< Return to Video

سوودە مێشک گۆڕەکانی وەرزشکردن

  • 0:01 - 0:05
    چى دهكهن، ئهگهر پێتان بڵێم شتێك ههيه
    دهتوانن ههر ئێستا بيكهن،
  • 0:05 - 0:09
    كه ڕاستهوخۆ سوودێكى ئەرێنی
    به مێشكتان دهگهيهنێ
  • 0:09 - 0:12
    ههروهها بۆ ميزاج و بيرچڕيشتان بهسووده؟
  • 0:12 - 0:18
    ئەگەر پێشتان بڵێم هەمان شت دەکرێت
    ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە و
  • 0:18 - 0:20
    مێشكتان له دۆخى جياواز بپارێزێت
  • 0:20 - 0:24
    وهك خهمۆكى، نهخۆشى ئهلزههايمهر يان
    نهخۆشى پوکانەوەی مێشک دهپارێزێ؟
  • 0:24 - 0:26
    حهز دهكهن بيكهن؟
  • 0:26 - 0:27
    بەڵێ!
  • 0:27 - 0:32
    من باسى كاريگهريى بههێزى
    چالاكييه جهستهييهكان دهكهم.
  • 0:32 - 0:34
    تەنیا بە جوڵاندنی جەستەت،
  • 0:34 - 0:39
    سودی یەکسەری، درێژخایەن و
    پارێزەری دەبێت بۆ مێشکت. و
  • 0:40 - 0:42
    هەتا هەتایە سوودەکانی
    بەردەوام دەبێت.
  • 0:42 - 0:45
    بۆيه ئهمڕۆ ئهوهى به نيازم بيكهم،
    گێڕانهوهى چيرۆكێكه بۆ ئێوه
  • 0:45 - 0:49
    كه چۆن تێگهيشتنى قووڵى خۆم له دهمارزانى
  • 0:49 - 0:51
    وهك پڕۆفيسۆرێكى دهمارزانى،
  • 0:51 - 0:54
    بۆ ئەوەی یەکەمجار تاقیکردنەوەیەک
    لەسەر خۆم بکەم
  • 0:54 - 0:57
    كه لهو تاقيكردنهوهيهدا ئهو
    زانسته شاراوهيهم ئاشكرا كرد
  • 0:57 - 1:01
    کە بۆچی وەرزش کاریگەرترین شتە
  • 1:01 - 1:03
    کە دەتوانی ئێستا بۆ مێشکتی بکەیت.
  • 1:03 - 1:07
    ئێستاش وهك زانايهكى دهمارزانى،
    ئهوه دهزانم كه مێشكمان
  • 1:07 - 1:10
    ئهو شتهيه كه ئيستاكه لهناو سهرماندايه،
  • 1:10 - 1:15
    ئاڵۆزترين پێكهاتهى ههيه كه
    مرۆڤ دركى پێ كردبێت.
  • 1:15 - 1:18
    بهڵام قسهكردن دهربارهى مێشك شتێكه و
  • 1:18 - 1:19
    بينينى شتێكى ديكهيه.
  • 1:20 - 1:23
    ئهمه مێشكێكى ڕاستهقينهى
    پارێزراوى مرۆڤه.
  • 1:23 - 1:27
    ئەو دوو بەشە سەرەکییەشمان نیشان ئەیات
    کە ئەمڕۆ دەمانەوێ باسی بکەین.
  • 1:27 - 1:31
    يهكهميان توێكڵى ناوچهوانه پل،
    ڕاستهوخۆ دهكهوێته پشتى ناوچهوانهوه،
  • 1:31 - 1:37
    زۆر گرنگە بۆ بڕیاردان، تەرکیزکردن،
    سەرنجدان و کەسایەتی.
  • 1:37 - 1:42
    دووهمين بهش لاجانگه پله،
    ڕێك دهكهويته ئێرهوه.
  • 1:42 - 1:45
    دوو لاجانگه پلت له مێشكتدا ههيه،
    ڕاست و چهپ،
  • 1:45 - 1:47
    ههروهها له قووڵايى لاجانگه پلدا
    پێكهاتهيهكى گرنگ ههيه
  • 1:47 - 1:49
    زۆر گرنگە بۆ توانای
  • 1:49 - 1:54
    دروستكردن و پاراستنى يادهوهرى درێژخايهن
    سهبارهت به ڕاستى و ڕووداوهكان.
