ئایە بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟
-
0:12 - 0:16ئایە بیرکاری بەبێ مرۆڤ بوونی دەبوو؟
-
0:16 - 0:19هەر لە کۆنەوە،
مرۆڤ گفتوگۆی تێر و تەسەلی کردووە -
0:19 - 0:23لەسەر ئەوەی ئایە بیرکاری
دۆزراوەتەوە یان داهێنراوە. -
0:23 - 0:27ئایا ئێمە بنەماکانی بیرکاریمان دامەزراند
بۆ ئەوەی لە گەردوون تێبگەین، -
0:27 - 0:32یاخوود بیرکاری زمانی دایکی گەردوونە
-
0:32 - 0:35و بوونی هەیە جا ئێمە پەیی بە ڕاستییەکەی
ببەین یان نا؟ -
0:35 - 0:38ئایە ژمارەکان و شێوە فرەلاکان و
هاوکێشەکان ڕاستەقینەن، -
0:38 - 0:43یان تەنها پێشبینییەکی ئاسمانییە بۆ
هەندێک ئامانجی تیۆری؟ -
0:43 - 0:46ڕاستیگەری سەربەخۆیی بیرکاری
پشتگیری دێرینی هەیە. -
0:46 - 0:50پەیڕەوانی فیساگۆرسی سەدەی پێنجەمی یۆنان
بڕوایان وابوو کە ژمارەکان -
0:50 - 0:53پێکهاتەی زیندوو و یاسای بنەڕەتی گەردوونن.
-
0:53 - 0:58بە ژمارە یەکییان دەگووت "مۆناد"
درووستکەری هەموو ژمارەکانی تر و -
0:58 - 1:00سەرچاوەی هەموو درووستکراوەکان.
-
1:00 - 1:03ژمارەکان ئامێری چالاکبوونن لە ژینگەدا.
-
1:03 - 1:05ئەفلاتون دەڵێت بنەماکانی بیرکاری
نەگۆڕن وەکو خودی گەردوون، -
1:05 - 1:10بەبێ ڕەچاوکردنی کە ئایا هیچ
شتێک دەربارەیان دەزانین یان نا. -
1:10 - 1:14یوکلید، کە ناسراوە بە باوکی ئەندازە،
پێیوابوو کە خودی سروشت -
1:14 - 1:18بەرجەستەی یاسا بیرکارییەکانە.
-
1:18 - 1:22کەسانی تر هەن دەڵێن، ژمارەکان
بە بەرجەستەیی ڕەنگە بوونیان نەبێت، -
1:22 - 1:25دەقە بیرکاریەکان بە تەواوی ئەمە
ڕەت دەکەنەوە. -
1:25 - 1:30نرخی ڕاستیەکانییان بەندە بە چەند یاسایەک
کە مرۆڤ درووستی کردووە. -
1:30 - 1:33لەبەر ئەوە بیرکاری ڕاهێنانێکی
لۆژیکی داهێنراوە، -
1:33 - 1:36کە لە دەرەوەی مێشکی مرۆڤ بوونی نییە،
-
1:36 - 1:41زمانی پەیوەندییە وەهمییەکان بەندن لەسەر
ئەو شێوانەی کە مێشك پەیان پێ دەبات، -
1:41 - 1:47مێشکیش بۆ داهێنانی بەسودی ڕێکخستن لە
ئاڵۆزییەکی زۆردا دروست بووە. -
1:47 - 1:50لیۆپۆڵد کڕۆنێکەر یەکێک بوو لەوانەی
کە پشتگیری ئەم بیرۆکەیەیان دەکرد، -
1:50 - 1:54کە ئەویش پڕۆفیسۆری بیرکاری بوو
لە سەدەی نۆزدەهەم لە ئەڵمانیا. -
1:54 - 1:56بیرۆکەکەی لە وتارێکی بەناوبانگیدا
دەرکەوت کە دەڵێت: -
1:56 - 2:01"خودا ژمارە سروشتییەکانی درووست کرد،
هەموو شتێکیتر دەستکردی مرۆڤە." -
2:01 - 2:04لە ژیانی بیرکاریزان دەڤید هیڵبێرت،
-
2:04 - 2:07هەوڵێک هەبوو بۆ چەسپاندنی بیرکاری وەکو
درووستکراوێکی لۆژیکی. -
2:07 - 2:11هیڵبێرت هەوڵیدا بیرکاری بکاتە زانستێکی
بەڵگە نەوسیت، -
2:11 - 2:13وەکو چۆن "یوکڵێد" ئەندازەی والێکرد.
-
2:13 - 2:18ئەو و چەند کەسانێکیتر هەوڵی ئەوەیان دا
کە بیرکاری وەکو یاریەکی فەلەسەفی لێبکەن -
2:18 - 2:20بەڵام چی یارییەک.
-
2:20 - 2:23هێنری پۆین کە یەکێکە لە باوکانی
ئەندازەی نایوکڵیدی، -
2:23 - 2:26بڕوای وابوو، هەبوونی ئەندازەیی نایوکڵیدی
کار لەسەر -
2:26 - 2:31ڕووکەشی ناڕێکی
چەماوەیی بڕگە زیاد و هێلکەییەکان دەکات، -
2:31 - 2:35سەلماندی کە ئەندازەی یوکڵیدی
ئەندازەی ڕووکەشی تەختی -
2:35 - 2:37لە هەموو کات و شوێنێکدا ڕاست نییە،
-
2:37 - 2:42بەڵام یەکێکە لە ئەنجامەکانی بەکارهێنانی
یاساکانی ئەم یارییە. -
2:42 - 2:46بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠ براوەی خەڵاتی نۆبڵ
بۆ فیزیا "یوجین ڤیگنەر" -
2:46 - 2:50"کاریگەری ناعەقلانی بیرکاری"
داهێنا، -
2:50 - 2:53کە هەوڵ دەدات بیسەلمێنێت کە بیرکاری ڕاستە
-
2:53 - 2:55لە لایەن خەڵکییەوە دۆزراوەتەوە.
