بڵاوبوونەوەی پەتای دواتر؟ ئامادە نین
-
0:06 - 0:07کە منداڵبووم،
-
0:07 - 0:11کارەساتەکەی زۆر خەممان بوو
ڕووبدات جەنگی ئەتۆمی بوو. -
0:12 - 0:15لەبەر ئەوە بەرمیلێکی ئاوامان هەبوو
لە ژێرزەمینەکەماندا، -
0:15 - 0:18پڕبوو لە قتووە خۆراک و ئاو.
-
0:18 - 0:20بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنی هێرشی ئەتۆمی،
-
0:20 - 0:25بچینە خوارەوە بۆ ژێرزەمینەکە،
خۆمان بپارێزین، و لەم بەرمیلە بخۆین. -
0:26 - 0:30ئەمڕۆ گەورەترین مەترسی
کارەساتی جیهانی -
0:30 - 0:32لەمە ناچێت.
-
0:32 - 0:35بەڵکو، لەمە ئەچێت.
-
0:36 - 0:42ئەگەر شتێک هەبێت زیاتر لە ١٠ ملیۆن
کەس بکوژێت لە ساڵانی داهاتوودا، -
0:42 - 0:45ئەگەری زۆرە ڤایرۆسێکی
زۆر درم بێت -
0:45 - 0:48وەک لە جەنگێک.
-
0:48 - 0:52مووشەک نا، بەڵکو میکرۆب.
-
0:52 - 0:54ئێستا، بەشێکی هۆکاری ئەوە ئەوەیە
-
0:54 - 0:58پارەیەکی زۆرمان خەرجکردووە
لە چەکی ئەتۆمیدا. -
0:58 - 1:03بەڵام پارەیەکی زۆرمان خەرجکردووە لە
سیستمەکەدا بۆ وەستاندنی پەتایەک. -
1:04 - 1:07ئامادە نین بۆ پەتای داهاتوو.
-
1:08 - 1:10با سەیری ئیبۆلا بکەین.
-
1:10 - 1:14دڵنیام زۆربەتان خوێندووتانەتەوە دەربارەی
لە ڕۆژنامەکاندا، -
1:14 - 1:15چەندین ململانێی قورس.
-
1:15 - 1:19بە وردی بەدوایدا چووم بەناو
ئامرازەکانی شیکردنەوەی دۆسییەکەی -
1:19 - 1:24بەکاری ئەهێنین بۆ شوێنکەوتنی
بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی. -
1:24 - 1:26کە سەیری ئەوەش ئەکەن کە ڕوویداوە،
-
1:26 - 1:30کێشەکە ئەوە نییە سیستمەکەی هەبووبێت
وەک پێویست بە باشی کاری نەکردبێت، -
1:30 - 1:34کێشەکە ئەوەیە هەر سیستممان نەبووە.
-
1:35 - 1:39ڕاستییەکەی، لە چەند پارچەیەکی
سەرەکی کەمە. -
1:39 - 1:44کۆمەڵێک زانای نەخۆشی درممان نەبوو ئامادەبن
بۆ ڕۆشتن، و ڕۆشتبێتن، -
1:44 - 1:48بینیبێتیان نەخۆشییەکە چییە،
چەند بەخێرایی بڵاو ئەبێتەوە. -
1:48 - 1:50ڕاپۆرت لەسەر نەخۆشییەکان
لەسەر کاغەزێک هات. -
1:50 - 1:53زۆر دواکەوت پێش ئەوەی
بخرێتە سەر ئینتەرنێت و -
1:53 - 1:55هەتا بڵێی ناووردیش بوون.
-
1:55 - 1:58تیمێکی پزیشکیمان نەبوو
ئامادەبن بۆ ڕۆشتن. -
1:58 - 2:00ڕێگایەکی ئامادەکردنی خەڵکمان نەبوو.
-
2:00 - 2:06ئێستا، پزیشکانی بێسنوور کارێکی باشیان کردووە
لە ڕێکخستنی خۆبەخشەکاندا. -
2:06 - 2:09بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر خاوتر بووین
لە ئەنجامدانی ئەوەیا کە ئەبوو بیکەین -
2:09 - 2:12هەزارەها کارمەندی تەندروستی
بەرین بۆ ئەم وڵاتانە. -
2:12 - 2:19پەتایەکی گەورەش پێویستی بەوەیە کە سەدان
هەزار کارمەندی تەندروستی کاری تیا بکەن. -
2:21 - 2:25کەسی لێنەبوو سەیری شێوازەکانی
چارەسەرکردن بکات. -
2:25 - 2:27کەس نەبوو سەیری دەستنیشانکردنەکان بکات.
