ئه‌و چه‌كه نهێنییه‌ی وای له دایناسۆره‌كان كرد ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌دا بگرن
-
0:01 - 0:04هه‌موومان گوێبیستی چۆنیه‌تی
مردنی دایناسۆره‌كان بووین. -
0:04 - 0:06ئه‌و چیڕۆكه‌ی كه بۆتانی باس ده‌كه‌م
-
0:06 - 0:11٢٠٠ ملیۆن ساڵ به‌ر له له‌ناوچوونی
دایناسۆره‌كان ڕوویداوه. -
0:11 - 0:14ئه‌م چیڕۆكه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كات، -
0:14 - 0:17كه دایناسۆره‌كان تازه ده‌ستیان پێده‌كرد.
-
0:17 - 0:20یه‌ك له گه‌وره‌ترین مه‌ته‌ڵه‌كان
له زانستی زینده‌زانی گه‌شه‌داری -
0:20 - 0:23ئه‌وه‌یه بۆچی دایناسۆره‌كان
زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون. -
0:24 - 0:27چی بووه هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌یان
بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر؟ -
0:28 - 0:31كاتێك خه‌ڵك بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه بۆچی
دایناسۆره‌كان زۆر سه‌رنجڕاكێش بوون، -
0:31 - 0:35ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وان بیر له گه‌وره‌ترین
یاخود بچووكترین دایناسۆر ده‌كه‌نه‌وه، -
0:35 - 0:37یاخود كامه‌یان خێراترین بووه،
-
0:37 - 0:38یان كامه‌یان زۆرترین په‌ڕ،
-
0:38 - 0:41پێكه‌نیناویترین قه‌ڵغان،
قه‌ڵبه یان ددانی هه‌بووه، -
0:42 - 0:46ڕه‌نگه وه‌ڵامه‌كه په‌یوه‌ندی به
توێكاری ناوه‌وه‌یان هه‌بووبێت-- -
0:46 - 0:48ده‌توانین بڵێین، چه‌كێكی نهێنی،
-
0:49 - 0:52من و هاوكاره‌كانم،
بڕوامان وایه سییه‌كانیان بوو. -
0:53 - 0:57من له هه‌مانكاتدا زههمینناس و
توێكاریزانی بهراوردكارم، -
0:57 - 0:59حه‌زم به تێگه‌یشتنی
-
0:59 - 1:03چۆن تایبه‌تمه‌ندی سی دایناسۆره‌كان یارمه-
تیدهر بوو بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه. -
1:04 - 1:07بۆیه بۆ ٢٠٠ ملیۆن ساڵ به‌ر له
ئێستا ده‌گه‌رێینه‌وه -
1:08 - 1:09بۆ چاخی تریاسی.
-
1:09 - 1:12ژینگه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر زبر بوو،
-
1:12 - 1:13هیچ ڕووه‌كێكی پێگه‌یشتوو نه‌بوو،
-
1:13 - 1:16به‌مانای هیچ گیایه‌ك نه‌بوو.
-
1:16 - 1:20دیمه‌نێكی سروشتی بێننه‌به‌رچاوتان
پڕه له داری سنه‌وبه‌ر و سهرخهسهكان. -
1:21 - 1:24له‌هه‌مان كاتدا،
مارمێلكه‌ی بچووك، -
1:24 - 1:26مه‌مكداره‌كان، مێرووه‌كان،
-
1:26 - 1:31و خشۆكه گۆشتخۆر و گیاخۆرهكانیشی لێ‌بوو--
-
1:31 - 1:33هه‌موویان بۆ هه‌مان سه‌رچاوه
پێشبڕكێیان ده‌كرد. -
1:33 - 1:35گرنگی ئه‌م چیڕۆكه ئه‌وه‌یه
-
1:35 - 1:40مه‌زنده‌كراوه ئاستی ئۆكسجین زۆر
نزم بووه به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌یشتۆته %١٥، -
1:40 - 1:43به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی ئێستایدا
كه %٢١. -
1:43 - 1:47بۆیه زۆر گرنگ بووه بۆ دایناسۆره‌كان
بتوانن هه‌ناسه‌بده‌ن -
1:47 - 1:48له‌م ژینگه ئۆكسجین نزمه،
-
1:48 - 1:50نه‌ك ته‌نیا بۆ مانه‌وه
-
1:50 - 1:53به‌ڵكو بۆ گه‌شانه‌وه و ههمهجۆریكردن.
