سێ هۆکار کە بۆچی ئەتوانین شەڕی دژی هەژاری بەرینەوە
-
0:01 - 0:04نزیکەی ١٠ ساڵ ئەبێت لە دەرەوەی شارەکانی
ئەفریقای ڕۆژهەڵات ئەژیم، و -
0:04 - 0:07ئەمەوێت ڕوانگەیەکی مەیدانیتان پێبڵێم
لەسەر هەژاری جیهانی. -
0:08 - 0:11لەو باوەڕەیام کە گەورەترین شکستی
ڕەچەڵەکی مرۆڤایەتی -
0:11 - 0:14ئەو ڕاستیەیە کە زیاتر لە یەک ملیار
لە ئەندامەکانی خۆمان لەدواوە بەجێهێشتووە. -
0:14 - 0:17برسێتی، هەژاری تەواوەتی:
-
0:17 - 0:20ئەمانە زۆر جار لە کێشەی گەورە و
زەبەلاح ئەچن، -
0:20 - 0:21زۆر گەورەیە چارەسەر بکرێن.
-
0:22 - 0:24بەڵام وەک لێکۆڵەرێکی مەیدانی،
-
0:24 - 0:27لەو باوەڕەیام کە ئەمانە
بابەتێک بن چارەسەر بکرێن -
0:27 - 0:29ئەگەر ستراتیجی ڕاست بگرینە بەر.
-
0:30 - 0:33ئەرخەمیدس زانایەکی یۆنانی کۆن بوو و
-
0:33 - 0:35فێری کردوین ئەگەر بتوانین
خۆمان بە نوێڵە ڕاستەکە بەینەوە -
0:35 - 0:36ئەتوانین جیهان بجوڵێنین.
-
0:37 - 0:41لە شەڕەکەیا دژی ئەوپەڕی هەژاری،
لەو باوەڕەیام سێ نوێڵی بەهێز هەبێت -
0:41 - 0:42بتوانین پاڵی پێوە بەینەوە.
-
0:42 - 0:45ئەم وتارە هەمووی لەسەر ئەو نوێڵانەیە، و
بۆچی وا ئەکەن کە هەژاری -
0:45 - 0:47شەڕێک بێت بتوانرێ ببرێتەوە
لەم ژیانەماندا. -
0:48 - 0:49ئەوپەڕی هەژاری چییە؟
-
0:50 - 0:52کە یەکەمجار چووم بۆ دەرەوەی
شارەکانی ئەفریقای ڕۆژهەڵات، -
0:52 - 0:54شەوێک لەگەڵ خێزانێکی جوتیار مامەوە.
-
0:55 - 0:57کەسانێکی باش بوون.
-
0:57 - 1:00بانگێشتیان کردم بۆناو ماڵەکەیان.
پێکەوە گۆرانیمان وت و -
1:00 - 1:01ئێوارەخوانێکی سادەمان خوارد.
-
1:01 - 1:03بەتانییەکیان یامێ لەسەر
زەوییەکە بنووم. -
1:03 - 1:06بەڵام بۆ بەیانییەکەی،
هیچ نەبوو بخورێت. و -
1:06 - 1:10ئینجا بۆ نیوەڕۆ، بە هەستێکی
زۆر ناخۆشەوە سەیرم کرد -
1:10 - 1:14کاتێک کچە گەورەی خێزانەکە دەستیکرد
بە لێنانی تریت وەک جێگرەوەیەکی نانی نیوەڕۆ. -
1:15 - 1:19بۆ ئەو ژەمە، هەر منداڵێک
یەک کوپی خواردەوە بۆ مانەوە. و -
1:20 - 1:22ناتوانم پێتان بڵێم چەندێک
هەستم بە شەرم ئەکرد -
1:22 - 1:24کاتێک یەکێک لەو کوپانەیان یامێ، و
-
1:24 - 1:26ئەمزانی کە ئەبێت میواندارییەکەیان
قبوڵ بکەم. -
1:27 - 1:31منداڵان پێویستیان بە خواردنە نەک تەنیا
بۆ مانەوە بەڵکو بۆ گەشەی جەستەیی و دەروونیش. -
1:31 - 1:34هەر ڕۆژێک کە ناتوانن نان بخۆن،
کەمێک لە داهاتوویان لەدەست ئەیەن. -
1:35 - 1:38لەناو هەژارترینەکانا،
لە سێ منداڵ منداڵێک -
1:38 - 1:42بەشێوەیەکی هەمیشەیی تووشی ئەوە ئەبێت
بۆ هەتا هەتایە خواردنی پێویست نەخوات. -
1:42 - 1:45کاتێک ئەوە یەک ئەگرێت لەگەڵ
بەردەستنەبوونی چاودێری پزیشکی، -
1:45 - 1:49لە ١٠ منداڵی هەژار یەکێکیان پێش
تەمەنی پێنج ساڵی ئەمرێت. و -
1:50 - 1:52تەنیا یەک لەسەر چواری منداڵەکان
ئامادەیی تەواو ئەکەن -
1:52 - 1:54بەهۆی ئەوەی پارەی خوێندنیان پێنادرێت.
