مێشکت چۆن وەڵامی ئازار دەداتەوە؟ - کارین دی داڤیس
-
0:07 - 0:11با بڵێین دە خولەکت پێدەچێت
بۆ چارەسەر کردنی ئەم پەزڵە، -
0:11 - 0:12ئەی چەندت پێدەچێت
-
0:12 - 0:16ئەگەر
کارەبا لە دەستت بدات؟ -
0:16 - 0:17زیاتر، وایە؟
-
0:17 - 0:20لەبەرئەوەی ئازاری دەستت سەرنجت دەشێوێنێت.
-
0:20 - 0:21؛لەوانەشە بەم شێوەیە نەبێت
-
0:21 - 0:23دەکەوێتەوە سەرئەوەی
چەندێک بەرگەی ئازار دەگریت. -
0:23 - 0:25هەندێک خەڵك بە هۆی
ئازارەوە سەرنجیان دەشێوێت. -
0:25 - 0:29لای هەندێک خەڵک، تەواوکردنی ئەرکەکە
کاتی زیاتر دەوێت و بە باشی نایکەن. -
0:29 - 0:33ھەندێک خەڵکیتر ڕاھاتوون
سەرنجییان لەسەر ئازارەکە نەبێت، -
0:33 - 0:35و ئەوخەڵکانە باشتر و خێراتر
-
0:35 - 0:38وێنەکە ڕێک دەخەن کاتێک ئازاریان ھەیە
-
0:38 - 0:39وەک لەوکاتەی کە ئازارییان نییە.
-
0:39 - 0:42ھەندێک خەڵک مێشکیان بە
بیرکردنەوەوە سەرقاڵ دەکەن -
0:42 - 0:44تا خەیاڵیان لای ئازارەکە نەمێنێت.
-
0:44 - 0:45باشە چۆن دەکرێت خەڵکی
-
0:45 - 0:48توشی هەمان ئازار ببن بەڵام
-
0:48 - 0:51بە شێوەی جیاواز هەست بە ئازارەکە بکەن؟
-
0:51 - 0:53و بۆچی ئەمە گرنگە؟
-
0:53 - 0:55پێش ھەموو شتێک، ئازار چییە؟
-
0:55 - 0:58ئازار دۆخێکی ناخۆش و
ئەزموونێکی هەستییە، -
0:59 - 1:02لە ئەنجامی زیان گەیشتنی بەرچاو یان نادیار
بە شانەکان درووست دەبێت. -
1:02 - 1:04ئازار شتێکە ئێمە دەیچێژین.
-
1:04 - 1:07قسەی ئەو کەسەی کە ئازار دەچێژێت
باشترین پێوەری ڕێژەی ئازارە. -
1:07 - 1:08؛ئازار توندی ھەیە
-
1:08 - 1:10و دەتوانی پلەبەندی بۆ بکەیت
-
1:10 - 1:13لە سفر، بێ ئازار، بۆ دە
توندترین ئازار کە بەخەیاڵدا بێت. -
1:14 - 1:16بەڵام ئازاریش جۆری ھەیە،
-
1:16 - 1:21وەک بڕین، پیاکێشان، سووتان و ئێشان.
-
1:21 - 1:23چی وادەکات پەی بەم ئازارانە ببەیت؟
-
1:24 - 1:25کاتێک ئازارت پێدەگات،
-
1:25 - 1:28شانەیەکی تایبەتی ھەستە دەمار،
-
1:28 - 1:31پێی دەگوترێت نۆسێ سێپتەرس ئاماژە دەنێرێت
-
1:31 - 1:34بۆ دڕکەپەتک و پاشان بۆ مێشک.
-
1:34 - 1:39گواستنەوەکە بەکۆتا دەگات
لەلایەن دەمارە خانەکانی نیوڕۆن و گلیا. -
1:39 - 1:40ئەمە ماددە خۆڵەمێشییەکەی مێشکتە.
-
1:41 - 1:45و شا دەمارەکانی مێشک زانییارییەکە بە
شێوەی تەزووی کارەبایی دەگوازنەوە -
1:45 - 1:47لە جێگاییەکەوە بۆ جێگاییەکی تر.
-
1:47 - 1:48ئەمەش ماددە سپییەکەیە.