-
1:54 - 1:58بۆیه، چۆن ته‌نانه‌ت بزانین سی
دایناسۆره‌كان وه‌كو چی بووه، -
1:58 - 2:03له‌كاتێكا ئه‌وه‌ی كه له دایناسۆر بۆمان
جێماوه په‌یكه‌ره بهبهردبووهكهیهتی؟ -
2:03 - 2:08ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی به‌كاریدێنین پێی ده‌گوترێت،
"كه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی جینی ماوه." -
2:09 - 2:13ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی نه‌خشاوه ده ده‌ڵێین
توێژینه‌وه له توێكاریی-- -
2:13 - 2:17به‌دیاریكراوی له‌م كه‌یسه،
سییه‌كان و په‌یكه‌ر ده‌كه‌ین-- -
2:17 - 2:21له‌و وه‌چه زیندووانه‌ی دایناسۆره‌كان
له‌سه‌ر داری گه‌شه‌داری. -
2:21 - 2:24بۆیه سه‌نجی توێكاری باڵنده‌كان ده‌ده‌ین،
-
2:24 - 2:27كه وه‌چه‌ی راسته‌وخۆی دایناسۆرهكانن،
-
2:27 - 2:29و سه‌رنجی توێكاری تیمساحه‌كان ده‌ده‌ین،
-
2:29 - 2:31كه نزیكترین ناسیاوه زیندووهكانیانن،
-
2:31 - 2:34دواتر سه‌رنجی توێكاری
مارمیلكه و كیسهلهكان ده‌ده‌ین، -
2:34 - 2:37كه وای داده‌نێین وه‌كو ئامۆزاكانیان بن.
-
2:37 - 2:40پاشان ئه‌و داتا توێكارییانه بۆ
تۆماری به‌ردبووه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، -
2:40 - 2:44دواتر ده‌توانین ئه‌مه بۆ دووباره بنیات
نانه‌وه‌ی سیی دایناسۆره‌كان به‌كاربێنین. -
2:44 - 2:46له‌م نموونه دیاریكراوه،
-
2:46 - 2:51په‌یكه‌ری دایناسۆره‌كان زۆر له‌وه‌ی
باڵنده نوێیه‌كان ده‌چێت، -
2:52 - 2:56چونكه له‌و ماوه‌یه دایناسۆره‌كان له‌گه‌ڵ
مه‌مكداره له‌پێشینه‌كان له كێبڕكێدا بوون -
2:56 - 3:00تێگه‌یشتن له نه‌خشه‌سازی بنه‌ڕه‌تی
سیی مه‌مكداره‌كان گرنگه. -
3:01 - 3:03بۆ دووباره ناساندنی سییه‌كان به گشتی،
-
3:03 - 3:06سه‌گه‌كه‌م، میلای ترۆی بهكاردێنین،
-
3:06 - 3:08ئه‌و ده‌م و چاوه‌ی ده‌ستپێكی
هه‌زاران ده‌رمان بوو، -
3:08 - 3:09وه‌كو نموونه‌مان.
-
3:09 - 3:11(پێكه‌نین)
-
3:11 - 3:15ئه‌م چیڕۆكه له ناوه‌وه‌ی
بۆشایی سینگ ڕووده‌دات. -
3:15 - 3:18بۆیه ده‌مه‌وێت قه‌فه‌سه‌ی سینگی
سه‌گێك بێننه‌به‌رچاوتان. -
3:18 - 3:20بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن
بڕبڕه‌ی پشت -
3:20 - 3:24به‌ته‌واوی ئاسۆییه له‌سه‌ر زه‌وی.
-
3:24 - 3:26بڕبڕه‌ی پشت به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
-
3:26 - 3:29له هه‌موو ئه‌و گیاندارانه‌ی
كه باسیان ده‌كه‌ین، -
3:29 - 3:30جا گه‌ر له‌سه‌ر دوو په‌ل بڕۆن
-
3:30 - 3:31یاخود چوار،
-
3:32 - 3:36ئێستا ده‌مه‌وێت به‌ناو ئه‌م قه‌فه‌سه
سینگه خه‌یاڵیه سه‌ربكه‌ون و بگه‌ڕێن. -
3:37 - 3:39ئه‌مه بنمیچی قه‌فه‌سه‌ی سینگمانه.
-
3:39 - 3:43ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه ڕووی سه‌ره‌وه‌ی
سییه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ -
3:43 - 3:46په‌راسوو بڕبڕه‌كان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون.
