هاککردنی بەکتریا بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە - تاڵ دانینۆ
-
0:06 - 0:11لە ١٨٨٤، بارودۆخی نەخۆشێک
ڕووی لە خراپ بوون بوو. -
0:11 - 0:14شێرپەنجەی گەشەکردووی خێرای
هەبوو لە ملی دا، -
0:14 - 0:19و دواتر توشی هەوکردنی بەکتریایی پێست بوو.
-
0:19 - 0:22بەڵام دواتر، شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوویدا:
-
0:22 - 0:27کە هەوکردنەکەی نەما،
هەروەها شێرپەنجەکەشی بەرەو کەمبوونەوە چوو. -
0:27 - 0:32پزیشکێک بە ناوی ویڵیام کۆڵێی بۆ ماوەی
٧ ساڵ چاودێری نەخۆشەکەی دەکرد، -
0:32 - 0:34هیچ نیشانەیەکی شێرپەنجەکە بوونی نەما.
-
0:34 - 0:37کۆڵێێ پێیوابوو شتێکی
ناسروشتی ڕوودەدات: -
0:37 - 0:41کە هەوکردنی بەکتریایی پێستەکە سیستەمی
بەرگری نەخۆشەکەی بەهێز و ئامادە کرد -
0:41 - 0:44بۆ ئەوەی لە دژی شێرپەنجەکە بجەنگێت.
-
0:44 - 0:47گرنگی دۆزینەوەکەی کۆڵێی
وای لێ کرد ببێتە پێشەنگ -
0:47 - 0:51کە بەکتریاکەی بەکارهێنا وەکو
چارەسەرێکی سەرکەوتووی شێرپەنجە. -
0:51 - 0:56سەدەیەک دواتر، زانایانی زیندەزانی
ڕێگەیەکی باشتریان دۆزییەوە -
0:56 - 0:59کە چارەسەرەکەیان پێشبینی نەکرابوو —
-
0:59 - 1:04بە پڕۆگرامکردنی بەکتریاکان بۆ گواستەنەوەی
چارەسەر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ وەرەمەکان. -
1:04 - 1:08شێرپەنجە سەرهەڵدەدات لەو کاتەی
خانەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، -
1:08 - 1:13و دەبێتە هۆکاری گەشەی خێرایان
پێیان دەڵێن وەرەم. -
1:13 - 1:17چارەسەرەکانی وەکو تیشک، دەرمانی کیمیایی،
و کوتان -
1:17 - 1:20هەوڵی لە ناوبردنی خانە تووشبووەکان دەدەن،
بەڵام کاریگەری خراپیش لەسەر تەواوی -
1:20 - 1:23لاشە دروست دەکەن و ڕێگری لە گەشەی
تەندروستی شانەکان دەکەن. -
1:23 - 1:26هەرچەندە، هەندێک بەکتریای وەکو ئی. کۆلی
-
1:26 - 1:32سوودێکی ناوەزەیی هەیە کە دەتوانێت
بەشێوەیەکی دیاریکراوی گەورەبێت لە وەرەمدا. -
1:32 - 1:35لە ڕاستیدا، ناوکی وەرەمێک ژینگەیەکی
نموونەیی دروست دەکات -
1:35 - 1:39دەتوانێت بەشێوەیەکی سەلامت چەند هێندەبێت،
دوور لە خانەکانی بەرگری. -
1:39 - 1:41لەجیاتی ئەوەی ئاوا زیانی هەبێت،
-
1:41 - 1:45بەکتریا دەتوانرێت بەرنامەڕێژ بکرێتەوە
بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بکات، -
1:45 - 1:50وەکو ئەسپی تەڕوادە کە ئامانجەکەی
بریتی دەبێت لە وەرەمەکان. -
1:50 - 1:55بیرۆکەی بەرنامەڕێژکردنی بەکتریا
بۆ تێگەیشتن و وەڵامدانەوەی بە ڕێگە تازەکان -
1:55 - 2:00جێگای سەرنجە و بەشێکە
پێیدەڵێن زیندەزانی دەستکرد. -
2:00 - 2:02بەڵام چۆن بەکتریا بەرنامەڕێژ دەکرێت؟
-
2:02 - 2:05وەڵامەکە بریتییە لە دەستکاریکردنی DNA.
