< Return to Video

چۆن جگەرە کار لە جەستە دەکات؟ کریشنا سودهیر

  • 0:07 - 0:09
    جگەرە باش نییە بۆمان.
  • 0:09 - 0:13
    ،ئەمەش نوێ نییە
    دەیەیەکە بە زیانەکانی جگەرەمان زانیوە.
  • 0:14 - 0:17
    بەڵام ئایا جگەرە چۆن زیانمان پێدەگەیەنێت؟
  • 0:17 - 0:19
    با بزانین چی ڕوودەدات کاتێک پێکهاتەکانی
  • 0:19 - 0:21
    دەچنە ناو جەستەمانەوە و
  • 0:21 - 0:25
    چۆن قازانج دەکەین
    کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنن.
  • 0:25 - 0:27
    لەگەڵ هەر هەڵمژێنێکدا،
  • 0:27 - 0:31
    دوكەڵەکەی زیاتر لە ٥٠٠٠ ماددەی کیمیایی
  • 0:31 - 0:34
    دەهێنێتە ناو شانەکانی جەستەمانەوە.
  • 0:34 - 0:37
    لە سەرەتادا، قەتران، مادەیەکی کەتیرەیی ڕەش
  • 0:37 - 0:40
    دەستدەکات بە داپۆشینی ددان و پوک،
  • 0:40 - 0:44
    ،چینی مینای ددان لەناو دەبات
    و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کلۆربوون.
  • 0:44 - 0:48
    ،بە تێپەڕبوونی کات
    کۆتایی دەمارەکان لە لووتدا لەناودەبات
  • 0:48 - 0:50
    ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن.
  • 0:50 - 0:52
    لە ناوەوەی ڕێڕەوی هەوا و سییەکانیشدا
  • 0:52 - 0:55
    ئەگەری ڕوودانی تووشبوون بە نەخۆشی
    زیاد دەکات
  • 0:55 - 0:59
    هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک
    .هەوکردنی بۆریچکەکان و هەڵئاوسان
  • 0:59 - 1:02
    بە لەناو بردنی کوڵکەکان
  • 1:02 - 1:07
    پێکهاتەیەکی زۆر بچووکە لە شیوەی موودایە
    کاری پاک ڕاگرتنی ڕێڕەوی هەوایە.
  • 1:07 - 1:10
    پاشان تورەکەکانی هەوا پڕ دەکات،
  • 1:10 - 1:14
    کیسەی بچووکی هەوان کاریان ئاڵوگۆڕکردنی
    ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە
  • 1:14 - 1:15
    لە نێوان سییەکان و خوێندا
  • 1:15 - 1:20
    گازێکی ژەهراوی بە ناوی یەکەم ئۆکسیدی
    کاربۆن بەناو ئەو پەردەیەدا دەچێتە خوێنەوە،
  • 1:20 - 1:22
    دەلکێت بە هیمۆگڵۆبینەوە
  • 1:22 - 1:24
    جێی ئۆکسجین دەگرێتەوە
  • 1:24 - 1:27
    کە بە شێوەیەکی ئاسایی
    بە هەموو لەشدا دەگوێزرایەوە
  • 1:27 - 1:30
    ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە جگەرە کێشان
    دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی ئۆکسجین و
  • 1:30 - 1:33
    هەناسە سواری.
  • 1:33 - 1:35
    لە ماوەی نزیکەی ١٠ چرکەدا،
  • 1:35 - 1:39
    تەوژمی خوێن هاندەرێک بە ناوی نیکۆتین
    بەرەو دەماخ هەڵدەگرێت
  • 1:39 - 1:42
    هانی دەردانی دۆپامین و
    گوێزەرەوە دەمارییەکان دەدات
  • 1:42 - 1:44
    لەگەڵ
    هۆڕمۆنی ئیندۆرفین
  • 1:44 - 1:48
    کە هەستی خۆشی دەبەخشێت ئەمەش وا دەکات
    جگەرەکێشان بە زۆری ببێتە هۆی ئالوودەبوون
  • 1:48 - 1:50
    نیکۆتین و ماددە کیمیاییەکانی تری ناو جگەرە
  • 1:50 - 1:53
    بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە هۆی
