0:00:18.023,0:00:20.217 سڵاوتان لێ بێت. 0:00:20.217,0:00:21.634 من ناوم سامە، 0:00:21.634,0:00:24.401 تازە بومەتە ١٧ ساڵ. 0:00:24.401,0:00:27.648 چەند ساڵێك بەر لە ئێستا،[br]پێش یەكەم ساڵی ئامادەییم، 0:00:27.648,0:00:32.852 ویستم دەھۆڵ لێبدهم لە ناو باندی[br]فۆكسبۆڕۆی ڕێپێوانی دواناوەندی، 0:00:32.852,0:00:35.589 ئەوە خەونێك بوو كە دەبوایە[br]بەدی بھێنم. 0:00:35.589,0:00:37.852 بەڵام ھەر دەھۆڵێك و پشتوێن بەندەكەی 0:00:37.852,0:00:40.155 كێشی ھەر یەكەیان دەگەیشتە ٤٠ پاوەند، 0:00:40.155,0:00:42.770 منیش نەخۆشی پرۆجێریام هەیە. 0:00:42.770,0:00:46.858 ھەر بۆ زانیاریتان،[br]كێشم تەنھا ٥٠ پاوەندە. 0:00:46.858,0:00:51.615 لە ڕاستیدا نەم دەتوانی دەھۆڵێكی [br]قەبارە گەورە هەڵبگرم، 0:00:51.615,0:00:55.654 بەھۆی ئەوەوە بەڕێوەبەری باندەكە[br]منی كردە نوێنەر بۆ لێدانی 0:00:55.654,0:00:59.005 جۆرە دۆهۆڵی کێش سوک لە ماوەی نمایشەكە. 0:00:59.005,0:01:01.110 لێدانی دەھۆڵەكە خۆش بوو. 0:01:01.110,0:01:04.803 چەند ئامێرێكی مۆسیقایی باش لەخۆ دەگرێت، 0:01:04.803,0:01:08.623 وەك تەپڵی چەرمین، تەپڵی دەنگ جیا، 0:01:08.623,0:01:11.107 جووتە تەپڵ، زەنگۆڵە. 0:01:11.107,0:01:13.318 زۆر خۆش بوو، 0:01:13.318,0:01:18.420 بەڵام ئەمە لە ڕێپێوانەکەدا نەبوو،[br]و منیش زۆر ڕووخابووم. 0:01:18.420,0:01:20.914 ھەرچەندە، ھیچ شتێك نەیدەتوانی ڕامگرێت 0:01:20.914,0:01:23.585 لە لێدانی دەھۆڵ لەگەڵ باندی ڕێپێوان 0:01:23.585,0:01:25.010 لە نیوەی نمایشی یەكەم. 0:01:25.010,0:01:29.865 لەبەر ئەوە من و خانەوادەكەم لەگەڵ [br]ئەندازیارێك كارمان كرد بۆ دیزاین كردنی 0:01:29.865,0:01:31.793 دەھۆڵێكی سەرشان 0:01:31.793,0:01:35.580 كە بۆ من سووكتر،[br]و ئاسانتریش دەبوو تاكو هەڵیبگرم. 0:01:35.580,0:01:39.638 دوای بەردەوامی لە كاركردنمان 0:01:39.638,0:01:43.859 توانیمان دەھۆڵێک[br]دروست بكەین كە كێشەكەی ٦ پاوەند بوو. 0:01:43.859,0:01:48.129 (چەپڵە) 0:01:48.129,0:01:52.427 تەنھا دەمەوێت كەمێك زانیاریتان[br]پێبدەم دەربارەی پرۆجێریا. 0:01:52.427,0:01:58.340 لە ئێستادا نزیکەی ٣٥٠ منداڵ[br]لە سەرانسەری دونیادا تووشبوون. 