< Return to Video

مێژوو بەرانبەر سیگمۆند فرۆید - تۆد دوفرسن

  • 0:07 - 0:10
    لە دەوروبەری سەدەی ٢٠ لە فییەنا
    کاری دەکرد.
  • 0:10 - 0:13
    وەک پزیشکی نەخۆشییەکانی
    دەمار دەستبەکار بوو
  • 0:13 - 0:17
    پێش ئەوەی پێشەوایی
    دیسیپلینی دەرونشیکاری بکات.
  • 0:17 - 0:21
    پێشنیازی ئەوەی کرد حەزە لاشعوری و
    یادەوەرییە کپکراوەکان
  • 0:21 - 0:22
    پاڵنەری مرۆڤن،
  • 0:22 - 0:24
    و دەکرێت کێشەکانیان دیاری بکرێت بە
  • 0:24 - 0:28
    گۆڕینی ئەو پاڵنەرانە بۆ پاڵنەری ئاگایانە
    لە ڕێگەی چارەسەر بە گفتوگۆوە.
  • 0:28 - 0:34
    لە چاوی خەڵکییەوە کاریگەری ئەو زۆر زیاتر
    بوو لەچاو دەروونناسەکانی دیکەدا.
  • 0:34 - 0:37
    بەڵام ئایا بۆچونەکانی سیگمۆند فرۆید
    دەربارەی سروشتی مرۆڤ ڕاست بوون؟
  • 0:37 - 0:40
    ئایا مێتۆدەکانی زانستی بوون؟
  • 0:40 - 0:45
    ئاگاداربن، ئاگاداربن.
    ئەمڕۆ لێرە ... باوکم؟ مان هەیە؟
  • 0:45 - 0:47
    ئم، نەخێر نەخێر جەنابی دادوەر.
  • 0:47 - 0:49
    ئەمە دکتۆر سیگمۆند فرۆیدە،
  • 0:49 - 0:52
    یەکێک لە داهێنەرترین بیرکەرەوەکان
    لە مێژووی دەروونناسیدا.
  • 0:52 - 0:56
    خۆپەرستێک کە پڕۆپاگەندەی تیۆری
    زانستێکی ساختەی دەکرد.
  • 0:56 - 0:58
    باشە، کامیانە؟
  • 0:58 - 1:01
    ئەو کێشانەی چارەسەر دەکرد کە
    زانستی پزیشکی ڕەتیدەکردنەوە دیارییان بکات.
  • 1:01 - 1:04
    پراکتیسە تایبەتیەکەی فرۆید ئەو
    ژنانەی چارەسەر دەکرد
  • 1:04 - 1:07
    کە بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەیانناڵاند کە
    لەو کاتەدا بە هیستیریا ناودەبرا
  • 1:07 - 1:11
    ناڕەزاییەکانیشیان بە هیچ شێوەیەک
    بەڕاستی وەرنەگیرابوون.
  • 1:11 - 1:13
    سەرەتا بە چارەسەری ئەو ژنانە
    دەستیپێکرد کە خەمۆکییان هەبوو
  • 1:13 - 1:16
    تا ئەو سەربازانەی جەنگی جیهانی یەکەم کە
    پی-تی-ئێس-دیـیان هەبوو،
  • 1:16 - 1:19
    چارەسەر بە گۆتۆگۆکەی فرۆید
    کاریکرد،
  • 1:19 - 1:23
    و ئەو دیدگایەی فرۆید دای بە نەخۆشەکانی
    زۆری لە دامەزرێنراوە تەندروستییەکە کرد
  • 1:23 - 1:27
    دان بەوەدا بنێن کە نەخۆشییەکەیان
    ڕاستەقینەیە
  • 1:27 - 1:29
    بەڵام لە ڕاستییدا یارمەتی
    هەموو نەخۆشەکانی نەدا
  • 1:29 - 1:32
    فرۆید بڕوای وابوو کە
    ڕەفتارەکانمان وێنەدانەوەی
  • 1:32 - 1:35
    پاڵنەرە لاشعوری و
    یادەوەرییە کپکراوەکانمانە.
  • 1:35 - 1:39
    پاڵنەری ناپەسەند و
    لاشعوری بێبنەمای داهێنا
  • 1:39 - 1:44
    لە پشتی ڕەفتاری ڕزگاربوانی
    تراومادا- ئەمەش زیانی زۆری لێکەوتەوە.
  • 1:44 - 1:45
    چۆن؟
  • 1:45 - 1:49
    هەندێک لە کەیسە بەناوبانگەکانی بە
    پێچەوانەوە دەخستە ڕوو،
