0:00:00.810,0:00:02.222 لەوانەیە ئاشنا بیت بەم هەستە: 0:00:02.810,0:00:06.547 کە بە خەبەر دێیت بە زەنگی نامە و[br]ئاگادارنامەی نەخوێندراوە لە مۆبایلەکەتدا. 0:00:07.532,0:00:09.714 ساڵنامەکەت پڕە لە ئاگادارنامەی چاوپێکەوتن، 0:00:09.738,0:00:12.187 هەندێکیان دو جار یان سێ جار تەوقیت کراون. 0:00:12.822,0:00:14.818 هەستدەکەی بێ مەجالی، سەرقاڵی. 0:00:15.395,0:00:17.328 لە ڕاستیدا، هەست بەبەرهەمداری دەکەیت. 0:00:18.573,0:00:22.966 بەڵام لە دوای هەموو ئەوانەشەوە[br]هێشتا شتێک دیار نییە. 0:00:24.176,0:00:26.203 هەوڵدەدەیت بۆت ڕونبێتەوە ئەو شتە چیە. 0:00:26.804,0:00:28.506 بەڵام پێش ئەوەی بیکەیت، 0:00:28.530,0:00:30.288 دووبارە ڕۆژی دواتر دەست پێدەکاتەوە. 0:00:32.272,0:00:34.780 دوو ساڵ لەمەوبەر ڕێک[br]بەم شێوەیە هەستم دەکرد. 0:00:36.177,0:00:38.452 هەستم بە قەلەقی کرد،[br]هەستم بە نیگەرانی کرد. 0:00:38.916,0:00:40.473 هەستم بە بەندکراوی کرد. 0:00:41.457,0:00:44.457 جیهانی دەوروبەرم زۆر بە خێرایی دەجوڵایەوە. 0:00:45.431,0:00:47.365 و نەمدەزانی چی بکەم. 0:00:48.019,0:00:49.656 دەستم کرد بە پرسیارکردن لە خۆم: 0:00:50.205,0:00:51.776 چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتە هەڵ بکەم؟ 0:00:52.257,0:00:54.815 چۆن دەگەین بە ئاسودەی و ڕازیبوون 0:00:54.839,0:00:58.973 لە جیهانێکدا کە بە تەواوی دەگۆڕێ[br]بەو خێراییەی کە دەکریت بیری لێ بکەینەوە، 0:00:59.627,0:01:01.603 و تەنانەت لەوانەیە خێراتریش؟ 0:01:03.516,0:01:05.167 دەستم کرد بە گەڕان بۆ وەڵامەکان. 0:01:05.594,0:01:08.397 لەگەڵ زۆر کەس قسەم کرد،[br]لەگەڵ هاوڕێکانم قسەم کرد، 0:01:08.421,0:01:09.895 لەگەڵ خێزانەکەم قسەم کرد. 0:01:09.919,0:01:12.288 تەنانەت چەندین کتێبی[br]هاوکاری خودیم خوێندەوە. 0:01:13.615,0:01:16.005 بەڵام نەمتوانی هیچ شتێکی[br]دڵخۆشکەر بدۆزمەوە. 0:01:16.490,0:01:18.950 لەڕاستیدا چەند زیاتر کتێبی[br]هاوکاری خودم خوێندەوە، 0:01:18.974,0:01:21.479 ئەوەندە زیاتر نیگەران و پەشۆکاو بووم. 0:01:21.503,0:01:22.649 (پێکەنین) 0:01:22.673,0:01:25.974 وەک ئەوە وابوو خۆراک بە مێشکم بدەم[br]بە خواردنی خراپ، 0:01:25.998,0:01:28.763 و بەوە دەروونیانە قەڵيو دەبووم. 0:01:28.787,0:01:30.823 (پێکەنین) 0:01:30.847,0:01:32.069 خەریک بوو واز بێنم. 0:01:33.133,0:01:35.528 هەتا ڕۆژێک، ئەوەم دۆزیەوە. 0:01:36.076,0:01:40.846 "The Tao Te Ching:[br]کتێبی ڕێگای ژیان و خوداناسی." 0:01:42.028,0:01:45.172 ئەمە فەلسەفەیەکی کلاسیکی کۆنی چینە 0:01:45.196,0:01:47.940 کە زیاتر لە ٢٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر نوسراوە. 0:01:48.601,0:01:53.334 و ئەوە تەنکترین و بچوکترین کتێب بوو[br]لە سەر ڕەفەکە. 0:01:54.162,0:01:55.859 تەنها ٨١ پەڕ بوو. 0:01:56.488,0:01:58.555 و هەر پەڕەیەکیش کورتە هۆنراوەیەکی تێدابوو. 