-
1:54 - 2:00برسێتی و لێواری هەژاری بەهەموو شێوەیەک
زەفەر بە تواناکانی مرۆڤ ئەبەن. -
2:01 - 2:05خۆمان وەک ڕەچەڵەکێک ئەبینین کە
بتوانین بیرکەینەوە و هەستمان هەبێت، -
2:05 - 2:08بەڵام هەتا ئەوکاتەی چارەسەری ئەم
کێشانە ئەکەین بۆ هەموو ئەندامەکانمان، -
2:08 - 2:10لە ئاست ئەو ستانداردەیا نابین،
-
2:10 - 2:13چونکە هەموو کەسێک لەسەر
ئەم هەسارەیە گرنگە. -
2:13 - 2:14ئەم منداڵە گرنگە.
-
2:15 - 2:17ئەم منداڵانە گرنگن.
-
2:18 - 2:19ئەم کچە گرنگە.
-
2:20 - 2:22ئێمە شتانە ئاوا ئەبینین و
-
2:22 - 2:23بێتاقەت ئەبین پێیان،
-
2:24 - 2:25بەڵام لە کێشەی گەورە ئەچن.
-
2:25 - 2:28نازانین چۆن ڕێکاری
کاریگەر بگرینە بەر. -
2:29 - 2:31بەڵام ئەرخەمیدسی هاوڕێمانتان بیربێت.
-
2:32 - 2:34هەژاری جیهانی نوێڵی بەهێزی هەیە.
-
2:34 - 2:36کێشەیەکە وەک هەر کێشەیەکی تر.
-
2:36 - 2:38من لە بوارەکەیا ئەژیم و کار ئەکەم، و
وەک کەسێک لە مەیدانەکەیا، -
2:38 - 2:41لەو باوەڕەیام ئەم کێشانە
بتوانرێت چارەسەر بکرێن. -
2:41 - 2:43بۆیە بۆ ١٠ خولەکی دواتر،
-
2:43 - 2:45با دڵتەنگ نەبین بۆ بارودۆخی جیهان.
-
2:45 - 2:47با مێشکی خۆمان بخەینە کار.
-
2:47 - 2:50با بایەخی کۆکراوەی خۆمان بخەینە کار
بۆ چارەسەرکردنی کێشە و -
2:50 - 2:52بزانین ئەو نوێڵانە چین.
-
2:52 - 2:56نوێڵی یەکەم: زۆربەی هەژارەکانی
جیهان جووتیارن. -
2:56 - 2:58بیر لەوە بکەرەوە ئەمە
چەند نائاساییە. -
2:58 - 3:01ئەگەر ئەم وێنەیە هەژاری
جیهان نیشان بات، -
3:01 - 3:04کەواتە زیاتر لە نیوە خەریکی کشتوکاڵن
وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات. -
3:04 - 3:06ئەمەش بەڕاستی هانم ئەیات.
-
3:06 - 3:09هەموو ئەم خەڵکە، یەک کارن.
-
3:09 - 3:11بیری لێکەنەوە ئەمە چەند بەهێزە.
-
3:11 - 3:14کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
زیاتر لە نیوەی هەژارەکانی جیهان -
3:14 - 3:17پارەی زیاتریان دەستئەکەوێت و
لە هەژاری دەرئەچن. -
3:17 - 3:18باشتریش ئەبێت.
