زمانی جەستەت لەوانەیە ژیانت داڕێژێتەوە
-
0:01 - 0:06ئەمەوێت بە پێدانی شتێکی
ژیان ئاسانکەر دەست پێبکەم و -
0:06 - 0:09تەنها شت کە پێویستبێت ئەمەیە:
-
0:09 - 0:13کە بۆ دوو خوولەک
باری لەشی خۆت بگۆڕیت. -
0:13 - 0:16بەڵام پێش ئەوەی ئەوە بکەن،
ئەمەوێ داواتان لێبکەم کە ئێستا -
0:16 - 0:20کەمێک چاودێری لەشتان و چاودێری
ئەوە بکەن کە چی لە لەشتان ئەکەن. -
0:20 - 0:23کەواتە چەند کەس لە ئێوە بەجۆرێک
وا لەخۆی دەکات بچووک ببێتەوە؟ -
0:23 - 0:26ڕەنگە خۆتان چەمانبێتەوە یان قاچتان لەسەر
یهك دانابێت یان لەپی قاچتان پێچابێتەوە -
0:26 - 0:30هەندێک جار قۆڵمان ئاوا لێئەکەین
-
0:30 - 0:33هەندێک جاریش ئەیکەینەوە
(پێکەنین) -
0:33 - 0:36ئەتانبینم.
-
0:36 - 0:39بۆیە ئەمەوێ ئێستا سەرنج بدەنە
ئەو شتەی کە ئەیکەن. -
0:39 - 0:41چەند خولەکێکی تر
یەینەوە سەر ئەو شتە و -
0:41 - 0:44هیوادارم ئەگەر بتوانن کەمێک
فێری ئەمە ببن، -
0:44 - 0:47لەوانەیە بەشێوەیەکی بەرچاو
کار بکاتە سەر ژیانتان. -
0:47 - 0:52کەواتە، ئێمە بەڕاستی سەرسامین
بە زمانی جەستە، و -
0:52 - 0:56بەتایبەتیش گرنگی بە زمانی جەستەی
خەڵکی تر دەدەین. -
0:56 - 1:00ئەزانن، حەز ئەکەین بە
وەک ئەزانن -- (پێکەنین)-- -
1:00 - 1:04بەریەک کەوتنێکی تەریق کەرەوە،
یان زەردەخەنەیەک، -
1:05 - 1:09یان سەیرکردن بە ڕقەوە،
یان چاولێداگرتنێکی تەریق کەرەوە، -
1:09 - 1:12یان تەنانەت شتێکی وەک تەوقەکردن.
-
1:13 - 1:15بێژەر: ئەوەتا ئەمانیش
دەیەم کەس گەیشتنە جێ. -
1:15 - 1:20ئەم پۆلیسە خۆشبەختە توانی تەوقە لەگەڵ
.سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات -
1:20 - 1:25ئەوەش سەرۆک وەزیران هات --
نەخێر. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) -
1:25 - 1:27(پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
-
1:27 - 1:31ئەیمی کەدی: کەواتە تەوقەکردنێک،
یان تەوقەنەکردنێک، -
1:31 - 1:34دەکرێت وا بکات چەندین هەفتە لە دوای
هەفتە قسە بکەین لەسەری -
1:34 - 1:36تەنانەت بی بی سی و نیویۆرک تایمزیش.
-
1:36 - 1:40کەواتە کاتێک بیر لەو کردەوانە
دەکەینەوە کە نادەنگین، -
1:40 - 1:43یان زمانی جەستەن -- بەڵام ئێمە وەک
زانا کۆمەڵایەتییەکان پێی ئەڵێین نادەنگی-- -
1:43 - 1:46ئەوە زمانێکە، بۆیە ئێمە
بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە. -
1:46 - 1:49کاتێک بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە،
بیر لە تێکەڵبوون لەگەڵ یەکتر دەکەینەوە. -
1:49 - 1:51کەواتە زمانی جەستەی ئێوە
بەلای منەوە چییە؟ -
1:51 - 1:54ئەی زمانی پەیوەندی من لەگەڵ ئێوە؟
-
1:54 - 1:58ئینجا هۆکاری زۆر هەیە تا باوەڕبکەیت
کە ئەمە ڕێگایەکی تەواوە بۆ ڕووانین لەمە. -
1:58 - 2:01کەواتە زانایانی بواری کۆمەڵایەتی
کاتێکی زۆریان بەسەر بردووە -
2:01 - 2:04لە تێڕوانین لە کاریگەرییەکانی
زمانی جەستەی خۆمان، -
2:04 - 2:06یان زمانی جەستەی کەسانی تر،
لەسەر بڕیارەکان. -
2:06 - 2:10چەندین بڕیار و گەشتن بەئەنجاممان
دەبێت لەڕێگەی زمانی جەستەوە. -
2:10 - 2:14ئەو بڕیارانەش دەکرێت پێشبینی
چەندین لێکەوتەی پڕواتای ژیان بکات -
2:14 - 2:17بۆ نموونە کێ وەرگرین یان پلەی بەرزکەینەوە،
داوای پەیوەندی سۆزداری لەکێبکەین. -
2:17 - 2:22بۆ نموونە، نالینی ئامبادی،
لێکۆڵەرەوەی زانستی لە زانکۆی تەفتس، -
2:22 - 2:27نیشانی دەدات کاتێک خەڵک سەیری
٣٠ چرکە ڤیدیۆی بێدەنگ دەکەن -
2:27 - 2:29لە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەی
پزیشک و نەخۆش، -
2:29 - 2:32بڕیارەکانیان لەسەر نەرمی پزیشکەکە
-
2:32 - 2:35پێشبینی ئەوە ئەکات ئەو پزیشکە
لەسەر خراپ مامەڵەکردن سزا دەدرێ یان نا. -
2:35 - 2:37کەواتە ئەوەنە پەیوەندی نابێت بەوەی
-
2:37 - 2:39ئایا ئەو پزیشکە بەتوانا بووە یان
بێتوانا بووە لە کارەکەیا، -
2:39 - 2:42بەڵام ئەو کەسەمان بەدڵە یان
شێوەی مامەڵەکردنیمان بەدڵە؟ -
2:42 - 2:45تەنانەت لەوەش پڕکاریگەرتر،
ئەلێکس تۆدۆرۆڤ لە پرینستن -
