< Return to Video

ئەفسانەی هەرقل- ئەلێکس گێندلەر

  • 0:12 - 0:15
    هەرقلی کوڕی زوس و پاڵەوانی مرۆڤایەتی،
  • 0:15 - 0:18
    لە ترسدا چاوی زەق بوو کاتێک زانی
  • 0:18 - 0:23
    تاوانێکی ئەنجام داوە کە وێنەی نییە.
  • 0:23 - 0:28
    خوداوەند هێرا، ڕقی لە هەرقل بوو چونکە
    بە زینا کردنی مێردەکەی لە دایک ببوو،
  • 0:28 - 0:32
    توشی نەفرەتێکی توڕەبوونی کاتی کرد و
  • 0:32 - 0:35
    خێزانەکەشی بوونە قوربانی.
  • 0:35 - 0:40
    خەمی زۆر دەخوارد،
    هەرقل فاڵچییەکی دەلفی دۆزییەوە،
  • 0:40 - 0:44
    کە ڕێگەیەکی پێ گوت تا لەو تاوانە
    پاک ببێتەوە لەلای ئامۆزاکەی،
  • 0:44 - 0:49
    پاشا ئۆریسیەسی تایرینس، باشترینەکەی هێرا.
  • 0:49 - 0:54
    ئۆریسیەس هیوادار بوو کە هەرقل فریو بدات
    بە سزادانی بە ١٠ ئەرکی ئەستەم
  • 0:54 - 0:57
    کە دەیخستە شەڕێکەوە
    لە دژی دڕندە نادیارەکان و
  • 0:57 - 1:00
    هێزێکی بێ شومار.
  • 1:00 - 1:04
    لەجاتی ئەوە، پاشا شانۆیەکی دروست کرد
    بۆ زنجیرە داستانێکی سەرکەشی
  • 1:04 - 1:09
    کە بە ئیشەکانی هەرقل دەناسرێت.
  • 1:09 - 1:13
    یەکەم ئیش کوشتنی شێری نێمیان،
  • 1:13 - 1:16
    کە خانمانی دەفڕاند و
    جەنگاوەرانی دەخوارد.
  • 1:16 - 1:21
    فەروە ئاڵتونیەکەی دژە تیر بوو،
  • 1:21 - 1:24
    بەڵام هەرقل خستییە ناو ئەشکەوتە تاریکەکەی،
  • 1:24 - 1:26
    بە گۆچانەکەی وڕی کرد،
  • 1:26 - 1:29
    و بە دەستەکانی خۆی خنکاندی.
  • 1:29 - 1:32
    هیچی نەدۆزیەوە ئەوەندە تیژ بێت
    دڕندەکەی پێ کەوڵ بکات،
  • 1:32 - 1:38
    تاکو خواوەند ئەسێنا پێشنیاری بۆ کرد
    کە چڕنوکەکانی شێرەکە بەکار بهێنێت.
  • 1:38 - 1:42
    هەرقل پێستی شێرەکەی لەبەر کرد بوو
    و گەڕایەوە تایریس
  • 1:42 - 1:48
    پاشا ئیروسیەس ئەوەندە ترسا بوو
    خۆی لە بەرمیلی شەرابدا شاردبۆوە.
  • 1:48 - 1:50
    دواتر، هەرقل فەرمانی پێکرا
  • 1:50 - 1:54
    دەستەکەوتی شەڕەکەی لە دوورەوە پێشکەش بکات.
  • 1:54 - 2:00
    ئامانجی دووەم لێرنایان هایدرا بوو،
    مارێکی گەورەی چەند سەر بوو.
  • 2:00 - 2:02
    هەرقل زۆر ئازایانە شەڕی کرد،
  • 2:02 - 2:07
    بەڵام هەر جارێک سەرێکی دەبڕی،
    دوو دانەی تر لەجێگەی دەڕوانەوە،
  • 2:07 - 2:08
    شەڕێکی بێ هیوا بوو
  • 2:08 - 2:13
    تاکو لۆلاوسی برازای بیری کردەوە کە
    ملەکان بسوتێنن،
  • 2:13 - 2:16
    بۆ ئەوەی سەرەکان نەڕوێنەوە.