-
3:46 - 3:50ئه‌م نێوانه‌ڕووه ئه‌و شوێنه‌یه
كه چیڕۆكه‌كه‌مان لێوه‌ی ده‌ستپێده‌كات. -
3:50 - 3:53ئێستا ده‌مه‌وێت سییه‌كانی سه‌گ
بێننه‌به‌رچاوتان. -
3:53 - 3:57له ده‌ره‌وه، وه‌كو جانتایه‌كی
گه‌وره‌ی فووتێكراوه وایه -
3:57 - 4:00كه هه‌موو به‌شه‌كانی جانتاكه
له‌كاتی هه‌ڵمژینی هه‌وا فراوان ده‌بن -
4:00 - 4:03و له‌كاتی هه‌ناسه‌دانه‌وه كرژدهبن.
-
4:03 - 4:06له‌ناو جانتاكه، زنجیره‌یه‌ك
بۆڕی لقدار هه‌ن. -
4:06 - 4:09ئه‌م بۆڕییانه به داری تایبه‌ت
به بۆڕی هه‌وا ناوده‌برێن. -
4:09 - 4:15له كۆتاییدا، ئه‌م بۆڕییانه ئۆكسجینی
هه‌ڵمژراو به كونۆچكهكان ده‌گه‌یه‌نن. -
4:15 - 4:20به په‌رده‌یه‌كی ته‌نك تێده‌په‌ڕن بۆ
سوڕی خوێن به‌ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه. -
4:21 - 4:23ئێستا، ئه‌م به‌شه زۆر گرنگه.
-
4:23 - 4:27سیی مه‌مكداره‌كان هه‌رهه‌مووی ده‌جوڵێت.
-
4:27 - 4:32به‌مانای به‌درێژایی پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان
له جووڵه‌دایه، -
4:32 - 4:35بۆیه ئه‌و په‌رده ته‌نكه،
به‌ربه‌ستی گازی خوێن، -
4:35 - 4:38ناكرێت زۆر ته‌نك بێت ئه‌گه‌رنا ده‌دڕێت.
-
4:38 - 4:41ئێستا، به‌ربه‌ستی گازی خوێنتان له‌بیربێت،
چونكه بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. -
4:42 - 4:43كه‌وایه، هه‌ر له‌گه‌ڵمن؟
-
4:43 - 4:46چونكه ده‌مانه‌وێت به باڵنده‌كان
ده‌ست پێبكه‌ین و شێت ده‌بن له‌گه‌ڵی، -
4:46 - 4:48بۆیه ده‌ست به پشته‌وه‌ت بگره.
-
4:48 - 4:49(پێكه‌نین)
-
4:50 - 4:53باڵنده به‌ته‌واوی له مهمكدار جیاوازه.
-
4:53 - 4:56باڵنده وه‌كو نمونه‌مان بهكاردێنین
-
4:56 - 4:58بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی
سیی دایناسۆره‌كان. -
4:58 - 5:00بۆیه له باڵنده‌دا،
-
5:00 - 5:04هه‌وا به سیی دا ده‌ڕوات،
به‌ڵام سیی نه فراوان ده‌بێت نه كرژ. -
5:05 - 5:07سیی نه‌جوڵاوه.
-
5:07 - 5:09پێكهاته‌كه‌ی ئیسفه‌نجی چڕه
-
5:09 - 5:14ڕه‌قه و له‌شوێنی خۆی جێگیره له‌سه‌ره‌وه
و ته‌نیشته‌كانی نزیك به قه‌فه‌سه‌ی سینگ -
5:14 - 5:17و له خواره‌وه
به پهردهیهكیی ستوونی. -
5:18 - 5:21به‌یه‌ك ئاڕاسته هه‌واگۆڕكێ ده‌كات
-
5:21 - 5:25له‌لایه‌ن زنجیره‌یه‌ك له پێكهاته‌ی جێگیر،
و شێوه جانتایی -
5:25 - 5:28كه له داری تایبه‌تی بۆڕی هه‌وایی
لقیان لێبۆته‌وه، -
5:28 - 5:30له‌پشت خودی سییه‌وه،
-
5:30 - 5:32ئه‌مانه‌ش به توره‌كه‌ی هه‌وا ناوده‌برێن
-
5:32 - 5:38ئه‌م ئاماده‌كارییه ته‌واو هه‌ستیاره به
شێوه‌یه‌كی باش جێگیرده‌كرێت -
5:38 - 5:41له‌لایه‌ن زنجیره‌یه‌ك له په‌راسووی
له‌ت له‌ت -
5:41 - 5:44به‌دریژایی بنمیچی سنگ.