0:01:58.340,0:02:00.880 کەواتە ئەمە زۆر دەگمەنە، 0:02:00.880,0:02:03.335 ئەو كاریگەریانەی پرۆجێریا هەیەتی: 0:02:03.335,0:02:07.408 ڕەقبوونی پێست، نەبوونی كێشی گونجاو،[br]ڕێگری گەشە، 0:02:07.408,0:02:09.011 و نەخۆشی دڵ. 0:02:09.011,0:02:12.586 ساڵی ڕابردوو دایكم و تیمی زاناکانی 0:02:12.586,0:02:16.725 یەکەم چارەسەری پرۆجێریایان [br]به سەرکەوتوویی بڵاوكردەوه، 0:02:16.725,0:02:19.460 بەهۆی ئەمەوە ئێن پی ئاڕ[br]چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدام، 0:02:19.460,0:02:22.006 و جۆن ھامڵتن پرسیاری لێكردم: 0:02:22.006,0:02:24.272 "گرنگترین شت چییە 0:02:24.272,0:02:26.538 كە خەڵك پێویستە بیزانن سەبارەت به تۆ؟" 0:02:26.538,0:02:29.264 وەڵامی منیش بە سادەیی ئەوە بوو كە 0:02:29.264,0:02:31.691 ژیانێكی خۆشم ھەیە. 0:02:31.691,0:02:35.762 (چەپڵە) 0:02:35.762,0:02:39.663 ھەرچەندە ھەندێك بەربەستی[br]زۆر ھەیە لە ژیانمدا، 0:02:39.663,0:02:42.533 کە زۆرینەیان بەهۆی پرۆجێریاوە[br]دروست دەبن، 0:02:42.533,0:02:45.095 نامەوێ خەڵك لەبەر من ھەست [br]بە ناڕەحەتی بكەن. 0:02:45.095,0:02:47.802 ھەمووكات بیر لەو [br]بەربەستانە ناكەمەوە، 0:02:47.802,0:02:51.007 ھەرچۆنێك بێ من توانام هەیە[br]بۆ زاڵبوون بەسەریاندا. 0:02:51.007,0:02:56.132 من ئەمڕۆ لێرەم بۆ باسکردنی[br]فەلسەفەكانم لەگەڵتان بۆ ژیانێكی خۆش. 0:02:56.132,0:03:00.757 بۆ من ٣ ھۆكار ھەیە لەو فەلسەفانە. 0:03:00.757,0:03:04.830 بۆیە ئەو وته ناودارهی فێری بوڵەره. 0:03:04.830,0:03:08.516 یەكەمین بنەما بۆ فەلسەفەكەم ئەوەیە كە 0:03:08.516,0:03:11.552 من باشم لەگەڵ ئەوەی كە ناتوانم [br]لە كۆتاییدا ئەنجامی بدەم 0:03:11.552,0:03:14.032 چونكە زۆرشتی ترھەیە كە دەتوانم بیكەم. 0:03:14.032,0:03:16.799 ئەو پرسیارانەی لە ئێستادا خەڵك لێم [br]دەپرسن ئەوانەن، 0:03:16.799,0:03:19.252 "ژیان کردن سەخت نییە لەگەڵ پرۆجێریا" یان 0:03:19.252,0:03:22.569 "بەرەنگاربوونەوەكانی ڕۆژانەت [br]چین بۆ پڕۆجێریا؟" 0:03:22.569,0:03:26.053 دەمەوێت ئەوە بڵێم كە ھەرچەندە من[br]پڕۆجێریام ھەیە، 0:03:26.053,0:03:28.686 زۆر كاتم بەسەردەبەم بە[br]بیركردنەوه لەو شتانەی 0:03:28.686,0:03:31.534 کە هیچ پەیوەندییان بە پرۆجێریاوە نییە. 0:03:31.534,0:03:36.435 ئەمەش مانایی ئەوە ناگەیەنێ كە من لایەنە [br]نەرێنیەكانی ئەو بەربەستەم فەرامۆش كردووه. 