0:00:00.222,0:00:01.506 بیر لە سەرکردەیەکی مەزن ئەکەینەوە 0:00:01.530,0:00:04.446 وەک کاپتنێک کە ناشڵەژێت و[br]ڕێبەریمان ئەکات 0:00:04.470,0:00:06.336 بەناو ململانێکان و ئاڵۆزییەکان. 0:00:06.360,0:00:08.786 سەرکردە متمانەبەخۆبووەکانی ناشڵەژێن، 0:00:08.810,0:00:11.201 پڕچەککراو بە زانیاری و ئەزموونی ڕابردوو 0:00:11.225,0:00:14.908 لەناو بزنس و سیاسەتیشدا وەک یەک[br]گرنگیان پێئەدرێت. 0:00:14.932,0:00:17.138 بەڵام هەندێک جار و بەتایبەتیش ئێستا، 0:00:17.162,0:00:20.289 قەیرانێک هاتۆتە پێشەوە[br]کە ئەوەنە نوێ و ئەوەنە بەپەلەیە 0:00:20.313,0:00:22.607 بە تەواوەتی هەموو ئەوە ئەگۆڕێت[br]کە ئەیزانین. 0:00:22.631,0:00:24.857 شێوەی کارکردنمان 0:00:26.729,0:00:28.518 یەک شت کە بەدڵنیاییەوە ئەیزانین 0:00:28.542,0:00:30.327 ئەوەیە کە پشێوی زیاتر بەڕێوەیە. 0:00:30.351,0:00:32.516 لە جیهانێکدا کە بەتەواوەتی پێکەوە لکاوە 0:00:32.540,0:00:34.628 یەک شۆڕشی سیاسی، 0:00:34.652,0:00:37.716 ڤیدیۆیەک کە زۆر بڵاودەبێتەوە،[br]تسۆنامییەکی دوور، 0:00:37.740,0:00:42.033 یان ڤایرۆسێکی بچووک ئەتوانێت[br]شەپۆلی ڕاچڵەکێن بە جیهاندا بنێرێت. 0:00:42.057,0:00:43.827 پشێوییەکان ترس درووست ئەکەن، و 0:00:43.851,0:00:46.374 لە ناوەڕاستی ئەوەدا خەڵک[br]هەوڵ بۆ ئاسایش ئەیەن، 0:00:46.398,0:00:47.797 کە ئەوەش سەرکردەکان ئەبات، 0:00:47.821,0:00:53.299 بەرەو لێوارە باوەکانی هێز،[br]متمانەبەخۆبوون، سەقامگیری، 0:00:53.323,0:00:54.481 بەڵام سوودی نابێت. 0:00:54.505,0:00:56.530 پێویستە کتێبی سەرکردایەتیکردن هەڵبەینەوە. 0:00:56.554,0:00:58.998 یەکەم، ئەم جۆرەی سەرکردایەتیکردن[br]پێویستی بەوەیە 0:00:59.022,0:01:02.657 بە شەفافییەتەوە پەیوەندی بکەین،[br]زوو زوو پەیوەندی بکەین. 0:01:02.681,0:01:05.703 کەواتە سەرکردەکان چۆن ئەتوانن سەرکردایەتی[br]بکەن کاتێک دڵنیایی هێندە کەم بێت، 0:01:05.727,0:01:07.339 ڕوونی هێندە کەم بێت؟ 0:01:07.363,0:01:11.315 ئەگەر بەڕێوبەرێک بیت، سەرۆک وەزیرانێک،[br]بەڕێوبەرێکی پلە مامناوەند 0:01:11.339,0:01:12.870 یان تەنانەت بەڕێوبەری قوتابخانەیەکیش، 0:01:12.894,0:01:15.866 پشێوێیەکان واتای ئەوەیە پێویستە[br]سادەیی خۆت زیاتر بکەیت. 0:01:15.890,0:01:17.376 کاتێک ئەوەی ئەیزانیت سنووردارە، 0:01:17.400,0:01:20.335 نیشاندانی ئەوەی وەڵامەکانت پێیە[br]هیچ سوودێک ناگەیەنێت. 0:01:20.359,0:01:24.041 لەناو پشێوییەکاندا، سەرکردەکان[br]پێویستە ئەوە بەشکەن کە ئەیزانن و 0:01:24.065,0:01:25.946 دانیش بەوەیا بنێن کە نایزانن. 0:01:25.970,0:01:30.431 بەشێوەیەکی پێچەوانەیی، ئەو ڕاستگۆییە[br]سەلامەتی دەروونی زیاتر درووست ئەکات بۆ خەڵک، 0:01:30.455,0:01:31.638 نەک کەمتر. 