Return to Video

جلشۆرە جادووگەرەکە

  • 0:00 - 0:02
    تەنیا چوار ساڵ بووم
  • 0:02 - 0:05
    کاتێک بینیم دایکم جلی ئەکردە ناو
    جلشۆرەکەوە
  • 0:05 - 0:07
    بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا.
  • 0:08 - 0:10
    ئەوە ڕۆژێکی گرنگ بوو بۆ دایکم.
  • 0:10 - 0:13
    دایکم و باوکم چەندین ساڵبوو
    پارەیان کۆئەکردەوە بۆ ئەوەی
  • 0:13 - 0:15
    بتوانن ئەو ئامێرە بکڕن، و
  • 0:15 - 0:17
    یەکەم ڕۆژ کە بەکارمان ئەهێنا،
  • 0:17 - 0:21
    نەنکیشم بانگێشت کرابوو
    بۆ بینینی ئامێرەکە.
  • 0:21 - 0:22
    (پێکەنین)
  • 0:22 - 0:24
    نەنکم زیاتریش بەپەرۆش بوو.
  • 0:24 - 0:29
    بەدرێژایی ژیانی، بە ئاگری دار
    ئاوی گەرم کردووە، و
  • 0:29 - 0:33
    بە دەست جلی حەوت منداڵی شتووە.
  • 0:33 - 0:38
    ئێستاش، بەچاوی خۆی ئەیبینی
    کارەبا ئەو کارەی ئەکرد.
  • 0:38 - 0:43
    دایکم بە وریاییەوە دەرگاکەی کردەوە، و
  • 0:43 - 0:46
    جلەکانی کردە ناو ئامێرەکەوە،
  • 0:47 - 0:48
    بەم شێوەیە.
  • 0:48 - 0:50
    ئینجا، دەرگاکەی داخستەوە،
  • 0:50 - 0:52
    نەنکم وتی، "نا، نا، نا، نا!
  • 0:52 - 0:55
    من! با من پەنجە بە دووگمەکەیا بنێم!"
  • 0:55 - 0:56
    (پێکەنین)
  • 0:56 - 0:59
    نەنکیشم پەنجەی بە دووگمەکەیا نا، و
  • 0:59 - 1:02
    وتی، "ئاه سەرسوڕهێنەرە!
  • 1:02 - 1:05
    ئەمەوێ ئەمە ببینم! کورسییەکم بەنێ!
    کورسییەکم بەنێ! ئەمەوێ بیبینم،"
  • 1:05 - 1:08
    لەبەردەم ئامێرەکەیا دانیشت، و
  • 1:08 - 1:12
    سەیری تەواوی پرۆسەی شتنەکەی کرد.
  • 1:12 - 1:13
    (پێکەنین)
  • 1:13 - 1:14
    تەواو سەرسام بوو پێی.
  • 1:15 - 1:19
    بۆ نەنکم، جلشۆر
    وەک موعجیزە وابوو.
  • 1:20 - 1:23
    ئەمڕۆ، لە سوید و وڵاتە دەوڵەمەندەکانی تر،
  • 1:23 - 1:27
    خەڵک چەندین ئامێری هەمەجۆر بەکاردێنن.
  • 1:27 - 1:29
    سەیرکەن -- ماڵەکان پڕن لە ئامێر
  • 1:29 - 1:31
    ناتوانم تەنانەت ناوی هەمووشیان بێنم.
  • 1:31 - 1:35
    هەروەها، کە ئەشیانەوێت گەشت بکەن،
  • 1:35 - 1:37
    ئامێری فڕین بەکاردێنن
  • 1:37 - 1:40
    کە دەتوانێت بیانبات بۆ شوێنی دوورەدەست.
  • 1:40 - 1:41
    لەگەڵ ئەوەشدا، لە جیهاندا،
  • 1:41 - 1:45
    هێشتا خەڵکێکی زۆر هەیە کە بە ئاگر
    ئاو گەرم ئەکات، و
  • 1:45 - 1:47
    لەسەر ئاگر خواردن دروست ئەکەن.
  • 1:47 - 1:49
    هەندێک جار تەنانەت خواردنی
    پێویستیشیان نییە. و
  • 1:50 - 1:52
    لەژێر هێڵی هەژارییەوە ئەژین.