-
3:18 - 3:20بەرهەمی کشتوکاڵی
بێگومان خواردنە. -
3:20 - 3:24بۆیە کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
خواردنی زیاتریان دەست ئەکەوێت، و -
3:24 - 3:26تەنیا یارمەتی خۆیان نایەن بەوە،
-
3:26 - 3:29بەڵکو یارمەتی پێدانی خواردن بە کۆمەڵگا تەندروست و
ئابوورییە تازەکان ئەیەن. -
3:29 - 3:33کاتێک جوتیارانیش بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
فشاری ژینگەیی کەم ئەکەنەوە. -
3:33 - 3:36تەنیا دوو ڕێگامان هەیە بۆ ئەوەی
خواردن بە جیهان بەین: -
3:36 - 3:39یان ئەوەتا وا لە زەوییە کشتوکاڵییەکانمان بکەین
زۆر بەرهەمهێنەرتر بن، -
3:39 - 3:42یان ئەتوانین دارستانەکان و ساڤاناکان
پڕکەینەوە و بیکەین بە زەوی کشتوکاڵی، -
3:42 - 3:45کە ئەوەش کارەساتە بۆ ژینگە.
-
3:46 - 3:49جوتیاران بەڕاستی هێزێکی
بەرزکەرەوەی زۆر گرنگن. -
3:49 - 3:51کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن،
-
3:51 - 3:54داهاتی زیاتریان ئەبێت،
لە هەژاری یەنە دەرەوە، -
3:54 - 3:58خواردن ئەیەن بە کۆمەڵگاکانیان و
فشاری سەر ژینگەی زەوی کەم ئەکەنەوە. -
3:58 - 4:01جوتیارەکان لە ناوەڕاستی جیهاندا وەستاون.
-
4:02 - 4:04جوتیارێکی وەک ئەمە نا،
-
4:04 - 4:06بەڵکو زیاتر وەک ئەم خانمە.
-
4:06 - 4:08زۆربەی جوتیارەکانی ئەیانناسم
لە ڕاستیدا ژنن. -
4:09 - 4:12سەیری هێز و ورەکە بکە
کە لەم ژنە تیشک ئەیاتە دەرەوە. -
4:12 - 4:14لەڕووی جەستەییەوە بەهێزە،
لەڕووی دەروونییەوە خۆڕاگر، -
4:14 - 4:18ئەوەی پێویست بێت ئەیکات بۆ ئەوەی
ژیانێکی باشتری دەستکەوێت بۆ منداڵەکانی. -
4:18 - 4:21ئەگەر بمانەوێت داهاتووی مرۆڤایەتی
بخەینە دەستی یەک کەسەوە، -
4:21 - 4:23ئەوا خۆشحاڵم کە ئەو ئەبێت.
-
4:23 - 4:28(چەپڵەلێدان)
-
4:28 - 4:29تەنیا یەک کێشە هەیە:
-
4:29 - 4:34چەندین جووتیاری بچووک ئامرازی بناغەیی و
زانیارییان لەبەردەستدا نییە. -
4:35 - 4:38لە ئێستادا، کەمێک لە دانەوێڵە هەڵگیراوەکانی
ساڵی پێشوویان ئەهێنن، -
4:38 - 4:42لە زەوییەکەیا ئەیچێنن و ئینجا
بە پاچەکۆڵەیەکی دەستی ئەیکێڵن. -
4:42 - 4:45ئەمانە ئامراز و تەکنیکن کە
ئەگەڕێنەوە بۆ چاخی برۆنز، و -
4:45 - 4:48لەبەر ئەوەیە کە هێشتا زۆر جوتیار
زۆر هەژارن. -
4:49 - 4:50بەڵام دووبارە هەواڵی خۆش.
