< Return to Video

ڕەنگ چییە؟ - کۆڵم کێڵەر

  • 0:14 - 0:18
    یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی
    ژیان ئەوەیە کە ڕەنگی هەیە.
  • 0:18 - 0:22
    بۆ تێگەیشتن لە دیاردەی ڕەنگ،
    وا باشە بیر لە ڕووناکی بکەینەوە وەک شەپۆل.
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام، پێش ئەوەی بچینە سەر ئەوە.
  • 0:25 - 0:28
    با تۆزێک بە گشتی باسی شەپۆل بکەین.
  • 0:28 - 0:33
    وێنا بکە لە ناو بەلەمێکیت لە زەریایەک و
    دەڕوانیتە تەپەدۆرێک لە ئاوەکەدا مەلە دەکات
  • 0:33 - 0:36
    یەکەم شت کە تێبینی دەکەیت دەربارەی
    جوڵەکەی ئەوەیە کە دووبارە دەبێتەوە.
  • 0:36 - 0:42
    تەپەدۆرەکە بە هەمان ڕێدا دەڕوات دووبارە و
    دووبارە، سەرەوە-خوارەوە -سەرەوە-خوارەوە.
  • 0:42 - 0:47
    ئەم جوڵە خولییە یان بەردەوامە
    تایبەتمەندییەکی شەپۆلەکانە.
  • 0:47 - 0:48
    ئینجا شتێکی کە تێبینی دەکەیت..
  • 0:48 - 0:52
    کاتێک دادەنێیت بۆ پێوانی ئەوەی چەندی
    پێ دەچێت گەر پارچە تەپەدۆرێک بچیتە
  • 0:52 - 0:56
    سەر بەرزترین شوێن و بگەڕێتەوە بۆ
    نزمترین شوێن و دووبارە بەرەو بەرز بوونەوە
  • 0:56 - 0:58
    وا دابنێ دوو چرکەی دەوێت.
  • 0:58 - 1:03
    بە زاراوەی فیزیایی تۆ پێوانی کاتی ئەو شە-
    -پۆلانەت کردووە تەپەدۆرەکە لەسەری دەجوڵێت
  • 1:03 - 1:07
    بەوەش، چەندێک دەخایەنێت کە شەپۆلێک
    بە هەموو مەودای جوڵەکەی بڕوات لە جارێکدا.
  • 1:07 - 1:13
    هەمان زانیاری دەرببڕدرێت بە ڕێیەکی
    جیاواز بە هەژمار کردنی لەرەلەری شەپۆلەکە.
  • 1:13 - 1:17
    لەرەلەر، هەروەک لە ناوەکەدا دیارە، پێت
    دەڵیت دووبارە بوونەوەی شەپۆلەکە چەندە
  • 1:17 - 1:20
    ئەوەیە کە چەند شەپۆل دەڕوات لە یەک چرکەدا.
  • 1:20 - 1:23
    گەر بزانیت شەپۆلێکی تەواو
    چەند چرکەی دەوێت.
  • 1:23 - 1:26
    ئەوا ئاسان دەبێت بزانی چەند شەپۆل
    دووبارە دەبنەوە لە یەک چرکەدا.
  • 1:26 - 1:33
    بەم شێوەیە، گەر هەرشەپۆلێک دوو چرکەی بوێت،
    لەرە لەر دەکاتە ٠.٥ شەپۆل بۆ هەر چرکەیەک.
  • 1:33 - 1:37
    جوڵەی تەپەدۆرەکە تەواو...
    چی دەربارەی ڕووناکی و ڕەنگ؟
  • 1:37 - 1:39
    گەر ڕووناکی شەپۆل بێت، دەبێت
    لەرەلەری هەبێت. وانییە؟
  • 1:39 - 1:41
    ڕاستییەکەی.. بەڵی، هەیەتی.
  • 1:41 - 1:45
    و وادیارە کە ناوێکی ئامادەمان هەبێت بۆ
    لەرەلەری ڕووناکی کە چاوەکانمان دەیبینن.
  • 1:45 - 1:47
    پێی دەوترێت ڕەنگ.
  • 1:47 - 1:51
    ئەوە ڕاستە. ڕەنگ لە پێوانی خێرایی شەپۆل
    کە دووبارە دەبنەوە زیاتر نییە.
  • 1:51 - 1:56
    گەر چاوەکانمان خێرا بن، لەوەیە چاودێری ئەم
    جوڵە دووبارە بووەوەیە بکەین بە ڕاستەوخۆیی
  • 1:56 - 1:58
