بۆچی زوو بوار جیاکردنەوە هەموو کات واتای سەرکەوتنی کار نییە
-
0:02 - 0:05ئەمەوێ باسی پەرەسەندنی
تواناکانی مرۆڤ بکەم، و -
0:05 - 0:10حەز ئەکەم بە چیرۆکێک دەستپێکەم کە لەوانەیە
کاریگەرترین چیرۆکی پەرەسەندنی سەردەم بێت. -
0:10 - 0:14لەوانەیە زۆرێک لە ئێوە لێرە یاسای
١٠ هەزار کاتژمێرەکەتان بیستبێت. -
0:14 - 0:16لەوانەیە تەنانەت ژیانی خۆشتان
لەسەر ئەوە بەڕێوە بەرن. -
0:16 - 0:18بەشێوەیەکی بنچینەیی، بیرۆکەکە ئەوەیە
بۆ ئەوەی لە شتێکا مەزن بیت -
0:18 - 0:21پێویستت بە ١٠ هەزار کاتژمێر
لە ڕاهێنانی چڕە، -
0:21 - 0:24بۆیە پێویستە بە زووترین کات دەستپێکەیت.
-
0:24 - 0:28مناڵی پۆستەرەکە بۆ ئەم چیرۆکە
تایگەر وودسە. -
0:28 - 0:31ئەوکاتەی حەوت مانگ بوو باوکی
دارێکی گۆڵفی یا پێی. -
0:31 - 0:35لە دە مانگیدا، دەستیکرد بە لاساییکردنەوەی
پیاکێشانەکەی باوکی. -
0:35 - 0:38لە دوو ساڵیدا، ئەتوانیت بچیتە سەر یو تویب و
ڤیدیۆکانی لەسەر تەلەفزیۆنی نەتەوەیی ببینیت. -
0:38 - 0:40بۆ پێشەوە بڕۆین بۆ ٢١ ساڵی،
-
0:40 - 0:42مەزنترین یاریزانی گۆڵفی جیهانە.
-
0:42 - 0:44دە هەزار کاتژمێرە نموونەییەکە ئەکات.
-
0:44 - 0:46نموونەیەکی تری زۆر باڵای
ئەم بیردۆزە -
0:46 - 0:48هی سێ خووشکە پۆڵگارەکەیە،
-
0:48 - 0:51کە باوکیان بڕیاری یا بە شێوەیەکی زۆر تەکنیکی
فێری شەترەنجیان بکات -
0:51 - 0:52لە تەمەنێکی منداڵییەوە.
-
0:52 - 0:54ئەیویست نیشانی بات
-
0:54 - 0:56بە دەستپێکردنێکی زوو و
ڕاهێنانی چڕەوە، -
0:56 - 0:58هەر منداڵێک بێت ئەتوانێت
لە شتێکا ببێت بە بلیمەت. -
0:58 - 1:00ڕاستییەکەشی،
-
1:00 - 1:03دووان لە کچەکانی بوون بە یاریزانی جیهانی شەترەنج.
-
1:03 - 1:06بۆیە کە بووم بە نووسەری زانست
لە گۆڤاری "وەرزش بە ڕوونکراوەیی"، -
1:06 - 1:07حەسرەت گرتمی.
-
1:07 - 1:09ئەگەر ئەم یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرە ڕاست بێت،
-
1:09 - 1:12کەواتە پێویستە ببینین کە وەرزشەوانە
پێشەنگەکان پێشدەکەون -
1:12 - 1:14لەو شتەی پێی ئەوترێت
"ڕاهێنانی بەمەبەست." -
1:14 - 1:16ئەمە ڕاهێنانی چڕی ڕاستکردنەوەی هەڵەی
ژێر ڕاهێنەرایەتییە، -
1:16 - 1:18نەک هەر یاریکردنی ئاسایی.
-
1:18 - 1:20کاتێک زانایانیش سەیری وەرزشەوانە
پێشەنگەکانیان کردووە، -
1:20 - 1:23بینیویانە کە کاتی زیاتریان بەسەربردووە
لە ڕاهێنانی بەمەبەست -- -
1:23 - 1:24زۆر جێی سەرسوڕمان نییە.
-
1:24 - 1:28کاتێک شوێن وەرزشەوانەکان کەوتوون
بەدرێژایی ماوەی پەرەسەندنیان، -
1:28 - 1:29شێوەی بەرەوپێشچوون ئاوا بووە:
-
1:29 - 1:32پێشەنگەکانی داهاتوو لە سەرەتای خۆیانا
کاتی کەمتریان بەسەربردووە -
1:32 - 1:35لە ڕاهێنانی بەمەبەست لەو وەرزشەی
لەسەری جێگیر بوون. -
1:35 - 1:38ئەو کارەیان کردووە کە زانایان
پێی ئەڵێن "ماوەی نموونە وەرگرتن،" -
1:38 - 1:40کە تیایا چالاکی جەستەیی
هەمەجۆر تاقی ئەکەنەوە، -
1:40 - 1:42شارەزایی فراوان و گشتی وەرئەگرن،
-
1:42 - 1:44بە حەزەکانیان و تواناکانیان ئەزانن و
-
1:44 - 1:48درەنگتر لە هاوەڵەکانیان بوار جیا ئەکەنەوە
کە لە ئاستێکی نزمترا جێگیر ئەبن. -
1:49 - 1:51بۆیە کە ئەوەم بینی، وتم،
-
1:51 - 1:54"باشە ئەوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ یاسای
١٠ هەزار کاتژمێرەکە، وانییە؟" -
1:54 - 1:56بۆیە دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە
بوارەکانی تر -
1:56 - 2:00کە پەیوەندی هەیە بە شارەزایی پەیاکردنی
ناچاری زوو، -
2:00 - 2:01وەک موزیک.