  • 1:54 - 1:57
    بهم پێكهاتهيه دهوترێت هايپۆكامپهس.
  • 1:57 - 2:00
    من ههميشه هايپۆكامپهس سهرنجى ڕاكێشاوم،
  • 2:01 - 2:05
    چۆن دەکرێت ڕووداوێک تەنیا
    چەند ساتێکی خایاندبێت،
  • 2:05 - 2:08
    بۆ نموونه يهكهمين ماچ له ژياندا،
  • 2:08 - 2:11
    يهكهمين ساتى لهدايكبوونى يهكهمين منداڵ،
  • 2:11 - 2:14
    یادەوەرییەک درووست بکات کە
    تەواو مێشکت بگۆڕێت،
  • 2:14 - 2:17
    كه به درێژايى ژيان دهمێنێتهوه؟
  • 2:17 - 2:19
    ئەمە ئەو شتەیە کە ئەمەوێ لێیتێبگەم.
  • 2:19 - 2:24
    ويستم دهست بكهم به تۆماركردنى
    چالاكى خانهكانى مێشكى كهسێك ،
  • 2:24 - 2:25
    له ناوچهى هاپيۆكامپهس
  • 2:25 - 2:28
    کاتێک کەسەکە یادەوەری
    نوێ درووست دەکات.
  • 2:28 - 2:33
    بەشێوەیەکی بنەڕەتیش هەوڵبەم و شیبکەمەوە
    چۆن ئەو دەردانە کورتەی چالاکی کارەبایی،
  • 2:33 - 2:36
    كه لهم ڕێگهيهوه دوو دهمارهخانه
    پێكهوه پهيوهندى دهكهن،
  • 2:36 - 2:41
    چۆن ئهو دەردانە كورتخايهنانه ڕێگهمان پێ دهدهن
    بۆ دروستبوونى يادهوهرى، يان نايدهن
  • 2:41 - 2:44
    وهلێ چهند ساڵێك لهمهوبهر، شتگهلێكى زۆر
    نائاساييم له زانستدا ئهنجام دا.
  • 2:44 - 2:46
    وهك پڕۆفيسۆرێكى تهواو
    شارهزا له دهمارزانيدا،
  • 2:46 - 2:50
    بڕيارم دا به تهواوهتى
    بهرنامهى توێژينهوهكهم بگۆڕم.
  • 2:51 - 2:55
    چونكه ڕووبهڕووى شتێكى
    زۆر سهرسوڕهێنهر بوومهوه،
  • 2:55 - 2:58
    كه دهشێ ژيانى چهندهها كهس بگۆڕێت،
  • 2:58 - 2:59
    بۆيه ناچار بووم لێكۆڵينهوهى لهسهر بكهم.
  • 3:00 - 3:06
    ئهوهم بۆ دهركهوت ههروهها ئهزموونم كرد كه مێشك
    لهژێر كاريگهرى ڕاهێنانه جهستهييهكاندا گۆڕانى بهسهردا دێت.
  • 3:06 - 3:10
    دۆزینەوەکە تەواو بە ڕێکەوت بوو.
  • 3:10 - 3:13
    لهڕاستيدا له ئاستێكى بهرزى كاركردندا بووم
    دهربارهى يادهوهرى كه ئيشم لهسهر دهكرد.
  • 3:13 - 3:15
    زانيارييهكان به لێشاو دهڕژان،
  • 3:15 - 3:20
    له بوارهكهى خۆمدا ناسراو بووم له بهرامبهر
    ههموو ئهو ئيشانهى كه له بوارى يادهوهريدا كردبوومن.
  • 3:20 - 3:23
    دهبوو كارهكهم وا مهزن بێت.
    له ڕووى زانستييهوه ههر واش بوو.
  • 3:24 - 3:28
    بهڵام كاتێك سهرم له دهرگاى
    تاقيگهكهم برده دهرهوه،
  • 3:28 - 3:29
    تێبينى شتێكم كرد.