    وەک جوڵەی تەپەدۆرەکە و زەریاکە.
  • 1:58 - 2:00
    بەڵام لەرەلەری ئەو ڕووناکیەی
    دەیبینین زۆر بەرزە،
  • 2:00 - 2:04
    شەپۆلەکە بەرز و نزمیەکەی ٤٠٠
    ملیۆن جارە بۆ هەر چرکەیەک،
  • 2:04 - 2:11
    لەوەیە وەک شەپۆل نەیبینین. بەڵام دەکرێت،
    بە ڕوانینی ڕەنگەکەی بزانین لەرەکەی چەندە.
  • 2:11 - 2:15
    کەمترین لەرەلەری ڕووناکی کە دەیبینین
    سوورە، و بەرزترین لەرەلەریش بنەوشەییە.
  • 2:15 - 2:21
    لە نێوان هەموو ئەو لەرەلەرەکان
    ڕەنگێک هەن پێیان دەوترێت شەبەنگی بینراو.
  • 2:21 - 2:24
    جا، چی دەبێت گەر قەلەمێکی زەرد لەسەر
    مێزەکەت بێت؟
  • 2:24 - 2:29
    خۆرهەموو ڕەنگەکانی ڕووناکی دەنێرێت، بۆیە
    ڕووناکی ڕەنگەکان دەدرێت لە قەڵەمەکەت.
  • 2:29 - 2:34
    قەڵەمەکە زەردە چوونکە ڕەنگی زەرد
    زیاتر دەداتەوە وەک لە ڕەنگەکانی دیکە.
  • 2:34 - 2:37
    چی ڕوودەدات دەربارەی ڕووناکی
    شین، بنەوشەیی، و سوور؟
  • 2:37 - 2:41
    دەمژرێن و ئەو ووزەیەی هەڵیانگرتووە
    دەگۆڕێت بۆ گەرمی.
  • 2:41 - 2:43
    بەهەمان شێوە بۆ تەنەکانی دیکەش هەروایە.
  • 2:43 - 2:47
    شتە شینەکان ڕەنگی شین دەدەنەوە، و شتە
    سوورەکان ڕەنگی سوور دەدەنەوە و بەم شێوەیە.
  • 2:47 - 2:49
    تەنە سپییەکان هەموو ڕەنگەکانی
    ڕووناکی دەدەنەوە،
  • 2:49 - 2:53
    لە کاتێکدا شتە ڕەشەکان بە پێچەوانەوە
    هەموو لەرەلەرەکان دەمژن.
  • 2:53 - 2:59
    هەربۆیە ئاسودە نابیت بە لەبەرکردنی
    تی-شێرتە مێتالیکا کەت لە ڕۆژێکی خۆرەتاودا.
Title:
ڕەنگ چییە؟ - کۆڵم کێڵەر
Speaker:
کۆڵم کێڵەر
Description:

هەموو وانەکە لێرە چاولێبکە: http://ed.ted.com/lessons/how-do-we-see-color-colm-kelleher

هەرگیز بیر کردۆتەوە کە ڕەنگ چییە؟ ئەم ڤیدیۆیە بەشێکە لەسەر زنجیرەیەک دەربارەی رووناکی. کۆڵم کێڵەر فیزیای پشت ڕەنگەکان ڕووندەکاتەوە-- بۆ ئەو ڕەنگانەی دەیبینین پەیوەندیدارن بە مەودایەکی جوڵە و لەرەلەری شەپۆلەکان

وانەکە لە لایەن کۆڵم کێڵەر ئامادە کراوە و کاری ئەنیمەیشن لە لایەن ڤیتریۆس ئەنجام دراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:10
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What is color?
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What is color?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is color?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is color?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is color?
Sarhand Rasul edited Kurdish subtitles for What is color?
Sarhand Rasul edited Kurdish subtitles for What is color?
Sarhand Rasul edited Kurdish subtitles for What is color?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions