"ناثانیاڵ خان: "ئەندازیارییەکەم
-
0:00 - 0:03یەکێک لەو شتانەی کە من دەمەوێت لە بارەی درووست کردنی فیلمەوە بیڵێم، بە تایبەت ئەم فیلمە
-
0:03 - 0:07ئەوەیە کە من سەرەڕای ئەو وانە نایابانەی کە لێرە گوێمان لێی بووە
-
0:07 - 0:09مایکڵ موشین و هەندێک لەو وانانەی کە لەبارەی ئاوازەوەیە
-
0:09 - 0:12لەگەڵ ئەو بیرۆکانەش کە چیرۆکێکیان لە پشتەوەیە
-
0:12 - 0:15لەبەر ئەوەی کە ئاواز بەشێکە لە کات
-
0:15 - 0:18فیلمیش دیسان بەشێکە لە کات، ئەمە تاقیکردنەوەیە
-
0:18 - 0:21پێویستە بە سۆزەوە پێیدا تێپەڕ بیت
-
0:21 - 0:23لە ماوەی درووستکردنی ئەم فیلمەدا، هەستم کرد کە زۆرێک لەو فیلمە دۆکیومێنتاریانەی بینیومە
-
0:23 - 0:26هەر یەکەیان باس لە بابەتێکی دیاری کراو دەکەن
-
0:26 - 0:30یاخود باسی زانیارین، یان ئەنجامی بیرمەندەکانە ، یاخود باسی هزری تازە و نایابن
-
0:30 - 0:33بەڵام دەمەوێت ئەم فیلمە پێشەنگی سۆزداری بێت، نەک بیرۆکەکان
-
0:33 - 0:35وە ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆم بگرێت
-
0:35 - 0:38لەبەر ئەوە، لە بری چاوپێکەوتن کردن لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵک دا، هەستام فیلمەکەم لە وێنەی شوێنەکان پێکهێنا
-
0:38 - 0:40بە درێژایی ڕیگاکە چاومان بە کۆمەڵێ کەس کەوت
-
0:40 - 0:42تەنها یەک جار چاومان پێیان دەکەوت
-
0:42 - 0:45ئەو کەسانە چەند جارێک ناگەڕینەوە، ئەوە تۆمارکردنی ڕاستی ڕووداوەکانی گەشتەکەیە
-
0:45 - 0:48ئەوە شتێکە لە ژیان ئەچێت، کاتێک دەچیتە ناوی
-
0:48 - 0:50ناتوانیت لێی دەربچیت
-
0:50 - 0:52دەمەوێت دوو دیمەنتان نیشان بدەم
-
0:52 - 0:55یەکەمیان باس لە تێکەڵەیەک دەکات
-
0:55 - 0:58کە تەنها چەند ساتێکی کەم دەخایەنێت
-
0:58 - 1:00لەگەڵ سێ لەو کەسانەی کە ئەمڕۆ ئامادە بوون لێرە
-
1:00 - 1:02گرنگ ئەوە نی یە کە ئەوان لەم دیمەنانەدا دەرکەوتوون
-
1:02 - 1:04چونکە ئەمانەش بەشن لە دیمەنی گەورەتر
-
1:04 - 1:07ئەم دیمەن و بەسەرهاتانەش بەشێوەیەکی نایاب تێکەڵی یەک دەبن
-
1:07 - 1:09دواتریش بە دیمەنێکی بچوکی باوکم کۆتایی پێ دێت
-
1:09 - 1:11کە باس لە بابەتێکی ئازیزی خۆی دەکرد
-
1:11 - 1:13ئەوەش ڕوودانی بەسەرهاتەکانی ژیانە
-
1:13 - 1:16وابزانم کە هەستی بەوە دەکرد کە گەورەترین بابەتەکانی ژیان، شتە چاوەڕوان نەکراوەکانە
-
1:16 - 1:19ئەو بابەتانەش کە بە هیچ شێوەیەک پلانیان بۆ دانەنراوە
-
1:19 - 1:23وە ئەم سێ گرتەیەش دیمەنێکی تری بە دوادا دێت
