Return to Video

ئەفسانەی سیزیف- ئالێکس گلێندەر

  • 0:08 - 0:13
    ئەگەر بە چەرخێکی ئاگرینەوە ببەسترێت،
    دەبێتە جاڵجاڵۆکە،
  • 0:13 - 0:16
    یاخود لە لایەن هەڵۆیەکەوە جگەری پارەدەبێت،
  • 0:16 - 0:19
    ئەفسانەی یۆنانی پڕە لە
    داستانی خواوەندەکان
  • 0:19 - 0:23
    کە چەندین ئەشکەنجەی تۆقێنەریان سەپاندووە
    بەسەر ئەو مرۆڤانەی کە توڕەیان کردوون.
  • 0:23 - 0:26
    بەڵام، یەکێک لە بەناوبانگترین ئەشکەنجەکان
    بە ئەوە نایەتەوە یاد
  • 0:26 - 0:33
    کە قێزەون بووە،
    بەڵکو بە دووبارەبوونەوەیەکی وەرسکەر.
  • 0:33 - 0:39
    سیزیف یەکەم پادشای ئیفریا بوو،
    کە ئێستا بە کۆرنیث ناسراوە.
  • 0:39 - 0:44
    هەرچەندە سەرکردەیەکی،زیرەک بوو کە شارەکەی پڕ بەرهەم کرد،
    بەهەمان شێوە ستەمکارێکی تەڵەکەباز بووە
  • 0:44 - 0:49
    کە خوشکەزاکەی هەڵخەڵەتاند وسەردانکەرانی
    دەکوشت بۆ پیشاندانی دەسەڵاتەکەی.
  • 0:49 - 0:56
    ئەم شکاندنی کلتور و پیرۆزی میوانداریە،
    خواوەندەکانی زۆر توڕە کرد.
  • 0:56 - 0:59
    بەڵام سیزیف لەوەبوو هێێشتا
    خۆی لە سزاکان لابدایە
  • 0:59 - 1:04
    گەر ئەو خۆبەزلزانیە
    بێباکانەیەی بەردەوام نەبوایە.
  • 1:04 - 1:08
    کێشەکە بەوە دەستی پێکرد کە
    زووس ئایگینایی پەری دەریایی ڕفاند،
  • 1:08 - 1:12
    و دووری خستەوە لە شێوەی هەڵۆیەکی قەبەدا.
  • 1:12 - 1:18
    باوکی ئەگینا، خوداوەندی ڕووبار
    ئەساپوس، ڕێکچەی ئەفیرای گرت،
  • 1:18 - 1:21
    ئەو شوێنەی کە تووشی سیزیف بوو.
  • 1:21 - 1:25
    لە بەرامبەری ئەوەی خوداکە
    تاڤگەیەک لە نێو شارەکەدا بئافرێنێت،
  • 1:25 - 1:30
    سەرکردەکە بە ئەساپوسی گووت کە
    بە کام ڕێگە زووس کچەکەی ڕفاند.
  • 1:30 - 1:36
    کاتێک زووس بەمەی زانی، هێند دەهریبوو
    کە فەرمانی ثانتۆس، یان مەرگ کرد،
  • 1:36 - 1:42
    سیزیڤ لە ژێر زەویدا ببەستنەوە،
    بۆ ئەوەی ئیتر ئەوەندە کێشە نەنێتەوە.
  • 1:42 - 1:47
    بەڵام سیزیف بە
    تەڵەکەبازی گەورەبوو بوو.
  • 1:47 - 1:48
    کاتێک خەریبوو زیندانی دەکرا،
  • 1:48 - 1:53
    سیزیف داوای لە ثانتۆس کرد
    کە چۆن کۆتەکە بەکار دێت-
  • 1:53 - 1:58
    و بەخێرایی لە ثانتۆسی ئاڵاند، بەر لەوەی
    ڕزگاری بێت لە مردن و بڕواتەوە ژیان.
  • 1:58 - 2:04
    بە بەستنەوەی ثانتۆس، کەس نەیدەتوانی
    بمرێت و دونیا بێسەروبەر بوو بوو.
  • 2:04 - 2:08
    شتەکان ئاسایی بوونەوە کاتێک
    خوداوەندی شەر ئارس،
  • 2:08 - 2:14
    نیگەران بوو بەوەی جەنگەکان چیدی خۆش نەبوون
    بۆ ئەوەش ثانتۆسی ڕزگار کرد لە پێوەندەکانی.
  • 2:14 - 2:18
    سیزیف دەیزانی کە سزاکەی بەڕێوەیە.
  • 2:18 - 2:22
    بەڵام فێڵێکی دیکەی بە دەستەوە بوو.
  • 2:22 - 2:28
    پێش مردن، داوای لە ژنەکەی میورۆپی کرد کە
    لاشەی لە بینایەکی گشتی هەڵداتە خوارەوە،
  • 2:28 - 2:32
    لە شوێنێکەوە کە لە کۆتاییدا بشۆردرێت
    لە قەراغاوی ڕووباری ستیکس.
  • 2:32 - 2:36
    هەرچەندە ئێستا مرد بوو،
    لە پێرسفۆنی نزیک بووەوە،
  • 2:36 - 2:38
    شاژنی دوونیایی بنەوە، و گلەیی لەوە هەبوو
