دۆلفینەکان چەندە زیرەکن؟ - لۆری مارینۆ
-
0:07 - 0:12لە ساڵی ١٩٨٥، سێ توێژەر لە
گەشتێکی توێژینەوە دەربارەی دۆلفینەکان -
0:12 - 0:14کەمێک بیزار بوون.
-
0:14 - 0:17بۆ جۆشدانەوە بە دۆخەکەیان، یەکێکیان
خۆی کرد بە پسایدن (خوای دەریا) -
0:17 - 0:22بە دانانی تاجە گوڵینەیەکی گیای دەریایی
لەسەر سەری و دواتر فڕێدانی بۆ ناو زەریاکە. -
0:22 - 0:27دواتر دۆلفینێک هاتە سەر ڕووەکە بە تاجە
گولینەکەوە کە وەکو تاج لەسەر سەری دانابوو. -
0:27 - 0:29بێگومان، ئەوە دەکرێت ڕێکەوت بوو بیت،
-
0:29 - 0:35بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەگەر هەیە کە
دۆلفینەکە لاسایی زاناکەی کرد بێتەوە. -
0:35 - 0:40ئەمەش لەبەر ئەوەی دۆلفینەکان یەکێکن لە
ژیرترین جۆرەکانی ئاژەل لە سەر زەوی. -
0:40 - 0:43کەواتە ئایا چەند زیرەکن؟
-
0:43 - 0:45وەکو نەهەنگ و بەرازی دەریاکان،
-
0:45 - 0:48دۆلفینەکان سەر بە گروپێکی
شیردەرە ئاوییەکانن -
0:48 - 0:53بە سێتەیشنس ناسراون
کە پیک هاتوون لە ٨٦ جۆری جیاواز زیندەوەر، -
0:53 - 0:57و لەگەڵ ئونگولەیتەکان یان
ئاژەڵە سمدارەکاندا لە بەستەرێکدا ھاوبەشن. -
0:57 - 1:00لە بنچینەدا شیردەرە زەمینییەکان،
-
1:00 - 1:04یەکەمین سیتەیشنسن کە چووەتە ناو ئاو
بە نزیکەیی ٥٥ ملیۆن سال پێش ئێستا -
1:04 - 1:07وەکو نێچیر گرێکی گەورە بە ددانی تیژەوە.
-
1:07 - 1:12دواتر، گۆڕانکارییەک لە گەرمیەکانی زەریا
نزیکەی ٣٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا -
1:12 - 1:15بەردەست بوونی ڕاوکردنی کەم کردەوە.
-
1:15 - 1:18کۆمەڵێک لە سیتەیشنس کە
لەم بارودۆخە دەرباز بوون، -
1:18 - 1:22نەهەنگە ددان دارەکان،
بچوکتر بوونەوە لەگەڵ ددانی کەم تیژ، -
1:22 - 1:26بەڵام لەگەڵ مێشکی گەورە و زێدە ئالۆزتر
-
1:26 - 1:28ئەمەش ڕێگەی بە پەیوەندی
کۆمەڵایەتی ئاڵۆزتر داوە، -
1:28 - 1:32و توانستی دیاری کردنی جێگە بەهۆی
دەنگدانەوە بۆ گەڕان و پەیوەندی بەستن. -
1:32 - 1:33تاوێ بازدەوە بۆ ئیستا، و مێشکی
-
1:33 - 1:38مێشکی دۆلفینە نوێیەکان زۆر گەورەن
کە قەبارەی ڕێژەیی، -
1:38 - 1:42گەورەیی مێشکیان بە بەراورد بە لاشەیان،
-
1:42 - 1:44لە دوایی مرۆڤەکان بە دووەم دێت.
