1 00:00:00,810 --> 00:00:02,222 لەوانەیە ئاشنا بیت بەم هەستە: 2 00:00:02,810 --> 00:00:06,547 کە بە خەبەر دێیت بە زەنگی نامە و ئاگادارنامەی نەخوێندراوە لە مۆبایلەکەتدا. 3 00:00:07,532 --> 00:00:09,714 ساڵنامەکەت پڕە لە ئاگادارنامەی چاوپێکەوتن، 4 00:00:09,738 --> 00:00:12,187 هەندێکیان دو جار یان سێ جار تەوقیت کراون. 5 00:00:12,822 --> 00:00:14,818 هەستدەکەی بێ مەجالی، سەرقاڵی. 6 00:00:15,395 --> 00:00:17,328 لە ڕاستیدا، هەست بەبەرهەمداری دەکەیت. 7 00:00:18,573 --> 00:00:22,966 بەڵام لە دوای هەموو ئەوانەشەوە هێشتا شتێک دیار نییە. 8 00:00:24,176 --> 00:00:26,203 هەوڵدەدەیت بۆت ڕونبێتەوە ئەو شتە چیە. 9 00:00:26,804 --> 00:00:28,506 بەڵام پێش ئەوەی بیکەیت، 10 00:00:28,530 --> 00:00:30,288 دووبارە ڕۆژی دواتر دەست پێدەکاتەوە. 11 00:00:32,272 --> 00:00:34,780 دوو ساڵ لەمەوبەر ڕێک بەم شێوەیە هەستم دەکرد. 12 00:00:36,177 --> 00:00:38,452 هەستم بە قەلەقی کرد، هەستم بە نیگەرانی کرد. 13 00:00:38,916 --> 00:00:40,473 هەستم بە بەندکراوی کرد. 14 00:00:41,457 --> 00:00:44,457 جیهانی دەوروبەرم زۆر بە خێرایی دەجوڵایەوە. 15 00:00:45,431 --> 00:00:47,365 و نەمدەزانی چی بکەم. 16 00:00:48,019 --> 00:00:49,656 دەستم کرد بە پرسیارکردن لە خۆم: 17 00:00:50,205 --> 00:00:51,776 چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتە هەڵ بکەم؟ 18 00:00:52,257 --> 00:00:54,815 چۆن دەگەین بە ئاسودەی و ڕازیبوون 19 00:00:54,839 --> 00:00:58,973 لە جیهانێکدا کە بە تەواوی دەگۆڕێ بەو خێراییەی کە دەکریت بیری لێ بکەینەوە، 20 00:00:59,627 --> 00:01:01,603 و تەنانەت لەوانەیە خێراتریش؟ 21 00:01:03,516 --> 00:01:05,167 دەستم کرد بە گەڕان بۆ وەڵامەکان. 22 00:01:05,594 --> 00:01:08,397 لەگەڵ زۆر کەس قسەم کرد، لەگەڵ هاوڕێکانم قسەم کرد، 23 00:01:08,421 --> 00:01:09,895 لەگەڵ خێزانەکەم قسەم کرد. 24 00:01:09,919 --> 00:01:12,288 تەنانەت چەندین کتێبی هاوکاری خودیم خوێندەوە. 25 00:01:13,615 --> 00:01:16,005 بەڵام نەمتوانی هیچ شتێکی دڵخۆشکەر بدۆزمەوە. 26 00:01:16,490 --> 00:01:18,950 لەڕاستیدا چەند زیاتر کتێبی هاوکاری خودم خوێندەوە، 27 00:01:18,974 --> 00:01:21,479 ئەوەندە زیاتر نیگەران و پەشۆکاو بووم. 28 00:01:21,503 --> 00:01:22,649 (پێکەنین) 29 00:01:22,673 --> 00:01:25,974 وەک ئەوە وابوو خۆراک بە مێشکم بدەم بە خواردنی خراپ، 30 00:01:25,998 --> 00:01:28,763 و بەوە دەروونیانە قەڵيو دەبووم. 31 00:01:28,787 --> 00:01:30,823 (پێکەنین) 32 00:01:30,847 --> 00:01:32,069 خەریک بوو واز بێنم. 33 00:01:33,133 --> 00:01:35,528 هەتا ڕۆژێک، ئەوەم دۆزیەوە. 