  • 1:52 - 1:55
    دوو ملیار مرۆڤ هەیە
  • 1:55 - 1:58
    ڕۆژی لەسەر کەمتر لە ٢ دۆلار ئەژین. و
  • 1:58 - 2:01
    دەوڵەمەندترین کەسەکانیش --
    کە یەک ملیار کەسن، و
  • 2:01 - 2:04
    لەسەروو ئەو هێڵەوە ئەژین ئەوەی
    من پێی ئەڵێم "هێڵی ئاسمانی" --
  • 2:04 - 2:05
    (پێکەنین)
  • 2:05 - 2:09
    چونکە ڕۆژی ٨٠ دۆلار زیاتر
    سەرف ئەکەن
  • 2:09 - 2:11
    لە پێویستی ڕۆژانەیاندا.
  • 2:11 - 2:14
    بەڵام ئەمە تەنیا یەک، و دوو،
    سێ ملیار کەس ئەکات، و
  • 2:14 - 2:16
    حەوت ملیار کەس هەیە لە جیهاندا،
  • 2:16 - 2:20
    بۆیە ئەبێت یەک، دوو، سێ،
    چوار ملیار کەسی تر هەبێت
  • 2:20 - 2:23
    کە لە هێڵی نێوان هەژاری و
    هێڵی ئاسمانیدا ئەژین.
  • 2:23 - 2:25
    کارەبایان هەیە،
  • 2:25 - 2:28
    بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە:
    چەندێکیان جلشۆریان هەیە؟
  • 2:29 - 2:33
    کارە قورسەکەی پیاچوونەوە بە زانیارییەکانی
    بازاڕم کرد و بۆم دەرکەوت،
  • 2:33 - 2:37
    بێگومان جلشۆر خوار
    هێڵی ئاسمانیشی بڕیوە، و
  • 2:37 - 2:40
    ئەمڕۆ، یەک ملیار کەسی تر هەیە
  • 2:40 - 2:42
    کە لەسەروو "هێڵی شتن"ەوە ئەژین.
  • 2:42 - 2:44
    (پێکەنین)
  • 2:45 - 2:48
    ڕۆژی زیاتر لە ٤٠ دۆلاریش
    سەرف ئەکەن.
  • 2:48 - 2:51
    کەواتە دوو ملیار
    جلشۆریان بۆ بەردەستە.
  • 2:51 - 2:54
    پێنج ملیارەکەی تریش --
  • 2:54 - 2:55
    چۆن جل ئەشۆن؟
  • 2:55 - 2:57
    یان، ورد تر بین،
  • 2:57 - 3:00
    چۆن زۆربەی ژنانی جیهان
    جل ئەشۆن؟
  • 3:00 - 3:04
    چونکە هێشتا بۆ ژن جل شتن
    کارێکی قورسە.
  • 3:04 - 3:06
    بەم شێوەیە ئەیشۆن: بە دەست.
  • 3:07 - 3:12
    قورسە، کاتێکی زۆری ئەوێت،
  • 3:12 - 3:15
    کە ئەبێت هەفتانە بۆ چەندین
    کاتژمێر بیکەن. و
  • 3:15 - 3:18
    هەندێک جار ئەبێت لە دوورەوە ئاو بێنن
  • 3:18 - 3:20
    بۆ ئەوەی لە ماڵەوە جل بشۆن،
  • 3:20 - 3:23
    یان ئەوەتا جلەکان بەرن بۆ جۆگەیەک
    لە شوێنێکی دوور. و
  • 3:23 - 3:25
    جلشۆریان ئەوێت.
  • 3:26 - 3:30
    نایانەوێت بەشێکی گەورەی ژیانیان
  • 3:30 - 3:31
    لەم کارە قورسەیا بەسەر بەرن
  • 3:31 - 3:33
    کە ئاستی بەرهەمهێنانی زۆر کەمە.
  • 3:34 - 3:36
    هیچ جیاوازییەکیش نییە
    لە خواستەکەی ئەوان و
  • 3:36 - 3:38
    خواستەکەی نەنکی خۆمدا.
  • 3:38 - 3:40
    سەیری ئێرەکەن، دوو نەوەی پێشوو
    لە سوید --
  • 3:40 - 3:42
    هێنانی ئاو لە جۆگەکە،
  • 3:42 - 3:45
    گەرمکردنی بە ئاگری دار و
    شتن بەم شێوەیە.
  • 3:45 - 3:48
    ڕێک بە هەمان شێوە
    جلشۆرەکەیان ئەوێت.
  • 3:48 - 3:51
    بەڵام کاتێک وانە ئەڵێمەوە بە خوێندکارەکانی
    گرنگی بە ژینگە ئەیەن،
  • 3:52 - 3:56
    پێم ئەڵێن، "نەخێر، ناکرێت هەمووان لە جیهاندا
    ئوتومبێل و جلشۆریان هەبێت.'