-
1:23 - 1:25کە هی یەکێک لە نایابترین باڵەخانەکانە -بە بۆچونی من- باشترین باڵەخانەیە
-
1:25 - 1:27کە لە دکا- لە بەنگلادیشە
-
1:27 - 1:30ئەو لەوێدا پایتەختی درووست کرد
-
1:30 - 1:32پێم وایە کە ئێوە ئەم بینایەتان زۆر بە دڵ دەبێت کە پێشتر نەبینراوە
-
1:32 - 1:37وێنەی ئەم بینایە تەنها بە کامێرای فۆتۆگرافی گیراوە، هەرگیز پێشتر بە کامێرای ڤیدیۆ وێنەی نەگیراە
-
1:37 - 1:40ئێمە یەکەمین تیمی وێنەگر بووین لەوێ
-
1:40 - 1:43وێنەی ئەم بینا ناوازەیە دەبینن
-
1:43 - 1:45وە پێویستە لە کاتی بینینیدا کۆمەڵە شتێک لەبەرچاو بگرین
-
1:45 - 1:47یەکەم: هەموو بیناکە بە دەست درووست کراوە
-
1:47 - 1:51پیم وابێت ساڵی پێشوو بەرزکەرەوەیان هێناوە
-
1:51 - 1:54بە بەکارهێنانی پارچەی داری بامبۆ بە دەست درووستیان کردووە
-
1:54 - 1:56خەڵکی تاسەی چیمەنتۆیان بە سەر سەر هەڵدەگرت
-
1:56 - 1:58و لە قاڵبەکاندا بەتاڵیان دەکردەوە
-
1:58 - 2:00ئەوێ ناوەندی شارەکەیە و ناوەندی دیموکراسیش لەوێ یە
-
2:00 - 2:03درووستکردنی ئەو باڵەخانەیە ٢٣ ساڵی خایاند
-
2:03 - 2:06وا دیارە کە لەوێ شانازی زۆری پیوە دەکەن
-
2:06 - 2:08کاتی درووست کردنی هێندەی (تاج محل)ی پێچووە
-
2:08 - 2:11وە بەداخەوە کاتی تەواوکردنی هێندە زؤری خایاند کە باوکم (لو) کۆتاییەکەی نەبینی
-
2:11 - 2:14چونکە لەساڵی ١٩٧٤ دا کۆچی دوایی کرد
-
2:14 - 2:17وە تەواوکردنی باڵەخانەکەش تا ساڵی ١٩٨٣ ی خایاند
-
2:17 - 2:19یان دەتوانم بڵێم، تەواوکردنی بیناکە
-
2:19 - 2:22تا چەند ساڵێک دوای مردنی باوکمی خایاند
-
2:22 - 2:24داواکارم لێتان کە لە کاتی تەمەشا کردنی فیلمەکە بیربکەنەوە
-
2:24 - 2:28لەوەی کە ئەو شتانەی کە لە ژیانماندا هەوڵیان بۆ دەدەین، بۆمان نەنوسراوە کە کۆتاییەکەی ببینین
-
2:28 - 2:32هەر ئەوەشە کە توشی شۆکم دەکات دەربارەی باوکم
-
2:32 - 2:34چونکە ئەو بە توندی ئیمانی بەوە هەبوو
-
2:34 - 2:36کە بەیەکێک لە ڕێگاکان کارەکەی دەگاتە ئامانج
-
2:36 - 2:39وە لە ڕێگەی ئەو هەموو قوربانیدان و هەوڵ و تەقەلایەی کە دەیدا
-
2:39 - 2:41تەنانەت لە کاتی ئەو شەڕەی کە لە یەکێک لە قۆناغەکاندا لەگەڵ پاکستان ڕووی دەدا
-
2:41 - 2:44و تەنانەت لەگەڵ وەستاندنی درووست کردنی باڵەخانەکەدا، ئەو هەر بەردەوام بوو لەسەر کاری خۆی
-
2:44 - 2:46چونکە بەردەوام بەخۆی دەگوت: باشە، کاتێک کە شەڕ کۆتایی پێهات
-
2:46 - 2:49پێویستیان بەم باڵەخانەیە دەبیت
-
