< Return to Video

''نەوەی دارستان ''کە بە گونجان لەگەڵ سروشتدا دەژین

  • 0:01 - 0:04
    ناوم سیڤیزم ئێرنیستن لیکیکیە،
  • 0:04 - 0:07
    چالاکوانی ئاو و هەوام لە باکوری ڕۆژئاوای
    هەرێمی کامیرۆن.
  • 0:08 - 0:10
    تیشک دەخەمە سەر دوو شت:
  • 0:10 - 0:11
    بایەخدان بە سروشت
  • 0:11 - 0:14
    و پەروەردەکردنی نەوەی داهاتو بۆ ئەوەی
    هەمان کار بکەن.
  • 0:14 - 0:17
    ناتوانین ڕوبەڕووی کەش و هەوای نالەبار
    ببینەوە
  • 0:17 - 0:20
    ئەگەر نەتوانین زەویەکەمان نوێ بکەینەوەو
    پارێزگاری لێ بکەین.
  • 0:20 - 0:22
    لەبەر ئەوەیە من و هاوڕێکەم
  • 0:22 - 0:25
    لە چاودێری ڕەگەز و ژینگە لە کامیرۆن
  • 0:25 - 0:30
    ٢٠هەزار مەتر دووجا دارستانی کیلوم_ئجیممان
    تەرخانکرد بۆ نوێکردنەوە.
  • 0:30 - 0:35
    ٣٠٠هەزار کەس لەناوچەکەمان بۆ دابینکردنی
    بژێوی ژیانیان پشت بە سروشت دەبەستن.
  • 0:35 - 0:39
    ئێمە ڕۆژانە چارەسەر دەدۆزینەوە لە دارستان
    و زەویە کشتوکاڵیەکانمان.
  • 0:39 - 0:44
    بەلام سامانە سروشتیەکانمان روبەروی چەندین
    بەرەنگاری دەبنەوە:
  • 0:44 - 0:46
    روتاندنەوەی دارستان،
  • 0:46 - 0:47
    زیادەڕەوی لە بەکارهێنان،
  • 0:47 - 0:51
    زیادەڕەوی و پاراستنی خاکە هەژارەکان.
  • 0:51 - 0:54
    و ئەمانەش بە هۆی نا یەکسانی ڕەگەزییەوە
    خراپتر بوون،
  • 0:54 - 0:56
    بەربەستە کەلتوریەکان
  • 0:56 - 1:00
    و نەبوون یان کەم زانیاری دەربارەی
    باشیەکانی سرووشت.
  • 1:00 - 1:03
    خراپترینیان ئاگرە وێرانکەرەکانن.
  • 1:04 - 1:08
    بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە کە ئەم دارستانە لە
    داهاتودا بەردەوام بوونی دەبێت،
  • 1:08 - 1:10
    ئێمە کاردەکەین تا مندالەکانمان فێر بکەین
  • 1:10 - 1:14
    کە ئەگەر دارستانەکە بپارێزن، لە دوایی دا
    پشتگیریان دەکات.
  • 1:15 - 1:16
    ئێمە منداڵەکانمان فێر دەکەین
  • 1:16 - 1:20
    خۆشەویستی سروشت چی دەگەیەنێت و بە بایەخەوە
    مامەڵەی لەگەڵ بکان.
  • 1:20 - 1:24
    من ئەوە بە''بەرزکردنەوەی وەچەی دارستان''
    ناو دەبەم.
  • 1:25 - 1:30
    تا ئێستا رێکخراوەکەم پەروەردەی ژینگەیی
    دابینکردووە
  • 1:30 - 1:33
    بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠٠کەس لە ناوچەی
    دارستانی کیلوم-ئیجیم،
  • 1:33 - 1:36
    لە سەدا ٦٠ یان ئافرەتن.
  • 1:36 - 1:39
    ئێمە هەموو هەفتەیەک لە دایەنگەکەمان
    کۆبونەوەی دۆستانەی منداڵانمان هەیە
  • 1:39 - 1:44
    دەربارەی ئەو دارانەی لە دارستانەکەمان
    دۆزراونەتەوەو چۆن گرنگیان پێبدەن.
  • 1:44 - 1:48
    لەڕێگەی ڕادیۆی کۆمەڵگەوە بە چەندین
    کەس گەیشتوین.
  • 1:48 - 1:51
    هەروەها هەلی ئابووریشمان پێشخست.
  • 1:51 - 1:56
    ئێمە ڕاهێنانمان بە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس کردوە
    لە ناوچەی دارستانی کیلوم-ئیجیم
  • 1:56 - 1:57
    لە کێڵگەی هەنگ.
  • 1:57 - 2:00
    کاتێک هەنگەوانەکان دەبەین،
  • 2:00 - 2:03
    ئەوە هەلێکە بۆ هاوسەنگ
    کردنەوەی دەرفەتەکان.
  • 2:03 - 2:08
    دووهەنگمان بە ژنان و یەکێکمان بە پیاوان دا
  • 2:08 - 2:11
    هەروەها فێری بەرهەم هێنانی هەنگوینیان
    دەکەین،
  • 2:11 - 2:13
    دەرهێنانی مۆم،
  • 2:13 - 2:16
    دروستکردنی شەرابی هەنگوین و شەربەتی
    هەنگوین،
  • 2:16 - 2:19
    بۆ دروستکردنی پاککەرەوە و نەرمکەرەوە
    لە دەرەوەی مۆم.
  • 2:19 - 2:21
    کاتێک چاودێری شانەهەنگەکان دەکەن
  • 2:21 - 2:24
    کۆمەڵگەکە بەردەوەم چاوی لە ئاگرکەوتنەوەیە.
  • 2:24 - 2:30
    و داهاتەکەی لە هەنگەوانی دا واتا
    دەتوانن داری زیاتر بچێنن.
  • 2:30 - 2:32
    ئەوە هاوکێشەیەکی بەهێزە.
  • 2:32 - 2:35
    هەنگوین بەرامبەر داهات و کارە،
  • 2:35 - 2:39
    یەکسانی پاراستن یەکسانە بە یەکسانی ڕەگەز.
  • 2:39 - 2:41
    لە ساڵی ۲۰۲۰دا،
  • 2:41 - 2:47
    ٨٦٫۰۰۰ دارمان چاندوە بۆ دووبارە
    دروستکردنەوەی دارستانی کیلوم-ئیجیم.
  • 2:47 - 2:52
    سرووشت گەورەترین هاوپەیمانی ئێمەیە
    بە مەبەستی هێورکردنەوەی کەشوهەوا.
  • 2:52 - 2:54
    ناشتنی دارەکان سەرەتایی ترینیانە،
  • 2:54 - 2:57
    بەڵام پێویستە ئێمە وەچەی دارستانەکان
    زیاد بکەین
  • 2:57 - 3:01
    کە گەشە بکات و بە گونجان
    لەگەڵ سروشتدا بژی.
  • 3:01 - 3:02
    سوپاس.
Title:
''نەوەی دارستان ''کە بە گونجان لەگەڵ سروشتدا دەژین
Speaker:
ئیرنستين ليكيكی سيفيدزيم
Description:

إرنستين ليكيكی سيفيدزيم ، چالاکوان لە بواری ژینگە و کەش و هەوا، دەڵێت ئێمە پێویستە گرینگی بەو ژینگەیە بدەین کە لەگەڵمان دەگونجێت، ئەمەش بەڕێگەیی چاندنی دارستان و فێرکردنی نەوەیەکی نوێ و پارێزگاری لێکردنی.
بەشدار بە لەگەڵ سیڤیدیزم پێت دەڵێت چۆن فێری هەموو ئەمانە بیت و گەنجان لە وڵاتی کامیرۆن بە هەوڵدان و خۆشەویستی هەموویان پارێزگاری لە خاک و سروشت دەکەن، نەک لە دژی بین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions