< Return to Video

هانس رۆسلین: ئەو ئامارانەی دووبارە شێوەی جیهانت نیشان دەدەنەوە

  • 0:00 - 0:04
    نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر، ئەرکێکم وەرگرت لە ڕێکخراوی فێرکاری جیهانی
  • 0:04 - 0:08
    بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی سوید. دوای بەسەربردنی
  • 0:08 - 0:12
    نزیکەی ٢٠ ساڵ ئیش کردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی لێکۆڵینەوەی برسێتی لە ئەفریقا
  • 0:12 - 0:16
    ئەمانە بونە هۆی ئەوەی کەمێک شارەزای جیهان ببم
  • 0:16 - 0:21
    دەستم کرد بە دامەزراندنی زانکۆ پزیشکییەکەمان، پەیمانگای کارلۆنیسک
  • 0:21 - 0:25
    خولێکی کردەوە بۆ خوێندکارانی زانکۆ کە پێی دەوترا (تەندروستی جیهانی) . بەڵام کاتێک
  • 0:25 - 0:28
    هەلێکت بۆ دێتە پێش، توشی کەمێک دڵەڕاوکێ دەبیت. هەستمکرد خوێندکارەکان
  • 0:28 - 0:31
    زۆر بەجدی دەهاتن کە لە ڕاستیشدا خۆیان خاوەنی بڕوانامەی بەرز بەرز بوون
  • 0:31 - 0:34
    لە سیستەمی کۆلێژەکانی سوید.. وادیاربوو هەموو شتێکیان دەزانی
  • 0:34 - 0:38
    منیش شتەکانم فێردەکردن. کاتێک دەهاتن پێش تاقیکردنەوەی ئەزمونی
  • 0:38 - 0:41
    یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆر شت فێر بووم لێیەوە ئەوە بوو:
  • 0:41 - 0:45
    کام وڵات بەرزترین ڕێژەی مانەوەی منداڵانی بە زیندوویی تێدایە لە ناو ئەم پێنج جووت وڵاتەدا؟
  • 0:45 - 0:49
    هەموویانم بەیەکەوە گرێ دەدا، لەبەرئەوەی لە هەر دوو وڵاتێکدا
  • 0:49 - 0:54
    ڕێژەی مانەوەی منداڵێک بە زیندوویی دوو هێندەی مانەوەی منداڵێکی تر بوو لە وڵاتێکی تردا. ئەمەش مانای ئەوەیە
  • 0:54 - 0:59
    زۆریی ڕێژەی جیاوازییەکان زۆر لە ڕێژەی گومان لە داتاکان زۆرترە
  • 0:59 - 1:01
    لێرەدا نامەوێت تاقیتان بکەمەوە، بەڵام وەڵامە ڕاستەکە تورکیا یە
  • 1:01 - 1:06
    کە بەرزترین ڕێژە لە وێیە، پۆڵەندا، ڕووسیا، پااکستان لەگەڵ باشوری ئەفریقا
  • 1:06 - 1:09
    ئەمە ئەو ئەنجامە بوو کە خوێندکارە سویدیەکان پێیگەیشتبوون. لەو ماوەیەدا
  • 1:09 - 1:12
    فێری زیاتر پشت بەخۆ بەستن بووم، وە زۆر دڵخۆش بووم
  • 1:12 - 1:16
    بێگومان: بەڕێژەی ١،٨ وەڵامەکان ڕاست بوون لە نێوان هەر پێنج کەسدا. ئەوەش مانای ئەوەیە
  • 1:16 - 1:19
    ئەو شوێنە پێویستی بە پڕۆفیسۆرێک هەبوو لە بواری تەندروستی جیهانیدا
  • 1:19 - 1:21
    کە ئەوێش من بووم
  • 1:21 - 1:25
    بەڵام لە درەنگانێکی شەودا، کاتێک ڕاپۆرتێکم دەخوێندەوە
  • 1:25 - 1:29
    شتێکم دۆزییەوە، بۆم دەرکەوت
  • 1:29 - 1:34
    یەکێک لە دە خوێندکارە زیرەکەکانی سوید کە ڕێژەی زانیارییەکانی
  • 1:34 - 1:36
    لەبارەی جیهانەوە، لە شەمپازیەک کەمترا
  • 1:36 - 1:38
    (پێکەنین)
  • 1:38 - 1:42
    لەبەرئەوەی کاتێک پرسیار لە شەمپانزی دەکەی نیوەی وەڵامەکەت بەڕاستی دەداتەوە
  • 1:42 - 1:45
    کاتێک دوو مۆزی دەدەیتێ لەگەڵ سریلانکا و تورکیا. لە نیوەی ڕاستی حاڵەتەکاندا وەڵامەکەت بە ڕاستی دەدەنەوە
  • 1:45 - 1:49
    بەڵام خوێندکارەکان لەوێ نەبوون. کێشەکەی من نەزانین بوو
  • 1:49 - 1:52
    بەڵام کێشەکە ئەو بیرۆکانەیان بوو کە پێشبینیم نەدەکردن
  • 1:52 - 1:56
    هەروەها من لێکۆڵینەوەیەکی بێ ڕەوشتانەم کرد
    لەسەر پڕۆفیسۆرێکی پەیمانگای کارۆلینسکا
  • 1:56 - 1:57
    (پێکەنین)
  • 1:57 - 1:59
    هەربۆیە شایستەی خەڵاتی نۆبڵ بووم لە بواری پزیشکی
  • 1:59 - 2:01
    ژمارەی ئەوان هەمان ژمارەی شەمپانزییەکانی ئەوێ بوو
  • 2:01 - 2:04
    (پێکەنین)
  • 2:04 - 2:08
    ئەمە ئەو کاتە بوو کە من بۆم دەرکەوت کە پێویستە پەیوەندی درووست بکەین
  • 2:08 - 2:11