  • 3:30 - 3:31
    من هيچ ژيانێكى كۆمهڵايهتيم نييه.
  • 3:31 - 3:34
    من كاتێكى زۆرم به تهنيا بهسهر بردووه
    له گوێگرتن له خانهكانى مێشك
  • 3:34 - 3:36
    له ژوورێكى تاريكدا، بەتەنیا.
  • 3:36 - 3:37
    (پێكهنين)
  • 3:37 - 3:40
    به هيچ شێوهيهك له جێى خۆم نهدهجوڵام.
  • 3:40 - 3:42
    كێشم 25 پاوهند زيادى كردبوو.
  • 3:42 - 3:45
    ههروهها له ڕاستيدا، ساڵانێكى
    زۆرم پێ چوو تا دركم بهمه كرد،،
  • 3:45 - 3:47
    له ڕاستيدا له دۆخێكدا بووم جێى بهزهيى بوو.
  • 3:47 - 3:48
    كه نهدهبوو وا بم.
  • 3:48 - 3:53
    ههروهها بۆ گهشتێكى سهوڵلێدان له ئاوى ڕوباردا
    بهتهنيا ههر خۆم چووم، چونكه هيچ ژيانێكى كۆمهڵايهتيم نهبوو.
  • 3:53 - 3:54
    گهڕامهوه
  • 3:54 - 3:55
    (پێكهنين)
  • 3:55 - 3:58
    بيرم دهكردهوه. "ئۆو خوايه گيان،
    من لاوازترين كهس بووم لهو گهشتهدا." .
  • 3:58 - 4:00
    ههروهها به ئهركێكهوه گهڕامهوه.
  • 4:00 - 4:03
    به خۆم وت، "ههرگيز جارێكى ديكه
    ڕێگه نادهم ئاوا لاوازترين كهس بم ."
  • 4:03 - 4:04
    له گهشتى سهوڵلێدانى ڕوباردا."
  • 4:04 - 4:07
    ههر ئهمهش واى لێ كردم
    بۆ هۆڵى وهرزش بڕۆم.
  • 4:07 - 4:10
    ههروهها بيرم چڕ كردهوه لهسهر
    كهسێتى جۆرى -ئهى-م.
  • 4:10 - 4:13
    له چوون بۆ ههموو وانەکانی
    ڕاهێنان له هۆڵى وهرزش
  • 4:13 - 4:15
    ههموو شتێكم تاقى كردهوه.
  • 4:15 - 4:19
    چووم بۆ يارى کیکبۆکس، سهما، بۆگا،
    وەرزشی ئەیرۆبیک، و
  • 4:19 - 4:21
    سەرەتا بەڕاستی سەخت بوو.
  • 4:21 - 4:26
    بهڵام تێبينيم كرد له دواى ههر
    ڕاهێنانێك كه ههوڵم دهدا و ئارهقم دهكردهوه،
  • 4:26 - 4:30
    مهزاجم باشتر دهبوو، ههروهها وزهيهكى زۆريشم ههبوو.
  • 4:30 - 4:33
    ههر ئهمهش بوو واى لێ دهكردم
    بهردهوام بۆ هۆڵى وهرزش بگهڕێمهوه.
  • 4:33 - 4:35
    ئيدى ههستم كرد بههێزترم.
  • 4:35 - 4:39
    ههستم كرد باشترم، تهنانهت
    ئهو 25 پاوهنده زيادهيهشم لهدهست دا
  • 4:39 - 4:44
    ئێستاش ساڵ و نیوێک دوای ئەو
    پرۆگرامی وەرزشکردنە بەردەوامە و
  • 4:45 - 4:48
    تێبینی شتێکم کرد کە وایلێکردم
    دانیشم و لە شتێکی نوێ بکۆڵمەوە.
  • 4:48 - 4:51
    لەسەر مێزەکەم دانیشتبووم توێژینەوەی
    بەرزکردنەوەی پلەی زانستیم دەنوسی، و
  • 4:51 - 4:53
    بيرۆكهيهك به مێشكمدا هات
  • 4:53 - 4:56
    كه پێشتر به هيچ شێوهيهك به ميشكمدا نههاتبوو.