-
2:01 - 2:03دەرکەوت ڕێڕەوی گەشەکردنەکە
زۆر جار هاوشێوەیە. -
2:03 - 2:05ئەمە توێژینەوەی ئەکادیمیایەکی
فێربوونی موزیکی جیهانییە، و -
2:05 - 2:08ئەوەی ئەمەوێ سەرنجی ئێوەی
بخەمە سەر ئەمەیە: -
2:08 - 2:12موزیسیانە نایابەکان دەستیان نەکردووە
بە کات بەسەربردن زیاتر لەسەر ڕاهێنانی بەمەبەست -
2:12 - 2:13وەک لە موزیسیانە ئاساییەکان
-
2:13 - 2:14هەتا تاقیکردنەوەی ئامێری سێیەمیان.
-
2:14 - 2:16ئەوانیش بەهەمان شێوە
ماوەی نموونە وەرگرتنیان هەبووە، -
2:16 - 2:19تەنانەت موزیسیانەکانیش کە وا ئەزانین
زوو بەناوبانگ بوون، -
2:19 - 2:20وەک یۆ-یۆ ما.
-
2:20 - 2:21ماوەی هەڵبژاردنی هەبووە،
-
2:21 - 2:24تەنیا لە موزیسیانەکانی تر خێراتر
بەوەیا تێپەڕیوە. -
2:24 - 2:27بەهەرحاڵ، ئەم توێژینەوەیە
بە تەواوەتی فەرامۆش کراوە، و -
2:27 - 2:29ئەوەی زۆر کاریگەرترە
-
2:29 - 2:32پەڕەی یەکەمی کتێبەکەی
"سروودی شەڕی پڵنگە دایکەکە،"یە -
2:32 - 2:35کە تیایا نوسەرەکە باسی ئەوە ئەکات
کەمانچەی یابێت بە کچەکەی. -
2:35 - 2:37لەوە ئەچێت کەس ئەو بەشەی
دواتری بیرنەکەوێتەوە -
2:37 - 2:40کە کچەکە ڕووی تێئەکات و ئەڵێت،
"تۆ هەڵتبژارد، نەک من،" و -
2:40 - 2:42ئینجا وازئەهێنێت.
-
2:42 - 2:45بۆیە دوای بینینی ئەم جۆرە ئاقارە
سەرسوڕهێنەرەی وەرزش و موزیک، -
2:45 - 2:48دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە بوارەکانی
کە کار لە خەڵکی زیاتر ئەکات، -
2:48 - 2:49وەک فێربوون.
-
2:49 - 2:51ئابوریناسێک تاقیکردنەوەیەکی سرووشتی دۆزییەوە
-
2:51 - 2:53لە سیستمە فێرکردنە پێشکەوتووترەکانی
ئینگلتەرا و سۆکتلەندا. -
2:53 - 2:56ئەو ماوەیەی توێژینەوەکەی،
سیستمەکان زۆر هاوشێوە بوون، -
2:56 - 2:59جگە لە ئینگلتەرا، کە خوێندکارەکان
ئەبوو لە ناوەڕاستی هەرزەکاری بوار جیاکەنەوە -
2:59 - 3:01بۆ ئەوەی ڕێڕەوێکی دیاریکراوی
خوێندن هەڵبژێرن. -
3:01 - 3:05بەڵام لە سکۆتلەندا، ئەیانتوانی بەردەوام
شت تاقیکەنەوە لە زانکۆ -
3:05 - 3:06ئەگەر بیانویستایە.
-
3:06 - 3:07پرسیارەکەشی ئەمە بوو:
-
3:07 - 3:10کێ گرەوەکە ئەباتەوە، زوو بوار جیاکردنەوە
یان درەنگ؟ -
3:10 - 3:13ئەوەیان بەدی کرد ئەو کەسانەی زوو
بواریان جیاکردەوە خێرا داهاتیان زۆر بووە -
3:13 - 3:16چونکە شارەزایی زیاتریان هەبووە
لە بوارەکەی خۆیانا. -
3:16 - 3:18ئەوانەشی درەنگ بواریان جیاکردۆتەوە
توانیویانە شتی جیاوازی تر تاقیکەنەوە، و -
3:18 - 3:20کاتێکیش هەڵئەبژێرن،
باشتر ئەگونجێن لەگەڵی، -
3:20 - 3:22یان ئەوەی ئابوریناسان پێی ئەڵێن
"تایبەتمەندی گونجاو" -
3:22 - 3:25بۆیە ڕێژەی گەشەکردنیان خێراتر ئەبێت.
