لوسی بناسن. لە زانکۆ بیرکاری خوێندووە، و سەرکەوتوو بوو لە هەموو کۆرسەکانی لە بواری ئەگەر و ئامار. تۆ پێتوایە کام لە ئەمانە ئەگەری زیاترە: لوسی هونەرمەندی وێنەکێشە، یان لوسی وێنەکێش کە یاری پۆکەر دەکات؟ لە تاقیکردنەوەی پرسیاری هاوشێوەدا، نزیکی % ٨٠ ی بەژداربووان وەڵامی هاوشێوەی بژاردەی دووەمیان هەڵبژارد: کە لوسی هونەرمەندی وێنەکێشانە و هەروەها یاری پۆکەر دەکات. لە دواییدا، هیچ بەڵگەیەک نییە کە لوسی لە هونەر دووربخاتەوە، بەڵام ئامار و ئەگەر لە پۆکەردا بەسوودن. و هێشتا، ئەمە وەڵامە هەڵەکەیە دووبارە سەیری بژاردەکان بکەوە. چۆن دەزانین کە بژاردەی یەکەم، ڕاستترە؟ چونکە یەکەم بژاردە، بژاردەیەکی ڕوونەکراوەی بژاردەی دووەمە. گوتنی ئەوەی کە لوسی هونەرمەندە، هیچ شتێک دەرناخات دەربارەی ئەوەی لوسی چی تر ڕەنگە بکات یان نا. بەڵام هەرچەندە ئاسانترە خەیاڵی ئەو بکەین کە پۆکەر دەکات وەک لە کاری هونەری بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەری هەیە، بژاردەی دووەم تەنها کانێک ڕاستە کە ئەگەر ئەو هەر دوو کارەکە بکات. هەرچەند نالۆجیکی دیاربێت کە وێنای لوسی بکەی وەک هونەرمەند، سیناریۆی دووەم مەرجێکیتر زیاد دەکات کە وای لێ کردووە، کەمتر ئەگەری هەبێت بۆ هەر زنجیرە ڕووداوێک، A ئەگەری ڕوودانی هەمیشە زیاتر دەبێت لە ئەگەری (B) و (A) ڕوودانی هەردوو بەدوایەکدا. ئەگەر نموونەیەکی هەڕەمەکی یەک ملیۆن کەسی شارەزایی بیرکاری وەربگرین، بەشە کۆمەڵەی ئەو کەسانەی هونەرمەندن بەڕێژەیی ڕەنگە بچووک بێت. بەڵام بە دڵنیاییەوە گەورەتر دەبێت لەو بەشە کۆمەڵەی کە هونەرمەندن و یاری پۆکەر دەکەن. هەرکەسێ کە لە گرووپی دووەمە، ئەوا لە گرووپی یەکەمیشە-- بەڵام پێچەوانەکەی وانییە. تا مەرجی زیاتر هەبێت، ئەگەری ڕوودان کەمتر دەبێت. کەواتە بۆ ئەو دەربڕینانەی مەرجی زیاتریان هەیە هەندێک جار زیاتر باوەڕ پێکراو ترن؟ ئەم دیاردەیە ناسراوە بە هەڵەیی پێکەوەهاتن. کاتێک داوامان لێدەکرێت بڕیاری خێرا بدەین، ئێمە بە دوای ڕیگە کورتەکان دەگەڕێین لەم بارودۆخەدا بە دوای شتێک دەگەڕێین کە باوەڕپێکراوە وەک لەو شتەی کە زانستییانە ئەگەری زۆرترە. بە تەنیا، هونەرمەند بوونی لوسی یەک ناگرێتەوە لەگەڵ چاوەڕوانییەکان کە بە زانیارییەکانی پێشوو درووست بوون. وردەکاریە زیادکراوەکەی یاریکردنی پۆکەر چێرۆکێکمان پێدەدات کە هاوشێوەی بیرکردنەوەکانی ئێمەیە--- وای لێ دەکات زیاتر باوەڕپێکراو دەربکەوێت. و ئێمە ئەو بژاردەیە هەڵدەبژێرین کە زیاتر وەک نیشاندەری وێنە گشتییەکە دەردەکەوێت، بێ گوێدانە ئەگەرە ڕاستەقینەکەی. ئەم کاریگەریە تێبینیی کراوە لە چەندین توێژینەوە، لەوانەش کە بەشداربووەکان بە باشی لە ئامار گەیشتوونە-- لەو قوتابیانەی گرەودەکەن لەسەر زنجیرەی هەڵدانی زار، تا شارەزایانی سیاسەتی بیانی کە پێشبینی ئەگەری قەیرانی دیپلۆماتی دەکەن. هەڵەیی پێکەوەلکان تەنها کێشەیەک نییە لە بارودۆخە گریمانەییەکان. بیردۆزه پلانگێڕیەکان و چیرۆکە ناڕاستەکانی هەواڵ زۆر جار پشت بە چەشنێکی هەڵەی پێکەوەهاتن دەبەستن بۆ ئەوەی کە باوەڕ پێکراو دەربکەون- تا زیاتر وردەکاری هاوئاهەنگ زیاد بکرێت بۆ چیرۆکێکی نائاسایی، ئەوەندە زیاتر باوەڕپێکراو دەردەکەوێت. بەڵام لە کۆتاییدا، ئەگەری ئەوەی کە چیرۆکێک ڕاستە هەرگیز ناتوانێت زیاتر بێت لە ئەگەری ئەوەی بەشە هەرە کەمتر چاوەڕوان کراوەکەی ڕاستترە