    تەسک بوونەوەی لوولەکانی خوێن و
  • 1:53 - 1:56
    لەناو بردنی نەرمی پەردەی ناوەوەی،
  • 1:56 - 1:58
    تەوژمی خوێن سنووردار دەکەن.
  • 1:58 - 2:01
    ئەم کاریگەرییانەش دەبنە
    ئەستوور بوونی دیواری لوولەکانی خوێن و
  • 2:01 - 2:03
    هانی ئەستوور بوونی پەڕەکانی خوێنیش دەدەن،
  • 2:03 - 2:06
    ئەمەش ئەگەری دروستبوونی
    تۆپەڵی خوێن زیاتر دەکات و
  • 2:06 - 2:09
    دەبنە پاڵنەری نۆرەی دڵ و سەکتەی دەماخ.
  • 2:09 - 2:13
    زۆر لە ماددە کیمیاییەکانی ناو جگەرە
    دەتوانن ببنە گۆڕانی مەرسیدار لە
  • 2:13 - 2:16
    دی ئێن ئەی جەستەدا کە دەبنە هۆی
    دروست بوونی شێرپەنجە.
  • 2:16 - 2:19
    سەرباری ئەمانەش، پێکهاتەکانی وەک
    زەرنیخ و نیکل
  • 2:19 - 2:22
    ڕەنگە پڕۆسەی چاک کردنەوەی
    دی ئێن ئەی لەکاربخەن
  • 2:22 - 2:25
    لەبەر ئەمە توانای جەستە بۆ
    بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجە کەمدەبێتەوە،
  • 2:25 - 2:29
    لە ڕاستیدا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان
    یەک لەسەر سێی مردنی تووشبوانی شێرپەنجە
  • 2:29 - 2:31
    بەهۆی جگەرە کێشانەوە بووە.
  • 2:31 - 2:34
    ئەمەش تەنها شێرپەنجەی سی نییە.
  • 2:34 - 2:37
    جگەرەکێشان دەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجە لە
    چەندین شانە و ئەندامەکاندا
  • 2:37 - 2:39
    لەگەڵ تێکدانی توانای بینین و
  • 2:39 - 2:41
    لاواز بوونی ئێسکەکان.
  • 2:41 - 2:43
    توانای سکپڕبوون لە ئافرەتاندا لاواز دەکات.
  • 2:43 - 2:46
    لە پیاوانیشدا ڕەنگە ببێتە هۆی
    لەکار کەوتنی توانای ڕەپ بوون.
  • 2:46 - 2:48
    بۆ ئەوانەی وازیان
    لە جگەرە هێناوە،
  • 2:48 - 2:50
    کاریگەرییەکی پێچەوانە و ئەرێنی هەیە.
  • 2:50 - 2:53
    لەگەڵ قازانجێکی فیزیکی یەکسەری
    و درێژخایەن.
  • 2:53 - 2:57
    تەنها ٢٠ خولەک لە دوای کێشانی کۆتا جگەرە
  • 2:57 - 3:01
    لێدانی دڵ و پەستانی خوێن
    دەچنەوە باری ئاسایی خۆیان.
  • 3:01 - 3:04
    دوای ١٢ کاتژمێر ڕێژەی
    یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن جێگیر دەبێت،
  • 3:04 - 3:07
    توانای خوێن بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین
    زیاد دەکات.
  • 3:07 - 3:09
    ڕۆژێک دوای وازهێنان لە جگەرە
  • 3:09 - 3:14
    لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی
    خوێن، مەترسی نۆرەی دڵیش کەمدەبێتەوە.
  • 3:14 - 3:15
    دوای دوو ڕۆژ،
  • 3:15 - 3:20
    کۆتایی دەمارەکان کە بەرپرسن لە بۆنکردن و
    تام کردن چاک دەبنەوە.
  • 3:20 - 3:24
    لە دوای مانگێکیش سییەکان تەندروستتر دەبن،
  • 3:24 - 3:26
    لەگەڵ کەمترین کۆکە و هەناسە سواری.
  • 3:26 - 3:29
    کوڵکە نەرمەکانیش کە لە ڕێڕەوی هەوا
    و سییەکاندا هەن
  • 3:29 - 3:31
    لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەژییەنەوە و