-
1:44 - 1:47دۆلفینەکان پەرەیان سەندووە
بۆ مانەوە لە ژیان -
1:47 - 1:50لە ڕێگەی تواناکانیان بۆ پێکھێنانی شێوازی
ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز -
1:50 - 1:54کە توانای ڕاوکردن، ڕاوە دونانی نەیاران،
و بەخێو کردنی کۆرپەکانیان پێکەوە پێ دەدات. -
1:54 - 1:57بۆ نموونە، کۆمەڵەیەک
لە دۆلفینەکانی فلۆریدا -
1:57 - 2:01شێوازێکی ئاڵۆزی یارمەتیدان
بەکاردەهێنن بۆ ڕاوکردنی ماسی. -
2:01 - 2:05دۆلفینێکیان وەک دروست کەری
تۆڕ لە قورەکە دەدات -
2:05 - 2:07لە کاتێکدا یەکێکی تریان ئاماژەکە دەداتە
-
2:07 - 2:12دۆلفینەکانی دیکە بۆ ئەوەی پێکەوە
ڕیز بن و ماسیە هەڵاتووەکە بگرن. -
2:12 - 2:16بەدەست هێنانی دەر ئەنجامێکی وەها پێویستی
بە پلان دانان و هاوکاری هەیە، -
2:16 - 2:21کە پێویستی بە جۆرە پەیوەندیەکی
ناوەخۆیی دۆلفینەکان هەیە. -
2:21 - 2:24دۆلفینەکان مێتۆدی پەیوەندی کردن
و تواناکانی دیکەیان دەگوازنەوە -
2:24 - 2:26لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە.
-
2:26 - 2:30دانیشتوانی جیاوازی دۆلفینەکان
چەشنی جیاوازی سڵاو کردن پێشان دەدەن، -
2:30 - 2:33لەگەڵ ستراتیژی ڕاو کردن،
و هەڵسوکەوتەکانی دیکە. -
2:33 - 2:38ئەو شێوازی گواستنەوە کولتوورییە تەنانەت
بە کارهێنانی کەرەستەکانیش دەگرێتەوە. -
2:38 - 2:41کۆمەڵەیەک لەو دۆلفینی کەناری زەریاکانی
ئوستوڕالیا -
2:41 - 2:44کە بە یانەی ئیسفنجی دۆلفین ناونراوە،
-
2:44 - 2:49فێربوون چۆن ڕووییان داپۆشن بەو ئیسفنجانەی
بەسەر مەرجانەکانەوە ڕەگیان داکوتیوە، -
2:49 - 2:52زانیاری دەگوازنەوە
لە دایکەوە بۆ کچ. -
2:52 - 2:55تەنانەت دۆلفینەکان نیشانیان داوە کە
تێگەیشتنیان بۆ زمانیش هەیە. -
2:55 - 2:58کاتێک فێری زمانێک دەکرێن کە پێکهاتووە
لە فیکە و ئاماژەکانی دەست، -
2:58 - 3:01ئەوان بە تەنها لەوە ناگەن
کە ئاماژەکە واتای چییە، -
3:01 - 3:03بەڵکو لە ڕیزبەندیەکەشی تێ دەگەن:
-
3:03 - 3:05جیاوازی نێوان
هێنانی تۆپەکە بۆ ئەڵقەکە -
3:05 - 3:08و هێنانی ئەڵقەکە بۆ تۆپەکە.