-
4:50 - 4:51نوێڵی ژمارە دوو:
-
4:51 - 4:56لە ڕاستیدا مرۆڤایەتی کێشەی هەژاری جوتیاری
سەدەیەک لەمەوبەر چارەسەر کرد. -
4:56 - 4:59با بتانگێڕم بەسەر سێ بنچینەترین
کارتێکەرەکانی کشتوکاڵی. -
5:00 - 5:04یەکەم، تۆوی دووڕەگ کاتێک دروست ئەکرێت
کە دوو تۆو ئەیەیت لە یەکتر. -
5:04 - 5:07ئەگەر بەشێوەیەکی سرووشتی جۆرێک
بپیتێنیت کە بەرهەمی زۆرە -
5:07 - 5:10لەگەڵ جۆرێک کە بەرگەی
ووشکی بگرێت، -
5:10 - 5:13لێکدراوێکت دەست ئەکەوێت کە خەسڵەتە
ئەرێنییەکەی هەردووکیانی وەرگرتووە. -
5:13 - 5:17دواتر، پەینی ئاسایی،
ئەگەر بەرپرسیارانە بەکاربهێنرێت، -
5:17 - 5:19لەڕووی ژینگەییەوە بەرگەگرە.
-
5:19 - 5:22ئەگەر بڕی پەینەکە
بە وردی دیاریکەیت -
5:22 - 5:25بۆ ڕووەکێک کە لە من درێژترە،
-
5:25 - 5:27دووبارە بەرهەمێکی زۆرت ئەبێت.
-
5:27 - 5:29ئەمانە هێزی بزوێنەری کشتوکاڵین.
-
5:29 - 5:32هێزی بزوێنەری کشتوکاڵی یەک بخرێت
لەگەڵ کارپێکردنی باش. -
5:32 - 5:36کاتێک مەودای نێوان تۆوەکانت باش ئەبێت و
لەگەڵ بڕێکی باش پەینی ڕووەکیا ئەڕوێنیت، -
5:36 - 5:39جوتیارەکان ئەتوانن بەرهەمیان زیادبکەن.
-
5:39 - 5:42ئەم ئامراز و کارپێکردنە سەلمێنراوانە
توانیویانە -
5:42 - 5:45بەرهەمهێنەری کشتوکاڵی بکەن بە سێ ئەوەنە
لە هەموو شوێنە سەرەکییەکانی جیهان، -
5:45 - 5:47خەڵکێکی زۆریشی لە هەژاری دەرهێناوە.
-
5:48 - 5:51هێشتا تەواو نەبووین لە گەیاندنی
ئەم شتانە بۆ هەمووان، -
5:51 - 5:53بەتایبەتی ناوچەکانی خوار سەحارای ئەفریقا.
-
5:54 - 5:56بۆیە بەگشتی، ئەمە هەواڵێکی زۆر باشە.
-
5:56 - 5:59مرۆڤایەتی سەدەیەک لەمەوبەر توانی
هەژاری کشتوکاڵی چارەسەرکات، -
6:00 - 6:01بەشێوەیەکی تیۆری.
-
6:01 - 6:04جارێکە ئەم شتانەمان نەگەیاندۆتە هەمووان.
-
6:04 - 6:07لەم سەدەیەیا، هۆکاری ئەوەی
خەڵکی هەژار ماوە -
6:07 - 6:09لەبەر ئەوەیە کە لە شوێنە
دوورەدەستەکانا ئەژین. -
6:09 - 6:11ئەم شتانە بەردەست نییە بۆیان.
-
6:12 - 6:15بۆیە، کۆتاییهێنان بە هەژاری
تەنیا مەسەلەی -
6:15 - 6:18گەیاندنی ئەم شتە سەلمێنراوانە و
خزمەتەکانە بە خەڵک. -
6:18 - 6:20ئێستا جۆری بلیمەتری ترمان ناوێت.
-
6:21 - 6:25پیاوە سادەکەی گەیاندن لە تەمەنی خۆماندا
کۆتایی بە هەژاری ئەهێنێت. -
6:26 - 6:28کەواتە ئەمانە سێ نوێڵەکەن، و
-
6:28 - 6:30بەهێزترین نوێڵیش تەنیا گەیاندنە.
-
6:31 - 6:34لە هەر شوێنێکا کۆمپانیاکانی جیهان،
حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان -
6:34 - 6:37تۆڕی گەیاندنیان دانا بۆ گەیاندنی
ڕێکاری باشترکردنی ژیان، -
6:37 - 6:40کۆتایی بە هەژاری ئەهێنین.
