Return to Video

بێفیز بە -- و وانەیەکی تر لە فەلسەفەی ئاو

  • 0:01 - 0:02
    لەوانەیە ئاشنا بیت بەم هەستە:
  • 0:03 - 0:07
    کە بە خەبەر دێیت بە زەنگی نامە و
    ئاگادارنامەی نەخوێندراوە لە مۆبایلەکەتدا.
  • 0:08 - 0:10
    ساڵنامەکەت پڕە لە ئاگادارنامەی چاوپێکەوتن،
  • 0:10 - 0:12
    هەندێکیان دو جار یان سێ جار تەوقیت کراون.
  • 0:13 - 0:15
    هەستدەکەی بێ مەجالی، سەرقاڵی.
  • 0:15 - 0:17
    لە ڕاستیدا، هەست بەبەرهەمداری دەکەیت.
  • 0:19 - 0:23
    بەڵام لە دوای هەموو ئەوانەشەوە
    هێشتا شتێک دیار نییە.
  • 0:24 - 0:26
    هەوڵدەدەیت بۆت ڕونبێتەوە ئەو شتە چیە.
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام پێش ئەوەی بیکەیت،
  • 0:29 - 0:30
    دووبارە ڕۆژی دواتر دەست پێدەکاتەوە.
  • 0:32 - 0:35
    دوو ساڵ لەمەوبەر ڕێک
    بەم شێوەیە هەستم دەکرد.
  • 0:36 - 0:38
    هەستم بە قەلەقی کرد،
    هەستم بە نیگەرانی کرد.
  • 0:39 - 0:40
    هەستم بە بەندکراوی کرد.
  • 0:41 - 0:44
    جیهانی دەوروبەرم زۆر بە خێرایی دەجوڵایەوە.
  • 0:45 - 0:47
    و نەمدەزانی چی بکەم.
  • 0:48 - 0:50
    دەستم کرد بە پرسیارکردن لە خۆم:
  • 0:50 - 0:52
    چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتە هەڵ بکەم؟
  • 0:52 - 0:55
    چۆن دەگەین بە ئاسودەی و ڕازیبوون
  • 0:55 - 0:59
    لە جیهانێکدا کە بە تەواوی دەگۆڕێ
    بەو خێراییەی کە دەکریت بیری لێ بکەینەوە،
  • 1:00 - 1:02
    و تەنانەت لەوانەیە خێراتریش؟
  • 1:04 - 1:05
    دەستم کرد بە گەڕان بۆ وەڵامەکان.
  • 1:06 - 1:08
    لەگەڵ زۆر کەس قسەم کرد،
    لەگەڵ هاوڕێکانم قسەم کرد،
  • 1:08 - 1:10
    لەگەڵ خێزانەکەم قسەم کرد.
  • 1:10 - 1:12
    تەنانەت چەندین کتێبی
    هاوکاری خودیم خوێندەوە.
  • 1:14 - 1:16
    بەڵام نەمتوانی هیچ شتێکی
    دڵخۆشکەر بدۆزمەوە.
  • 1:16 - 1:19
    لەڕاستیدا چەند زیاتر کتێبی
    هاوکاری خودم خوێندەوە،
  • 1:19 - 1:21
    ئەوەندە زیاتر نیگەران و پەشۆکاو بووم.
  • 1:22 - 1:23
    (پێکەنین)
  • 1:23 - 1:26
    وەک ئەوە وابوو خۆراک بە مێشکم بدەم
    بە خواردنی خراپ،
  • 1:26 - 1:29
    و بەوە دەروونیانە قەڵيو دەبووم.
  • 1:29 - 1:31
    (پێکەنین)
  • 1:31 - 1:32
    خەریک بوو واز بێنم.
  • 1:33 - 1:36
    هەتا ڕۆژێک، ئەوەم دۆزیەوە.
  • 1:36 - 1:41
    "The Tao Te Ching:
    کتێبی ڕێگای ژیان و خوداناسی."
  • 1:42 - 1:45
    ئەمە فەلسەفەیەکی کلاسیکی کۆنی چینە
  • 1:45 - 1:48
    کە زیاتر لە ٢٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر نوسراوە.
  • 1:49 - 1:53
    و ئەوە تەنکترین و بچوکترین کتێب بوو
    لە سەر ڕەفەکە.
  • 1:54 - 1:56
    تەنها ٨١ پەڕ بوو.
  • 1:56 - 1:59
    و هەر پەڕەیەکیش کورتە هۆنراوەیەکی تێدابوو.
  • 1:59 - 2:03
    لەبیرمە یەک لە هۆنراوەکانم هەڵدایەوە.