-
3:08 - 3:12کەواتە ئەوان توانایان هەبوو کار لەسەر دوو
لە توخمە سەرەکییەکانی زمانی مرۆڤ بکەن: -
3:12 - 3:15هێماکان کە ئاماژەنە
بۆ شتەکان و کردارەکان، -
3:15 - 3:19و ڕیزبەندی کە چۆنیەتی ڕێکخستنیان
دیاری دەکات. هەروەها دۆلفینەکان -
3:19 - 3:23بەشێکن لە ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی ئاژەڵ
کە بتوانن لە تاقیکردنەوەی ئاوێنە دەربچن. -
3:23 - 3:28لە ڕێگەی ناسینەوەی خۆیان لە ئاوێنەدا،
پێمان دەڵین کە ئاگاداری خود-ئاگایی خۆیانن، -
3:28 - 3:32و توێژینەوە نیشانی دەدات ئەوان دەتوانن
نەک تەنها لاشەیان بناسنەوە، -
3:32 - 3:37بەڵکو هزرەکانی خۆشیان دەناسنەوە،
ئەوەش خاسیەتێکە پێی دەگوترێت درک بەخۆکردن. -
3:37 - 3:40لە توێژینەوەیەکدا، دۆلفینەکان
بەراوردی نێوان دوو دەنگیان -
3:40 - 3:44دەکرد دەتوانرا وەڵامی هاوشێوە،
جیاواز، یانیش نا دڵنیایی دیاری بکرێت. -
3:44 - 3:46ڕێک وەکو مرۆڤەکان،
-
3:46 - 3:49ئەوان زیاتر لە تاقیکردنەوە سەختەکان
نا دڵنیایان نیشان دەدا، -
3:49 - 3:52مانای وایە ئەوان
ئاگاداری ئەو شتەن کە دەیزانن، -
3:52 - 3:55و چەند هەست بە بڕوا بە خۆبوون دەکەن
دەربارەی ئەو زانیارییە. -
3:55 - 3:57بەڵام هەندێک شتی زێدە سەرنجڕاکێش
سەبارەت بە دۆلفینەکان -
3:57 - 4:01بریتیین لە هەستەکانی دڵسۆز بوون،
مرۆڤ دۆست و پەیوەستی. -
4:01 - 4:06خووی یارمەتیدانی تاکە بریندار بووەکانی
چەشنی ئاژەڵەکانی دیکەش تێ دەپەڕێنن -
4:06 - 4:08هەروەکو بەڵگەی گەواهی زۆر هەیە کە
-
4:08 - 4:11دۆلفینەکان مرۆڤەکانیان بۆ سەر ڕووی
زەریاکە هەڵ گرتووە تا بتوانن هەناسە بدەن. -
4:11 - 4:14وەکو ئێمە، دۆلفینەکان خەم بۆ
مردووەکانیان دەخۆن. -
4:14 - 4:16کاتێک ئێمە ڕەچاوی ئەو
هەموو بەڵگانە دەکەین، -
4:16 - 4:20ڕەنگە بپرسین بۆچی ئێستاش مرۆڤەکان
ڕاوی دۆلفین دەکەن بۆ گۆشتەکەیان، -
4:20 - 4:22لە ڕێگەی ڕاوکردنیان و
پیس کردنی ژینگە دەیان خەینە -
4:22 - 4:25مەترسییەوە، یانیش زیندانیان دەکەین
تاوەکو نمایشیان پێبکەین. -
4:25 - 4:29ڕەنگە پرسیارە گرینگەکە
ئەوە نەبێت کە ئایە دۆلفینەکان زیرەکن -
4:29 - 4:30و بوونەوەری ئاڵۆزن،
-
4:30 - 4:35بەڵکو ئایە دەتوانرێت مرۆڤەکان
لەگەڵیان هاوهەست بن بەڕادەیەک. -
4:35 - 4:37بیان پارێزن و ئازادیان بکەن.
- Title:
- دۆلفینەکان چەندە زیرەکن؟ - لۆری مارینۆ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/how-smart-are-dolphins-lori-marino
دۆلفینەکان یەکێکن لە زیرەکترین جۆری ئاژەڵ لەسەر زەوی. لەڕاستیدا، بەر یەککەوتنە ئاڵۆزەکەیان ( بە بەراورد بە قەبارەی مێشکیان و قەبارەی لاشەیان) ڕێک لەدوای مرۆڤەوەیە. بەڵام بە ڕژدی دۆلفینەکان چەندە زیرەکن؟ لۆری ماریانۆ چەند ڕاستیەکی باوەڕ پێەکراومان پێ دەڵێت سەبارەت بە دۆلفینەکان.
وانەیەک لەلایەن لۆری ماریانۆ، دەرهێنانی لە لەیەنZedem Media.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:51
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino | |
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino | |
![]() |
Rebar Atta declined Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino | |
![]() |
Daban Q Jaff rejected Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish subtitles for How smart are dolphins? - Lori Marino |