-
2:55 - 2:58وینگەر باسی ئەوەی کرد کە
زۆرینەی تیۆرە بیرکارییەکان -
2:58 - 3:03هەر لە خۆوە درووست کراون، بەبێ ئەوەی لە
هیچ دیاردەییەکی فیزیاییدا بوونیان هەبێت، -
3:03 - 3:06و دوای چەندین دەیە
یان چەند سەدەیەک دواتر -
3:06 - 3:08وەک بنچینەیەکی پێویست بۆ شیکردنەوەی
-
3:08 - 3:11شێوازی کارکردنی گەردوون بەکاردێت.
-
3:11 - 3:16بۆ نموونە بیردۆزی ژمارەیی
بیرکاریزانی بەریتانی گۆتفرید هاڕدی، -
3:16 - 3:19کە خۆی هەمیشە پێی وابوو
کە کارەکانی سوودیان بۆ -
3:19 - 3:22هیچ دیاردەییەکی ئەم جیهانە نابێت،
-
3:22 - 3:25یارمەتی دامەزراندنی
زانستی پاراستنی زانیاری دا. -
3:25 - 3:27بەشێکی تر لە بەرهەمی بیردۆزەکەی ئەو
-
3:27 - 3:30کە ناسرا بە یاسای (هاڕدی واینبێرگ)
لە بۆماوەزانیدا، -
3:30 - 3:32و خەڵاتی نۆبڵی بردەوە
-
3:32 - 3:34فابیۆنۆچی زنجیرەی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە
-
3:34 - 3:38لە کاتی لێکۆڵینەوەی لە زیادبوونی ژمارەی
کەروێشک. -
3:38 - 3:42دواتر مرۆڤ ئەم زنجیرەیەی
لە هەموو سرووشتدا دۆزیەوە، -
3:42 - 3:44لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە و
و شێوازی ڕێکخستنی گوڵەکان -
3:44 - 3:46و پێکهاتەی ئەناناس،
-
3:46 - 3:48تەنانەت لقە بۆری هەوای سییەکانیش.
-
3:48 - 3:53یاخود لە ساڵی ١٨٥٠کان کارێکی تری
نا ئەندازەیی بێرنهارد ڕێیمان -
3:53 - 3:57کە (ئاینشتاین) سەدەیک دواتر لە
بیردۆزی ڕێژەیی بەکاریهێنا. -
3:57 - 3:59بازدانێکی گەورەتریش هەیە:
-
3:59 - 4:03بیردۆزی گرێی بیرکاری سەرەتا لە
١٧٧١ پەیدابوو -
4:03 - 4:05بۆ ڕوونکردنەوەی ئەندازەی شوێن،
-
4:05 - 4:10لە کۆتای سەدەی بیستەم بەکارهێنرا بۆ
ڕوونکردنەوەی پارچەبوونی (دی ئێن ئەی) -
4:10 - 4:12لە کاتی پڕۆسەی دووپاتکردنەوە.
-
4:12 - 4:16تەنانەت ڕەنگە ڕوونکردنەوەشمان بداتێ لەسەر
بیردۆزی ڕێسمانەکان. -
4:16 - 4:19بەشێک لە بیرکاریزان و زانا کاریگەرەکان
-
4:19 - 4:22لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا
لەگەڵ کێشەکاندا خۆیان گوونجاندووە، -
4:22 - 4:24بە شێوازی چاوەڕوان نەکراو.
-
4:24 - 4:27کەواتە، بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟
-
4:27 - 4:30درووستکراوی مرۆڤە یان
ڕاستیەکی گەردوونیە؟ -
4:30 - 4:34بەرهەمی مرۆڤە، یان سرووشت،
یاخوود درووستکراوێکی ئاسمانییە؟ -
4:34 - 4:38ئەم پرسیارانە ئەوەندە قوڵن، زۆر جار
لە قوڵایی ڕوحی سروشتەوە دێن. -
4:38 - 4:42وەڵامەکە ڕەنگە پەیوەست بێت
بەو بیرۆکانەی کە باس دەکرێن، -
4:42 - 4:45بەڵام هیچ کام لە بییردۆزەکان بە تەواوی
ڕون نین. -
4:45 - 4:49ئەگەر چەند دارێک هەبێت لە دارستانێك
بەڵام کەس نەی ژماردوون، -
4:49 - 4:51کەواتە ژمارەی دارەکان بوونی هەیە؟
- Title:
- ئایە بیرکاری داهێنراوە یان دۆزراوەتەوە؟
- Speaker:
- جێف دیکۆفسکی
- Description:
-
ئەگەر مرۆڤایەتی بوونی نەبا، بیرکاری بوونی دەبوو؟ ئایا ئێمە بنچینەکانی بیرکاریمان بۆ تێگەیشتن لە جیهانی دەوروبەرمان درووست کرد، یاخود بیرکاری زمانی دایکی خودی گەردوونە؟ جێف دەیکۆفسکی باس لە چەند توێژینەوەیەکی کۆن دەکات کە بە تێر و تەسەلی باسییان لەم بابەتە کردووە.
دەرهێنانی Tremendousness Collective، قسەکەر: ئەدیسۆن ئەندەرسۆن.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:11
![]() |
halo fariq approved Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Is math discovered or invented? |