34 00:01:36,076 --> 00:01:40,846 "The Tao Te Ching: کتێبی ڕێگای ژیان و خوداناسی." 35 00:01:42,028 --> 00:01:45,172 ئەمە فەلسەفەیەکی کلاسیکی کۆنی چینە 36 00:01:45,196 --> 00:01:47,940 کە زیاتر لە ٢٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر نوسراوە. 37 00:01:48,601 --> 00:01:53,334 و ئەوە تەنکترین و بچوکترین کتێب بوو لە سەر ڕەفەکە. 38 00:01:54,162 --> 00:01:55,859 تەنها ٨١ پەڕ بوو. 39 00:01:56,488 --> 00:01:58,555 و هەر پەڕەیەکیش کورتە هۆنراوەیەکی تێدابوو. 40 00:01:59,201 --> 00:02:02,520 لەبیرمە یەک لە هۆنراوەکانم هەڵدایەوە. 41 00:02:03,206 --> 00:02:04,358 ئەوەتا. 42 00:02:04,382 --> 00:02:05,634 جوانە، وانییە؟ 43 00:02:05,658 --> 00:02:07,109 (پێکەنین) 44 00:02:07,133 --> 00:02:08,412 با بۆتان بخوێنمەوە 45 00:02:09,419 --> 00:02:12,548 "چاکەی زۆر وەک ئاو وایە. 46 00:02:13,473 --> 00:02:16,245 بەبێ جیاوازی سوودی بۆ هەموو شتەکان هەیە. 47 00:02:17,038 --> 00:02:19,564 لە پلەدا لە خوار هەمووان دەمێنێتەوە. 48 00:02:20,427 --> 00:02:22,688 لە بووندا، دەچێتە قوڵاییەوە. 49 00:02:23,445 --> 00:02:25,603 لە دەربڕیندا، ڕاستگۆترینە. 50 00:02:26,901 --> 00:02:29,497 لە ڕووبەرووبوونەوە، بە ئارامی دەمێنێتەوە. 51 00:02:30,520 --> 00:02:32,758 لە بەڕێوەبردن، کۆنتڕۆڵ ناکات. 52 00:02:33,258 --> 00:02:35,324 لە کرداردا، پاپەندی کاتە. 53 00:02:36,370 --> 00:02:38,965 بە سرووشتی خۆی ڕازییە، 54 00:02:38,989 --> 00:02:41,606 هەر بۆیە هەرگیز هەڵە ناکات." 55 00:02:42,998 --> 00:02:45,887 واو، لەبیرمە ئەوکاتەی بۆ یەکەم جار ئەو دەقەم خوێندەوە. 56 00:02:45,911 --> 00:02:49,048 لە ناخەوە هەستم بە خۆشیەک کرد. 57 00:02:49,553 --> 00:02:52,219 هێشتا هەست بەوە دەکەم کە ئەمرۆ، کە بۆ ئێوەی دەخۆێنمەوە. 58 00:02:53,048 --> 00:02:56,300 پەشۆکاوی و نیگەرانیم لەناکاو نەما. 59 00:02:57,239 --> 00:02:58,874 لەو ڕۆژەوە، 60 00:02:58,898 --> 00:03:03,955 هەوڵمداوە بیرۆکەکانی ئەو دەقە لە ژیانی ڕۆژانەم جێبەجێ بکەم. 61 00:03:04,406 --> 00:03:07,707 و ئەمڕۆ، حەز دەکەم سێ لە وانەکانی کە فێری بووم بۆتان باس بکەم. 62 00:03:07,731 --> 00:03:09,580 لە فەلسەفەی ئاوەوە -- 63 00:03:09,604 --> 00:03:13,962 سێ وانە کە باوەڕم وایە یارمەتیان دام ئاسوودەیی گەورەتر بدۆزمەوە 64 00:03:13,986 --> 00:03:15,627 لە هەموو شتێک کە من ئەنجامی دەدەم. 65 00:03:17,023 --> 00:03:19,540 یەکەم وانە دەربارەی بێفیزییە. 