< Return to Video

بۆچی بیناکان لە بومەلەرزەکاندا دەکەون؟ - ڤیکی ڤی. مەی

  • 0:07 - 0:11
    بومەلەرزە هەمیشە
    دیاردەیەکی ترسناک بووە،
  • 0:11 - 0:14
    و کاتێک شارەکان گەشە دەکەن
    بولەرزەکان کوشندەتر دەبن،
  • 0:14 - 0:18
    بە ڕووخانی ئەو بینایانە کە
    یەکێک لەمەترسییە گەورەکان .
  • 0:18 - 0:20
    بۆچی بیناکان لە
    بومەلەرزەدا دەڕووخێن،
  • 0:20 - 0:23
    و چۆن ڕێگری لێ دەکرێت؟
  • 0:23 - 0:25
    ئەگەر فیلمی زۆر
    کارەساتبارت بینیبێت،
  • 0:25 - 0:26
    لەوانەیە ئەم بیرۆکەیەت هەبێت
  • 0:26 - 0:30
    کە ڕووخانی بیناکە هۆکارەکەی
    ڕاستەوخۆ لە زەوییەوەیە لە ژێرەوە
  • 0:30 - 0:33
    کە ئەوان بە توندی دەجولێن،
    یان تەنانەت لەت بوون.
  • 0:33 - 0:35
    بەڵام لە ڕاستیدا بەم
    شێوەیە کارناکات .
  • 0:35 - 0:39
    لەبەر ئەوەی کە، زۆربەی باڵەخانەکان
    ڕاستەوخۆ ناکەونە سەر هێڵی هەڵە،
  • 0:39 - 0:44
    و چینە تەکتۆنیەکان زۆر
    قوڵترن لە چاو ژێرەوەی بیناکان.
  • 0:44 - 0:46
    کەواتە بەڕاستی چی ڕوودەدارت؟
  • 0:46 - 0:50
    لە ڕاستیدا، راستی بومەلەرزەکان
    و کاریگەری لەسەر بیناکان
  • 0:50 - 0:52
    کەمێک ئاڵۆزە.
  • 0:52 - 0:56
    بۆ تێگەیشتنی زیاتر، ئەندازیارانی تەلارسازی
    و ئەندازیارەکان مۆدێلەکان بەکاردەهێنن،
  • 0:56 - 1:00
    وەک ڕیزێکی دوو دووری بۆ
    پیشاندانی ستوونەکان و بیمەکان،
  • 1:00 - 1:05
    یان هێڵ و بازنەیەک بۆ
    پیشاندانی بارستایی بیناکە.
  • 1:05 - 1:09
    تەنانەت کاتێک ئەو مۆدێلانە تا ئەم
    ڕادەیە سادە بن دەکرێت بە سوود بن،
  • 1:09 - 1:12
    بۆ پێشبینی کاردانەوەی
    بیناکە بەپێی بوومەلەرزەکە
  • 1:12 - 1:15
    ئەوە بە شێوەیەکی سەرەکی دەربارەی فیزیایە.
  • 1:15 - 1:17
    زۆربەی ئەو ڕووخانانەی کە
    لە بوومەلەرزەکەدا ڕوودەدات
  • 1:17 - 1:20
    لەڕاستیدا بەهۆی خودی
    بوومەلەرزەکەوە نییە.
  • 1:20 - 1:23
    لەجیاتی ئەوە، کاتێک زەویەکە
    لەژێر باڵەخانەیەک دەجوڵێت،
  • 1:23 - 1:26
    بناغەی بیناکە دەگوازێتەوە
    بۆ ئاستی نزمتر،
  • 1:26 - 1:29
    و شەپۆلەکانی شۆک بە
    ناو باقی پێکهاتەکاندا دەنێرێت
  • 1:29 - 1:32
    و وادەکات کە بیناکە بۆ
    دواوە و پێشەوە بلەرزێت.
  • 1:32 - 1:36
    هێزی ئەم هەڵوەشانە پشت بە
    دوو هۆکاری سەرەکی دەبەستێت:
  • 1:36 - 1:39
    کۆی بارستایی بیناکە کە
    لە بناغەکەیدا کۆکراوەتەوە،
  • 1:39 - 1:41
    هەروەها سەختی
    و سفتی بیناکە،
  • 1:41 - 1:45
    کە ئەو هێزە بڕی دڵنیای لە
    وێرانکاریەکە دیاری دەکات.
  • 1:45 - 1:48
    جگە لە جۆری کەرستەکانی
    بیناکە و شێوەی ستونەکانی،
  • 1:48 - 1:51
    سەختی و سفتی بیناکە تا ڕادەیەکی
