ئاگر چییە؟ ئیلیزابێس کۆکس
-
0:07 - 0:10دانیشتن لە نزیکی ئاگردانێک،
دەتوانیت ھەست بە گەرمیەکەی بکەت، -
0:10 - 0:13هەست بە بۆنی دووکەڵ بکەیت،
گوێت لە سوتانی قرچەقرچی دارەکان بێت. -
0:13 - 0:14ئەگەر زیاتر نزیک ببیتەوە،
-
0:14 - 0:17چاو و کونە لوتەکانت دەبرژێنێتەوە.
-
0:17 - 0:20دەتوانیت بڕوانیتە گەشانەوەی بڵێسەی ئاگرەکە
-
0:20 - 0:24لەگەڵ ئەوەی دەگەشێنەوە و سەما
دەکەن بەشێوەی جۆراو جۆر. -
0:24 - 0:26بەڵام بەتەواوەتی سەیری چی دەکەیت؟
-
0:26 - 0:29گڕی ئاگرەکە بەئاشکرا دیارە کە ڕەق نییە،
-
0:29 - 0:30هەروەها شلیش نین.
-
0:30 - 0:33لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەبن، زیاتر
لە دۆخی گازی دەچن، -
0:33 - 0:35بەڵام زياتر لەبەرچاون --
و زوو دەڕۆن و دیارنامێنن. -
0:35 - 0:39لەسەر ئاستی زانستی،
ئاگر و گاز جیاوازیان هەیە -
0:39 - 0:43چونکە گاز لە دۆخی خۆیدا دەمێنێتەوە
تا کاتێکی دیاری نەکراو -
0:43 - 0:47لە کاتێکدا ئاگر هەمیشە
دەسوتێت و لەناو دەچێت. -
0:47 - 0:51بیر و ڕایەکی هەڵە هەیە کە دەڵێت
ئاگر لە دۆخی پلازما دایه، -
0:51 - 0:53چوارەم دۆخی ماددە لە هەر گەردیلەیەکدا
-
0:53 - 0:56لە ئەلیکترۆنەکانیان خاڵی دەکرێنەوە.
-
0:56 - 0:59وەکو ئاگر و جیاواز لە جۆرەکانی تری ماددە،
-
0:59 - 1:03لەسەر زەوی پلازما لەدۆخێکی
جێگیردا نامێنێتەوە. -
1:03 - 1:09کاتێک پێکدێت کە گاز لە شوێنیکەوە دەردەچێتە
ناوچەیەکی کارەبایی یان ناوچەیەکی زۆر گەرم -
1:09 - 1:13بۆ پلەی گەرمی هەزار یان دە هەزار پلە.
-
1:13 - 1:17بە پێچەوانەوە، سوتەمەنییەکانی
وەک دار و کاغەز -
1:17 - 1:19لە چەند سەد پلەیەک--زۆر لە خوارتر دەسوتێت
-
1:19 - 1:24لەسەرەتادا بەگشتی وا دادەنرێت پلازما بێت.
-
1:24 - 1:27کەواتە ئەگەر ئاگر رەق، شل، گاز،
-
1:27 - 1:30یاخود پلازما نەبێت، کەواتە لە چ دۆخێکدایە؟
-
1:30 - 1:34لە کۆتاییدا دەرکەوتووە کە ئاگر ماددە نییە.
-
1:34 - 1:40لەبری ئەوە، بەپێی ئەزموونی خۆمان لە بواری
کارلێکی کیمیایی پێی دەوترێت گڕگرتن. -
1:40 - 1:44لەو لایەنەوە، ئاگر وەکو گەڵا وایە
کاتێک ڕەنگی دەگۆڕێت و دەوەرێت، -
1:44 - 1:46بۆنی میوە کاتێک پێدەگات،
-
1:46 - 1:49یان وەکو ترووکاندنی ئەستێرەی ڕووناکی.
-
1:49 - 1:51هەموو ئەمانە بەڵگە و ئاماژەن کە
-
1:51 - 1:54بە کارلێکێکی کیمیایی دابنرێت.
-
1:54 - 1:57جیاوازی ئاگر ئەوەیە کە بەشێکی زۆر
-
1:57 - 2:01لە هەستەکانمان داگیری دەکات لە
هەمان کاتدا، دروست کردنی جۆرێک لە ڕۆشنایی -
2:01 - 2:06ئەزموون و پێشبینی دەکەین
شتێکی فیزیایی بێت. -
2:06 - 2:08سووتان ئەو ئەزموونی
هەست کردنە درووست دەکات -
2:08 - 2:12بەکارهێنانی سووتەمەنی،
گەرمی، هەروەها ئۆکسجین. -
2:12 - 2:16لە ئاگرداندا، کاتێک پارچە بچووکەکانی
دار گەرم دەکرێن بۆ پلەی گەرمی گڕگرتنیان، -
2:16 - 2:18دیواری خانەکانیان شیدەبێتەوە،
-
2:18 - 2:22شەکر و گەردیلەکانی تر
لەهەوادا بەرەڵا دەبن. -
2:22 - 2:25دواتر ئەو گەردیلانە کارلێک
لەگەڵ ئۆکسجینی هەوادا دەکەن -
2:25 - 2:28بۆ پێکهێنانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن و ئاو.
