1 00:00:00,707 --> 00:00:06,105 ئەمەوێت بە پێدانی شتێکی ژیان ئاسانکەر دەست پێبکەم و 2 00:00:06,129 --> 00:00:08,726 تەنها شت کە پێویستبێت ئەمەیە: 3 00:00:08,750 --> 00:00:12,913 کە بۆ دوو خوولەک باری لەشی خۆت بگۆڕیت. 4 00:00:12,937 --> 00:00:16,337 بەڵام پێش ئەوەی ئەوە بکەن، ئەمەوێ داواتان لێبکەم کە ئێستا 5 00:00:16,361 --> 00:00:19,720 کەمێک چاودێری لەشتان و چاودێری ئەوە بکەن کە چی لە لەشتان ئەکەن. 6 00:00:19,720 --> 00:00:22,595 کەواتە چەند کەس لە ئێوە بەجۆرێک وا لەخۆی دەکات بچووک ببێتەوە؟ 7 00:00:22,595 --> 00:00:26,404 ڕەنگە خۆتان چەمانبێتەوە یان قاچتان لەسەر یه‌ك دانابێت یان لەپی قاچتان پێچابێتەوە 8 00:00:26,404 --> 00:00:29,729 هەندێک جار قۆڵمان ئاوا لێئەکەین 9 00:00:29,753 --> 00:00:33,400 هەندێک جاریش ئەیکەینەوە (پێکەنین) 10 00:00:33,424 --> 00:00:35,672 ئەتانبینم. 11 00:00:35,696 --> 00:00:38,581 بۆیە ئەمەوێ ئێستا سەرنج بدەنە ئەو شتەی کە ئەیکەن. 12 00:00:38,581 --> 00:00:41,045 چەند خولەکێکی تر یەینەوە سەر ئەو شتە و 13 00:00:41,069 --> 00:00:43,993 هیوادارم ئەگەر بتوانن کەمێک فێری ئەمە ببن، 14 00:00:44,017 --> 00:00:47,429 لەوانەیە بەشێوەیەکی بەرچاو کار بکاتە سەر ژیانتان. 15 00:00:47,453 --> 00:00:51,953 کەواتە، ئێمە بەڕاستی سەرسامین بە زمانی جەستە، و 16 00:00:51,977 --> 00:00:55,876 بەتایبەتیش گرنگی بە زمانی جەستەی خەڵکی تر دەدەین. 17 00:00:55,900 --> 00:01:00,097 ئەزانن، حەز ئەکەین بە وەک ئەزانن -- (پێکەنین)-- 18 00:01:00,121 --> 00:01:04,495 بەریەک کەوتنێکی تەریق کەرەوە، یان زەردەخەنەیەک، 19 00:01:04,519 --> 00:01:08,727 یان سەیرکردن بە ڕقەوە، یان چاولێداگرتنێکی تەریق کەرەوە، 20 00:01:08,751 --> 00:01:11,965 یان تەنانەت شتێکی وەک تەوقەکردن. 21 00:01:12,979 --> 00:01:15,314 بێژەر: ئەوەتا ئەمانیش دەیەم کەس گەیشتنە جێ. 22 00:01:15,338 --> 00:01:19,807 ئەم پۆلیسە خۆشبەختە توانی تەوقە لەگەڵ .سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات 23 00:01:19,831 --> 00:01:24,734 ئەوەش سەرۆک وەزیران هات -- نەخێر. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 24 00:01:24,758 --> 00:01:27,409 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 25 00:01:27,433 --> 00:01:30,700 ئەیمی کەدی: کەواتە تەوقەکردنێک، یان تەوقەنەکردنێک، 26 00:01:30,700 --> 00:01:33,640 دەکرێت وا بکات چەندین هەفتە لە دوای هەفتە قسە بکەین لەسەری 27 00:01:33,664 --> 00:01:35,780 تەنانەت بی بی سی و نیویۆرک تایمزیش. 28 00:01:35,804 --> 00:01:39,715 کەواتە کاتێک بیر لەو کردەوانە دەکەینەوە کە نادەنگین، 29 00:01:39,715 --> 00:01:43,333 یان زمانی جەستەن -- بەڵام ئێمە وەک زانا کۆمەڵایەتییەکان پێی ئەڵێین نادەنگی-- 30 00:01:43,333 --> 00:01:45,773 ئەوە زمانێکە، بۆیە ئێمە بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە. 31 00:01:45,773 --> 00:01:49,226 کاتێک بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە، بیر لە تێکەڵبوون لەگەڵ یەکتر دەکەینەوە. 32 00:01:49,226 --> 00:01:51,465 کەواتە زمانی جەستەی ئێوە بەلای منەوە چییە؟ 33 00:01:51,489 --> 00:01:53,531 ئەی زمانی پەیوەندی من لەگەڵ ئێوە؟ 34 00:01:53,555 --> 00:01:58,327 ئینجا هۆکاری زۆر هەیە تا باوەڕبکەیت کە ئەمە ڕێگایەکی تەواوە بۆ ڕووانین لەمە. 35 00:01:58,327 --> 00:02:01,125 کەواتە زانایانی بواری کۆمەڵایەتی کاتێکی زۆریان بەسەر بردووە 36 00:02:01,125 --> 00:02:03,876 لە تێڕوانین لە کاریگەرییەکانی زمانی جەستەی خۆمان، 37 00:02:03,900 --> 00:02:06,185 یان زمانی جەستەی کەسانی تر، لەسەر بڕیارەکان. 38 00:02:06,209 --> 00:02:09,624 چەندین بڕیار و گەشتن بەئەنجاممان دەبێت لەڕێگەی زمانی جەستەوە. 39 00:02:09,648 --> 00:02:13,614 ئەو بڕیارانەش دەکرێت پێشبینی چەندین لێکەوتەی پڕواتای ژیان بکات 40 00:02:13,638 --> 00:02:17,407 بۆ نموونە کێ وەرگرین یان پلەی بەرزکەینەوە، داوای پەیوەندی سۆزداری لەکێبکەین. 41 00:02:17,431 --> 00:02:22,092 بۆ نموونە، نالینی ئامبادی، لێکۆڵەرەوەی زانستی لە زانکۆی تەفتس، 42 00:02:22,116 --> 00:02:26,564 نیشانی دەدات کاتێک خەڵک سەیری ٣٠ چرکە ڤیدیۆی بێدەنگ دەکەن 43 00:02:26,588 --> 00:02:29,462 لە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەی پزیشک و نەخۆش، 44 00:02:29,462 --> 00:02:31,825 بڕیارەکانیان لەسەر نەرمی پزیشکەکە 45 00:02:31,825 --> 00:02:35,058 پێشبینی ئەوە ئەکات ئەو پزیشکە لەسەر خراپ مامەڵەکردن سزا دەدرێ یان نا. 46 00:02:35,082 --> 00:02:36,704 کەواتە ئەوەنە پەیوەندی نابێت بەوەی 47 00:02:36,704 --> 00:02:39,413 ئایا ئەو پزیشکە بەتوانا بووە یان بێتوانا بووە لە کارەکەیا، 48 00:02:39,413 --> 00:02:42,093 بەڵام ئەو کەسەمان بەدڵە یان شێوەی مامەڵەکردنیمان بەدڵە؟ 