-
2:05 - 2:08بە زیادکردنی زنجیرە جیناتێکی
هاوبەش بۆ ناو بەکتریا، -
2:08 - 2:12دەتوانرێت ئاڕاستە بکرێن بۆ
پێکهێنانی گەردی جیاواز. -
2:12 - 2:15وەکو ئەو گەردانەی کە گەشەی
خانە شێرپەنجەییەکان دەوەستێنن. -
2:15 - 2:18دەتوانرێت وا درووست بکرێن کە
بەتایبەتی مامەڵە بکەن -
2:18 - 2:21ئەمەش بە یارمەتی سووڕی زیندەیی.
-
2:21 - 2:25شێواز جیاوازی ئەم بەرنامانە دەوستێتە سەر
هەبوون، نەبوون، -
2:25 - 2:28یان تێکەڵێک لەم هۆکارانە.
-
2:28 - 2:32بۆ نموونە، وەرەمەکان ڕێژەیەکی کەمی
ئۆکسجین، ترشییەتی و -
2:32 - 2:35زۆر بەرهەمهێنانی گەردی تایبەتیان هەیە.
-
2:35 - 2:39زانایانی زیندەزانی دەتوانن بەکتریا پرۆگرام
بکەن بۆ دەست نیشانکردنی ئەو بارودۆخانە، -
2:39 - 2:44بە ئەنجامدانی ئەمە، دەتوانن وەڵام بدەنە
وەرەمەکان کاتێک پەردەی سەلامەت وازلێدێنن. -
2:44 - 2:49یەکێک لە جۆرەکانی سووڕی زیندەیی،
-
2:49 - 2:50ناسراوە بە SLC،
-
2:50 - 2:55دەتوانێت وا لە بەکتریاکان بکات تەنها
دەرمان نەگوازنەوە، -
2:55 - 2:56بەڵکو پلانڕێژ بکرێن.
-
2:56 - 2:58یەکەم، بۆ پاراستنی شانەی تەندروست،
-
2:58 - 3:02ئەنجامی دەرمانە دژە-شێرپەنجەییەکە
دەردەکەوێت بە گەورە بوونی بەکتریاکە، -
3:02 - 3:05ئەمەش تەنها لە ناو خودی
وەرەمەکەدا دەردەکەوێت. -
3:05 - 3:08دواتر، دوای ئەوەی کە دەرمانەکانیان
دروست کرد، -
3:08 - 3:11دوگمە-دەستپێک دەبێتە هۆکاری ئەوەی
بەکتریاکە بیتەقێنێتەوە -
3:11 - 3:14کاتێک دەگات بە ئاستێکی گرنگی کۆمەڵەکە.
-
3:14 - 3:18سەرئەنجام دەرمانەکە بڵاو دەبێتەوە و
ژمارەی بەکتریاکانیش کەم دەبنەوە. -
3:18 - 3:23سەرەڕای ئەمەش، ڕێژەی کەمی بەکتریاکان
بە زیندووی دەمێننەوە -
3:23 - 3:25بۆ نوێکردنەوەی خانە بەکتریاییەکان.
-
3:25 - 3:29وردە وردە ژمارەیان زیاد دەکات تاکو دەگەنە
ئاستی پێویست بۆ تەقاندنی بەکتریاکە، -
3:29 - 3:31و ئەم سوڕە بەردەوام دەبێت.