-
6:40 - 6:42باشە، ئەوە لە بیردۆزێکی باش ئەچێت،
-
6:42 - 6:43بەڵام ئەی کارپێکردن؟
-
6:43 - 6:45ئەو تۆڕانەی گەیاندن لە چی ئەچن؟
-
6:46 - 6:49ئەمەوێ باسی نموونە کۆنکرێتییەکەم بکەم
کە زۆر باش ئەیزانم، -
6:49 - 6:50ڕێکخراوەکەم، کۆمەکی یەک ئەیکەری.
-
6:51 - 6:53تەنیا خزمەتی جوتیارەکە ئەکەین و
-
6:53 - 6:56کارەکەمان دابینکردنی ئامرازەکانە بۆی
کە پێویستێتی بۆ سەرکەوتن. -
6:56 - 6:59دەست ئەکەین بە گەیاندنی هێزی بزوێنەری
کێڵگە بۆ ناوچە دوورەدەستەکان. -
6:59 - 7:02لەوانەیە لە سەرەتایا ئەمە قورس دەرکەوێت،
-
7:02 - 7:04بەڵام ئەکرێت. با نیشانتان بەم.
-
7:04 - 7:07هێزی بزوێنەری کێڵگە ئەکڕین بە هێزی
کۆکراوەی تۆڕی جوتیارەکەمان و -
7:07 - 7:09لە ٢٠ گەنجینەی ئاوایا هەڵیئەگرین.
-
7:10 - 7:14ئینجا، لەکاتی گەیاندنی هێزی بزوێنەر،
سەدان بارهەڵگری ١٠ تەنی بەکرێ ئەگرین و -
7:14 - 7:16ئەیاننێرین بۆ شوێنەکانی جووتیارەکان
چاوەڕێئەکەن لە کێڵگەکەیان. -
7:17 - 7:20ئینجا هەر کەسە و شتی خۆی وەر ئەگرێت و
ئەیباتەوە بۆ کێڵگەکەی. -
7:20 - 7:23بە جۆرێک وەک ئەمازۆن وایە
بۆ جوتیاری ناوچە دوورەدەستەکان. -
7:24 - 7:29شتێکی گرنگیش، گەیاندنێک کە بکرێت
داراییش لەخۆ ئەگرێت، ڕێگایەکی پارەدان. -
7:29 - 7:33جوتیارەکان بەتێپەڕبوونی کات کەم کەم
پارەی تێچوونەکانمان ئەیەنەوە. و -
7:34 - 7:36ئینجا چواری هەموو ئەوە ئەگرین
بە ڕاهێنان پێکردن. -
7:36 - 7:40کارمەندە مەیدانییەکانمان ڕاهێنانی
کرداری ئەگەیەنن -
7:40 - 7:41بە جوتیارەکانی کێڵگەکان
-
7:41 - 7:43هەموو دوو هەفتەیەک.
-
7:43 - 7:47لە هەر کوێیەک خزمەتەکانمان بگەیەنین،
جوتیارەکان ئەم ئامرازانە بەکارئەهێنن -
7:47 - 7:49بۆ دەرچوون لە هەژاری.
-
7:49 - 7:52ئەمە جوتیارێکە لە پرۆگرامێکمانا
بەناوی کۆنسۆلاتا. -
7:52 - 7:54سەیری شانازییەکەی سەر ڕووخساری بکەن.
-
7:54 - 7:58گەشتووە بە بووژانەوەیەکی سادە کە من
باوەڕم وایە مافی هەموو مرۆڤێکە -
7:58 - 8:01کە هەوڵ و کۆشش ئەکات لەسەر هەسارەکە.
-
8:01 - 8:06ئەمڕۆ، شانازی ئەکەم بە وتنی ئەوەی خزمەتی
نزیکەی ٤٠٠ هەزار جوتیاری وەک کۆنسۆلاتا ئەکەین. -
8:06 - 8:12(چەپڵەلێدان)
-
8:12 - 8:14کلیلی ئەنجامدانی ئەمە
گەیاندنی مرۆییە. -
8:14 - 8:17لە هەر ناوچەیەک، کاربەدەستێکی
ناوچەکە بەکرێ ئەگرین -
8:17 - 8:21کە بە تێکڕا خزمەتەکانمان ئەگەیەنێت
بە ٢٠٠ جوتیار، -
8:21 - 8:23کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیش
لەو خێزانانەیا ئەژین. -
8:24 - 8:27ئەمڕۆ، ٢٠٠٠ کاربەدەستی
ناوچەیی واهیمان هەیە و -
8:27 - 8:29بەخێرایی ژمارەیان زیاد ئەکات.