2:45 - 2:49نیشانی یاوین کە بڕیارەکانمان
لەسەر ڕووخساری پاڵێوراوە سیاسییەکان -
2:49 - 2:53لە تەنیا یەک چرکەدا لە سەدا ٧٠ی
-
2:53 - 2:57ئەنجامی کێبڕکێکانی ئەنجوومەنی
پیرانی ئەمریکا و ویلایەتەکان دیاریدەکات -
2:57 - 2:59یان لەوەش زیاتر، با بەئەلیکترۆنی بکەین،
-
2:59 - 3:03هەستە ئەلیکترۆنییەکانی لەکاتی
گفتوگۆی سەر ئینتەرنێتدا بە باشی بەکاردێن -
3:03 - 3:06دەکرێت بتگەیەنێتە ئەوەی دەستکەوتێکی
باشتر هەبێت لەو گفتوگۆکردنە. -
3:06 - 3:09ئەگەر بەخراپیش بەکاریان بهێنیت،
بیرۆکەیەکی خراپ ئەبێت. وا نییە؟ -
3:09 - 3:12بۆیە کە بیر لە نادەنگی دەکەینەوە، بیر لەوە
دەکەینەوە چۆن بڕیار لەسەرکەسانی تر بدەین -
3:12 - 3:15ئەوان چۆن بڕیارمان لەسەر ئەیەن و
دەرئەنجامەکان چۆن ئەبن. -
3:15 - 3:17بەڵام بەو شێوەیەش، بیرمان دەچێتەوە
کەسێکی تر هەیە -
3:17 - 3:20کە کاریگەری زمانی جەستەمانی لەسەرە و
ئەوەش خودی خۆمانین. -
3:21 - 3:23خۆشمان لەژێر کاریگەری زمانی
جەستەی خۆمان، و -
3:23 - 3:26لەژێر کاریگەری بیرکردنەوەکانمان و هەستمان،
فیسیۆلۆجی خۆمانداین. -
3:26 - 3:29کەواتە من باسی کام زمانە نادەنگییە دەکەم؟
-
3:29 - 3:32من دەروون ناسێکی کۆمەڵایەتیم
توێژینەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی هەڵە دەکەم، و -
3:32 - 3:35لە خوێندنگەیەکی پێشکەوتووی
بازرگانی وانە دەڵێمەوە، -
3:35 - 3:39بۆیە بەدەست خۆم نەبوو کە حەزم لە بواری
جموجۆڵی هێز نەکەم. -
3:39 - 3:43بە تایبەتی حەزێکی زۆرم پەیدا کرد
بۆ دەربڕینە نادەنگییەکانی -
3:43 - 3:45هێز و زاڵبوون.
-
3:45 - 3:48هەروەها دەربڕینە نادەنگییەکانی
هێز و زاڵبوون چین؟ -
3:48 - 3:50زۆرباشە، ئەمەیە کە باسی ئەکەم.
-
3:50 - 3:53لە شانشینی ئاژەڵەکاندا،
دەربارەی فراوانبوونە. -
3:53 - 3:56دەربارەی ئەوەیە خۆت گەورە بکەیت، و
زیاتر خۆت بکشێنیت -
3:56 - 3:59شوێنی زیاتر بگریت،
ئەکرێیتەوە بەڕووی شوێنێکی زیاتردا. -
3:59 - 4:01دەربارەی کرانەوەیە بەڕووی شوێنی زیاتردا.
-
4:01 - 4:03ئەمە بۆ هەموو شانشینی ئاژەڵانیش ڕاستە.
-
4:03 - 4:06تەنیا سنوردار ناکرێت بۆ گیاندارە باڵاکان.
-
4:06 - 4:09مرۆڤەکانیش هەمان شت ئەکەن.
(پێکەنین) -
4:09 - 4:13کەواتە ئەم دوو شتە ئەکەن کاتێک
بەشێوەیەکی درێژخایەن هێزیان ئەبێت، -
4:13 - 4:16هەروەها کاتێک لەو ساتەیا
هەست ب بەهێزی ئەکەن. -
4:16 - 4:19ئەمەشیان بەتایبەتی سەرنج ڕاکێشە
چونکە بەڕاستی نیشانمان ئەیات -
4:19 - 4:23ئەم دەربڕینانەی هێز چەندێک
جیهانین و چەنێک کۆنیشن. -
4:23 - 4:25ئەم دەربڕینە، کە بە شانازی ناسراوە،
-
4:25 - 4:28کە جێسیکا ترەیسی لێیکۆڵیوەتەوە.
-
4:28 - 4:30نیشانی ئەیات ئەو کەسانەی
بە بیناییەوە لەدایک بوون و -
4:31 - 4:33ئەوەناش کە هەر لە زگماگییەوە
نابینان ئەم شتە ئەکەن -
4:33 - 4:36کاتێک لە کێبڕکێیەکی جەستەییا براوە ئەبن.
-
4:36 - 4:38کەواتە کاتێک هێڵی تەواوبوون
ئەبڕن و ئەیبەنەوە، -
4:38 - 4:41گرنگ نییە بەلایانەوە ئەگەر
کەسی تریان نەبینیبێت ئەوە بکات. -
4:41 - 4:41ئاوا ئەکەن.
-
4:41 - 4:45قۆڵیان بەرز ئەکەنەوە لە شێوەی پیتی ڤی، و
کەمێک چەناگەیان بەرز دەکەنەوە. -
4:45 - 4:47ئەی چی ئەکەین کاتێک هەست
بە بێهێزی ئەکەین؟ -
4:47 - 4:48تەواو پێچەوانەی ئەوە ئەکەین.
-
4:48 - 4:51دائەخرێین.
تا بتوانین ئەچینەوە یەک. -
4:51 - 4:52خۆمان بچووک ئەکەینەوە.
-
4:52 - 4:55ناشمانەوێت تەنانەت قسە لەگەڵ
ئەوەی تەنیشت خۆشمان بکەین. -
4:55 - 4:57بۆیە دووبارە، ئاژەڵەکان و مرۆڤەکانیش
هەمان شت ئەکەن. -
4:57 - 5:01ئەمەش ڕووئەیات کاتێک هێزی
بەرز و نزم پێکەوە دائەنێیت. -
5:01 - 5:04کەواتە ئەوەی ئەیکەین کاتێک
یەتە سەر مەسەلەی هێز -
5:04 - 5:07ئەوەیە کە زمانی نادەنگی
کەسانی تر تەواو دەکەین. -
5:07 - 5:09بۆیە ئەگەر کەسێک
زۆر خۆی بەهێز نیشاندات بەسەرماندا، -
5:09 - 5:12وامان لێیەت خۆمان بچووک بکەینەوە
هەمان ئەوەی ئەوان دووبارە ناکەینەوە -
5:12 - 5:14پێچەوانەی کردەوەکەی ئەوان ئەکەین.
-
5:14 - 5:17سەیری ئەم هەڵسوکەوتە ئەکەم
لە پۆلەکەدا، و -
5:17 - 5:20تێبینی چی ئەکەم؟
تێبینی ئهوه ئهكهم -
5:20 - 5:26خوێندکارانی بازرگانی وكارگێڕی ههموو
مەوداکانی دەربڕنی هێز بە نادەنگیان تیایە -
5:26 - 5:29کەسانێکت هەیە کە یەکسەر
خۆیان وەک کەسانی پێشەنگ نیشان ئەیەن، -
5:29 - 5:33کە یەنە ناو ژوورەکەوە، یەکسەر
ئەچنە ناوەڕاستی ژوورەکە -
5:33 - 5:36ئەمە تەنانەت پێش ئەوەی وانەکەش دەستپێکات،
وەک ئەوەی بیانەوێت کە بۆشاییەک بگرن. -
5:36 - 5:38کە دائەنیشن،
بە جۆرێک خۆیان ئەکەنەوە. -
5:38 - 5:40بەم شێوەیە دەستیان بەرز ئەکەنەوە.
-
5:40 - 5:43لەلایەکی تریشەوە خوێندکاری تر هەیە
هەر کە یەتە ژوورەوە -
5:43 - 5:45ئەبینیت کە ڕووخاوە.
هەر کە یەنە ژوورەوە، یەکسەر ئەیبینیت -
5:45 - 5:48لەسەر ڕووخساریان و
لەسەر لەشیان ئەیبینیت، -
5:48 - 5:51ئینجا لەسەر کورسییەکانی خۆیان
دائەنیشن و خۆیان بچووک ئەکەنەوە -
5:51 - 5:53ئینجا ئاواش ئەکەن
کاتێک دەستیان بەرز ئەکەنەوە. -
5:53 - 5:55تێبینی چەند شتێکم کردووە لەمەیا.
-
5:55 - 5:57یەکەمیان، بەمەیان سەرسام نابن.
-
5:57 - 5:59پێئەچێت کە پەیوەندی بە ڕەگەزەوە هەبێت.
-
5:59 - 6:04کەواتە پێئەچێت ژنان ئەگەری زیاتربێت
ئەم شتە بکەن وەک لە پیاوان. -
6:04 - 6:07ژنان هەست ئەکەن بەشێوەیەکی
درێژخایەن لاوازتر بن لە پیاوان، -
6:07 - 6:09کەواتە ئەمە جێی سەرسوڕمان نییە.
-
6:09 - 6:11بەڵام ئەو شتەی تر کە تێبینیم کردووە
-
6:11 - 6:13ئەوەیە پێئەچێت تا ڕادەیەک پەیوەندیدار بێت
-
6:13 - 6:17بەوەی خوێندکارەکان تا چەنێک بەشدار دەبن، و
چەنێک بە باشی بەشداری دەکەن. -
6:17 - 6:20ئەمەش بەڕاستی گرنگە لە وانەی
ماستەر لە کارگێڕی و بزنسدا. -
6:20 - 6:22چونکە بەشداریکردنی ناو پۆل
نیوەی نمرەکانیانی لەسەر دەبێت. -
6:23 - 6:27بۆیە خوێندنگەکانی بزنسی دەمێکە
بەدەست جیاوازی ڕەگەزی لە نمرەدا دەناڵێنێ -
6:27 - 6:30ئەبینیت کە ئەو ژن و پیاوانەی
وەردەگیرێن لە یەک ئاستدان و -
6:30 - 6:33ئینجا کە یەتە سەر نمرە ئەم
جیاوازییە زۆرانە دەبینیت، -
6:33 - 6:35پێدەچێت بەشێکی ئەمەش بەهۆی
بەشداریکردنی ناو پۆلەوە بێت. -
6:36 - 6:39بۆیە لەوەوە، بیرمکردەوە و ئەمە لێکدایەوە،
-
6:39 - 6:42ئەم کەسانەت هەیە بەم شێوەیە یەنە ژوورەوە و
بەشداری ئەکەن لە پۆلدا. -
6:42 - 6:45ئەی ئەکرێت کەسانێکمان هەبێت
ئەو شتە بە درۆوە بکەن بۆمان و -
6:45 - 6:47ئەوە وایان لێبکات کە
زیاتر بەشداری بکەن لە پۆلدا؟ -
6:47 - 6:51هاوکاری سەرەکیم لەمەیا
دانا کارنییە، کە لە بێرکلییە و -
6:51 - 6:55بەڕاستی ئەمویست بزانم،
ئەتوانی ساختەی بکەیت تا ئەیکەیت؟ -
6:55 - 6:57بۆ نموونە، ئەتوانیت
بۆ ماوەیەکی کەم ئەمە بکەیت و -
6:57 - 7:00ئەزموونی دەرئەنجامێکی جەستەیی بکەیت
-
7:00 - 7:02کە واتلێئەکات بەهێزتر دەرکەویت؟
-
7:02 - 7:05کەواتە ئەوە ئەزانین کە کردارە
نادەنگیەکانمان بڕیاردەرن لەسەر ئەوەی خەڵک -
7:05 - 7:08هەستیان چۆنە بۆمان و بیرمان لێئەکەنەوە
بەڵگە زۆرە لەسەری. -
7:08 - 7:10بەڵام لە ڕاستیدا پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە،
-
7:10 - 7:13ئایا زمانی جەستەی خۆمان هەستکردن و
بیرکردنەوەمان دەربارەی خۆمان بەڕێوەدەبات؟ -
7:13 - 7:16هەندێک بەڵگە هەیە لەسەر ئەوە
-
7:16 - 7:20بۆ نموونە، زەردەخەنە دەکەین
کاتێک هەست بە دڵخۆشی دەکەین، -
7:20 - 7:23بەڵام لەهەمان کاتیشدا، کاتێک
ناچاردەکرێین زەردەخەنە بکەین -
7:23 - 7:27بە دانانی قەڵەمێک لە ددانماندا بەم شێوەیە،
وامان لێئەکات هەست بە دڵخۆشی بکەین -
7:27 - 7:29کەواتە بە هەردوو لاکەدا دەبێت.
-
7:29 - 7:33کە یەتە سەر هێزیش،
هەر بە هەردوولاکەدا دەبێت. -
7:33 - 7:35کە هەست بە بەهێزی ئەکەیت،
-
7:35 - 7:37ئەگەری زیاترە ئاواهی بکەیت،
-
7:37 - 7:43بەڵام دەشکرێت کاتێک
وا نیشانی ئەیەیت بەهێز بیت -
7:43 - 7:47ئەگەری زیاتر بێت کە هەر بەڕاستی
هەست بە بەهێزی زیاتر بکەیت. -
7:47 - 7:50کەواتە بەڕاستی،
پرسیاری دووەم ئەوەبوو، -
7:50 - 7:53ئەزانین کە مێشکمان
لەشمان دەگۆڕێت، -
7:53 - 7:57بەڵام ئەوەش ڕاستە کە لەشمان دەتوانێت
مێشکمان بگۆڕێت؟ -
7:57 - 8:00ئینجا کە ئەشڵێم مێشکەکان،
بۆ نموونەی بەهێزی، -
8:00 - 8:01زیاتر باسی چی ئەکەم؟
-
8:01 - 8:03کەواتە من باسی بیرکردنەوەکان و
هەستەکان دەکەم و -
8:03 - 8:07هەروەها ئەو جۆری شتە فیسیۆلۆجیانەی
کە بیرکردنەوەکانمان و هەستەکانمان پێکدێنن، -
8:07 - 8:10ئەوەی کە منیش باسی ئەکەم، هۆرمۆنەکانە.
