< Return to Video

دەتەوێت داهێنەرتر بیت؟ بڕۆ بۆ پیاسەیەک

  • 0:01 - 0:04
    پرۆسەی داهێنانەکە -- ئێوە ئەمە دە زانن --
  • 0:04 - 0:06
    لە یەکەم بیرۆکەوە تاوەکو
    دواین دەرئەنجام،
  • 0:06 - 0:08
    پرۆسەیەکی درێژە.
  • 0:08 - 0:10
    زۆر دووبارەیە، پووختکردنی زۆر ،
  • 0:10 - 0:12
    خوێن، ئارەقەکردنەوە، فرمێسک و ساڵی دەوێت.
  • 0:13 - 0:15
    و ئێمە ناڵێین دەچیتە دەرەوە بۆ پیاسەیەک
  • 0:15 - 0:18
    و بە بیرۆکەی هاوشێوەی پەرستگەی
    سیستین لە دەستی چەپت بگەڕێوە.
  • 0:18 - 0:20
    بۆیە جەخت لەسەر چ
    چوارچێوەیەکی پرۆسەی داهێنان دەکەین؟
  • 0:21 - 0:22
    تەنها بەشی یەکەم.
  • 0:22 - 0:25
    تەنها بیر بکەوە،
    بیرۆکەیەکی نوێت بۆ دێت.
  • 0:26 - 0:30
    لە ڕاستیدا چوار لێکۆڵێنەوەمان
    لەگەڵ چەند کەسێک کرد.
  • 0:30 - 0:32
    تۆ یان بە پێ دەرۆیت
    لە ژوورەوە یان لە دەرەوە.
  • 0:32 - 0:36
    و هەموو ئەو توێژینەوانە
    هەمان دەرئەنجامیان هەبوو.
  • 0:36 - 0:39
    ئەمرۆ من یەکێک
    لەوانە بۆتان باس دەکەم.
  • 0:39 - 0:43
    یەکێک لەو تاقیکردنەوەیانەی بەکارمان هێناوە
    بۆ داهێنان بەکارهێنانی نۆرەیە.
  • 0:43 - 0:45
    لەم تێستە، چوار خولەک کاتت هەیە.
  • 0:45 - 0:49
    ئیشی تۆ ئەوەیە کەلوپەلەکانی ڕۆژانە
    بەکاربهێنیت بە ڕێگەی جیاواز تا ئەو
  • 0:49 - 0:50
    ئاستەی دەتوانی
    بیری لێبکەیەوە.
  • 0:50 - 0:53
    بۆ نمونە دەتوانی چیتر بکەی بە کلیلەکە،
  • 0:53 - 0:56
    بێجگە لەوەی کە قفلی پێدەکەیەوە؟
  • 0:56 - 1:00
    ئاشکرایە، دەکرێت بەکاربێت
    وەکو چاوی سێیەمی زەرافە، ڕاستە؟
  • 1:01 - 1:05
    لەوانەیە. ئەمە سەرنج ڕاکێشە،
    جۆرێکی نوێیە. بەڵام ئەمە داهێنانە؟
  • 1:06 - 1:08
    خەڵک زۆر بیرۆکەیان بۆ دەهات،
  • 1:08 - 1:10
    و پێویست بوو بڕیاربدەین:
  • 1:10 - 1:11
    ئایە ئەمە داهێنانە یان نا؟
  • 1:13 - 1:16
    پێناسەی داهێنان کە زۆر
    کەس وەها تێگەیشتووە
  • 1:16 - 1:17
    بریتیە لە "داهێنانی بەجێ."
  • 1:17 - 1:20
    بۆ شتێک شیاو بێت،
    دەبێت ڕاستەقینە بێت،
  • 1:21 - 1:24
    بۆیە بەداخەوە، ناتوانین کلیل
    وەکو چاو بەکاربهێنین.
  • 1:24 - 1:26
    بوو!
  • 1:26 - 1:30
    بەڵام "نوێ" ، دووەم شت
    ئەوەیە کە کەس نەیوتبێت.
  • 1:30 - 1:33
    بۆیە بۆ ئێمە، دەبوایە سەرەتا گونجاو بێت.
  • 1:33 - 1:35
    ئینجا بۆ نوێگەری،
  • 1:35 - 1:39
    هیچ کەس لە تەواوی بەشدار بووانی
    توێژینەوەکە ئەمەی نەگووتبێت.
  • 1:39 - 1:42
    لەوانەیە بیربکەنەوە کە دەتوانن بە
    کلیلەکە ئۆتۆمبێلی کەسێک بڕوشێنن،
  • 1:42 - 1:45
    بەڵام گەر کەسێکی تر بیگوتبایە،
    هیج بایەخێکتان پێ نەدەدا.
  • 1:45 - 1:47
    هیج کەس لە ئێوە نەیکرد.
  • 1:47 - 1:50
    هەرچەندە کەسێک گووتی:
  • 1:51 - 1:53
    "گەر تۆ دەمرێت و
    ڕوداوێکی تەومژاوی کوشتن بوو،
  • 1:53 - 1:56
    و دەبێت ناوی بکووژەکە