0:01:59.201,0:02:02.520 لەبیرمە یەک لە هۆنراوەکانم هەڵدایەوە. 0:02:03.206,0:02:04.358 ئەوەتا. 0:02:04.382,0:02:05.634 جوانە، وانییە؟ 0:02:05.658,0:02:07.109 (پێکەنین) 0:02:07.133,0:02:08.412 با بۆتان بخوێنمەوە 0:02:09.419,0:02:12.548 "چاکەی زۆر وەک ئاو وایە. 0:02:13.473,0:02:16.245 بەبێ جیاوازی سوودی بۆ هەموو شتەکان هەیە. 0:02:17.038,0:02:19.564 لە پلەدا لە خوار هەمووان دەمێنێتەوە. 0:02:20.427,0:02:22.688 لە بووندا، دەچێتە قوڵاییەوە. 0:02:23.445,0:02:25.603 لە دەربڕیندا، ڕاستگۆترینە. 0:02:26.901,0:02:29.497 لە ڕووبەرووبوونەوە، بە ئارامی دەمێنێتەوە. 0:02:30.520,0:02:32.758 لە بەڕێوەبردن، کۆنتڕۆڵ ناکات. 0:02:33.258,0:02:35.324 لە کرداردا، پاپەندی کاتە. 0:02:36.370,0:02:38.965 بە سرووشتی خۆی ڕازییە، 0:02:38.989,0:02:41.606 هەر بۆیە هەرگیز هەڵە ناکات." 0:02:42.998,0:02:45.887 واو، لەبیرمە [br]ئەوکاتەی بۆ یەکەم جار ئەو دەقەم خوێندەوە. 0:02:45.911,0:02:49.048 لە ناخەوە هەستم بە خۆشیەک کرد. 0:02:49.553,0:02:52.219 هێشتا هەست بەوە دەکەم کە[br]ئەمرۆ، کە بۆ ئێوەی دەخۆێنمەوە. 0:02:53.048,0:02:56.300 پەشۆکاوی و نیگەرانیم لەناکاو نەما. 0:02:57.239,0:02:58.874 لەو ڕۆژەوە، 0:02:58.898,0:03:03.955 هەوڵمداوە بیرۆکەکانی ئەو دەقە[br]لە ژیانی ڕۆژانەم جێبەجێ بکەم. 0:03:04.406,0:03:07.707 و ئەمڕۆ، حەز دەکەم سێ لە وانەکانی[br]کە فێری بووم بۆتان باس بکەم. 0:03:07.731,0:03:09.580 لە فەلسەفەی ئاوەوە -- 0:03:09.604,0:03:13.962 سێ وانە کە باوەڕم وایە یارمەتیان دام[br]ئاسوودەیی گەورەتر بدۆزمەوە 0:03:13.986,0:03:15.627 لە هەموو شتێک[br]کە من ئەنجامی دەدەم. 0:03:17.023,0:03:19.540 یەکەم وانە دەربارەی بێفیزییە. 0:03:20.475,0:03:22.785 گەر بیر لە ئاو بکەینەوە[br]کە بەناو ڕوباردا دەڕوات، 0:03:22.809,0:03:24.804 هەمێشە بە نزمی دەمێنێتەوە. 0:03:25.697,0:03:29.420 یارمەتی گەشەی هەموو ڕوەکەکان دەدات و [br]هەموو گیانەوەرانیش بەزیندوویی دەهێڵێتەوە. 0:03:29.427,0:03:31.997 لەڕاستیدا هیچ سەرنجێک بۆخۆی ڕاناکێشێ، 0:03:32.021,0:03:34.356 و پێویستیشی بە پاداشت یان نازناو نییە. 0:03:35.442,0:03:36.710 ئەوە بێفیزییە. 0:03:37.792,0:03:40.291 بەڵام بەبێ یارمەتی سادەییەکەی ئاو، 0:03:40.315,0:03:42.848 لەوانەبوو ژیان ئەوها نەبوایە[br]کە ئێمە پێی ئاشناین. 0:03:45.103,0:03:47.692 بێفیزی ئاو چەند شتێکی گرنگی فێرکردم. 0:03:48.492,0:03:52.000 فێریکردم کە لەجیاتی ڕەفتارکردن[br]وەک ئەوەی کە دەزانم چیدەکەم 0:03:52.024,0:03:53.720 یان وەڵامی هەموو شت دەزانم، 0:03:53.744,0:03:55.799 زۆر باشترە کە بڵێی، 0:03:55.823,0:03:57.188 "من نازانم. 