    لەبەر ئەوەی ئەو داتایانەی کە باسی لە ڕووداوەکانی جیهان دەکرد
  • 2:11 - 2:14
    هەروەها تەندرووستی منداڵان لە سەرجەم وڵاتەکانی جیهاندا زۆر ئاشکرایە
  • 2:14 - 2:19
    ئەم بەرنامەیەمان پێشکەشکرد بەم شێوەیە: هەربازنەیەک ووڵاتێکە
  • 2:19 - 2:25
    ئەم وڵاتەی سەرەوە چینە. ئەمەش هیندستانە
  • 2:25 - 2:31
    قەبارەی بازنەکان ژمارەی دانیشتوان پیشان دەدات، وەئەم تەوەرەیە پیتەکانم تیا نوسیوە
  • 2:31 - 2:34
    لەبەرئەوەی خوێندکارەکانم، دەیانگوت
  • 2:34 - 2:36
    کاتێک سەیری جیهان دەکەن، وە من پرسیارم لێدەکردن
  • 2:36 - 2:38
    چۆن بیر لە جیهان دەکەنەوە؟
  • 2:38 - 2:42
    باشە، یەکەم جار بۆم دەرکەوت کە کتێبەکە ڕەسمی تیدایە
  • 2:42 - 2:43
    (پێکەنین)
  • 2:43 - 2:46
    جیهان هێشتا " ئێمە " و " ئێوەی" تێدایە
  • 2:46 - 2:49
    وشەی" ئێمە" وشەیەکی جیهانی ڕۆژئاواییە، و ووشەی " ئەوان " وشەیەکی جیهانی سێهەمە
  • 2:49 - 2:52
    وتم : مەبەستتان چییە لە جیهانی ڕۆژئاوا؟
  • 2:52 - 2:57
    زۆر باشە. جیهانی ڕۆژئاوا واتە ژیانێکی درێژ و خێزانێکی بچوک. بەڵام جیهانی سێهەم واتە ژیانێکی کورت و خێزانێکی گەورە.
  • 2:57 - 3:03
    ئەوەتا لێرەدا پیشانتانی دەدەم. ڕێژەکانم لێرەدا داناوە: ژمارەی منداڵی هەر ئافرەتێک
  • 3:03 - 3:07
    یەک، دوو، سێ، چوار، هەتا هەشت منداڵ بۆ یەک ئافرەت
  • 3:07 - 3:13
    داتای باشمان هەیە لە ماوەی نێوان ساڵی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٢ دەربارەی قەبارەی هەرخێزانێک لە هەموو وڵاتەکاندا
  • 3:13 - 3:16
    هەڵەی ڕێژەکان زۆر کەمن. لێرەدا ڕێژەی مام ناوەندم داناوە، ماوەی ژیان
  • 3:16 - 3:20
    لە ٣٠ ساڵییەوە لە هەندێک ووڵاتدا بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ٧٠ ساڵ.
  • 3:20 - 3:23
    لە ١٩٦٢ کۆمەڵێک لە ووڵاتان هەبو لێرەدا
  • 3:23 - 3:28
    کە پێیان دەوترا ووڵاتانی پیشەسازی، ئەوانە بوون کە خاوەنی خێزانی بچوک و ژاینی دوور ودرێژ بوون
  • 3:28 - 3:30
    ئەمانەش ئەو وڵاتانەبوون کە لە گەشەسەندندا بوون :
  • 3:30 - 3:33
    ئەوان خاوەنی خێزانی گەورەن تەمنێکی کورت بوون
  • 3:33 - 3:37
    ئێستا لە ساڵی ١٩٦٢-ەوە چی ڕوویداوە؟ دەتانەوێت ئەو گۆڕانکاریانە ببینن
  • 3:37 - 3:40
    ئایا خوێندکارەکان ڕاست دەکەن؟ هێشتا دوو جۆر لە ووڵاتان هەن؟
  • 3:41 - 3:44
    یاخود ووڵاتانی تازە پێگەشتوو خێزانەکانیان بەرەو بچوک بونەوە دەڕوات واتە ئەوانەی لێرەدا دەژین؟
  • 3:44 - 3:46
    یاخود پێویستە ژیانیان درێژ بکەنەوە بەرەو ژیانێکی بەرزتر هەنگاو بنێن؟
  • 3:46 - 3:49
    با ببینین. لە باسکردنی جیهان دەوەستین، ئەمە سەرجەم ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە
  • 3:49 - 3:52
    کە لە بەردەستدا بوون. با دەست پێبکەین، ئەوانەی لەوێدان دەیانبینن؟
  • 3:52 - 3:55
    ئەوە وڵاتی چینە. هەنگاوی بەرەو باشترکردنی لایەنی تەندروستی ناوە، وە پێشکەوتوە
  • 3:55 - 3:58
    هەموو ووڵاتەکانی ئەمریکای لاتین کە بەڕەنگی سەوز دیاریم کردون، بەرەو بچوککرنەوەی خێزانەکان هەنگاویان ناوە
  • 3:58 - 4:01
    ئەو دانە زەردەش ووڵاتە عەرەبیەکانە
  • 4:01 - 4:05
    خێزانەکانیان بەرەو گەورەبوون چووە، بەڵام ئەوان--نا
    ئەوان تەمەنیان درێژترە بەڵام خێزانەکانیان گەورەتر نیە
  • 4:05 - 4:08
    ووڵاتە ئەفریقیەکانیش ئەو سەوزەی خوارەوەن. هێشتا لێرەدا ماونەتەوە
  • 4:08 - 4:11
    ئەمەش هیندستانە. ئیندۆنوسیاش بەشێوەیەکی زۆر خێرا جوڵەی کردوە
  • 4:11 - 4:12
    (پێکەنین)
  • 4:12 - 4:15
    لێرەداو لە هەشتاکاندا هێشتا بەنگلادیش هەر لە چوارچێوەی ووڵاتە ئەفریقیەکاندایە
  • 4:15 - 4:18
    بەڵام ئێستا، بەنگلادیش.. لە هەشتاکانەوە موعجیزە ڕوودەدات لەوێ:
  • 4:18 - 4:21
    ئیمامەکانیان دەستیان کرد بە پلاندان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی خێزان
  • 4:21 - 4:26
    ئەوان ئاوها زیادیان کرد. لە نەوەدەکاندا پەتای ترسناکی (HIV) مان هەیە
  • 4:26 - 4:29
    کە بەشێوەیەکی بەرچاو ژیانی کەمکردەوە ؛ لە ووڵاتانی ئەفریقادا
  • 4:29 - 4:33
    هەروەها ئەوانەی مابوونەوە بەرزبونەوە بەرەو ئەو شوێنەی
  • 4:33 - 4:37
    کە تیایدا ژیانێکی درێژ و خێزانێکی بچوکمان هەبێت، ئێستا جیهانێکی تەواو تازەمان هەیە
  • 4:37 - 4:50
    (چەپڵە)
  • 4:50 - 4:55
    با بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەراوردێکتان بۆ بکەم لەنێوان وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو ڤێتنامدا
  • 4:55 - 5:00
    ١٩٦٤: ئەمریکا خێزانەکانیان بچوک بوو هەروەها ژایانێکی دریژ
  • 5:00 - 5:04
    ڤێتنام خێزانەکانیان گەورە بوو بەڵام ژیانیان کورت بوو.ئەمەش ڕووداوەکە بوو
  • 5:04 - 5:10
    داتاکانی کاتی جەنگ ئەوەیان دەخستە ڕوو کە تەنانەت لەگە ژمارەی ئەو هەموو قوربانیانەدا
  • 5:10 - 5:13
    هیشتا تەمەن هەر لە درێژبووندا بوو لە کۆتایی ئەو ساڵەدا
  • 5:13 - 5:16
    پلانی خێزانداری لە ڤێتنام دانراو خێزانەکانیتش بەرەو بچوکبوونەوە ڕۆیشتن
  • 5:16 - 5:19
    هەروەها لە وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ژیان زیاتر بەرەو درێژخایەنی هەنگاوی دەنا
  • 5:19 - 5:22
    بۆ پاراستنی قەبارەی خێزان. لە هەشتاکان تاکو ئێستا
  • 5:22 - 5:25
    وازیان لە پلانی کۆمۆنیستی هێنا و ڕۆشتن بەرەو بازاڕی ئابوری
  • 5:25 - 5:29
    ئەمە خێراتر ڕوویدەدا بە بەراورد لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی. پێویستە ئەمڕۆ
  • 5:29 - 5:34
    لە ڤێتنام چاوەڕوانی هەمان قەبارەی خێزان بکەین
  • 5:34 - 5:41
    لێرەدا لە ڤێتنام، ٢٠٠٣، وەکو وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٧٤دوای تەواوبونی جەنگ
  • 5:41 - 5:45
    وا هەستدەکەم هەموومان...ئەگەر سەیری داتاکان نەکەین
  • 5:45 - 5:49
    بە هەڵە تێدەگەین لە گۆڕانکاریە مەزنەکان لە ئاسیادا، ئەویش
  • 5:49 - 5:53
    گۆڕانی کۆمەڵایەتیە پێش ئەوەی گۆڕانی ئابوری ببینین.
  • 5:53 - 5:58
    دەتوانین بە شێوەیەکی تر ئەمە نیشان بدەین
  • 5:58 - 6:05
    دابەشبونی داهات لە جیهانی ئابووریدا ئەمە دابەشبونی داهاتی خەڵکی-یە لە جیهاندا
  • 6:05 - 6:10
    ١ دۆلار، ١٠ دۆلار یان ١٠٠ دۆلار لە هەر ڕۆژێکدا
  • 6:10 - 6:14
    لەمەودوا کەلێنێکی زۆر گەورە نابێت لەنێوان هەژار و دەوڵەمەندا. ئەمە ئەفسانەیەکە.
  • 6:14 - 6:18
    لێرەدا کەمێک بەرزو نزمی هەیە.بەڵام خەڵک لە هەموو لایەک هەیە
  • 6:19 - 6:23
    ئەگەر تەماشای سەرەنجامی داهاتەکان بکەین...داهاتەکان
  • 6:23 - 6:29
    ئەمە ڕێژەی سەدی داهاتی جیهانە. %٢٠ی ئەم ڕێژەیەش دەوڵەمەندەکانن
  • 6:29 - 6:36
    کە دەکاتە نزیکەی %٧٤ی خەڵکی
    هەروەها ڕێژەی فەقیرەکانیش %٢٠ن
  • 6:36 - 6:41
    نوێنەرایەتی نزیکەی %٢-ی خەڵکی دەکەن. ئەمە بیرۆکەی ئەوەمان نیشان دەدات
  • 6:41 - 6:45
    کە ووڵاتە پێگەیشتوەکان بەتەواوەتی گومانلێکراون. ئێمە بیر لە هاوکاری کردن دەکەینەوە، بۆ نمونە
  • 6:45 - 6:50
    ئەو خەڵکانەی لێرەدان هاوکاری ئەو خەڵکەی ئەوێ دەکەن. بەڵام لە ناوەڕاست
  • 6:50 - 6:54
    زۆرترین ژمارەی دانیشتوان هەیە، کە لە ئێستادا %٢٤ ی داهات بەدەست دەهێنن
  • 6:54 - 6:58
    با بەشێوەیەکی تر گوێمان لەمە بێت.ئەمانە کێن؟
  • 6:58 - 7:02
    ووڵاتە جیاوازەکان لە کوێن؟ دەتوانم ئەفریقاتان نیشان بدەم.