2:49 - 2:51وە ئەمانەش ئەو دوو دیمەنەن کە نیشانتانی دەدەم
-
2:51 - 2:54دەست بکە بە نیشاندانەکە
-
2:54 - 3:01چەپڵە لێدان
-
3:02 - 3:05ریچارد سۆل ورمان: بیرمە کە لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا قسەی دەکرد
-
3:05 - 3:08گەڕامەوە بۆ ماڵەوە و بە دایک و باوکمم وت
-
3:08 - 3:11ئێستا چاوم بە پێاوێک کەوت کە کارێکی زۆری نەبوو
-
3:11 - 3:15وە تا ڕادەیەک دەم و چاوێکی ناشرین و پێکەنیناوی هەبوو
-
3:15 - 3:17مامۆستای خوێندنگەشە
-
3:17 - 3:20دەزانم تا ئێستا ناوبانگیتان نەبیستووە، بەڵام ئەم ڕۆژەتان لەبیر بێت
-
3:20 - 3:23چونکە ڕۆژێک ناوبانگی هەر دەبیستن
-
3:23 - 3:26چونکە ئەو بەڕاستی پیاوێکی مەزنە
-
3:26 - 3:32فڕانک غیری: بیستوومە کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ (ئەنگرێد بیرگمن) ئایا ئەوە ڕاستە؟
-
3:32 - 3:34نثانیاڵ خان؛ ئەگەر ئەوە ڕاست بێت ئەوا ئەو پیاوێکی زۆر شانسدارە
-
3:34 - 3:36پێکەنین
-
3:36 - 3:37بەڕاست ئەوەت بیست ؟
-
3:37 - 3:40بەڵێ، ئەو کاتەی کە لە ڕۆما بوو
-
3:40 - 3:43موشیا سافدی: بەڕاستی پیاوێکی گەڕۆک بوو
-
3:43 - 3:45ئەو کاتە ناسیم کە پێکەوە لە نوسینگەکەی کارمان دەکرد
-
3:45 - 3:47کە لە یەکێک لە گەشتەکانی دەگەڕایەوە، کاتێکی زۆر لە نووسینگەکە دەمایەوە
-
3:47 - 3:50بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕؤژ بە بەردەوامی دەمایەوە، پاشان دیسان شتەکانی دەپێچایەوە و سەر لە نوێ دەڕۆشتەوە
-
3:50 - 3:54کاتێکی زۆر لە نوسینگە دەمایەوە، تاوەکو سێی بەیانی کاری دەکرد
-
3:54 - 3:56ئیتر هەستت بەوە دەکرد کە لەو جۆرە کەسانەیە کە حەز بە گەڕان دەکات
-
3:56 - 4:02سەرەڕای ئەوەی کە لە وێستگەیەکی شەمەندەنەفەردا وەفاتی کرد
-
4:02 - 4:04وەفاتەکەی لەگەڵ شیوازی ژیانیدا گونجابوو
-
4:04 - 4:06مەبەستم ئەوەیە کە من زۆر کات وا هەست دەکەم کە لە فڕۆکەدا دەمرم
-
4:06 - 4:08یان لە فڕۆکەخانە
-
4:08 - 4:11یاخود بە ڕیگاوە دەمرم بە بێ ئەوەی کە هەیەیەکم پێ بێ
-
4:11 - 4:13نازانم بۆچی هەڵگری ئەم بیرۆکانەم
-
4:13 - 4:16هەر لەم ڕۆوە باسی ئەو شیوەیە دەکەم کە وەفاتی پێ ئەکەم
-
4:16 - 4:21بەڵام لە ناخییەوە زۆری حەز لە گەشت بوو
-
4:21 - 4:24لویس خان: دەرکەوتنی ئێمە لێرەدا چەندە
-
4:24 - 4:28وە تا چ ڕادەیەک کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئێستا هەیە
-
5:44 - 5:49ئێمە کرێکاری بەیانیان بووین، بەردەوام دەهاتین بۆ ئێرە
-