0:01:31.662,0:01:35.543 بۆ نموونە کاتێک پەتا جیهانییەکە[br]بواری گەشتی ئاسمانی وێرانکرد 0:01:35.567,0:01:36.725 لە ماوەی شەوێکدا، 0:01:36.749,0:01:38.971 بەڕێوبەری دێلتا ئێرلاین[br]ئێد باستیان 0:01:38.995,0:01:41.311 پەیوەندیکردنی لەگەڵ کارمەندەکان زیادکرد 0:01:41.335,0:01:43.186 سەرەڕای ئەوەی ڕەوانییەکی کەمی هەبوو 0:01:43.210,0:01:46.813 بۆ ڕێگاکانی لەبەردەمیان، و[br]ئەنجامی چاوەڕوان نەکراویان لەبەردەم بوو. 0:01:46.837,0:01:48.241 کاتی وا هەبوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا، 0:01:48.265,0:01:50.931 ڕۆژی سەد ملیۆن دۆلاریان لەدەست ئەیا، 0:01:50.955,0:01:52.930 زۆر ئاسانتر ئەبوو بۆ باستیان 0:01:52.954,0:01:56.058 چاوەڕێی زانیاری زیاتر بکات[br]پێش ئەوەی بکەوێتە کار، 0:01:56.082,0:01:58.201 بەڵام سەرکردە کاریگەرەکان[br]لە کاتی پشێوییەکانا 0:01:58.225,0:01:59.846 لە سێبەرەکانا خۆیان ناشارنەوە. 0:01:59.870,0:02:01.522 ڕاستییەکەی، وەک باستیان باسیکرد، 0:02:01.546,0:02:03.887 زۆر لەوە گرنگتر ئەوەیە پەیوەندی زیاترکەیت 0:02:03.911,0:02:06.665 کاتێک وەڵامەکان نازانیت وەک لەو کاتانەی[br]کە وەڵامەکان ئەزانیت. 0:02:06.689,0:02:10.760 دووەم، بە دەستوبردبە[br]سەرەڕای ناتەواوی زانیارییەکان. 0:02:10.784,0:02:12.785 داننان بەوەیا کە وەڵامەکانت لەلا نییە 0:02:12.809,0:02:15.158 واتای ئەوە نییە خۆت[br]لە کارەکان بەدوور بگریت. 0:02:15.182,0:02:18.016 لەکاتێکدا سرووشتییە[br]زانیاری زیاترت بوێت، 0:02:18.040,0:02:21.618 کاردانەوەی خێرا زۆر جار تەنیا ڕێگەیە[br]بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر. 0:02:21.642,0:02:25.188 لەوە خراپتر، دەستەوسان بوون وا لە خەڵک ئەکات[br]هەست بە ونبوون و ناسەقامگیری بکەن. 0:02:25.212,0:02:27.979 کاتێک سەرۆک وەزیرانی نیو زیلەندا[br]جاسیندا ئاردێرن 0:02:28.003,0:02:31.069 زۆر خێرا سیستمی ئاگادارکردنەوەی[br]ئاستی چوارەمی ڕاگەیاند 0:02:31.093,0:02:32.672 لەکاتی قەیرانی کۆڤید-١٩، 0:02:32.696,0:02:35.617 زانیاری پێویستی لەبەردەستا نەبوو[br]ئاگادارکردنەوەکە لە چ ئاستێکدا دانێت. 0:02:35.641,0:02:39.501 سەرەڕای نەبوونی وەڵامەکان،[br]چاوەڕێی پەیوەندیکردنی نەکرد 0:02:39.525,0:02:41.204 دەربارەی مەترسییەکانی سەر وڵاتەکە. 0:02:41.228,0:02:43.421 یەکەمجار لە ئاستی دووەما داینا، 0:02:43.445,0:02:47.478 بۆ ئەوەی دوو ڕۆژ دواتر و دوای[br]بەرزبوونەوەی نەخۆشەکان بیکات بە چوار. 0:02:47.502,0:02:50.089 ئەوەش بووە هۆی داخستنی وڵات، 0:02:50.113,0:02:52.854 کە بێگومان ژیانی چەندین کەسی ڕزگارکرد. 0:02:52.878,0:02:55.819 دواتر، کاتێک حاڵەتەکان کەمبوونەوە، 0:02:55.843,0:02:57.740 بڕیاری دواتری یا 0:02:57.764,0:02:59.826 کە دەریخست زانیاری تازەی لەلایە. 0:02:59.850,0:03:03.186 سێیەم، سەرکردەکان پێویستە بەشێوەیەکی[br]سەقامگیر مەبەست و بەهاکان بگرن، 0:03:03.210,0:03:05.654 تەنانەت کاتێک ئامانجەکان و[br]بارودۆخەکانیش ئەگۆڕێن. 