  • 3:57 - 3:58
    چۆن بەم ژنە بڵێین
  • 3:58 - 4:00
    جلشۆری بۆ بەردەست نابێت؟
  • 4:01 - 4:04
    ئینجا لە خوێندکارەکانم ئەپرسم --
    بەدرێژایی دوو ساڵی ڕابردوو، پرسیومە --
  • 4:04 - 4:06
    "چەندێک لە ئێوە ئوتومبێل بەکارناهێنن؟"
  • 4:06 - 4:10
    هەندێکیشیان بە شانازییەوە
    دەستیان بەرز ئەکەنەوە و ئەڵێن، "من بەکاریناهێنم."
  • 4:10 - 4:13
    ئینجا پرسیارە زۆر قورسەکە ئەکەم:
  • 4:13 - 4:17
    "چەندێک لە ئێوە بەدەست کاوبۆکانی و
    سەر جێگەکانی ئەشوات؟"
  • 4:17 - 4:19
    کەس دەست بەرزناکاتەوە.
  • 4:20 - 4:24
    تەنانەت توندڕەوەکانی هەڵمەتی سەوزیش
    جلشۆر بەکاردێنن.
  • 4:24 - 4:26
    (پێکەنین)
  • 4:28 - 4:30
    کەواتە چۆن ئەکرێت ئەمە
    شتێک بێت هەمووان بەکاریبێنن و
  • 4:30 - 4:32
    وا بیر بکەنەوە خەڵکی تر بەکاریناهێنن؟
  • 4:32 - 4:34
    چی تایبەتە لەمەیا؟
  • 4:34 - 4:37
    پێویست بوو شیکردنەوە بکەم لەسەر
    بەکارهێنانی وزە لە جیهاندا.
  • 4:37 - 4:38
    لێرەیاین.
  • 4:38 - 4:40
    سەیری ئێرەکەن. حەوت ملیار کەس
    ئەبینن لەویایا؟
  • 4:40 - 4:42
    خەڵکی ئاسمان، خەڵکی شتن،
  • 4:42 - 4:45
    خەڵکی گڵۆپ و خەڵکی ئاگر.
  • 4:45 - 4:47
    یەک یەکەی لەم شێوەیە
  • 4:47 - 4:52
    یەکەیەکی وزەی سووتەمەنییە --
    نەوت، خەڵوز یان غاز.
  • 4:52 - 4:56
    ئەوە زۆربەی کارەبا و وزەی جیهانە.
  • 4:56 - 4:59
    دوانزە یەکەشە بەکاردێت
    لە هەموو جیهاندا، و
  • 4:59 - 5:02
    دەوڵەمەندترین یەک ملیاریان
    شەش دانەیان بەکاردێنن.
  • 5:02 - 5:06
    نیوەی وزەی جیهان لەلایەن
    یەک لەسەر حەوتی خەڵکی جیهانەوە بەکاردێت.
  • 5:06 - 5:08
    ئەمانەش کە جلشۆریان هەیە
  • 5:08 - 5:10
    بەڵام ماڵێکی پڕ ئامێریان نییە،
  • 5:10 - 5:11
    دووان بەکاردێنن.
  • 5:12 - 5:14
    ئەم کۆمەڵە هەر یەکێکیان سێ بەکاردێنن.
  • 5:15 - 5:16
    هەروەها کارەباش بەکاردێنن.
  • 5:16 - 5:18
    لەویاشدا، یەکی تەنانەت
    یەک دانەش بەکارناهێنن.
  • 5:18 - 5:20
    ئەوەش ئەیانکات بە ١٢.
  • 5:20 - 5:22
    بەڵام خەمی سەرەکی
  • 5:22 - 5:25
    بۆ خوێندکارەکانی گرنگی بە ژینگە ئەیەن -- و
    ڕاستن لەبارەیەوە --
  • 5:25 - 5:27
    دەربارەی داهاتووە.
  • 5:28 - 5:29
    چی بیروباوەڕێک باوە؟
  • 5:29 - 5:33
    ئەگەر بیروباوەڕەکان درێژکەینەوە،
    بێ هیچ شیکردنەوەیەکی پێشکەوتوو،
  • 5:33 - 5:34
    هەتا ٢٠٥٠،
  • 5:34 - 5:37
    دوو شت هەن ئەکرێت بەکارهێنانی
    وزە زیاتر بکات:
  • 5:37 - 5:40
    یەکەم، گەشەسەندنی دانیشتووان؛
    دووەم، گەشەسەندنی ئابووری.
  • 5:41 - 5:44
    گەشەسەندنی ئابووری بەشێوەیەکی سەرەکی
    لەناو هەژارترین خەڵکەکاندا ڕووئەیات،
  • 5:44 - 5:46
    چونکە ڕێژەی مردنی منداڵیان بەرزە و
  • 5:46 - 5:48
    هەر ژنێک چەندین منداڵی ئەبێت.
  • 5:48 - 5:50
    ئەوەش دووانی زیادت بۆ ئەهێنێت،
  • 5:50 - 5:52
    بەڵام هێندە بەکارهێنانی وزە ناگۆڕێت.
  • 5:52 - 5:54
    ئەوەی ڕووئەیات گەشەسەندنی ئابوورییە.
  • 5:54 - 5:57
    باشترینی ئێرە لە ئابوورییە هەڵتۆقیوەکان --
  • 5:57 - 5:59
    پێیان ئەڵێم "ڕۆژهەڵاتی نوێ" --
  • 5:59 - 6:00
    باز ئەیەن بەسەر هێڵی ئاسمانیا.
  • 6:00 - 6:02
    ئەڵێن "ووپ!".
  • 6:02 - 6:05
    دەست ئەکەن بە بەکارهێنانی هێندەی ئەوەی
    خۆرئاوای کۆن بەکاریان ئەهێنا.
  • 6:05 - 6:06
    (پێکەنین)
  • 6:07 - 6:09
    ئەم خەڵکانەش جلشۆریان ئەوێت.
  • 6:09 - 6:10
    پێم وتن. ئەچن بۆ ئەوێ. و
  • 6:10 - 6:12
    بەکارهێنانی وزەیان ئەکەن بە دوو هێندە.
  • 6:12 - 6:15
    هیواداراریشم کە ئەم خەڵکە هەژارە
    بتوانن بە گڵۆپی کارەبایی بگەن.
  • 6:15 - 6:19
    هەر خێزانێکیش دوو منداڵ زیاتری
    ئەبێت و گەشەکردنی دانیشتووان ناوەستێ.
  • 6:19 - 6:22
    بەڵام کۆی گشتی بەکارهێنانی وزە
    زیاد ئەکات بۆ ٢٢ یەکە.
  • 6:22 - 6:25
    ئەم ٢٢ یەکەیەش --
  • 6:25 - 6:27
    هێشتا، دەوڵەمەندترینی هەموو خەڵک
    زۆربەی بەکارئەهێنن.
  • 6:29 - 6:30
    کەواتە پێویستە چی بکرێت؟
  • 6:30 - 6:32
    چونکە مەترسییەکە،
  • 6:32 - 6:35
    ئەگەری زۆری گۆڕانی کەشوهەوا ڕاستەقینەیە.
  • 6:35 - 6:37
    زۆر ڕاستەقینەیە.
  • 6:37 - 6:40
    بێگومان پێویستە بەشێوەیەکی
    ژیرانەتر وزە بەکاربێنن.
  • 6:41 - 6:43
    پێویستە بەشێوەیەک ڕەفتاریان بگۆڕن.
  • 6:43 - 6:45
    هەروەها پێویستە دەستیشکەن
    بە بەرهەمهێنانی وزەی سەوز،
  • 6:45 - 6:46
    وزەی سەوزی زۆر زیاتر.
  • 6:46 - 6:50
    بەڵام هەتا هەر یەکێکیان هەمان ئاستی
    بەکارهێنانی وزەی نەبێت،
  • 6:50 - 6:52
    نابێت ئامۆژگاری بە خەڵکی تر بەن --
  • 6:52 - 6:53
    چی بکەن و چی نەکەن.
  • 6:53 - 6:54
    (پێکەنین)
  • 6:54 - 6:56
    (چەپڵەلێدان)
  • 6:56 - 7:00
    لێرە، ئەتوانین لەهەموو لایەک
    وزەی سەوز بەرهەم بێنین.
  • 7:00 - 7:02
    هیوادارین ئەمە ڕووبات.
  • 7:02 - 7:04
    ململانێیەکی ڕاستەقینەیە بۆ داهاتوو.
  • 7:04 - 7:08
    بەڵام ئەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە ئەم ژنە
    لە گەڕەکە هەژارەکەی ریۆ،
  • 7:08 - 7:10
    ئامێرێکی جل شتنی ئەوێت.
  • 7:10 - 7:12
    زۆر ڕازییە لە وەزیری وزە
  • 7:12 - 7:14
    کە کارەبای بۆ هەمووان دابینکردووە --
  • 7:14 - 7:18
    زۆریش دڵخۆشە کە دەنگی پێیاوە.
  • 7:18 - 7:20
    بووشە بە دیلما رۆوسیف،
  • 7:20 - 7:24
    سەرۆکی هەڵبژێردراوی یەکێک لە
    گەورەترین دیموکراسییەتەکانی جیهان،
  • 7:24 - 7:27
    لە وەزیری وزەوە بووە بە سەرۆک.
  • 7:27 - 7:31
    ئەگەر دیموکراسییەتت هەبێت،
    خەڵک دەنگ بە جلشۆر ئەیەن.
  • 7:31 - 7:32
    حەزیان لێیانە!
  • 7:32 - 7:34
    (پێکەنین)
  • 7:34 - 7:36
    چی جادووێکیشیان تیایە؟
  • 7:36 - 7:39
    دایکم جادووەکەی ئەم ئامێرەی ڕوونکردەوە
  • 7:39 - 7:42
    هەر یەکەم، یەکەم ڕۆژ.
  • 7:42 - 7:43
    وتی، "ئێستا، هانس.
  • 7:44 - 7:46
    جلەکانمان خستۆتە ناوی.
  • 7:46 - 7:48
    ئامێرەکە کارەکە ئەکات. و
  • 7:48 - 7:50
    ئێستا ئەتوانین بچین بۆ کتێبخانە."
  • 7:50 - 7:53
    چونکە ئەمە جادووەکەیە:
    جلەکانی تێئەکەیت، و
  • 7:53 - 7:55
    چی لە ئامێرەکە یەتە دەرەوە؟
  • 7:55 - 7:59
    کتێب لە ئامێرەکە یەتە دەرەوە،
  • 7:59 - 8:00
    کتێبی منداڵان.
  • 8:00 - 8:02
    دایکم کاتی بۆ مایەوە کتێبم بۆ بخوێنێتەوە.
  • 8:02 - 8:03
    حەزی لەمە بوو
  • 8:03 - 8:07
    فێری ئەی بی سی بووم -- لەبەر ئەمەش
    دەستم کرد بە بوون بە پرۆفیسۆر،
  • 8:07 - 8:09
    کاتێک دایکم کاتی هەبوو
    کتێبم بۆ بخوێنێتەوە.
  • 8:09 - 8:11
    کتێبی تریشی بۆخۆی دابینکرد.
  • 8:11 - 8:15
    توانی ئینگلیزی بخوێنێت و
    وەک زمانێکی بیانی فێریبێت.
  • 8:15 - 8:17
    چەندین ڕۆمانیشی خوێندەوە،
  • 8:17 - 8:20
    چەندین ڕۆمانی هەمەجۆر.
  • 8:20 - 8:24
    ئێمەش بەڕاستی، بەڕاستی
    ئەم ئامێرەمان خۆشویست.
  • 8:24 - 8:25
    (پێکەنین)
  • 8:25 - 8:27
    من، و دایکیشم، وتمان،
  • 8:27 - 8:30
    "سوپاس، بە پیشەسازی بوون.
  • 8:30 - 8:32
    سوپاس کوورەی ئاسن.
  • 8:32 - 8:34
    سوپاس، ئێستگەی کارەبا. و
  • 8:34 - 8:37
    سوپاس، پیشەسازی پرۆسەکردنی
    ماددەی کیمیایی
  • 8:37 - 8:39
    کە کاتتان یاینێ بۆ خوێندنەوە."
  • 8:39 - 8:40
    زۆر زۆر سوپاس.
  • 8:40 - 8:41
    (پێکەنین)
  • 8:42 - 8:49
    (چەپڵەلێدان)
Title:
جلشۆرە جادووگەرەکە
Speaker:
هانس رۆسلینگ
Description:

مەزنترین داهێنانی شۆڕشی پیشەسازی چی بوو؟ هانس رۆسلینگ باسی جلشۆر ئەکات. بە گرافیکێکی تازە دروستکراو لەلایەن گاپمایندەرەوە، رۆسلینگ جادووەکەمان نیشان ئەیات کە دەر ئەچێت کاتێک گەشەسەندنی ئابوری و کارەبا ڕۆژێکی ناخۆشی جل شتن ئەکات بە ڕۆژێکی بەپیتی خوێندنەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:55
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The magic washing machine
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for The magic washing machine
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The magic washing machine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The magic washing machine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The magic washing machine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The magic washing machine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The magic washing machine

Kurdish subtitles

Revisions