-
8:29 - 8:30ئەمە سوپای گەیاندنەکەمانە، و
-
8:31 - 8:33تەنیا یەک ڕێکخراوین.
-
8:33 - 8:36چەندین کۆمپانیا و حکومەت و
ڕێکخراوی تر هەن -
8:36 - 8:38کە وەک ئێمە سوپای گەیاندنیان هەیە. و
-
8:38 - 8:40لەو باوەڕەیام لە کاتێکاین ئێمە
-
8:40 - 8:45کە پێکەوە هەموومان ئەتوانین خزمەتەکانی
کشتوکاڵی بگەیەنینە هەموو جوتیارەکان. -
8:46 - 8:48با نیشانتان بەم ئەوە چۆن ئەکرێت.
-
8:48 - 8:50ئەمە نەخشەی ناوچەی خوار سەحارای ئەفریقایە،
-
8:50 - 8:52لەگەڵ نەخشەیەکی ئەمریکا بۆ بەراورد.
-
8:52 - 8:55ناوچەی خوار سەحارای ئەفریقام هەڵبژارد
چونکە ئەمە ناوچەیەکی گەورەی گەیاندنە. -
8:55 - 8:57زۆر جێگەی ململانێیە.
-
8:57 - 9:01بەڵام هەر ٥٠ میل بە ٥٠ میلێکمان
هەڵسەنگاندووە لەسەر کیشوەرەکە، و -
9:01 - 9:06ئەوەمان دۆزییەوە کە نیوەی جووتیارەکان
تەنیا لەم ناوچانەیا ئەژین کە تاریککراوە. -
9:07 - 9:10ئەوە بەگشتی ناوچەیەکی بچووکە.
-
9:10 - 9:13ئەگەر بتەوێت ئەم سندووقانە
لەلای یەکترەوە دانێیت -
9:13 - 9:14لەناو نەخشەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
-
9:14 - 9:16تەنیا ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە
یەکگرتووەکان دائەپۆشن. -
9:17 - 9:21ئەتوانی لە هەر شوێنێکی
ئەم ناوچەیە بێت داوای پیتزا بکەیت و -
9:21 - 9:24بە گەرمی و تازەیی و بەتامی
ئەگاتە دەستت. -
9:25 - 9:28ئەگەر ئەمریکا بتوانێت پیتزا
بگەیەنێتە ناوچەیەک بەم قەبارەیە، -
9:28 - 9:31ئەوا کۆمپانیا ئەفریقییەکان،
حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان -
9:31 - 9:34ئەتوانن خزمەتگوزاری کشتوکاڵی
بگەیەننە هەموو جوتیارەکانیان. -
9:34 - 9:35ئەمە ئەکرێت.
-
9:37 - 9:40کارەکە تەواو ئەکەم بە گشتگشیرکردنی
بۆ سەروو تەنیا کشتوکاڵیکردن. -
9:40 - 9:42لە هەموو بوارێکی پەرەسەندنی مرۆڤایەتیدا،
-
9:42 - 9:46مرۆڤایەتی ئامرازی کاریگەری داهێناوە
بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری. -
9:46 - 9:48تەنیا پێویستە بیانگەیەنین.
-
9:48 - 9:51بۆیە دووبارە، لە هەموو بوارەکانی
پەرەسەندنی مرۆڤدا، -
9:51 - 9:54خەڵکە زۆر زیرەکەکان ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر
پەرەیان بە ئامرازی هەرزان، و -
9:54 - 9:56زۆر کاریگەر یاوە.
