هه‌موومان گوێبیستی چۆنیه‌تی
مردنی دایناسۆره‌كان بووین.
ئه‌و چیڕۆكه‌ی كه بۆتانی باس ده‌كه‌م
٢٠٠ ملیۆن ساڵ به‌ر له له‌ناوچوونی
دایناسۆره‌كان ڕوویداوه.
ئه‌م چیڕۆكه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كات،
كه دایناسۆره‌كان تازه ده‌ستیان پێده‌كرد.
یه‌ك له گه‌وره‌ترین مه‌ته‌ڵه‌كان
له زانستی زینده‌زانی گه‌شه‌داری
ئه‌وه‌یه بۆچی دایناسۆره‌كان
زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون.
چی بووه هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌یان
بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر؟
كاتێك خه‌ڵك بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه بۆچی
دایناسۆره‌كان زۆر سه‌رنجڕاكێش بوون،
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وان بیر له گه‌وره‌ترین
یاخود بچووكترین دایناسۆر ده‌كه‌نه‌وه،
یاخود كامه‌یان خێراترین بووه،
یان كامه‌یان زۆرترین په‌ڕ،
پێكه‌نیناویترین قه‌ڵغان،
قه‌ڵبه یان ددانی هه‌بووه،
ڕه‌نگه وه‌ڵامه‌كه په‌یوه‌ندی به
توێكاری ناوه‌وه‌یان هه‌بووبێت--
ده‌توانین بڵێین، چه‌كێكی نهێنی،
من و هاوكاره‌كانم،
بڕوامان وایه سییه‌كانیان بوو.
من له هه‌مانكاتدا زههمینناس و
توێكاریزانی بهراوردكارم،
حه‌زم به تێگه‌یشتنی
چۆن تایبه‌تمه‌ندی سی دایناسۆره‌كان یارمه-
تیدهر بوو بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه.
بۆیه بۆ ٢٠٠ ملیۆن ساڵ به‌ر له
ئێستا ده‌گه‌رێینه‌وه
بۆ چاخی تریاسی.
ژینگه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر زبر بوو،
هیچ ڕووه‌كێكی پێگه‌یشتوو نه‌بوو،
به‌مانای هیچ گیایه‌ك نه‌بوو.
دیمه‌نێكی سروشتی بێننه‌به‌رچاوتان
پڕه له داری سنه‌وبه‌ر و سهرخهسهكان.
له‌هه‌مان كاتدا،
مارمێلكه‌ی بچووك،
مه‌مكداره‌كان، مێرووه‌كان،
و خشۆكه گۆشتخۆر و گیاخۆرهكانیشی لێ‌بوو--
هه‌موویان بۆ هه‌مان سه‌رچاوه
پێشبڕكێیان ده‌كرد.
گرنگی ئه‌م چیڕۆكه ئه‌وه‌یه
مه‌زنده‌كراوه ئاستی ئۆكسجین زۆر
نزم بووه به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌یشتۆته %١٥،
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی ئێستایدا
كه %٢١.
بۆیه زۆر گرنگ بووه بۆ دایناسۆره‌كان
بتوانن هه‌ناسه‌بده‌ن
له‌م ژینگه ئۆكسجین نزمه،
نه‌ك ته‌نیا بۆ مانه‌وه
به‌ڵكو بۆ گه‌شانه‌وه و ههمهجۆریكردن.
بۆیه، چۆن ته‌نانه‌ت بزانین سی
دایناسۆره‌كان وه‌كو چی بووه،
له‌كاتێكا ئه‌وه‌ی كه له دایناسۆر بۆمان
جێماوه په‌یكه‌ره بهبهردبووهكهیهتی؟
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی به‌كاریدێنین پێی ده‌گوترێت،
"كه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی جینی ماوه."
ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی نه‌خشاوه ده ده‌ڵێین
توێژینه‌وه له توێكاریی--
به‌دیاریكراوی له‌م كه‌یسه،
سییه‌كان و په‌یكه‌ر ده‌كه‌ین--
له‌و وه‌چه زیندووانه‌ی دایناسۆره‌كان
له‌سه‌ر داری گه‌شه‌داری.