0:03:05.678,0:03:07.440 بەهاکان دەکرێت ڕووناکی [br]ڕێنیشاندەرت بن 0:03:07.464,0:03:09.427 کاتێک هەموو شتێکی تر چۆتە هەوا. 0:03:09.451,0:03:11.316 ئەگەر گرنگی بە ئەزموونی کڕیار بەیت، 0:03:11.340,0:03:13.841 دەستبەرداری مەبە لە کاتی درووستبوونی[br]پشێویدا نابێت دەستبەرداری بیت. 0:03:13.865,0:03:16.480 ئەگەر بەهای ناوەکی تەندروستی و سەلامەتی بێت، 0:03:16.504,0:03:19.465 ئەوە بخەرە ناوەڕاستی هەموو بڕیارێک[br]کە ئەیەیت. 0:03:19.489,0:03:22.322 ئێستا کردنی ئەمە پێویستی بەوەیە[br]زۆر شەفافانە بیت 0:03:22.346,0:03:23.987 دەربارەی بەهاکانت، و 0:03:24.011,0:03:26.879 بەم شێوەیە، سەقامگیربوونەکەت دەرئەکەوێت 0:03:26.903,0:03:29.534 لە پلانەکانتا نا بەڵکو لە بەهاکانتا. 0:03:29.558,0:03:32.616 ئامانجی سەرەکی سەرۆک وەزیران ئادێرن[br]بەدرێژایی ئەو کاتانە 0:03:32.640,0:03:34.189 پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان بوو. 0:03:34.213,0:03:37.967 هەرچەندە کاتێک ئامانجی یەکسەری[br]لە ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکەوە گۆڕا 0:03:37.991,0:03:39.610 بۆ ئامادەکردنی سیستمی تەندروستی و 0:03:39.634,0:03:42.038 دواجاریش بووژاندنەوەی ئابووری. و 0:03:42.062,0:03:44.583 لە کۆتاییشدا، دەستبەرداری هێز بە. 0:03:44.607,0:03:47.164 غەریزەکانمان ئەوەیە قایمتر[br]دەست بگرین 0:03:47.188,0:03:50.368 بە دەسەڵاتەوە لەکاتی پشێویدا،[br]بەڵام بە زیانمان ئەشکێتەوە. 0:03:50.392,0:03:53.426 یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکان[br]بۆ نیشاندانی سەرکردایەتیکردن، 0:03:53.450,0:03:54.943 کە پێچەوانەی ژیڕیتییە، 0:03:54.967,0:03:57.442 هاوبەشکردنی دەسەڵاتە لەگەڵ چواردەورەکەت. 0:03:57.466,0:03:59.793 ئەنجامدانی ئەمە پێویستی بەوەیە[br]داوای یارمەتی بکەیت، 0:03:59.817,0:04:02.127 بە ڕوونی نیشانی بەیت[br]کە بەتەنیا پێتناکرێت. 0:04:02.151,0:04:04.206 ئەمە دەبێتە هۆی داهێنانیش 0:04:04.230,0:04:06.094 لە هەمان کاتیشدا وا لە خەڵک ئەکات[br]هەست بکەن گرنگن. 0:04:06.118,0:04:08.095 هیچ شتێک لە قەیرانا هێندەی ئەوە خراپ نییە 0:04:08.119,0:04:10.816 کە هەست بکەیت هیچ شتێک نییە[br]کە بە تۆ بکرێت. 0:04:10.840,0:04:14.158 شوێن ئەم جۆرە سەرکردە نوێیە ئەکەوین[br]لە کاتی پشێوییەکانا، 0:04:14.182,0:04:15.976 چونکە متمانەمان هەیە 0:04:16.000,0:04:19.331 بە قیبلەنماکەیان نەک نەخشەکەیان. 0:04:19.355,0:04:21.831 باوەڕمان وایە ئاڕاستەی [br]ڕاستیان هەڵبژاردبێت 0:04:21.855,0:04:23.807 بەو زانیاریەی لەبەردەستیانایە، و 0:04:23.831,0:04:25.760 بەردەوام زانیارییەکانیان نوێئەکەنەوە. 0:04:25.784,0:04:28.339 لەهەمووشی گرنگتر، متمانەیان پێئەکەین و 0:04:28.363,0:04:32.374 ئەمانەوێ یارمەتیان بەین[br]لە دۆزینەوە و دووبارە دۆزینەوەی 0:04:32.398,0:04:33.658 ڕێگای بەرەوپێشچوون.