  • 2:16 - 2:20
    پاشماوەی مارە گەورەکە بوو
    بە بورجی هایدرا.
  • 2:20 - 2:26
    کاری داهاتووی هەرقل بریتی بوو لە گرتنی
    دڕندەیەک بە زیندووی نەک کوشتنی.
  • 2:26 - 2:32
    سێرینیان ئاسکێکی مێینە بوو کە
    لە تیرێک خێراتر بوو.
  • 2:32 - 2:34
    هەرقل بۆ ماوەی ساڵێک چاودێری کرد،
  • 2:34 - 2:39
    لەکۆتایدا لە باکوری
    هایپێربۆریا تەڵەی بۆ دانا و گرتی.
  • 2:39 - 2:43
    ئاژەڵەکە لە ئارتەمیس دەترسا،
    کە خودای ڕاوکردن بوو،
  • 2:43 - 2:46
    هەرقل سوێندی خوارد بیگەڕێنێتەوە.
  • 2:46 - 2:50
    کاتێک ئیروسیاس ئاسکەکەی بینی،
    داوای کرد بیهێڵێتەوە،
  • 2:50 - 2:54
    بەڵام کە هەرقل ئاژەڵەکەی بەردا،
    ڕایکرد بۆ لای خاوەنەکەت کە خانمێک بوو.
  • 2:54 - 3:00
    بەم شێوەیە، هەرقل بەبێ شکاندنی بەڵێنەکەی
    ئەرکەکەی تەواو کرد.
  • 3:00 - 3:04
    ئەرکی چوارەم گرتنی بەرازی ئێریمانسیان بوو،
  • 3:04 - 3:06
    کە چەندین کێڵگەی وێران کردبوو.
  • 3:06 - 3:10
    هەرقل لە لایەن سێنتور چیرۆنی
    زیرەک ئامۆژگاری کرا،
  • 3:10 - 3:14
    هەرقل تەڵەی بۆ دانا و گرتی بە ڕاونانی
    بۆ ناو بەفرێکی چڕ.
  • 3:14 - 3:19
    بۆ ئەرکی پێنجەم، ئاژەڵ نەبوو،
    تەنیا پەشەڕۆکانیان بوو.
  • 3:19 - 3:23
    تەویلەیەک کە پاشا ئەوگێس سەدان ڕەشە
    وڵاخی پیرۆزی تێدا ڕادەگرت
  • 3:23 - 3:26
    و چەندین ساڵە خاوێن نەکراوەتەوە.
  • 3:26 - 3:29
    هەرقل بەڵێنی دا لەماوەی
    ڕۆژێکدا پاکی بکاتەوە
  • 3:29 - 3:32
    بەو مەرجەی یەک لەسەر دەی
    ئاژەڵەکانی پێ بدەین.
  • 3:32 - 3:35
    ئەوگێس پێشبینی کرد پاڵەوانەکە شکست بهێنێت.
  • 3:35 - 3:38
    لەجیاتی ئەوە، هەرقل کەندێکی
    گەورەی هەڵکەند،
  • 3:38 - 3:42
    ڕێڕەوی دوو ڕوباری نزیک یەکی
    گۆڕی بۆ ناو تەویلەکەکان
  • 3:42 - 3:45
    تا پاک بوونەوە.
  • 3:45 - 3:48
    ئەرکی دواتری سێ دوژمنی دڕندە بوون،
  • 3:48 - 3:51
    هەر یەکێکیان پێویستی بە ستراتیجییەکی
    زیرەکانە هەبوو بۆ لەناو بردنی.
  • 3:51 - 3:57
    باڵندەی گۆشتخۆری ستیمفالی هێلانەیان لەسەر
    زەلکاوێک کردبوو کە گوزەری بۆ نە دەکرا،
  • 3:57 - 4:02
    بەڵام هەرقل شەقشەقە تایبەتییەکی ئەسینای
    بەکارهێنا تا بترسن و بفڕن،
  • 4:02 - 4:04
    بەمەش بتوانێت لێیان بدات و
    بیانخاتە خوارەوە.
