فەلسەفەی من بۆ ژیانێکی خۆش: سام بێرن لە تێد ئێکس مید ئەتلانتیک
-
0:18 - 0:20سڵاوتان لێ بێت.
-
0:20 - 0:22من ناوم سامە،
-
0:22 - 0:24تازە بومەتە ١٧ ساڵ.
-
0:24 - 0:28چەند ساڵێك بەر لە ئێستا،
پێش یەكەم ساڵی ئامادەییم، -
0:28 - 0:33ویستم دەھۆڵ لێبدهم لە ناو باندی
فۆكسبۆڕۆی ڕێپێوانی دواناوەندی، -
0:33 - 0:36ئەوە خەونێك بوو كە دەبوایە
بەدی بھێنم. -
0:36 - 0:38بەڵام ھەر دەھۆڵێك و پشتوێن بەندەكەی
-
0:38 - 0:40كێشی ھەر یەكەیان دەگەیشتە ٤٠ پاوەند،
-
0:40 - 0:43منیش نەخۆشی پرۆجێریام هەیە.
-
0:43 - 0:47ھەر بۆ زانیاریتان،
كێشم تەنھا ٥٠ پاوەندە. -
0:47 - 0:52لە ڕاستیدا نەم دەتوانی دەھۆڵێكی
قەبارە گەورە هەڵبگرم، -
0:52 - 0:56بەھۆی ئەوەوە بەڕێوەبەری باندەكە
منی كردە نوێنەر بۆ لێدانی -
0:56 - 0:59جۆرە دۆهۆڵی کێش سوک لە ماوەی نمایشەكە.
-
0:59 - 1:01لێدانی دەھۆڵەكە خۆش بوو.
-
1:01 - 1:05چەند ئامێرێكی مۆسیقایی باش لەخۆ دەگرێت،
-
1:05 - 1:09وەك تەپڵی چەرمین، تەپڵی دەنگ جیا،
-
1:09 - 1:11جووتە تەپڵ، زەنگۆڵە.
-
1:11 - 1:13زۆر خۆش بوو،
-
1:13 - 1:18بەڵام ئەمە لە ڕێپێوانەکەدا نەبوو،
و منیش زۆر ڕووخابووم. -
1:18 - 1:21ھەرچەندە، ھیچ شتێك نەیدەتوانی ڕامگرێت
-
1:21 - 1:24لە لێدانی دەھۆڵ لەگەڵ باندی ڕێپێوان
-
1:24 - 1:25لە نیوەی نمایشی یەكەم.
-
1:25 - 1:30لەبەر ئەوە من و خانەوادەكەم لەگەڵ
ئەندازیارێك كارمان كرد بۆ دیزاین كردنی -
1:30 - 1:32دەھۆڵێكی سەرشان
-
1:32 - 1:36كە بۆ من سووكتر،
و ئاسانتریش دەبوو تاكو هەڵیبگرم. -
1:36 - 1:40دوای بەردەوامی لە كاركردنمان
-
1:40 - 1:44توانیمان دەھۆڵێک
دروست بكەین كە كێشەكەی ٦ پاوەند بوو. -
1:44 - 1:48(چەپڵە)
-
1:48 - 1:52تەنھا دەمەوێت كەمێك زانیاریتان
پێبدەم دەربارەی پرۆجێریا. -
1:52 - 1:58لە ئێستادا نزیکەی ٣٥٠ منداڵ
لە سەرانسەری دونیادا تووشبوون. -
1:58 - 2:01کەواتە ئەمە زۆر دەگمەنە،
-
2:01 - 2:03ئەو كاریگەریانەی پرۆجێریا هەیەتی:
-
2:03 - 2:07ڕەقبوونی پێست، نەبوونی كێشی گونجاو،
ڕێگری گەشە، -
2:07 - 2:09و نەخۆشی دڵ.