49 00:02:42,117 --> 00:02:45,028 تەنانەت لەوەش پڕکاریگەرتر، ئەلێکس تۆدۆرۆڤ لە پرینستن 50 00:02:45,052 --> 00:02:48,705 نیشانی یاوین کە بڕیارەکانمان لەسەر ڕووخساری پاڵێوراوە سیاسییەکان 51 00:02:48,729 --> 00:02:52,673 لە تەنیا یەک چرکەدا لە سەدا ٧٠ی 52 00:02:52,697 --> 00:02:56,523 ئەنجامی کێبڕکێکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و ویلایەتەکان دیاریدەکات 53 00:02:56,547 --> 00:02:58,745 یان لەوەش زیاتر، با بەئەلیکترۆنی بکەین، 54 00:02:58,769 --> 00:03:02,504 هەستە ئەلیکترۆنییەکانی لەکاتی گفتوگۆی سەر ئینتەرنێتدا بە باشی بەکاردێن 55 00:03:02,504 --> 00:03:05,512 دەکرێت بتگەیەنێتە ئەوەی دەستکەوتێکی باشتر هەبێت لەو گفتوگۆکردنە. 56 00:03:05,512 --> 00:03:08,509 ئەگەر بەخراپیش بەکاریان بهێنیت، بیرۆکەیەکی خراپ ئەبێت. وا نییە؟ 57 00:03:08,509 --> 00:03:12,422 بۆیە کە بیر لە نادەنگی دەکەینەوە، بیر لەوە دەکەینەوە چۆن بڕیار لەسەرکەسانی تر بدەین 58 00:03:12,422 --> 00:03:15,038 ئەوان چۆن بڕیارمان لەسەر ئەیەن و دەرئەنجامەکان چۆن ئەبن. 59 00:03:15,038 --> 00:03:17,334 بەڵام بەو شێوەیەش، بیرمان دەچێتەوە کەسێکی تر هەیە 60 00:03:17,334 --> 00:03:20,499 کە کاریگەری زمانی جەستەمانی لەسەرە و ئەوەش خودی خۆمانین. 61 00:03:20,523 --> 00:03:23,256 خۆشمان لەژێر کاریگەری زمانی جەستەی خۆمان، و 62 00:03:23,256 --> 00:03:26,215 لەژێر کاریگەری بیرکردنەوەکانمان و هەستمان، فیسیۆلۆجی خۆمانداین. 63 00:03:26,215 --> 00:03:28,632 کەواتە من باسی کام زمانە نادەنگییە دەکەم؟ 64 00:03:28,632 --> 00:03:32,081 من دەروون ناسێکی کۆمەڵایەتیم توێژینەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی هەڵە دەکەم، و 65 00:03:32,105 --> 00:03:34,808 لە خوێندنگەیەکی پێشکەوتووی بازرگانی وانە دەڵێمەوە، 66 00:03:34,832 --> 00:03:39,292 بۆیە بەدەست خۆم نەبوو کە حەزم لە بواری جموجۆڵی هێز نەکەم. 67 00:03:39,316 --> 00:03:43,104 بە تایبەتی حەزێکی زۆرم پەیدا کرد بۆ دەربڕینە نادەنگییەکانی 68 00:03:43,128 --> 00:03:45,107 هێز و زاڵبوون. 69 00:03:45,131 --> 00:03:47,846 هەروەها دەربڕینە نادەنگییەکانی هێز و زاڵبوون چین؟ 70 00:03:47,870 --> 00:03:49,929 زۆرباشە، ئەمەیە کە باسی ئەکەم. 71 00:03:49,953 --> 00:03:52,807 لە شانشینی ئاژەڵەکاندا، دەربارەی فراوانبوونە. 72 00:03:52,831 --> 00:03:55,817 دەربارەی ئەوەیە خۆت گەورە بکەیت، و زیاتر خۆت بکشێنیت 73 00:03:55,841 --> 00:03:58,758 شوێنی زیاتر بگریت، ئەکرێیتەوە بەڕووی شوێنێکی زیاتردا. 74 00:03:58,782 --> 00:04:00,704 دەربارەی کرانەوەیە بەڕووی شوێنی زیاتردا. 75 00:04:00,728 --> 00:04:03,459 ئەمە بۆ هەموو شانشینی ئاژەڵانیش ڕاستە. 76 00:04:03,483 --> 00:04:05,508 تەنیا سنوردار ناکرێت بۆ گیاندارە باڵاکان. 77 00:04:06,244 --> 00:04:08,928 مرۆڤەکانیش هەمان شت ئەکەن. (پێکەنین) 78 00:04:08,952 --> 00:04:12,639 کەواتە ئەم دوو شتە ئەکەن کاتێک بەشێوەیەکی درێژخایەن هێزیان ئەبێت، 79 00:04:12,663 --> 00:04:15,640 هەروەها کاتێک لەو ساتەیا هەست ب بەهێزی ئەکەن. 80 00:04:15,664 --> 00:04:18,712 ئەمەشیان بەتایبەتی سەرنج ڕاکێشە چونکە بەڕاستی نیشانمان ئەیات 81 00:04:18,736 --> 00:04:22,734 ئەم دەربڕینانەی هێز چەندێک جیهانین و چەنێک کۆنیشن. 82 00:04:22,758 --> 00:04:25,333 ئەم دەربڕینە، کە بە شانازی ناسراوە، 83 00:04:25,357 --> 00:04:27,586 کە جێسیکا ترەیسی لێیکۆڵیوەتەوە. 84 00:04:27,610 --> 00:04:30,493 نیشانی ئەیات ئەو کەسانەی بە بیناییەوە لەدایک بوون و 85 00:04:30,517 --> 00:04:33,434 ئەوەناش کە هەر لە زگماگییەوە نابینان ئەم شتە ئەکەن 86 00:04:33,458 --> 00:04:35,748 کاتێک لە کێبڕکێیەکی جەستەییا براوە ئەبن. 87 00:04:35,772 --> 00:04:37,970 کەواتە کاتێک هێڵی تەواوبوون ئەبڕن و ئەیبەنەوە، 88 00:04:37,970 --> 00:04:40,767 گرنگ نییە بەلایانەوە ئەگەر کەسی تریان نەبینیبێت ئەوە بکات. 89 00:04:40,767 --> 00:04:41,488 ئاوا ئەکەن. 90 00:04:41,488 --> 00:04:44,846 قۆڵیان بەرز ئەکەنەوە لە شێوەی پیتی ڤی، و کەمێک چەناگەیان بەرز دەکەنەوە. 91 00:04:44,846 --> 00:04:46,893 ئەی چی ئەکەین کاتێک هەست بە بێهێزی ئەکەین؟ 92 00:04:46,893 --> 00:04:48,432 تەواو پێچەوانەی ئەوە ئەکەین. 93 00:04:48,456 --> 00:04:50,960 دائەخرێین. تا بتوانین ئەچینەوە یەک. 94 00:04:50,984 --> 00:04:52,272 خۆمان بچووک ئەکەینەوە. 95 00:04:52,272 --> 00:04:54,878 ناشمانەوێت تەنانەت قسە لەگەڵ ئەوەی تەنیشت خۆشمان بکەین. 96 00:04:54,878 --> 00:04:57,465 بۆیە دووبارە، ئاژەڵەکان و مرۆڤەکانیش هەمان شت ئەکەن. 97 00:04:57,489 --> 00:05:01,445 ئەمەش ڕووئەیات کاتێک هێزی بەرز و نزم پێکەوە دائەنێیت. 98 00:05:01,469 --> 00:05:04,335 کەواتە ئەوەی ئەیکەین کاتێک یەتە سەر مەسەلەی هێز 99 00:05:04,335 --> 00:05:06,698 ئەوەیە کە زمانی نادەنگی کەسانی تر تەواو دەکەین. 100 00:05:06,698 --> 00:05:09,099 بۆیە ئەگەر کەسێک زۆر خۆی بەهێز نیشاندات بەسەرماندا، 101 00:05:09,099 --> 00:05:12,299 وامان لێیەت خۆمان بچووک بکەینەوە هەمان ئەوەی ئەوان دووبارە ناکەینەوە 102 00:05:12,323 --> 00:05:13,913 پێچەوانەی کردەوەکەی ئەوان ئەکەین. 103 00:05:13,937 --> 00:05:17,112 سەیری ئەم هەڵسوکەوتە ئەکەم لە پۆلەکەدا، و 104 00:05:17,136 --> 00:05:19,649 تێبینی چی ئەکەم؟ تێبینی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌م 105 00:05:19,673 --> 00:05:26,416 خوێندکارانی بازرگانی وكارگێڕی هه‌موو مەوداکانی دەربڕنی هێز بە نادەنگیان تیایە 106 00:05:26,416 --> 00:05:29,450 کەسانێکت هەیە کە یەکسەر خۆیان وەک کەسانی پێشەنگ نیشان ئەیەن، 107 00:05:29,474 --> 00:05:32,619 کە یەنە ناو ژوورەکەوە، یەکسەر ئەچنە ناوەڕاستی ژوورەکە 108 00:05:32,619 --> 00:05:36,292 ئەمە تەنانەت پێش ئەوەی وانەکەش دەستپێکات، وەک ئەوەی بیانەوێت کە بۆشاییەک بگرن. 109 00:05:36,316 --> 00:05:38,449 کە دائەنیشن، بە جۆرێک خۆیان ئەکەنەوە. 110 00:05:38,449 --> 00:05:40,207 بەم شێوەیە دەستیان بەرز ئەکەنەوە. 111 00:05:40,207 --> 00:05:42,742 لەلایەکی تریشەوە خوێندکاری تر هەیە هەر کە یەتە ژوورەوە 112 00:05:42,742 --> 00:05:45,472 ئەبینیت کە ڕووخاوە. هەر کە یەنە ژوورەوە، یەکسەر ئەیبینیت 113 00:05:45,496 --> 00:05:47,719 لەسەر ڕووخساریان و لەسەر لەشیان ئەیبینیت، 114 00:05:47,719 --> 00:05:50,583 ئینجا لەسەر کورسییەکانی خۆیان دائەنیشن و خۆیان بچووک ئەکەنەوە 115 00:05:50,607 --> 00:05:52,945 ئینجا ئاواش ئەکەن کاتێک دەستیان بەرز ئەکەنەوە. 116 00:05:52,969 --> 00:05:54,827 تێبینی چەند شتێکم کردووە لەمەیا. 117 00:05:54,851 --> 00:05:56,661 یەکەمیان، بەمەیان سەرسام نابن. 118 00:05:56,685 --> 00:05:58,703 پێئەچێت کە پەیوەندی بە ڕەگەزەوە هەبێت. 119 00:05:58,727 --> 00:06:03,902 کەواتە پێئەچێت ژنان ئەگەری زیاتربێت ئەم شتە بکەن وەک لە پیاوان. 120 00:06:03,902 --> 00:06:06,754 ژنان هەست ئەکەن بەشێوەیەکی درێژخایەن لاوازتر بن لە پیاوان، 121 00:06:06,778 --> 00:06:08,636 کەواتە ئەمە جێی سەرسوڕمان نییە. 122 00:06:08,660 --> 00:06:10,709 بەڵام ئەو شتەی تر کە تێبینیم کردووە 123 00:06:10,733 --> 00:06:13,375 ئەوەیە پێئەچێت تا ڕادەیەک پەیوەندیدار بێت 124 00:06:13,399 --> 00:06:17,149 بەوەی خوێندکارەکان تا چەنێک بەشدار دەبن، و چەنێک بە باشی بەشداری دەکەن. 125 00:06:17,149 --> 00:06:19,791 ئەمەش بەڕاستی گرنگە لە وانەی ماستەر لە کارگێڕی و بزنسدا. 126 00:06:19,791 --> 00:06:22,498 چونکە بەشداریکردنی ناو پۆل نیوەی نمرەکانیانی لەسەر دەبێت. 127 00:06:22,522 --> 00:06:26,971 بۆیە خوێندنگەکانی بزنسی دەمێکە بەدەست جیاوازی ڕەگەزی لە نمرەدا دەناڵێنێ 128 00:06:26,995 --> 00:06:30,007 ئەبینیت کە ئەو ژن و پیاوانەی وەردەگیرێن لە یەک ئاستدان و 129 00:06:30,007 --> 00:06:32,530 ئینجا کە یەتە سەر نمرە ئەم جیاوازییە زۆرانە دەبینیت، 130 00:06:32,530 --> 00:06:35,499 پێدەچێت بەشێکی ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنی ناو پۆلەوە بێت. 131 00:06:35,523 --> 00:06:38,522 بۆیە لەوەوە، بیرمکردەوە و ئەمە لێکدایەوە، 132 00:06:38,546 --> 00:06:41,958 ئەم کەسانەت هەیە بەم شێوەیە یەنە ژوورەوە و بەشداری ئەکەن لە پۆلدا. 133 00:06:41,958 --> 00:06:44,671 ئەی ئەکرێت کەسانێکمان هەبێت ئەو شتە بە درۆوە بکەن بۆمان و 134 00:06:44,671 --> 00:06:47,031 ئەوە وایان لێبکات کە زیاتر بەشداری بکەن لە پۆلدا؟ 135 00:06:47,031 --> 00:06:51,354 هاوکاری سەرەکیم لەمەیا دانا کارنییە، کە لە بێرکلییە و 136 00:06:51,378 --> 00:06:54,909 بەڕاستی ئەمویست بزانم، ئەتوانی ساختەی بکەیت تا ئەیکەیت؟ 137 00:06:54,933 --> 00:06:57,460 بۆ نموونە، ئەتوانیت بۆ ماوەیەکی کەم ئەمە بکەیت و 138 00:06:57,484 --> 00:07:00,000 ئەزموونی دەرئەنجامێکی جەستەیی بکەیت 139 00:07:00,000 --> 00:07:01,696 کە واتلێئەکات بەهێزتر دەرکەویت؟ 140 00:07:01,696 --> 00:07:05,078 کەواتە ئەوە ئەزانین کە کردارە نادەنگیەکانمان بڕیاردەرن لەسەر ئەوەی خەڵک 141 00:07:05,078 --> 00:07:07,749 هەستیان چۆنە بۆمان و بیرمان لێئەکەنەوە بەڵگە زۆرە لەسەری. 142 00:07:07,749 --> 00:07:09,745 بەڵام لە ڕاستیدا پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە، 143 00:07:09,745 --> 00:07:13,459 ئایا زمانی جەستەی خۆمان هەستکردن و بیرکردنەوەمان دەربارەی خۆمان بەڕێوەدەبات؟ 144 00:07:13,459 --> 00:07:15,919 هەندێک بەڵگە هەیە لەسەر ئەوە 145 00:07:15,943 --> 00:07:20,139 بۆ نموونە، زەردەخەنە دەکەین کاتێک هەست بە دڵخۆشی دەکەین، 146 00:07:20,139 --> 00:07:22,853 بەڵام لەهەمان کاتیشدا، کاتێک ناچاردەکرێین زەردەخەنە بکەین 147 00:07:22,853 --> 00:07:27,148 بە دانانی قەڵەمێک لە ددانماندا بەم شێوەیە، وامان لێئەکات هەست بە دڵخۆشی بکەین 148 00:07:27,172 --> 00:07:29,090 کەواتە بە هەردوو لاکەدا دەبێت. 149 00:07:29,114 --> 00:07:32,896 کە یەتە سەر هێزیش، هەر بە هەردوولاکەدا دەبێت. 150 00:07:32,920 --> 00:07:35,444 کە هەست بە بەهێزی ئەکەیت، 151 00:07:35,468 --> 00:07:37,239 ئەگەری زیاترە ئاواهی بکەیت، 152 00:07:37,263 --> 00:07:43,441 بەڵام دەشکرێت کاتێک وا نیشانی ئەیەیت بەهێز بیت 153 00:07:43,465 --> 00:07:46,864 ئەگەری زیاتر بێت کە هەر بەڕاستی هەست بە بەهێزی زیاتر بکەیت. 154 00:07:46,888 --> 00:07:49,924 کەواتە بەڕاستی، پرسیاری دووەم ئەوەبوو، 155 00:07:49,948 --> 00:07:52,507 ئەزانین کە مێشکمان لەشمان دەگۆڕێت، 156 00:07:52,531 --> 00:07:56,924 بەڵام ئەوەش ڕاستە کە لەشمان دەتوانێت مێشکمان بگۆڕێت؟ 