66 00:03:20,475 --> 00:03:22,785 گەر بیر لە ئاو بکەینەوە کە بەناو ڕوباردا دەڕوات، 67 00:03:22,809 --> 00:03:24,804 هەمێشە بە نزمی دەمێنێتەوە. 68 00:03:25,697 --> 00:03:29,420 یارمەتی گەشەی هەموو ڕوەکەکان دەدات و هەموو گیانەوەرانیش بەزیندوویی دەهێڵێتەوە. 69 00:03:29,427 --> 00:03:31,997 لەڕاستیدا هیچ سەرنجێک بۆخۆی ڕاناکێشێ، 70 00:03:32,021 --> 00:03:34,356 و پێویستیشی بە پاداشت یان نازناو نییە. 71 00:03:35,442 --> 00:03:36,710 ئەوە بێفیزییە. 72 00:03:37,792 --> 00:03:40,291 بەڵام بەبێ یارمەتی سادەییەکەی ئاو، 73 00:03:40,315 --> 00:03:42,848 لەوانەبوو ژیان ئەوها نەبوایە کە ئێمە پێی ئاشناین. 74 00:03:45,103 --> 00:03:47,692 بێفیزی ئاو چەند شتێکی گرنگی فێرکردم. 75 00:03:48,492 --> 00:03:52,000 فێریکردم کە لەجیاتی ڕەفتارکردن وەک ئەوەی کە دەزانم چیدەکەم 76 00:03:52,024 --> 00:03:53,720 یان وەڵامی هەموو شت دەزانم، 77 00:03:53,744 --> 00:03:55,799 زۆر باشترە کە بڵێی، 78 00:03:55,823 --> 00:03:57,188 "من نازانم. 79 00:03:57,212 --> 00:03:58,609 دەمەوێ زیاتر فێربم، 80 00:03:58,633 --> 00:03:59,995 و پێویستم بە یارمەتی تۆیە." 81 00:04:00,911 --> 00:04:05,004 هەروەها فێریکردم، لەجیاتی بەرزکردنەوەی شکۆ و سەرکەوتنی خۆم 82 00:04:05,028 --> 00:04:08,886 زۆر خۆشترە کە سەرکەوتن و شکۆی کەسانیتر بەرزبکەمەوە. 83 00:04:09,879 --> 00:04:13,783 فێری کردم کە لە جیاتی کردنی ئەو شتانەی کە دەتوانم بە ئاسانی بەدەستیان بهێنم، 84 00:04:13,807 --> 00:04:15,879 زۆر زیاتر ئاسوودەهێنەرتر و مانادارترە 85 00:04:15,903 --> 00:04:19,433 یارمەتیدانی کەسانی تر تا سەربکەون بەسەر کێشەکانیاندا. 86 00:04:21,273 --> 00:04:22,625 بە ئەقڵیەتێکی سادەوە، 87 00:04:22,649 --> 00:04:26,484 توانیم پەیوەندیەکی بەهێزتر لەگەڵ کەسەکانی دەوروبەرم درووست بکەم. 88 00:04:27,180 --> 00:04:30,775 و بوومە ئاشقی ئەو چیرۆک و ئەزموونانەی 89 00:04:30,799 --> 00:04:32,751 ئەوانی نایاب و سەرکەوتوو دەکرد. 90 00:04:33,235 --> 00:04:34,530 ژیان زۆر خۆشتر بوو، 91 00:04:34,554 --> 00:04:37,601 چونکە هەموو ڕۆژێک شتێکی نوی وبیرۆکەی نوێم دەدۆزیەوە 92 00:04:37,625 --> 00:04:40,029 و چارەسەری نوێ بۆ کێشەکان کە پێشتر نەمدەزانین، 93 00:04:40,370 --> 00:04:43,460 ئەمە هەموو بە بیرۆکە و یارمەتی ئەوانی تر. 94 00:04:45,093 --> 00:04:47,926 لە کۆتاییدا هەموو جۆگەکان دەڕژێنە زەریاوە 95 00:04:47,950 --> 00:04:49,658 چونکە لەوان نزمترە. 96 00:04:50,965 --> 00:04:53,913 بێفیزی هێزی خۆی دەداتە ئاو. 97 00:04:54,649 --> 00:04:59,053 بەڵام پێم وایە توانای بێ فیز مانەوە بە ئێمە دەدات، 98 00:04:59,077 --> 00:05:00,435 بۆ ئەوەی بوونمان هەبێت، 99 00:05:00,459 --> 00:05:05,006 تا لە چیرۆکی کەسانی دەوروبەرمان فێربین و بگۆڕێین. 