-
5:44 - 5:47هه‌روه‌ها، له چه‌ندین چه‌شنی باڵنده‌كان،
-
5:47 - 5:49ڕاكێشان ده‌ست پێده‌كات له سیی
-
5:49 - 5:51و توره‌كه‌ی هه‌وا،
-
5:51 - 5:53شانه ئیسكبهندییهكان داگیرده‌كه‌ن--
-
5:53 - 5:56زۆربه‌ی جار بڕبڕه،
ههندكجاریش په‌راسوو-- -
5:56 - 5:59سیسته‌می هه‌ناسه‌یی له شوێنی خۆی
داده‌خه‌ن. -
5:59 - 6:02ئه‌مه‌ش پێی ده‌گوترێت
"ههواپهستێنراوی بڕبڕه‌یی." -
6:02 - 6:06په‌راسووه له‌ت له‌ته‌كان و
ههواپهستیوراوی بربڕهیی -
6:06 - 6:09دوو ئاماژه‌ن كه ده‌توانین له تۆماری
به‌ردبووه‌كان لێیان بگه‌ڕێین، -
6:09 - 6:12چونكه ئه‌م دوو سیفه‌ته پهیكهرییه
-
6:12 - 6:17ده‌ریده‌خات كه شوێنی سیسته‌می هه‌ناسه‌یی
دایناسۆره‌كان -
6:17 - 6:18جێگیرن.
-
6:21 - 6:24ئه‌م لهنگهرگرتنهی سیسته‌می هه‌ناسه‌ییه
-
6:24 - 6:28گه‌شه‌داری ته‌نكیی به‌ربه‌ستی
گازی خوێنی ئاسانكردووه، -
6:28 - 6:34ئه‌و په‌رده ته‌نكه كه به‌سه‌ریدا
ئۆكسجین به سوڕی خوێندا بڵاوده‌بێته‌وه. -
6:35 - 6:41نهجوڵانهكه ڕێگه به‌مه ده‌دات چونكه
به‌ربه‌ستی ته‌نك به‌ربه‌ستێكی لاوازه، -
6:41 - 6:45و به‌ربه‌ستی لاواز ده‌ته‌قێته‌وه گه‌ر
به چاڵاكی هه‌واگۆڕكێی پێبكرێت -
6:45 - 6:47وه‌كو سیی مه‌مكداره‌كان.
-
6:48 - 6:50بۆچی گرنگی به‌مه ده‌ده‌ین؟
-
6:50 - 6:51بۆچی ئه‌مه گرنگه؟
-
6:52 - 6:56ئۆكسجین زۆر به‌ئاسانی به‌ناو
په‌رده‌ی ته‌نك بڵاوده‌بێته‌وه، -
6:58 - 7:04و په‌رده‌ی ته‌نك ڕێگایه‌كه بۆ
زیادكردنی هه‌ناسه‌یی -
7:04 - 7:06له‌ژێر باری ئۆكسجینی نزم--
-
7:06 - 7:11باری ئۆكسجینی نزم
وه‌كو ئه‌وه‌ی چاخی تریاسی. -
7:11 - 7:16بۆیه، گه‌ر دایناسۆره‌كان هه‌ر به‌ڕاستی
ئه‌م جۆره سیی یه‌یان هه‌بوایه، -
7:16 - 7:20له‌هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كانی تر زیاتر
له ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ هه‌ناسه‌دان، -
7:20 - 7:22له‌نێویشیاندا مه‌مكداره‌كان.
-
7:23 - 7:26ڕێگه‌ی كه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی جینی ماوه‌تان
بیرماوه -
7:26 - 7:29كه توێكاری گیانله‌به‌ره
نوێیه‌كان وهرگردهگرین، -
7:29 - 7:32و بۆ تۆماری به‌ردبووه‌كان
جێبه‌جێی ده‌كه‌ین؟ -
7:32 - 7:37بۆیه، ئاماژه‌ی یه‌كه‌م
په‌راسووی له‌ت له‌تی باڵنده نوێكان بوو. -
7:37 - 7:41باشه، ئه‌مه له ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی
دایناسۆره‌كان ده‌بینین. -
7:42 - 7:47به‌مانای ڕووی سه‌ره‌وه‌ی سیی
دایناسۆره‌كان -
7:47 - 7:49له شوێنی خۆی داده‌خرێت،
-
7:49 - 7:52هه‌روه‌كو باڵنده نوێكان.
-
7:52 - 7:55ئاماژه‌ی دووه‌م هه‌وا په‌ستێورانی
بڕبڕه‌ییه. -
7:55 - 8:00ئه‌مه له دایناسۆری ساورۆپۆد و
سێرۆپۆد ده‌بینین، -
8:00 - 8:04كه گرووپێكه دایناسۆره
دڕنده‌كان له‌خۆده‌گرێت -
8:04 - 8:06و بوونه باڵنده‌ی ئێستا.
