چۆن تەکنەلۆژیای ڕوناکی ڕێڕەوی پزیشکی دەگۆڕێت - ساجان ساینی
-
0:09 - 0:13شتێکی زۆر باوە
لە گشت نەخۆشخانەکانی جیھان: -
0:13 - 0:16پەرستارێک پێوانەی باڵا،
کێش، فشاری خوێنمان دەکات -
0:16 - 0:20و گرەیەکی پلاستیکی درەوشاوە دەدات
لە پەنجەمان. -
0:20 - 0:25لەناکاو، شاشەیەکی ژمارەیی
ئاستی ئۆکسجین دەخوێنێتەوە لە خوێنماندا. -
0:25 - 0:26چۆن ئەمە ڕوویدا؟
-
0:26 - 0:29چۆن گرەیەکی پلاستیکی دەتوانێت
شتێک فێرببێت دەربارەی خوێنی ئێمە... -
0:29 - 0:31بەبێ بونی نمونەی خوێن؟
-
0:31 - 0:32نھێنیەکە لێرەدایە:
-
0:32 - 0:34لەشی ئێمە نیمچەڕوونە،
-
0:34 - 0:38واتە لەشمان بەتەواوی
ڕێ لە ڕووناکی ناگرێت و بیگەڕێنێتەوە. -
0:38 - 0:42بەڵکو، ڕێ دەدات ھەندێک ڕووناکی
بە ناو پێست، ماسولەکەکان، -
0:42 - 0:44و خوێنبەرەکانماندا تێبپەڕن.
-
0:44 - 0:46باوەڕ ناکەیت؟
-
0:46 - 0:48لایتێکی دەستی بدە لە پەنجە گەورەت.
-
0:48 - 0:53ڕوناکی، دەگۆڕێت، یارمەتی
ڕوانین لە ناو لەشمان دەدات. -
0:53 - 0:55بیربکەوە لەو پەنجەگرە پزیشکییە—
-
0:55 - 0:58پێی دەگوترێ پوڵس ئۆکسیمیتەر.
-
0:58 - 1:02کاتێ ھەناسە ھەڵدەمژیت، سیەکانت ئۆکسجین
دەگوازنەوە بۆ ناو گەردیلەکانی ھیمۆگلۆبین، -
1:02 - 1:09و پەنجەگرەکە پێوانەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی پڕ
ئۆکسیجین بۆ هیمۆگڵوبینی بێ ئۆکسیجین دەکات. -
1:09 - 1:15ئەمە بە بەکارھێنانی گڵۆپێکی سووری بچووک
لەلایەکەی پەنجەگرەکە، -
1:15 - 1:17و دانانی پشکنەرێکی ڕوناکی
بچووک لەلاکەی تر. -
1:17 - 1:20کاتێک گڵۆپەکە لە ناو پەنجەتدا
دەدرەوشێتەوە، -
1:20 - 1:24ھیمۆگلۆبینی بێ ئۆکسجین لە دەمارەکانی
خوێنتدا ڕوناکییە سوورەکە ھەڵدەمژێت، -
1:24 - 1:27باشتر لە ھیمۆگلۆبینە پڕ ئۆکسجینەکە.