0:03:36.435,0:03:38.491 كاتێك ناتوانم شتێك ئەنجام بدەم وەك 0:03:38.491,0:03:42.557 ڕاكردنێكی مەودا دوور،[br]یان سەركەوتن بۆ سەر یاری ڕێگەی مەرگ، 0:03:42.557,0:03:44.583 دەزانم كە چيم له ده ست داوه. 0:03:44.583,0:03:48.499 بەڵام لەجیاتی ئەوە،[br]تیشك دەخەمە سەر ئەو چالاکییانەی 0:03:48.499,0:03:52.276 کە دەتوانم بیانکەم و [br]دەتوانم ئەنجامیان بدەم، 0:03:52.276,0:03:55.791 وەك گەڕدەیدەوانی، میوزیك،[br]یان كتێبی كارتۆنی، 0:03:55.791,0:03:58.756 یان هەریەک لە تیمە وەرزشییەکانی بۆستن. 0:03:58.756,0:04:01.862 بەڵێ، كەواتە --[br](پێکەنین) 0:04:01.862,0:04:06.001 ھەرچەندە ھەندێك كات پێویستم بەدۆزینەوەی[br]ڕێگەیەكی جیاوازە بۆ ئەنجامدانی شتێك 0:04:06.001,0:04:07.712 لە ڕێگەی ڕێکخستنییەوە، 0:04:07.712,0:04:11.799 ھەروەھا دەمەوێ ئەم شتانە لەناو[br]كۆمەڵەی "دەتوانم ئەنجام بدەم" ڕێکبخەم. 0:04:11.799,0:04:14.803 وەک پێشتر دەهۆڵەکەتان بینی. 0:04:14.803,0:04:16.512 ئەمەش كلیپێكی منە 0:04:16.512,0:04:18.951 لە کاتی ژەنینی مۆسیقای سپایدەرمان 0:04:18.951,0:04:21.760 لەگەڵ دەستەی ڕێپێوانی [br]دواناوەندی فۆكسبۆڕۆ 0:04:21.760,0:04:23.864 لەنیوەی دوو ساڵی ڕابردوو. 0:04:23.864,0:04:25.968 (ڤیدیۆ) 0:04:26.648,0:04:32.026 ♫ ئاوازی گۆرانی سپایدەر-مان ♫ 0:05:07.115,0:05:10.622 (چەپڵە) 0:05:10.622,0:05:12.548 سوپاس. 0:05:12.548,0:05:14.921 باشە، باشە، كەواتە -- 0:05:14.921,0:05:16.226 زۆر ناوازە بوو، 0:05:16.226,0:05:19.561 و سەرکەوتوو بووم [br]لە ھێنانەدی خەونەکەم 0:05:19.561,0:05:22.117 لە لێدانی دەھۆڵ لەگەڵ[br]دەستەی ڕێپێوانەكە، 0:05:22.117,0:05:25.009 بڕوام وایە دەتوانم هەموو[br]خەونەکانم بەدی بهێنم. 0:05:25.009,0:05:30.167 بە خۆشحاڵيەوە، تۆش دەتوانی [br]خەونەكانت بەدی بھێنیت بەم بۆچوونانە. 0:05:30.167,0:05:32.382 بنەمایەکی تری فەلسەفەكەم ئەوەیە كە 0:05:32.382,0:05:36.818 چواردەورەی خۆم بەم كەسانە[br]دەگرم كە دەمەوێت لەگەڵیان بم، 0:05:36.818,0:05:38.634 خەڵكی نایاب. 0:05:38.634,0:05:42.680 من زۆر بە بەختم كە خێزانێكی[br]وا سەرنجڕاكێشم ھەیە، 0:05:42.680,0:05:46.110 كە ھەمیشە پاڵپشتیان كردووم[br]بە درێژایی ھەموو ژیانم. 0:05:46.110,0:05:48.489 و بەڕاستی خۆشحاڵم بە بوونی 0:05:48.489,0:05:51.498 دەستەیەك ھاوڕێی زۆر نزیك [br]لە قوتابخانەكەم. 0:05:51.498,0:05:55.050 ئێستا ئێمە كەسانێكی منداڵانەین،[br]كە زۆربەمان دەستەی گێژەكانین، 0:05:55.050,0:05:57.412 بەڵام بەڕاستی چێژ لە[br]ھاوڕێیەتی یەكتر دەبینین، 0:05:57.412,0:06:00.434 و یارمەتیی یەكتر دەدەین كاتێك [br]پێویستمان بە یەكتر ھەیە. 0:06:00.434,0:06:04.562 ئێمە یەكتر دەبینین كە[br]لە ناوەوەداین. 