157 00:07:56,948 --> 00:07:59,651 ئینجا کە ئەشڵێم مێشکەکان، بۆ نموونەی بەهێزی، 158 00:07:59,675 --> 00:08:00,957 زیاتر باسی چی ئەکەم؟ 159 00:08:00,957 --> 00:08:03,319 کەواتە من باسی بیرکردنەوەکان و هەستەکان دەکەم و 160 00:08:03,319 --> 00:08:06,975 هەروەها ئەو جۆری شتە فیسیۆلۆجیانەی کە بیرکردنەوەکانمان و هەستەکانمان پێکدێنن، 161 00:08:06,975 --> 00:08:10,002 ئەوەی کە منیش باسی ئەکەم، هۆرمۆنەکانە. سەیری هۆرمۆنەکان ئەکەم. 162 00:08:10,002 --> 00:08:14,186 کەواتە مێشکی بەهێزەکانە چۆنە بەراورد بە مێشکی بێهێزەکان؟ 163 00:08:14,210 --> 00:08:18,482 مێشکی بەهێزەکان ئاوا دەبێت کە جێی سەرسوڕمان نییە، 164 00:08:18,506 --> 00:08:22,706 بە زەبرتر، متمانە بەخۆترە و گەشبینترە. 165 00:08:22,730 --> 00:08:26,016 وا هەست ئەکەن کە تەنانەت لە یارییەکانی بەختیشدا براوە دەبن. 166 00:08:26,040 --> 00:08:29,884 هەروەها دەشتوانن بەشێوەیەکی پووختتر بیر بکەنەوە. 167 00:08:29,908 --> 00:08:32,528 کەواتە جیاوازییەکی زۆر هەیە. زیاتر مەترسی ئەگرنە بەر. 168 00:08:32,552 --> 00:08:35,791 جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان کەسە بەهێزەکان و ئەوانەی بێهێزترن. 169 00:08:35,815 --> 00:08:38,635 لەڕووی فیسیۆلۆجیشەوە، بە هەمان شێوە جیاوازی هەیە 170 00:08:38,659 --> 00:08:42,700 لە دوو هۆرمۆنی سەرەکیدا: تێستۆستیرۆن، کە هۆرمۆنی زاڵبوونە، و 171 00:08:42,724 --> 00:08:46,394 کۆرتیزۆڵیش، کە هۆرمۆنی سترێسە. 172 00:08:46,418 --> 00:08:53,539 بۆیە بۆمان دەر ئەکەوێت نێرینە سەرۆکەکانی ناو خێزانەکانی گیاندارە باڵاکان 173 00:08:53,563 --> 00:08:56,737 تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە، و 174 00:08:56,761 --> 00:08:59,669 سەرکردە بەهێز و کاریگەرەکانی خۆشمان 175 00:08:59,777 --> 00:09:02,498 تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە 176 00:09:02,542 --> 00:09:04,923 کەواتە ئەوە واتای چییە؟ کاتێک بیر لە هێز ئەکەیتەوە، 177 00:09:04,947 --> 00:09:07,246 خەڵک زیاتر تەنیا بیر لە تێستۆستیرۆن ئەکاتەوە، 178 00:09:07,270 --> 00:09:09,034 چونکە ئەوە دەربارەی زاڵبوون بووە. 179 00:09:09,058 --> 00:09:12,504 بەڵام لە ڕاستیدا، هێز دەربارەی ئەوەشە کە کاردانەوەت چۆنە بۆ سترێس. 180 00:09:12,528 --> 00:09:15,633 کەواتە سەرکردە بەهێزەکانتان ئەوێت کە زاڵن، 181 00:09:15,657 --> 00:09:18,375 تێستۆستیرۆنیان بەرزە، بەڵام کاردانەوەیان خراپە بۆ سترێس؟ 182 00:09:18,399 --> 00:09:19,940 لەوانە نییە، وانییە؟ 183 00:09:19,964 --> 00:09:22,994 کەسێکت دەوێت کە بەهێزە و زاڵە و سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی 184 00:09:23,018 --> 00:09:26,682 بەڵام بەرگەی سترێسیش دەگرێت و بە سترێسی زۆر تێکناچێت. 185 00:09:26,706 --> 00:09:31,832 کەواتە دەزانین کە لە بنەماڵەی گیاندارە باڵاکاندا، 186 00:09:31,856 --> 00:09:34,924 ئەگەر یەکێ بیەوێ ببێت بە سەرکردە، 187 00:09:34,948 --> 00:09:39,036 ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکە لەناکاو بیەوێت ببێت بە سەرکردەی خێڵەکە، 188 00:09:39,036 --> 00:09:42,273 لە چەند ڕۆژێکی کەمدا، تێستۆستیرۆنی ئەو گیاندارە باڵایە بەرزدەبێتەوە 189 00:09:42,297 --> 00:09:45,592 بە شێوەیەکی بەرچاو و کۆرتیزۆڵەکەشی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. 190 00:09:45,592 --> 00:09:48,403 کەواتە ئەم بەڵگەیەمان هەیە، لەسەر هەردووکیان کە دەکرێت لەش 191 00:09:48,403 --> 00:09:51,185 شێوە بدات بە مێشک، ئەگەر تەنیا لەسەر ئاستی ڕووخساریش بێت، و 192 00:09:51,209 --> 00:09:55,314 هەروەها دەکرێت گۆڕانکاری لە ڕۆڵی ئەو تاکەشدا شێوەیەکی تر بدات بە مێشک. 193 00:09:55,338 --> 00:09:58,096 کەواتە چی ڕووئەیات، باشە، گۆڕانکاری بەسەر ئەو ڕۆڵەتدا یەت، 194 00:09:58,120 --> 00:10:00,514 چی ڕووئەیات ئەگەر ئەوە بکەیت لەسەر ئاستێکی زۆر نزم، 195 00:10:00,514 --> 00:10:03,373 بۆ نموونە وەک ئەم کارتێکردنە بچووکە ئەم دەستتێوەردانە بچووکە؟ 196 00:10:03,373 --> 00:10:05,967 "بۆ دوو خوولەک،" ئەڵێیت، "ئەمەوێت ئاوا بوەستیت، و 197 00:10:05,991 --> 00:10:08,527 واتلێئەکات هەست بە بەهێزییەکی زیاتر بکەیت." 198 00:10:08,551 --> 00:10:11,481 کەواتە ئێمە ئەم شتەمان کرد. 199 00:10:11,505 --> 00:10:16,096 بڕیارمان یا خەڵک بێنینە تاقیگەکەوە و تاقیکردنەوەیەکی بچووک بکەین، و 200 00:10:16,120 --> 00:10:19,645 ئەم کەسانەش بۆ ماوەی دوو خوولەک، 201 00:10:19,645 --> 00:10:23,129 یان لە بارێکی نیشاندانی بەهێزیدا یان لە بارێکی نیشاندانی بێهێزیدا وەستان و 202 00:10:23,129 --> 00:10:25,654 منیش ئێستا پێنج دانە لەو باری وەستانانەتان نیشان ئەیەم 203 00:10:25,654 --> 00:10:27,055 هەرچەندە لە دوو باردا وەستان 204 00:10:27,079 --> 00:10:28,559 ئەمە یەکێکیانە. 