چی بەسەر لاشەکانمان دێت دوای ئەوەی دەمرین؟ - فارناز خاتیبی جەفاری
-
0:07 - 0:09،لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە
-
0:09 - 0:13بە نزیکەیی ١٠٠.٨ ملیار
،مرۆڤ ژیاون و مردوون -
0:14 - 0:19ژمارەیەک کە ساڵانە بە ڕێژەی %٠.٨ی
.ژمارەی دانیشتووانی جیهان زیاد دەکات -
0:19 - 0:22چی بەسەر لاشەی ئەو هەموو خەڵکەدا
دێت دوای ئەوەی ئەمرن و -
0:22 - 0:27ئایا دەرئەنجام هەسارەکە شوێنی
مردوو ناشتنی لێدەبڕێت؟ -
0:27 - 0:28،کاتێک دڵی کەسێک لە لێدان دەکەوێت
-
0:28 - 0:32لاشەکە بە چەندین قۆناغدا تێدەپەڕێت
.پێش ئەوەی دەست بکات بە شیبوونەوە -
0:32 - 0:34،لە ماوەی چەند خوولەکێکدا لە دوای مردن
-
0:34 - 0:38خوێن دەست دەکات بە پەنگ خواردن
.لە خوارووترین بەشی لەشدا -
0:38 - 0:40هەشت بۆ دوانزە کاتژمێر دواتر
-
0:40 - 0:46پێستی ئەو شوێنانە ڕەنگی ئەگۆڕێت بەهۆی
پەنگخواردنی خوێنی دوای مردن، یان ڕەنگ گۆڕینی دوای مردن -
0:46 - 0:49هەروەها لە ساتی مردندا ماسولکەکانی لەش
بە تەواوەتی خاو دەبنەوە -
0:50 - 0:53،دۆخێک کە پێی دەوترێت بێ تینی سەرەتایی
-
0:53 - 0:58نزیکەی دوو بۆ شەش کاتژمێر دواتر گرژ دەبن
.کە پێی دەوترێت گرژبوونی دوای مردن -
0:58 - 1:00،ئەم گرژبوونە بە ماسولکەکاندا بڵاودەبێتەوە
-
1:00 - 1:05بڵاوبوونەوەکەش بەپێی تەمەن، ڕەگەز، و
.ژینگەی چواردەور دەگۆڕێت -
1:05 - 1:07،پلەی گەرمای لەشیش دەگۆڕێت
-
1:08 - 1:11زۆربەی کات سارد دەبێتەوە
.بۆ پلەی گەرمی چواردەورەکەی -
1:11 - 1:13،دوای ئەوە شیبوونەوە دێت
-
1:13 - 1:17پرۆسەیەک کە تێیدا بەکتریا و مێرووەکان
.لەش شی ئەکەنەوە -
1:17 - 1:20چەندین هۆکار کاردەکەنە سەر
.خێرایی شیبوونەوەکە -
1:20 - 1:25بەڵام، لەگەڵ ئەمەشدا، ڕێبەرییەکی بنچینەیی
هەیە بۆ کاریگەری ژینگە لەسەر شیبوونەوە -
1:25 - 1:27.پێی دەوترێت یاسای کاسپەر
-
1:27 - 1:29دەڵێت ئەگەر هەموو کاریگەرییەکانی تر
،وەک یەک بن -
1:29 - 1:35لاشەیەک لە بەر هەوادا دوو هێندە خێراتر
شیدەبێتەوە وەک لە لاشەیەک کە لە ئاودا بێت -
1:35 - 1:39هەشت هێندەش خێراتر شی دەبێتەوە
.وەک لاشەیەک کە لەژێر گڵدا بێت -
1:39 - 1:44ترشەڵۆکی خۆڵیش زۆر کار دەکاتە سەر
.مانەوەی ئێسک -
1:44 - 1:47ترشەڵۆکی بەرزی خۆڵ بە پی ئێچی
کەمتر لە ٥.٣ -
1:47 - 1:50،بە خێرایی ئێسک شی دەکاتەوە
-
1:50 - 1:55لە کاتێکدا لە گڵێکی ئاسایی یان تفتدا
،بە پی ئێچی ٧ یان زیاتر -
1:55 - 2:00ئێسکەکە دەکرێت بۆ چەندین سەدە
.لە دۆخێکی باشدا بمێنێتەوە -
2:00 - 2:04بە درێژایی مێژوو کلتورە جیاوازەکان پەرەیان
.بە شێوازی تایبەتی خۆیان یاوە بۆ ناشتن -
2:04 - 2:07دەگەڕێتەوە بۆ ناشتنی سەردەمی
،یەکەمین نیاندەرتاڵەکان -
2:07 - 2:09،مردن چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی لەگەڵدا بووە
-
2:09 - 2:13وەک بار و ئاراستە، ڕەنگ کردن
.یان ڕازاندنەوەی لاشەکان -
2:13 - 2:17ناشتن لەسەر شێوازی مەسیحی باو ڕازادنەوەی
،لاشەکەیە بە جلێک -
2:17 - 2:18،لە کاتێکدا لە شێوازی ئیسلامی باودا
-
2:18 - 2:21لاشەکە پارچە کووتاڵێکی خامی لێ دەپێچرێت
-
2:21 - 2:24.ڕووی دەم و چاوی مردووەکەش دەکرێتە مەککە
-
2:24 - 2:27ڕێوڕەسمی ناشتن لە ئایینی هیندوسیدا
،لاشەکە دەسوتێنرێت -
2:27 - 2:31زەردەشتییەکانیش، شوێنکەوتووانی یەکێک لە
،کۆنترین ئایینە یەک خواپەرستییەکان -
2:31 - 2:36بە شێوەیەکی باوی کۆن لاشەکان ئەخەنە سەر
لووتکەی قوولەیەک بۆ بەر خۆر و -
2:36 - 2:38.باڵندە گەندەخۆرەکان
-
2:38 - 2:42پێش شۆڕشی پیشەسازی، ناشتن
.سادە و بەردەست بوو -