-
2:28 - 2:32لەهەمان کاتدا، هەر دڵۆپە ئاوێک
لەناو پارچە بچووکەکاندا -
2:32 - 2:36دەبێت بە هەڵم، فراوان دەبێت،
دارەکەی دەووروبەری خۆی تێکدەشکێنێت، -
2:36 - 2:39لەگەڵ قرچەقرچی ئاگرەکەدا لەناودەچن.
-
2:39 - 2:43کاتێک ئاگر گڕدەگرێت، دوانەئۆکسیدی
کاربۆن و بەهەڵم بوونی ئاو -
2:43 - 2:46بەهۆی فراوانبوونی کردای
گڕگرتنەوە پەیدا دەبن. -
2:46 - 2:51ئێستا چڕییەکەیان کەم دەبێتەوە،
و بە ستوونێکی باریک بەرزدەبنەوە. -
2:51 - 2:54هێزی ڕاکێشانی زەوی هۆکاری
ئەو فراوانبون و بەرزبوونەوەیە، کە -
2:54 - 2:56گڕو تایبەتمەندی مۆم دەبەخشێت.
-
2:56 - 3:00بەبێ هێزی ڕاکێشانی زەوی،
گەردیلەکان جیا نابنەوە -
3:00 - 3:04چڕی و بڵێسەی ئاگر چەندین
شێوەی جیاوازی هەیە. -
3:04 - 3:07دەتوانین هەمووی ببینین چونکە گڕگرتن
-
3:07 - 3:08ڕووناکیش بەرهەم دەهێنێت.
-
3:08 - 3:11گەردیلەکان ڕووناکی دەنێرن
کاتێک گەرم دەبن، -
3:11 - 3:13و ڕەنگی ڕووناکیەکەش پشت دەبەستێت بە
-
3:13 - 3:15ئەو پلە گەرمییەی لەناو
گەردیلەکاندا هەیە. -
3:15 - 3:18گەرمترین گڕی ئاگرەکان
ڕەنگی سپی یان شینە. -
3:18 - 3:20هەروەها جۆری گەردیلەکان لە ئاگرێکدا
-
3:20 - 3:22کاریگەری لەسەر ڕەنگی گڕەکە دەبێت.
-
3:22 - 3:26بۆ نمونە، هەر گەردیلەیەکی کارلێک
نەکردوو لە پارچەی دارەکە -
3:26 - 3:29بەشێوەی کۆمەڵە دووکەڵێک بەرز دەبێتەوە
-
3:29 - 3:32بۆ ناو گڕی ئاگرەکە و ڕووناکی
زەردە پرتەقاڵی باو دەنێرێت -
3:32 - 3:35بۆ ئەو هەوارگەی ئاگرە کە دروستمان کردووە.
-
3:35 - 3:38ماددەکانی وەک مس، کلۆریدی کالسیۆم،
-
3:38 - 3:40لەگەڵ کلۆریدی پۆتاسیۆم دەتوانرێ زیاد بکرێن
-
3:40 - 3:44بۆ تێکەڵبوونی تایبەتمەندی ڕەنگەکان.
-
3:44 - 3:46جگە لە بڵێسە ڕەنگدارەکان،
-
3:46 - 3:49ئاگر لەکاتی سوتانیدا بەردەوامە
لە بەرهەمهێنانی گەرمی. -
3:49 - 3:52ئەم گەرمیەش گڕی ئاگرەکە
بەهێز دەکات بەهۆی پاراستن -
3:52 - 3:56و هێشتنەوەی سووتەمەنیەکە
لە سەروو پلەی گەرمی گڕگرتنەوە. -
3:56 - 3:59سەرئەنجام، کە، تەنانەت گەرمترین ئاگر
-
3:59 - 4:01بێ سوتەمەنی یان ئۆکسجین دەمێنێتەوە.
-
4:01 - 4:04پاشان، بڵێسەی ئاگرەکان کۆتا فیشکە لێدەدات
-
4:04 - 4:07بە دووکەڵێکی قووڵ دیار
نامێنێت و لەناو دەچێت -
4:07 - 4:11وەک ئەوەی هەر بوونیشی نەبووبێت.
- Title:
- ئاگر چییە؟ ئیلیزابێس کۆکس
- Speaker:
- ئیلیزابێس کۆکس
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/is-fire-a-solid-a-liquid-or-a-gas-elizabeth-cox
بە دانیشتن لە چواردەوری ئاگردانێک، دەکرێت هەست بە گەرمییەکەی بکەیت، هەست بە بۆنی دووکەڵ بکەیت، گوێت لە سوتانی قرچەقرچی دارەکان بێت. ئەگەر کەمێک زیاتر لێی نزیک ببیتەوە، چاو و کونە لوتەکانت دەبرژێنێتەوە. دەتوانیت لە درەوشانەوەی بڵێسەی ئاگرەکە بڕوانیت لەگەڵ ئەوەی دەگەشێتەوە و بەشێوەی جۆراو جۆر سەما دەکەن... بەڵام بەتەواوی سەیری چی دەکەیت؟ ئیلیزابێس زانستی پشتی ئاگر ڕووناک دەکاتەوە.
وانەیەک لەلایەن ئیلیزابێس کۆکس، دەرهێنانی لەلایەن هیلۆیسی دۆرسن ڕاکێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:25
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? | ||
himdad muhammed accepted Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? | ||
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Is fire a solid, a liquid, or a gas? |