5:49 - 5:53وە چێژمان لە پیاسەکردن و جوانی شارەکە و کەشەکە بە گشتی وەردەگرت
-
5:53 - 5:57ئەم جێگایە جوانترین جێگەکانی بەنگلادیشە
-
5:57 - 5:59ئێمە شانازی پێوە دەکەین
-
5:59 - 6:01نثانیال خان: ئێوە شانازی پێوە دەکەن؟
-
6:01 - 6:04بەڵێ، ئەمە وێنەیەکی نەتەوەیی بەنگلادیشە
-
6:04 - 6:07نثانیال خان: هیچ شتێک دەربارەی ئەندازیارەکەی دەزانی؟
-
6:07 - 6:14ئەندازیارەکەی؟ بیستوومە کە کەسێکی زیرەک بووە
-
6:14 - 6:17نثانیال خان: لە ڕاستیدا من لێرەم چوونکە کوڕی بیناسازەکەم
-
6:17 - 6:19ئەوە باوکمە
-
6:19 - 6:21بەڕاست ؟ لویس فاراخان باوکتە ؟
-
6:21 - 6:24نثانیال خان: بەڵێ، لویس فاراخان نا، لویس خان
-
6:24 - 6:27لویس خان، ڕاستە
-
6:27 - 6:29پێکەنین
-
6:29 - 6:31هێشتا باوکت زیندووە؟
-
6:31 - 6:34نەخێر، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد
-
6:34 - 6:37خۆشحاڵم بە گەڕانەوەت
-
6:37 - 6:38سوپاست دەکەم
-
7:18 - 7:20تەواوکردنی ئەم باڵەخانەیەی نەبینی
-
7:20 - 7:23بە تەواوکراوی نەیبینی
-
7:45 - 7:49سامویل وریس: درووستکردنی باڵە خانە لە وڵاتێکی وەک ئەمەی ئێمە زۆر ئەستەم بوو
-
7:49 - 7:53لە پێش ٥٠ ساڵ جگە لە کێڵگە، هیچ شتێکی ترمان نەبوو
-
7:53 - 7:56وە لەو کاتەوەی کە بانگهێشتمان کرد بۆ ئێرە
-
7:56 - 7:58هەستی بەوە کرد کە ئەرکێکی لەسەر شانە
-
7:58 - 8:01ویستی ببێتە ڕزگارکەری ئێرە، دیموکراسییەتی پێ بەخشین
-
8:01 - 8:03ئەو پیاوێکی سیاسی نەبوو
-
8:03 - 8:05بەڵام بەو شێوەیە شتێکی بە ئێمە بەخشی
-
8:05 - 8:08ڕێکخراوێک بۆ دیموکراسییەت لە شارەکەمان، ئا لێرەوە دەتوانین ڕی بکەین و گەشە بکەین
-
8:08 - 8:12لەم لایەنەوە پەیوەندییەکی بەهێز دەبینین
-
8:12 - 8:14هیچ گرنگییەکی بە دەوڵەمەندی ئەم شارە نەدا
-
8:14 - 8:17یاخود هیچ گرنگی بەو بیرۆکەیە نەدا کە نەتوانێت باڵەخانەکە تەواو بکات
-
8:17 - 8:20بەڵام بە شێوەیەک لە شیوەکان هەر سەرکەوتوبوو لە درووستکردنی
-
8:20 - 8:25ئەمە گەورەترین پڕۆژەیە کە لە هەژارترین وڵاتدا بەدەستی هێناوە
-
8:25 - 8:27نثانیال خان: وە هەموو ژیانی خۆی تێ چوو
-
8:27 - 8:30بەڵێ، هەموو ژیانی خۆی لە پێناویدا دانا
-
8:30 - 8:34لەبەر ئەوە زۆر گەورەیە لامان، هەموومان یادی دەکەینەوە
-
8:34 - 8:36هەروەها مرۆڤ دۆستیش بوو
-
8:36 - 8:41بەڵام لە ڕازی کردنی خێزانەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە
-
8:41 - 8:44هەر ئەوەش وا دەکات کە بکرێتە ڕیزی کەسە گەورەکانەوە
-