-
2:27 - 2:30کەسی لێنەبوو بیدۆزێتەوە بزانێت
کام ئامراز پێویستە بەکاربێت. -
2:30 - 2:34وەک نموونەیەک، ئەمانتوانی کە
خوێنی ڕزگاربووێک وەرگرین، -
2:34 - 2:39گۆڕانکاری بەسەردا بێنین، و ئەو پلازمایە
بخەینەوە ناو خەڵکەکە بۆ پاراستنیان. -
2:39 - 2:42بەڵام ئەمە هەر تاقی نەکرایەوە.
-
2:42 - 2:44بۆیە لە زۆر شتی کەم بوو.
-
2:44 - 2:47ئەم شتانە بەڕاستی شکستی جیهانین.
-
2:48 - 2:54تەندروستی جیهانی بەدواداچوون بۆ نەخۆشییە
درمەکان ئەکات، بەڵام بۆ ئەم شتانە نا کە باسمکرد. -
2:55 - 2:58ئێستا، لە فلیمەکاندا زۆر جیاوازە.
-
2:58 - 3:03کۆمەڵێک زانای نەخۆشی درمی قۆز هەن
ئامادەن دەست بەکاربن، -
3:03 - 3:08ئەچنە ناوەوە، ڕۆژەکە ڕزگار ئەکەن،
بەڵام ئەوە تەنیا هۆڵیوودە. -
3:10 - 3:14شکستهێنان لە ئامادەباشی ئەکرێت
ڕێگە بە پەتای داهاتوو بدات -
3:14 - 3:18کارەساتێکی لەوەی ئیبۆلا
گەورەتری پێوەبێت، -
3:19 - 3:24با سەیری بەرەوپێشچوونی
ئیبۆلا بکەین بەدرێژایی ئەمساڵ. -
3:24 - 3:27نزیکەی ١٠ هەزار کەس مردن، و
-
3:27 - 3:32بەنزیکەیی هەموویان لە سێ وڵاتی
خۆرئاوای ئەفریقا بوون. -
3:32 - 3:34سێ هۆکار هەیە کە بۆچی
زیاتر بڵاو نەبۆوە. -
3:34 - 3:39یەکەمیان ئەوەیە کە چەندین کاری پاڵەوانانە
ئەنجامدرا لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە. -
3:39 - 3:42تووشبووەکانیان دۆزییەوە و نەیانهێشت
نەخۆشییەکە زیاتر بڵاوبێتەوە. -
3:42 - 3:45دووەمیان سرووشتی ڤایرۆسەکە.
-
3:45 - 3:48ئیبۆلا لەڕێگەی هەواوە بڵاونابێتەوە. و
-
3:48 - 3:50هەتا ئەوکاتەی ئەکرێت نەخۆشییەکە بگوێزرێتەوە،
-
3:50 - 3:53زۆربەی تووشبووەکان نەخۆش ئەکەون و
لە جێگەیا ئەکەون. -
3:54 - 3:58سێیەم، نەکەوتە ناو شارەکانەوە. و
-
3:58 - 4:00ئەوەش تەنیا بەخت بوو.
-
4:00 - 4:02ئەگەر بکەوتایەتە ناو شاری ترەوە،
-
4:02 - 4:06ژمارەی تووشبووان زۆر زیاتر ئەبوو.
-
4:06 - 4:09بۆیە جاری داهاتوو،
لەوانەیە هێندە بەختمان نەبێت. -
4:09 - 4:15ئەکرێت ڤایرۆسێکت هەبێت تووشبووەکان باشبن
لە هەمان کاتیشدا بیگوێزیتەوە و -
4:15 - 4:18بچنە ناو فڕۆکەیەکەوە یان
بۆخۆیان بچن بۆ مارکێتەکان. -
4:18 - 4:21سەرچاوەی ڤایرۆسەکە ئەکرێت پەتایەکی
سرووشتی بێت وەک ئیبۆلا، -
4:21 - 4:23یان ئەکرێت هێرشی بایلۆجی بێت.
-
4:23 - 4:27بۆیە چەندین شت هەیە کە ئەکرێت
هەزارەها جار خراپتر بێت. -
4:27 - 4:33ڕاستییەکەی، با سەیری مۆدێلی بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسێک بکەین بە هەوایا، -
4:33 - 4:37وەک ئەنفلۆزای ئیسپانی ساڵی ١٩١٨.