-
2:09 - 2:13ساڵی ڕابردوو دایكم و تیمی زاناکانی
-
2:13 - 2:17یەکەم چارەسەری پرۆجێریایان
به سەرکەوتوویی بڵاوكردەوه، -
2:17 - 2:19بەهۆی ئەمەوە ئێن پی ئاڕ
چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدام، -
2:19 - 2:22و جۆن ھامڵتن پرسیاری لێكردم:
-
2:22 - 2:24"گرنگترین شت چییە
-
2:24 - 2:27كە خەڵك پێویستە بیزانن سەبارەت به تۆ؟"
-
2:27 - 2:29وەڵامی منیش بە سادەیی ئەوە بوو كە
-
2:29 - 2:32ژیانێكی خۆشم ھەیە.
-
2:32 - 2:36(چەپڵە)
-
2:36 - 2:40ھەرچەندە ھەندێك بەربەستی
زۆر ھەیە لە ژیانمدا، -
2:40 - 2:43کە زۆرینەیان بەهۆی پرۆجێریاوە
دروست دەبن، -
2:43 - 2:45نامەوێ خەڵك لەبەر من ھەست
بە ناڕەحەتی بكەن. -
2:45 - 2:48ھەمووكات بیر لەو
بەربەستانە ناكەمەوە، -
2:48 - 2:51ھەرچۆنێك بێ من توانام هەیە
بۆ زاڵبوون بەسەریاندا. -
2:51 - 2:56من ئەمڕۆ لێرەم بۆ باسکردنی
فەلسەفەكانم لەگەڵتان بۆ ژیانێكی خۆش. -
2:56 - 3:01بۆ من ٣ ھۆكار ھەیە لەو فەلسەفانە.
-
3:01 - 3:05بۆیە ئەو وته ناودارهی فێری بوڵەره.
-
3:05 - 3:09یەكەمین بنەما بۆ فەلسەفەكەم ئەوەیە كە
-
3:09 - 3:12من باشم لەگەڵ ئەوەی كە ناتوانم
لە كۆتاییدا ئەنجامی بدەم -
3:12 - 3:14چونكە زۆرشتی ترھەیە كە دەتوانم بیكەم.
-
3:14 - 3:17ئەو پرسیارانەی لە ئێستادا خەڵك لێم
دەپرسن ئەوانەن، -
3:17 - 3:19"ژیان کردن سەخت نییە لەگەڵ پرۆجێریا" یان
-
3:19 - 3:23"بەرەنگاربوونەوەكانی ڕۆژانەت
چین بۆ پڕۆجێریا؟" -
3:23 - 3:26دەمەوێت ئەوە بڵێم كە ھەرچەندە من
پڕۆجێریام ھەیە، -
3:26 - 3:29زۆر كاتم بەسەردەبەم بە
بیركردنەوه لەو شتانەی -
3:29 - 3:32کە هیچ پەیوەندییان بە پرۆجێریاوە نییە.
-
3:32 - 3:36ئەمەش مانایی ئەوە ناگەیەنێ كە من لایەنە
نەرێنیەكانی ئەو بەربەستەم فەرامۆش كردووه. -
3:36 - 3:38كاتێك ناتوانم شتێك ئەنجام بدەم وەك
-
3:38 - 3:43ڕاكردنێكی مەودا دوور،
یان سەركەوتن بۆ سەر یاری ڕێگەی مەرگ، -
3:43 - 3:45دەزانم كە چيم له ده ست داوه.
-
3:45 - 3:48بەڵام لەجیاتی ئەوە،
تیشك دەخەمە سەر ئەو چالاکییانەی -
3:48 - 3:52کە دەتوانم بیانکەم و
دەتوانم ئەنجامیان بدەم، -
3:52 - 3:56وەك گەڕدەیدەوانی، میوزیك،
یان كتێبی كارتۆنی، -
3:56 - 3:59یان هەریەک لە تیمە وەرزشییەکانی بۆستن.
-
3:59 - 4:02بەڵێ، كەواتە --
(پێکەنین) -
4:02 - 4:06ھەرچەندە ھەندێك كات پێویستم بەدۆزینەوەی
ڕێگەیەكی جیاوازە بۆ ئەنجامدانی شتێك -
4:06 - 4:08لە ڕێگەی ڕێکخستنییەوە،
-
4:08 - 4:12ھەروەھا دەمەوێ ئەم شتانە لەناو
كۆمەڵەی "دەتوانم ئەنجام بدەم" ڕێکبخەم. -
4:12 - 4:15وەک پێشتر دەهۆڵەکەتان بینی.