  • 4:04 - 4:09
    هیچ مەرگەساتێک خۆی لەبەردەم
    توڕەیی گای کرێتان نە دەگرت،
  • 4:09 - 4:13
    بەڵام گرتنی ملی لە دواوە ئیشی خۆی کرد.
  • 4:13 - 4:15
    پاشا دیۆمێدسی توڕە،
  • 4:15 - 4:19
    کە ئەسپەکانی وا ڕاهێنابوو
    میوانەکان قوت بدەن،
  • 4:19 - 4:21
    تامی هەمان دەرمانی خۆی کردەوە
  • 4:21 - 4:24
    کاتێک هەرقل هەڵیدایە ناو تەویلەکەوە.
  • 4:24 - 4:31
    بەمەش هەرقل میوانداری ئەسپەکانی کرد
    بە ژەمی پاشاکە.
  • 4:31 - 4:36
    بەڵام ئەرکی نۆیەم کەسێکی زۆر
    ترسناکتر بوو لە هەر دڕندەیەک،
  • 4:36 - 4:39
    هیپۆلیتا، شاژنی ئەمازۆن.
  • 4:39 - 4:46
    هەرقل دەبوو کەمەربەندەکەی گەڕاندبایەوە کە
    ئارێسی باوکی پێی دابوو، خوداوەندی شەڕ.
  • 4:46 - 4:51
    سەوڵی لێدا بەرەو ئامازۆن زەوی
    سێمسکیرا، ئامادەکاری کرد بۆ شەڕ،
  • 4:51 - 4:55
    بەڵام شاژن سەرسامی هەرقل و
    پاڵەوانەتییەکانی بوو
  • 4:55 - 4:58
    بۆیە هەر خۆی کەمەربەندەکەی پێدا.
  • 4:58 - 5:00
    بۆ ئەرکی دەیەم،
  • 5:00 - 5:05
    هەرقل دەبوایە ڕەوەیەک وڵاخی سور
    لە گێریۆن بدزێت،
  • 5:05 - 5:09
    کە دێوێکی سێ سەر و سێ لاشە بوو.
  • 5:09 - 5:13
    لەڕێگەدا، هەرقل زۆر بە گەرمای
    بیابانی لیبیان بێزار بوو بوو،
  • 5:13 - 5:15
    بۆیە تیرێکی لە خۆر گرت.
  • 5:15 - 5:19
    خوداوەندی خۆر هێلیۆس سەرسام بوو
    بە هێزی پاڵەوانەکە
  • 5:19 - 5:25
    و گالیسکەیەکی بە قەرز پێدا بۆ
    گەشتەکەی بۆ دورگەی ئێریسیا.
  • 5:25 - 5:28
    لەوێ، شەڕی لەگەڵ شوانی گاگەلەکەی
    گێریۆن و
  • 5:28 - 5:33
    سەگە دوو سەرەکە کرد،
    پێش کوشتنی دێوەکە خۆی.
  • 5:33 - 5:34
    ئەمە دەبوایە کۆتای بێت.
  • 5:34 - 5:38
    بەڵام ئێریسیەس ڕایگەیاند کە
    دوو ئەرک هەژمار نە کراون:
  • 5:38 - 5:41
    هایدراکە لەبەر ئەوەی لۆلاس
    یارمەتیدا بیکوژێت،
  • 5:41 - 5:45
    کادێنەکان، چونکە قازانجی وەر گرتووە.
  • 5:45 - 5:49
    هەروەها، پاڵەوانەکە ئەرکی یانزەیەمی دانا،
  • 5:49 - 5:54
    دەستکەوتنی سێوی ئاڵتونی
    لە بەخچەی هیسپێریدسی پەری دەریا.
  • 5:54 - 5:58
    هەرقل بە گرتنی پیاوە بە تەمەنەکەی
    دەریا دەستی پێکرد
  • 5:58 - 6:03
    و خواوەندی ئاوی گرت هەتا شوێنی
    باخچەکەی ئاشکرا کرد.
