چۆن سەرکردایەتی بکەیت لە قەیرانا
-
0:00 - 0:02بیر لە سەرکردەیەکی مەزن ئەکەینەوە
-
0:02 - 0:04وەک کاپتنێک کە ناشڵەژێت و
ڕێبەریمان ئەکات -
0:04 - 0:06بەناو ململانێکان و ئاڵۆزییەکان.
-
0:06 - 0:09سەرکردە متمانەبەخۆبووەکانی ناشڵەژێن،
-
0:09 - 0:11پڕچەککراو بە زانیاری و ئەزموونی ڕابردوو
-
0:11 - 0:15لەناو بزنس و سیاسەتیشدا وەک یەک
گرنگیان پێئەدرێت. -
0:15 - 0:17بەڵام هەندێک جار و بەتایبەتیش ئێستا،
-
0:17 - 0:20قەیرانێک هاتۆتە پێشەوە
کە ئەوەنە نوێ و ئەوەنە بەپەلەیە -
0:20 - 0:23بە تەواوەتی هەموو ئەوە ئەگۆڕێت
کە ئەیزانین. -
0:23 - 0:25شێوەی کارکردنمان
-
0:27 - 0:29یەک شت کە بەدڵنیاییەوە ئەیزانین
-
0:29 - 0:30ئەوەیە کە پشێوی زیاتر بەڕێوەیە.
-
0:30 - 0:33لە جیهانێکدا کە بەتەواوەتی پێکەوە لکاوە
-
0:33 - 0:35یەک شۆڕشی سیاسی،
-
0:35 - 0:38ڤیدیۆیەک کە زۆر بڵاودەبێتەوە،
تسۆنامییەکی دوور، -
0:38 - 0:42یان ڤایرۆسێکی بچووک ئەتوانێت
شەپۆلی ڕاچڵەکێن بە جیهاندا بنێرێت. -
0:42 - 0:44پشێوییەکان ترس درووست ئەکەن، و
-
0:44 - 0:46لە ناوەڕاستی ئەوەدا خەڵک
هەوڵ بۆ ئاسایش ئەیەن، -
0:46 - 0:48کە ئەوەش سەرکردەکان ئەبات،
-
0:48 - 0:53بەرەو لێوارە باوەکانی هێز،
متمانەبەخۆبوون، سەقامگیری، -
0:53 - 0:54بەڵام سوودی نابێت.
-
0:55 - 0:57پێویستە کتێبی سەرکردایەتیکردن هەڵبەینەوە.
-
0:57 - 0:59یەکەم، ئەم جۆرەی سەرکردایەتیکردن
پێویستی بەوەیە -
0:59 - 1:03بە شەفافییەتەوە پەیوەندی بکەین،
زوو زوو پەیوەندی بکەین. -
1:03 - 1:06کەواتە سەرکردەکان چۆن ئەتوانن سەرکردایەتی
بکەن کاتێک دڵنیایی هێندە کەم بێت، -
1:06 - 1:07ڕوونی هێندە کەم بێت؟
-
1:07 - 1:11ئەگەر بەڕێوبەرێک بیت، سەرۆک وەزیرانێک،
بەڕێوبەرێکی پلە مامناوەند -
1:11 - 1:13یان تەنانەت بەڕێوبەری قوتابخانەیەکیش،
-
1:13 - 1:16پشێوێیەکان واتای ئەوەیە پێویستە
سادەیی خۆت زیاتر بکەیت. -
1:16 - 1:17کاتێک ئەوەی ئەیزانیت سنووردارە،
-
1:17 - 1:20نیشاندانی ئەوەی وەڵامەکانت پێیە
هیچ سوودێک ناگەیەنێت. -
1:20 - 1:24لەناو پشێوییەکاندا، سەرکردەکان
پێویستە ئەوە بەشکەن کە ئەیزانن و -
1:24 - 1:26دانیش بەوەیا بنێن کە نایزانن.
-
1:26 - 1:30بەشێوەیەکی پێچەوانەیی، ئەو ڕاستگۆییە
سەلامەتی دەروونی زیاتر درووست ئەکات بۆ خەڵک، -
1:30 - 1:32نەک کەمتر.