-
3:25 - 3:26لە ماوەی شەش ساڵا،
-
3:26 - 3:28جیاوازی داهات ناهێڵن.
-
3:28 - 3:31بەڵام، ئەوانەی زوو بوار جیائەکەنەوە
دەست ئەکەن بە وازهێنان لەو ڕەوتی کارە -
3:31 - 3:32بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر،
-
3:32 - 3:35بە زۆری لەبەر ئەوەی زۆر زوو
ناچارکراون کە هەڵبژێرن و -
3:35 - 3:37زۆرجار هەڵبژاردنی خراپیان کردووە.
-
3:37 - 3:39کەواتە ئەوانەی درەنگ بوار دیاری ئەکەن
لە سەرەتایا دۆڕاون و -
3:39 - 3:40لەسەر ئاستی درێژخایەن براوەن.
-
3:40 - 3:43پێموابێت ئەگەر وەک ژوانکردن
سەیری هەڵبژاردنی کار بکەین، -
3:43 - 3:46لەوانەیە فشار لە خەڵک نەکەین
ئەوەنە بەخێرایی هەڵبژێرن. -
3:46 - 3:48بۆیە ئەمە سەرنجی ڕاکێشام،
دووبارە ئەم ڕێڕەوی ژیانە ببینمەوە، -
3:48 - 3:52لە گەڕان بۆ پێشینەی پەرەسەندنی ئەو کەسانەی
ماوەیەکی زۆر ڕێزم هەبوو بۆ کارەکانیان، -
3:52 - 3:55وەک دیوک ئێڵینگتۆن، کە وازی
لە وانەکانی موزیک هێنا بە مناڵی -
3:55 - 3:57بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر بەیسبۆڵ و
وێنەکێشان. -
3:57 - 4:00یان مەریەم میرزاخانی، کە بە مناڵی
حەزی بە بیرکاری نەبوو -- -
4:00 - 4:02خەونی ئەبینی ببێت بە ڕۆمان نووسێک و
-
4:02 - 4:04لە کۆتاییا بوو بە یەکەمین ژن
کە هەتا ئێستا، -
4:04 - 4:05مەدالیای مەیدانەکانی بردبێتەوە،
-
4:05 - 4:08کە بەرزترین خەڵاتە لە جیهانی بیرکارییا.
-
4:08 - 4:10یان ڤینسینت ڤان کوخ
پێنج ڕەوتی کارکردنی جیای هەبوو، -
4:10 - 4:13هەر یەکێکیانی بە کاری خۆی ئەزانی
پێش ئەوەی لە یەکێکیانا بدرەوشێتەوە، و -
4:13 - 4:18لە کۆتاییەکانی ٢٠ەکانیا، کتێبێکی خوێندەوە
پێی ئەوترا "ئەی بی سی وێنەکێشان." -
4:18 - 4:19ئەوە سەرکەوتوو بوو بۆی.
-
4:20 - 4:23کلاودی شانۆن ئەندازیاری کارەبا بوو
لە زانکۆی میچیگان -
4:23 - 4:26کە کۆرسێکی فەلسەفەی وەرگرت بەس بۆ ئەوەی
پێویستییەک بەجێبێنێت، و -
4:26 - 4:30لەوەیا، سیستمێکی لۆجیکی فێربوو کە نزیکەی
سەدەیەک تەمەنێتی -
4:30 - 4:33کە بەوە دەستەواژە ڕاست و هەڵەکان ئەکرێت
وەک ژمارە یەک و سفر کۆدی بۆ دانرێت و -
4:33 - 4:35وەک هاوکێشەی بیرکاری حەل بکرێت.
-
4:35 - 4:37ئەمە بووە هۆی پەرەدان بە کۆدی ئاوێتەیی،
-
4:37 - 4:40کە ئەمڕۆ هەموو کۆمپیتەرەکانمان
لەسەر بنەمای ئەوە کار ئەکەن. -
4:40 - 4:43لە کۆتاییشدا، جۆرە نموونە باڵاکەی خۆم،
فرانسیس هیسیڵبین -- -
4:43 - 4:44ئەمە من و ئەوین --
-
4:44 - 4:47یەکەمین کاری پیشەگەری خۆی
لە تەمەنی ٥٤یدا وەرگرت و -
4:47 - 4:50توانی ببێت بە سەرۆکی ڕێکخراوی
دیدەوانە کچەکان، -
4:50 - 4:51کە خۆی ڕزگاریکرد.
-
4:51 - 4:53ئەندامێتی کەمینەکانی کرد بە سێ هێندە،
-
4:53 - 4:55١٣٠ هەزار خۆبەخشی بۆ زیادکرد و
-
4:55 - 4:59ئەمە یەکێکە لە باجەکانی کارامەیی
کە لە دامەزرێنەری ئەوەوە هاتووە -- -
4:59 - 5:02کۆدی دوانییە بۆ کچەکانی
فێری کۆمپیتەر ئەبن. -
5:02 - 5:04ئەمڕۆ، فرانسیس پەیمانگایەکی
سەرکردایەتیکردن بەڕێوە ئەبا -
5:04 - 5:06کە هەموو ڕۆژێکی هەفتە کار ئەکات
لە مانهاتن. و -
5:06 - 5:07تەنیا تەمەنی ١٠٤ ساڵە،
-
5:07 - 5:09بۆیە کەس نازانێت کێ دواترە.
