۆزنەوە.
هەمووتان زەردەخەنەیەکی درۆ
بەدی دەکەن لێرە؟
دەتوانن بە ویستی خۆتان
ماسولکەیەکی ڕوومەتتان گرژکەن.
بەڵام زەردەخەنە ڕاستییەکە لە چاوەکاندایە،
چرچییەکانی چواردەوری چاو.
ناکرێت بە ویستی خۆمان
گرژ بکرێن،
بەتایبەتی ئەگەر بۆتۆکسی زۆر کردبێت.
بۆتۆکسی زۆر مەکەن؛
کەس باوەڕ بەوە ناکات ڕاستگۆ بیت.
ئێستا سەیری خاڵە گرنگەکان دەکەین.
دەتوانی لە گفتوگۆیەکدا بزانیت چی ڕووئەیات؟
دەتوانیت دەستکەیت بە دۆزینەوەی
خاڵە گرنگەکان
بۆ بینینی نەگونجانەکان
لە نێوەکان قسەکان و کردەوەکانی کەسێکدا؟
ئێستا، دەزانم زۆر لە ئاشکرا دەچێت،
بەڵام کاتێک گفتوگۆت لەگەڵ کەسێکدا دەبێت
کە گومانی هەڵخەڵەتاندنی لێدەکەیت،
هەڵوێست یەکێکە لەو شتانەی چاوپۆشی لێکراوە
بەڵام ئاماژە پێدەرێکیشە.
کەسی ڕاستگۆ هەوڵدەدات هاوکاربێت.
نیشانی دەدەن کە لە لایەنی تۆن.
بەپەرۆش دەبن.
حەز دەکەن و یارمەتیدەریش دەبن بۆت
بۆ ئەوەی بگەیت بە ڕاستییەکە.
هەوڵدەدەن چی دەزانن بیڵێن،
ناوی گومان لێکراوەکان،
دابینکردنی وردەکاری.
پێت دەڵێن،
هێی، لەوانەیە ئەوانەی لیستی موچەیان لایە
ئەو چەکە ساختانەیان درووستکردووە.
زۆر توڕە دەبن ئەگەر هەست بکەن
بە هەڵە تۆمەتبار کراون
بە درێژایی ماوەی یەکتر بینینەکە،
نەک ناوبەناو'
بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە توڕەییا دەبن. و
ئەگەر لە کەسێکی ڕاستگۆ بپرسیت
پێویستە چی لە کەسێک بکرێت کە
ئەو چەکە ساختانەی دروستکردووە،
کەسێکی ڕاستگۆ ئەگەری زیاترە
پێشنیاری سزایەکی قورس بکات
وەک لە سزایەکی سوک.
ئێستا با بڵێین ڕێک هەمان ئەو
گفتوگۆیەت دەبێت
لەگەڵ کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر.
ئەو کەسە لەوانەیە کەمێک کزبێت،
سەیری خوارەوە بکات، دەنگی نزمکات،
بووەستێت، کەمێک قسەناخۆش بێت.
داوا لە کەسێکی هەڵخەڵەتێنەر بکە
چیرۆکەکەیان بگێڕنەوە،
وردەکاری زۆری پێوە دەکەن،
لە هەموو شوێنە ناپێویستەکاندا. و
هەروەها چیرۆکەکەشیان بە ڕیزبەندییەکی کاتی
ورد دەڵێنەوە. و
ئەوەی لێکۆڵەرەوەیەکی ڕاهێنانپێکراو دەیکات
ئەوەیە کە یەن و بە چەند ڕێگایەکی
زۆر هێواش و بەدرێژایی چەند کاتژمێرێک
داوا لە کەسەکە دەکەن چیرۆکەکەیان
بە پێچەوانەوە بگێڕنەوە، و
ئینجا سەیریان دەکەن
چۆن پێچ بەخۆیان دەدەن، و
سەیرکە بزانە کام پرسیارانە بە
بەرزترین دەنگ وەڵام دەدەنەوە.
بۆچی ئەوە دەکەن؟
هەموومان هەمان شت دەکەین.
درۆکان لەبەر دەکەین،
بەڵام بە دەگمەن جوڵەی لەشمان لەبەردەکەین.
دەڵێین بەڵێ، و سەرمان ڕادەوەشێنین "نەخێر"
چیرۆکی زۆر قایلکەر دەگێڕینەوە،
کەمێک شانمان بەرزدەکەینەوە.
تاوانی قێزەون دەکەین، و
زەردەخەنە دەکەین لەبەر ئەوەی
بۆمان چووەتە سەر.