205 00:10:29,809 --> 00:10:31,098 دوو دانەی تریش. 206 00:10:31,792 --> 00:10:36,545 ئەمە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە ناونراوە "ژنی سەرسوڕهێنەری" 207 00:10:36,646 --> 00:10:37,944 ئەمەش دووانی تر. 208 00:10:37,968 --> 00:10:40,298 ئەکرێت بەپێوە وەستابێتیت یان دانیشتبێتیتز 209 00:10:40,322 --> 00:10:42,283 ئەمانەش ئەوانەن کە بێهێزی نیشان ئەیەن. 210 00:10:42,307 --> 00:10:45,037 کەواتە زیاتر ئەچیتەوە یەک، وا لەخۆت ئەکەیت بچووک بیتەوە 211 00:10:46,374 --> 00:10:48,085 ئەمە نیشاندانی بێهێزییەکی زۆرە. 212 00:10:48,109 --> 00:10:52,068 کاتێک دەست لە ملتەوە ئەیەیت، ئەتەوێت پارێزگاری لەخۆت بکەیت. 213 00:10:52,092 --> 00:10:54,089 کارەکەمان بەم شێوەیە بووە. 214 00:10:54,207 --> 00:10:56,327 یەن، و لیکیان ئەخرێتە شووشەیەکەوە، 215 00:10:56,327 --> 00:10:58,860 بۆ دوو خولەک، ئەڵێین، "پێویستە ئەمە یان ئەوە بکەیت." 216 00:10:58,860 --> 00:11:00,945 وێنەی باری بەهێزی یان لاوازیان نیشان نایەین. 217 00:11:00,945 --> 00:11:03,906 نامانەوێت پێشوەخت لە مێشکیانا بێت مەسەلەی هێز خۆی لەخۆیدا چییە. 218 00:11:03,906 --> 00:11:05,633 ئەمانەوێت خۆیان هەست بە هێزەکە بکەن. 219 00:11:05,633 --> 00:11:07,218 بۆیە دوو خوولەک ئاوا ئەمێننەوە. 220 00:11:07,242 --> 00:11:10,641 ئینجا لێیان ئەپرسین، "چەنێک هەست بە بەهێزی ئەکەیت؟" لەسەر زنجیرەیەک شت و 221 00:11:10,641 --> 00:11:12,978 ئینجا دەرفەتێکیان ئەیەینێ کە بتوانن قومار بکەن، و 222 00:11:12,978 --> 00:11:15,559 ئینجا نموونەیەکی تر لە لیکیان وەردەگرین. 223 00:11:15,583 --> 00:11:17,441 تەواو. ئەوە هەموو تاقیکردنەوەکەیە. 224 00:11:17,465 --> 00:11:19,026 کەواتە گەشتینە ئەم ئەنجامە. 225 00:11:19,050 --> 00:11:20,930 بەرگەگرتنی مەترسی، کە قوومارکردنەکەیە، 226 00:11:20,954 --> 00:11:25,068 بۆمان دەرکەوت کە لە دۆخی نیشاندانی بەهێزیدایت، 227 00:11:25,092 --> 00:11:27,226 لە سەدا ٨٦ تان قومار دەکەن. 228 00:11:27,250 --> 00:11:29,346 کە لە باری نیشاندانی بێهێزیدان، 229 00:11:29,370 --> 00:11:33,346 تەنیا لەسەدا ٦٠ تان، و ئەوەش جیاوازییەکی زۆر گەورەیە. 230 00:11:33,370 --> 00:11:35,826 ئەم شتەمان دۆزییەوە لەسەر تێستۆستیرۆن. 231 00:11:35,850 --> 00:11:38,363 بەراورد بە هێڵێ بنەڕەتییان لەوکاتەوەی کە هاتوون، 232 00:11:38,387 --> 00:11:41,813 کەسەکانی لە باری بەهێزیدان نزیکەی لەسەدا ٢٠ زۆربوون بەخۆیانەوە دەبینن و 233 00:11:41,813 --> 00:11:46,168 کەسەکانی لە باری بێهێزیدا دەوەستن ئەزموونی لەسەدا ١٠ کەمبوون دەکەن. 234 00:11:46,168 --> 00:11:49,131 کەواتە دوبارە، بە دوو خوولەک، ئەم گۆڕانکارییانەت بەسەردا یەت. 235 00:11:49,155 --> 00:11:51,132 کۆرتیزۆڵی لەشیشت ئاوای لێیەت. 236 00:11:51,156 --> 00:11:54,930 لە کەسەکانی لە باری بەهێزیدان بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمدەکاتەوە، و 237 00:11:54,954 --> 00:11:58,826 لەو کەسانەشدا کە لە باری بێهێزیدان نزیکەی بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ بەرزدەبێتەوە. 238 00:11:58,826 --> 00:12:01,794 کەواتە دوو خوولەک گۆڕینی باری لەشت دەبێتە ئەم گۆڕانە هۆرمۆنیانە 239 00:12:01,818 --> 00:12:03,438 کە وا لە مێشکت دەکات 240 00:12:03,462 --> 00:12:07,739 سووربێت لەسەر بۆچوونەکانی، متمانەی بەخۆیبێت و ئاسوودەبێت، 241 00:12:07,763 --> 00:12:12,816 یان بەرگەی سترێس نەگرێت، و بەردەوام هەست بەوە بکات کووژابێتەوە. 242 00:12:12,840 --> 00:12:15,603 هەمووشمان ئەو جۆرە هەستەمان هەبوە، وانییە؟ 243 00:12:15,627 --> 00:12:20,455 کەواتە پێدەچێت هەڵسوکەوتە نادەنگییەکانمان کاربکەنە سەر بیرکردنەوە و هەستکردن بۆخۆمان 244 00:12:20,455 --> 00:12:23,267 کەواتە تەنیا کارناکەتە سەر کەسانی تر کاردەکاتە سەر خۆشمان. 245 00:12:23,291 --> 00:12:25,694 هەروەها، جەستەمان دەکرێت مێشکمان بگۆڕێت 246 00:12:25,718 --> 00:12:27,904 بەڵام بێگومان، پرسیار دواتر دێتە پێش، 247 00:12:27,904 --> 00:12:29,944 دەکرێت گۆڕینی شێوەی وەستان بۆ چەند خولەکێک 248 00:12:29,968 --> 00:12:32,005 بە شێوەی واتابەخش ژیانت بگۆڕێت؟ 249 00:12:32,029 --> 00:12:36,156 ئەمە لە تاقیگەکەیایە، ئەم کارە بچووکەیە، تەنیا دوو خوولەکێک دەخایەنێت. 250 00:12:36,156 --> 00:12:38,087 ئەتوانی لەکوێی ژیاندا ئەمە بەکاربێنیت؟ 251 00:12:38,111 --> 00:12:39,922 کە بێگومان گرنگە بەلامانەوە. 252 00:12:39,946 --> 00:12:46,687 بیرمان کردەوە کە ئەبێت ئەمە لە بارودۆخێکی هەڵسەنگێنەریشدا بەکاربێت، 253 00:12:46,711 --> 00:12:49,164 وەک بارودۆخەکانی مەترسی کۆمەڵایەتی. 254 00:12:49,188 --> 00:12:51,744 کە لەویا هەڵسەنگاندنت بۆ دەکرێت، لەلایەن هاوڕێکانتەوە؟ 255 00:12:51,768 --> 00:12:53,968 بۆ هەرزەکارەکان، لەسەر مێزی نانی نیوەڕۆ دەبێت. 256 00:12:54,448 --> 00:12:58,081 بۆ هەندێک قسەکردنە لە کۆبوونەوەی قوتابخانە 257 00:12:58,146 --> 00:13:01,636 هەوڵی قایلکردنێک بێت یان وتاردانێک بێت 258 00:13:01,636 --> 00:13:03,804 یان چاوپێکەوتن بێت بۆ ئیشێک. 