-
5:09 - 5:10(پێکەنین)
-
5:11 - 5:14هەرگیز چیرۆکی پەرەسەندنی تری
ئاواهی نابیستین، وانییە؟ -
5:14 - 5:15هیچ نابیستین لە بارەی توێژینەوەیەکەوە
-
5:15 - 5:18کە زانایانی براوەی نۆبڵ ئەگەریان
٢٢ هێندە زیاترە -
5:18 - 5:20خولیایەکیان هەبێت لە دەرەوەی کارەکەیان
-
5:20 - 5:21وەک زانا ئاساییەکان.
-
5:21 - 5:22هەرگیز ئەوە نابیستین.
-
5:22 - 5:25تەنانەت کاتێکیش ئەنجامدەرەکان
یان کارەکە زۆر بەناوبانگە، -
5:25 - 5:27ئەم چیرۆکی پەرەسەندنانە نابیستین.
-
5:27 - 5:29بۆ نموونە، ئەمە وەرزشەوانێکە
کە بەشوێنییەوە بووم. -
5:29 - 5:31لێرەیا شەش ساڵە، جلێکی رەگبی
سکۆتلەندی لەبەرایە. -
5:31 - 5:34تێنسی تاقیکردۆتەوە، کەمێک
خلیسکێنە، و زۆرانبازی. -
5:34 - 5:37دایکی ڕاهێنەری تێنس بووە بەڵام
ڕەتیکردۆتەوە ڕاهێنان بەم بکات -
5:37 - 5:39چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی
تۆپی نەگەڕاندۆتەوە. -
5:39 - 5:41هەندێکیش یاری باسکە،
تێنسی سەر مێز، مەلەی کردووە. -
5:41 - 5:43کاتێک ڕاهێنەرەکانی ویستوویانە
پلەیەک بەرزیکەنەوە -
5:44 - 5:45لەگەڵ گەورەکان،
-
5:45 - 5:48ڕەتیکردۆتەوە، چونکە تەنیا ویستوێتی
باسی زۆرانبازی پیشەگەر بکات -
5:48 - 5:49دوای ڕاهێنانێک لەگەڵ هاوڕێکانی. و
-
5:49 - 5:51بەردەوام بووە لە تاقیکردنەوەی
وەرزشی زیاتر: -
5:51 - 5:54تۆپی دەست، باسکە، تۆپی پێ،
ڕیشە، سکەیت بۆرد... -
5:54 - 5:56کەواتە، ئەمە کێیە؟
-
5:57 - 5:59ئەمە رۆجەر فێدرێرە.
-
5:59 - 6:02هێندەی تایگەر وودز بە گەورەیی بەناوبانگە، و
-
6:02 - 6:05کەچی هێشتا هەوادارانی تێنس
هیچ شتێکی ئەوتۆ نازانن -
6:05 - 6:07لەسەر چیرۆکی پەرەسەندنی.
-
6:07 - 6:09ئەوە لەبەر چی، هەرچەنە
شتێکی جێگیرە؟ -
6:09 - 6:12پێموابێت بەشێکی لەبەر ئەوەیە
کە چیرۆکەکەی تایگەر زۆر دراماییە، -
6:12 - 6:15بەڵام لەبەر ئەوەشە لەوە ئەچێت
ئەم گێڕانەوە ڕێک و پێکە -
6:15 - 6:18بتوانین بگونجێنین لەگەڵ هەر شتێک
کە ئەمانەوێ باشبین تیایا -
6:18 - 6:19لە ژیانی خۆماندا.
-
6:19 - 6:21بەڵام پێموابێت ئەوە، کێشەیەکە،
-
6:21 - 6:24چونکە دەرکەوت بە چەندین شێوە،
گۆڵف مۆدێلێکی ناخۆشی بێهاوتایە -
6:24 - 6:27بۆ هەموو شتێک کە مرۆڤەکان
ئەیانەوێ فێری ببن. -
6:27 - 6:28(پێکەنین)
-
6:28 - 6:29گۆڵف پوختەیەکە لەو شتەی
-
6:29 - 6:33دەروون ناس رۆبین هۆگارس پێی ئەڵێت
"ژینگەی فێربوونی باش." -
6:33 - 6:36ژینگەی فێربوونی باش هەنگاو و
ئامانجی دواتری هەیە کە ڕوونن، -
6:36 - 6:38یاساکانی ڕوونن و هەرگیز ناگۆڕێن.
-
6:38 - 6:41کاتێک شتێک ئەکەیت، هەڵسەنگاندن ئەدرێتێ
کە خێرا و وردە، -
6:41 - 6:43کارکردنی ساڵی دواترت وەک ئەوە ئەبێت
دوایین ساڵت بێت کار بکەی. -
6:43 - 6:46شەترەنج: ئەویش ژینگەیەکی فێربوونی باشە.