بۆیه سه‌نجی توێكاری باڵنده‌كان ده‌ده‌ین،
كه وه‌چه‌ی راسته‌وخۆی دایناسۆرهكانن،
و سه‌رنجی توێكاری تیمساحه‌كان ده‌ده‌ین،
كه نزیكترین ناسیاوه زیندووهكانیانن،
دواتر سه‌رنجی توێكاری
مارمیلكه و كیسهلهكان ده‌ده‌ین،
كه وای داده‌نێین وه‌كو ئامۆزاكانیان بن.
پاشان ئه‌و داتا توێكارییانه بۆ
تۆماری به‌ردبووه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین،
دواتر ده‌توانین ئه‌مه بۆ دووباره بنیات
نانه‌وه‌ی سیی دایناسۆره‌كان به‌كاربێنین.
له‌م نموونه دیاریكراوه،
په‌یكه‌ری دایناسۆره‌كان زۆر له‌وه‌ی
باڵنده نوێیه‌كان ده‌چێت،
چونكه له‌و ماوه‌یه دایناسۆره‌كان له‌گه‌ڵ
مه‌مكداره له‌پێشینه‌كان له كێبڕكێدا بوون
تێگه‌یشتن له نه‌خشه‌سازی بنه‌ڕه‌تی
سیی مه‌مكداره‌كان گرنگه.
بۆ دووباره ناساندنی سییه‌كان به گشتی،
سه‌گه‌كه‌م، میلای ترۆی بهكاردێنین،
ئه‌و ده‌م و چاوه‌ی ده‌ستپێكی
هه‌زاران ده‌رمان بوو،
وه‌كو نموونه‌مان.
(پێكه‌نین)
ئه‌م چیڕۆكه له ناوه‌وه‌ی
بۆشایی سینگ ڕووده‌دات.
بۆیه ده‌مه‌وێت قه‌فه‌سه‌ی سینگی
سه‌گێك بێننه‌به‌رچاوتان.
بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن
بڕبڕه‌ی پشت
به‌ته‌واوی ئاسۆییه له‌سه‌ر زه‌وی.
بڕبڕه‌ی پشت به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
له هه‌موو ئه‌و گیاندارانه‌ی
كه باسیان ده‌كه‌ین،
جا گه‌ر له‌سه‌ر دوو په‌ل بڕۆن
یاخود چوار،
ئێستا ده‌مه‌وێت به‌ناو ئه‌م قه‌فه‌سه
سینگه خه‌یاڵیه سه‌ربكه‌ون و بگه‌ڕێن.
ئه‌مه بنمیچی قه‌فه‌سه‌ی سینگمانه.
ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه ڕووی سه‌ره‌وه‌ی
سییه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
په‌راسوو بڕبڕه‌كان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون.
ئه‌م نێوانه‌ڕووه ئه‌و شوێنه‌یه
كه چیڕۆكه‌كه‌مان لێوه‌ی ده‌ستپێده‌كات.
ئێستا ده‌مه‌وێت سییه‌كانی سه‌گ
بێننه‌به‌رچاوتان.
له ده‌ره‌وه، وه‌كو جانتایه‌كی
گه‌وره‌ی فووتێكراوه وایه
كه هه‌موو به‌شه‌كانی جانتاكه
له‌كاتی هه‌ڵمژینی هه‌وا فراوان ده‌بن
و له‌كاتی هه‌ناسه‌دانه‌وه كرژدهبن.
له‌ناو جانتاكه، زنجیره‌یه‌ك
بۆڕی لقدار هه‌ن.
ئه‌م بۆڕییانه به داری تایبه‌ت
به بۆڕی هه‌وا ناوده‌برێن.
له كۆتاییدا، ئه‌م بۆڕییانه ئۆكسجینی
هه‌ڵمژراو به كونۆچكهكان ده‌گه‌یه‌نن.
به په‌رده‌یه‌كی ته‌نك تێده‌په‌ڕن بۆ
سوڕی خوێن به‌ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه.
ئێستا، ئه‌م به‌شه زۆر گرنگه.
سیی مه‌مكداره‌كان هه‌رهه‌مووی ده‌جوڵێت.
به‌مانای به‌درێژایی پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان
له جووڵه‌دایه،
بۆیه ئه‌و په‌رده ته‌نكه،
به‌ربه‌ستی گازی خوێن،
ناكرێت زۆر ته‌نك بێت ئه‌گه‌رنا ده‌دڕێت.