-
8:06 - 8:12له‌كاتێك به‌لگه‌ی شانه‌ی سیی به‌به‌ردبووی
دایناسۆرمان له‌به‌رده‌ست نییه، -
8:12 - 8:16هه‌وا په‌ستێوراوی بربڕهیی به‌ڵگه‌ی چۆنێتی
كاركردنی سییه‌كانمان ده‌داتێ -
8:16 - 8:19له‌ماوه‌ی ژیانی ئه‌م گیانله‌به‌رانه.
-
8:19 - 8:25شانه‌ی سیی یاخود شانه‌ی توره‌كه‌ی هه‌وا
بربڕه‌ی داگیركردبوو، -
8:25 - 8:27بۆشیان ده‌كات هه‌روه‌كو باڵنده‌ی نوێ،
-
8:27 - 8:31شوێنی سیسته‌می هه‌ناسه‌یی داده‌خات،
-
8:31 - 8:33جێگیریان ده‌كات.
-
8:34 - 8:36په‌راسووه له‌ت له‌ته‌كان
-
8:36 - 8:39له‌گه‌ڵ هه‌وا پهستیورانی بڕبڕه‌یی
-
8:39 - 8:44چوارچێوه‌یه‌كی پته‌و و جێگیریان دروستكرد
-
8:44 - 8:47كه سیسته‌می هه‌ناسه‌یی داخست
-
8:47 - 8:52كه ڕێگه‌ی به گه‌شه‌داری ئه‌و به‌ربه‌ستی
گازی خوێنه‌ی ئێجگار ته‌نك و هه‌ستیاره‌دا -
8:53 - 8:55كه ئه‌مڕۆ له باڵنده‌ی نوێ ده‌یانبینین.
-
8:55 - 8:59به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م سییه ڕاسته‌ی
دایناسۆره‌كان -
8:59 - 9:02به‌و مانایه دێت كه توانیان هه‌بووه
گه‌شه به سییه‌ك بكه‌ن -
9:02 - 9:04كه ده‌یتوانی هه‌ناسه‌بدات
-
9:04 - 9:09له كه‌شی ئۆكسجینی نزم له چاخی تریاسی.
-
9:10 - 9:15ئه‌م ئاماده‌كردنی په‌یكه‌ره پته‌وه‌ی
دایناسۆره‌كان سیفه‌تێكی گونجانی -
9:15 - 9:21گه‌وره‌یان پێده‌به‌خشێت به‌سه‌ر گیانله-
بهرهكانیتر، به‌تایبه‌تیش مه‌مكداره‌كان -
9:21 - 9:23كه سییه جێگیره‌كه‌ی
نه‌یده‌توانی بگونجێت -
9:23 - 9:27له‌گه‌ڵ كه‌شی كه‌می ئۆكسجینی تریاسی.
-
9:28 - 9:33ڕه‌نگه ئه‌م توێكارییه چه‌كی نهێنیی
دایناسۆره‌كان بووبێت -
9:33 - 9:36كه ئه‌و لایه‌نه باشه‌ی پێداون
به‌سه‌ر گیانله‌به‌ره‌كانی تر. -
9:36 - 9:39ئه‌مه‌ش خاڵێكی ده‌ستپێكی
زۆر باشمان پێده‌به‌خشێت -
9:39 - 9:44بۆ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌یی
هه‌مه‌چه‌شنی دایناسۆره‌كان. -
9:44 - 9:47ئه‌مه چیڕۆكی سه‌ره‌تای دایناسۆرهكانه،
-
9:47 - 9:51و ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تای چیڕۆكی
لێكۆڵینهوهكهمانه له‌و بابه‌ته -
9:51 - 9:52(سوپاس)
-
9:53 - 9:54(چه‌پڵه)
- Title:
- ئه‌و چه‌كه نهێنییه‌ی وای له دایناسۆره‌كان كرد ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌دا بگرن
- Speaker:
- ئێما شاچنهر
- Description:
-
هه‌موومان گوێبیستی بیردۆزی چۆنێتی مردنی دایناسۆره‌كان بووین--به‌ڵام بۆچی ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا گرت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ یه‌كه‌مجار؟(ئاماژه: ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به قه‌باره، خێرایی، قه‌ڵبه یاخود په‌ڕه خهیاڵییهكهیان نییه.)جارێكی تر گه‌شت بكه بۆ كاتی ٢٠٠ ملیۆن ساڵ پێش له‌ناوچوونیان له‌گه‌ڵ زانای بهردینهزانی ئێما شاچنهر بۆ شتێكی تازه و نوێ له‌باره‌ی مێژووی دایناسۆر.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:12
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The secret weapon that let dinosaurs take over the planet |