  • 7:02 - 7:07
    ئەمە ئەفریقایە.%١٠ی دانیشتوانی جیهان پێک دەهێنن، زۆرینەیان هەژارن
  • 7:07 - 7:12
    ئەمە بە گوێرەی (ڕێکخراوی ئابووری بۆ هاوکاری و گەشەپێدان). دەوڵەمەندترین ووڵات نەتەوە یەکگرتوەکانە
  • 7:12 - 7:17
    هەروەها ئەوانەی لەم لایەدان لە سەرەوە. بەتەواەتی پێکداچون لە نێوان ئەفریقا و ڕێکخراوی ئابووری بۆ هاوکاری و گەشەپێدان
  • 7:17 - 7:20
    ئەمەش ئەمریکای لاتینە. هەموو شتێک هەیە لەسەر ئەم زەویە،
  • 7:20 - 7:23
    لە هەژارترینەوە بۆ دەوڵەمەندترین لە ئەمریکای لاتین
  • 7:23 - 7:28
    لەسەرەوە دەتوانین ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دابنێین، هەروەها ڕۆژئاوای ئاسیا
  • 7:28 - 7:33
    هەروەها باشوری ئاسیا.چۆن دەبێت ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ
  • 7:33 - 7:38
    نزیکەی ساڵی ١٩٧٠؟ بەرزو نزمیەکە زیاتر دەبیت.
  • 7:38 - 7:42
    بێگومان زۆرینەی هەژارەکان لە ئاسیا بوون
  • 7:42 - 7:49
    هەژاری لە ئاسیادا کێشەی جیهان بووە. ئەگەر ئێستا ڕێم بدەن هەندێک بەرەو پێش بڕۆین بە جیهاندا
  • 7:49 - 7:52
    دەبینن کە ژمارەی دانیشتوان لە زیادبووندایە.
  • 7:52 - 7:55
    سەدان ملیۆن لە ئاسیادا ڕزگاریان بوە لە هەژاری وە هەندێکی تریش
  • 7:55 - 7:58
    چونەتە خانەی هەژارییەوە، ئەمە ئەو شێوازەیە کە لە ئەمڕۆدا هەمانە
  • 7:58 - 8:02
    باشترین پلان لە بانکی جیهانی ئەوە بوو
  • 8:02 - 8:06
    کە نابێت ئێمە جیهان دابەش بکەین. زۆرینەی خەڵک لە ناوەڕاستدان
  • 8:06 - 8:08
    بێگومان ئەوە پێوانەکردنێکی لۆگاریتمیە
  • 8:08 - 8:13
    بەڵام بیرۆکەی گەشەکردنی ئابوریمان بەڕێژەی سەدی گەشەی کردوە
    با سەیری سەرەوە بکەین
  • 8:13 - 8:19
    ڕێژەی سەدی زیادبوونمان بۆ ڕوون دەکاتەوە. ئەگەر ئەمە بگۆڕم
  • 8:19 - 8:23
    (GDP) بهێنم لە جیاتی داهاتی خێزانەکان، هەروەها ئەمانە بگێڕمەوە بۆ
  • 8:23 - 8:29
    داتا کەسیەکان لە بڵاوکراوە هەرێمیەکان لە چوارچێوەی ئەنجامی کۆتایدا
  • 8:29 - 8:33
    هەروەها ناوچەکان بهێنمە خوارەوە، هێشتا بازنەکان ژمارەی دانیشتوانن
  • 8:33 - 8:36
    هەروەها (ڕێکخراوی ئابووری بۆ هاوکاری و گەشەپێدان) مان هەیە لەوێدا، لەگەڵ بیابانی ئەفریقا لەوێدا
  • 8:36 - 8:39
    ئینجا ووڵاتە عەرەبیەکان بخەمە ئەوێوە
  • 8:39 - 8:43
    ئەوانەی کە لە ئەفریقا و ئاسیان، ئینجا هەموویان جیابکەینەوە
  • 8:43 - 8:48
    دەتوانین ئەم تەوەرەیە فراونتر بکەین،قەبارەیەکی تازەتان دەدەمێ لێرەدا
  • 8:48 - 8:51
    بە زیادکردنی هەندێک شتی بەنرخی کۆمەڵایەتی، وەکو مانەوەی ژیان
  • 8:51 - 8:56
    لەم تەوەرەیەدا پارە دێتە ناو باسەکەوە، هەندێک هۆکار هەیە بۆ مانەوەی منداڵان لەوێدا
  • 8:56 - 9:00
    لە هەندێک لە ووڵاتەکاندا، بە ڕێژەی %٩٩.٧ منداڵان لە ژایندا دەمێننەوە تاکو تەمەنی پێنج ساڵی
  • 9:00 - 9:04
    لە ووڵاتانی تر بەڕێژەی %٧٠ ،لێرەدا هەندێک کەلێن دیارە
  • 9:04 - 9:08
    لە نێوان (ڕێکخراوی ئابووری بۆ هاوکاری و گەشەپێدان) ووڵاتانی ئەمریکای لاتین،ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
  • 9:08 - 9:12
    ووڵاتە عەرەبیەکان، باشووری ئاسیا لەگەڵ بیابانی دووەمئ ئەفریقا
  • 9:12 - 9:17
    پەیەوەندیەکی گرنگ و پتەو هەیە لە نێوان مانەوەی منداڵ و پارەدا.
  • 9:17 - 9:25
    ڕێگەم بدەن با بیابانی دووەمی ئەفریقا جیا بکەمەوە. تەندروستی لەوێدا باشترە بە بەراورد بەوەی سەرەوە
  • 9:25 - 9:30
    دەتوانم لێرەدا بڕۆم وە دەتوانم بیابانی دووەمی ئەفریقا جیابکەمەوە بۆئەو ووڵاتانە.
  • 9:30 - 9:35
    کاتێک جیادەبنەوە، بازنەکە ووڵاتەکەیە وە قەبارەی ژمارەی دانیشتاون نیشان دەدات
  • 9:35 - 9:39
    سیرالیۆن لەو خوارەوەیە، موریشیوس لەو سەرەوەیە.