-
6:46 - 6:47باڵادەستی مامۆستا گەورەکان
-
6:47 - 6:50بە زۆری پشتی بەستووە بە زانیارییان
لەسەر ڕێکخستنە دووبارەبووەکان، -
6:50 - 6:52لەبەر ئەوەشە هێندە ئاسانە
بکرێت بە ئۆتۆماتیک. -
6:52 - 6:55لەلاکەی تری شەبەنگەکەش
"ژینگە خراپەکانی فێربوونن،" -
6:55 - 6:57کە لەوانەیە هەنگاو و ئامانجەکانی دواتر
هێندە ڕوون نەبن. -
6:57 - 6:59لەوانەیە یاساکان بگۆڕێن.
-
6:59 - 7:01کە شتێک ئەکەیت لەوانەیە و لەوانەش نییە
یەکسەر هەڵسەنگاندن وەرگری. -
7:01 - 7:03لەوانەیە دواکەوێت،
ورد نەبێت، و -
7:03 - 7:06کارکردنی ساڵی دواتر وەک
کارکردنی دواین ساڵ نەبێت. -
7:06 - 7:10کەواتە کام لەمانە لەو جیهانە ئەچێت
کە زیاتر و زیاتر تیایا ئەژین؟ -
7:10 - 7:13ڕاستییەکەی، پێویستیمان بۆ بیرکردنەوە
بە شێوەیەکی خۆگونجێن و -
7:13 - 7:15چاودێریمان بۆ بەشە پێکەوەبەستووەکان
-
7:15 - 7:17بەشێوەیەکی بنەڕەتییانە
تێڕوانینی گۆڕیوین، -
7:17 - 7:19بۆیە کاتێک سەیری ئەم
دایاگرامە ئەکەیت، -
7:19 - 7:23بازنەی ناوەڕاست لە ڕاستەوە
لەوانەیە گەورەتر دەرکەوێت -
7:23 - 7:24چونکە مێشکت ڕائەکێشرێت
-
7:24 - 7:26بۆ پەیوەندی هەموو بەشەکان پێکەوە،
-
7:26 - 7:29لەکاتێکا کەسێک کە بەرکەوتنی نەبووە
بۆ کارکردنی ئەم سەردەمە -
7:29 - 7:32لەگەڵ پێویستییەکانی بۆ بیرکردنەوەی
خۆگونجێنەری، چەمکداری، -
7:32 - 7:35بە شێوەیەکی ڕاست ئەوە ئەبینێت
کە بازنەکانی ناوەڕاست هەمان قەبارەن. -
7:35 - 7:38کەواتە لێرەیاین لە جیهانی
کارکردنی خراپا و -
7:38 - 7:42هەندێک جار تیایا، خێرا بوار جیاکردنەوە
خراپ ئەشکێتەوە. -
7:42 - 7:44بۆ نموونە، لە توێژینەوەی
چەند وڵاتێکا -
7:44 - 7:47چەند کەسێکی هاوشێوە لە
ئاستی خوێندەواری دایک و باوکا، -
7:47 - 7:48نمرەی تاقیکردنەوەکانیان،
-
7:48 - 7:49ساڵەکانی خوێندنی خۆیان،
-
7:50 - 7:52جیاوازییان بەس ئەوە بوو هەندێکیان
فێرکردنییان لەسەر بابەتێک بووە و -
7:52 - 7:54ئەوانی تر فێرکردنی گشتیتر و فراوانتریان هەبووە.
-
7:54 - 7:57ئەم شێوەی فێرکردنە نیشانی یاوە
ئەوانەی زوو فێری بوارێک کراون -
7:57 - 8:00ئەگەری زۆربووە یەکسەر کاتی ڕاهێنان
بخرێنە سەر کارێک، -
8:00 - 8:02ئەگەریان زیاتر بووە
یەکسەر پارە پەیاکەن، -
8:02 - 8:04بەڵام کەمتر گونجاوبوون لە جیهانێکی
کارکردنی خۆگۆڕدا -
8:04 - 8:07کە بە هەمووییەوە کاتێکی کەمتریان
بەسەربردووە لە هێزی کاردا -
8:07 - 8:10کە لە مەودای کورتدا براوە ئەبن و
لە مەودای درێژخایەندا دۆڕاو ئەبن. -
8:10 - 8:13یان توێژینەوەیەکی بیست ساڵی
بەناوبانگی پسپۆڕەکان -
8:13 - 8:16کە پێشبینی ئابووری و جیۆپۆڵیتیکی کردووە.
-
8:16 - 8:20خراپترین پێشبینیکەرەکان پسپۆڕەکان بوون
کە زۆرترین تایبەتمەندیان وەرگرتووە، -
8:20 - 8:23ئەوانەی هەموو ماوەی کارکردنیان بەسەربردووە
لە فێربوون لەسەر یەک یان دوو کێشە -
8:23 - 8:26هاتوون هەموو جیهان ببینن لە ڕێگەی
یەک مۆدێلی دەروونی یان هاوێنەوە. -
8:26 - 8:28ڕاستییەکەی هەندێکیان خراپتریش بوون
-
8:28 - 8:30کاتێک ئەزموون و بڕوانامەیان کۆکردۆتەوە.