-
4:38 - 4:40ئەمە ڕووئەیات:
-
4:40 - 4:44بەناو جیهاندا بڵاو ئەبێتەوە
زۆر زۆر بەخێرایی. -
4:44 - 4:49ئەبینن کە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس
بەهۆی ئەو پەتایەوە مردن. -
4:49 - 4:50کەواتە ئەمە کێشەیەکی گەورەیە.
-
4:50 - 4:52پێویستە خەممان بێت.
-
4:52 - 4:57بەڵام ڕاستییەکەی، ئەکرێت سیستمێکی
بەدەمەوەچوونی باش بنیات بنێین. -
4:57 - 5:02لێرەیا سوودەکانی هەموو زانست و
تەکنەلۆجیامان هەیە. -
5:02 - 5:03مۆبایلمان هەیە
-
5:03 - 5:06بۆ وەرگرتنی زانیاری لە خەڵکەوە و
پێدانی زانیاریش بەوان. -
5:06 - 5:10نەخشەی مانگی دەستکردمان هەیە کە لەسەری
ئەتوانین ببینین خەڵک لەکوێن و بۆ کوێ ئەچن. -
5:10 - 5:13بەرەوپێشچوونمان هەیە لە زیندەوەرزانیدا
-
5:13 - 5:16ئەوەش بەشێوەیەکی بەرچاو کاتی پێویست
ئەگۆڕێت بۆ سەیرکردنی نەخۆشی درووستکەرەکە و -
5:16 - 5:21توانای درووستکردنی دەرمان و
پێکووتەکان دژی. -
5:21 - 5:23بۆیە ئەکرێت ئامرازمان هەبێت،
-
5:23 - 5:28بەڵام ئەو ئامرازانە پێویستە بخرێتە
ناو سیستمێکی تەندروستی جیهانی گشتییەوە. -
5:28 - 5:30پێویستیشمان بە ئامادەکارییە.
-
5:30 - 5:32پێموایە، باشترین وانەکان لەسەر ئەوەی
چۆن خۆمان ئامادە بکەین -
5:32 - 5:35دووبارە، ئەوەیە کە بۆ جەنگ ئەیکەین.
-
5:35 - 5:39بۆ سەربازەکان، بەردەوام هەمانە،
ئامادەبن بۆ دەرچوون. -
5:39 - 5:42ئازووقەمان هەیە کە بەشی
ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بکات. -
5:42 - 5:46ناتۆ یەکەیەکی جوڵاوی هەیە
ئەکرێت زۆر بەخێرایی بگاتە مەیدان. -
5:46 - 5:49ناتۆ چەندین یاری جەنگ ئەکات بۆ
دڵنیابوونەوە، ئایا بە باشی ڕاهێنانیان پێکراوە؟ -
5:49 - 5:52ئایا تێگەشتنیان هەیە دەربارەی
سووتەمەنی و لۆجستی و -
5:52 - 5:54هەمان شەپۆلە ڕادیۆییەکان؟
-
5:54 - 5:57کەواتە بە تەواوەتی ئامادەن بۆ دەرچوون.
-
5:57 - 6:01کەواتە ئەوە ئەو جۆرە شتانەن
پێویستمانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەتایەک. -
6:01 - 6:03پارچە سەرەکییەکان چین؟
-
6:03 - 6:09یەکەم، پێویستمان بە سیستمی تەندروستی
بەهێزە لە وڵاتە هەژارەکان. -
6:09 - 6:12شوێنێک دایکان بە سەلامەتی
منداڵیان ببێت، -
6:12 - 6:13منداڵان هەموو پێکووتەکان وەرگرن.
-
6:13 - 6:18بەڵام، بشتوانین زۆر بەزوویی
پەتاکە ببینین. -
6:18 - 6:20پێویستمان بە یەکەی پزیشکی هەیە:
-
6:20 - 6:23چەندین کەس کە زانیاری و ڕاهێنانی
پزیشکیان وەرگرتبێت و -
6:23 - 6:26لە هەر ساتێکدا بێت ئامادەبن بۆ دەرچوون.
-
6:26 - 6:30ئینجا ئەو خەڵکانە یەک بخەین
لەگەڵ یەکەکانی سوپا. -
6:30 - 6:34سوود وەرگرین لە توانای سوپا
لە خێرا جوڵانەوە، و زوو گواستنەوە و -
6:34 - 6:36جێگیربوون لە ناوچەیەک.