-
1:27 - 1:30کەواتە ڕێژەی ئەو ڕوناکییەی دێتە دەرەوە
لەلاکەی تری پەنجەت -
1:30 - 1:35پشت دەبەستێت بەڕێژەی تێری ئۆکسجینی
دوو چەشنەکەیی ھیمۆگلۆبین. -
1:35 - 1:39بەڵام ھەر دوو نەخۆشێک، قەبارەی
دەمارەکانی خوێنی پەنجەیان جیاوازە. -
1:39 - 1:43بۆ نەخۆشێک، خوێندنەوەی ڕێژەی تێری
لە سەدا ٩٥، -
1:43 - 1:46دەگونجێ لەگەڵ پلەیی ئۆکسجینی تەندروست،
-
1:46 - 1:48بەڵام بۆ یەکێ کە دەماری خوێنی بچووکترە،
-
1:48 - 1:53ھەمان خوێندنەوە دەکرێ ڕێژەیەکی
ھەڵەی ئۆکسجین بخاتەڕوو. -
1:53 - 1:58ئەمە دەکرێت چارە بکرێت بە گڵۆپی دووەم
گڵۆپی درێژشەپۆلی تیشکی ژێر سوور. -
1:58 - 2:01ڕووناکی لە شێوەی شەبەنگی گەورەی
درێژە شەپۆل دێتە ناوەوە، -
2:01 - 2:05و ڕوناکی تیشکی ژێرسوور دەکەوێتە
پشت ڕەنگە بینراوەکان، -
2:05 - 2:07ھەموو گەردەکان، بە ھیمۆگلۆبینیشەوە،
-
2:07 - 2:11ڕوناکی ھەڵدەمژن لە گەرمی جیاوازدا
بەرانبەر ئەم شەبەنگە. -
2:11 - 2:15کەواتە، بەپێچەوانەی ھەڵمژینی ڕەنگی سوور
بۆ ڕوناکی ژێرسوور -
2:15 - 2:21جێپەنجەی کیمیای دەدات بۆ
لەناوبردنی کاریگەری قەبارەی دەماری خوێن. -
2:21 - 2:26ئەمڕۆ، دەرکەوتنی پیشەسازی ھەستەوەرە
پزیشکییەکان ھەموو پلە نوێیەکانی -
2:26 - 2:28جێپەنجەی کیمیای ورد دەدۆزێتەوە،
-
2:28 - 2:33بە بەکارھێنانی ئامێری ڕوناکی جڵەوکەر
کە گەورەتر نییە لە دە بەشی یەک میلیمەتر. -
2:33 - 2:35ئەم تەکنەلۆجیا زۆر وردە،
-
2:35 - 2:37پێی دەگوترێت ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس،
-
2:37 - 2:40دروست دەکرێ لە دوو وایەری سلیکۆنی
کە کارەبا دەگوازێتەوە— -
2:40 - 2:42وەک ئاو لە بۆریەکدا—
-
2:42 - 2:46بۆ ئاڕاستەکردن، شێوەپێدان و تەنانەت
گیرکردنی بەشێوەیەکی کاتی. -
2:46 - 2:50ئامێری ڕینگ ڕێسینەیتەر
کە وایەرێکی سلیکۆنی بازنەییە، -
2:50 - 2:54کۆکەرەوەی ڕوناکییە کە پەنجەمۆری کیمیایی
گەشە پێدەدات. -
2:54 - 2:56کاتێک دادەنرێت لە نزیک وایەرێکی سلیکۆنی،
-
2:56 - 3:01بازنەکە بەتاڵ دەبێتەوە و بەشێوەیەکی کاتی
بڕێکی دیاریکراوی شەپۆلی ڕوناکی دەهێڵێتەوە— -
3:01 - 3:05ئەوانەی شەپۆلی درێژ و ناوبەناون
چەند جارێکی تەواو دروست دەبنەوە -
3:05 - 3:07بە تەنیشت چێوەی بازنەکە.
-
3:07 - 3:11ئەمە ھەمان کاریگەری ھەیە کاتێک
تەلی گیتار ڕادەکێشین! -
3:11 - 3:15تەنھا جۆرێکی دیاریکراوی لەرینەوە
ھەر تەلێکی داگیر کردوە، -
3:15 - 3:18بۆ بەخشینی نۆتەیەکی نزم.
-
3:18 - 3:21ڕینگ ڕیسینەتەرەکان لە بنەڕەتدا
دیزاین کراون -
3:21 - 3:24تا شەپۆلی جیاوازی ڕوناکی
بنێرن— -
3:24 - 3:26ھەریەک لە کەناڵێکی دیجیتاڵ داتاوە—
-
3:26 - 3:29لە تۆڕی پەیوەندی فایبەر ئۆپتیکس.
-
3:29 - 3:32بەڵام ڕۆژێک ئەم جۆرە زانیارییانەی
ڕێگەی ھاتووچۆ -
3:32 - 3:35لەوانەیە بکرێن بە تاقیگەی بچووکی
جێپەنجەی کیمیایی، -
3:35 - 3:38بچووک بە قەبارەی پارەی ئاسن.
-
3:38 - 3:41ئەم تاقیگە بچووکانەی داھاتوو لەوانەیە
بە ئاسانی، بە خێرایی -
3:41 - 3:45و بێ چوونە ناوەوەی لەش ھۆکاری نەخۆشی
ئاشکرا بکەن، -
3:45 - 3:48بە شیکردنەوەی لیک یان ئارەقەی مرۆڤ
لە نوسینگەی پزیشکێک -
3:48 - 3:51یا لەوەش ئاسانتر لە ماڵەکانمان.