سەیری هۆرمۆنەکان ئەکەم. -
8:10 - 8:14کەواتە مێشکی بەهێزەکانە چۆنە بەراورد
بە مێشکی بێهێزەکان؟ -
8:14 - 8:18مێشکی بەهێزەکان ئاوا دەبێت
کە جێی سەرسوڕمان نییە، -
8:19 - 8:23بە زەبرتر، متمانە بەخۆترە و گەشبینترە.
-
8:23 - 8:26وا هەست ئەکەن کە تەنانەت
لە یارییەکانی بەختیشدا براوە دەبن. -
8:26 - 8:30هەروەها دەشتوانن بەشێوەیەکی
پووختتر بیر بکەنەوە. -
8:30 - 8:33کەواتە جیاوازییەکی زۆر هەیە.
زیاتر مەترسی ئەگرنە بەر. -
8:33 - 8:36جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان
کەسە بەهێزەکان و ئەوانەی بێهێزترن. -
8:36 - 8:39لەڕووی فیسیۆلۆجیشەوە،
بە هەمان شێوە جیاوازی هەیە -
8:39 - 8:43لە دوو هۆرمۆنی سەرەکیدا: تێستۆستیرۆن،
کە هۆرمۆنی زاڵبوونە، و -
8:43 - 8:46کۆرتیزۆڵیش، کە هۆرمۆنی سترێسە.
-
8:46 - 8:54بۆیە بۆمان دەر ئەکەوێت نێرینە سەرۆکەکانی
ناو خێزانەکانی گیاندارە باڵاکان -
8:54 - 8:57تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە، و
-
8:57 - 9:00سەرکردە بەهێز و کاریگەرەکانی خۆشمان
-
9:00 - 9:02تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە
-
9:03 - 9:05کەواتە ئەوە واتای چییە؟
کاتێک بیر لە هێز ئەکەیتەوە، -
9:05 - 9:07خەڵک زیاتر تەنیا بیر
لە تێستۆستیرۆن ئەکاتەوە، -
9:07 - 9:09چونکە ئەوە دەربارەی زاڵبوون بووە.
-
9:09 - 9:13بەڵام لە ڕاستیدا، هێز دەربارەی ئەوەشە
کە کاردانەوەت چۆنە بۆ سترێس. -
9:13 - 9:16کەواتە سەرکردە بەهێزەکانتان
ئەوێت کە زاڵن، -
9:16 - 9:18تێستۆستیرۆنیان بەرزە،
بەڵام کاردانەوەیان خراپە بۆ سترێس؟ -
9:18 - 9:20لەوانە نییە، وانییە؟
-
9:20 - 9:23کەسێکت دەوێت کە بەهێزە و
زاڵە و سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی -
9:23 - 9:27بەڵام بەرگەی سترێسیش دەگرێت و
بە سترێسی زۆر تێکناچێت. -
9:27 - 9:32کەواتە دەزانین کە لە
بنەماڵەی گیاندارە باڵاکاندا، -
9:32 - 9:35ئەگەر یەکێ بیەوێ ببێت بە سەرکردە،
-
9:35 - 9:39ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکە لەناکاو
بیەوێت ببێت بە سەرکردەی خێڵەکە، -
9:39 - 9:42لە چەند ڕۆژێکی کەمدا، تێستۆستیرۆنی
ئەو گیاندارە باڵایە بەرزدەبێتەوە -
9:42 - 9:46بە شێوەیەکی بەرچاو و کۆرتیزۆڵەکەشی
بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. -
9:46 - 9:48کەواتە ئەم بەڵگەیەمان هەیە،
لەسەر هەردووکیان کە دەکرێت لەش -
9:48 - 9:51شێوە بدات بە مێشک، ئەگەر تەنیا
لەسەر ئاستی ڕووخساریش بێت، و -
9:51 - 9:55هەروەها دەکرێت گۆڕانکاری لە ڕۆڵی
ئەو تاکەشدا شێوەیەکی تر بدات بە مێشک. -
9:55 - 9:58کەواتە چی ڕووئەیات، باشە،
گۆڕانکاری بەسەر ئەو ڕۆڵەتدا یەت، -
9:58 - 10:01چی ڕووئەیات ئەگەر ئەوە بکەیت
لەسەر ئاستێکی زۆر نزم، -
10:01 - 10:03بۆ نموونە وەک ئەم کارتێکردنە بچووکە
ئەم دەستتێوەردانە بچووکە؟ -
10:03 - 10:06"بۆ دوو خوولەک،" ئەڵێیت،
"ئەمەوێت ئاوا بوەستیت، و -
10:06 - 10:09واتلێئەکات هەست
بە بەهێزییەکی زیاتر بکەیت." -
10:09 - 10:11کەواتە ئێمە ئەم شتەمان کرد.
-
10:12 - 10:16بڕیارمان یا خەڵک بێنینە تاقیگەکەوە و
تاقیکردنەوەیەکی بچووک بکەین، و -
10:16 - 10:20ئەم کەسانەش بۆ ماوەی دوو خوولەک،
-
10:20 - 10:23یان لە بارێکی نیشاندانی بەهێزیدا
یان لە بارێکی نیشاندانی بێهێزیدا وەستان و -
10:23 - 10:26منیش ئێستا پێنج دانە لەو
باری وەستانانەتان نیشان ئەیەم -
10:26 - 10:27هەرچەندە لە دوو باردا وەستان
-
10:27 - 10:29ئەمە یەکێکیانە.
-
10:30 - 10:31دوو دانەی تریش.
-
10:32 - 10:37ئەمە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە
ناونراوە "ژنی سەرسوڕهێنەری" -
10:37 - 10:38ئەمەش دووانی تر.
-
10:38 - 10:40ئەکرێت بەپێوە وەستابێتیت
یان دانیشتبێتیتز -
10:40 - 10:42ئەمانەش ئەوانەن کە بێهێزی نیشان ئەیەن.
-
10:42 - 10:45کەواتە زیاتر ئەچیتەوە یەک،
وا لەخۆت ئەکەیت بچووک بیتەوە -
10:46 - 10:48ئەمە نیشاندانی بێهێزییەکی زۆرە.