8:44 - 8:47بەڵام وا هەست دەکەم کە کوڕەکەی لەمە تێ دەگات
-
8:47 - 8:49وە هیچ هەست بە حەسوودی ناکات لەو بارەیەوە
-
8:49 - 8:52یاخود فەرامۆشی ناکات
-
8:52 - 8:55ئەو بە شێوازێکی جیاواز گرنگی بە خێزانەکەی داوە
-
8:55 - 8:57بەڵام دەزانیت کە ئەم ڕێگایە کاتی زۆر دەوێت
-
8:57 - 9:01لە لایەکی تریشەوە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو
-
9:01 - 9:03لە منداڵێک دەچوو کە هەر پێ نەگەیشت
-
9:03 - 9:05نەیدەتوانی هیچ شتێک ڕەتکاتەوە
-
9:05 - 9:08هەر بەو هۆیەشەوە
-
9:08 - 9:11ئەمڕۆ ئەم باڵەخانەیەمان هەیە
-
9:11 - 9:14تەنها بەم شێوازە دەتوانن لێی تێ بگەن
-
9:14 - 9:17هیچ ڕێگەیەکی تر نی یە، هیچ کورتەیەک نی یە
-
9:17 - 9:20ڕێگایەکی کە نی یە بۆ تێگەیشتن لیی
-
9:20 - 9:28بەڵام بڕوام بەوە هەیە کە ئەم باڵەخانەیەی بە ئێمە بەخشی
-
9:28 - 9:30وە ئێمەش بەردەوام پێزانینمان هەیە و سوپاسگوزاری ئەوین
-
9:30 - 9:33بەم شێوەیە خۆسەویستی پێ بەخشین
-
9:33 - 9:36وا هەست دەکەم شێوە ڕاستەکەی خۆشەویستی بە تۆ نەبەخشیوە
-
9:36 - 9:39بەڵام بەڵام سۆز و خۆسەویستی ڕاستەقینەی بە ئێمە بەخشی
-
9:39 - 9:41ئەمەش شتێکی گرنگە
-
9:41 - 9:43پێویستە لەوە تێ بگەیت
-
9:43 - 9:45بڕێکی زۆری لە خۆشەویستی هەبوو
-
9:45 - 9:47هەموو کەسی خۆش دەویست
-
9:47 - 9:51وە بۆ ئەوەی هەر وا بکات، هەندێ کات
-
9:51 - 9:54نزیکترین کەسەکانی خۆی نەدەبینی
-
9:54 - 9:59ئەو سیفاتەش هەر لە پیاوی وا چاوەڕوان دەکرێت
-
10:03 - 10:10چەپڵە لێدان
- Title:
- "ناثانیاڵ خان: "ئەندازیارییەکەم
- Speaker:
- Nathaniel Kahn
- Description:
-
ناثانیاڵ خان چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی لە فیلمی دۆکیومێنتاری " مای ئارکیتێکت" نیشان دەدات کە لەبارەی ئەو پشکنینەوەیە کە دەیکات بۆ تێگەیشتن لە باوکی، ئەویش ئەندازیارێکی ئەفسانەیی بووە (لویس خان) . ئەمە فیلمێکی پڕ مانایە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە هەوڵ دەدەن پەیوەندی لە نێوان هونەر و خۆشەویستیدا بدۆزنەوە
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:10
![]() |
Hiwa Foundation approved Kurdish subtitles for Scenes from "My Architect" | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for Scenes from "My Architect" | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Scenes from "My Architect" | |
![]() |
Hiwa Foundation II added a translation |