  • 4:56 - 4:58
    ئهو بيرۆكهيهش ئهوه بوو،
  • 4:58 - 5:01
    نووسينى توێژينهوهى وهرگرتنى منحه لهمڕۆدا
    به شێوهيهكى باش بهڕێوه دهچێ.
  • 5:01 - 5:02
    ههموو زاناكان--
  • 5:02 - 5:03
    (پێكهنين)
  • 5:03 - 5:06
    بەڵێ، هەموو زاناکان پێدەکەنن
    کاتێک ئەوە دەڵێم
  • 5:06 - 5:08
    چونکە نوسینی ئەو توێژینەوانە
    قەت بە باشی ناڕوات.
  • 5:08 - 5:11
    زۆريش سهخته: ههميشه سهروقژت
    دهڕنيتهوه لە داخدا،
  • 5:11 - 5:14
    ههوڵ دهدهى بيرۆكهيهكی ملیۆن دۆلاری
    بە مێشکتدا بێت.
  • 5:14 - 5:17
    بەڵام درکم بەوە کرد بۆ من نوسینی
    توێژینەوەی پلە بەرزکردنەوەکە باش دەڕوات،
  • 5:17 - 5:22
    چونکە دەمتوانی تەرکیز بکەم و
    سەرنجی خۆم ئاڕاستە بکەم
  • 5:22 - 5:24
    بۆ ماوهيهكى درێژتر له جاران بهێڵمهوه.
  • 5:24 - 5:29
    ههروهها يادهوهرى درێژخايهنم --
    كه له تاقيگهكهى خۆمدا ئيشم لهسهر دهكرد --
  • 5:29 - 5:31
    لەوە دەچوو باشتر بێت.
  • 5:32 - 5:34
    لەم کاتەدا بوو شتەکانم کۆکردەوە.
  • 5:34 - 5:39
    دهشێ ههموو ئهو ڕاهێنانهى كه ئهنجامم دان و
    بۆ ژيانى خۆمم زیادکرد:
  • 5:39 - 5:40
    مێشكميان گۆڕى بێت.
  • 5:40 - 5:43
    لەوانەیە بێ ئەوەی بەخۆم بزانم
    تاقیکردنەوەم لەسەر خۆم کردبێت.
  • 5:43 - 5:45
    لهبهر ئهوه وهك زانايهكى بە حەسرەتی
    بواری دەمارزانی،
  • 5:45 - 5:49
    پەنام بردە بەر لایەنی وێژەیی هەتا بزانم چیم
    پێئەدۆزرێتەوە دەربارەی ئەوەی دەمانزانی
  • 5:49 - 5:51
    سهبارهت به كاريگهرى
    ڕاهێنان بۆ سهر مێشك.
  • 5:51 - 5:55
    ئەوەی دۆزیمەوە دڵخۆشکەر بوو و
    وێژەیەک بوو لە گەشەکردندا بوو
  • 5:55 - 5:59
    هەموو ئەوەی تێدا بوو کە من
    لە خۆمدا هەستم پێکرد.
  • 5:59 - 6:03
    مهزاجێكى باشتر، وزهيهكى باشتر،
    يادهوهرييهكى باشتر، سهرنجدانى باشتر.
  • 6:04 - 6:06
    چهنده زياتر شت فێر دهبووم،
  • 6:06 - 6:09
    زياتر دركم به گرنگى ڕاهێنانهكان دهكرد.
  • 6:09 - 6:12
    كه دواجار واى لێ كردم بڕيارێكى گهوره بدهم،
  • 6:12 - 6:16
    ئهويش بريتى بوو له به تهواوى
    گۆڕينى بوارى توێژينهوهكهم.
  • 6:16 - 6:21
    لهبهر ئهوه له دواى چهندين ساڵ له بهڕاستى
    سهرنج چڕكردنهوه لهسهر ئهم پرسياره،
  • 6:21 - 6:24
    گهيشتم بهم دهرئهنجامه:
  • 6:24 - 6:27
    وەرزش کاریگەرترین شتە
  • 6:28 - 6:30
    کە دەتوانی بۆ مێشکتی بکەیت
  • 6:30 - 6:32
    ئهويش لهبهر سێ هۆكار.