    موریشیوس یەکەم ووڵات بوو
  • 9:39 - 9:42
    خۆی دەرباز کرد لە بەربەشتە بازرگانیەکان، وە توانیان شەکربفرۆشن
  • 9:43 - 9:48
    ئەوان توانیان بەرهەمەکانی چنین بفرۆشن.. بە هەمان نرخ لە خەڵکی ئەوروپا و باکوری ئەمریکا
  • 9:48 - 9:52
    لەوێدا جیاوزیەکی زۆر گەورە هەیە لە نێوان ئەفریقادا. ئەوەتا غانا لە ناوەڕاستدایە
  • 9:52 - 9:55
    لە سیرالیۆن، کۆمەکی و هاوکاری مرۆڤایەتی هەیە.
  • 9:55 - 10:00
    لێرە لە ئۆگەندا، هاوکاری گەشەی کردوە، لێرەدا، کات هەیە بۆ بازرگانی لەوێدا
  • 10:00 - 10:03
    تۆ دەتوانیت بڕۆیت بۆ پشوویەک.ئەوە جیاوزیەکی گەورەیە
  • 10:03 - 10:08
    لە ناوخۆی ووڵاتە ئەفریقیەکاندا بەدەگمەن ئەوە ڕوودەدات.. ئەوە هەموو شتەکان یەکسان دەکاتەوە
  • 10:08 - 10:12
    دەتوانم لێرەدا ئەفریقای باشور لەت بکەم.ئەو بازنە گەورەیەی لە ناوەڕستادایە هیندستانە
  • 10:12 - 10:16
    بەڵام جیاوازیەکی گەورە هەیە لە نێوان ئەفغانستان و سریلانکا
  • 10:16 - 10:20
    دەتوانم ووڵاتە عەرەبیەکان لەت بکەم، ئەوان چۆنن؟هەمان ئاوهەوا، هەمان کەلتور
  • 10:20 - 10:24
    هەمان ئاین.. زۆر جیاوازن. تەنانەت ووڵاتە دراوسێکانیش.
  • 10:24 - 10:29
    یەمەن، شەڕی ناوخۆ. شانشینی یەکگرتوی ئیمارات، پارە بەتەواوی یەکسان بوو هەروەها بە شێوەیەکی باش بەکار دەهێنرا
  • 10:29 - 10:36
    ئەم قسانە وەک ئەفسانە نیە. ئەمە ئەو منداڵە ئیشکەرە بیانیانەش دەگرێتەوە کە لەو ووڵاتەدان
  • 10:36 - 10:40
    زۆر جار داتاکان لەوە باشترن کە ئێمە بیریان لێدەکەینەوە، زۆرێک لە خەڵکی دەڵێن داتا خراپە
  • 10:41 - 10:43
    لەو قەراخەدا گومانێک هەیە، بەڵام دەتوانی چیاوازیەکە لێرەدا ببینین
  • 10:43 - 10:46
    کامبۆدیا، سەنگافورە. جیاوازیەکە زۆر گەورەترە
  • 10:46 - 10:49
    لە لاوازییەکەی ناو داتاکە. ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا:
  • 10:49 - 10:55
    ئابوری یەکێتی سۆڤیەت بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام ئەوان دوای دە ساڵ دەرکەوتن
  • 10:55 - 10:58
    بەشیوەیەکی زۆر زۆر جیاواز. لەوێدا ئەمریکای لاتیین هەیە
  • 10:58 - 11:02
    ئەمڕۆ، پێویست ناکات بچین بۆ کوبا بۆ دۆزینەوەی ووڵاتێکی تەندروست لە ئەمریکای لاتیندا
  • 11:02 - 11:07
    چیلی ڕێژەی مانەوەی منداڵانی کەمترە بە بەراورد لەگەڵ کوبادا لەم چەند ساڵەی پێشوو تاکو ئێستا
  • 11:07 - 11:10
    لێرەدا بەرزترین داهاتی ووڵاتەکانمان هەیە لە ناو
    ڕێکخراوی ئابووری بۆ هاوکاری و گەشەپێدان
  • 11:10 - 11:14
    لێرەدا هەمو شێوازەکانمان دەست دەکەوێت لەجیهاندا،
  • 11:14 - 11:19
    کە زیاترە یان کەمترە لەمە. ئەگەر ئێمە سەیری ئەوە بکەین
  • 11:19 - 11:25
    شێوەی جیهان لە ساڵی ١٩٦٠ چۆن بووە، دەست دەکەین بە جوڵە بەرەو ساڵی ١٩٦٠
  • 11:25 - 11:28
    ئەمە ماوتسی تونگە. تەندروستی هێناوە بۆ چین. پاشان مرد
  • 11:28 - 11:33
    دواتر دینگ کیساوپینگ هات و پارەی هێنا بۆ چین، بۆ جارێکی تر ئەوانی هێنایەوە بۆ ناو ڕێگا سەرەکیەکە
  • 11:33 - 11:37
    ئێمە دەبینین کە چۆن ووڵاتەکان چووڵە دەکەن بە ئاڕاستە جیاوزەکان وەک ئەمە
  • 11:37 - 11:41
    زۆر قورسە بتوانین
  • 11:41 - 11:46
    ووڵاتێک وەک نمونە وەربگرین کە شێوازەکانی جیهان نیشان بدات
  • 11:46 - 11:52
    بەڵام حەزدەکەم ئێوە بگێڕمەوە بۆ بۆ دەوروبەری ساڵی ١٩٦٠
  • 11:52 - 12:02
    حەزدەکەم بەراورد بکەم لە نێوان کۆریای باشور، کە ئەمەیانە، لەگەڵ بەرازیل
  • 12:02 - 12:07
    کە ئەم دانەیەیە. نیشانەکە لێرەوە دوورە لە منەوە. حەزدەکەم بەراورد بکەم لە نێوان ئۆگەندا
  • 12:07 - 12:12
    ئەوەتا لەوێدایە. دەتوانم ئەوە پێشبخەم، وەکو ئەمە
  • 12:12 - 12:21
    ئێوە دەتوانن ببینن کە چۆن کۆریای باشور بەشێوەیەکی زۆر خێرا بەرەو پێشچوە،
  • 12:21 - 12:24
    لەکاتێکدا بەڕازیل زۆر هێواشە
  • 12:24 - 12:30
    ئەگەر جارێکی تر بگەڕێینەوە دواوە بۆ ئێرە، نیشانەیان لێبدەین، وەکو ئەمە
  • 12:30 - 12:34
    جارێکی تر دەتوانن ببینن ئەوە خێرایی گەشەپێدانە
  • 12:34 - 12:40
    کە زۆر زۆر جیاوازە لەگەڵ ووڵاتان کە لە جوڵەدان زیاتر یان کەمتر
  • 12:40 - 12:44
    بە هەمان تێکڕایی لە پارە و تەندروستیدا. بەڵام وادیارە دەتوانن
  • 12:44 - 12:48
    زیاتر خێراتر بن ئەگەر ئێوە یەکەمجار بایەخ بدەن بە تەندروستی لە جیاتی ئەوەی بایەخ بدەن بە دەوڵەمەندی.