  • 2:03 - 2:04
    ئەوەتا.
  • 2:04 - 2:06
    جوانە، وانییە؟
  • 2:06 - 2:07
    (پێکەنین)
  • 2:07 - 2:08
    با بۆتان بخوێنمەوە
  • 2:09 - 2:13
    "چاکەی زۆر وەک ئاو وایە.
  • 2:13 - 2:16
    بەبێ جیاوازی سوودی بۆ هەموو شتەکان هەیە.
  • 2:17 - 2:20
    لە پلەدا لە خوار هەمووان دەمێنێتەوە.
  • 2:20 - 2:23
    لە بووندا، دەچێتە قوڵاییەوە.
  • 2:23 - 2:26
    لە دەربڕیندا، ڕاستگۆترینە.
  • 2:27 - 2:29
    لە ڕووبەرووبوونەوە، بە ئارامی دەمێنێتەوە.
  • 2:31 - 2:33
    لە بەڕێوەبردن، کۆنتڕۆڵ ناکات.
  • 2:33 - 2:35
    لە کرداردا، پاپەندی کاتە.
  • 2:36 - 2:39
    بە سرووشتی خۆی ڕازییە،
  • 2:39 - 2:42
    هەر بۆیە هەرگیز هەڵە ناکات."
  • 2:43 - 2:46
    واو، لەبیرمە
    ئەوکاتەی بۆ یەکەم جار ئەو دەقەم خوێندەوە.
  • 2:46 - 2:49
    لە ناخەوە هەستم بە خۆشیەک کرد.
  • 2:50 - 2:52
    هێشتا هەست بەوە دەکەم کە
    ئەمرۆ، کە بۆ ئێوەی دەخۆێنمەوە.
  • 2:53 - 2:56
    پەشۆکاوی و نیگەرانیم لەناکاو نەما.
  • 2:57 - 2:59
    لەو ڕۆژەوە،
  • 2:59 - 3:04
    هەوڵمداوە بیرۆکەکانی ئەو دەقە
    لە ژیانی ڕۆژانەم جێبەجێ بکەم.
  • 3:04 - 3:08
    و ئەمڕۆ، حەز دەکەم سێ لە وانەکانی
    کە فێری بووم بۆتان باس بکەم.
  • 3:08 - 3:10
    لە فەلسەفەی ئاوەوە --
  • 3:10 - 3:14
    سێ وانە کە باوەڕم وایە یارمەتیان دام
    ئاسوودەیی گەورەتر بدۆزمەوە
  • 3:14 - 3:16
    لە هەموو شتێک
    کە من ئەنجامی دەدەم.
  • 3:17 - 3:20
    یەکەم وانە دەربارەی بێفیزییە.
  • 3:20 - 3:23
    گەر بیر لە ئاو بکەینەوە
    کە بەناو ڕوباردا دەڕوات،
  • 3:23 - 3:25
    هەمێشە بە نزمی دەمێنێتەوە.
  • 3:26 - 3:29
    یارمەتی گەشەی هەموو ڕوەکەکان دەدات و
    هەموو گیانەوەرانیش بەزیندوویی دەهێڵێتەوە.
  • 3:29 - 3:32
    لەڕاستیدا هیچ سەرنجێک بۆخۆی ڕاناکێشێ،
  • 3:32 - 3:34
    و پێویستیشی بە پاداشت یان نازناو نییە.
  • 3:35 - 3:37
    ئەوە بێفیزییە.
  • 3:38 - 3:40
    بەڵام بەبێ یارمەتی سادەییەکەی ئاو،
  • 3:40 - 3:43
    لەوانەبوو ژیان ئەوها نەبوایە
    کە ئێمە پێی ئاشناین.
  • 3:45 - 3:48
    بێفیزی ئاو چەند شتێکی گرنگی فێرکردم.
  • 3:48 - 3:52
    فێریکردم کە لەجیاتی ڕەفتارکردن
    وەک ئەوەی کە دەزانم چیدەکەم
  • 3:52 - 3:54
    یان وەڵامی هەموو شت دەزانم،
  • 3:54 - 3:56
    زۆر باشترە کە بڵێی،
  • 3:56 - 3:57
    "من نازانم.
  • 3:57 - 3:59
    دەمەوێ زیاتر فێربم،
  • 3:59 - 4:00
    و پێویستم بە یارمەتی تۆیە."
  • 4:01 - 4:05
    هەروەها فێریکردم، لەجیاتی بەرزکردنەوەی
    شکۆ و سەرکەوتنی خۆم
  • 4:05 - 4:09
    زۆر خۆشترە کە سەرکەوتن و شکۆی
    کەسانیتر بەرزبکەمەوە.
