0:00:08.820,0:00:12.820 شتێکی زۆر باوە[br]لە گشت نەخۆشخانەکانی جیھان: 0:00:12.820,0:00:15.790 پەرستارێک پێوانەی باڵا،[br]کێش، فشاری خوێنمان دەکات 0:00:15.790,0:00:19.560 و گرەیەکی پلاستیکی درەوشاوە دەدات[br]لە پەنجەمان. 0:00:19.560,0:00:24.610 لەناکاو، شاشەیەکی ژمارەیی[br]ئاستی ئۆکسجین دەخوێنێتەوە لە خوێنماندا. 0:00:24.610,0:00:25.884 چۆن ئەمە ڕوویدا؟ 0:00:25.884,0:00:29.234 چۆن گرەیەکی پلاستیکی دەتوانێت[br]شتێک فێرببێت دەربارەی خوێنی ئێمە... 0:00:29.234,0:00:31.084 بەبێ بونی نمونەی خوێن؟ 0:00:31.084,0:00:32.164 نھێنیەکە لێرەدایە: 0:00:32.164,0:00:34.474 لەشی ئێمە نیمچەڕوونە، 0:00:34.474,0:00:38.304 واتە لەشمان بەتەواوی [br]ڕێ لە ڕووناکی ناگرێت و بیگەڕێنێتەوە. 0:00:38.304,0:00:42.374 بەڵکو، ڕێ دەدات ھەندێک ڕووناکی[br]بە ناو پێست، ماسولەکەکان، 0:00:42.374,0:00:44.454 و خوێنبەرەکانماندا تێبپەڕن. 0:00:44.454,0:00:45.564 باوەڕ ناکەیت؟ 0:00:45.564,0:00:47.924 لایتێکی دەستی بدە لە پەنجە گەورەت. 0:00:47.924,0:00:52.814 ڕوناکی، دەگۆڕێت، یارمەتی[br]ڕوانین لە ناو لەشمان دەدات. 0:00:52.814,0:00:55.193 بیربکەوە لەو پەنجەگرە پزیشکییە— 0:00:55.193,0:00:57.553 پێی دەگوترێ پوڵس ئۆکسیمیتەر. 0:00:57.553,0:01:02.333 کاتێ ھەناسە ھەڵدەمژیت، سیەکانت ئۆکسجین[br]دەگوازنەوە بۆ ناو گەردیلەکانی ھیمۆگلۆبین، 0:01:02.333,0:01:09.123 و پەنجەگرەکە پێوانەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی پڕ [br]ئۆکسیجین بۆ هیمۆگڵوبینی بێ ئۆکسیجین دەکات. 0:01:09.123,0:01:14.503 ئەمە بە بەکارھێنانی گڵۆپێکی سووری بچووک[br]لەلایەکەی پەنجەگرەکە، 0:01:14.503,0:01:17.234 و دانانی پشکنەرێکی ڕوناکی[br]بچووک لەلاکەی تر. 0:01:17.234,0:01:19.664 کاتێک گڵۆپەکە لە ناو پەنجەتدا[br]دەدرەوشێتەوە، 0:01:19.664,0:01:24.214 ھیمۆگلۆبینی بێ ئۆکسجین لە دەمارەکانی [br]خوێنتدا ڕوناکییە سوورەکە ھەڵدەمژێت، 0:01:24.214,0:01:27.392 باشتر لە ھیمۆگلۆبینە پڕ ئۆکسجینەکە. 0:01:27.392,0:01:30.132 کەواتە ڕێژەی ئەو ڕوناکییەی دێتە دەرەوە[br]لەلاکەی تری پەنجەت 0:01:30.132,0:01:35.112 پشت دەبەستێت بەڕێژەی تێری ئۆکسجینی[br]دوو چەشنەکەیی ھیمۆگلۆبین. 0:01:35.112,0:01:39.372 بەڵام ھەر دوو نەخۆشێک، قەبارەی [br]دەمارەکانی خوێنی پەنجەیان جیاوازە. 