-
1:48 - 1:51شا دەمارەکانی کە ئازار دەگوازنەوە
-
1:51 - 1:53لە دڕکەپەتکەوە بۆ مێشک
-
1:53 - 1:55کە ڕێگەی ھەستی ئێمەیە
-
1:55 - 1:57کە لە توێکڵی مێشکدا کۆتایی دێت،
-
1:57 - 1:59توێکڵی مێشکیش ئەو بەشەیە
کە بڕیار دەدات -
1:59 - 2:00دەربارەی ئاماژەی ئازار.
-
2:01 - 2:03سیستەمێکیتری
پێکەوەبەستنی خانەکانی مێشک -
2:03 - 2:05کە پێی دەڵێن تۆڕی دەرکەوتوو
-
2:05 - 2:08بڕیار دەدات کە سەرنج بخەیتە سەرچی.
-
2:08 - 2:10کاتێک کاریگەری ئازارەکە زۆر بوو،
-
2:10 - 2:14ئاماژەکانی ئازار ڕاستەوخۆ تۆڕی
دەرکەوتوو چالاک دەکەن. -
2:14 - 2:16ئێستا، سەرنج دەخەیتە سەر ئازارەکە.
-
2:16 - 2:19ھەروەھا مێشکیش کاردانەوەی
دەبێت بۆ ئازارەکە و -
2:19 - 2:21مامەڵە لەگەڵ ئاماژەکانی ئەم ئازارە دەکات.
-
2:21 - 2:23لە ڕێگەی دەمارەکانەوە ئاماژە دەنێرێت
-
2:23 - 2:26بۆ دەست لابردن لەسەر تەباخەکە.
-
2:27 - 2:29و ھەروەھا تۆڕی خانەیی ڕاهاتنیش چالاک دەبێت
-
2:29 - 2:32کە ئیندۆرفین و ئینکافلین دەنێرێت،
-
2:32 - 2:36ئەوانەش ماددەی کیمییاین، دەردەدرێن
کاتێک کە ئازرت هەیە یان کە وەرزش دەکەیت، -
2:36 - 2:38وا دەکات لەگەڵ دۆخەکدا ڕابێیت.
-
2:38 - 2:41ئەم سیستەمە کیمیاییانە یارمەتی
ڕێکخستن و کەم کردنەوەی ئازار دەدەن. -
2:42 - 2:44هەموو خانە و دەمارەکان بە یەکەوە
کار دەکەن -
2:44 - 2:46بۆ ئەوەی هەست بە ئازار بکەیت،
-
2:46 - 2:48تاکو چیتر شانەکانت زیانییان پێ نەگات،
-
2:48 - 2:50و یارمەتیت دەدات بەرگەی ئازارەکە بگریت.
-
2:50 - 2:53هەموو کەسێک هەمان سیستەمی هەیە،
-
2:53 - 2:56بەڵام ھەستیاری و بەتوانایی
ئەم سوڕانەی مێشک -
2:56 - 3:00دیاری دەکات چەندێک
ھەست بەئازاردەکەیت و بەرگەی دەگریت. -
3:00 - 3:02لەبەر ئەوەیە ھەندێک خەڵک
زیاتر لە خەڵکیترهەست بە ئازار دەکەن -
3:02 - 3:05و وا دەکات هەندێک خەڵک
تووشی ئازاری درێژخایەن بن -
3:05 - 3:06کە چارەسەر هیچ کاریگەریەکی نەبێت،
-
3:06 - 3:09لە کاتێکدا هەمان شت
کاریگەری لەسەر خەڵکیتر هەبێت. -
3:09 - 3:10جیاوازی لەھەستیاری بۆ ئازار
-
3:10 - 3:13زۆر جیاواز نییە
لە جۆرەکانی تری جیاوازی لە -
3:13 - 3:15وەڵامدانەوە بۆ وریاکەرەوەکانیتردا
-
3:16 - 3:18وەک چۆن ھەندێک خەڵک حەزیان بە "سکەتلمەوتە"
-
3:18 - 3:21کەچی ھەندێکی تر، توشی سەرسوڕان
و ڕشانەوە دەبن. -
3:21 - 3:23گرنگی جۆراوجۆری سوڕی ئازار
-
3:23 - 3:25لە مێشکماندا چییە؟
-
3:25 - 3:27باشە، جۆرەھا چارەسەر ھەیە بۆ ئازار،
-
3:27 - 3:29بۆ جۆرەھا سیستەمی جیاواز.