    زۆر گرینگە بۆ بەرزی بیناکە.
  • 1:51 - 1:54
    بەڵەخانە کورتەکان
    سفتترن و کەمتر دەجوڵێن،
  • 1:54 - 1:57
    لە کاتێکدا بالەخانە بەرزترەکان
    زیاتر لە گۆڕاندا دەبن .
  • 1:57 - 2:00
    لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە کە دروست
    کردنی بینا کورتەکان چارەسەرەکە بێت
  • 2:00 - 2:03
    بۆ ئەوەی کە کەمترین جوڵەیان
    هەبێت. بەڵام بوومەلەرزەکەی ساڵی
  • 2:03 - 2:09
    ١٩٨٥ ی شاری مەکسیکۆ سیتی نموونەیەکی
    باشە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە وا نییە.
  • 2:09 - 2:10
    لەکاتی بومەلەرزەکە،
  • 2:10 - 2:14
    زۆربەی ئەو باڵەخانانەی کە لە نێوان
    شەش بۆ پازدە نهۆم بوون رووخان.
  • 2:14 - 2:18
    ئەوەی سەیر ئەوە بوو کە باڵەخانە
    کورتترەکانی نزیک لەوان پارێزراو بوون،
  • 2:18 - 2:22
    هاروەها باڵەخانەکان کە بەرزتر بوون لە
    پازدە نهۆم کەمتر زیانیان پێگەیشتبوو ،
  • 2:22 - 2:25
    و ئەو باڵەخانانەی کە بەرزی
    مامناوەندیان هەبوو و ڕووخان
  • 2:25 - 2:29
    وا تێبینی کران کە باڵەخانەکان زیاتر
    لە خودی بومەلەرزەکە دەلەرزانەوە.
  • 2:29 - 2:31
    بەڵام ئەمە چۆن دەبێت؟
  • 2:31 - 2:34
    وەڵآمەکە پەیوەندی بە شتێکەوە هەیە کە
    بە فرێکانسە سروشتیەکان ناو دەبرێت.
  • 2:34 - 2:36
    لە سیستەمێکی لەرینەوەدا،
  • 2:36 - 2:42
    فرێکانسەکان ژمارەی ئەو جوڵانەیە بۆ دواوە
    و پێشەوە کە لە ماوەی یەک چرکەدا ڕوودەدەن.
  • 2:42 - 2:44
    ئەمە پێچەوانەی ئەو ماوەیەیە،
  • 2:44 - 2:48
    کە چەند چرکەی پێویستە
    بۆ تەواو کردنی یەک خول.
  • 2:48 - 2:52
    و فرێکانسی سروشتی بینایەک بەهۆی
    بارستای و سەختەیەکەیەوە دیاریکراوە،
  • 2:52 - 2:55
    ئەو فرێکانسانەن کە لە لەرینەوەکان
    لە دەوری یەک کۆدەبێتەوە.
  • 2:55 - 3:00
    زیادکردنی بارستایی باڵەخانەیەک
    ڕێژەی لەرینەوە سروشتیەکان کەم دەکات،
  • 3:00 - 3:03
    لە هەمان کاتدا زیادکردنی سەختی بیناکە
    هۆکارە بۆ خێراتر کردنی لەرینەوەکان.
  • 3:03 - 3:06
    کەواتە ئەو هاوکێشەییەی کە
    نوێنەرایەتی پەیوەندیەکانیان دەکەن،
  • 3:06 - 3:10
    سەختی و فرێکانسە سروشتیەکان
    ڕێژەی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەل یەکتردا،
  • 3:10 - 3:14
    لە کاتێکدا بارستایی و فریکانسە
    سروشتییەکان ڕێژەی پێچەوانەیان هەیە.
  • 3:14 - 3:18
    ئەوەی لە مەکسیکۆ سیتی ڕوویدا
    کاریگەریەک بوو بەناوی ریسۆنانس،
  • 3:18 - 3:21
    کە تێیدا فرێکانسی شەپۆلەکان
    لە شەپۆلی بومەلەرزەکەوە
  • 3:21 - 3:25
    بە ڕێژەییەکی زۆر فرێکانسە سروشتیەکان
    بەر بینا بەرزیە مامناوەندەکان دەکەون.
  • 3:25 - 3:27
    وەک سەعاتێکت ڕێک و پێک،
  • 3:27 - 3:31
    هەر شەپۆلێکی دەرکەوتووی لەراوە
    لەرینەوەی بیناکەی زیاتر دەکرد
  • 3:31 - 3:33
    لەو ئاڕاستەیەی هەیەتی،
  • 3:33 - 3:37
    تەنانەت دەبووە هۆی ئەوەی کە
    لەوەش زیاتر بەرەو دواوە بڕوات،
  • 3:37 - 3:41
    لە کۆتایی دا زیاتر دەبوو
    بۆ زۆر لە جوڵە سەرەتەییەکان .
  • 3:41 - 3:45
    ئەمڕۆ، ئەندازیاران لەگەڵ
    زەوەیناسان و بومەلەرزە ناسان
  • 3:45 - 3:49
    کاردەکەن بۆ پێشبینی کردنی جوڵەی
    دووبارەی بومەلەرزە لە شوێنی بیناسازی
  • 3:49 - 3:52
    بۆ ئەوەی ڕێ لە
    ڕووخانی ڕیسۆنانس بگیرێت،
  • 3:52 - 3:55
    بە لەبەرچاوگرتنی چەند فاکتەرێک
    وەک جۆری خاک و جۆری هەڵە،
  • 3:55 - 3:58
    هەروەها داتاکانی بومەلەرزەکانی پێشوو.
  • 3:58 - 4:01
    لەرینەوە فرێکانسە نزمەکان زیاتر
    زیان بە باڵەخانە بەرزەکان دەگەیەنن
  • 4:01 - 4:03
    و ئەو بینایانەی سەخت نین،
  • 4:03 - 4:06
    لە کاتێکدا ڕێژەی بەرزی
    لەرینەوەکان هەڕەشەی زیاترن
  • 4:06 - 4:09
    بۆ ئەو بینایانەی کە کورتتر و سەختترن.
  • 4:09 - 4:11
    هەروەها ئەندازیاران ڕێگەیان
    بۆ داتاشینی شۆکەکان هەیە
  • 4:11 - 4:15
    و بە کارهینانی سیستمی داهێنەرانە
    خراپبوونەکانی سنووردار کردووە.
  • 4:15 - 4:17
    بەکارهێنانی چینی نەرمی
    جیاکراوەی بناغەکان
  • 4:17 - 4:21
    بۆ جیاکردنەوەی بناغەی
    جێگۆڕکێییەکە لە بەشەکانی تری بیناکە،
  • 4:21 - 4:25
    لە کاتێک دا کە سیستمەکانی بارستایی
    دامپەر ریسۆنانس هەلدەوەشێنێتەوە
  • 4:25 - 4:28
    بە لادانی لە قۆناغی فرێکانسە سروشتیەکان
  • 4:28 - 4:30
    بۆ کەمکردنەوەی لەرینەوەکان.
  • 4:30 - 4:34
    لە کۆتاییدا، ئە بینایانەی کە بە پارێزراوی
    دەمێننەوە ئەوانە نین کە زۆر سەخت و سفتن
  • 4:34 - 4:37
    بەڵکو ئەو بینایانەی کە بە
    زیرەکیەوە دروست کراون دەمێننەوە.
Title:
بۆچی بیناکان لە بومەلەرزەکاندا دەکەون؟ - ڤیکی ڤی. مەی
Description:

تەواوی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/why-do-buildings-fall-in-earthquakes-vicki-v-may

بومەلەرزەکان هەمیشە دیاردەیەکی تۆقێنەر بوونە، و کاتێک شارەکانمان گەشەیان کردووە کوشندەتر بوونە-رووخانی بیناکان یەکێکە لە گەورەترین مەترسیەکان. بەڵام بۆچی بیناکان لە بومەلەرزەدا دەڕووخێن؟ و چۆن دەتوانرێت ئەمە پێسگیری لێ بکردرێت؟ ڤیکی ڤی. مەی فیزیایانە ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی تەلارە سەختەکان نین کە دەمێنێتەوە، بەڵکو ئەوانەنی کە بە زیرەکانە دروست کراون، لەسەر پێ دەمێننەوە.

وانەکە لەلایەن ڤیکی ڤی. مەی ، وێنەی جوڵاو لەلایەن ستۆدیۆکانی وێنەی جوڵاوی Pew36

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:52

Kurdish (Central) subtitles

Revisions