  • 4:10 - 4:14
    فێری کردم کە لە جیاتی کردنی ئەو شتانەی
    کە دەتوانم بە ئاسانی بەدەستیان بهێنم،
  • 4:14 - 4:16
    زۆر زیاتر ئاسوودەهێنەرتر
    و مانادارترە
  • 4:16 - 4:19
    یارمەتیدانی کەسانی تر تا سەربکەون
    بەسەر کێشەکانیاندا.
  • 4:21 - 4:23
    بە ئەقڵیەتێکی سادەوە،
  • 4:23 - 4:26
    توانیم پەیوەندیەکی بەهێزتر لەگەڵ
    کەسەکانی دەوروبەرم درووست بکەم.
  • 4:27 - 4:31
    و بوومە ئاشقی ئەو چیرۆک
    و ئەزموونانەی
  • 4:31 - 4:33
    ئەوانی نایاب و سەرکەوتوو دەکرد.
  • 4:33 - 4:35
    ژیان زۆر خۆشتر بوو،
  • 4:35 - 4:38
    چونکە هەموو ڕۆژێک شتێکی
    نوی وبیرۆکەی نوێم دەدۆزیەوە
  • 4:38 - 4:40
    و چارەسەری نوێ بۆ کێشەکان
    کە پێشتر نەمدەزانین،
  • 4:40 - 4:43
    ئەمە هەموو بە بیرۆکە و یارمەتی ئەوانی تر.
  • 4:45 - 4:48
    لە کۆتاییدا هەموو جۆگەکان دەڕژێنە زەریاوە
  • 4:48 - 4:50
    چونکە لەوان نزمترە.
  • 4:51 - 4:54
    بێفیزی هێزی خۆی دەداتە ئاو.
  • 4:55 - 4:59
    بەڵام پێم وایە توانای بێ فیز مانەوە
    بە ئێمە دەدات،
  • 4:59 - 5:00
    بۆ ئەوەی بوونمان هەبێت،
  • 5:00 - 5:05
    تا لە چیرۆکی کەسانی دەوروبەرمان
    فێربین و بگۆڕێین.
  • 5:06 - 5:09
    دووەم وانە کە لێوەی فێربووم
    دەرباری هاوگونجانە.
  • 5:10 - 5:12
    گەر بیر بکەینەوە لە ئاوێک کە
    بەرەو بەردێک دەڕوات،
  • 5:12 - 5:14
    تەنیا بەدەوری دا دەڕوات.
  • 5:14 - 5:17
    بێزار نابێت،
    توڕە نابێت،
  • 5:17 - 5:18
    وەڕز نابێت.
  • 5:18 - 5:20
    لەڕاستیدا، هەست بە هیچ ناکات.
  • 5:21 - 5:25
    کاتێک ڕووبەڕووی بەربەستێک دەبێتەوە،
    بە جۆرێک ئاو چارەسەرێک دەدۆزێتەوە،
  • 5:26 - 5:28
    بەبێ هێز، بەبێ ململانێ.
  • 5:30 - 5:33
    لە کاتی بیرم لەمە دەکردەوە
    تێگەشتم
  • 5:33 - 5:35
    کە بۆچی من لە سەرەتاوە
    هەستم بە پەشۆکاوی دەکرد.
  • 5:36 - 5:38
    لەجیاتی هەوڵدان بۆ گونجان
    لەگەڵ دەوروبەرەکەم،
  • 5:38 - 5:40
    پێچەوانەکەیم دەکرد.
  • 5:40 - 5:42
    زۆرم لە شتەکان
    دەکرد کە بگۆڕێن
  • 5:42 - 5:46
    چونکە داگیر کرابووم بەوەی پێویستە
    سەرکەوتوو بم یان خۆم بسەلمێنم.
  • 5:47 - 5:48
    لەکۆتاییدا، هیچ شتێک نەکرا.
  • 5:49 - 5:50
    و زیاتر بێهیوا بووم.
  • 5:51 - 5:55
    بەهۆی ئاسان گۆڕینی سەرنجم لە هەوڵدان
    بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر
  • 5:55 - 5:57
    بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی
    هاوگونجانی زیاتر،
  • 5:57 - 6:01
    لەناکاو توانیم هەست بە ئارامی بکەم و
    دووبارە هۆشم بێتەوە سەر خۆم.