  • 6:32 - 6:36
    يهكهم: كاريگهرييهكى ههنووكهيى
    يهكسهرى ههيه لهسهر مێشك. .
  • 6:36 - 6:38
    ههر تاكه ڕاهێنانێك كه ئهنجامى دهدهيت،
  • 6:38 - 6:41
    ڕاستهوخۆ يهكسهر ڕێژەی
    گوێزهرهوه دهماريهكان زياد دهكات
  • 6:41 - 6:45
    وهك دۆپامين، سيرۆتۆنين و نۆرئهدرينالين.
  • 6:45 - 6:48
    بهمهش مهزاجت ڕاستهوخۆ
    پاش ڕاهێنان باش دهبێت،
  • 6:48 - 6:50
    ڕێک ئەوەی من هەستمپێدەکرد.
  • 6:50 - 6:52
    تاقيگهكهم ئهوهى ئاشكرا كرد
    ههر بهتهنيا يهك ڕاهێنان
  • 6:52 - 6:56
    دهکرێت تواناى گۆڕين و سهرنج
    چڕكردنهوهت بهرهوپێش ببات،
  • 6:56 - 7:00
    ئەم باشبوونەش لە سەرنجداندا بەلایەنی کەمەوە
    بۆ دوو کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
  • 7:00 - 7:01
    لە کۆتاییشدا، توێژینەوەکان دەریانخستووە
  • 7:02 - 7:05
    کە تەنیا یەکجار وەرزشکردنیش
    کاتی کاردانەوەت باشتر دەکات
  • 7:05 - 7:06
    ئەمەش واتای ئەوەیە
  • 7:06 - 7:10
    خێراتر ئەو کوپە ستاربەکسە ئەگریتەوە
  • 7:10 - 7:11
    کە لەسەر کەوانتەرەکەوە
    دەکەوێتە خوارەوە،
  • 7:11 - 7:13
    كه ئهمهش زۆر زۆر گرنگه.
  • 7:13 - 7:14
    (پێكهنين)
  • 7:14 - 7:18
    بەڵام ئەم کاریگەرییە یەکسەرییانە کاتین،
    ڕێک دوای ڕاهێنانەکە یارمەتیت ئەیات.
  • 7:19 - 7:21
    ئهوهى پێويسته بيكهيت، ئهوهيه كه من كردم
  • 7:21 - 7:25
    ئهويش ئهوهيه سيستمى ڕاهێنانهكانت بگۆڕيت،
    بهمه کرداری ههناسهدان و دڵيش باشتر دهبن،
  • 7:25 - 7:27
    بۆ ماوهيهكى درێژ ئهم
    كاريگهرييانە دهمێنێتهوه.
  • 7:27 - 7:29
    ئهم كاريگهرييانە بۆ
    ماوهيهكى درێژخايهن دهمێنێتهوه،
  • 7:29 - 7:34
    چونكه لهڕاستيدا ڕاهێنانهكان
    گۆڕانكارى له توێكارى مێشكدا،
  • 7:34 - 7:36
    له فسيۆلۆژى و له فرماندا دروست دهكهن.
  • 7:36 - 7:40
    با بچینە سەر ئەو بەشەی مێشک کە لای
    من خوازراوترینە، هایپۆکامپەس.
  • 7:40 - 7:42
    هايپۆكهمپهس –
  • 7:42 - 7:46
    یان لە ڕاستیدا وەرزشکردن خانەی نوێی
    مێشک درووست دەکەن،
  • 7:46 - 7:51
    خانەی نوێی مێشک لە هایپۆکامپەسدا،
    کە قەبارەیان زیاد دەکات،
  • 7:51 - 7:55
    هاوكات يادهوهرى درێژخايهنت
    بهرهوپيش دهبات، باشە؟
  • 7:55 - 7:58
    ئهمه له ئێوە و منيشدا ڕوو دهدات.
  • 7:58 - 8:02
    دووهم: ديارترين ئهو شته باوانهى كه له
    لێكۆڵينهوهكانى دهمارزانيدا دهدۆزرێنهوه،.