2:42 - 2:47لەم سەردەمەدا، بەهۆی کەمبوونەوەی شوێنی
ناشتنی شیاو لەو ناوچانەی دانیشتوانیان زۆرە -
2:47 - 2:50دەکرێت دەستکەوتنی
شوێنی ناشتن گران بێت، و -
2:50 - 2:53زۆر کەسیش پارەی
.ناشتنێکی ئاساییان پێنادرێت -
2:53 - 2:57تەنانەت سووتاندنیش، کە دووەم باوترین
،دابونەریتە لە جیهاندا -
2:57 - 2:59.تێچوونەکەی زۆرە
-
2:59 - 3:01هەروەها بۆ پرسیاری نەمانی شوێنی گوونجاو
-
3:01 - 3:04مەسەلەکە پەیوەندی نییە بە کۆی
،ڕووبەری زەوییەکانی سەر زەوی -
3:04 - 3:09چوونکە زۆربەی زۆری دانیشتووانی
.سەر زەویی لە شارەکاندا کۆبوونەتەوە -
3:09 - 3:11زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان
-
3:11 - 3:14لەوانەیە لە ماوەی سەدەیەکدا
.شوێنی ناشتنی نەمێنێت -
3:14 - 3:16.بۆ لەندەن، تەنانەت زووتریش دەبێت
-
3:16 - 3:19.لەوانەیە تا ساڵی ٢٠٣٥ ئەوە ڕووبدات
-
3:19 - 3:22کەواتە هیچ شوێنگرتنەوە
هەیە بۆ ناشتنە باوەکان -
3:22 - 3:24کە بتوانێت یارمەتیدەربێت
لەو مەسەلەی بۆشاییەدا؟ -
3:24 - 3:29لە هەندێک وڵاتدا، گۆڕستانە باڵەخانە
.بەرزەکان یارمەتیدەرن بۆ ناشتنی ستوونی -
3:29 - 3:33هەندێک لە هەڵبژاردنەکان تیشک دەخەنە
.سەر پەیوەندی لەش بە ژینگەوە -
3:33 - 3:38پرۆمێشن، کە ناشتنێکی ژینگە دۆستانەیە، لاشەکە
وشکدەکاتەوە و دەیخاتە دۆخی بەستن و دەیهاڕێت -
3:38 - 3:40تۆزێک درووست دەکات کە دەکرێت ببێت بە پەین
-
3:40 - 3:43.کاتێک لەگەڵ ئۆکسجین و ئاودا تێکەڵدەکرێت
-
3:43 - 3:46هەروەها ناشتنی سەوزیش هەیە
کە ماددەی تایبەت بەکاردەهێنێت -
3:46 - 3:49،وەک دارەمەیت کە بتوانرێت شیببێتەوە
-
3:49 - 3:51،کووپە کە درەختی تێدا بڕوێت
-
3:51 - 3:54هەروەها قاتە بەرگی ناشتن
.کە قارچکی لەسەر دەڕوێت -
3:54 - 3:57گۆڕە هەمیشەییەکانی بنی دەریاکان ئەو
بیرە دەبات بۆ قوڵایی زەریا -
3:57 - 4:03بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەکی خۆڵەمێش و چیمەنتۆ
ژینگەیەکی ئاوی دروستدەکرێت بۆ ژیانی دەریاکان -
4:03 - 4:06،مردن بەشێکی ڕێگەلێنەگیراوی ژیانی مرۆڤە
-
4:07 - 4:10بەڵام مامەڵەکردنمان لەگەل لاشەکان و
.ناشتنەکان بەردەوام لە پەرەسەندندایە -
4:10 - 4:12لەوانەیە هەر یەکێک لە
،ئێمە بیرکردنەوەی ڕۆحی -
4:12 - 4:13،ئایینی
-
4:13 - 4:16،یان پراکتیکی جیاوازمان هەبێت بۆ مردن
-
4:16 - 4:18بەڵام زۆربوونی بەردەوامی
پێویستی بۆ شوێنی ناشتن -
4:18 - 4:21لەوانەیە پاڵنەرێک بێت
بۆمان بۆ ئەوەی داهێنەر بین -
4:21 - 4:25لە بارەی ئەوەی لاشەکانمان بۆ کوێ بچێت
.دوای قۆناغەکانی کۆتایی ژیانمان
- Title:
- چی بەسەر لاشەکانمان دێت دوای ئەوەی دەمرین؟ - فارناز خاتیبی جەفاری
- Description:
-
سەیری تەواوی وانەکە بکە لە : http://ed.ted.com/lessons/what-happens-to-our-bodies-after-we-die-farnaz-khatibi-jafari
لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە، بە نزیکەیی ١٠٠.٨ ملیار مرۆڤ ژیاون و مردوون. ژمارەیەک کە ساڵانە بە ڕێژەی %٠.٨ی ژمارەی دانیشتووانی جیهان زیاد دەکات. چی بەسەر لاشەی ئەو هەموو خەڵکەدادێت دوای ئەوەی ئەمرن و ئایا دەرئەنجام هەسارەکە شوێنی مردوو ناشتنی لێدەبڕێت؟ فەرناز خاتیبی جەفاری بەس لە پەرەسندنی مامەڵەکردنی لاشەکان و ناشتنەکان دەکات بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:41
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari | |
![]() |
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What happens to our bodies after we die? - Farnaz Khatibi Jafari |