0:06:04.562,0:06:06.865 ئەمەش بۆ ئەوەی كەمێك لە [br]گێژایەتیمان كەم بكاتەوە. 0:06:06.865,0:06:09.372 لە ئێستادا ئێمە خوێندكارە[br]بچوكەكانی ئامادەیین، 0:06:09.372,0:06:15.129 و دەتوانین ئامۆژگاری ئەندامە [br]گەنجەکانی باندەكە بكەین، 0:06:15.129,0:06:16.986 وەك كۆمەڵەیەكی بنچینەیی تاك. 0:06:16.986,0:06:19.916 خۆشحاڵە کە لە گروپێک[br]وەک باندی مۆسیقا ئەندامم، 0:06:19.916,0:06:22.834 ئەمە ئەو میوزیكەیە كە بەیەكەوە[br]دروستی دەكەین، 0:06:22.834,0:06:28.243 ئەمە ڕاست و دروستە و شوێنی[br]پڕۆجێریا دەگرێتەوە. 0:06:28.243,0:06:29.875 سەبارەت بەمه، نابێت نیگەران بم 0:06:29.875,0:06:33.870 كاتێك ھەست بە باشی دەكەم[br]دەربارەی دروستكردنی میوزیک. 0:06:33.870,0:06:36.564 بەڵام تاکو بەرنامەی دۆکیومێنتاریشم هەبووە، 0:06:36.564,0:06:38.975 چەن جارێکیش لەسەر تەلەڤیزیۆن بوومە، 0:06:38.975,0:06:41.459 وا هەست دەکەم لەبەرزترین ئاستی خۆمدام 0:06:41.459,0:06:45.607 کاتێک لەگەڵ ئەو کەسانەم [br]کە هەموو ڕۆژێک دەورەم دەدەن. 0:06:45.607,0:06:49.005 کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانم دروست دەکەن، 0:06:49.005,0:06:54.699 هیوادارم منیش بتوانم کاریگەری[br]ئەرێنی لەسەر ژیانیان دروست بکەمەوە. 0:06:54.699,0:06:58.247 (چەپڵە) 0:06:58.247,0:06:59.436 سوپاس. 0:06:59.436,0:07:01.395 کەوایە خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە، 0:07:01.395,0:07:05.294 کە هیواخوازم خێزانەکەتان[br]خۆشبووێت و بەرز بینرخێنن، 0:07:05.294,0:07:08.453 هاوڕێکانتان خۆشبوێت، [br]ئێوە کوڕینە، براکانتان خۆشبووێت 0:07:08.453,0:07:11.860 و ئامۆژگارییەکانیان وەربگرن، 0:07:11.860,0:07:13.557 و کۆمەڵگەکەتان پەسند بکەن، 0:07:13.557,0:07:16.654 لەبەر ئەوەی ڕاستەقینەترین دیمەنی[br]هەموو ڕۆژێکی ژیانن، 0:07:16.654,0:07:20.980 دەتوانن كاریگەریێكی ڕاستەقینە،[br]و ئەرێنی دروست بکەن. 0:07:20.980,0:07:23.663 سێیەم بنەما بۆ فەلسەفە ئەوەیه، 0:07:23.663,0:07:25.898 بەردەوام بیت لە ڕۆشتن بەرەو پێشەوە. 0:07:25.898,0:07:29.686 ئەمەش گوتەی پیاوێکە [br]کە لەوانەیە بیناسن، بە ناوی واڵت دیزنی، 0:07:29.686,0:07:31.495 یەکەکە لە دڵخوازترین دەقەکان. 