-
8:30 - 8:35باشترین پێشبینیکەرەکان خەڵکە زیرەکەکان بوون
کە خولیای فراوانیان هەبووە. -
8:36 - 8:38ئێستا لە هەندێک بواردا، وەک پزیشکی،
-
8:38 - 8:41زیادکردنی پسپۆڕی ڕێگەلێنەگیراویشە و
بەسوودیشە، -
8:41 - 8:42هیچ پرسیار لەسەر ئەوە نییە. و
-
8:42 - 8:44هێشتا، شمشێرێکی دوو خەنجەر بووە.
-
8:44 - 8:48چەند ساڵێک لەمەوبەر، یەکێک لە بڵاوترین
نەشتەرگەرییەکانی جیهان بۆ ئازاری ئەژنۆ -
8:48 - 8:50تاقیکرایەوە لە تاقیکردنەوەی ساختەی کۆنترۆڵکراودا.
-
8:50 - 8:52هەندێک لە نەخۆشەکان
"نەشتەرگەری ساختە."یان بۆ کرا -
8:52 - 8:54واتە نەشتەرگەرەکان بڕینێکیان ئەکرد،
-
8:54 - 8:56خۆیان خەریک ئەکرد
وەک ئەوەی شتێک بکەن، -
8:56 - 8:58ئینجا برینی نەخۆشەکەیان ئەدوورییەوە.
-
8:58 - 8:59ئەوە هێشتا سوودی هەبوو بۆ نەخۆشەکە.
-
8:59 - 9:02کەچی هێشتا نەشتەرگەرەکانی پسپۆڕییان هەیە
لەم نەشتەرگەرییەیا بەردەوامن -
9:02 - 9:03لە کردنی بە ملیۆنەها.
-
9:04 - 9:08کەواتە ئەگەر پسپۆڕی ورد هەموو کاتێک
فێڵەکە نەبێت، ئەی کەواتە چی؟ -
9:08 - 9:10باسکردنی ئەوە قورس ئەبێت،
-
9:10 - 9:12چونکە هەموو جارێک
لەم ڕەوتە ناچێت. -
9:12 - 9:15هەندێک جار لە شەپۆلکردن
یان زیگزاگکردن ئەچێت -
9:15 - 9:16یان هێشتنەوەی بینینێکی فراوانتر.
-
9:16 - 9:18ئەکرێت لەوە بچێت
بچیتە دواوە. -
9:18 - 9:20بەڵام ئەمەوێ باسی ئەوە بکەم ئەبێت
هەندێک لەو فێڵانە چی بن. -
9:20 - 9:24ئەگەر سەیری توێژینەوە بکەین لەسەر
داهێنانی تەکنەلۆجیا، دەریئەخات هەتا دێت زیاتر، -
9:24 - 9:27کاریگەرترین داهێنانەکان لەلایەن
ئەو کەسانەوە نین -
9:27 - 9:30قوڵتر و قوڵتر ئەچنە ناو
یەک بواری تەکنەلۆجیاوە -
9:30 - 9:32وەک نوسینگەی داهێنانی ئەمریکا
پۆڵێنی کردووە -
9:32 - 9:35بەڵکو لەلایەن تیمەکانەوە
کە ئەو کەسانەشی تیایە -
9:35 - 9:38کە کاریان لەسەر ژمارەیەکی گەورەتری
پۆڵێنە جیاوازەکانی تەکنەلۆجیا کردووە و -
9:38 - 9:40زۆرجار شتەکانی ناو بوارە
جیاوازەکان یەک ئەخەن. -
9:40 - 9:44کەسێک ڕێزم هەبوو بۆ کارەکەی و بە جۆرێک
لە پێشەنگی ئەم کارانەیا بوو -
9:44 - 9:46پیاوێکی ژاپۆنییە بەناوی گونپی یۆکۆی.
-
9:46 - 9:48یۆکۆی لە تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنییەکانیا
لە قوتابخانە باش نەبوو، -
9:48 - 9:52بۆیە ناچار بوو کارێک وەرگرێت وەک
کرێکاری ڕاگرتنی ئامێرێک -
9:52 - 9:54لە کۆمپانیایەکی کارتی یاریکردن لە کیۆتۆ.
-
9:54 - 9:57درکی بەوە کرد کە ئامرازی پێویستی نییە
بۆ کارکردن لەسەر نوێترین ئامێر، -
9:57 - 10:00بەڵام ئەوەنە زانیاری زۆری
بە ئاسانی لەبەردەستدا بوو -
10:00 - 10:03ئەیتوانی ئەو شتانە تێکەڵ بکات
کە خۆیان پێشتر باش زانرابوون -
10:03 - 10:05بە شێوەیەک پسپۆڕەکانی
زۆر بیر تەسک بوون و نەیانبینیوە. -
10:05 - 10:09بۆیە چەند تەکنەلۆجیایەکی زانراوی
پیشەسازی ژمێرەکان -
10:09 - 10:12لەگەڵ هەندێک تەکنەلۆجیای زانراوی
پیشەسازی کارتی بانقی -
10:12 - 10:13یارییە دەسکەکانی درووستکرد.
-
10:13 - 10:14داهێنانێکی بێوێنەش بوون. و
-
10:14 - 10:17ئەم کۆمپانیای کارتی یاریکردنە،
-
10:17 - 10:20کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە ماڵێکی
تەختەدا درووستکرابوو، -
10:20 - 10:22کرد بە کۆمپانیای یاری.