100 00:05:06,434 --> 00:05:09,357 دووەم وانە کە لێوەی فێربووم دەرباری هاوگونجانە. 101 00:05:09,679 --> 00:05:12,291 گەر بیر بکەینەوە لە ئاوێک کە بەرەو بەردێک دەڕوات، 102 00:05:12,315 --> 00:05:13,678 تەنیا بەدەوری دا دەڕوات. 103 00:05:14,125 --> 00:05:16,704 بێزار نابێت، توڕە نابێت، 104 00:05:16,728 --> 00:05:18,252 وەڕز نابێت. 105 00:05:18,276 --> 00:05:20,157 لەڕاستیدا، هەست بە هیچ ناکات. 106 00:05:20,687 --> 00:05:25,156 کاتێک ڕووبەڕووی بەربەستێک دەبێتەوە، بە جۆرێک ئاو چارەسەرێک دەدۆزێتەوە، 107 00:05:25,662 --> 00:05:27,995 بەبێ هێز، بەبێ ململانێ. 108 00:05:29,955 --> 00:05:32,583 لە کاتی بیرم لەمە دەکردەوە تێگەشتم 109 00:05:32,607 --> 00:05:35,082 کە بۆچی من لە سەرەتاوە هەستم بە پەشۆکاوی دەکرد. 110 00:05:35,506 --> 00:05:38,022 لەجیاتی هەوڵدان بۆ گونجان لەگەڵ دەوروبەرەکەم، 111 00:05:38,046 --> 00:05:39,712 پێچەوانەکەیم دەکرد. 112 00:05:40,189 --> 00:05:41,867 زۆرم لە شتەکان دەکرد کە بگۆڕێن 113 00:05:41,891 --> 00:05:45,915 چونکە داگیر کرابووم بەوەی پێویستە سەرکەوتوو بم یان خۆم بسەلمێنم. 114 00:05:46,616 --> 00:05:48,251 لەکۆتاییدا، هیچ شتێک نەکرا. 115 00:05:48,775 --> 00:05:50,322 و زیاتر بێهیوا بووم. 116 00:05:51,211 --> 00:05:54,656 بەهۆی ئاسان گۆڕینی سەرنجم لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر 117 00:05:54,680 --> 00:05:57,426 بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی هاوگونجانی زیاتر، 118 00:05:57,450 --> 00:06:00,920 لەناکاو توانیم هەست بە ئارامی بکەم و دووبارە هۆشم بێتەوە سەر خۆم. 119 00:06:01,796 --> 00:06:03,653 دەستم کرد بە کردنی پرسیاری وەک: 120 00:06:03,677 --> 00:06:06,399 ئایا ئەم کارە هاوگوجاندنی گەورەترم بۆ دێنێت 121 00:06:06,423 --> 00:06:08,755 و هاوگونجانی زیاتر بۆ دەوروبەرەکەم دەهێنێ؟ 122 00:06:08,779 --> 00:06:11,119 ئایا ئەو کارە لەگەڵ سروشتی من دەگونجێت؟ 123 00:06:12,388 --> 00:06:15,261 زیاتر ئاسودە بووم بە گەڕانەوە بۆ ئەوەی کە هەم، 124 00:06:15,285 --> 00:06:18,197 نەک ئەوەی کە دەبێ کێ بم یان لێم چاوەڕێ دەکرێ ببم. 125 00:06:19,809 --> 00:06:21,768 لەڕاستیدا کارەکە ئاسانتر بوو، 126 00:06:21,792 --> 00:06:24,522 چونکە چیتر سەرنجم نەدەدایە ئەو شتانەی ناتوانم جڵەویان بکەم 127 00:06:24,522 --> 00:06:26,537 و تەنیا گرنگیم دەدا بەو شتانەی کە دەتوانم. 