-
4:15 - 4:17ئەمەش كلیپێكی منە
-
4:17 - 4:19لە کاتی ژەنینی مۆسیقای سپایدەرمان
-
4:19 - 4:22لەگەڵ دەستەی ڕێپێوانی
دواناوەندی فۆكسبۆڕۆ -
4:22 - 4:24لەنیوەی دوو ساڵی ڕابردوو.
-
4:24 - 4:26(ڤیدیۆ)
-
4:27 - 4:32♫ ئاوازی گۆرانی سپایدەر-مان ♫
-
5:07 - 5:11(چەپڵە)
-
5:11 - 5:13سوپاس.
-
5:13 - 5:15باشە، باشە، كەواتە --
-
5:15 - 5:16زۆر ناوازە بوو،
-
5:16 - 5:20و سەرکەوتوو بووم
لە ھێنانەدی خەونەکەم -
5:20 - 5:22لە لێدانی دەھۆڵ لەگەڵ
دەستەی ڕێپێوانەكە، -
5:22 - 5:25بڕوام وایە دەتوانم هەموو
خەونەکانم بەدی بهێنم. -
5:25 - 5:30بە خۆشحاڵيەوە، تۆش دەتوانی
خەونەكانت بەدی بھێنیت بەم بۆچوونانە. -
5:30 - 5:32بنەمایەکی تری فەلسەفەكەم ئەوەیە كە
-
5:32 - 5:37چواردەورەی خۆم بەم كەسانە
دەگرم كە دەمەوێت لەگەڵیان بم، -
5:37 - 5:39خەڵكی نایاب.
-
5:39 - 5:43من زۆر بە بەختم كە خێزانێكی
وا سەرنجڕاكێشم ھەیە، -
5:43 - 5:46كە ھەمیشە پاڵپشتیان كردووم
بە درێژایی ھەموو ژیانم. -
5:46 - 5:48و بەڕاستی خۆشحاڵم بە بوونی
-
5:48 - 5:51دەستەیەك ھاوڕێی زۆر نزیك
لە قوتابخانەكەم. -
5:51 - 5:55ئێستا ئێمە كەسانێكی منداڵانەین،
كە زۆربەمان دەستەی گێژەكانین، -
5:55 - 5:57بەڵام بەڕاستی چێژ لە
ھاوڕێیەتی یەكتر دەبینین، -
5:57 - 6:00و یارمەتیی یەكتر دەدەین كاتێك
پێویستمان بە یەكتر ھەیە. -
6:00 - 6:05ئێمە یەكتر دەبینین كە
لە ناوەوەداین. -
6:05 - 6:07ئەمەش بۆ ئەوەی كەمێك لە
گێژایەتیمان كەم بكاتەوە. -
6:07 - 6:09لە ئێستادا ئێمە خوێندكارە
بچوكەكانی ئامادەیین، -
6:09 - 6:15و دەتوانین ئامۆژگاری ئەندامە
گەنجەکانی باندەكە بكەین، -
6:15 - 6:17وەك كۆمەڵەیەكی بنچینەیی تاك.
-
6:17 - 6:20خۆشحاڵە کە لە گروپێک
وەک باندی مۆسیقا ئەندامم، -
6:20 - 6:23ئەمە ئەو میوزیكەیە كە بەیەكەوە
دروستی دەكەین، -
6:23 - 6:28ئەمە ڕاست و دروستە و شوێنی
پڕۆجێریا دەگرێتەوە. -
6:28 - 6:30سەبارەت بەمه، نابێت نیگەران بم
-
6:30 - 6:34كاتێك ھەست بە باشی دەكەم
دەربارەی دروستكردنی میوزیک. -
6:34 - 6:37بەڵام تاکو بەرنامەی دۆکیومێنتاریشم هەبووە،
-
6:37 - 6:39چەن جارێکیش لەسەر تەلەڤیزیۆن بوومە،
-
6:39 - 6:41وا هەست دەکەم لەبەرزترین ئاستی خۆمدام
-
6:41 - 6:46کاتێک لەگەڵ ئەو کەسانەم
کە هەموو ڕۆژێک دەورەم دەدەن. -
6:46 - 6:49کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانم دروست دەکەن،
-
6:49 - 6:55هیوادارم منیش بتوانم کاریگەری
ئەرێنی لەسەر ژیانیان دروست بکەمەوە. -
6:55 - 6:58(چەپڵە)
-
6:58 - 6:59سوپاس.