-
3:51 - 3:53لیکی مرۆڤ بە تایبەتی
-
3:53 - 3:57ئاوێنەی پێکھاتەی پڕۆتین و ھۆرمۆنی
لەشمانە، -
3:57 - 4:00و دەتوانێت زوو لە شێرپەنجە کوشندەکان
ئاگادارمان بکاتەوە -
4:00 - 4:03یان نەخۆشیە گوزراوەکان
و نەخۆشییە خۆخۆرەکان. -
4:03 - 4:06بۆ بەوردی دەستنیشانکرنی نەخۆشییەکان،
-
4:06 - 4:08ئەم تاقیگە بچووکە لەوانەیە
پشت بە چەندین ڕێگە ببەستێت، -
4:08 - 4:10لە نێویاندا جێپەنجەی کیمیایی،
-
4:10 - 4:15بۆ بێژانەوەی تێکەڵەی ئەو ماددانەی
لەسەر پەنجەن وەک نموونەی تف. -
4:15 - 4:20گەردیلەی جیاواز لە لیکدا
ڕوناکی ھەڵدەمژن لە ھەمان درێژی شەپۆلدا— -
4:20 - 4:23بەڵام ھەریەکێک تایبەمەندی جێپەنجەیی
خۆی ھەیە. -
4:23 - 4:27لەم تاقیگە بچووکەدا، پاش ئەوەی
ڕووناکی تێدەپەڕێت بەناو نموونەی لیـکدا، -
4:27 - 4:29کۆمەڵێ بازنەی جوڵاو
-
4:29 - 4:33لەوانەیە ھەریەکە بە ھێواشی شەپۆلێکی درێژ
ڕابکێشن -
4:33 - 4:35و بینێرن بۆ ھاوکارەکەیان
کە ڕوناکی پشکنەرە. -
4:35 - 4:39ئەم پشکنەرانە پێکەوە
-
4:39 - 4:41شوێن پەنجەی کیمیای کەڵەکەبووی
تفەکە دەدۆزنەوە. -
4:41 - 4:44لەم زانیارییەوە
بۆ تاقیگەی کۆمپیتەری بچووک، -
4:44 - 4:48کۆمەڵەی جێپەنجەی کیمیایی دەگرێتەخۆ
بۆ گەردیلەی جیاواز، -
4:48 - 4:51لەوانەیە ھۆی پەیوەندیدار
بدۆزێتەوە، -
4:51 - 4:53و یارمەتی دیاریکردنی
نەخۆشیەکی دیاریکراو بدات. -
4:54 - 4:57لە پەیوەندییەکی جیھانییەوە بۆ
تاقیگەیەک لەسەر فلسێک، -
4:57 - 5:02مرۆڤایەتی ڕوناکی بەکاردێنێتەوە
بۆ ھەڵگرتن و وەرگرتنی زانیاری. -
5:02 - 5:07ئەمە توانایەکە بۆ ڕوناک کردنەوەی بەردەوام،
بۆ سەرسام کردنمان بە دۆزینەوە نوێیەکان.
- Title:
- چۆن تەکنەلۆژیای ڕوناکی ڕێڕەوی پزیشکی دەگۆڕێت - ساجان ساینی
- Speaker:
- ساجان ساینی
- Description:
-
تەواوی وانەکە: https://ed.ted.com/lessons/how-light-technology-is-changing-medicine-sajan-saini
شتێکی زۆر باو کە لە هەموو نەخۆشخانەکانی دونیادا هەیە، بریتییە لەوەی کە پەرستارێک لە نەخۆشخانە، ڕێژەی کێشت، باڵات و پەستانی خوێنت دەپەوێت. پاشان گرێیەکی پلاستیکی دەدات لە پەنجەت. لە ناکاو شاشەیەکی دیجیتاڵی، ڕێژەیی ئۆکسجین لە لەشماندا دەخوێنێتەوە. ئەمە چۆن ڕوودەدات؟ ساجان ساینی باس لە تەکنەلۆژیای ڕوناکی و ئنتیگرەیتد فۆتۆنیکس دەکات کە چۆن پێشڕەوی جیهانی پزیشکی دەکەن.
ئامادەکردنی: ساجان ساینی، بەرهەمهێنانی: ستۆدیۆی ئارترەیک.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:07
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How light technology is changing medicine | ||
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for How light technology is changing medicine | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for How light technology is changing medicine | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for How light technology is changing medicine | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How light technology is changing medicine | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How light technology is changing medicine |