    هەڵبکۆڵی لەسەر ئەرزەکە
  • 1:57 - 1:58
    لەگەڵ دوا وشەکانی پێش مردنت".
  • 1:58 - 2:00
    کەسێک ئەمەی گووت.
  • 2:00 - 2:01
    (پێکەنین)
  • 2:01 - 2:04
    و ئەمە بیرۆکەیەکی داهێنەرانە بوو
    چونکە بیرۆکەیەکی شیاو و نوێ بوو.
  • 2:04 - 2:08
    یان ئەم تاقیکردنەوەیە دەکەیت و بیرۆکەی
    نوێت بۆ دێت لە کاتێکدا دانیشتووی
  • 2:08 - 2:10
    یان لە کاتێکدا لەسەر ترێدمیل دەڕۆیشتی.
  • 2:10 - 2:12
    (پێكەنین)
  • 2:12 - 2:15
    دووجار تاقیکردنەوەکەیان كرد،
    به كەلوپەلی جیا.
  • 2:15 - 2:18
    سێ گروپ: یەكەمجار گروپی یەكەم
    دانیشتن
  • 2:18 - 2:21
    ئینجا دووباره دانیشتنەوه
    بۆ تاقیکردنەوەی دووەم،
  • 2:21 - 2:23
    گروپی دووەم یەكەمجار دانیشتن
  • 2:24 - 2:27
    ئینجا تاقیکردنەوەی دووەمیان كرد
    لە کاتێکدا دەڕۆیشتن لەسەر ترێدمیل.
  • 2:27 - 2:29
    گروپی سێیەم --
    ئەمه سەرنج ڕاكێشه --
  • 2:29 - 2:32
    یەكەمجار لەسەر ترێدمیڵ ڕۆیشتن،
    ئینجا دانیشتن.
  • 2:33 - 2:37
    باشە، دوو گروپ دانیشتن بەیەكەوه
    بۆ تێستی یەكەم،
  • 2:37 - 2:39
    زۆر بەیەك دەچوون،
  • 2:39 - 2:42
    بەتێكڕای ٢٠ بیرۆكەی
    نوێ بۆ هەركەس.
  • 2:42 - 2:45
    ئەو گروپەی لەسەر
    ترێدمیل دەڕۆیشتن
  • 2:45 - 2:46
    دوو هێنده باشتر بوو.
  • 2:47 - 2:50
    و لەسەر ترێدمیل دەڕۆیشتن
    له ژوورێكی بێ پەنجەره.
  • 2:53 - 2:55
    لەبیرت بێت، دووجار
    تاقیکردنەوەکەیان كرد.
  • 2:55 - 2:59
    ئەو خەڵكەی دووجار تاقیکردنەوەی دووەمیان
    كرد، ئەنجامی باشتریان نەبوو.
  • 2:59 - 3:00
    ڕاهێنان یارمەتیدەر نییه.
  • 3:00 - 3:04
    بەڵام هەمان ئەو گروپه
    كه دانیشتبوون و دواترچوونه سەر ترێدمیل
  • 3:04 - 3:05
    له ڕۆیشتنەوه تینیان وەرگرت.
  • 3:05 - 3:07
    ئەمه شته سەرنجڕاكێشەكەیه.
  • 3:08 - 3:10
    ئەو خەڵكەی لەسەر ترێدمیل دەڕۆیشتن
  • 3:10 - 3:12
    هێشتا كاریگەری ڕۆیشتنیان لەسەربوو،
  • 3:12 - 3:14
    پاش ئەوەش هەر داهێنەر بوون.
  • 3:14 - 3:17
    بۆیه كاریگەری ئەمه ئەوەیه
    پێویسته بەپێ بڕۆیت
  • 3:18 - 3:21
    پێش كۆبونەوه گەورەكەی داهاتوت
    و یەكسەر بیر له بیرۆكەی نوێ بكەوه.
  • 3:23 - 3:24
    ئێمه پێنج خاڵمان هەیه بۆتۆ
  • 3:24 - 3:28
    كه یارمەتیت دەدات كاریگەری باشی هەبێت.
  • 3:28 - 3:33
    یەكەم، پێویسته بابەتێك یان كێشەیەك
    هەڵبژێری بۆ ئەوەی بیروڕا كۆبكەیەوه.
  • 3:33 - 3:35
    بۆیه، ئەمه لەناكاو نییه،
  • 3:35 - 3:37
    كاتێک خۆت دەشۆیت و لەناكاو،
  • 3:37 - 3:39
    بیرۆكەیەكی نوێ له بوتڵی
    شامپۆكەوە بێت.
  • 3:39 - 3:42
    ئەمه شتێكه پێش وەخت
    بیری لێدەكەیتەوه.
  • 3:42 - 3:45
    ئەوان بە ئەنقەست بیر دەکەنەوە
    لە تێڕوانینێکی جیاواز
  • 3:45 - 3:46
    بەدەم ڕۆیشتنەوە.
  • 3:46 - 3:48
    دووەم: زۆر پرسیارم لێ دەکرێت:
  • 3:48 - 3:50
    ئایا ئەمە باشە لە کاتی ڕاکردندا؟