0:03:57.212,0:03:58.609 دەمەوێ زیاتر فێربم، 0:03:58.633,0:03:59.995 و پێویستم بە یارمەتی تۆیە." 0:04:00.911,0:04:05.004 هەروەها فێریکردم، لەجیاتی بەرزکردنەوەی [br]شکۆ و سەرکەوتنی خۆم 0:04:05.028,0:04:08.886 زۆر خۆشترە کە سەرکەوتن و شکۆی[br]کەسانیتر بەرزبکەمەوە. 0:04:09.879,0:04:13.783 فێری کردم کە لە جیاتی کردنی ئەو شتانەی[br]کە دەتوانم بە ئاسانی بەدەستیان بهێنم، 0:04:13.807,0:04:15.879 زۆر زیاتر ئاسوودەهێنەرتر[br]و مانادارترە 0:04:15.903,0:04:19.433 یارمەتیدانی کەسانی تر تا سەربکەون[br]بەسەر کێشەکانیاندا. 0:04:21.273,0:04:22.625 بە ئەقڵیەتێکی سادەوە، 0:04:22.649,0:04:26.484 توانیم پەیوەندیەکی بەهێزتر لەگەڵ[br]کەسەکانی دەوروبەرم درووست بکەم. 0:04:27.180,0:04:30.775 و بوومە ئاشقی ئەو چیرۆک[br]و ئەزموونانەی 0:04:30.799,0:04:32.751 ئەوانی نایاب و سەرکەوتوو دەکرد. 0:04:33.235,0:04:34.530 ژیان زۆر خۆشتر بوو، 0:04:34.554,0:04:37.601 چونکە هەموو ڕۆژێک شتێکی[br]نوی وبیرۆکەی نوێم دەدۆزیەوە 0:04:37.625,0:04:40.029 و چارەسەری نوێ بۆ کێشەکان[br]کە پێشتر نەمدەزانین، 0:04:40.370,0:04:43.460 ئەمە هەموو بە بیرۆکە و یارمەتی ئەوانی تر. 0:04:45.093,0:04:47.926 لە کۆتاییدا هەموو جۆگەکان دەڕژێنە زەریاوە 0:04:47.950,0:04:49.658 چونکە لەوان نزمترە. 0:04:50.965,0:04:53.913 بێفیزی هێزی خۆی دەداتە ئاو. 0:04:54.649,0:04:59.053 بەڵام پێم وایە توانای بێ فیز مانەوە[br]بە ئێمە دەدات، 0:04:59.077,0:05:00.435 بۆ ئەوەی بوونمان هەبێت، 0:05:00.459,0:05:05.006 تا لە چیرۆکی کەسانی دەوروبەرمان[br]فێربین و بگۆڕێین. 0:05:06.434,0:05:09.357 دووەم وانە کە لێوەی فێربووم[br]دەرباری هاوگونجانە. 0:05:09.679,0:05:12.291 گەر بیر بکەینەوە لە ئاوێک کە[br]بەرەو بەردێک دەڕوات، 0:05:12.315,0:05:13.678 تەنیا بەدەوری دا دەڕوات. 0:05:14.125,0:05:16.704 بێزار نابێت،[br]توڕە نابێت، 0:05:16.728,0:05:18.252 وەڕز نابێت. 0:05:18.276,0:05:20.157 لەڕاستیدا، هەست بە هیچ ناکات. 0:05:20.687,0:05:25.156 کاتێک ڕووبەڕووی بەربەستێک دەبێتەوە،[br]بە جۆرێک ئاو چارەسەرێک دەدۆزێتەوە، 0:05:25.662,0:05:27.995 بەبێ هێز، بەبێ ململانێ. 0:05:29.955,0:05:32.583 لە کاتی بیرم لەمە دەکردەوە[br]تێگەشتم 0:05:32.607,0:05:35.082 کە بۆچی من لە سەرەتاوە[br]هەستم بە پەشۆکاوی دەکرد. 0:05:35.506,0:05:38.022 لەجیاتی هەوڵدان بۆ گونجان[br]لەگەڵ دەوروبەرەکەم، 0:05:38.046,0:05:39.712 پێچەوانەکەیم دەکرد. 0:05:40.189,0:05:41.867 زۆرم لە شتەکان[br]دەکرد کە بگۆڕێن 0:05:41.891,0:05:45.915 چونکە داگیر کرابووم بەوەی پێویستە[br]سەرکەوتوو بم یان خۆم بسەلمێنم. 0:05:46.616,0:05:48.251 لەکۆتاییدا، هیچ شتێک نەکرا. 