0:07:31.495,0:07:34.230 هەمیشە هەوڵدەدەم شتێکم هەبێت[br]کە بۆی بەپەرۆش بم. 0:07:34.230,0:07:37.265 شتێک خەباتی لە پێناو بکەم[br]تاوەکو ژیانم دەوڵەمەندتر بکات. 0:07:37.265,0:07:38.956 پێویست ناکات گەورە بێت. 0:07:38.956,0:07:41.339 دەکرێت هەر شتێک بێت وەکو 0:07:41.339,0:07:43.946 چاوەڕوانی دەرچوونی کتێبێکی کۆمیدی بم، 0:07:43.946,0:07:46.467 یاخود چوون بۆ گەشتێکی خێزانی گەورە، 0:07:46.467,0:07:48.736 یان کات بەسەر بردن لەگەڵ هاوڕێیاندا، 0:07:48.736,0:07:51.691 چوون بۆ یاری تۆپی پێی داهاتووی[br]تیمی قوتابخانەی ئامادەیی. 0:07:51.691,0:07:55.013 هەرچەندە ئەم شتانە وام لێدەکەن[br]زیاتر هۆشیار بم، 0:07:55.013,0:07:57.851 و ئێستاش داهاتووێکی ڕوونم لە پێشە، 0:07:57.851,0:08:02.287 و لەوانەیە بە چەند کاتێکی [br]دژواردا تێبپەڕم. 0:08:02.287,0:08:07.795 ئێستا ئەم هزرە پێکدێت لە مانەوە لە[br]ڕەوشێکی بیرکردنەوەیی بەرەو باشتر. 0:08:07.795,0:08:11.389 زۆر هەوڵدەدەم وزەم لە هەستکردن [br]بە کەمی خۆم بەفیڕۆ نەدەم، 0:08:11.389,0:08:14.871 چونکە ئەگەر وابکەم، لە دوو بیرۆکەی[br]پێچەوانەدا دەمێنمەوە 0:08:14.871,0:08:19.454 کە هیچ جێگەیەکی بۆ سۆز[br]و بەختەوەری تێدانەبێت. 0:08:19.454,0:08:23.015 ئێستا، هەست بە کەمی خۆم پشتگوێناخەم، 0:08:23.015,0:08:24.897 بە جۆرێک پەسندی دەکەم، 0:08:24.897,0:08:28.273 لێدەگەڕێم بەردەوام بێت،[br]بەو هۆیەوە دەتوانم لێیەوه فێربم، 0:08:28.273,0:08:31.775 و ئەوە بکەم کە پێویستە [br]ئەنجامی بدەم تا تێبپەڕێنم. 0:08:31.775,0:08:35.081 کاتێک گەنجتر بووم،[br]دەمویست ببم بە ئەندازیار. 0:08:35.081,0:08:36.995 دەمویست ببم بە داهێنەر، 0:08:36.995,0:08:40.009 کە جیهانی بەرەو داهاتوویەکی باشتر دەبرد. 0:08:40.009,0:08:42.184 ڕەنگه ئەمە لە خۆشەویستم بۆ لیگۆوە هاتبێت، 0:08:42.184,0:08:44.502 و ئەو دەربڕینە ئازادەی کە هەستم پێدەکرد 0:08:44.502,0:08:47.814 کاتێک کە لەگەڵیان دروستم دەکرد. 0:08:47.814,0:08:53.489 هەروەها ئەمەش لە خێزانەکەم و[br]ڕێنمایکارەکانمەوە وەرم گرتووە، 0:08:53.489,0:08:57.985 کە هەمیشە وایان لێکردووم هەست بە تەواوی، [br]و باشی دەربارەی خۆم بکەم. 0:08:57.985,0:09:01.133 ئێستا ئارەزووەکانم تۆزێک گۆڕاون، 0:09:01.133,0:09:03.609 حەزدەکەم بچمە بواری زیندەزانییەوە، 0:09:03.609,0:09:07.948 لەوانەیە خانەی زیندەزانی، یان بۆماوەزانی، 0:09:07.948,0:09:12.417 یاخود زیندە کیمیا، یان هەر شتێکی تربێت. 