-
10:48 - 10:52کاتێک دەست لە ملتەوە ئەیەیت،
ئەتەوێت پارێزگاری لەخۆت بکەیت. -
10:52 - 10:54کارەکەمان بەم شێوەیە بووە.
-
10:54 - 10:56یەن، و لیکیان ئەخرێتە شووشەیەکەوە،
-
10:56 - 10:59بۆ دوو خولەک، ئەڵێین،
"پێویستە ئەمە یان ئەوە بکەیت." -
10:59 - 11:01وێنەی باری بەهێزی یان لاوازیان
نیشان نایەین. -
11:01 - 11:04نامانەوێت پێشوەخت لە مێشکیانا بێت
مەسەلەی هێز خۆی لەخۆیدا چییە. -
11:04 - 11:06ئەمانەوێت خۆیان هەست بە هێزەکە بکەن.
-
11:06 - 11:07بۆیە دوو خوولەک ئاوا ئەمێننەوە.
-
11:07 - 11:11ئینجا لێیان ئەپرسین، "چەنێک هەست
بە بەهێزی ئەکەیت؟" لەسەر زنجیرەیەک شت و -
11:11 - 11:13ئینجا دەرفەتێکیان ئەیەینێ
کە بتوانن قومار بکەن، و -
11:13 - 11:16ئینجا نموونەیەکی تر
لە لیکیان وەردەگرین. -
11:16 - 11:17تەواو. ئەوە هەموو تاقیکردنەوەکەیە.
-
11:17 - 11:19کەواتە گەشتینە ئەم ئەنجامە.
-
11:19 - 11:21بەرگەگرتنی مەترسی، کە قوومارکردنەکەیە،
-
11:21 - 11:25بۆمان دەرکەوت کە لە دۆخی
نیشاندانی بەهێزیدایت، -
11:25 - 11:27لە سەدا ٨٦ تان قومار دەکەن.
-
11:27 - 11:29کە لە باری نیشاندانی بێهێزیدان،
-
11:29 - 11:33تەنیا لەسەدا ٦٠ تان، و ئەوەش
جیاوازییەکی زۆر گەورەیە. -
11:33 - 11:36ئەم شتەمان دۆزییەوە لەسەر تێستۆستیرۆن.
-
11:36 - 11:38بەراورد بە هێڵێ بنەڕەتییان
لەوکاتەوەی کە هاتوون، -
11:38 - 11:42کەسەکانی لە باری بەهێزیدان نزیکەی
لەسەدا ٢٠ زۆربوون بەخۆیانەوە دەبینن و -
11:42 - 11:46کەسەکانی لە باری بێهێزیدا دەوەستن
ئەزموونی لەسەدا ١٠ کەمبوون دەکەن. -
11:46 - 11:49کەواتە دوبارە، بە دوو خوولەک،
ئەم گۆڕانکارییانەت بەسەردا یەت. -
11:49 - 11:51کۆرتیزۆڵی لەشیشت ئاوای لێیەت.
-
11:51 - 11:55لە کەسەکانی لە باری بەهێزیدان
بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمدەکاتەوە، و -
11:55 - 11:59لەو کەسانەشدا کە لە باری بێهێزیدان
نزیکەی بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ بەرزدەبێتەوە. -
11:59 - 12:02کەواتە دوو خوولەک گۆڕینی
باری لەشت دەبێتە ئەم گۆڕانە هۆرمۆنیانە -
12:02 - 12:03کە وا لە مێشکت دەکات
-
12:03 - 12:08سووربێت لەسەر بۆچوونەکانی، متمانەی
بەخۆیبێت و ئاسوودەبێت، -
12:08 - 12:13یان بەرگەی سترێس نەگرێت، و
بەردەوام هەست بەوە بکات کووژابێتەوە. -
12:13 - 12:16هەمووشمان ئەو جۆرە
هەستەمان هەبوە، وانییە؟ -
12:16 - 12:20کەواتە پێدەچێت هەڵسوکەوتە نادەنگییەکانمان
کاربکەنە سەر بیرکردنەوە و هەستکردن بۆخۆمان -
12:20 - 12:23کەواتە تەنیا کارناکەتە سەر کەسانی تر
کاردەکاتە سەر خۆشمان. -
12:23 - 12:26هەروەها، جەستەمان دەکرێت مێشکمان بگۆڕێت
-
12:26 - 12:28بەڵام بێگومان، پرسیار دواتر دێتە پێش،
-
12:28 - 12:30دەکرێت گۆڕینی شێوەی وەستان
بۆ چەند خولەکێک -
12:30 - 12:32بە شێوەی واتابەخش
ژیانت بگۆڕێت؟ -
12:32 - 12:36ئەمە لە تاقیگەکەیایە، ئەم کارە بچووکەیە،
تەنیا دوو خوولەکێک دەخایەنێت. -
12:36 - 12:38ئەتوانی لەکوێی ژیاندا ئەمە بەکاربێنیت؟
-
12:38 - 12:40کە بێگومان گرنگە بەلامانەوە.
-
12:40 - 12:47بیرمان کردەوە کە ئەبێت ئەمە لە بارودۆخێکی
هەڵسەنگێنەریشدا بەکاربێت، -
12:47 - 12:49وەک بارودۆخەکانی مەترسی کۆمەڵایەتی.
-
12:49 - 12:52کە لەویا هەڵسەنگاندنت بۆ دەکرێت،
لەلایەن هاوڕێکانتەوە؟ -
12:52 - 12:54بۆ هەرزەکارەکان،
لەسەر مێزی نانی نیوەڕۆ دەبێت. -
12:54 - 12:58بۆ هەندێک قسەکردنە
لە کۆبوونەوەی قوتابخانە -
12:58 - 13:02هەوڵی قایلکردنێک بێت یان وتاردانێک بێت
-
13:02 - 13:04یان چاوپێکەوتن بێت بۆ ئیشێک.
-
13:04 - 13:07بڕیارمان لەسەر ئەو تەوەرەیان دا
کە زۆرترین کەس بتوانن ئەزمونی بکەن -
13:07 - 13:10چونکە زۆربەی تاکەکان پیایدا تێپەڕیون،
کە ئەویش چاوپێکەوتنە بۆ ئیش. -
13:10 - 13:12بۆیە ئەم دۆزینەوانەمان بڵاوکردەوە، و
-
13:12 - 13:15هەموو ڕاگەیاندنەکانیش کردیان بە هەرا، و
-
13:15 - 13:17وتیان، باشە، کەواتە ئاوا ئەکەیت
-
13:17 - 13:19کاتێک ئەچیت بۆ چاوپێکەوتنی
ئیشێک، وانییە؟ -
13:19 - 13:19(پێکەنین)
-
13:19 - 13:21ئەشزانن، بێگومان زۆر ترساین و وتمان،
-
13:21 - 13:24ئای خوایە، نەخێر،
بەهیچ شێوەیەک مەبەستمان ئەوە نییە. -
13:24 - 13:26لەبەر چەندین هۆکار، نەخێر، ئەوە مەکە.