-
6:59 - 7:01کەوایە خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە،
-
7:01 - 7:05کە هیواخوازم خێزانەکەتان
خۆشبووێت و بەرز بینرخێنن، -
7:05 - 7:08هاوڕێکانتان خۆشبوێت،
ئێوە کوڕینە، براکانتان خۆشبووێت -
7:08 - 7:12و ئامۆژگارییەکانیان وەربگرن،
-
7:12 - 7:14و کۆمەڵگەکەتان پەسند بکەن،
-
7:14 - 7:17لەبەر ئەوەی ڕاستەقینەترین دیمەنی
هەموو ڕۆژێکی ژیانن، -
7:17 - 7:21دەتوانن كاریگەریێكی ڕاستەقینە،
و ئەرێنی دروست بکەن. -
7:21 - 7:24سێیەم بنەما بۆ فەلسەفە ئەوەیه،
-
7:24 - 7:26بەردەوام بیت لە ڕۆشتن بەرەو پێشەوە.
-
7:26 - 7:30ئەمەش گوتەی پیاوێکە
کە لەوانەیە بیناسن، بە ناوی واڵت دیزنی، -
7:30 - 7:31یەکەکە لە دڵخوازترین دەقەکان.
-
7:31 - 7:34هەمیشە هەوڵدەدەم شتێکم هەبێت
کە بۆی بەپەرۆش بم. -
7:34 - 7:37شتێک خەباتی لە پێناو بکەم
تاوەکو ژیانم دەوڵەمەندتر بکات. -
7:37 - 7:39پێویست ناکات گەورە بێت.
-
7:39 - 7:41دەکرێت هەر شتێک بێت وەکو
-
7:41 - 7:44چاوەڕوانی دەرچوونی کتێبێکی کۆمیدی بم،
-
7:44 - 7:46یاخود چوون بۆ گەشتێکی خێزانی گەورە،
-
7:46 - 7:49یان کات بەسەر بردن لەگەڵ هاوڕێیاندا،
-
7:49 - 7:52چوون بۆ یاری تۆپی پێی داهاتووی
تیمی قوتابخانەی ئامادەیی. -
7:52 - 7:55هەرچەندە ئەم شتانە وام لێدەکەن
زیاتر هۆشیار بم، -
7:55 - 7:58و ئێستاش داهاتووێکی ڕوونم لە پێشە،
-
7:58 - 8:02و لەوانەیە بە چەند کاتێکی
دژواردا تێبپەڕم. -
8:02 - 8:08ئێستا ئەم هزرە پێکدێت لە مانەوە لە
ڕەوشێکی بیرکردنەوەیی بەرەو باشتر. -
8:08 - 8:11زۆر هەوڵدەدەم وزەم لە هەستکردن
بە کەمی خۆم بەفیڕۆ نەدەم، -
8:11 - 8:15چونکە ئەگەر وابکەم، لە دوو بیرۆکەی
پێچەوانەدا دەمێنمەوە -
8:15 - 8:19کە هیچ جێگەیەکی بۆ سۆز
و بەختەوەری تێدانەبێت. -
8:19 - 8:23ئێستا، هەست بە کەمی خۆم پشتگوێناخەم،
-
8:23 - 8:25بە جۆرێک پەسندی دەکەم،
-
8:25 - 8:28لێدەگەڕێم بەردەوام بێت،
بەو هۆیەوە دەتوانم لێیەوه فێربم، -
8:28 - 8:32و ئەوە بکەم کە پێویستە
ئەنجامی بدەم تا تێبپەڕێنم. -
8:32 - 8:35کاتێک گەنجتر بووم،
دەمویست ببم بە ئەندازیار. -
8:35 - 8:37دەمویست ببم بە داهێنەر،
-
8:37 - 8:40کە جیهانی بەرەو داهاتوویەکی باشتر دەبرد.