-
3:29 - 3:32بۆ ئازارێکی سادە، دەرمانێک کە
بەبێ پێشنیاری دکتۆریش بەردەستن -
3:32 - 3:34کار دەکاتە سەر ئەو خانانەی
کە ئازەرەکەی لێوەدێت. -
3:34 - 3:37جۆرە بەھێزەکانیتری
دەرمان و سڕکەر -
3:37 - 3:41چالاکی سوڕی دەمارە خانەکان کەم دەکەنەوە
-
3:41 - 3:44یان سیستەمی مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئازار
یان ئیندۆرفینەکان بەرز دەکەنەوە. -
3:44 - 3:47ھەندێک خەڵک دەتوانن بە بەکارھێنانی ڕێگەی
-
3:47 - 3:51سەرنج نەدان، پشوودان، تێڕامان، یۆگا
چارەسەری ئازار بکەن -
3:51 - 3:54یان ئەو ستراتیجیانەی کە دەکرێت فێربکرێن،
وەک چارەسەری ڕەفتاری مێشک. -
3:55 - 3:58بۆ هەندێک کەس کە ئازاری توند
و درێژخایەنییان هەیە، -
3:58 - 4:00ئازارەکەیان دوای چەندین
-
4:00 - 4:02مانگیش لە بریندار بوونییان
کۆتایی نایەت، -
4:02 - 4:04پێویستە بە شێوەیەکی تایبەت چارەسەر بکرێن.
-
4:04 - 4:06وەک ئەوەی باو بووە،
زانست چارەسەرەکانی لەسەر -
4:06 - 4:08ژمارەیەکی زۆری خەڵک تاقی دەکاتەوە
-
4:08 - 4:11بۆ ئەوەی دەستنیشانی ئەو چارەسەرە بکەن
کە زۆربەی خەڵکی چارە دەکات. -
4:11 - 4:13بەڵام هەمیشە کەسی جیاواز هەیە
-
4:13 - 4:15کە چارەسەریەکە کاریگەری نابێت لەسەریان
-
4:15 - 4:17یان بگرە زیانیشیان پێ دەگەێنێت،
-
4:17 - 4:20ئێستا، دەرمانی تازە کە ڕاستەوخۆ
کار دەکەنە سەر ئازارێکی تایبەت -
4:20 - 4:24و ڕێگری لە بەخشینی ئازار دەکەن
-
4:24 - 4:26گەشەیان پێ دەدرێت،
-
4:26 - 4:29بەھەمان شێوە بۆ گونجاندنیان
لەگەڵ ھەر نەخۆشێک، -
4:29 - 4:32بە بەکارھێنانی ئامێری وەک
MRI -
4:32 - 4:33بۆ شیکردنەوەی ڕێڕەوەکانی مێشک و
-
4:34 - 4:36دیاریکردنی شێوازی
کاردانەوەی مێشک بۆ ئازارەکە -
4:37 - 4:39کلیلی دۆزینەوەی
باشترین چارەسەرە بۆ تۆ. -
4:39 - 4:42ئەمە بەڕاستی چارەسەری کەسییە نەک گشتیی.
- Title:
- مێشکت چۆن وەڵامی ئازار دەداتەوە؟ - کارین دی داڤیس
- Speaker:
- کارین دی داڤیس
- Description:
-
بینەری تەواوی ڤیدیۆکە:
http://ed.ted.com/lessons/how-does-your-brain-respond-to-pain-karen-d-davisئاخ! هەموو کەسێک ئازار دەچێژێت -- بەڵام بۆچی هەندێک کەس، ئازار بە جۆرێکی جیاواز کاریان تێدەکات ؟ هەر بەڕاستی ئازار چییە؟ کارین دی داڤیس باس لە چۆنییەتی وەڵامدانەوەی مێشکمان بۆ ئازار دەکات و ڕوونی دەکاتەوە بۆچی دەشێت دوو کەس بە دوو شێوەی جیاواز هەست بە ئازار بکەن.
ئامادەکردنی کارین دی داڤیس، دەرهێنانی برێت ئەندرهیڵ.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:58
halo fariq approved Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does your brain respond to pain? |