-
13:26 - 13:29دووبارە، ئەمە دەربارەی ئەوە نییە
تۆ قسە لەگەڵ خەڵکی تردا بکەیت. -
13:29 - 13:31دەربارەی ئەوەیە خۆت
قسە لەگەڵ خۆت بکەیت. -
13:31 - 13:34چی ئەکەیت پێش ئەوەی بچیت
بۆ چاوپێکەوتنی ئیش؟ ئاوا ئەکەیت. -
13:34 - 13:36.بۆخۆت دانیشتوویت.
سەیری ئایفۆنەکەت ئەکەیت-- -
13:36 - 13:39یان ئاندرۆیدەکەت، هەوڵنایەیت
کەس لەبیر نەکەیت. -
13:39 - 13:41سەیری تێبینییەکان ئەکەیت کە نووسیوتن.
-
13:41 - 13:43دەچیتەوە یەک، خۆت بچووک ئەکەیتەوە،
-
13:43 - 13:45لەکاتێکدا ئەوەی بەڕاستی
پێویستە بیکەیت ئەمەیە، -
13:45 - 13:48وەک، ناو گەرماوەکە، وانییە؟
ئەوە بکە. دوو خوولەک بدۆزەرەوە بۆی. -
13:48 - 13:50کەواتە ئەمانەوێت ئەوە تاقی بکەینەوە. باشە؟
-
13:50 - 13:52کەواتە خەڵک ئەهێنینەوە تاقیگەیەک، و
-
13:52 - 13:55دووبارە یان لە باری بەهێزی
یان لە باری بێهێزیدا دەوەستن، -
13:55 - 13:58ئینجا بە چاوپێکەوتنێکی ئیشی
پڕ لە سترێسدا تێدەپەڕن. -
13:58 - 14:02پێنج خوولەک درێژە دەکێشێت.
چاوپێکەوتنەکەش تۆمار دەکرێت -
14:02 - 14:04هەروەها بڕیاریشیان لەسەر دەدرێت، و
-
14:04 - 14:08دادوەرەکانیش وا ڕادەهێنرێن هیچ
پێڕاگەیاندنەوەیەکی نادەنگیان نەبێت، -
14:08 - 14:10ئەتوانی بڵێی بەردەوام ئاوا ئەبن.
-
14:10 - 14:13بیهێنەرە بەرچاوی خۆت کەسێکی ئاوا
چاوپێکەوتن لەگەڵ بکات. -
14:13 - 14:17کەواتە بۆ پێنج خوولەک، هیچ ناکات، و
ئەمەش خراپترە لەوەی پرسیاری نابەجێ بکرێت -
14:17 - 14:18خەڵک ڕقیان لەمەیە.
-
14:18 - 14:22ئەو شتەیە کە ماریان لافرانس
پێیدەڵێت "گێژاوی لمی فشەڵ." -
14:22 - 14:24کەواتە ئەمە بەڕاستی
کۆرتیزۆڵەکەت دەفڕێنێت. -
14:24 - 14:27کەواتە ئەمە ئەو چاوپێکەوتنی ئیشەیە
کە ویستمان پیایدا تێپەڕن، -
14:27 - 14:29چونکە بەڕاستی ویستمان بزانین
چی ڕووی یا. -
14:29 - 14:32ئینجا خەڵکمان دانا تەماشای ڤیدیۆکان
بکەن، چوار دانەیان. -
14:32 - 14:35چوار کەس هیچ نەزانن لەسەر بیردۆزەکە.
هیچ نەزانن لەسەر دۆخەکە. -
14:35 - 14:38هیچیش نازانن دەربارەی ئەوەی
کێ باری جەستەی چۆن بووە، و -
14:38 - 14:42دەرئەنجام سەیری ئەم چەند
گرتە ڤیدیۆیە ئەکەن، و -
14:42 - 14:45ئینجا ئەڵێن، "ئەمانەوێت
ئەم کەسانە بەکرێ بگرین،" -
14:45 - 14:47هەموو ئەوانەی لە باری بەهێزیا بوون.
-
14:47 - 14:48"نامانەوێت ئەم کەسانە وەرگرین.
-
14:48 - 14:52هەروەها بە گشتی بە شێوەیەکی
ئەرێنیتر ئەم کەسانە هەڵدەسەنگێنین." -
14:52 - 14:54بەڵام پاڵنەری ئەم شتە چییە؟
-
14:54 - 14:56هیچ دەربارەی پێکهاتەی
قسەکردنەکە نییە. -
14:56 - 14:58بەڵکو ئەو ئامادەبوونەی هەیانە
لە کاتی قسەکردنەکەیاندا. -
14:58 - 15:01چونکە لەسەر هەموو
ئەم نەزانراوانە هەڵیاندەسەنگێنین -
15:01 - 15:04کە پەیوەندیدارن بە بەتوانایی،
وەک، قسەکردنەکەی چەنێ: بە جوانی داڕێژراوە؟ -
15:04 - 15:06چەندێک باشە؟
ئەو شتانەی وایلێئەکات شیاو بێت؟ -
15:06 - 15:09هیچ کاریگەری لەسەر ئەو شتانە نییە
.ئەمە ئەوەیە کە کاری تێئەکرێت -
15:09 - 15:11.ئەم جۆرە شتانە
-
15:11 - 15:14خەڵک بە شێوەیەکی بنچینەیی
ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان ئەهێننە پێش. -
15:14 - 15:15بە تەواوەتی خۆیان نیشان ئەیەن.
-
15:15 - 15:17بیرۆکەکانیان نیشان ئەیەن، بەڵام
وەک خودی خۆیان، -
15:17 - 15:19بێ پاشماوەی هیچ شتێک لەسەریان.
-
15:19 - 15:25کەواتە ئەمەیە پاڵنەرە بۆ کاریگەرییەکە،
یان کارئاسانی بۆ کاریگەرەکە. -
15:25 - 15:27کە باسی ئەمە بۆ خەڵک ئەکەم،
-
15:27 - 15:31کە وا جەستەمان دەکرێت جەستەمان مێشکمان
بگۆڕێت و مێشکیشمان ڕەفتارمان، و -
15:31 - 15:33ڕەفتارەکانیشمان دەرئەنجامەکە بگۆڕێت
پێم ئەڵێن، -
15:33 - 15:35"هەست ئەکەین ساختەبێت." وانییە؟
-
15:35 - 15:38منیش پێیان ئەڵێم، بەدرۆوە وا بکە
تا پێی دەگەیت. -
15:38 - 15:39من وا نیم.