-
8:40 - 8:42ڕەنگه ئەمە لە خۆشەویستم بۆ لیگۆوە هاتبێت،
-
8:42 - 8:45و ئەو دەربڕینە ئازادەی کە هەستم پێدەکرد
-
8:45 - 8:48کاتێک کە لەگەڵیان دروستم دەکرد.
-
8:48 - 8:53هەروەها ئەمەش لە خێزانەکەم و
ڕێنمایکارەکانمەوە وەرم گرتووە، -
8:53 - 8:58کە هەمیشە وایان لێکردووم هەست بە تەواوی،
و باشی دەربارەی خۆم بکەم. -
8:58 - 9:01ئێستا ئارەزووەکانم تۆزێک گۆڕاون،
-
9:01 - 9:04حەزدەکەم بچمە بواری زیندەزانییەوە،
-
9:04 - 9:08لەوانەیە خانەی زیندەزانی، یان بۆماوەزانی،
-
9:08 - 9:12یاخود زیندە کیمیا، یان هەر شتێکی تربێت.
-
9:12 - 9:16ئەوه هاوڕێیەكمه،
کە سەیری دەکەم. -
9:16 - 9:19فڕانسیس کۆڵینس، دەرهێنەری ئێن ئای ئەیچ،
-
9:19 - 9:23و ئەوەش ئێمەین كە ساڵی ڕابردوو،
له تێد مێد قسەدەکەین. -
9:23 - 9:26وا هەست دەکەم کێشە نییە ببمە هەرشتێک،
-
9:26 - 9:30بڕوام وایە دەتوانم جیهان بگۆڕم.
-
9:30 - 9:34هەروەک ئەوەی خەبات دەکەم تا جیهان بگۆڕم،
پێی دڵخۆش دەبم. -
9:34 - 9:37نزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر،
-
9:37 - 9:39ئەیچ بی ئۆ دەستی کرد بە دروستکردنی فیلمێک
-
9:39 - 9:42دەربارەی من و خێزانەکەم
بە ناوی "ژیان بەپێی سام". -
9:42 - 9:46بەڕاستی ئەمە ئەزموونێکی جوان بوو،
بەڵام چوار ساڵ لەمەو بەربوو. -
9:46 - 9:50و هەر وەک کەسانیتر بیرو ڕام
بۆ زۆر شت گۆڕا، -
9:50 - 9:54و بە خۆشحاڵیەوە گەشەی سەند،
وەکو ڕەخسانی هەلی هه ڵبژاردنی پيشه. -
9:54 - 9:59هەرچەندە هەندێک شت، هەروەک
خۆی مانەوە لە کاتدا. -
9:59 - 10:03وەکو بیرکردنەوە،
و فەلسەفەم دەربارەی ژیان. -
10:03 - 10:05بۆیە حەز دەکەم کلیپێکی
-
10:05 - 10:08گەنجی خۆمتان نیشان بدەم لە فیلمەکەدا،
-
10:08 - 10:11کە هەست بە بەرجەستەکردنی
ئەم فەلسەفەیە دەکەم. -
10:11 - 10:13(ڤیدیۆ)
-
10:13 - 10:16بەشێوەیەکی بنچینەی زیاتری لەسەر دەزانم.
-
10:16 - 10:20بۆیە ئێستا کەمتر بەرجەستەیە.
-
10:20 - 10:21ئەمە بۆ ئەوە بوو
-
10:21 - 10:24ئەم شتەی کە ڕێگری لە
ئەنجامدانی شتەکانتر دەکات -
10:24 - 10:27کە دەبووە هۆی مردنی مناڵانی تر،
-
10:27 - 10:30کە دەبووە هۆی ئەوەی هەموو
کەسێک توشی فشاربيت، -
10:30 - 10:35ئیستاش
ئەمە پڕۆتینێکە کە نائاساییە، -
10:35 - 10:39کە پێکهاتەی خانەکان لاواز دەکات.