  • 8:02 - 8:05
    به سەیرکردنی كاريگهرى
    درێژخايهنى ڕاهێنانهكان،
  • 8:05 - 8:09
    ئهوهيه بهرهوپێشچوون له فرمانى سهرنجدان
    پشت دهبهستێت به ناوچهى توێكڵى ناوچهوانه پل.
  • 8:09 - 8:12
    تۆ تهنيا تهركيز و سهرنجدانێكى
    باشترت دهست ناكهوێت،
  • 8:12 - 8:15
    بهڵكو قهبارهى هايپۆكامپهسيشت زياد دهكات.
  • 8:15 - 8:20
    دواجار تۆ به هۆى ڕاهێنانهوه تهنيا كاريگهرييهكى
    یەکسەری باشبوونى ميزاجت دەست ناكهوێت،
  • 8:20 - 8:22
    بەڵام ئەوانە بۆ ماوەیەکی
    زۆر دەمێننەوە.
  • 8:22 - 8:27
    کەواتە زیادبوونی درێژخایەن دەبێت
    لەو گەیەنەرە دەماریانەی مەزاجی باشدا.
  • 8:28 - 8:32
    بەڵام، له ڕاستيدا، ههره گرنگترين
    گۆڕانكارى ڕيشهيى كه ڕاهێنان دهيكات.
  • 8:33 - 8:36
    کاریگەری پاراستنە لەسەر مێشک.
  • 8:36 - 8:39
    لێرەدا دەتوانیت وەک ماسولکەیەک
    سەیری مێشک بکەیتز
  • 8:39 - 8:40
    چهنده زياتر مهشق بكهيت،
  • 8:40 - 8:45
    هایپۆکامپەس و توێکڵی پلی پێشەوەی مێشک
    گەورەتر و بەهێزتر دەبن.
  • 8:46 - 8:47
    بۆچى ئهمه گرنگه؟
  • 8:47 - 8:50
    چونكه توێكڵى ناوچهوانه پل و
    هايپۆكهمپەس
  • 8:50 - 8:56
    ئەو دوو بەشەن کە زیاتر لەژێر هەڕەشەدان
    بۆ نەخۆشییەکانی پووکانەوەی دەماری و
  • 8:56 - 8:58
    کەمبوونەوەی توانای درککردن بەهۆی تەمەنەوە.
  • 8:59 - 9:02
    كهواته لهگهڵ زيادكردنى
    ڕاهێناندا به درێژايى ژیان،
  • 9:02 - 9:05
    بە تەواوەتی چارەسەری نەخۆشیی مێشک پووکانەوە
    یان ئەلزەهایمەر ناکەیت،
  • 9:05 - 9:08
    بهڵكو كاتێك تۆ ڕاهێنان دهكهيت،
  • 9:08 - 9:10
    هايپۆكهمپهس و توێكڵى ناوچهوانه پل
    گهورهتر و بههێزتر دهكهيت،
  • 9:11 - 9:15
    کەواتە ئەم نەخۆشییانە درەنگتر
    کاریگەری خۆیان درووست ئەکەن.
  • 9:16 - 9:18
    كهواته دهتوانى به جۆرێ بير له ڕاهێنان بكهيتهوه
  • 9:18 - 9:24
    وەک ئەوەی شەحنکردنەوەیەکی
    خێرا بێت بۆ مێشکت، باشە؟
  • 9:24 - 9:27
    لەوەش باشترە، چونکە بێبەرامبەرە.
  • 9:28 - 9:31
    ئەمە ئەو خاڵەی باسەکەیە کە
    تیایدا هەمووان دەڵێن،
  • 9:31 - 9:33
    ئهمه سهرنجڕاكێشهر دياره، وێندى"
  • 9:33 - 9:35
    بهڵام له ڕاستيدا من تهنيا دهمهوێت ئهوه بزانم
  • 9:36 - 9:39
    كه كهمترين بڕى ڕاهێنان
    چهنده كه پێويستم پێيهتى
  • 9:39 - 9:41
    بۆ دهستكهوتنى ههموو ئهم گۆڕانكارييانه."