ئێستا، به‌ربه‌ستی گازی خوێنتان له‌بیربێت،
چونكه بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
كه‌وایه، هه‌ر له‌گه‌ڵمن؟
چونكه ده‌مانه‌وێت به باڵنده‌كان
ده‌ست پێبكه‌ین و شێت ده‌بن له‌گه‌ڵی،
بۆیه ده‌ست به پشته‌وه‌ت بگره.
(پێكه‌نین)
باڵنده به‌ته‌واوی له مهمكدار جیاوازه.
باڵنده وه‌كو نمونه‌مان بهكاردێنین
بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی
سیی دایناسۆره‌كان.
بۆیه له باڵنده‌دا،
هه‌وا به سیی دا ده‌ڕوات،
به‌ڵام سیی نه فراوان ده‌بێت نه كرژ.
سیی نه‌جوڵاوه.
پێكهاته‌كه‌ی ئیسفه‌نجی چڕه
ڕه‌قه و له‌شوێنی خۆی جێگیره له‌سه‌ره‌وه
و ته‌نیشته‌كانی نزیك به قه‌فه‌سه‌ی سینگ
و له خواره‌وه
به پهردهیهكیی ستوونی.
به‌یه‌ك ئاڕاسته هه‌واگۆڕكێ ده‌كات
له‌لایه‌ن زنجیره‌یه‌ك له پێكهاته‌ی جێگیر،
و شێوه جانتایی
كه له داری تایبه‌تی بۆڕی هه‌وایی
لقیان لێبۆته‌وه،
له‌پشت خودی سییه‌وه،
ئه‌مانه‌ش به توره‌كه‌ی هه‌وا ناوده‌برێن
ئه‌م ئاماده‌كارییه ته‌واو هه‌ستیاره به
شێوه‌یه‌كی باش جێگیرده‌كرێت
له‌لایه‌ن زنجیره‌یه‌ك له په‌راسووی
له‌ت له‌ت
به‌دریژایی بنمیچی سنگ.
هه‌روه‌ها، له چه‌ندین چه‌شنی باڵنده‌كان،
ڕاكێشان ده‌ست پێده‌كات له سیی
و توره‌كه‌ی هه‌وا،
شانه ئیسكبهندییهكان داگیرده‌كه‌ن--
زۆربه‌ی جار بڕبڕه،
ههندكجاریش په‌راسوو--
سیسته‌می هه‌ناسه‌یی له شوێنی خۆی
داده‌خه‌ن.
ئه‌مه‌ش پێی ده‌گوترێت
"ههواپهستێنراوی بڕبڕه‌یی."
په‌راسووه له‌ت له‌ته‌كان و
ههواپهستیوراوی بربڕهیی
دوو ئاماژه‌ن كه ده‌توانین له تۆماری
به‌ردبووه‌كان لێیان بگه‌ڕێین،
چونكه ئه‌م دوو سیفه‌ته پهیكهرییه
ده‌ریده‌خات كه شوێنی سیسته‌می هه‌ناسه‌یی
دایناسۆره‌كان
جێگیرن.
ئه‌م لهنگهرگرتنهی سیسته‌می هه‌ناسه‌ییه
گه‌شه‌داری ته‌نكیی به‌ربه‌ستی
گازی خوێنی ئاسانكردووه،
ئه‌و په‌رده ته‌نكه كه به‌سه‌ریدا
ئۆكسجین به سوڕی خوێندا بڵاوده‌بێته‌وه.
نهجوڵانهكه ڕێگه به‌مه ده‌دات چونكه
به‌ربه‌ستی ته‌نك به‌ربه‌ستێكی لاوازه،
و به‌ربه‌ستی لاواز ده‌ته‌قێته‌وه گه‌ر
به چاڵاكی هه‌واگۆڕكێی پێبكرێت
وه‌كو سیی مه‌مكداره‌كان.
بۆچی گرنگی به‌مه ده‌ده‌ین؟
بۆچی ئه‌مه گرنگه؟
ئۆكسجین زۆر به‌ئاسانی به‌ناو
په‌رده‌ی ته‌نك بڵاوده‌بێته‌وه،
و په‌رده‌ی ته‌نك ڕێگایه‌كه بۆ
زیادكردنی هه‌ناسه‌یی
له‌ژێر باری ئۆكسجینی نزم--
باری ئۆكسجینی نزم
وه‌كو ئه‌وه‌ی چاخی تریاسی.