128 00:06:26,537 --> 00:06:29,220 وازم هێنا لە شەڕکردن لەگەڵ خۆم، 129 00:06:29,244 --> 00:06:32,928 و فێربووم کار لەگەڵ دەوروبەرەکەم بکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی. 130 00:06:34,267 --> 00:06:36,274 سروشت پەلە ناکات. 131 00:06:36,879 --> 00:06:38,737 کەچی هەموو شتێک بە دەست دێنێت. 132 00:06:39,704 --> 00:06:43,252 ئەوە ڕێگەی ڕێبەری Tao Te Ching لە وەسفکردنی هێزی هاوگونجان. 133 00:06:44,260 --> 00:06:48,346 هەروەک چۆن ئاو لە توانایدا هەیە چارەسەرێک بدۆزێتەوە بەبێ هێز یان ململانێ، 134 00:06:49,006 --> 00:06:53,149 باوەڕم وایە کە ئێمەش لە کارەکانماندا ئاسودەییەکی زۆر بدۆزینەوە 135 00:06:53,173 --> 00:06:56,474 بە گۆڕینی سەرنجدانمان لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر 136 00:06:56,498 --> 00:06:58,068 بۆ بەدەستهێنانی هاوگونجانی زیاتر. 137 00:06:59,228 --> 00:07:03,387 سێیەم وانە کە لە فەلسەفەی ئاوەوە فێربووم 138 00:07:03,411 --> 00:07:04,849 دەربارەی کراوەییە. 139 00:07:05,744 --> 00:07:07,863 ئاو توانای هەیە بگۆڕێت. 140 00:07:08,395 --> 00:07:12,318 بە گوێرەی پلەی گەرمی، دەتوانێت شل، ڕەق، یان گاز بێت. 141 00:07:12,835 --> 00:07:14,497 بەگوێرەی ئەو ئامرازەی کە لەناویەتی 142 00:07:14,521 --> 00:07:17,772 دەکرێت قۆری چا، کوپ، یان گوڵدان بێت. 143 00:07:18,566 --> 00:07:22,876 لەڕاستیدا، ئەوە توانای ئاوە کە دەتوانێت بگونجێت و بگۆڕێت 144 00:07:22,900 --> 00:07:25,265 کە وای لێدەکات وەک خۆی بمێنێتەوە تەواوی ساڵەکان، 145 00:07:25,289 --> 00:07:27,530 سەرەڕای ئەو هەموو گۆڕانەی لە ژینگەدا ڕوودەدەن. 146 00:07:29,002 --> 00:07:32,356 هەروەها ئێمە ئەمڕۆ لە جیهانێکی بەردەوام گۆڕاو دەژین. 147 00:07:32,979 --> 00:07:36,185 چیتر ناتوانین چاوەڕێی کارکردن بکەین لە کارێکی دیاری کراوی نەگۆڕ 148 00:07:36,209 --> 00:07:38,174 یان شوێن یەک ڕێڕەوی کار بکەوین. 149 00:07:38,792 --> 00:07:42,625 هەروەها ئێمە چاوەڕێمان لێدەکرێ هەمیشە توانامان نوێ بکەینەوە و بنیاد بنێینەوە 150 00:07:42,649 --> 00:07:43,799 تا دانەبڕێین. 151 00:07:45,419 --> 00:07:48,213 لە ڕێکخراوەکەماندا، چەندین گرووپ کۆ دەکەینەوە، 152 00:07:48,237 --> 00:07:50,493 کە بە گروپی بچوک یان بەتەنیا بەیەکەوە دێن 153 00:07:50,517 --> 00:07:53,259 بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارێک لە چوارچێوەی کاتێکی دیاریکراو. 