Return to Video

ئەلێکس گێندلەر- ئایا دەتوانیت زیرەکتر بیت لەم هەڵە لۆجیکییە؟

  • 0:07 - 0:08
    لوسی بناسن.
  • 0:08 - 0:10
    لە زانکۆ بیرکاری خوێندووە،
  • 0:10 - 0:14
    و سەرکەوتوو بوو لە هەموو کۆرسەکانی
    لە بواری ئەگەر و ئامار.
  • 0:14 - 0:18
    تۆ پێتوایە کام لە ئەمانە ئەگەری زیاترە:
    لوسی هونەرمەندی وێنەکێشە،
  • 0:18 - 0:23
    یان لوسی وێنەکێش
    کە یاری پۆکەر دەکات؟
  • 0:23 - 0:28
    لە تاقیکردنەوەی پرسیاری هاوشێوەدا،
    نزیکی % ٨٠ ی بەژداربووان
  • 0:28 - 0:30
    وەڵامی هاوشێوەی بژاردەی دووەمیان هەڵبژارد:
  • 0:30 - 0:34
    کە لوسی هونەرمەندی وێنەکێشانە
    و هەروەها یاری پۆکەر دەکات.
  • 0:34 - 0:38
    لە دواییدا، هیچ بەڵگەیەک نییە
    کە لوسی لە هونەر دووربخاتەوە،
  • 0:38 - 0:42
    بەڵام ئامار و ئەگەر لە پۆکەردا بەسوودن.
  • 0:42 - 0:45
    و هێشتا، ئەمە وەڵامە هەڵەکەیە
  • 0:45 - 0:47
    دووبارە سەیری بژاردەکان بکەوە.
  • 0:47 - 0:50
    چۆن دەزانین کە بژاردەی یەکەم،
    ڕاستترە؟
  • 0:50 - 0:54
    چونکە یەکەم بژاردە، بژاردەیەکی
    ڕوونەکراوەی بژاردەی دووەمە.
  • 0:54 - 0:58
    گوتنی ئەوەی کە لوسی هونەرمەندە،
    هیچ شتێک دەرناخات
  • 0:58 - 1:02
    دەربارەی ئەوەی لوسی چی تر
    ڕەنگە بکات یان نا.
  • 1:02 - 1:07
    بەڵام هەرچەندە ئاسانترە خەیاڵی ئەو بکەین
    کە پۆکەر دەکات وەک لە کاری هونەری
  • 1:07 - 1:08
    بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەری هەیە،
  • 1:08 - 1:13
    بژاردەی دووەم تەنها کانێک ڕاستە
    کە ئەگەر ئەو هەر دوو کارەکە بکات.
  • 1:13 - 1:17
    هەرچەند نالۆجیکی دیاربێت کە وێنای
    لوسی بکەی وەک هونەرمەند،
  • 1:17 - 1:23
    سیناریۆی دووەم مەرجێکیتر زیاد دەکات
    کە وای لێ کردووە، کەمتر ئەگەری هەبێت
  • 1:23 - 1:28
    بۆ هەر زنجیرە ڕووداوێک،
    A ئەگەری ڕوودانی
  • 1:28 - 1:33
    هەمیشە زیاتر دەبێت لە ئەگەری
    (B) و (A) ڕوودانی هەردوو بەدوایەکدا.
  • 1:33 - 1:37
    ئەگەر نموونەیەکی هەڕەمەکی یەک ملیۆن کەسی
    شارەزایی بیرکاری وەربگرین،
  • 1:37 - 1:42
    بەشە کۆمەڵەی ئەو کەسانەی هونەرمەندن
    بەڕێژەیی ڕەنگە بچووک بێت.
  • 1:42 - 1:44
    بەڵام بە دڵنیاییەوە گەورەتر دەبێت
  • 1:44 - 1:47
    لەو بەشە کۆمەڵەی کە هونەرمەندن
    و یاری پۆکەر دەکەن.
  • 1:47 - 1:51
    هەرکەسێ کە لە گرووپی دووەمە،
    ئەوا لە گرووپی یەکەمیشە--
  • 1:51 - 1:52
    بەڵام پێچەوانەکەی وانییە.
  • 1:52 - 1:58
    تا مەرجی زیاتر هەبێت،
    ئەگەری ڕوودان کەمتر دەبێت.
  • 1:58 - 2:02
    کەواتە بۆ ئەو دەربڕینانەی مەرجی زیاتریان
    هەیە هەندێک جار زیاتر باوەڕ پێکراو ترن؟
  • 2:02 - 2:06
    ئەم دیاردەیە ناسراوە بە هەڵەیی پێکەوەهاتن.
  • 2:06 - 2:09
    کاتێک داوامان لێدەکرێت بڕیاری خێرا
    بدەین، ئێمە بە دوای ڕیگە کورتەکان دەگەڕێین
  • 2:09 - 2:12
    لەم بارودۆخەدا بە دوای شتێک
    دەگەڕێین کە باوەڕپێکراوە
  • 2:12 - 2:15
    وەک لەو شتەی کە زانستییانە ئەگەری زۆرترە.
  • 2:15 - 2:20
    بە تەنیا، هونەرمەند بوونی لوسی
    یەک ناگرێتەوە لەگەڵ چاوەڕوانییەکان
  • 2:20 - 2:22
    کە بە زانیارییەکانی پێشوو درووست بوون.
  • 2:22 - 2:25
    وردەکاریە زیادکراوەکەی یاریکردنی پۆکەر
  • 2:25 - 2:28
    چێرۆکێکمان پێدەدات کە هاوشێوەی
    بیرکردنەوەکانی ئێمەیە---
  • 2:28 - 2:30
    وای لێ دەکات زیاتر
    باوەڕپێکراو دەربکەوێت.
  • 2:30 - 2:35
    و ئێمە ئەو بژاردەیە هەڵدەبژێرین کە زیاتر
    وەک نیشاندەری وێنە گشتییەکە دەردەکەوێت،
  • 2:35 - 2:38
    بێ گوێدانە ئەگەرە ڕاستەقینەکەی.
  • 2:38 - 2:41
    ئەم کاریگەریە تێبینیی کراوە
    لە چەندین توێژینەوە،
  • 2:41 - 2:45
    لەوانەش کە بەشداربووەکان
    بە باشی لە ئامار گەیشتوونە--
  • 2:45 - 2:48
    لەو قوتابیانەی گرەودەکەن
    لەسەر زنجیرەی هەڵدانی زار،
  • 2:48 - 2:53
    تا شارەزایانی سیاسەتی بیانی کە پێشبینی
    ئەگەری قەیرانی دیپلۆماتی دەکەن.
  • 2:53 - 2:58
    هەڵەیی پێکەوەلکان تەنها کێشەیەک نییە
    لە بارودۆخە گریمانەییەکان.
  • 2:58 - 3:01
    بیردۆزه پلانگێڕیەکان و
    چیرۆکە ناڕاستەکانی هەواڵ
  • 3:01 - 3:05
    زۆر جار پشت بە چەشنێکی هەڵەی پێکەوەهاتن
    دەبەستن بۆ ئەوەی کە باوەڕ پێکراو دەربکەون-
  • 3:05 - 3:09
    تا زیاتر وردەکاری هاوئاهەنگ
    زیاد بکرێت بۆ چیرۆکێکی نائاسایی،
  • 3:09 - 3:12
    ئەوەندە زیاتر باوەڕپێکراو دەردەکەوێت.
  • 3:12 - 3:15
    بەڵام لە کۆتاییدا، ئەگەری ئەوەی
    کە چیرۆکێک ڕاستە
  • 3:15 - 3:21
    هەرگیز ناتوانێت زیاتر بێت لە ئەگەری ئەوەی
    بەشە هەرە کەمتر چاوەڕوان کراوەکەی ڕاستترە
Title:
ئەلێکس گێندلەر- ئایا دەتوانیت زیرەکتر بیت لەم هەڵە لۆجیکییە؟
Speaker:
ئەلێکس گێندلەر
Description:

تەواوی ڤیدیۆکە لێرەوە سەربکە: https://ed.ted.com/lessons/can-you-outsmart-this-logical-fallacy-alex-gendler

لوسی بناسن. ئەو پسپۆڕی بیرکاریە و هەموو کۆرسەکانی لە بواری ئەگەر و ئاماردا بە سەرکەوتووی خوێندووە. تۆ پێت وایە کام لەم ئەگەرانە ڕاستن: ئایا لوسی هونەرمەندی وێنەکێشانە یان هونەرمەندی وێنە کێشە و یاری پۆکەریش دەکات؟ چۆن بزانین کە کام ئەگەر ڕاستە؟ ئەلێکس جێندلەر سەرەنجی ئێمە ڕادەکێشیت بۆ زانینی ئەمانە و دیاردەیەک بە ناوی هەڵەیی پێکەوەهاتن.

ڤیدیۆ لە لایەن ئەلێکس جێندلەرەوە ئامادە کراوە، دەرهێنانی ستۆدیۆیی ئارترەیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:21

Kurdish subtitles

Revisions