  • 6:02 - 6:04
    دەستم کرد بە کردنی پرسیاری وەک:
  • 6:04 - 6:06
    ئایا ئەم کارە هاوگوجاندنی گەورەترم
    بۆ دێنێت
  • 6:06 - 6:09
    و هاوگونجانی زیاتر بۆ
    دەوروبەرەکەم دەهێنێ؟
  • 6:09 - 6:11
    ئایا ئەو کارە لەگەڵ سروشتی من دەگونجێت؟
  • 6:12 - 6:15
    زیاتر ئاسودە بووم
    بە گەڕانەوە بۆ ئەوەی کە هەم،
  • 6:15 - 6:18
    نەک ئەوەی کە دەبێ کێ بم
    یان لێم چاوەڕێ دەکرێ ببم.
  • 6:20 - 6:22
    لەڕاستیدا کارەکە ئاسانتر بوو،
  • 6:22 - 6:25
    چونکە چیتر سەرنجم نەدەدایە ئەو شتانەی
    ناتوانم جڵەویان بکەم
  • 6:25 - 6:27
    و تەنیا گرنگیم دەدا بەو شتانەی کە دەتوانم.
  • 6:27 - 6:29
    وازم هێنا لە شەڕکردن لەگەڵ خۆم،
  • 6:29 - 6:33
    و فێربووم کار لەگەڵ دەوروبەرەکەم بکەم
    بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی.
  • 6:34 - 6:36
    سروشت پەلە ناکات.
  • 6:37 - 6:39
    کەچی هەموو شتێک بە دەست دێنێت.
  • 6:40 - 6:43
    ئەوە ڕێگەی ڕێبەری Tao Te Ching
    لە وەسفکردنی هێزی هاوگونجان.
  • 6:44 - 6:48
    هەروەک چۆن ئاو لە توانایدا هەیە چارەسەرێک
    بدۆزێتەوە بەبێ هێز یان ململانێ،
  • 6:49 - 6:53
    باوەڕم وایە کە ئێمەش لە کارەکانماندا
    ئاسودەییەکی زۆر بدۆزینەوە
  • 6:53 - 6:56
    بە گۆڕینی سەرنجدانمان لە
    بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر
  • 6:56 - 6:58
    بۆ بەدەستهێنانی
    هاوگونجانی زیاتر.
  • 6:59 - 7:03
    سێیەم وانە کە لە فەلسەفەی ئاوەوە فێربووم
  • 7:03 - 7:05
    دەربارەی کراوەییە.
  • 7:06 - 7:08
    ئاو توانای هەیە بگۆڕێت.
  • 7:08 - 7:12
    بە گوێرەی پلەی گەرمی، دەتوانێت
    شل، ڕەق، یان گاز بێت.
  • 7:13 - 7:14
    بەگوێرەی ئەو ئامرازەی کە لەناویەتی
  • 7:15 - 7:18
    دەکرێت قۆری چا، کوپ، یان گوڵدان بێت.
  • 7:19 - 7:23
    لەڕاستیدا، ئەوە توانای ئاوە کە دەتوانێت
    بگونجێت و بگۆڕێت
  • 7:23 - 7:25
    کە وای لێدەکات وەک خۆی بمێنێتەوە
    تەواوی ساڵەکان،
  • 7:25 - 7:28
    سەرەڕای ئەو هەموو گۆڕانەی
    لە ژینگەدا ڕوودەدەن.
  • 7:29 - 7:32
    هەروەها ئێمە ئەمڕۆ لە جیهانێکی
    بەردەوام گۆڕاو دەژین.
  • 7:33 - 7:36
    چیتر ناتوانین چاوەڕێی کارکردن بکەین
    لە کارێکی دیاری کراوی نەگۆڕ
  • 7:36 - 7:38
    یان شوێن یەک ڕێڕەوی کار بکەوین.
  • 7:39 - 7:43
    هەروەها ئێمە چاوەڕێمان لێدەکرێ هەمیشە
    توانامان نوێ بکەینەوە و بنیاد بنێینەوە
  • 7:43 - 7:44
    تا دانەبڕێین.
  • 7:45 - 7:48
    لە ڕێکخراوەکەماندا،
    چەندین گرووپ کۆ دەکەینەوە،
  • 7:48 - 7:50
    کە بە گروپی بچوک یان بەتەنیا
    بەیەکەوە دێن
  • 7:51 - 7:53
    بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارێک
    لە چوارچێوەی کاتێکی دیاریکراو.