0:05:48.775,0:05:50.322 و زیاتر بێهیوا بووم. 0:05:51.211,0:05:54.656 بەهۆی ئاسان گۆڕینی سەرنجم لە هەوڵدان[br]بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر 0:05:54.680,0:05:57.426 بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی[br]هاوگونجانی زیاتر، 0:05:57.450,0:06:00.920 لەناکاو توانیم هەست بە ئارامی بکەم و[br]دووبارە هۆشم بێتەوە سەر خۆم. 0:06:01.796,0:06:03.653 دەستم کرد بە کردنی پرسیاری وەک: 0:06:03.677,0:06:06.399 ئایا ئەم کارە هاوگوجاندنی گەورەترم[br]بۆ دێنێت 0:06:06.423,0:06:08.755 و هاوگونجانی زیاتر بۆ[br]دەوروبەرەکەم دەهێنێ؟ 0:06:08.779,0:06:11.119 ئایا ئەو کارە لەگەڵ سروشتی من دەگونجێت؟ 0:06:12.388,0:06:15.261 زیاتر ئاسودە بووم [br]بە گەڕانەوە بۆ ئەوەی کە هەم، 0:06:15.285,0:06:18.197 نەک ئەوەی کە دەبێ کێ بم[br]یان لێم چاوەڕێ دەکرێ ببم. 0:06:19.809,0:06:21.768 لەڕاستیدا کارەکە ئاسانتر بوو، 0:06:21.792,0:06:24.522 چونکە چیتر سەرنجم نەدەدایە ئەو شتانەی[br]ناتوانم جڵەویان بکەم 0:06:24.522,0:06:26.537 و تەنیا گرنگیم دەدا بەو شتانەی کە دەتوانم. 0:06:26.537,0:06:29.220 وازم هێنا لە شەڕکردن لەگەڵ خۆم، 0:06:29.244,0:06:32.928 و فێربووم کار لەگەڵ دەوروبەرەکەم بکەم[br]بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی. 0:06:34.267,0:06:36.274 سروشت پەلە ناکات. 0:06:36.879,0:06:38.737 کەچی هەموو شتێک بە دەست دێنێت. 0:06:39.704,0:06:43.252 ئەوە ڕێگەی ڕێبەری Tao Te Ching[br]لە وەسفکردنی هێزی هاوگونجان. 0:06:44.260,0:06:48.346 هەروەک چۆن ئاو لە توانایدا هەیە چارەسەرێک[br]بدۆزێتەوە بەبێ هێز یان ململانێ، 0:06:49.006,0:06:53.149 باوەڕم وایە کە ئێمەش لە کارەکانماندا[br]ئاسودەییەکی زۆر بدۆزینەوە 0:06:53.173,0:06:56.474 بە گۆڕینی سەرنجدانمان لە[br]بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر 0:06:56.498,0:06:58.068 بۆ بەدەستهێنانی[br]هاوگونجانی زیاتر. 0:06:59.228,0:07:03.387 سێیەم وانە کە لە فەلسەفەی ئاوەوە فێربووم 0:07:03.411,0:07:04.849 دەربارەی کراوەییە. 0:07:05.744,0:07:07.863 ئاو توانای هەیە بگۆڕێت. 0:07:08.395,0:07:12.318 بە گوێرەی پلەی گەرمی، دەتوانێت[br]شل، ڕەق، یان گاز بێت. 0:07:12.835,0:07:14.497 بەگوێرەی ئەو ئامرازەی کە لەناویەتی 0:07:14.521,0:07:17.772 دەکرێت قۆری چا، کوپ، یان گوڵدان بێت. 0:07:18.566,0:07:22.876 لەڕاستیدا، ئەوە توانای ئاوە کە دەتوانێت[br]بگونجێت و بگۆڕێت 0:07:22.900,0:07:25.265 کە وای لێدەکات وەک خۆی بمێنێتەوە[br]تەواوی ساڵەکان، 0:07:25.289,0:07:27.530 سەرەڕای ئەو هەموو گۆڕانەی[br]لە ژینگەدا ڕوودەدەن. 0:07:29.002,0:07:32.356 هەروەها ئێمە ئەمڕۆ لە جیهانێکی[br]بەردەوام گۆڕاو دەژین. 0:07:32.979,0:07:36.185 چیتر ناتوانین چاوەڕێی کارکردن بکەین[br]لە کارێکی دیاری کراوی نەگۆڕ 0:07:36.209,0:07:38.174 یان شوێن یەک ڕێڕەوی کار بکەوین. 0:07:38.792,0:07:42.625 هەروەها ئێمە چاوەڕێمان لێدەکرێ هەمیشە [br]توانامان نوێ بکەینەوە و بنیاد بنێینەوە 0:07:42.649,0:07:43.799 تا دانەبڕێین. 