  • 3:50 - 3:53
    باشە، وەڵامەکەی من
    ئەوەیە کە ئەگەر من ڕامکردایە،
  • 3:53 - 3:58
    تاکە بیرۆکەی نوێ کە من هەمە
    ئەوە دەبێت کە ڕاکردن بوەستێنم، بۆیە ...
  • 3:58 - 3:59
    (پێکەنین)
  • 3:59 - 4:02
    بەڵام ئەگەر ڕاکردن بۆ تۆ
    بریتیە لە خێراییەکی ئاسودە، باشە.
  • 4:02 - 4:07
    دەرکەوت، هەرچی چالاکی جەستەیی
    گرنگی زۆری پێنادات.
  • 4:07 - 4:09
    کەواتە تەنها ڕۆیشتن بە خێراییەکی
    ئاسودە هەڵبژاردەیەکی باشە.
  • 4:11 - 4:13
    هەروەها، تۆ دەتەوێت تا دەتوانیت
    بیرۆکەکانت زیاتر بکەن.
  • 4:13 - 4:17
    یەک کلیلی داهێنان
    ئەوەیە کە یەکەم بیرۆکە دانەخەیت.
  • 4:17 - 4:18
    بەردەوامبە.
  • 4:18 - 4:22
    بەردەوامبە لە هێنانی بیرۆکەی نوێ، تا یەک
    یان دوو دانە هەڵدەبژێریت بۆ بەدواداچوون.
  • 4:23 - 4:26
    لەوانەیە نیگەران بیت کە
    ناتەوێت بیاننوسیتەوە،
  • 4:26 - 4:28
    چونکە چی ئەگەر لەبیرت بچێت؟
  • 4:28 - 4:30
    کەواتە بیرۆکەکە لێرەدا
    ئەوەیە کە بیاندوێین.
  • 4:30 - 4:32
    هەموو کەسێک لەگەڵ
    بیرۆکە نوێیەکانی خۆی دەدوا.
  • 4:32 - 4:36
    بۆ ئەوە دەتوانیت بیستۆکەکانت لەگوێ بکەیت
    و لە ڕێگەی تەلەفۆنەکەتەوە دەنگت تۆمار بکەیت
  • 4:36 - 4:39
    و دوای ئەوە وا نیشان بدەیت کە تۆ
    گفتوگۆیەکی داهێنەرانە دەکەیت، وایە؟
  • 4:39 - 4:42
    چونکە کاری نووسینی
    بیرۆکەکەت هەروەکو فلتەرێکە.
  • 4:42 - 4:45
    تۆ وا دەزانیت،
    "ئایا ئەمە بەسە بۆ نووسینەوە؟"
  • 4:45 - 4:46
    پاشان دەینووسن.
  • 4:46 - 4:50
    کەواتە تەنها قسە بکە تا دەتوانیت
    تۆماریان بکە و دواتر بیریان لێبکەوە.
  • 4:50 - 4:52
    لە کۆتاییشدا: بۆ هەمیشە ئەمە مەکە. باشە؟
  • 4:52 - 4:55
    ئەگەر لەسەر ڕۆیشتنی
    و ئەو بیرۆکەیەت بۆ نایێتەوە،
  • 4:55 - 4:57
    دواتر بگەڕێوە بۆی لە کاتێکی تردا.
  • 4:58 - 5:01
    پێم وایە ئێمە ئێستا پشوویەک وەردەگرین،
  • 5:01 - 5:02
    بۆیە بیرۆکەیەکم هەیە:
  • 5:02 - 5:04
    بۆچی جڵەو ناگریتە دەست
  • 5:04 - 5:06
    و بیرەکانت ببەیت بۆ پیاسەکردن؟
  • 5:08 - 5:09
    سوپاس.
  • 5:09 - 5:12
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
دەتەوێت داهێنەرتر بیت؟ بڕۆ بۆ پیاسەیەک
Speaker:
ماڕیڵی ئۆپزۆ
Description:

کاتێک هەوڵ دەدەین بیرۆکەیەکی نوێمان بۆ بێتە پێش، هەموومان کاتمان هەیە کاتێک کە گیردەبین. بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی ماریلی ئۆپزۆ کە زانای ڕەفتار و فێربوونە ، هەستان و ڕۆیشتن بۆ پیاسە ڕەنگە هەموو شتێک بێت کە پێویست بێت بۆ ئەوەی شەربەتی داهێنانەکانت بخۆیت . لەم وتارە خۆش و خێرایەدا، ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن پیاسەکردن دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی زۆرترین شت لە مێشکت دەربکەیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:25

Kurdish (Central) subtitles

Revisions