-
10:22 - 10:24لەوانەیە بیستبێتتان؛
پێی ئەوترێت نینتێندۆ. -
10:24 - 10:26فەلسەفە داهێنەرانەکەی یۆکۆی
-
10:26 - 10:29وەرئەگێڕدرێت بۆ "بیرکردنەوەی تەنیشتی
بە تەکنەلۆجیای سستبوو،" -
10:29 - 10:32تەکنەلۆجیای ناسراو بێنیت و
بە شێوازی نوێ بەکاریبێنیت. و -
10:32 - 10:34گەورەترین داهێنانیشی ئەمە بوو:
-
10:34 - 10:35گەیم بۆی.
-
10:35 - 10:37بە هەموو شێوەیەک لەڕووی تەکنەلۆجیاوە
خراپ بووە. و -
10:37 - 10:41لە هەمان کاتی ڕکابەرە ڕەنگاوڕەنگەکانی بوو
لە ساگا و ئەتاری، و -
10:41 - 10:43لێی بردنەوە،
-
10:43 - 10:46چونکە یۆکۆی ئەیزانی ئەوەی
کڕیارەکانی بایەخی پێئەیەن -
10:46 - 10:47ڕەنگ نەبووە.
-
10:47 - 10:51بەرگەگرتن، توانای هەڵگرتن، هەرزانی،
ماوەی پاترییەکە، و -
10:51 - 10:52هەڵبژاردنی یارییەکان بووە.
-
10:52 - 10:55ئەمە ئەوەی خۆمە کە لە
ژێرزەمینی ماڵی باوکم دۆزیمەوە. -
10:55 - 10:56(پێکەنین)
-
10:56 - 10:57ڕۆژی باشتری بینیوە.
-
10:57 - 10:59بەڵام ئەبینیت گڵۆپە سوورەکەی هەڵکراوە.
-
10:59 - 11:01هەڵمکرد و تۆزێک تێتریسم کرد،
-
11:01 - 11:03کە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بەلامەوە
-
11:03 - 11:06چونکە پاترییەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٣ش
کۆتاییان پێهاتووە. -
11:06 - 11:07(پێکەنین)
-
11:07 - 11:11کەواتە ئەم لایەنە باشترانە
وایکردووە زیاتر بە برەو بێت. -
11:11 - 11:15لە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوەی
چی هەندێک نوسەری کۆمیکی والێکردووە -
11:15 - 11:17ئەگەریان زیاتر بێت
کۆمپیکی ناوازەتر درووستکەن، -
11:17 - 11:19دوو توێژەر بۆیان دەرکەوت
-
11:19 - 11:22نە ژمارەی ساڵەکانی ئەزموون بووە
لەو بوارەیا -
11:22 - 11:25نە سەرچاوەکانی لەبەردەستی
بڵاوکەرەوەکەیا بووە -
11:25 - 11:27نە ژمارەی کۆمیکەکانی پێشتر دەریکردووە.
-
11:27 - 11:32ژمارەی جۆرە جیاوازەکان بووە
کە درووستکەرەکە کاری لەسەر کردووە. و -
11:32 - 11:33سەرنجڕاکێشانەش،
-
11:33 - 11:37کەسێکی ئەزمون براوان
ناتوانرێ بە تەواوەتی شوێن بگیرێتەوە -
11:37 - 11:39بە تیمێکی پسپۆڕ.
-
11:39 - 11:42لەوانەیە ئەوەنە لەو کەسانە درووست نەکەین
وەک پێویست -
11:42 - 11:45چونکە لە سەرەتایا،
لەوە ئەچن کە لە دواوە بن و -
11:45 - 11:49نامانەوێت بایەخ بە شتێک بەین
کە لە سەرەتایەکی باش نەچێت -
11:49 - 11:50یان لە بوار جیاکردنەوە.
-
11:50 - 11:53ڕاستییەکەی، لە پاڵنەر بۆ دۆزینەوەی واتای
سەرەتایەکی باش، -
11:53 - 11:56زۆر جار تەنانەت دژی بەرهەم کەمکردنەوە
تەنانەت ڕێگاکە کورت ئەکەینەوە -
11:56 - 11:57بۆ فێربوونی بابەتی نوێ،
-
11:57 - 11:59لە ئاستێکی بنەڕەتییا.
-
11:59 - 12:02لە توێژینەوەیەکی ساڵی پاردا،
پۆلەکانی پۆلی حەوتی ئەمریکا -
12:02 - 12:05جۆری فێرکردنی جیاوازیان پێ سپێردرا.
-
12:05 - 12:08هەندێک ئەوەیان بۆ دەرچوو
کە پێی ئەوترێت "ڕاهێنانی قەتیسخواردوو" -
12:08 - 12:10ئەوەش واتە، بۆ نموونە
پرسیاری ئەیت هەیە، -
12:10 - 12:13هەمووی بە شێوەی ئەی ئەی ئەی
یان بی بی بی ئەبێت. -
12:13 - 12:14بەرەوپێشچوون خێرایە،
-
12:14 - 12:15منداڵەکان دڵخۆشن،
-
12:15 - 12:16هەموو شتێک باشە.