  • 6:03 - 6:08
    جارێکیان، پاڵەوانەکە ئاتڵاسی مەزنی
    دۆزییەوە کە بەهەشتەکانی هەڵگرتبوو.
  • 6:08 - 6:14
    هەرقل پێشنیاری کرد شوێنەکەی
    بگرێت ئەگەر ئاتڵاس سێوەکانی بۆ بێنێت.
  • 6:14 - 6:19
    ئاتڵاس بە پەرۆشەوە گوێڕایەڵی بوو،
    بەڵام هەرقل فێڵی لێکرد بۆ شوێنەکەی دیسان،
  • 6:19 - 6:22
    و بە سێوەکانەوە ڕای کرد.
  • 6:22 - 6:27
    ئەرکی دوانزە و کۆتایی
    گەڕاندنەوەی سێربێرس بوو،
  • 6:27 - 6:31
    کە سەگێکی سێ سەری ڕاو بوو،
    پاسەوانی جیهانی ژێر زەوی دەکرد.
  • 6:31 - 6:37
    بە یارمەتی هێرمێس و ئاسێنا هەرقل
    چوو بۆ خوارەوە و دۆزەخی بینی.
  • 6:37 - 6:40
    خودای مردن ڕێگەی بە هەرقل دا دڕندەکە ببات
  • 6:40 - 6:42
    ئەگەر بتوانێت بەبێ چەک بیکات،
  • 6:42 - 6:47
    کە سەرکەوتوو بوو بە گرتنی
    هەرسێک سەرەکەی بەجارێک.
  • 6:47 - 6:50
    کاتێک سەگەکەی هێنا بۆ ئێرێسیەسی تۆقیو،
  • 6:50 - 6:55
    لە کۆتایدا پاشا ڕایگەیاند کە
    خزمەتی پاڵەوانەکە تەواو بووە.
  • 6:55 - 6:58
    پاش دوانزە ساڵ ڕەنج کێشان،
  • 6:58 - 7:01
    هەرقل ڕزگاری بوو لە خەمی مردنی خێزانەکەی
  • 7:01 - 7:04
    و شوێنێکی لە گۆڕستانی پیرۆز بەدەست هێنا.
  • 7:04 - 7:08
    بەڵام سەرکەوتنەکەی
    گرینگییەکی قوڵتری هەڵگرت بوو.
  • 7:08 - 7:12
    جیهان ڕزگاری بوو لە دڕندە و هێزی دێوەکان،
  • 7:12 - 7:17
    پاڵەوانەکە داواکاری تایتانی کۆنی ڕەتکردەوە
  • 7:17 - 7:21
    گۆڕی بۆ شتێک مرۆڤایەتی ڕزگاری ببێ لێی.
  • 7:21 - 7:23
    هەرقل لە ئەرکەکانیدا،
  • 7:23 - 7:28
    توڕەیی جهانی بە سزادانی خۆی دەستەمۆ کرد.
Title:
ئەفسانەی هەرقل- ئەلێکس گێندلەر
Speaker:
ئەلێکس گێندلەر
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-hercules-12-labors-in-8-bits-alex-gendler

هەرقل - کوری زوس (زیوس) و پاڵەوانی مرۆڤایەتی - توشبووی نەفرەتی تورەبوونێکی کاتی، تاوانێکی زۆر خراپی ئەنجام داوە کە وێنەی نییە. بینەری تاوانی کوشتنی خێزانەکەی بوو، هەرقل دەبێت دوانزە ئەرک تەواو بکات کە ڕووبەڕوو بونەوەی دڕندەیەکی نادیار و هێزێکی بێ شومارە. ئەلێکس گێندلەر زنجیرە داستانێکی سەرکێشیمان بۆدەگێڕێتەوە.

ئامادەکردنی ئەلێکس گێندلەر، دەرهێنانی جێرێمی باڵەیس و جێف لی باڕ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
07:42
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Aga Ismael accepted Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for The myth of Hercules
Show all

Kurdish subtitles

Revisions