-
1:32 - 1:36بۆ نموونە کاتێک پەتا جیهانییەکە
بواری گەشتی ئاسمانی وێرانکرد -
1:36 - 1:37لە ماوەی شەوێکدا،
-
1:37 - 1:39بەڕێوبەری دێلتا ئێرلاین
ئێد باستیان -
1:39 - 1:41پەیوەندیکردنی لەگەڵ کارمەندەکان زیادکرد
-
1:41 - 1:43سەرەڕای ئەوەی ڕەوانییەکی کەمی هەبوو
-
1:43 - 1:47بۆ ڕێگاکانی لەبەردەمیان، و
ئەنجامی چاوەڕوان نەکراویان لەبەردەم بوو. -
1:47 - 1:48کاتی وا هەبوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا،
-
1:48 - 1:51ڕۆژی سەد ملیۆن دۆلاریان لەدەست ئەیا،
-
1:51 - 1:53زۆر ئاسانتر ئەبوو بۆ باستیان
-
1:53 - 1:56چاوەڕێی زانیاری زیاتر بکات
پێش ئەوەی بکەوێتە کار، -
1:56 - 1:58بەڵام سەرکردە کاریگەرەکان
لە کاتی پشێوییەکانا -
1:58 - 2:00لە سێبەرەکانا خۆیان ناشارنەوە.
-
2:00 - 2:02ڕاستییەکەی، وەک باستیان باسیکرد،
-
2:02 - 2:04زۆر لەوە گرنگتر ئەوەیە پەیوەندی زیاترکەیت
-
2:04 - 2:07کاتێک وەڵامەکان نازانیت وەک لەو کاتانەی
کە وەڵامەکان ئەزانیت. -
2:07 - 2:11دووەم، بە دەستوبردبە
سەرەڕای ناتەواوی زانیارییەکان. -
2:11 - 2:13داننان بەوەیا کە وەڵامەکانت لەلا نییە
-
2:13 - 2:15واتای ئەوە نییە خۆت
لە کارەکان بەدوور بگریت. -
2:15 - 2:18لەکاتێکدا سرووشتییە
زانیاری زیاترت بوێت، -
2:18 - 2:22کاردانەوەی خێرا زۆر جار تەنیا ڕێگەیە
بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر. -
2:22 - 2:25لەوە خراپتر، دەستەوسان بوون وا لە خەڵک ئەکات
هەست بە ونبوون و ناسەقامگیری بکەن. -
2:25 - 2:28کاتێک سەرۆک وەزیرانی نیو زیلەندا
جاسیندا ئاردێرن -
2:28 - 2:31زۆر خێرا سیستمی ئاگادارکردنەوەی
ئاستی چوارەمی ڕاگەیاند -
2:31 - 2:33لەکاتی قەیرانی کۆڤید-١٩،
-
2:33 - 2:36زانیاری پێویستی لەبەردەستا نەبوو
ئاگادارکردنەوەکە لە چ ئاستێکدا دانێت. -
2:36 - 2:40سەرەڕای نەبوونی وەڵامەکان،
چاوەڕێی پەیوەندیکردنی نەکرد -
2:40 - 2:41دەربارەی مەترسییەکانی سەر وڵاتەکە.
-
2:41 - 2:43یەکەمجار لە ئاستی دووەما داینا،
-
2:43 - 2:47بۆ ئەوەی دوو ڕۆژ دواتر و دوای
بەرزبوونەوەی نەخۆشەکان بیکات بە چوار. -
2:48 - 2:50ئەوەش بووە هۆی داخستنی وڵات،
-
2:50 - 2:53کە بێگومان ژیانی چەندین کەسی ڕزگارکرد.
-
2:53 - 2:56دواتر، کاتێک حاڵەتەکان کەمبوونەوە،
-
2:56 - 2:58بڕیاری دواتری یا
-
2:58 - 3:00کە دەریخست زانیاری تازەی لەلایە.
-
3:00 - 3:03سێیەم، سەرکردەکان پێویستە بەشێوەیەکی
سەقامگیر مەبەست و بەهاکان بگرن، -
3:03 - 3:06تەنانەت کاتێک ئامانجەکان و
بارودۆخەکانیش ئەگۆڕێن. -
3:06 - 3:07بەهاکان دەکرێت ڕووناکی
ڕێنیشاندەرت بن -
3:07 - 3:09کاتێک هەموو شتێکی تر چۆتە هەوا.