  • 1:49 - 1:54
    وای ڕادەگەیاند کە چارەسەرەکەی نەخۆشەکانی
    باشکردووە، لە کاتێکدا خراپتر بووبوون.
  • 1:54 - 1:56
    دواتریش، تیۆرییەکانی بوونە
    هاندەر بۆ پزیشکەکان
  • 1:56 - 1:59
    نەخۆشەکانیان بەوە قایل دەکرد لەو
    یادەوەرییە کپکراوانەی
  • 1:59 - 2:04
    دەربارەی توندوتیژی منداڵییانە چاک ببنەوە
    کە هەرگیز ڕووینەدابوو
  • 2:04 - 2:06
    ژیان و خێزانەکان
    هەڵدەوەشانەوە.
  • 2:06 - 2:10
    ناتوانیت لۆمەی فرۆید بکەیت کە
    دواتر کارەکەی بەهەڵە بەکار هاتووە
  • 2:10 - 2:11
    ئەوە زۆر باش نابێت.
  • 2:11 - 2:15
    زۆرێک لە ئایدییاکانی زیانبەخش بوون
    بەبێ هیچ خراپبەکارهێنانێك.
  • 2:15 - 2:19
    هاوڕەگەزخوازی وەک هەڵەیەک
    لە گەشەکردندا دەبینی.
  • 2:19 - 2:22
    ووشەی ئیرەیی زەکەری
    داهێنا-
  • 2:22 - 2:25
    بەو مانایەی ژنان ژیانیان لە
    دوودڵیدایە، بە هۆی نەبوونی زکەرەوە
  • 2:25 - 2:28
    فرۆید بەرهەمی سەردەمەکەی خۆی بوو.
  • 2:28 - 2:30
    بەڵی، هەندێک لە کارەکانی
    هەڵەیان تێدا بوو،
  • 2:30 - 2:34
    بەڵام ژینگەیەکی بۆزاناکانی دوای
    خۆی دروستکرد، تا زیاتر بگەڕێن
  • 2:34 - 2:36
    لێکۆڵینەوە بکەن و زیاتر بخەنە سەر
    کارەکانی ئەم
  • 2:36 - 2:40
    تەکنیکە مۆدێرنەکانی چارەسەر کە
    ملیۆنان پشتی پێدەبەستن
  • 2:40 - 2:43
    لەو کارانەوە دروست بوون
    کە ئەو لە دەرونشیکاریدا دەستیپێکرد.
  • 2:43 - 2:46
    لەم ڕۆژگارەشدا هەمووان دەزانن
    کە نائاگایی (لاشعوری) بوونی هەیە
  • 2:46 - 2:49
    ئەو ئایدیایەش فرۆیدیان
    ناودارکرد.
  • 2:49 - 2:53
    دەرونناسەکانی ئێستە تەنها بڕوایان
    بە "نائاگایی درکپێکراو" هەیە
  • 2:53 - 2:57
    ئەو ڕاستییەی کە تۆ ئاگاداری هەموو ئەو
    شتانە نیت کە ڕوودەدەن لە ساتێکدا
  • 2:57 - 3:02
    فرۆید ئەم ئایدیایەی زۆر دوور برد،
    مانای قووڵی بۆ هەموو شتێک دروست دەکرد
  • 3:02 - 3:08
    تیۆرییەکانی لەسەر بیرۆکەی زانستی
    زۆر کۆنتر لە سەردەمەکەی خۆی بونیادنابوو
  • 3:08 - 3:10
    نەک تەنها بە ستانداردی ئەم سەردەمە
  • 3:10 - 3:13
    بۆ نمونە، پێی وابوو
    دەروونناسی تاک
  • 3:13 - 3:18
    لە بۆماوەیی بایۆلۆجی ڕوداوەکانی
    مێژووی کۆنەوە دروستبوون.
  • 3:18 - 3:22
    کە دەڵێم کۆن- مەبەستم چاخی
    بەستەڵەک یاخود سەردەمی کوشتنی موسایە
  • 3:22 - 3:28
    لە ڕاستیدا فرۆید و هاوکارە نزیکەکانی
    پێیان وابوو ئەم تراومایانەی بەر لە مێژوو
  • 3:28 - 3:31
    کاریگەری بەردەوامیان لەسەر
    دەروونی مرۆڤ هەبووە
  • 3:31 - 3:34
    پێی وابوو ساردبوون و گرنگی نەدان
    بە حەزی سێکسی
  • 3:34 - 3:39
    لە کاتی هەرزەکاریدا
    زایەڵەی چاخی بەستەڵەکە.
  • 3:39 - 3:43
    بەم بیرو بۆچوونە فانتازییانەیەوە