0:09:12.417,0:09:15.698 ئەوه هاوڕێیەكمه،[br]کە سەیری دەکەم. 0:09:15.698,0:09:19.252 فڕانسیس کۆڵینس، دەرهێنەری ئێن ئای ئەیچ، 0:09:19.252,0:09:22.670 و ئەوەش ئێمەین كە ساڵی ڕابردوو،[br]له تێد مێد قسەدەکەین. 0:09:22.670,0:09:26.208 وا هەست دەکەم کێشە نییە ببمە هەرشتێک، 0:09:26.208,0:09:29.521 بڕوام وایە دەتوانم جیهان بگۆڕم. 0:09:29.521,0:09:34.417 هەروەک ئەوەی خەبات دەکەم تا جیهان بگۆڕم،[br]پێی دڵخۆش دەبم. 0:09:34.417,0:09:36.562 نزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر، 0:09:36.562,0:09:39.247 ئەیچ بی ئۆ دەستی کرد بە دروستکردنی فیلمێک 0:09:39.247,0:09:42.282 دەربارەی من و خێزانەکەم [br]بە ناوی "ژیان بەپێی سام". 0:09:42.282,0:09:46.285 بەڕاستی ئەمە ئەزموونێکی جوان بوو،[br]بەڵام چوار ساڵ لەمەو بەربوو. 0:09:46.285,0:09:49.761 و هەر وەک کەسانیتر بیرو ڕام[br]بۆ زۆر شت گۆڕا، 0:09:49.761,0:09:54.165 و بە خۆشحاڵیەوە گەشەی سەند،[br]وەکو ڕەخسانی هەلی هه ڵبژاردنی پيشه. 0:09:54.165,0:09:58.798 هەرچەندە هەندێک شت، هەروەک[br]خۆی مانەوە لە کاتدا. 0:09:58.798,0:10:02.679 وەکو بیرکردنەوە،[br]و فەلسەفەم دەربارەی ژیان. 0:10:02.679,0:10:04.730 بۆیە حەز دەکەم کلیپێکی 0:10:04.730,0:10:07.921 گەنجی خۆمتان نیشان بدەم لە فیلمەکەدا، 0:10:07.921,0:10:11.492 کە هەست بە بەرجەستەکردنی [br]ئەم فەلسەفەیە دەکەم. 0:10:11.492,0:10:12.659 (ڤیدیۆ) 0:10:12.659,0:10:16.314 بەشێوەیەکی بنچینەی زیاتری لەسەر دەزانم. 0:10:16.314,0:10:19.857 بۆیە ئێستا کەمتر بەرجەستەیە. 0:10:19.857,0:10:21.335 ئەمە بۆ ئەوە بوو 0:10:21.335,0:10:24.135 ئەم شتەی کە ڕێگری لە[br]ئەنجامدانی شتەکانتر دەکات 0:10:24.135,0:10:26.669 کە دەبووە هۆی مردنی مناڵانی تر، 0:10:26.669,0:10:29.639 کە دەبووە هۆی ئەوەی هەموو [br]کەسێک توشی فشاربيت، 0:10:29.639,0:10:35.276 ئیستاش[br]ئەمە پڕۆتینێکە کە نائاساییە، 0:10:35.276,0:10:39.072 کە پێکهاتەی خانەکان لاواز دەکات. 0:10:40.465,0:10:42.076 بۆیە، 0:10:42.076,0:10:45.458 ئەمەش بارێکی لەسەر شانم لابرد [br]لەبەر ئەوەی ئێستاکە 0:10:45.458,0:10:48.210 پێویست ناکا دەربارەی 0:10:48.210,0:10:51.802 بوونی پرۆجێریا وەک یەکەیەک بیر بکەمەوە 0:10:55.905,0:10:57.507 باشە، زۆر باشە، ها؟ 0:10:57.507,0:11:01.596 (چەپڵە) 0:11:01.596,0:11:02.671 سوپاستان دەکەم. 