  • 7:54 - 7:57
    و ئەوەی بۆ ئێمە سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە
    ئەو گروپانەی هەمیشە دەیبەنەوە
  • 7:57 - 8:00
    ئەوانە نین کە ئەندامەکانیان پڕ ئەزموونن،
  • 8:00 - 8:03
    بەڵکو ئەوانەن کە ئەندامەکانیان
    کراوەن بۆ فێر بوون،
  • 8:03 - 8:05
    ئەوانەن کە لایان ئاساییە فێربن
  • 8:05 - 8:07
    و ئامادەن بۆ یارمەتیدانی یەکتر
  • 8:07 - 8:10
    دەتوانن دۆخە گۆڕاوەکان تێ بپەڕێنن.
  • 8:11 - 8:13
    ژیان لە هەندێ شێوازدا وەک کێبڕکێ وایە.
  • 8:14 - 8:18
    ئەوە زەنگێکە بۆ هەر یەکێک لە ئێمە
    بۆ هەنگاونان، بۆ کرانەوە
  • 8:18 - 8:20
    و کاریگەرییەکی بەردەوام درووست دەکات.
  • 8:21 - 8:25
    ئێستا، دەتوانین لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە
    بمێنینەوە لە سستی بون بەردەوام بین
  • 8:25 - 8:28
    بە وتنی هەندێک شت، وەک:
  • 8:28 - 8:30
    "هەرگیز ناتوانم باس لە
    فەلسەفەی چینی بکەم
  • 8:30 - 8:32
    لەبەردەم بینەرێکی زۆر."
  • 8:32 - 8:33
    (پێکەنین)
  • 8:33 - 8:35
    یان دەتوانین کراوە بین و
    وچێژ لە ژیان وەربگرین.
  • 8:36 - 8:38
    ئەمە دەکرێت ئەزموونێکی سەرسورهێنەر بێت.
  • 8:39 - 8:42
    کەواتە بێفیزی، خۆگونجان و کراوەیی.
  • 8:43 - 8:46
    ئەمانە ئەو سێ وانانەن کە تاوەکو
    ئێستا لە فەلسەفەی ئاو فێری بووم.
  • 8:47 - 8:49
    بە شێوەیەکی جوان کورت دەکرێنەوە بۆH_H_O
  • 8:49 - 8:51
    یان H2O .
  • 8:51 - 8:52
    (پێکەنین)
  • 8:52 - 8:55
    و ئەوان بوونەتە ڕێبەری یاساکانی ژیانم.
  • 8:56 - 8:59
    کەواتە لەم سەردەمە، هەرکاتێک هەست بە
    پەستانێک بکەم
  • 8:59 - 9:02
    نائاسوودەیی، پەشۆکاوی
    یان کە دڵنیا نەبم چی بکەم،
  • 9:02 - 9:04
    بە سادەیی ئەو پرسیارە دەکەم:
  • 9:04 - 9:06
    گەر ئاو وابوایە، چی دەکرد؟
  • 9:06 - 9:07
    (پێکەنین)
  • 9:07 - 9:11
    ئەو پرسیارە سادە و ئاسانە
    لە کتێبێکەوە سەرچاوەی گرت
  • 9:11 - 9:15
    کە نوسراوە زۆر لە پێش هاتنی پارەی
    بیتکۆین، فینتەک، تەکنەلۆجیای ئەلکترۆنی
  • 9:15 - 9:17
    ژیانی منی بۆ باشتر گۆریوە.
  • 9:18 - 9:20
    هەوڵی بۆ بدەن، و پێم بڵێن کە بۆ ئێوە چۆنە.
  • 9:20 - 9:22
    زۆر پێم خۆش دەبێ
    گوێم لێتان بێت.
  • 9:22 - 9:23
    سوپاس.
  • 9:23 - 9:29
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بێفیز بە -- و وانەیەکی تر لە فەلسەفەی ئاو
Speaker:
ڕایمۆند تانگ
Description:

چۆن ڕازی بوون بەوەی هەین بدۆزینەوە لە جیهانێکدا کە بەردەوام لە گۆڕاندایە؟ ڕایمۆند تانگ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە وێل بوو، تا ئەو کاتەی بە کتێبی فەلسەفەی کۆنی چینی تاو تی چینگ ئاشنا بوو. لەم کتێبەدا چاکە بەراورد کراوە بە ئاو، ئەمیش باوەڕی بەو بیرۆکەیە هێنا و لە ژیانی خۆیدا جێ بەجێی کرد. لەم گفتوگۆ سەرنج ڕاکێشەدا، ئەو سێ وانەمان فێردەکات کە خۆی لە فەلسەفەی ئاو فێری بووە." تانگ دەپرسێت، ئاو دەتوانێت چی بکات؟" .
ئەم پرسیارە سادە و بەهێزە تەواوی ژیانمی گۆڕی بۆ باشتر."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:42

Kurdish (Central) subtitles

Revisions