-
15:39 - 15:42نامەوێت بگەم بەوەی ئەمەوێت و
هێشتا هەست بکەم جوڵانەوەم ساختە بووە. -
15:42 - 15:44نامەوێت هەست بکەم کەسێکی جامباز بم.
-
15:44 - 15:48نامەوێت بگەمە ئەو شوێنە و
هەست بکەم کە شایەنی نەبووم -
15:48 - 15:50ئەوەش بەڕاستی زرنگایەوە لە ناخما،
-
15:50 - 15:53چونکە ئەمەوێت چیرۆکێکی بچووکتان
پێبڵێم لەسەر جامبازی و -
15:53 - 15:56هەستکردن بەوەی
کە نابێت لەو شوێنەیا بیت. -
15:56 - 16:00کە ١٩ ساڵبووم، دووچاری
ڕووداوێکی هاتوچۆی قورس بووم. -
16:00 - 16:02لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە،
چەند جارێک تلم یا. -
16:02 - 16:04لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە.
-
16:04 - 16:07کە هەستامەوە لە قاوشی چارەسەری
برینداری سەر بووم و، -
16:07 - 16:10لە کۆلێژیش کرابوومە دەرەوە، و
-
16:10 - 16:15بۆم دەرکەوت کە ئای کیوم
بە دوو لادانی ستاندارد کەمی کردبوو، -
16:15 - 16:18کە زۆر قوورس بوو بۆم.
-
16:18 - 16:21ئای کیوی خۆشم ئەزانی چونکە
پێشتر بە کەسێکی زیرەک دانرابووم و -
16:21 - 16:23ئەوکاتەی منداڵبووم بە کەسێکی
بەهرەمەند هەژمار دەکرام. -
16:23 - 16:26بۆیە لە کۆلێژ کرامە دەرەوە و
بەردەوام هەوڵم دەدا بگەڕێمەوە بۆی. -
16:26 - 16:28ئەیانوت، "تۆ ناتوانی
کۆلێژ تەواو بکەیت. -
16:28 - 16:31شتی تر هەیە، کە تۆ
بتوانیت بیکەیت، -
16:31 - 16:33بەڵام سەرکەوتوو نابیت لە
تەواوکردنی کۆلێژدا." -
16:33 - 16:36بۆیە ئەبێ بڵێم بەڕاستی
زۆرم ناڵاند لەگەڵ ئەمەیا، -
16:36 - 16:39کە ناسنامەت لێ بسەنرێتەوە
ناسنامەی خودی خۆت و -
16:39 - 16:41بۆ منیش زیرەکی بوو،
-
16:41 - 16:43زیرەکییەکەم لێ وەربگیرێتەوە،
-
16:43 - 16:45هیچ شتێک نییە هێندەی ئەوە
واتلێکات هەست بە بێهێزی بکەیت -
16:45 - 16:47بۆیە بە تەواوەتی هەستم
بە بێهێزی دەکرد. -
16:47 - 16:49هەوڵم یا، و هەوڵم یا و بەخت یاوەرم بوو
-
16:49 - 16:51دیسان هەوڵم یا و هەوڵم یاو
بەخت یاوەرم بوو -
16:51 - 16:53دەرئەنجام توانیم
کۆلێژ تەواو بکەم. -
16:53 - 16:56بەڵام چوار ساڵ لە هاوپۆلەکانم
زیاترم پێچوو، و -
16:56 - 17:00کەسێکم قایل کرد، سوزان فیسک،
کە ئامۆژگاریکەرێکی فریشتەبوو بۆم، -
17:00 - 17:03کە وەرم بگرێت، و
دەرئەنجام چوومە زانکۆی پرینستن، و -
17:03 - 17:05بەخۆمم ئەوت
من نابێت لێرە بم. -
17:05 - 17:07من کەسێکی جامبازم.
-
17:07 - 17:08شەوی پێش یەکەم قسەکردنم و،
-
17:08 - 17:12قسەکردنی ساڵی یەکەم لە زانکۆی پرینستن
قسەکردنی بیست خولەکییە بەرامبەر ٢٠ کەس. -
17:12 - 17:13ئەوەنە قورسبوو بۆم.
-
17:13 - 17:16ڕۆژی دواتر زۆر ئەترسام
لەوەی پێم بزانن -
17:16 - 17:19بانگم کرد و وتم،
"من واز ئەهێنم." -
17:19 - 17:21ئەویش وتی، " نەخێر وازناهێنیت،
-
17:21 - 17:23چونکە گرەوم لەسەر کردویت و
ئەبێ بمێنیتەوە. -
17:23 - 17:26ئەمێنیتەوە، و ئەبێت
ئەوە بکەی کە پێت ئەڵێم. -
17:26 - 17:28بە ساختەوە ئەم کارە ئەکەیت.
-
17:28 - 17:31هەموو قسەکردنێک ئەکەیت
کە داوات لێئەکرێت بیکەیت. -
17:31 - 17:33ئەوە ئەکەیت و ئەیکەیتەوە و
ئەیکەیتەوە، -
17:33 - 17:36تەنانەت ئەگەر زۆریش بترسیت
ئەگەر بشتاسێیت و -
17:36 - 17:38ئەزموونی شتێک بکەیت
لە دەرەوەی توانای خۆتبێت -
17:38 - 17:41تا ئەگەیت بەو ساتەی کە ئەڵێیت،
'ئای خوایە، ئەوە خەریکە ئەیکەم. -
17:41 - 17:44بڵێیت، بووم بەم کەسە.
خەریکە سەرکەوتوو ئەبم تیایا." -
17:44 - 17:45منیش ئەو شتەم کرد.
-
17:45 - 17:47پێنج ساڵ لە خوێندنی باڵا،
-
17:47 - 17:49چەند ساڵێک
زانکۆی نۆرسوێستێرن بووم، -
17:49 - 17:51ئینجا چووم بۆ هارڤارد،
لە هارڤارد بووم، -
17:51 - 17:53چیتر بیرم لێنەئەکردوە
بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر بیرم لێئەکردەوە، -
17:53 - 17:56ئەموت، "نەئەبوو لێرە بوومایە."
-
17:56 - 18:01لە کۆتایی یەکەم ساڵمدا لە هارڤارد،
-
18:01 - 18:03خوێندکارێک کە بەدرێژایی وەرزەکە
لە پۆلدا قسەی نەکردبوو، -
18:03 - 18:07کە پێم وت، "سەیرکە، پێویستە
بەشداری بکەیت ئەگەر نا دەرناچیت،" -
18:07 - 18:10هات بۆ ژوورەکەی خۆم.