0:11:02.671,0:11:05.990 بۆیە، هەر وەک دەبینن بۆماوەی [br]پێنج ساڵ بەمشێوەیە بیرم کردۆتەوە. 0:11:05.990,0:11:10.435 بەڵام هەرگیز پێویستم بەمە نەبووە [br]کە هەموو شێوەکانی فەلسەفەکەم پەسند بکەم 0:11:10.435,0:11:14.176 بۆ ئەوەی تاقیان بکەمەوە،[br]تا کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو. 0:11:14.176,0:11:19.010 زۆر نەخۆش بووم، توشی سەرمای سینگ بووم،[br]و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە مامەوە، 0:11:19.010,0:11:23.600 و لە هەموو ئەو دیمەنانەی ژیانم [br]کە دروستیان کردبووم دابڕام 0:11:23.600,0:11:25.124 کردمی بە خۆم 0:11:25.124,0:11:27.952 کە پێناسی خۆمی پێدام. 0:11:27.952,0:11:31.029 بەڵام بە زانینی ئەوەی [br]کە بەرەو باشتر بوون دەڕۆم، 0:11:31.029,0:11:34.009 و چاوەڕوانکردنی ئەو کاتانەی [br]کە دووبارە باش دەبمەوە، 0:11:34.009,0:11:36.659 یارمەتیدام بەرەو پێشەوە بجووڵێم. 0:11:36.659,0:11:39.211 و هەندێک جاریش دەبوو چاونەترس بم، 0:11:39.211,0:11:41.003 و ئەمەش ئەوەندە ئاسان نەبوو. 0:11:41.003,0:11:42.617 هەندێک جار زمانم دەگیرا، 0:11:42.617,0:11:44.363 ڕۆژانی ناخۆشم هەبوون، 0:11:44.363,0:11:47.857 بەڵام ئەوەم بیردەهاتەوە کە چاونەترسی [br]نابێت ئەوەندە ئاسان بێت. 0:11:47.857,0:11:51.957 و سەبارەت بە من، پێم وایە [br]ئەمە کلیلی ڕێگەی بەرەو پێش چوونە. 0:11:51.957,0:11:54.181 کەوایە، لە کۆتایدا، 0:11:54.181,0:11:57.725 وزە لە هەستکردن بە خراپی خۆم بە فیڕۆنادەم. 0:11:57.725,0:12:01.040 لەگەڵ ئەو کەسانە دەبم [br]کە دەمەوێت لەگەڵیان بم، 0:12:01.040,0:12:03.317 و بەردەوام دەبم لەبەرەو پێش چوون. 0:12:03.317,0:12:06.689 لەگەڵ ئەم فەلسەفەیە،[br]هیوادارم هەمووتان، 0:12:06.689,0:12:08.766 بێ گوێدانە کۆسپ و بەربەستەکانتان، 0:12:08.766,0:12:11.613 دەکرێ ژیانێکی زۆر خۆشترتان هەبێت. 0:12:11.613,0:12:13.131 ئۆو، یەک چرکە بوەستن، 0:12:13.131,0:12:15.619 یەک ئامۆژگاری تری بچووک -- 0:12:15.619,0:12:17.219 (پێکەنین) 0:12:17.219,0:12:19.709 هەرگیز ئاهەنگێک لەدەست مەدەن[br]کە بۆتان دەگوونجێ. 0:12:19.709,0:12:22.085 سەمای هاتنەوەی قوتابخانەکەم سبەی شەوە، 0:12:22.085,0:12:24.169 و منیش لەوێ دەبم. 0:12:24.169,0:12:25.641 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 0:12:25.641,0:12:31.295 (چەپڵە)