بۆیه، گه‌ر دایناسۆره‌كان هه‌ر به‌ڕاستی
ئه‌م جۆره سیی یه‌یان هه‌بوایه،
له‌هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كانی تر زیاتر
له ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ هه‌ناسه‌دان،
له‌نێویشیاندا مه‌مكداره‌كان.
ڕێگه‌ی كه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی جینی ماوه‌تان
بیرماوه
كه توێكاری گیانله‌به‌ره
نوێیه‌كان وهرگردهگرین،
و بۆ تۆماری به‌ردبووه‌كان
جێبه‌جێی ده‌كه‌ین؟
بۆیه، ئاماژه‌ی یه‌كه‌م
په‌راسووی له‌ت له‌تی باڵنده نوێكان بوو.
باشه، ئه‌مه له ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی
دایناسۆره‌كان ده‌بینین.
به‌مانای ڕووی سه‌ره‌وه‌ی سیی
دایناسۆره‌كان
له شوێنی خۆی داده‌خرێت،
هه‌روه‌كو باڵنده نوێكان.
ئاماژه‌ی دووه‌م هه‌وا په‌ستێورانی
بڕبڕه‌ییه.
ئه‌مه له دایناسۆری ساورۆپۆد و
سێرۆپۆد ده‌بینین،
كه گرووپێكه دایناسۆره
دڕنده‌كان له‌خۆده‌گرێت
و بوونه باڵنده‌ی ئێستا.
له‌كاتێك به‌لگه‌ی شانه‌ی سیی به‌به‌ردبووی
دایناسۆرمان له‌به‌رده‌ست نییه،
هه‌وا په‌ستێوراوی بربڕهیی به‌ڵگه‌ی چۆنێتی
كاركردنی سییه‌كانمان ده‌داتێ
له‌ماوه‌ی ژیانی ئه‌م گیانله‌به‌رانه.
شانه‌ی سیی یاخود شانه‌ی توره‌كه‌ی هه‌وا
بربڕه‌ی داگیركردبوو،
بۆشیان ده‌كات هه‌روه‌كو باڵنده‌ی نوێ،
شوێنی سیسته‌می هه‌ناسه‌یی داده‌خات،
جێگیریان ده‌كات.
په‌راسووه له‌ت له‌ته‌كان
له‌گه‌ڵ هه‌وا پهستیورانی بڕبڕه‌یی
چوارچێوه‌یه‌كی پته‌و و جێگیریان دروستكرد
كه سیسته‌می هه‌ناسه‌یی داخست
كه ڕێگه‌ی به گه‌شه‌داری ئه‌و به‌ربه‌ستی
گازی خوێنه‌ی ئێجگار ته‌نك و هه‌ستیاره‌دا
كه ئه‌مڕۆ له باڵنده‌ی نوێ ده‌یانبینین.
به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م سییه ڕاسته‌ی
دایناسۆره‌كان
به‌و مانایه دێت كه توانیان هه‌بووه
گه‌شه به سییه‌ك بكه‌ن
كه ده‌یتوانی هه‌ناسه‌بدات
له كه‌شی ئۆكسجینی نزم له چاخی تریاسی.
ئه‌م ئاماده‌كردنی په‌یكه‌ره پته‌وه‌ی
دایناسۆره‌كان سیفه‌تێكی گونجانی
گه‌وره‌یان پێده‌به‌خشێت به‌سه‌ر گیانله-
بهرهكانیتر، به‌تایبه‌تیش مه‌مكداره‌كان
كه سییه جێگیره‌كه‌ی
نه‌یده‌توانی بگونجێت
له‌گه‌ڵ كه‌شی كه‌می ئۆكسجینی تریاسی.
ڕه‌نگه ئه‌م توێكارییه چه‌كی نهێنیی
دایناسۆره‌كان بووبێت
كه ئه‌و لایه‌نه باشه‌ی پێداون
به‌سه‌ر گیانله‌به‌ره‌كانی تر.
ئه‌مه‌ش خاڵێكی ده‌ستپێكی
زۆر باشمان پێده‌به‌خشێت
بۆ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌یی
هه‌مه‌چه‌شنی دایناسۆره‌كان.
ئه‌مه چیڕۆكی سه‌ره‌تای دایناسۆرهكانه،
و ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تای چیڕۆكی
لێكۆڵینهوهكهمانه له‌و بابه‌ته
(سوپاس)
(چه‌پڵه)