بەڕاستی پێشتر نەم ئەناسی، -
18:10 - 18:14کە هات بە تەواوەتی ڕووخابوو، و وتی،
-
18:14 - 18:16"من نابێت لێرەبم."
-
18:21 - 18:23ئەوەش ساتێکی زۆر گرنگ بوو بۆم.
-
18:23 - 18:24چونکە دوو شت ڕوویان دا.
-
18:24 - 18:26یەکەمیان لە دڵی خۆما وتم،
-
18:26 - 18:28ئای خوایە، چیتر
خۆم وا بیرناکەمەوە. -
18:28 - 18:31چیتر وا هەست ناکەم، بەڵام
ئەو وا هەست ئەکات و منیش هەستی پێ ئەکەم. -
18:31 - 18:34دووەمیشیان ئەوەبوو،
ئەو شایەنی ئەوەیە لێرەبێت! -
18:34 - 18:36ئەتوانێ بە ساختەوە خۆی نیشانبات
ئەتوانێ ببێت بەو کەسایەتییە. -
18:36 - 18:39بۆیە وتم، "بەخێر ئەبێ لێرەبیت!
تۆ مافی خۆتە لێرە بیت! -
18:39 - 18:41سبەینێش بە درۆوە ئەو کارە ئەکەیت،
-
18:41 - 18:44وا نیشانی هەمووانی ئەیەیت
کە بەهێز بیت، و ئینجا -
18:44 - 18:50(چەپڵەلێدان)
-
18:50 - 18:53ئەچیتە ناو پۆلەکەوە، و
-
18:53 - 18:55جوانترین وتار پێشکەش ئەکەیت.
-
18:55 - 18:58ئەزانن چی؟ جوانترین
وتاری پێشکەش کرد، و -
18:58 - 19:00هەمووان ئاوڕیان یایەوە و وەک ئەوەی بڵێن
-
19:00 - 19:03ئای خوایە، تەنانەت نەشمانزانیبوو
کە لەو شوێنەیا دائەنیشیت. -
19:03 - 19:05چەند مانگێک دواتر هاتەوە بۆلام، و
-
19:05 - 19:08بۆم دەرکەوت نەک هەر بەدرۆوە کردی
تا سەرکەوتوو بوو، -
19:08 - 19:11ڕاستییەکەی بە درۆوە کردی
تا پێی گەشت. -
19:11 - 19:13کەواتە گۆڕابوو.
-
19:13 - 19:17بۆیە ئەمەوێ پێتان بڵێم،
بە درۆوە مەیکەن تا سەر ئەکەون. -
19:17 - 19:18بە درۆوە بیکەن تا پێی ئەگەن.
-
19:18 - 19:23وەک پێویست بیکەن تا ئەوکاتەی
ئەبن بەو کەسە و ئەچێتە ناختانەوە. -
19:23 - 19:26دوایین شت کە لەسەری
ئەدوێم بۆتان ئەمەیە. -
19:26 - 19:29گۆڕانکاری بچووک
دەکرێت گۆڕانکاری گەورەی لێکەوێتەوە. -
19:29 - 19:32کەواتە، ئەمەش دوو خولەکە.
-
19:32 - 19:35دوو خولەک، دوو خولەک، دوو خولەک.
-
19:35 - 19:38پێش ئەوەی بچیتە دۆخی
هەڵسەنگێنەری پڕ سترێسی دوواتر، -
19:38 - 19:41بۆ ماوەی دوو خولەک، هەوڵبە ئەمە بکەیت
لە بەرزکەرەوەکەیا بێت، -
19:41 - 19:44لە گەرماوا بێت، لەسەر مێزەکەت بێت
لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە. -
19:44 - 19:45پێویستە ئەوە بکەیت.
-
19:45 - 19:48گۆڕانکاری بەسەر مێشکتا بێنە
بۆ باشترین خۆگونجاندن لەو دۆخەیا. -
19:48 - 19:51تێستۆستیرۆنەکەت بەرزکەرەوە.
کۆرتیزۆڵەکەت دابەزێنە. -
19:51 - 19:55ئەو دۆخە بەجێمەهێڵە و هەست بکەیت
ئاه، کەسایەتی تەواوەتی خۆمم نیشان نەیان. -
19:55 - 19:57دۆخەکە بەجێ بهێڵە وا هەست بکەیت،
-
19:57 - 20:00بەڕاستی هەست ئەکەم پێویستە
ئەوە بڵێم کە کێم و نیشانی بەم کێم. -
20:00 - 20:06بۆیە یەکەمجار ئەمەوێ داواتان لێبکەم
بەهێزیش نیشان بەن، و -
20:06 - 20:10هەروەها ئەم زانستەش بڵاو بکەنەوە، چونکە
شتێکی سادەیە. -
20:10 - 20:13هیچ خۆبەزلزانییەکی تیا نییە.
-
20:13 - 20:15بیبەخشەرەوە. هاوبەشیکە لەگەڵ خەڵک،
-
20:15 - 20:17چونکە ئەو خەڵکانەی زۆرترین
بەکاری ئەهێنن ئەوانەن -
20:17 - 20:20هیچ سەرچاوەیەک و هیچ
تەکنەلۆجیایەک و -
20:20 - 20:23هیچ پێگەیەک و هیچ هێزێکیان نییە.
-
20:23 - 20:25بییە پێیان چونکە ئەتوانن
کە هەر خۆیان ئەبن بیکەن. -
20:25 - 20:28پێویستیان بە لەشی خۆیان ،
تەنیایی و دوو خولەک ئەبێت، و -
20:28 - 20:31دەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو
ژیانیان بگۆڕێت. -
20:31 - 20:32زۆر سوپاس.
-
20:32 - 20:37(چەپڵەلێدان)
- Title:
- زمانی جەستەت لەوانەیە ژیانت داڕێژێتەوە
- Speaker:
- ئەیمی کەدی
- Description:
-
زمانی جەستە کار دەکاتە سەر ئەوەی خەڵکی تر چۆن ئەمانبینن، بەڵام لەوانەیە ئەوەش بگۆڕێت کە چۆن خۆمان دەبینین. دەروون ناسی کۆمەڵایەتی ئەیمی کەدی دەڵێت "نیشاندانی بەهێزی" وەستان لە باری متمانە بەخۆبووندا، تەنانەت کاتێکیش هەست بە متمانە بەخۆبوون ناکەین دەکرێت هەستکردن بە متمانەبەخۆبوونمان زیاد بکات، و لەوانەیە ئەگەرەکانی سەرکەوتنمان زیاتر بکات
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 21:02
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Your body language may shape who you are | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for Your body language may shape who you are | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Your body language may shape who you are | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish (Central) subtitles for Your body language may shape who you are |