  • 12:49 - 12:53
    ئەمە ئەو ڕیگایانە نیشان دەدات کە شانشینی یەکگرتوی ئیمارات گرتویەتە بەر
  • 12:53 - 12:56
    .ئەوان لێرەوە دێن، ووڵاتێکی کانزایین. ئەوان هەموو نەوتەکەیان هەڵگرتوە؛
  • 12:56 - 13:00
    هەموویان پارەیان دەستکەوتوە؛ بەڵام ناتونن تەندروستی بکڕن لە سوپەرمارکێتەکان،
  • 13:00 - 13:04
    پێویستە لەسەرتان تەندروستی پێشبخەن. پێویستە منداڵەکانتان فێر بکرێن لە خوێندنگاکان.
  • 13:04 - 13:07
    پێویستان بە ستافێکی ڕاهێنراوی تەندروستیە. پێویستە لەسەرتان خەڵکی هۆشیار بکەنەوە.
  • 13:07 - 13:10
    شێخ زاید ئەوەی بەڕێگەیەکی زۆر باش ئەنجامداوە.
  • 13:10 - 13:14
    سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوتیش، ئەو ئەم ووڵاتەی هێنایە سەرەوەی ئێرە.
  • 13:14 - 13:18
    کەواتە ڕێگەی زیاترمان دەستکەوت بۆ دەرکەوتنی جیهان،
  • 13:18 - 13:20
    هەموو ووڵاتەکان دەبێت پارەکانیان
  • 13:20 - 13:25
    باشتر بەکاربهێنن وەک لەوەی کە لە ڕابردودا بەکاریان هێناوە،
  • 13:25 - 13:32
    ئەگەر سەیری تێکڕای داتای ووڵاتەکان بکەن دەبینن وەکو ئەمە وایە
  • 13:32 - 13:37
    بەکارهێنانی تێکڕایی داتاکان شتێکی ترسناکە، لەبەرئەوەی
  • 13:37 - 13:43
    جیاوازییەکی زۆر هەیە لە ناوخۆی ووڵاتەکاندا. بۆیە دەڕۆم بۆ ئێرە، دەتوانین ببینین
  • 13:43 - 13:49
    ئەوە ئۆگەندای ئەمرۆیە لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٦٠ ئەو شوێنە کۆریای باشور بوو.ئەگەر ئۆگەندا لەت بکەم
  • 13:49 - 13:54
    بەتەواوەتی جیاوازە لە ناوخۆی ئۆگەندا. ئەمانە هێڵەکانی ئۆگەندان.
  • 13:54 - 13:57
    ڕێژەی لە سەدا ٢٠ ی دەوڵەمەندەکانی ئۆگەندا لە وێدان.
  • 13:57 - 14:01
    هەژارەکانیش لەخوارەوەی ئەوێدان. ئەگەر باشوری ئەفریقا لەت بکەم
  • 14:01 - 14:06
    ئەگەر بێمە خوارەوە و تەماشای نایجیریا بکەم، برسێتیەکی زۆر ترسناک لەوێدایە
  • 14:06 - 14:11
    لە کۆتایدا وەکو ئەمەیە. لە سەدا ٢٠ ی هەژارەکانی نایجیریا لە دەرەوەی ئێرەدایە
  • 14:11 - 14:14
    هەروەها لە سەدا ٢٠ ی دەوڵەمەندەکانی ئەفریقای باشور لەوێدان،
  • 14:14 - 14:19
    هێشتا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین کە چارەسەر چیە وە پێویستە چی بکرێت لە ئەفریقا.