ئەو زەردەخەنەیە لە جیهانی
کرداریدا بە "زەردەخەنەی هەڵخەڵەتاندن ناسراوە."
لە چەند ڤیدیۆیەکی دواتریشدا ئەو شتە دەبینین،
بەڵام دەستپێدەکەین --
بۆ زۆرێک لە ئێوە کە نایناسن،
ئەمە پاڵێوراوی سەرۆکایەتی جۆن ئێدواردسە
کە ئەمریکای تاساند بە باوکایەتی کردنی
منداڵێک لە دەرەوەی هاوسەرگیریدا.
سەیری دەکەین کاتێک باسی ئەوە دەکات
چۆن پشکنینی باوکایەتی بۆ کراوە.
بزانن هەستی پێئەکەن کە دەڵێت
"بەڵێ" و سەریشی ڕائەوەشێنێت "نەخێر"
کەمێکیش شانی دەکاتەوە.
جۆن: دڵخۆش ئەبم ئەگەر بۆم بکرێت.
دەزانم کە ئەوە ناکرێت و لەوانەیە
ئەم مناڵە هی من بێت،
بەهۆی کاتی ڕووداوەکانەوە.
بۆیە ئەزانم شتی وا نابێت.
ئامادەم پشکنینی باوکایەتییەکە بکەم، و
پێمخۆش دەبێت ئەنجامدانی ببینم.
بەنیازیت زوو ئەوە بکەیت؟
هیچ کەسێ: هەیە --
من یەک لایەنی ئەوەم.
من تەنیا یەک لایەنی پشکنینەکەم.
بەڵام دڵخۆش دەبم بەشداری
لە پشکنینێکی وادا بکەم.
باشە، ئەو سەر ڕاوەشاندنانە
بینینی ئاسانترە
ئەگەر بۆیان بگەڕێیت.
جاری وا هەیە کاتێک کەسێک
دەربڕینێک دەکات
بۆ داپۆشینی دەربڕینێکی تر کە
لە چاوتروکاندنێکدا لێی دەرچووە.
بکوژەکان ناسراون بەوەی کە
دڵتەنگی لێیانەوە دزە ئەکات.
هاوەڵە نوێکەت کە بەشداربووە لە سەرکێشییەکە
لەوانەیە تۆقەت لەگەڵکات،
ئاهەنگ بگێڕێت، لەگەڵ بچێتە دەر و
ئینجا دەربڕینێکی توڕەیی دەرپەڕێنێت.
کەسیشمان بە شەو و ڕۆژێک نابین
بە پسپۆڕی دەربڕینی دەم و چاو،
بەڵام یەکێک هەیە دەتوانم
فێرتان بکەم و زۆر مەترسیدارە و
فێربوونی ئاسانە، و
ئەویش دەربڕینی بە کەم سەیرکردنە.
لە توڕەییدا، دوو کەست هەیە
لە مەیدانێکی یاریکردنی یەکساندان.
هێشتا تا ڕادەیەک پەیوەندییەکی تەندروستە.
بەڵام کاتێک توڕەیی دەبێت بە
بەکەم سەیرکردن، تۆ ڕەتکراویتەتەوە.
بەستراوەتەوە بە بەرزتری ڕەوشتی.
لەبەر ئەو هۆکارەش، چاکبوونەوە لێی
زۆر قورسە.
زیاتر لەمە دەچێت.
نیشانەکەی بەرزبوونەوەی سووچێکی لێوەکانە
لەگەڵ چوونە ناوەوەی.
تەنیا دەربڕینی ناڕێکە. و
لە هەبوونی بەکەم سەیرکردندا،
ئەگەر هەڵخەڵەتاندن بەدوایدا بێـ یان نا -- و
هەمووکات بەدوایدا نایەت --
سەیری لاکەی تر بکە،
بە ئاراستەکەی تردا بڕۆ،
بە ڕێکەوتنەکەیا بچۆرەوە،
بڵێ، "نا سوپاس. بۆ یەک خواردنەوەی
تری شەوانە نایەم. سوپاس."
زانست چەندین ئاماژەی تری ئاشکراکردووە.
دەزانین بۆ نموونە،
دەزانین درۆزنەکان ڕێژەی
چاوتروکاندنیان دەگۆڕن،
ئاراستەی قاچیان بەرەو
شوێنی چوونەدەرەوە دەبێ.
هەر شتێک وەک بەربەست بەکاربێت
دەێهێنن و
لە نێوان خۆیان و ئەو کەسە دایدەنێن
کە قسەیان لەگەڵ دەکات.
تۆنی دەنگیان دەگۆڕن،
زۆربەی کات تۆنی دەنگیان
زۆر نزمتر دەکەنەوە.
ئێستا شتێکی تریش هەیە.
ئەم ڕەفتارانە تەنیا ڕەفتارن.
بەڵگەی هەڵخەڵەتاندن نین.
ئاڵای سورن.
ئێمە مرۆڤین.
ڕۆژانە چەندین جار بێ ویستی خۆمان
ئەو جوڵانەی لەش دەکەین.
خۆیان بەتەنیا هیچ شتێک ناگەیەنن.
بەڵام کاتێک چەند نیشانەیەک
پێکەوە دەبینیت، ئەوە ئاماژەت دەداتێ.
سەیرکە، گوێگرە، وردبەرەوە،
پرسیاری قورس بکە،
لەو دۆخە وەرە دەر کە پێتوابێت
هەموو شتێک دەزانیت،
بچۆرە دۆخی حەسرەتەوە،
پرسیاری زیاتر بکە،
کەمێک هەیبەت هەبێت، کەمێک بە
تێگەشتن و هەستەوە قسە لەگەڵ کەسەکە بکە.
وەک ئەو کەسانەی زنجیرەی تەلەفزیۆنی
"لۆو ئان ئۆردەر" مەبن
کە بەزۆر وا لە ئامانجەکانیان دەکەن
خۆیان بەدەستەوە بن.
زۆر توند و تیژ مەبە،
ئەوە سودی نابێت.
ئێستا، کەمێک باسی ئەوەمان کرد
چۆن قسە لەگەڵ یەکێ بکەین کە درۆ ئەکات و
چۆن بە درۆکە بزانین.
وەک بەڵێنیشم پێدان، ئێستا سەیر دەکەین
بزانین ڕاستییەکە لە چی دەچێت.
بەڵام دوو ڤیدیۆتان نیشان ئەیەم،
دوو دایک -- یەکێکیان درۆ ئەکات،
یەکێکی تریان ڕاستی دەڵێت.
ئەمانەش لەلایەن توێژەرەوە دەیڤد
ماتسومۆتۆوە بڵاوکرایەوە لە کالیفۆرنیا.
پێشموابێت نموونەی زۆر باشن
بۆ ئەوەی ڕاستییەکە لەچی دەچێت.
ئەم دایکە، دایان داونس،
لە نزیکەوە تەقەی لە منداڵەکانی کرد،
بەرەو نەخۆشخانە بردوونی کاتێک
خوێنیان لێڕۆشتووە لە ئوتومبێلەکەیا،
وتوشێتی کە کەسێکی نەناسراو
ئەوەی کردووە.
کە ڤیدیۆکەشتان بینی دەبینن،
تەنانەت ناشتوانێت وا دەریبخات
دایکێکە جەرگی سوتاوە.
ئەوەی پێویستە بۆی بگەڕێن
نەگونجانە زۆرەکەیە
لە نێوان ڕووداوە ناخۆشەکاندا کە باسی دەکات و
هەڵسوکەوتە زۆر لەسەرخۆکەیەتی.
ئەگەر لەنزیکیشەوە سەیریکەن، بەدرێژایی
ڤیدیۆکە زەردەخەنەی هەڵخەڵەتاندن دەبینن.
دیان داونس:
شەوان کە چاوەکانم دائەخەم،
دەبینم کریستی دەستی درێژدەکات بۆم
کاتێک شۆفێری ئەکەم، و
بەردەوام خوێن لەدەمی یەتە دەرەوە. و
ئەوەش -- لەوانەیە
بەتێپەڕبوونی کات نەمبێنێت --
بەڵام پێموانییە.
ئەوەش لەهەمووی ناخۆشترە.
ئێستا ڤیدیۆیەکتان پیشان ئەیەم
هی دایکێکی جەرگ سوتێنراوی ڕاستەقینە،
ئیرین رونیۆن،
کە ڕووبەڕووی بکوژ و ئەشکەنجەدەری
کچەکەی دەبێتەوە لە دادگا.
لێرەیا هیچ هەستێکی ساختە نابینن،
تەنیا دەربڕینێکی ڕاستی
دایکێکی جەرگ سوتاو.
ئەم وتارەم نوسی
لە سێیەم ساڵیادی ئەو شەوەی
مناڵەکەت لێ بردم، و
ئازارت یا، و
تێکت شکاند،
ئەشکەنجەت یا تا دڵی وەستا.