  • 9:41 - 9:42
    (پێكهنين)
  • 9:42 - 9:45
    بۆیە منیش وەڵامی
    ئەو پرسیارەتان پێدەڵێم.
  • 9:45 - 9:49
    یەکەم، هەواڵە خۆشەکە: پێویست ناکات ببیت
    بە وەرزشەوانێکی قورس بۆ ئەم کاریگەرییانە.
  • 9:50 - 9:54
    ياسا نموونهييهكه ههفتهى سێ بۆ چوار جار ڕاهێنان،
  • 9:54 - 9:57
    ههر جارهى به لايهنى كهمهوه نيو کاتژمێر،
  • 9:58 - 10:00
    ههروهها ڕاهێنانى ئيرۆبيكيش له خۆ بگرێ.
  • 10:00 - 10:02
    لێدانی دڵت بەرزدەکاتەوە.
  • 10:02 - 10:05
    هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە پێویست ناکات
    بچیت بۆ جیم
  • 10:05 - 10:07
    ببيت به ئهندام له هۆڵێكى وهرزشى گرانبههادا.
  • 10:07 - 10:10
    له دهوروبهرى ماڵهكهى خۆت زياتر به پێ بڕۆ،
  • 10:10 - 10:13
    ئەگەر پلیکانەت بینی -- بە پلیکانەدا سەرکەوە.
  • 10:13 - 10:17
    هەروەها ڕاهێنانی بەرزکردنەوەی کێشیش
    دەکرێت هێندەی وەرزشی ئەیرۆبیک باشبێت
  • 10:17 - 10:19
    كه له هۆڵى وهرزش وهريدهگريت.
  • 10:20 - 10:24
    بەم شێوەیە لە زانایەکی پێشەنگ
    لە بواری یادەوەرییەوە
  • 10:24 - 10:26
    چوومە سەر لێکۆڵینەوە لە وەرزش.
  • 10:26 - 10:29
    له كاركردن لهسەر قوڵايى مێشكهوه،
  • 10:30 - 10:34
    بۆ ههوڵدان بۆ تێگهيشتن لهوهى چۆن
    ڕاهێنان فرمانى مێشكمان بهرهوپێش دهبات،
  • 10:34 - 10:37
    ههروهها ئامانجى من له تاقيگهكهمدا لە ئێستادا
  • 10:37 - 10:40
    ئهوهيه بۆ ئهوديوى ئهو ياسا نموونهييه
    بڕۆم كه ئێستاكه پێم دان --
  • 10:40 - 10:42
    –سێ بۆ چوار جار له ههفتهيهدا، 30 خولەک- .
  • 10:42 - 10:47
    دەمەوێت لە نمونەیترین ڕەچەتەی
    ڕاهێنان کردن تێبگەم
  • 10:47 - 10:51
    بۆ ئێوە، و تەمەنی ئێوە و
    ئاستی لەباربوونی لەشتان،
  • 10:51 - 10:53
    بۆ ئهو باكگراونده بۆماوهيهى كه ههته،
  • 10:53 - 10:57
    بۆ باشترینکردنی کاریگەرییەکانی
    ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ و
  • 10:57 - 11:02
    هەروەها باشترکردنی مێشکت و
    پاراستنی مێشکت بە باشترین شێوە
  • 11:02 - 11:04
    هەتا کۆتایی ژیانت.
  • 11:04 - 11:08
    بهڵام قسهكردن دهربارهى ڕاهێنان
    شتێكه و ئهنجامدانى شتێكى ديكهيه.
  • 11:08 - 11:12
    لهبهر ئهوه هێزى خۆم وهك ڕاهێنهرێكى
    خاوهن بڕوانامه بهكار دههێنم و
  • 11:12 - 11:13
    داوا ئەکەم هەموو هەستنە سەر پێ.
  • 11:13 - 11:15
    پێكهنين
  • 11:15 - 11:17
    تهنيا يهك خولەک ڕاهێنان دهكهين.
  • 11:17 - 11:21
    تەنیا کردنی ئەوەیە کە دەیڵێم، بۆیە
    ئەوە بکەنەوە کە دەیڵێم، و
  • 11:21 - 11:24
    هەر ئاگاتان لەوەبێت مست نەکێشن
    بە کەسی تەنیشتتان، باشە؟
  • 11:24 - 11:25
    ميوزيك!