-
9:56 - 9:58مرۆڤایەتی چەکدارکراوە
-
9:58 - 10:01بە چارەسەری سادە و کاریگەر
بۆ هەژاری. -
10:02 - 10:04تەنیا ئەوەمان لەسەرە ئەمانە بگەیەنین
بۆ ناوچەیەکی بچووک. -
10:05 - 10:08دووبارە بە بەکارهێنانی نەخشەی ناوچەی
خوار سەحارای ئەفریقا وەک نموونەیەک، -
10:08 - 10:12بیرتان بێت کە هەژاری چڕبۆتەوە
لەم ناوچە شینکراوانە. -
10:12 - 10:16هەژاری ناو شارەکان زیاتر چڕبۆتەوە،
لەم خاڵە بچووکە سەوزانە. -
10:17 - 10:20دووبارە، بە بەکارهێنانی نەخشەیەکی
ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پێوانەیی، -
10:20 - 10:24ئەمەیە کە پێی ئەڵێم ناوچەیەکی
پێگەیاندنی بەردەست. -
10:24 - 10:27ڕاستییەکەی، بۆ یەکەم جار
لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، -
10:27 - 10:30بناغەیەکی بنچینەیی گەیاندنی
فراوانمان لەبەردەستدایە. -
10:30 - 10:33کۆمپانیاکانی جیهان،
حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان -
10:33 - 10:35سوپای گەیاندنیان هەیە
کە بە تەواوەتی لە توانایاندایە -
10:35 - 10:37کار لەسەر ئەم ناوچە بچووکە بکەن.
-
10:38 - 10:40تەنیا ویستنمان کەمە.
-
10:41 - 10:42ئەگەر بمانەوێت،
-
10:42 - 10:44هەر یەکێک لە ئێمە
ڕۆڵێکی خۆی هەیە بیگێڕێت. -
10:46 - 10:49یەکەم جار پێویستمان بە خەڵکی زیاترە
کار بکات لەسەر پەرەسەندنی مرۆیی، -
10:49 - 10:51بەتایبەتی ئەگەر لە وڵاتێکی
دواکەوتوودا بژیت. -
10:51 - 10:55کارمەندی تەندروستی زیاترمان ئەوێت
لەگەڵ مامۆستا، ڕاهێنەری کشتوکاڵی، -
10:55 - 10:57کاربەدەستی فرۆشتن بۆ
پێداویستییەکانی ژیان باش ئەکەن. -
10:57 - 11:00ئەمانە کارمەندی گەیاندنن
کارەکەیان تەرخانکردووە -
11:00 - 11:02بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی تر.
-
11:03 - 11:04بەڵام پێویستمان بە ڕۆڵی پشتیوانی زۆریشە.
-
11:06 - 11:09ئەمانە ڕۆڵەکانن کە بەتەنیا
لە ڕێکخراوەکەی منا بەردەستە، و -
11:09 - 11:10ئێمەش یەکێکین لە چەندین دانە.
-
11:10 - 11:14لەوانەیە ئەمە سەرسام بکات، بەڵام گرنگ نییە
پسپۆڕی تەکنیکیت چی بێت، -
11:14 - 11:16ڕۆڵێک هەیە بۆت لەم شەڕەیا.
-
11:17 - 11:21گرنگیش نییە لەڕووی مرۆییەوە
چەندێک بکرێت کۆتایی بە هەژاری بهێنرێت، -
11:21 - 11:22پێویستمان بە سەرچاوەی زۆر زیاترە.
-
11:22 - 11:24ئەمە سنووردارکردنی یەکەممانە.