-
3:09 - 3:11ئەگەر گرنگی بە ئەزموونی کڕیار بەیت،
-
3:11 - 3:14دەستبەرداری مەبە لە کاتی درووستبوونی
پشێویدا نابێت دەستبەرداری بیت. -
3:14 - 3:16ئەگەر بەهای ناوەکی تەندروستی و سەلامەتی بێت،
-
3:17 - 3:19ئەوە بخەرە ناوەڕاستی هەموو بڕیارێک
کە ئەیەیت. -
3:19 - 3:22ئێستا کردنی ئەمە پێویستی بەوەیە
زۆر شەفافانە بیت -
3:22 - 3:24دەربارەی بەهاکانت، و
-
3:24 - 3:27بەم شێوەیە، سەقامگیربوونەکەت دەرئەکەوێت
-
3:27 - 3:30لە پلانەکانتا نا بەڵکو لە بەهاکانتا.
-
3:30 - 3:33ئامانجی سەرەکی سەرۆک وەزیران ئادێرن
بەدرێژایی ئەو کاتانە -
3:33 - 3:34پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان بوو.
-
3:34 - 3:38هەرچەندە کاتێک ئامانجی یەکسەری
لە ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکەوە گۆڕا -
3:38 - 3:40بۆ ئامادەکردنی سیستمی تەندروستی و
-
3:40 - 3:42دواجاریش بووژاندنەوەی ئابووری. و
-
3:42 - 3:45لە کۆتاییشدا، دەستبەرداری هێز بە.
-
3:45 - 3:47غەریزەکانمان ئەوەیە قایمتر
دەست بگرین -
3:47 - 3:50بە دەسەڵاتەوە لەکاتی پشێویدا،
بەڵام بە زیانمان ئەشکێتەوە. -
3:50 - 3:53یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکان
بۆ نیشاندانی سەرکردایەتیکردن، -
3:53 - 3:55کە پێچەوانەی ژیڕیتییە،
-
3:55 - 3:57هاوبەشکردنی دەسەڵاتە لەگەڵ چواردەورەکەت.
-
3:57 - 4:00ئەنجامدانی ئەمە پێویستی بەوەیە
داوای یارمەتی بکەیت، -
4:00 - 4:02بە ڕوونی نیشانی بەیت
کە بەتەنیا پێتناکرێت. -
4:02 - 4:04ئەمە دەبێتە هۆی داهێنانیش
-
4:04 - 4:06لە هەمان کاتیشدا وا لە خەڵک ئەکات
هەست بکەن گرنگن. -
4:06 - 4:08هیچ شتێک لە قەیرانا هێندەی ئەوە خراپ نییە
-
4:08 - 4:11کە هەست بکەیت هیچ شتێک نییە
کە بە تۆ بکرێت. -
4:11 - 4:14شوێن ئەم جۆرە سەرکردە نوێیە ئەکەوین
لە کاتی پشێوییەکانا، -
4:14 - 4:16چونکە متمانەمان هەیە
-
4:16 - 4:19بە قیبلەنماکەیان نەک نەخشەکەیان.
-
4:19 - 4:22باوەڕمان وایە ئاڕاستەی
ڕاستیان هەڵبژاردبێت -
4:22 - 4:24بەو زانیاریەی لەبەردەستیانایە، و
-
4:24 - 4:26بەردەوام زانیارییەکانیان نوێئەکەنەوە.
-
4:26 - 4:28لەهەمووشی گرنگتر، متمانەیان پێئەکەین و
-
4:28 - 4:32ئەمانەوێ یارمەتیان بەین
لە دۆزینەوە و دووبارە دۆزینەوەی -
4:32 - 4:34ڕێگای بەرەوپێشچوون.
- Title:
- چۆن سەرکردایەتی بکەیت لە قەیرانا
- Speaker:
- ئەیمی سی. ئێدمۆندسۆن
- Description:
-
سادەیی، شەفافی و دەستوبرد کردن کلیلی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو -- بچووک بێت یان گەورە -- بەناو ململانێکانی یەنە سەر ڕێگەت. پسپۆڕی سەرکردایەتیکردن ئەیمی سی. ئێدمۆندسۆن ئامۆژگاری و نموونەی ڕوون دابین ئەکات بۆ یارمەتیدانی هەر سەرکردەیەک کە بیەوێت لە ئاست بەرپرسیارێتییەکەیا بێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 04:34
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for How to lead in a crisis | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for How to lead in a crisis | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for How to lead in a crisis | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for How to lead in a crisis |