-
10:40 - 10:42بۆیە،
-
10:42 - 10:45ئەمەش بارێکی لەسەر شانم لابرد
لەبەر ئەوەی ئێستاکە -
10:45 - 10:48پێویست ناکا دەربارەی
-
10:48 - 10:52بوونی پرۆجێریا وەک یەکەیەک بیر بکەمەوە
-
10:56 - 10:58باشە، زۆر باشە، ها؟
-
10:58 - 11:02(چەپڵە)
-
11:02 - 11:03سوپاستان دەکەم.
-
11:03 - 11:06بۆیە، هەر وەک دەبینن بۆماوەی
پێنج ساڵ بەمشێوەیە بیرم کردۆتەوە. -
11:06 - 11:10بەڵام هەرگیز پێویستم بەمە نەبووە
کە هەموو شێوەکانی فەلسەفەکەم پەسند بکەم -
11:10 - 11:14بۆ ئەوەی تاقیان بکەمەوە،
تا کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو. -
11:14 - 11:19زۆر نەخۆش بووم، توشی سەرمای سینگ بووم،
و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە مامەوە، -
11:19 - 11:24و لە هەموو ئەو دیمەنانەی ژیانم
کە دروستیان کردبووم دابڕام -
11:24 - 11:25کردمی بە خۆم
-
11:25 - 11:28کە پێناسی خۆمی پێدام.
-
11:28 - 11:31بەڵام بە زانینی ئەوەی
کە بەرەو باشتر بوون دەڕۆم، -
11:31 - 11:34و چاوەڕوانکردنی ئەو کاتانەی
کە دووبارە باش دەبمەوە، -
11:34 - 11:37یارمەتیدام بەرەو پێشەوە بجووڵێم.
-
11:37 - 11:39و هەندێک جاریش دەبوو چاونەترس بم،
-
11:39 - 11:41و ئەمەش ئەوەندە ئاسان نەبوو.
-
11:41 - 11:43هەندێک جار زمانم دەگیرا،
-
11:43 - 11:44ڕۆژانی ناخۆشم هەبوون،
-
11:44 - 11:48بەڵام ئەوەم بیردەهاتەوە کە چاونەترسی
نابێت ئەوەندە ئاسان بێت. -
11:48 - 11:52و سەبارەت بە من، پێم وایە
ئەمە کلیلی ڕێگەی بەرەو پێش چوونە. -
11:52 - 11:54کەوایە، لە کۆتایدا،
-
11:54 - 11:58وزە لە هەستکردن بە خراپی خۆم بە فیڕۆنادەم.
-
11:58 - 12:01لەگەڵ ئەو کەسانە دەبم
کە دەمەوێت لەگەڵیان بم، -
12:01 - 12:03و بەردەوام دەبم لەبەرەو پێش چوون.
-
12:03 - 12:07لەگەڵ ئەم فەلسەفەیە،
هیوادارم هەمووتان، -
12:07 - 12:09بێ گوێدانە کۆسپ و بەربەستەکانتان،
-
12:09 - 12:12دەکرێ ژیانێکی زۆر خۆشترتان هەبێت.
-
12:12 - 12:13ئۆو، یەک چرکە بوەستن،
-
12:13 - 12:16یەک ئامۆژگاری تری بچووک --
-
12:16 - 12:17(پێکەنین)
-
12:17 - 12:20هەرگیز ئاهەنگێک لەدەست مەدەن
کە بۆتان دەگوونجێ. -
12:20 - 12:22سەمای هاتنەوەی قوتابخانەکەم سبەی شەوە،
-
12:22 - 12:24و منیش لەوێ دەبم.
-
12:24 - 12:26زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
12:26 - 12:31(چەپڵە)
- Title:
- فەلسەفەی من بۆ ژیانێکی خۆش: سام بێرن لە تێد ئێکس مید ئەتلانتیک
- Description:
-
لە تەمەنی دوو ساڵیدا، سام بە هەڵگری پرۆجێریای دەستنیشان کرا، کە نەخۆشییەکی دەگمەنە و وا دەکات بە خێرای پیر بیت، لەم وتارە هیوا بەخشەیدا، باسی فەلسەفەکەی خۆیمان بۆ دەکات بۆ ژیانێکی خۆشتر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 12:46
halo fariq approved Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for My Philosophy for a Happy Life: Sam Berns at TEDxMidAtlantic |