-
6:36 - 6:39پێویستە درووستی بکەینەوە،
-
6:39 - 6:44وەک یاری میکرۆب، نەک یاری جەنگی،
بۆ ئەوەی بزانین کونەکان لەکوێیان. -
6:44 - 6:47دوایین جار کە یارییەکی میکرۆب کرا
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان -
6:47 - 6:50ساڵی ٢٠٠١ بوو، و
سەرکەوتوو نەبوو. -
6:50 - 6:55هەتا ئێستا ئەنجامەکە میکرۆبەکان: ١،
مرۆڤەکان: ٠. -
6:55 - 7:02لە کۆتاییدا پێویستمان بە بەرەوپێشچوونە
لە بوارەکانی پێکووتە و ئامرازی ناسینەوە. -
7:02 - 7:05چەندین داهێنانی گەورە کراوە،
وەک ڤایرۆسی هاوشێوەی ئەدینۆکان، -
7:05 - 7:09کە ئەکرێت زۆر زۆر
بەخێرایی کار بکەن. -
7:09 - 7:13ئێستا بودجەیەکی تەواوی تێچووی
ئەوەم لەبەردەستا نییە، -
7:13 - 7:17بەڵام زۆر دڵنیام کە کەمە بەراورد
بەو زیانەی ئەکرێ بیگەیەنێت. -
7:17 - 7:22بانقی جیهانی خەمڵاندوێتی کە ئەگەر
پەتایەکی جیهانی هەبێت، -
7:22 - 7:25داهاتی جیهان بەڕێژەی زیاتر لە
سێ ترلیۆن دۆلار دائەبەزێت -
7:25 - 7:29ملیۆنەها کەسیش ئەمرن.
-
7:29 - 7:32ئەم وەبەرهێنانانە سوودێکی دیاریان ئەبێت
-
7:32 - 7:35لە سەروو ئەوەوە کە ئامادە ئەبین
بۆ پەتایەک. -
7:35 - 7:37چاودێری تەندروستی سەرەتایی،
توێژینەوە و پەرەپێدان، -
7:37 - 7:40ئەو شتانەی دادپەروەری تەندروستی
جیهانی زیاد ئەکەن و -
7:40 - 7:44وا ئەکەن جیهان سەلامەت تر بێت.
-
7:44 - 7:47بۆیە پێموایە پێویستە ئەوە
کاری لەپێشینەمان بێت. -
7:48 - 7:49پێویست بە ترس ناکات.
-
7:49 - 7:53پێویست ناکات قتووە سپاگیتی هەڵگرین یان
بچینە ژێرزەمینەکانمان. -
7:53 - 7:57بەڵام پێویستە دەستپێکەین، چونکە
کات لە بەرەی ئێمە نییە. -
7:57 - 8:04ڕاستییەکەی، ئەگەر یەک شتی ئەرێنی هەبێت
کە ئەکرێت لە پەتای ئیبۆلادا هەبێت، -
8:04 - 8:09ئەکرێت ئاگادارکردنەوەیەکی زوو بێت،
زەنگی بەئاگاهێنانەوە، بۆ ئەوەی ئامادەبین. -
8:09 - 8:15ئەگەر ئێستا دەستپێبکەین، ئەکرێت
ئامادەبین بۆ پەتای دواتر. -
8:15 - 8:17زۆر سوپاس
-
8:17 - 8:20(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بڵاوبوونەوەی پەتای دواتر؟ ئامادە نین
- Speaker:
- بیڵ گەیتس
- Description:
-
ساڵی ٢٠١٤، جیهان خۆی لادا لە پەتایەکی جیهانی ترسناکی ئیبۆلا، بەهۆی هەوڵی هەزارەها کارمەندی تەندروستی خۆنەویستەوە -- و ڕاشکاوانە، لەگەڵ بەختێکی زۆردا. ئەگەر سەیری بکەین، ئەزانین ئەبوو چی شتێک باشتر بکەین. بۆیە، ئێستا کاتێتی، بیڵ گەیتس پێشنیار ئەکات، کە هەموو بیرۆکە باشەکانمان بخەینە گەڕ، لە پلاندانان بۆ سیناریۆکان بۆ توێژینەوە لەسەر پێکووتە و ڕاهێنانی کارمەندانی تەندروستی. وەک ئەڵێت، "پێویست بە ترس ناکات.. بەڵام پێویستە دەست بە کاربین."
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:32
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The next outbreak? We're not ready |