ئەویش بەرەنگارت بۆوە، و ئەزانم
کە بەرەنگارت بۆتەوە.
بەڵام ئەزانم کە بەو چاوە
قاوەییە سەرسوڕهێنەرانە سەیری کردویت، و
تۆش هەر ویستوتە بیکوژیت. و
لەوە تێناگەم، و
قەتیش لێی تێناگەم.
باشە، ئێستا هیچ گومان
لە ڕاستی ئەو هەستانە نییە.
ئێستا تەکنەلۆجیا بۆ زانینی ئەوەی
ڕاستییەکە لە چی دەچێت
لە بەرەوپێشچووندایە، زانستەکەی پشتی.
دەزانین، بۆ نموونە،
ئێستا پشکنەری تایبەتی جوڵەی چاو و
تیشکی ئینفرارێدی مێشکمان هەیە،
لەرینەوەی موغناتیزی دەتوانێت ئەو
ئاماژانە بدۆزێتەوە کە لەش دەریئەکات
کاتێک هەوڵدەدەین هەڵخەڵەتێنەر بین.
ئەم تەکنەلۆجیایانەشمان هەمووی
پێدەفرۆشرێتەوە
وەک دەرمانی دژی هەڵخەڵەتاندن، و
ڕۆژێک دێت زۆر بەسوود بن.
بەڵام لەو کاتەدا پێویستە
لە خۆت بپرسیت:
دەتەوێت لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا
کێ لە لای تۆ بێت،
کەسێک کە ڕاهێنراوە لە گەشتن
بە ڕاستییەکە
یان یەکێک کە ئامێرێکی هێڵکاری مێشکی
٤٠٠ پاوەندی دەهێنێت
بەناو دەرگاکەیا؟
درۆ دۆزەرەوەکان پشت بە
ئامرازی مرۆیی دەبەستن.
دەزانن، وەک جارێک کەسێک وتی،
کەسایەتیت ئەوەی ناو تاریکییەکەیە.
ئەوەشی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە لەم سەردەمەیا
تاریکییەکی زۆر کەممان هەیە.
جیهانەکەمان ٢٤ کاتژمێرە ڕووناکە.
بەو هەموو بلۆگ و تۆڕە کۆمەڵایەتیانە
ڕۆشن کراوەتەوە
ژیانی ڕۆژانەی نەوەیەکی نوێی
خەڵک پیشان دەدەن
کە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت
ژیانەکەیان لەبەر چاوی خەڵک بەرنە سەر.
جیهانێکی زۆر قەرەباڵغترە.
کەواتە ململانێیەک کە پێویستە بیرمانبێت،
زیاد لە پێویست هاوبەشکردنی خەڵک،
ئەوە ڕاستگۆیەتی نییە.
ئەو هەموو پۆستکردن و بڵاوکردنەوەیە
دەکرێ کوێرمان بکات
بۆ ئەو ڕاستیەی کە جیاکەرەوەکانی
ڕەوشتجوانی مرۆڤ -- پتەوی کەسایەتی --
هێشتا ئەوە گرنگە،
هەمووکات ئەوە گرنگ دەبێت.
کەواتە لە جیهانێکی پڕ لە
ژاوەژاوەتردا،
لەوانەیە ڕێیتێچێت بۆمان
کەمێکی تر بە تەواوەتی پەیوەست بین
بە دەستوری ڕەوشتەکانەوە.
کاتێک زانستی ناسینەوەی
هەڵخەڵەتاندن تێکەڵ دەکەیت
لەگەڵ هونەری سەیرکردن، گوێگرتن،
خۆت ڕزگار دەکەیت لە بەشداربوون
لە درۆیەک.
ئەو ڕێچکەیە هەڵدەبژێریت
کە کەمێک ڕوونتر بیت،
چونکە ئاماژە بۆ چواردەور دەنێریت،
دەڵێیت، "هێی، جیهانەکەم، جیهانەکەمان،
جیهانێکی ڕاستگۆیانە دەبێت.
جیهانەکەم جیهانێک دەبێت کە
تیایدا ڕاستی بەهێز دەکرێت و
هەڵە دەناسرێتەوە و سنوردار دەکرێت."
کە ئەوەش دەکەیت،
زەوییەکەی چواردەورت دەست دەکات
بە کەمێک ڕێکبوونەوە.
ئەوەش ڕاستییەکەیە. زۆر سوپاس.
(چەپڵەلێدان)