259 00:13:03,924 --> 00:13:07,038 بڕیارمان لەسەر ئەو تەوەرەیان دا کە زۆرترین کەس بتوانن ئەزمونی بکەن 260 00:13:07,038 --> 00:13:10,190 چونکە زۆربەی تاکەکان پیایدا تێپەڕیون، کە ئەویش چاوپێکەوتنە بۆ ئیش. 261 00:13:10,190 --> 00:13:12,479 بۆیە ئەم دۆزینەوانەمان بڵاوکردەوە، و 262 00:13:12,479 --> 00:13:14,648 هەموو ڕاگەیاندنەکانیش کردیان بە هەرا، و 263 00:13:14,648 --> 00:13:16,639 وتیان، باشە، کەواتە ئاوا ئەکەیت 264 00:13:16,639 --> 00:13:18,558 کاتێک ئەچیت بۆ چاوپێکەوتنی ئیشێک، وانییە؟ 265 00:13:18,558 --> 00:13:19,275 (پێکەنین) 266 00:13:19,275 --> 00:13:21,206 ئەشزانن، بێگومان زۆر ترساین و وتمان، 267 00:13:21,206 --> 00:13:23,917 ئای خوایە، نەخێر، بەهیچ شێوەیەک مەبەستمان ئەوە نییە. 268 00:13:23,917 --> 00:13:26,033 لەبەر چەندین هۆکار، نەخێر، ئەوە مەکە. 269 00:13:26,033 --> 00:13:29,127 دووبارە، ئەمە دەربارەی ئەوە نییە تۆ قسە لەگەڵ خەڵکی تردا بکەیت. 270 00:13:29,127 --> 00:13:31,062 دەربارەی ئەوەیە خۆت قسە لەگەڵ خۆت بکەیت. 271 00:13:31,062 --> 00:13:33,793 چی ئەکەیت پێش ئەوەی بچیت بۆ چاوپێکەوتنی ئیش؟ ئاوا ئەکەیت. 272 00:13:33,793 --> 00:13:36,076 .بۆخۆت دانیشتوویت. سەیری ئایفۆنەکەت ئەکەیت-- 273 00:13:36,076 --> 00:13:39,092 یان ئاندرۆیدەکەت، هەوڵنایەیت کەس لەبیر نەکەیت. 274 00:13:39,092 --> 00:13:41,048 سەیری تێبینییەکان ئەکەیت کە نووسیوتن. 275 00:13:41,048 --> 00:13:42,696 دەچیتەوە یەک، خۆت بچووک ئەکەیتەوە، 276 00:13:42,696 --> 00:13:44,866 لەکاتێکدا ئەوەی بەڕاستی پێویستە بیکەیت ئەمەیە، 277 00:13:44,866 --> 00:13:47,879 وەک، ناو گەرماوەکە، وانییە؟ ئەوە بکە. دوو خوولەک بدۆزەرەوە بۆی. 278 00:13:47,879 --> 00:13:49,904 کەواتە ئەمانەوێت ئەوە تاقی بکەینەوە. باشە؟ 279 00:13:49,904 --> 00:13:51,926 کەواتە خەڵک ئەهێنینەوە تاقیگەیەک، و 280 00:13:51,926 --> 00:13:55,064 دووبارە یان لە باری بەهێزی یان لە باری بێهێزیدا دەوەستن، 281 00:13:55,064 --> 00:13:57,735 ئینجا بە چاوپێکەوتنێکی ئیشی پڕ لە سترێسدا تێدەپەڕن. 282 00:13:57,735 --> 00:14:01,883 پێنج خوولەک درێژە دەکێشێت. چاوپێکەوتنەکەش تۆمار دەکرێت 283 00:14:01,883 --> 00:14:04,119 هەروەها بڕیاریشیان لەسەر دەدرێت، و 284 00:14:04,119 --> 00:14:07,920 دادوەرەکانیش وا ڕادەهێنرێن هیچ پێڕاگەیاندنەوەیەکی نادەنگیان نەبێت، 285 00:14:07,920 --> 00:14:09,929 ئەتوانی بڵێی بەردەوام ئاوا ئەبن. 286 00:14:09,929 --> 00:14:12,528 بیهێنەرە بەرچاوی خۆت کەسێکی ئاوا چاوپێکەوتن لەگەڵ بکات. 287 00:14:12,528 --> 00:14:16,796 کەواتە بۆ پێنج خوولەک، هیچ ناکات، و ئەمەش خراپترە لەوەی پرسیاری نابەجێ بکرێت 288 00:14:16,796 --> 00:14:18,299 خەڵک ڕقیان لەمەیە. 289 00:14:18,299 --> 00:14:21,673 ئەو شتەیە کە ماریان لافرانس پێیدەڵێت "گێژاوی لمی فشەڵ." 290 00:14:21,673 --> 00:14:23,740 کەواتە ئەمە بەڕاستی کۆرتیزۆڵەکەت دەفڕێنێت. 291 00:14:23,740 --> 00:14:26,572 کەواتە ئەمە ئەو چاوپێکەوتنی ئیشەیە کە ویستمان پیایدا تێپەڕن، 292 00:14:26,572 --> 00:14:28,532 چونکە بەڕاستی ویستمان بزانین چی ڕووی یا. 293 00:14:28,532 --> 00:14:31,813 ئینجا خەڵکمان دانا تەماشای ڤیدیۆکان بکەن، چوار دانەیان. 294 00:14:31,813 --> 00:14:35,080 چوار کەس هیچ نەزانن لەسەر بیردۆزەکە. هیچ نەزانن لەسەر دۆخەکە. 295 00:14:35,080 --> 00:14:37,762 هیچیش نازانن دەربارەی ئەوەی کێ باری جەستەی چۆن بووە، و 296 00:14:37,762 --> 00:14:42,077 دەرئەنجام سەیری ئەم چەند گرتە ڤیدیۆیە ئەکەن، و 297 00:14:42,077 --> 00:14:44,857 ئینجا ئەڵێن، "ئەمانەوێت ئەم کەسانە بەکرێ بگرین،" 298 00:14:44,857 --> 00:14:46,619 هەموو ئەوانەی لە باری بەهێزیا بوون. 299 00:14:46,619 --> 00:14:48,394 "نامانەوێت ئەم کەسانە وەرگرین. 300 00:14:48,394 --> 00:14:51,601 هەروەها بە گشتی بە شێوەیەکی ئەرێنیتر ئەم کەسانە هەڵدەسەنگێنین." 301 00:14:51,601 --> 00:14:53,826 بەڵام پاڵنەری ئەم شتە چییە؟ 302 00:14:53,826 --> 00:14:55,846 هیچ دەربارەی پێکهاتەی قسەکردنەکە نییە. 303 00:14:55,846 --> 00:14:58,382 بەڵکو ئەو ئامادەبوونەی هەیانە لە کاتی قسەکردنەکەیاندا. 304 00:14:58,382 --> 00:15:00,718 چونکە لەسەر هەموو ئەم نەزانراوانە هەڵیاندەسەنگێنین 305 00:15:00,718 --> 00:15:04,109 کە پەیوەندیدارن بە بەتوانایی، وەک، قسەکردنەکەی چەنێ: بە جوانی داڕێژراوە؟ 306 00:15:04,109 --> 00:15:06,196 چەندێک باشە؟ ئەو شتانەی وایلێئەکات شیاو بێت؟ 307 00:15:06,196 --> 00:15:09,150 هیچ کاریگەری لەسەر ئەو شتانە نییە .ئەمە ئەوەیە کە کاری تێئەکرێت 308 00:15:09,150 --> 00:15:10,784 .ئەم جۆرە شتانە 309 00:15:10,784 --> 00:15:13,613 خەڵک بە شێوەیەکی بنچینەیی ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان ئەهێننە پێش. 310 00:15:13,613 --> 00:15:15,042 بە تەواوەتی خۆیان نیشان ئەیەن. 311 00:15:15,042 --> 00:15:17,302 بیرۆکەکانیان نیشان ئەیەن، بەڵام وەک خودی خۆیان، 312 00:15:17,302 --> 00:15:19,325 بێ پاشماوەی هیچ شتێک لەسەریان. 313 00:15:19,325 --> 00:15:24,501 کەواتە ئەمەیە پاڵنەرە بۆ کاریگەرییەکە، یان کارئاسانی بۆ کاریگەرەکە. 