  • 14:19 - 14:22
    هەموو شتەکانی ئەم جیهانە دەستدەکەوێت لە ئەفریقادا. هەروەها تۆ ناتوانیت
  • 14:22 - 14:26
    گفتوگۆیەکی جیهانی تێروتەسەل بکەیت لەسەر ڤایرۆسی (HIV) بۆ ئەو هێمایەی سەرەوە
  • 14:26 - 14:30
    بەهەمان ستراتیجیەت بۆ ئەوانەی خوارەوەی ئێرە. پێشکەوتنی جیهانی
  • 14:30 - 14:35
    دەبێت لە چوارچێوەیەکی زۆر باشدا بێت، ئەوە پەیوەندی نیە بە
  • 14:35 - 14:38
    ئاستی هەرێمایەتیەوە. پێویست بوو زیاتر لەسەری بدوێین
  • 14:38 - 14:42
    ئەو خوێندکارانە دەدۆزینەوە کە دەتوانن چێژی لێوەربگرن کاتێک دەتوانن ئەمە بەکاربهێنن
  • 14:42 - 14:47
    پاشان زیاتر پێویستمان بە سیاسەتی دروستکەر و یەکگرتنی بەشەکان هەیە، حەزدەکەن ببیننن
  • 14:47 - 14:51
    کە چۆن جیهان بە بەردەوامی لە گۆڕاندایە. ئێستا، باشە بۆچی ئەمە ڕوو نەدات؟
  • 14:51 - 14:55
    ئەم داتایانەی هەمانە بۆچی بەکاریان ناهێنین؟ داتامان هەیە لە نەتەوە یەکگرتوەکان
  • 14:55 - 14:57
    لە ئاژانسی سەرژمێری نیشتیمانی
  • 14:57 - 15:01
    هەرەوەها لە زانکۆکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان
  • 15:01 - 15:03
    لەبەرئەوەی داتاکە لە داتا بەیس-ەکاندا دیارنەمان
  • 15:03 - 15:08
    خەڵکی لێیە، هەروەها ئینتەرنێتەرنێتیشی لێیە، بەڵام هێشتا بەشیوەیەکی چالاک بەکارمان نەهێناوە
  • 15:08 - 15:11
    هەموو ئەو زانیاریانەی کە بینیمان دەربارەی گۆڕان لە جیهاندا
  • 15:11 - 15:15
    بە ئاشکرا ئامارەکانی سەرژمێری ناگرێتەوە. لەوێدا هەندێک لاپەڕەی ئەلیکترۆنی هەیە
  • 15:15 - 15:21
    وەک ئەمەی دەیزانن، بەڵام ئەوان هەندێک داتا لە داتا بنچینەییەکانەوە دەبەن
  • 15:21 - 15:26
    بەڵام خەڵک پارە دەدەن بەوان، پاسۆردەکانیان گەمژانەیە هەرەوەها سەرژمێریەکانیان بێزارکەرە.
  • 15:26 - 15:29
    (پێکەنین) )چەپڵە)
  • 15:29 - 15:33
    ئەمە ئیش نیە. کەواتە چی پێویستە؟ ئێمە داتا بنچینەییەکانمان هەیە
  • 15:33 - 15:37
    ئیتر پێویست بە داتای نوێ ناکات. ئێمە ئامێرێکی نەخشەکێشی سەرنجڕاکێشمان هەیە
  • 15:37 - 15:40
    کە زیاتر و زیاتر زیاد دەکەن لەسەرەوە. بۆیە دەستمان کرد بە
  • 15:40 - 15:45
    پڕۆژەیەکی خێرخوازی کە پێمان دەگوت.. گرێدانی داتا بە نەخشەوە
  • 15:45 - 15:48
    پێمان دەگوت گاپمایندەر، کە لە میترۆکانی لەندەنەوە ئاگادارمان دەکاتەوە
  • 15:48 - 15:51
    "ئاگاداری کەلێنەکە بە" بۆیە هەستمان کرد گاپمایندەر دەستی بەسەردا گیراوە
  • 15:51 - 15:55
    بۆیە دەستمان کرد بە نوسینی بەرنامەیەک بۆ ئەوەی بتوانین داتاکان گرێبدەین بەیەکەوە وەکو ئەمە
  • 15:55 - 16:01
    ئەوە قورس نەبوو. هەندێک کەسی ویست بۆ ماوەی چەند ساڵێک وێنە جووڵاوەکانمان بەرهەم هێنا.
  • 16:01 - 16:03
    دەتوانن داتایەک هەڵبگریت و بیخەیتە ئەوێ.
  • 16:03 - 16:08
    ئێمە ئازادین بۆ داتاکنی نەتەوەیەکگرتوەکان، وە هەندێکی کەم لە ڕێكخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان
  • 16:08 - 16:12
    هەندێک لە ووڵاتان قایل بوون بەوەی کە داتا بنچینەییەکانیان دەتوانن بڕواتە دەرەوە بۆ جیهان
  • 16:12 - 16:15
    بەڵام ئێمە پیویستمان بەوە بوو، بێگومان ئەوەش کاری لێکۆڵینەوە بوو
  • 16:15 - 16:20
    بەهۆی کاری لێکۆڵینەوە دەتوانین داتاکەی سەرەوەی کۆپی بکەین بۆ ئەوەی توانای فۆڕماتی هەبێت
  • 16:20 - 16:23
    لەو ڕێگەیەشەوە بنێردرێتە دەرەوە بۆ جیهان. گوێمان لە چی دەبێت ئەگەر ئێمە بڕۆینە دەرەوە؟
  • 16:23 - 16:27
    من مرۆڤناسیم تەواو کردوە لە بەشی سەرژمێرە گشتیەکان . هەموو کەسێک دەڵێت
  • 16:28 - 16:32
    ئەوە شتێکی مەحاڵە. ئەمە ناتوانریت تەواو بکرێت. زانیاریەکانمان زۆر دەگمەنە
  • 16:32 - 16:35
    لە درێژەی ئەمەدا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەوە ناتوانرێت لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت وەک ئەوانەی تر کە لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە
  • 16:35 - 16:40
    ئیمە ناتوانین داتاکە بە خۆڕایی بدەینە خوێندکارەکان، یاخود بازرگانەکانی جیهان
  • 16:40 - 16:43
    بەڵام ئەمە ئەو شتەبوو کە ئێمە حەزمان دەکرد بیبینین، وانیە؟
  • 16:43 - 16:46
    پارە تەرخانکراوەکەی داتاکە لەم خوارەوەیە
  • 16:46 - 16:49
    دەمانەوێت وەک گوڵەکان گەورەببن لە ئینتەرنێتدا
  • 16:49 - 16:54
    یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە توانای لێکۆڵینەوەیان دەبێت، پاشان خەڵک دەتوانن بەکاریان بهێنن
  • 16:54 - 16:56
    وەک ئامێرێکی نەخشە کێشی زیندوو لەوێدا
  • 16:56 - 17:01
    هەواڵێکی جوانم پێیە بۆ ئێوە. هەواڵێکی باشم پێیە ئەویش ئەوەیە سەرۆکی
  • 17:01 - 17:05
    نوێی بەشی سەرژمێریەکان لە نەتەوە یەکگرتوەکان، دەڵێت ئەوە شتێکی مەحاڵ نیە
  • 17:05 - 17:07
    تەنها گوتی ئێمە ناتوانین ئەوەبکەین
  • 17:07 - 17:11
    پێکەنین
  • 17:11 - 17:13
    پیاوێکی تەواو لێهاتوە، وانیە؟
  • 17:13 - 17:15
    پێکەنین
  • 17:15 - 17:19
    کەواتە دەتوانین لە داتاکەدا زۆر شت ببینین کە ڕوودەدات لە چەندا ساڵی داهاتودا
  • 17:19 - 17:23
    دەتوانین بەتەواویی دابەشکردنی داهات بەڕێگەیەکی نوێ دابڕێژینەوە
  • 17:23 - 17:28
    ئەمە دابەشكردنی داهاتی ووڵاتی چینە، ساڵی ١٩٧٠
  • 17:29 - 17:34
    ئەمە دابەشکردنی داهاتی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، ساڵی ١٩٧٠
  • 17:34 - 17:38
    پێکداچون زۆر نیە، پێکداچون زۆر نیە. کەواتە چی ڕوویداوە؟
  • 17:38 - 17:43
    چی ڕوویداوە لەمەدا: ئەوە گەشەکردنی چینە، ئەوە یەکسان نیە و چیتر درێژ نەبۆتەوە
  • 17:43 - 17:47
    وەک ئەوەی ئەوەی لێرەدا دەردەکەوێت، لەسەرەوە سەیری وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکەن.