-
11:25 - 11:28بۆ وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت، پێویستمان
بە فراوانبوونی سەرکێشیکردنە بە سەرمایە، -
11:28 - 11:32دادپەروەری دابەشکردن، سەرمایەی کارکردن،
بازاڕی هەڵکەوتووی بەردەست. -
11:32 - 11:36بەڵام هەروەها سنووریش هەیە
بۆ ئەوەی بزنسی کەرتی تایبەت پێی ئەکرێت. -
11:36 - 11:40بزنسەکانی کەرتی تایبەت زۆرجار
پەلەقاژێ ئەکەن بۆ خزمەتکردنی زۆر هەژارەکان، -
11:40 - 11:42بۆیە هێشتا باشترکردنی ژیانی
مرۆڤەکان ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە. -
11:43 - 11:46هەرکەسێک بێت ئەتوانێ بدات،
بەڵام سەرکردایەتی زیاترمان ئەوێت. -
11:46 - 11:48پێویستمان بە کەسانی خێرکەری زیاتر و
-
11:48 - 11:52سەرکردەی جیهانی زیاترە کە بتوانن
کێشەکانی پەرەسەندنی مرۆڤ بگرنە دەست و -
11:52 - 11:55سەرکردایەتی مرۆڤایەتی بکەن بۆ ئەوەی
لەسەر ڕووی هەسارەکە نەیانهێڵن. -
11:56 - 11:59ئەگەر بایەخ بەم بیرۆکانە ئەیەن،
سەیری ئەم ماڵپەڕە بکەن. -
11:59 - 12:01پێویستمان بە سەرکردەی زیاترە.
-
12:02 - 12:04مرۆڤایەتی مرۆڤی خستۆتە سەر مانگ.
-
12:04 - 12:07کۆمپیتەری بەهێز کە جێگەی ئەبێتەوە
لەناو گیرفانەکانمان و -
12:07 - 12:09ئەمانبەستێتەوە بە هەر کەسێکی تر
لەسەر هەسارەکە. -
12:09 - 12:12ماراسۆنمان کردووە بەخێرایی
پێنج خولەک بۆ میلێک. -
12:12 - 12:15کەسانێکی بێوێنەین.
-
12:16 - 12:19بەڵام زیاتر لە ملیارێک ئەندامی خۆمان
لە دواوە بەجێهێشتووە. -
12:19 - 12:22هەتا ئەوکاتەی هەموو کچێکی
وەک ئەمە دەرفەتێکی ئەبێت -
12:22 - 12:24بۆ ئەوەی بگاتە توانای مرۆیی تەواوی خۆی،
-
12:24 - 12:28شکستمان هێناوە لەوەی ببین بە
ڕەچەڵەکێکی مرۆڤایەتی ڕەوشتی و دادپەروەر. -
12:29 - 12:31لەڕووی مرۆییەوە قسە بکەین،
تەواو دەتوانرێت -
12:31 - 12:33کۆتایی بە هەژاری بهێنرێت.
-
12:33 - 12:36تەنیا ئەوەمان لەسەرە خزمەت و
پێداویستییە باشەکان -
12:36 - 12:37بگەیەنینە هەمووان.
-
12:38 - 12:41ئەگەر ویستەکەمان هەبێت، هەر یەکێکمان
ڕۆڵێکی هەیە بیگێڕێت. -
12:42 - 12:45با کاتی خۆمان، کارەکەمان،
-
12:45 - 12:46سامانی خۆمان تەرخانکەین.
-
12:47 - 12:50با کۆتایی بە هەژاری بێنین
-
12:50 - 12:51لەم ژیانەمانا.
-
12:52 - 12:53زۆر سوپاس.
-
12:53 - 13:00(چەپڵەلێدان)
- Title:
- سێ هۆکار کە بۆچی ئەتوانین شەڕی دژی هەژاری بەرینەوە
- Speaker:
- ئەندریو یۆن
- Description:
-
نیوەی هەژارترین خەڵکەکانی جیهان خاڵێکی هاوبەشیان هەیە: جوتیاری بچووکن. لەم وتارە چاوکەرەوەیەدا، چالاکەوان ئەندریو یۆن نیشانی ئەیات چۆن گروپەکەی، کۆمەکی یەک ئەکرە، یارمەتی ئەم جوتیارانە ئەیات خۆیان دەرکەن بە هەژاری بەوەی خزمەتی کێڵگەیی ڕزگارکەریان پێبگەیەنێت کە لە هەموو جیهاندا بەکاریەن. وا گوێ لەم وتارە بگرە بتوانین چارەسەری برسێتی و لێواری هەژاری بکەین و بەجێیبێڵین بە تێگەشتنێکی نوێ لە قەبارەی گەورەترین کێشەکانی جیهان.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:14
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for 3 reasons why we can win the fight against poverty | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for 3 reasons why we can win the fight against poverty | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for 3 reasons why we can win the fight against poverty | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for 3 reasons why we can win the fight against poverty |