  • 11:25 - 11:27
    (موزیکی هيوابهخش)
  • 11:27 - 11:31
    پێنج، شهش، حهوت،
    لاى ڕاست، چهپ، ڕاست، چهپ.
  • 11:31 - 11:36
    ههروهها من دهڵێم، من ئێستا بەهێزم.
  • 11:36 - 11:37
    دهى با گوێم لێتان بێت.
  • 11:37 - 11:40
    جهماوهر: "من ئێستا بەهێزم."
  • 11:40 - 11:44
    وێندى سوزوكى: خانمان،
    من تواناى ژنه سەرسوڕهێنەرەکەم ههيه.
  • 11:44 - 11:45
    با گوێم له تۆ بێت!
  • 11:45 - 11:48
    جهماوهر: من تواناى ژنه
    سەرسوڕهێنەرەکەم ههيه.
  • 11:48 - 11:51
    جوڵەیەکی نوێ -- مست بۆ سەرەوە
    ڕاست و چەپ.
  • 11:51 - 11:55
    ئیلهامم پێبەخشراوە. دەی بیڵێن!
  • 11:55 - 11:58
    جهماوهر: من ئیلهامم پێبەخشراوە ئێستا.
  • 11:58 - 12:02
    دوایین جوڵە -- ڕایکێشە خوارەوە،
    ڕاست و چەپ، ڕاست و چەپ.
  • 12:02 - 12:07
    بلێ، زۆر گەرم بووم بۆ ڕاهێنان!
    دەی بیڵێن.
  • 12:07 - 12:10
    جهماوهر: من گەرمبووم بۆ ڕاهێنان.
  • 12:10 - 12:13
    تەواو! باشە، کارێکی باشتان کرد!
  • 12:13 - 12:18
    (چهپڵهلێدان)
  • 12:18 - 12:20
    سوپاستان دهكهم.
  • 12:20 - 12:22
    دهمهوێت بهم دوا بيرۆكهيه بهجێتان بێڵم.
  • 12:22 - 12:26
    ههر ئهوهنده و تهواو، هێنانه ناوهوهى
    ڕاهێنان بۆ ناو ژيانت،
  • 12:26 - 12:31
    تهنيا بهختهوهرى و پاراستنى زياترت پێنابهخشێت،
  • 12:31 - 12:35
    بهڵكو مێشكت له ههموو ئهو نهخۆشييانه
    دهپارێزێت كه قابيلى چاكبوونهوه نين.
  • 12:36 - 12:41
    ههروهها بهم شێوهيه دهتوانى ڕێڕهوى ژيانت
  • 12:41 - 12:42
    بۆ باشتر بگۆڕيت.
  • 12:42 - 12:43
    زۆر سوپاستان دهكهم
  • 12:43 - 12:46
    چهپڵهلێدان
  • 12:46 - 12:48
    سوپاس بۆ ئێوه
  • 12:48 - 12:50
    چهپڵهلێدان
Title:
سوودە مێشک گۆڕەکانی وەرزشکردن
Speaker:
وێندى سوزوكى
Description:

ئه‌و شته‌ چييه‌ كه‌ ده‌توانى له‌مڕۆدا بيكه‌يت كه‌ گۆڕانكارى ڕيشه‌يى له‌ مێشكتدا ده‌كات؟ ڕاهێنان! وێندى سوزوكى زاناى ده‌مارزانى وا ده‌ڵێت. هانى خۆت بده‌ بۆ چوون بۆ هۆڵى وه‌رزش وه‌ك سوزوكى باسى ئه‌و زانسته‌ ده‌كات كه‌ چۆن مه‌شق و ڕاهێنان ميزاج و ياده‌وه‌ريى به‌هێز ده‌كات-- هه‌روه‌ها مێشكت له‌ دژى نه‌خۆشييه‌ ده‌مارييه‌ بۆماوه‌يه‌كان وه‌ك ئه‌لزه‌هايمه‌ر ده‌پارێزێت

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:02

Kurdish subtitles

Revisions