    چۆن بە جدی وەری بگرین؟
  • 3:43 - 3:46
    هەر یەک لە بیرمەندە ناودارەکانی
    سەدەی ڕابردوو
  • 3:46 - 3:50
    ئایدیەیەکیان هەبووە کە بە
    ستانداردەکانی ئیستە فانتازین،
  • 3:50 - 3:54
    بەڵام ناتوانین لەسەر ئەم بنەمایانە
    کاریگەرییەکانیان بەهەند وەرنەگرین.
  • 3:54 - 3:57
    فرۆید داهێنەرێک بوو کە لە
    چەندین بواردا ئایدیەکانی پێکەوە دەبەستەوە
  • 3:57 - 4:00
    کۆنسێپتەکانی بووە تێرمێکی هەمیشەیی کە
  • 4:00 - 4:04
    ئەوە دیاری دەکەن چۆن لە ئەزمونەکانمان
    دەدوێین و تێدەگەین
  • 4:04 - 4:10
    گرێی ئۆدیپ؟ ئیگۆ و ئید؟
    میکانیزمی بەرگری؟ ویستی مەرگ؟
  • 4:10 - 4:11
    هەمووی فرۆیدە.
  • 4:11 - 4:14
    بەڵام فرۆید وەک تیۆریستێکی کۆمەڵایەتی
    خۆی نەدەناساند-
  • 4:14 - 4:17
    سوربوو لەسەر ئەوەی
    کارەکەی زانستییە.
  • 4:17 - 4:20
    تۆ دەڵییت کە ....ڕاستی
    نەگونجاوی سەپاندوە؟
  • 4:22 - 4:25
    تیۆرییەکانی فرۆید نەدەسەلمێنران کە هەڵەن.
  • 4:25 - 4:27
    بۆستە، کەواتە دەڵێیت کە ئەو ڕاست بوو؟
  • 4:27 - 4:33
    نەخێر، ئایدیەکانی وا بونیاد نراون کە
    هیچ ڕێگەیەک نییە بە تاقیکردنەوە بسەلمێنرێن
  • 4:33 - 4:38
    فرۆید تەنانەت بڕوای بەو دەروونشیکارییە
    نەبوو کە بانگەشەی بۆ دەکرد
  • 4:38 - 4:41
    ڕەشبین بوو بەرامبەر
    کاریگەری چارەسەرەکانی
  • 4:41 - 4:44
    چی؟ پێم وایە پێویستە ڕاکشێم!
  • 4:44 - 4:48
    زۆرێک لە ئایدیەکانی سیگمۆند فرۆید
    یەک ناگرنەوە لەگەڵ زانستی مۆدێرن،
  • 4:48 - 4:52
    کارە پراکتیکییەکانیشی لەگەڵ ستانداردە
    ئەخلاقییەکانی ئێستەدا ناگونجێن
  • 4:52 - 4:57
    لە هەمان کاتدا، شۆڕشێکی لە
    دەروونناسی و کۆمەڵگەدا دروستکرد و
  • 4:57 - 5:00
    زمانێکی بۆ گفتوگۆی هەست و سۆز دروستکرد.
  • 5:00 - 5:02
    فۆیدیش بەشی خۆی هەڵەی کرد
  • 5:02 - 5:06
    بەڵام ئایا بیرمەندێک بەرپرسە لەوەی
    نەوەی داهاتوو چۆن
  • 5:06 - 5:08
    بیرۆکەکانی بەکاردێنن؟
  • 5:08 - 5:11
    ئایا شایەنی لۆمە، متمانە و ڕزگارکردنە
  • 5:11 - 5:14
    کەی مێژوو دەنێرینە دادگا؟
Title:
مێژوو بەرانبەر سیگمۆند فرۆید - تۆد دوفرسن
Speaker:
تۆد دوفرسن
Description:

لە دەوروبەری سەدەی ٢٠ لە فییەنا وەک، پزیشکی نەخۆشییەکانی دەمار دەستبەکار بوو، پێش ئەوەی پێشەوایی
دیسیپلینی دەوونشیکاری بکات، لە چاوی خەڵکییەوە کاریگەری ئەو زۆر زیاتر
بوو لەچاو دەروونناسەکانی دیکەدا، بەڵام ئایا سیگمۆند فرۆید ڕاست بوو دەربارەی سروشتی مرۆڤ؟ ئایا میتۆدەکانی زانستی بوون؟ تۆد دوفرسن ئەم فیگەرە پڕ پشتومڕە دەخاتە دادگا لە مێژوو بەرانبەر سیگمۆند فرۆید.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:15

Kurdish (Central) subtitles

Revisions