  • 17:47 - 17:49
    زۆر لە خێو دەچێت، وانیە؟
  • 17:49 - 17:51
    پێکەنین
  • 17:51 - 18:01
    ترسانێکی جوانە. بەڵام واهەستدەکەم زۆر گرنگە هەموو ئەم زانیاریانەمان هەبێت.
  • 18:01 - 18:07
    بەڕاستی پێویستمان بە بینینی ئەمەیە. لەجیاتی ئەوەی سەیری ئەمە بکەین
  • 18:07 - 18:12
    حەزدەکەم کۆتایی بهێنم بە قسەکانم بە نیشاندانی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ هەر هەزار کەسێک
  • 18:12 - 18:17
    لەم بەرنامەیەدا، ئێمە ڕێدەدەین بە هاتنە ناوەوەی نزیکەی ٥٠٠ گۆڕاو لە هەموو ووڵاتەکان بەشێوەیەکی ئاسان
  • 18:17 - 18:21
    هەندێک کاتی دەوێت تاکو دەگۆڕێت بۆ ئەمە
  • 18:21 - 18:26
    بەڵام لە تەوەرەکەدا، ئێوە دەتوانن زۆر بە ئاسانی هەر گۆڕاوێکتان دەست بکەوێت کە حەزتان لێیەتی و پێویستتانە
  • 18:26 - 18:31
    هەروەها ئەو شتەی کە حەزتان لێیەتی دەستتان دەکەوێت بە خۆرایی لە داتا بنچینەییەکان
  • 18:31 - 18:34
    بۆ دەستکەوتنی لێکۆڵینەوەکە دەبێت دووەم کلیک بکەیت، بۆ بە دەستهێنانی ئەوانە
  • 18:34 - 18:39
    لە ناو هێڵکاریە فۆڕماتیەکان، تاکو یەکسەر لەوانە تێبگەیت.
  • 18:39 - 18:42
    ئێستا، ئەوانەی سەرژمێری دەکەن حەزیان لەوە نیە، لەبەرئەوەی دەڵێن ئەمە
  • 18:42 - 18:51
    ڕاستیەکە نیشان نادات؛ دەڵێن ئێمە پێویستمان بە سەرژمێریەکی شیکاری هەیە
  • 18:51 - 18:54
    بەڵام ئەمە گریمانەیەکی ناچارییە.
  • 18:54 - 18:58
    من ئێستا کۆتایی بە باسی جیهان دەهێنم. لەوێدا ئینتەرنێت سەرهەڵدەدات.
  • 18:58 - 19:02
    ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنیت بەرەو زیادبوون چووە وەک لەمەدا دیارە. ئەمە (GDP) بۆ هەر تاکە کەسێک.
  • 19:02 - 19:07
    تەکنەلۆجیایەکی تازە دێت، بەڵام دواتر تووشی سەرسامی دەبین کە چۆن بەباشی
  • 19:07 - 19:12
    گونجێنراوە لەگەل ئابوری وڵاتەکاندا. لەبەرئەوەیە کە بە ١٠٠ دۆلار
  • 19:12 - 19:15
    دەتوانیت کۆمپیوتەرێکی زۆر باشت دەستبکەوێت. بەڵام ئەوە خواستێکی زۆر جوانە.
  • 19:15 - 19:18
    ئەمەش هەروەک ئەوەیە کە جیهان تەخت بکەین، وانیە؟ ئەم ووڵاتانە
  • 19:18 - 19:21
    ئابورییان زیاتر بەرزبۆتەوە وە زیاتر خۆش دەبن
  • 19:21 - 19:25
    ئەگەر بەردەوام بن لە ساڵانی داهاتودا، هیوادارم بتوانین ئەمە بکەین لەگەڵ
  • 19:25 - 19:27
    هەموو داتاکانی داهاتی گشتی لە جیهاندا. زۆر سوپاس بۆ ئێوە
  • 19:28 - 19:31
    چەپڵە
Title:
هانس رۆسلین: ئەو ئامارانەی دووبارە شێوەی جیهانت نیشان دەدەنەوە
Speaker:
Hans Rosling
Description:

پێشتر هەرگیز زانیاریتان نەبینیوە کە بەم شیوازە باس بکرێت. بە شێوازێکی درامی و گرنگ لەلایەن پێشکەشکارێکی سەرژمێرەوە (گورو هانس ڕۆسڵین) ، کە باس لە
ئەفسانەی بە ناو " گەشەکردنی جیهان" دەکات

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:33
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The best stats you've ever seen
Show all

Kurdish subtitles

Revisions