-
12:16 - 12:20پۆلەکانی تریش شتێکیان پێ درا پێی ئەوترێ
"ڕاهێنانی هەمەجۆر." -
12:21 - 12:24ئەوەش وەک ئەوە وایە هەموو جۆرەکانی
کێشەکان بێنیت و بیخەیتە کڵاوێکە و -
12:24 - 12:25ئینجا هەڕەمەکییانە لێی هەڵگریت.
-
12:25 - 12:28بەرەوپێشچوون خاوترە،
منداڵان زیاتر مەراقیان ئەبێ. -
12:28 - 12:31بەڵام لەجیاتی ئەوەی فێری ئەوە ببن
یەک جۆر پەیڕەو بکەن، -
12:31 - 12:35فێری ئەوە ئەبن چۆن ستراتیجییەک بگونجێنن
لەگەڵ جۆرێکی دیاریکراو پرسیارا. -
12:35 - 12:36کاتێکیش تاقیکردنەوەکە یەتە پێشەوە،
-
12:36 - 12:40کۆمەڵەکەی ڕاهێنانی هەمەجۆریان کردووە
کۆمەڵە قەتیسخواردووەکەیان بەزاندووە. -
12:40 - 12:41تەنانەت نزیکیش نەبوون لە یەکترەوە.
-
12:42 - 12:45ئێستا بۆم دەرکەوت زۆرێک لەم توێژینەوانە
لەڕووی ژیرییەوە دژ بە یەکن، -
12:45 - 12:47بیرۆکەی ئەوەی سەرەتایەکی خێرا،
-
12:47 - 12:49ئەگەر لە هەڵبژاردنی ڕەوتی کار یان
ڕێڕەوی خوێندن بێت -
12:49 - 12:51یان تەنیا فێربوونی ئامرازی نوێ،
-
12:51 - 12:53هەندێک جار ئەکرێت پەرەسەندنی
درێژخایەن پەک بخات. -
12:54 - 12:56بەشێوەیەکی سرووشتیش، هێندەی
خەڵکەکانی ئەتوانن سەرکەوتوو بن -
12:56 - 12:58ڕێگای سەرکەوتن هەیە.
-
12:58 - 13:02بەڵام پێموابێت ئێمە تەنیا
هانی ڕێگاکەی تایگەر ودز ئەیەین -
13:02 - 13:04لەکاتێکا لەم جیهانە خراپەیا،
-
13:04 - 13:07ئەو کەسانەمان ئەوێت کە پێویستە
لەسەر ڕێگای رۆجەر بڕۆن. -
13:07 - 13:09یان وەک فیزیاناس و
بیرکاری ناسی دیار و -
13:09 - 13:13نوسەری سەرسوڕهێنەر،
فریمان دایسۆن ئەیڵێت -- -
13:13 - 13:16دایسۆن دوێنێ کۆچی دوایی کرد،
-
13:16 - 13:18بۆیە هیوادارم لێرەیا
ڕێز لە قسەکانی بنێم -- -
13:18 - 13:23وەک ئەلێت: بۆ سیستمێکی ژینگەیی تەندروست،
پێویستمان بە باڵندەکان و بۆقەکانیشە. -
13:23 - 13:24بۆقەکان لەناو قوڕەکەیان،
-
13:24 - 13:26هەموو وردەکارییە بچوکەکان ئەبینن.
-
13:26 - 13:29باڵندەکان لە سەرەوەن و
ئەو وردەکارییانە نابینن -
13:29 - 13:31بەڵام زانیاری لە بۆقەکان وەرئەگرن. و
-
13:31 - 13:32هەردووکیشیمان ئەوێت.
-
13:33 - 13:34دایسۆن ئەڵێت کێشەکە ئەوەیە،
-
13:34 - 13:37بە هەمووان ئەڵێین ببن بە بۆقەکە. و
-
13:37 - 13:38پێموابێت،
-
13:38 - 13:40لە جیهانێکی خراپا،
-
13:40 - 13:42ئەوە هەتا یەت بیر کورتتر ئەبێت.
-
13:42 - 13:43زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
13:43 - 13:46(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی زوو بوار جیاکردنەوە هەموو کات واتای سەرکەوتنی کار نییە
- Speaker:
- دەیڤد ئێپستین
- Description:
-
سەرەتایەکی خێرا هەموو کات یارمەتیت نایات بەرەو پێش بچیت. بە نموونە لە بوارەکانی وەرزش، تەکنەلۆجیا و ئابووریناسی، ڕۆژنامەنوس دەیڤد ئێپستین باسی ئەوە ئەکات چۆن زوو جیاکردنەوەی بوار لە ژیانا زیان بە پەرەسەندنی درێژخایەن ئەگەیەنێت -- و باسی سوودەکانی ماوەی نموونە وەرگرتن ئەکات کە تیایا شتی تازە تاقی ئەکەیتەوە و تیشک ئەخەیتە سەر پەرەدان بە زنجیرەیەک شارەزایی. بزانن چۆن ئەم بیرکردنەوە فراوانتر و دژەباوە ئەکرێت ببێتە هۆی ژیانێکی سەرکەوتووتری کەسی و پیشەیی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:00
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why specializing early doesn't always mean career success |