  • 2:38 - 2:44
    کە ژنەکەی بێڕێزی پێکردووە بەوەی
    بە شێوازێکی شیاو بەڕێی نەکردووە.
  • 2:44 - 2:48
    پێرسیفۆنی مۆڵەتی ڕۆشتنەوە
    بۆ خاکی زیندوانی پێبەخشی
  • 2:48 - 2:54
    و سزای میرۆپی ژنی بدات، و لە
    حاڵەتێکدا بگەڕێتەوە کە سزادانەکە تەواوبووە.
  • 2:54 - 2:58
    بێگومان، سیزیف پابەندی بەڵێنەکەی نەبوو،
  • 2:58 - 3:04
    ئەمە دووەم جاری بوو لە مردن
    ڕزگاری ببێت بە فێڵ کردن لە خوداکان.
  • 3:04 - 3:06
    جاری سێەم نابێت.
  • 3:06 - 3:11
    هەر کە پەیامنێر هێرمس
    سزیزیفی گەڕاندەوە بۆ لای هادس.
  • 3:11 - 3:14
    پاشاکە پێی وابوو کە سیزیف
    زیرەکترە لە خوداکان،
  • 3:14 - 3:17
    بەڵام پێکەنینەکەی زووس کۆتایی هات.
  • 3:17 - 3:21
    سزاکەی سیزیف بریتی بوو
    لە ئەرکێکی ڕاست و ڕوون
  • 3:21 - 3:25
    --سووڕانەوەی گابەردێک بۆ سەرەوەی گردێک.
  • 3:25 - 3:31
    بەڵام هەر کە دەگەیشتە ترۆپکەکە،
    گابەردەکە غڵۆر دەبۆوە بۆ شوێنی خۆی،
  • 3:31 - 3:34
    وای لێ دەکرد دووبارە دەست پێ بکاتەوە،
  • 3:34 - 3:41
    و دووبارە، ودووبارە، بۆ هەتاهەتایی.
  • 3:41 - 3:46
    مێژووناسەکان پێمان دەڵێن کە ڕەنگە چیرۆکی
    سیزیف لە ئەفسانە دێرینەکانەوە سەرچاوە بگرێت
  • 3:46 - 3:51
    دەربارەی هەڵاتن و ئاوابوونی خۆر،
    یان سووڕە سرووشتییەکانی دیکە.
  • 3:51 - 3:56
    بەڵام ئەم وێنە روونە کە سزادانی کەسێکە
    بە کردنی ئەرکێکی بەردەوامی بێ کەڵک
  • 3:56 - 4:01
    ڕەنگدانەوەی ‌هێمایی بارودۆخی مرۆڤە.
  • 4:01 - 4:03
    لە ڕۆمانە کلاسیکیەکەیدا،
    ئەفسانی سیزیف
  • 4:03 - 4:07
    فەیلەسوفی بوونگەرا ئەلبێرت کامۆ،
    سزاکەی بەراورد کردووە
  • 4:07 - 4:11
    بە گەڕانە بێکەڵکە لە مێژینەکەی
    مرۆڤ بۆ ڕاستی
  • 4:11 - 4:15
    لە گەردوونێکی کەم مانا و کەم تەرخەمدا.
  • 4:15 - 4:19
    لە جێی نائومێدب وون، کامۆ پێی وایە سیزیف
    بە توندی ڕووبەرووی چارەنووسەکەی دەبێتەوە
  • 4:19 - 4:25
    کە لە گردەکە دێتەوە خوارەوە بۆ ئەوەی دوو-
    بارە دەست بە سوڕاندنەوەی بەردەکە بکاتەوە.
  • 4:25 - 4:28
    تەنانەت ئەگەر هەوڵەکانی رۆژانەی ژیانمان
  • 4:28 - 4:32
    هەندێک کات زۆر چوونیەک و پڕووپوچن،
  • 4:32 - 4:37
    هێشتا بایەخ و بەهایان پێ دەدەین
    بە گرتنە باوەشیان وەک بڵێی هی خۆمان بن.
Title:
ئەفسانەی سیزیف- ئالێکس گلێندەر
Speaker:
ئالێکس گلێندەر
Description:

کۆی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-sisyphus-alex-gendler

سیزیف هەروەک چۆن فەرمانرەوایەکی زیرەک بوو کە شارەکەی بەرهەمدار کردبوو، بەهەمان شێوە ستەمکارێکی قێزەون بوو کە خووشکەزاکەی هەڵەخەڵەتاندبوو و سەردانکەرانی دەکوشت بۆ پیشاندانی دەسەڵاتەکەی. بێباکی و خۆبەزلزانیەکەی سیزیف بوو وایلێکرد کە شکست بهێنێت-- کۆتاییەکەی بە سزاکەی زووس بوو بۆ هەمیشە.
ئالێکس گلێندەر ئەفسانەی سیزیفمان بۆ دەگێڕێتەوە.

وانەکە لە ئەلێکس گلێندەر ئامادە کراوە و لە لایەن ئادریەتیک کاری ئەنیمەیشنی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:38

Kurdish (Central) subtitles

Revisions