314 00:15:24,501 --> 00:15:26,982 کە باسی ئەمە بۆ خەڵک ئەکەم، 315 00:15:26,982 --> 00:15:30,620 کە وا جەستەمان دەکرێت جەستەمان مێشکمان بگۆڕێت و مێشکیشمان ڕەفتارمان، و 316 00:15:30,620 --> 00:15:33,239 ڕەفتارەکانیشمان دەرئەنجامەکە بگۆڕێت پێم ئەڵێن، 317 00:15:33,239 --> 00:15:35,475 "هەست ئەکەین ساختەبێت." وانییە؟ 318 00:15:35,475 --> 00:15:37,682 منیش پێیان ئەڵێم، بەدرۆوە وا بکە تا پێی دەگەیت. 319 00:15:37,682 --> 00:15:39,044 من وا نیم. 320 00:15:39,044 --> 00:15:42,411 نامەوێت بگەم بەوەی ئەمەوێت و هێشتا هەست بکەم جوڵانەوەم ساختە بووە. 321 00:15:42,411 --> 00:15:44,116 نامەوێت هەست بکەم کەسێکی جامباز بم. 322 00:15:44,116 --> 00:15:47,900 نامەوێت بگەمە ئەو شوێنە و هەست بکەم کە شایەنی نەبووم 323 00:15:47,900 --> 00:15:50,257 ئەوەش بەڕاستی زرنگایەوە لە ناخما، 324 00:15:50,257 --> 00:15:52,864 چونکە ئەمەوێت چیرۆکێکی بچووکتان پێبڵێم لەسەر جامبازی و 325 00:15:52,864 --> 00:15:55,590 هەستکردن بەوەی کە نابێت لەو شوێنەیا بیت. 326 00:15:55,590 --> 00:15:59,606 کە ١٩ ساڵبووم، دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆی قورس بووم. 327 00:15:59,606 --> 00:16:02,363 لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە، چەند جارێک تلم یا. 328 00:16:02,363 --> 00:16:03,988 لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە. 329 00:16:03,988 --> 00:16:07,230 کە هەستامەوە لە قاوشی چارەسەری برینداری سەر بووم و، 330 00:16:07,230 --> 00:16:09,768 لە کۆلێژیش کرابوومە دەرەوە، و 331 00:16:09,768 --> 00:16:15,181 بۆم دەرکەوت کە ئای کیوم بە دوو لادانی ستاندارد کەمی کردبوو، 332 00:16:15,181 --> 00:16:17,961 کە زۆر قوورس بوو بۆم. 333 00:16:17,961 --> 00:16:20,863 ئای کیوی خۆشم ئەزانی چونکە پێشتر بە کەسێکی زیرەک دانرابووم و 334 00:16:20,863 --> 00:16:23,341 ئەوکاتەی منداڵبووم بە کەسێکی بەهرەمەند هەژمار دەکرام. 335 00:16:23,341 --> 00:16:26,342 بۆیە لە کۆلێژ کرامە دەرەوە و بەردەوام هەوڵم دەدا بگەڕێمەوە بۆی. 336 00:16:26,342 --> 00:16:28,324 ئەیانوت، "تۆ ناتوانی کۆلێژ تەواو بکەیت. 337 00:16:28,324 --> 00:16:30,724 شتی تر هەیە، کە تۆ بتوانیت بیکەیت، 338 00:16:30,724 --> 00:16:33,018 بەڵام سەرکەوتوو نابیت لە تەواوکردنی کۆلێژدا." 339 00:16:33,018 --> 00:16:35,525 بۆیە ئەبێ بڵێم بەڕاستی زۆرم ناڵاند لەگەڵ ئەمەیا، 340 00:16:35,525 --> 00:16:39,319 کە ناسنامەت لێ بسەنرێتەوە ناسنامەی خودی خۆت و 341 00:16:39,319 --> 00:16:41,287 بۆ منیش زیرەکی بوو، 342 00:16:41,287 --> 00:16:42,781 زیرەکییەکەم لێ وەربگیرێتەوە، 343 00:16:42,781 --> 00:16:45,400 هیچ شتێک نییە هێندەی ئەوە واتلێکات هەست بە بێهێزی بکەیت 344 00:16:45,400 --> 00:16:47,263 بۆیە بە تەواوەتی هەستم بە بێهێزی دەکرد. 345 00:16:47,263 --> 00:16:49,096 هەوڵم یا، و هەوڵم یا و بەخت یاوەرم بوو 346 00:16:49,096 --> 00:16:51,223 دیسان هەوڵم یا و هەوڵم یاو بەخت یاوەرم بوو 347 00:16:51,223 --> 00:16:53,475 دەرئەنجام توانیم کۆلێژ تەواو بکەم. 348 00:16:53,475 --> 00:16:56,055 بەڵام چوار ساڵ لە هاوپۆلەکانم زیاترم پێچوو، و 349 00:16:56,055 --> 00:16:59,597 کەسێکم قایل کرد، سوزان فیسک، کە ئامۆژگاریکەرێکی فریشتەبوو بۆم، 350 00:16:59,597 --> 00:17:02,801 کە وەرم بگرێت، و دەرئەنجام چوومە زانکۆی پرینستن، و 351 00:17:02,801 --> 00:17:05,202 بەخۆمم ئەوت من نابێت لێرە بم. 352 00:17:05,202 --> 00:17:06,846 من کەسێکی جامبازم. 353 00:17:06,846 --> 00:17:08,417 شەوی پێش یەکەم قسەکردنم و، 354 00:17:08,417 --> 00:17:12,051 قسەکردنی ساڵی یەکەم لە زانکۆی پرینستن قسەکردنی بیست خولەکییە بەرامبەر ٢٠ کەس. 355 00:17:12,051 --> 00:17:13,240 ئەوەنە قورسبوو بۆم. 356 00:17:13,240 --> 00:17:16,293 ڕۆژی دواتر زۆر ئەترسام لەوەی پێم بزانن 357 00:17:16,293 --> 00:17:19,055 بانگم کرد و وتم، "من واز ئەهێنم." 358 00:17:19,055 --> 00:17:20,652 ئەویش وتی، " نەخێر وازناهێنیت، 359 00:17:20,652 --> 00:17:23,415 چونکە گرەوم لەسەر کردویت و ئەبێ بمێنیتەوە. 360 00:17:23,415 --> 00:17:25,911 ئەمێنیتەوە، و ئەبێت ئەوە بکەی کە پێت ئەڵێم. 361 00:17:25,911 --> 00:17:27,609 بە ساختەوە ئەم کارە ئەکەیت. 362 00:17:27,609 --> 00:17:30,724 هەموو قسەکردنێک ئەکەیت کە داوات لێئەکرێت بیکەیت. 363 00:17:30,724 --> 00:17:33,257 ئەوە ئەکەیت و ئەیکەیتەوە و ئەیکەیتەوە، 364 00:17:33,257 --> 00:17:35,817 تەنانەت ئەگەر زۆریش بترسیت ئەگەر بشتاسێیت و 365 00:17:35,817 --> 00:17:37,920 ئەزموونی شتێک بکەیت لە دەرەوەی توانای خۆتبێت 366 00:17:37,920 --> 00:17:41,125 تا ئەگەیت بەو ساتەی کە ئەڵێیت، 'ئای خوایە، ئەوە خەریکە ئەیکەم. 367 00:17:41,125 --> 00:17:43,728 بڵێیت، بووم بەم کەسە. خەریکە سەرکەوتوو ئەبم تیایا." 