-
3:31 - 3:35ئەم سوڕە دەکرێت باش ئاڕاستە بکرێت بۆ
گواستنەوەی دەرمانەکەن -
3:35 - 3:38لە هەر خولێکی خشتەکە باشترین
شتە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە. -
3:38 - 3:42ئەم ڕێگە چارەسەرە تاقیکرایەوە و
سەلمێندرا لەسەر مشکەکان. -
3:42 - 3:47زانایان نەیانتوانی وەرەمی لیمفۆما
بەسەرکەوتوویی لەناوبەرن -
3:47 - 3:48بەکتریایان بەکارهێنا،
-
3:48 - 3:51بەڵام دەرزی لێدانەکە کاریگەری
لە سیستەمی بەرگری کرد، -
3:51 - 3:56ئامادەکردنی خانە کوتراوەکان بۆ دیاریکردنی
و هێرشکردنە سەر خانە توشبووەکان بە لیمفۆما -
3:56 - 3:58لەهەر شوێنێکی تری مشکەکەدا.
-
3:58 - 4:00بە پێچەوانەی چارەسەرەکانی تر،
-
4:00 - 4:02بەکتریا جۆرێکی تایبەت
لە شێرپەنجە ناکاتە ئامانج، -
4:02 - 4:08بەڵام تایبەتمەندییە گشتییەکانی هەموو
جۆرەکانی وەرەم دەکاتە ئامانج. -
4:08 - 4:12بەکتریای بەرنامەڕێژکراو تەنها
بۆ لە ناوبردنی شێرپەنجە بەکار نایەن. -
4:12 - 4:15لە جیاتی ئەوە، دەتوانن وەکو
هەستەوەری کاریگەر -
4:15 - 4:18کاربکەن بۆ چاودێریکردنی
نەخۆشییەکانی داهاتوو. -
4:18 - 4:22بەکتریایی سودبەخشی ناو خۆراک دەکرێت
چالاک نەبێت لەناو بۆڕی خواردنماندا، -
4:22 - 4:25کە ئەرکیان دیاریکردن، ڕێگریکردن،
و چارەسەرکردنی شێواوییە -
4:25 - 4:28پێش ئەوەی نیشانەکانی
نەخۆشی سەرهەڵبدەن. -
4:28 - 4:32بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا کاریگەری
گرنگی دروست کردووە لەسەر داهاتوو -
4:32 - 4:36بەجۆرێک چارەسەری پزیشکی لەڕێگەی
ڕۆبۆتی میکانیکییەوە دەبێت. -
4:36 - 4:38بەڵام سوپاس بۆ بلیۆنان ساڵی پەرەسەندن
-
4:38 - 4:40کە خاڵی دەستپێکمان هەیە
-
4:40 - 4:44لە شێوەی بەکتریایی چاوەڕوان
نەکراوی زیندەیی. -
4:44 - 4:47زیندەزانی دەستکرد زیاد بکە بۆ ڕەچەتەکە،
-
4:47 - 4:50کێ دەزانێت کە چی بەم نزیکانە ڕوودەدات.
- Title:
- هاککردنی بەکتریا بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە - تاڵ دانینۆ
- Speaker:
- تاڵ دانینۆ
- Description:
-
تەواوی ڤیدیۆکە ببینە لێرە: https://ed.ted.com/lessons/hacking-bacteria-to-fight-cancer-tal-danino
لە ساڵی ١٨٨٤، نەخۆشێکی بەدبەخت کە توشی شێرپەنجەی گەشەکردووی خێرا بوو لە ملیدا و پاشان توشی هەوکردنی بەکتریایی پێست بوو. دوای ئەوەی کە چارەسەری وەرگرت بۆ هەوکردنەکەی، شێرپەنجەکەی بەرەو کەم بوونەوە چوو. هەوکردنەکە سیستەمی بەرگری نەخۆشەکەی بەهێز کرد. ئەمڕۆ، زانایانی زیندەزانی دەستکرد بەکتریا بەرنامەڕێژ دەکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی چارەسەر ئاڕاستەی وەرەمەکان بکەن. ئەمە چۆن دەکرێت ڕوبدات؟ تال دانینۆ باسی ئەمە دەکات.
وانە لەلایەن تاڵ دانینۆ، دەرهێنانی کریس بیشۆپ.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:51
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Hacking bacteria to fight cancer |