154 00:07:53,601 --> 00:07:56,878 و ئەوەی بۆ ئێمە سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە ئەو گروپانەی هەمیشە دەیبەنەوە 155 00:07:56,902 --> 00:08:00,244 ئەوانە نین کە ئەندامەکانیان پڕ ئەزموونن، 156 00:08:00,244 --> 00:08:03,207 بەڵکو ئەوانەن کە ئەندامەکانیان کراوەن بۆ فێر بوون، 157 00:08:03,207 --> 00:08:04,677 ئەوانەن کە لایان ئاساییە فێربن 158 00:08:04,998 --> 00:08:07,117 و ئامادەن بۆ یارمەتیدانی یەکتر 159 00:08:07,141 --> 00:08:09,601 دەتوانن دۆخە گۆڕاوەکان تێ بپەڕێنن. 160 00:08:11,244 --> 00:08:13,176 ژیان لە هەندێ شێوازدا وەک کێبڕکێ وایە. 161 00:08:14,014 --> 00:08:18,358 ئەوە زەنگێکە بۆ هەر یەکێک لە ئێمە بۆ هەنگاونان، بۆ کرانەوە 162 00:08:18,382 --> 00:08:20,181 و کاریگەرییەکی بەردەوام درووست دەکات. 163 00:08:20,800 --> 00:08:24,967 ئێستا، دەتوانین لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بمێنینەوە لە سستی بون بەردەوام بین 164 00:08:24,991 --> 00:08:27,799 بە وتنی هەندێک شت، وەک: 165 00:08:27,823 --> 00:08:30,356 "هەرگیز ناتوانم باس لە فەلسەفەی چینی بکەم 166 00:08:30,380 --> 00:08:31,784 لەبەردەم بینەرێکی زۆر." 167 00:08:31,808 --> 00:08:32,856 (پێکەنین) 168 00:08:32,880 --> 00:08:35,455 یان دەتوانین کراوە بین و وچێژ لە ژیان وەربگرین. 169 00:08:35,828 --> 00:08:38,099 ئەمە دەکرێت ئەزموونێکی سەرسورهێنەر بێت. 170 00:08:39,077 --> 00:08:42,119 کەواتە بێفیزی، خۆگونجان و کراوەیی. 171 00:08:42,703 --> 00:08:46,308 ئەمانە ئەو سێ وانانەن کە تاوەکو ئێستا لە فەلسەفەی ئاو فێری بووم. 172 00:08:46,752 --> 00:08:49,324 بە شێوەیەکی جوان کورت دەکرێنەوە بۆH_H_O 173 00:08:49,348 --> 00:08:50,518 یان H2O . 174 00:08:50,542 --> 00:08:51,605 (پێکەنین) 175 00:08:51,629 --> 00:08:54,876 و ئەوان بوونەتە ڕێبەری یاساکانی ژیانم. 176 00:08:55,885 --> 00:08:58,505 کەواتە لەم سەردەمە، هەرکاتێک هەست بە پەستانێک بکەم 177 00:08:58,529 --> 00:09:02,001 نائاسوودەیی، پەشۆکاوی یان کە دڵنیا نەبم چی بکەم، 178 00:09:02,025 --> 00:09:03,538 بە سادەیی ئەو پرسیارە دەکەم: 179 00:09:04,247 --> 00:09:05,700 گەر ئاو وابوایە، چی دەکرد؟ 180 00:09:05,724 --> 00:09:06,946 (پێکەنین) 181 00:09:06,970 --> 00:09:10,526 ئەو پرسیارە سادە و ئاسانە لە کتێبێکەوە سەرچاوەی گرت 182 00:09:10,550 --> 00:09:15,306 کە نوسراوە زۆر لە پێش هاتنی پارەی بیتکۆین، فینتەک، تەکنەلۆجیای ئەلکترۆنی 183 00:09:15,330 --> 00:09:17,045 ژیانی منی بۆ باشتر گۆریوە. 184 00:09:17,685 --> 00:09:20,140 هەوڵی بۆ بدەن، و پێم بڵێن کە بۆ ئێوە چۆنە. 185 00:09:20,164 --> 00:09:21,680 زۆر پێم خۆش دەبێ گوێم لێتان بێت. 186 00:09:21,704 --> 00:09:22,855 سوپاس. 187 00:09:22,879 --> 00:09:28,968 (چەپڵەلێدان)