  • 3:31 - 3:35
    لە دوای ٩ مانگیش دەکەونەوە کار،
    باشتر بەرهەڵستی نەخۆشی دەکەن.
  • 3:35 - 3:38
    لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ
    وازهێنان لە جگەرەکێشان،
  • 3:38 - 3:43
    لەگەڵ باشتر کارکردنی لوولەکانی خوێن،
    مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەبێتەوە.
  • 3:43 - 3:44
    لە دوای پێنج ساڵ،
  • 3:44 - 3:47
    هەلی دروستبوونی تۆپەڵی خوێن، بە شێوەیەکی
    بەرچاو کەمدەبێتەوە،
  • 3:47 - 3:50
    مەترسی سەکتەی دەماخیش بەردەوام
    کەم دەبێتەوە.
  • 3:50 - 3:53
    دوای ١٠ ساڵ، ئەگەری دروست بوونی شێرپەنجەی
    سی مەترسیدار
  • 3:53 - 3:55
    بە ڕێژەی سەدا ٥٠ کەم دەبێتەوە،
  • 3:55 - 4:00
    ڕەنگە لەبەر باشتربوونی توانای جەستە بێت
    لە چاک کردنەوەی دی ئێن ئەی جارێکی دیکە.
  • 4:00 - 4:04
    دوای پازدە ساڵیش، ئەگەری ڕوودانی
    نەخۆشییە تاجییەکانی دل
  • 4:04 - 4:08
    ئاسایی وەک کەسێکی جگەرە نەکێشە.
  • 4:08 - 4:11
    هیچ مەبەستێک نییە لە وا نیشاندانی
    بەدەستهێنانی هەموو ئەمانە ئاسان بێت.
  • 4:11 - 4:14
    وەستان لە جگەرە کێشان ڕەنگە ببێتە هۆی
    خەمۆکی و دڵەڕاوکێ،
  • 4:14 - 4:16
    بەهۆی کێشانەوەی نیکۆتینەوە.
  • 4:16 - 4:19
    بەڵام بە خۆشحاڵییەوە، ئەم کاریگەرییان
    زۆرجار کاتین.
  • 4:19 - 4:24
    وازهێنانیش ئاسانتر دەبێت،
    سوپاس بۆ کارخانە پێشکەوتووەکانی ئامێر.
  • 4:24 - 4:26
    جێگرەوەی نیکۆتین لەڕێی بنێشت،
  • 4:26 - 4:28
    لەزگەی پێست،
  • 4:28 - 4:28
    لەبزینەکان،
  • 4:28 - 4:29
    سپراکان
  • 4:29 - 4:32
    دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ وازهێنان لە جگەرە.
  • 4:32 - 4:35
    هەڵدەستن بە هاندانی وەرگرەکانی
    نیکۆتین لە دەماخدا
  • 4:35 - 4:38
    بەمەش ڕێگری لە نیشانەکانی
    کەمی نیکۆتین دەکەن،
  • 4:38 - 4:41
    بەبێ ماددەی کیمیایی زیانبەخشی دیکە.
  • 4:41 - 4:42
    ڕاوێژکردن و بەژداری
    گروپە پاڵپشتەکان
  • 4:42 - 4:44
    چارەسەری ڕەفتارە بەئاگاکان،
  • 4:44 - 4:47
    لەگەڵ ڕاهێنانی بەگوڕی مامناوەند
  • 4:47 - 4:50
    یارمەتی جگەرەکێشەکان دەدەن بۆ وازهێنان
    لە جگەرە.
  • 4:50 - 4:52
    ئەوە هەواڵێکی خۆشە،
  • 4:52 - 4:56
    کە وازهێنان خۆت و جەستەشت دەگەڕێنێتەوە
    بۆ سەر ڕێگای تەندروست.
Title:
چۆن جگەرە کار لە جەستە دەکات؟ کریشنا سودهیر
Speaker:
کریشنا سودهیر
Description:

جگەرە باش نییە بۆمان. ئەمەش تازە نییە -- دەیەیەکە بە زیانەکانی جگەرەمان زانیوە. بەڵام ئایا جگەرە چۆن زیانمان پێدەگەیەنێت؟ ئایا جەستەمان دەتوانێت بژێتەوە ئەگەر بوەستین لە کێشانی؟ کریشنا سودهیر ڕوونی دەکاتەوە چی ڕوودەدات کاتێک جگەرە دەکێشین -- کاتێکیش وازی لێدەهێنین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:13

Kurdish subtitles

Revisions