0:07:45.419,0:07:48.213 لە ڕێکخراوەکەماندا، [br]چەندین گرووپ کۆ دەکەینەوە، 0:07:48.237,0:07:50.493 کە بە گروپی بچوک یان بەتەنیا [br]بەیەکەوە دێن 0:07:50.517,0:07:53.259 بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارێک[br]لە چوارچێوەی کاتێکی دیاریکراو. 0:07:53.601,0:07:56.878 و ئەوەی بۆ ئێمە سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە [br]ئەو گروپانەی هەمیشە دەیبەنەوە 0:07:56.902,0:08:00.244 ئەوانە نین کە ئەندامەکانیان پڕ ئەزموونن، 0:08:00.244,0:08:03.207 بەڵکو ئەوانەن کە ئەندامەکانیان [br]کراوەن بۆ فێر بوون، 0:08:03.207,0:08:04.677 ئەوانەن کە لایان ئاساییە فێربن 0:08:04.998,0:08:07.117 و ئامادەن بۆ یارمەتیدانی یەکتر 0:08:07.141,0:08:09.601 دەتوانن دۆخە گۆڕاوەکان تێ بپەڕێنن. 0:08:11.244,0:08:13.176 ژیان لە هەندێ شێوازدا وەک کێبڕکێ وایە. 0:08:14.014,0:08:18.358 ئەوە زەنگێکە بۆ هەر یەکێک لە ئێمە[br]بۆ هەنگاونان، بۆ کرانەوە 0:08:18.382,0:08:20.181 و کاریگەرییەکی بەردەوام درووست دەکات. 0:08:20.800,0:08:24.967 ئێستا، دەتوانین لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە[br]بمێنینەوە لە سستی بون بەردەوام بین 0:08:24.991,0:08:27.799 بە وتنی هەندێک شت، وەک: 0:08:27.823,0:08:30.356 "هەرگیز ناتوانم باس لە [br]فەلسەفەی چینی بکەم 0:08:30.380,0:08:31.784 لەبەردەم بینەرێکی زۆر." 0:08:31.808,0:08:32.856 (پێکەنین) 0:08:32.880,0:08:35.455 یان دەتوانین کراوە بین و[br]وچێژ لە ژیان وەربگرین. 0:08:35.828,0:08:38.099 ئەمە دەکرێت ئەزموونێکی سەرسورهێنەر بێت. 0:08:39.077,0:08:42.119 کەواتە بێفیزی، خۆگونجان و کراوەیی. 0:08:42.703,0:08:46.308 ئەمانە ئەو سێ وانانەن کە تاوەکو[br]ئێستا لە فەلسەفەی ئاو فێری بووم. 0:08:46.752,0:08:49.324 بە شێوەیەکی جوان کورت دەکرێنەوە بۆH_H_O 0:08:49.348,0:08:50.518 یان H2O . 0:08:50.542,0:08:51.605 (پێکەنین) 0:08:51.629,0:08:54.876 و ئەوان بوونەتە ڕێبەری یاساکانی ژیانم. 0:08:55.885,0:08:58.505 کەواتە لەم سەردەمە، هەرکاتێک هەست بە[br]پەستانێک بکەم 0:08:58.529,0:09:02.001 نائاسوودەیی، پەشۆکاوی[br]یان کە دڵنیا نەبم چی بکەم، 0:09:02.025,0:09:03.538 بە سادەیی ئەو پرسیارە دەکەم: 0:09:04.247,0:09:05.700 گەر ئاو وابوایە، چی دەکرد؟ 0:09:05.724,0:09:06.946 (پێکەنین) 0:09:06.970,0:09:10.526 ئەو پرسیارە سادە و ئاسانە[br]لە کتێبێکەوە سەرچاوەی گرت 0:09:10.550,0:09:15.306 کە نوسراوە زۆر لە پێش هاتنی پارەی[br]بیتکۆین، فینتەک، تەکنەلۆجیای ئەلکترۆنی 0:09:15.330,0:09:17.045 ژیانی منی بۆ باشتر گۆریوە. 0:09:17.685,0:09:20.140 هەوڵی بۆ بدەن، و پێم بڵێن کە بۆ ئێوە چۆنە. 0:09:20.164,0:09:21.680 زۆر پێم خۆش دەبێ[br]گوێم لێتان بێت. 0:09:21.704,0:09:22.855 سوپاس. 0:09:22.879,0:09:28.968 (چەپڵەلێدان)