368 00:17:43,728 --> 00:17:44,958 منیش ئەو شتەم کرد. 369 00:17:44,958 --> 00:17:46,694 پێنج ساڵ لە خوێندنی باڵا، 370 00:17:46,694 --> 00:17:48,673 چەند ساڵێک زانکۆی نۆرسوێستێرن بووم، 371 00:17:48,673 --> 00:17:50,611 ئینجا چووم بۆ هارڤارد، لە هارڤارد بووم، 372 00:17:50,611 --> 00:17:53,475 چیتر بیرم لێنەئەکردوە بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر بیرم لێئەکردەوە، 373 00:17:53,475 --> 00:17:55,912 ئەموت، "نەئەبوو لێرە بوومایە." 374 00:17:55,912 --> 00:18:00,662 لە کۆتایی یەکەم ساڵمدا لە هارڤارد، 375 00:18:00,662 --> 00:18:03,308 خوێندکارێک کە بەدرێژایی وەرزەکە لە پۆلدا قسەی نەکردبوو، 376 00:18:03,308 --> 00:18:06,935 کە پێم وت، "سەیرکە، پێویستە بەشداری بکەیت ئەگەر نا دەرناچیت،" 377 00:18:06,935 --> 00:18:09,710 هات بۆ ژوورەکەی خۆم. بەڕاستی پێشتر نەم ئەناسی، 378 00:18:09,710 --> 00:18:14,401 کە هات بە تەواوەتی ڕووخابوو، و وتی، 379 00:18:14,421 --> 00:18:15,609 "من نابێت لێرەبم." 380 00:18:20,999 --> 00:18:22,901 ئەوەش ساتێکی زۆر گرنگ بوو بۆم. 381 00:18:22,901 --> 00:18:24,231 چونکە دوو شت ڕوویان دا. 382 00:18:24,231 --> 00:18:25,968 یەکەمیان لە دڵی خۆما وتم، 383 00:18:25,968 --> 00:18:27,824 ئای خوایە، چیتر خۆم وا بیرناکەمەوە. 384 00:18:27,824 --> 00:18:30,988 چیتر وا هەست ناکەم، بەڵام ئەو وا هەست ئەکات و منیش هەستی پێ ئەکەم. 385 00:18:30,988 --> 00:18:33,642 دووەمیشیان ئەوەبوو، ئەو شایەنی ئەوەیە لێرەبێت! 386 00:18:33,642 --> 00:18:36,480 ئەتوانێ بە ساختەوە خۆی نیشانبات ئەتوانێ ببێت بەو کەسایەتییە. 387 00:18:36,480 --> 00:18:39,411 بۆیە وتم، "بەخێر ئەبێ لێرەبیت! تۆ مافی خۆتە لێرە بیت! 388 00:18:39,411 --> 00:18:41,098 سبەینێش بە درۆوە ئەو کارە ئەکەیت، 389 00:18:41,098 --> 00:18:43,769 وا نیشانی هەمووانی ئەیەیت کە بەهێز بیت، و ئینجا 390 00:18:43,769 --> 00:18:49,731 (چەپڵەلێدان) 391 00:18:49,731 --> 00:18:53,054 ئەچیتە ناو پۆلەکەوە، و 392 00:18:53,054 --> 00:18:55,481 جوانترین وتار پێشکەش ئەکەیت. 393 00:18:55,481 --> 00:18:57,729 ئەزانن چی؟ جوانترین وتاری پێشکەش کرد، و 394 00:18:57,729 --> 00:19:00,313 هەمووان ئاوڕیان یایەوە و وەک ئەوەی بڵێن 395 00:19:00,313 --> 00:19:03,088 ئای خوایە، تەنانەت نەشمانزانیبوو کە لەو شوێنەیا دائەنیشیت. 396 00:19:03,088 --> 00:19:04,921 چەند مانگێک دواتر هاتەوە بۆلام، و 397 00:19:04,921 --> 00:19:08,255 بۆم دەرکەوت نەک هەر بەدرۆوە کردی تا سەرکەوتوو بوو، 398 00:19:08,255 --> 00:19:11,442 ڕاستییەکەی بە درۆوە کردی تا پێی گەشت. 399 00:19:11,442 --> 00:19:13,086 کەواتە گۆڕابوو. 400 00:19:13,086 --> 00:19:16,684 بۆیە ئەمەوێ پێتان بڵێم، بە درۆوە مەیکەن تا سەر ئەکەون. 401 00:19:16,684 --> 00:19:18,197 بە درۆوە بیکەن تا پێی ئەگەن. 402 00:19:18,197 --> 00:19:23,041 وەک پێویست بیکەن تا ئەوکاتەی ئەبن بەو کەسە و ئەچێتە ناختانەوە. 403 00:19:23,041 --> 00:19:26,128 دوایین شت کە لەسەری ئەدوێم بۆتان ئەمەیە. 404 00:19:26,128 --> 00:19:29,359 گۆڕانکاری بچووک دەکرێت گۆڕانکاری گەورەی لێکەوێتەوە. 405 00:19:29,359 --> 00:19:32,384 کەواتە، ئەمەش دوو خولەکە. 406 00:19:32,384 --> 00:19:34,616 دوو خولەک، دوو خولەک، دوو خولەک. 407 00:19:34,616 --> 00:19:37,817 پێش ئەوەی بچیتە دۆخی هەڵسەنگێنەری پڕ سترێسی دوواتر، 408 00:19:37,817 --> 00:19:40,977 بۆ ماوەی دوو خولەک، هەوڵبە ئەمە بکەیت لە بەرزکەرەوەکەیا بێت، 409 00:19:40,977 --> 00:19:43,785 لە گەرماوا بێت، لەسەر مێزەکەت بێت لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە. 410 00:19:43,785 --> 00:19:44,901 پێویستە ئەوە بکەیت. 411 00:19:44,901 --> 00:19:48,200 گۆڕانکاری بەسەر مێشکتا بێنە بۆ باشترین خۆگونجاندن لەو دۆخەیا. 412 00:19:48,200 --> 00:19:51,207 تێستۆستیرۆنەکەت بەرزکەرەوە. کۆرتیزۆڵەکەت دابەزێنە. 413 00:19:51,207 --> 00:19:55,112 ئەو دۆخە بەجێمەهێڵە و هەست بکەیت ئاه، کەسایەتی تەواوەتی خۆمم نیشان نەیان. 414 00:19:55,112 --> 00:19:56,797 دۆخەکە بەجێ بهێڵە وا هەست بکەیت، 415 00:19:56,797 --> 00:19:59,873 بەڕاستی هەست ئەکەم پێویستە ئەوە بڵێم کە کێم و نیشانی بەم کێم. 416 00:19:59,873 --> 00:20:05,587 بۆیە یەکەمجار ئەمەوێ داواتان لێبکەم بەهێزیش نیشان بەن، و 417 00:20:05,587 --> 00:20:10,273 هەروەها ئەم زانستەش بڵاو بکەنەوە، چونکە شتێکی سادەیە. 418 00:20:10,273 --> 00:20:12,864 هیچ خۆبەزلزانییەکی تیا نییە. 419 00:20:12,864 --> 00:20:15,008 بیبەخشەرەوە. هاوبەشیکە لەگەڵ خەڵک، 420 00:20:15,008 --> 00:20:17,319 چونکە ئەو خەڵکانەی زۆرترین بەکاری ئەهێنن ئەوانەن 421 00:20:17,319 --> 00:20:19,612 هیچ سەرچاوەیەک و هیچ تەکنەلۆجیایەک و 422 00:20:19,612 --> 00:20:22,516 هیچ پێگەیەک و هیچ هێزێکیان نییە. 423 00:20:22,516 --> 00:20:25,341 بییە پێیان چونکە ئەتوانن کە هەر خۆیان ئەبن بیکەن. 424 00:20:25,341 --> 00:20:27,909 پێویستیان بە لەشی خۆیان ، تەنیایی و دوو خولەک ئەبێت، و 425 00:20:27,909 --> 00:20:30,621 دەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو ژیانیان بگۆڕێت. 426 00:20:30,621 --> 00:20:31,699 زۆر سوپاس. 427 00:20:31,699 --> 00:20:36,715 (چەپڵەلێدان)