0:01:39.372,0:01:43.366 بۆ نەخۆشێک، خوێندنەوەی ڕێژەی تێری[br]لە سەدا ٩٥، 0:01:43.366,0:01:45.876 دەگونجێ لەگەڵ پلەیی ئۆکسجینی تەندروست، 0:01:45.876,0:01:47.886 بەڵام بۆ یەکێ کە دەماری خوێنی بچووکترە، 0:01:47.886,0:01:53.056 ھەمان خوێندنەوە دەکرێ ڕێژەیەکی[br]ھەڵەی ئۆکسجین بخاتەڕوو. 0:01:53.056,0:01:57.626 ئەمە دەکرێت چارە بکرێت بە گڵۆپی دووەم [br]گڵۆپی درێژشەپۆلی تیشکی ژێر سوور. 0:01:57.626,0:02:00.831 ڕووناکی لە شێوەی شەبەنگی گەورەی [br]درێژە شەپۆل دێتە ناوەوە، 0:02:00.831,0:02:04.741 و ڕوناکی تیشکی ژێرسوور دەکەوێتە[br]پشت ڕەنگە بینراوەکان، 0:02:04.741,0:02:07.369 ھەموو گەردەکان، بە ھیمۆگلۆبینیشەوە، 0:02:07.369,0:02:11.479 ڕوناکی ھەڵدەمژن لە گەرمی جیاوازدا[br]بەرانبەر ئەم شەبەنگە. 0:02:11.479,0:02:15.129 کەواتە، بەپێچەوانەی ھەڵمژینی ڕەنگی سوور[br]بۆ ڕوناکی ژێرسوور 0:02:15.129,0:02:20.609 جێپەنجەی کیمیای دەدات بۆ [br]لەناوبردنی کاریگەری قەبارەی دەماری خوێن. 0:02:20.609,0:02:25.559 ئەمڕۆ، دەرکەوتنی پیشەسازی ھەستەوەرە[br]پزیشکییەکان ھەموو پلە نوێیەکانی 0:02:25.559,0:02:27.926 جێپەنجەی کیمیای ورد دەدۆزێتەوە، 0:02:27.926,0:02:32.816 بە بەکارھێنانی ئامێری ڕوناکی جڵەوکەر[br]کە گەورەتر نییە لە دە بەشی یەک میلیمەتر. 0:02:32.816,0:02:34.760 ئەم تەکنەلۆجیا زۆر وردە، 0:02:34.760,0:02:36.790 پێی دەگوترێت ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس، 0:02:36.790,0:02:40.170 دروست دەکرێ لە دوو وایەری سلیکۆنی [br]کە کارەبا دەگوازێتەوە— 0:02:40.170,0:02:41.650 وەک ئاو لە بۆریەکدا— 0:02:41.650,0:02:46.080 بۆ ئاڕاستەکردن، شێوەپێدان و تەنانەت[br]گیرکردنی بەشێوەیەکی کاتی. 0:02:46.080,0:02:50.100 ئامێری ڕینگ ڕێسینەیتەر[br]کە وایەرێکی سلیکۆنی بازنەییە، 0:02:50.100,0:02:53.870 کۆکەرەوەی ڕوناکییە کە پەنجەمۆری کیمیایی[br]گەشە پێدەدات. 0:02:53.870,0:02:56.220 کاتێک دادەنرێت لە نزیک وایەرێکی سلیکۆنی، 0:02:56.220,0:03:01.200 بازنەکە بەتاڵ دەبێتەوە و بەشێوەیەکی کاتی[br]بڕێکی دیاریکراوی شەپۆلی ڕوناکی دەهێڵێتەوە— 0:03:01.200,0:03:04.918 ئەوانەی شەپۆلی درێژ و ناوبەناون[br]چەند جارێکی تەواو دروست دەبنەوە 0:03:04.918,0:03:06.518 بە تەنیشت چێوەی بازنەکە. 0:03:06.518,0:03:10.588 ئەمە ھەمان کاریگەری ھەیە کاتێک[br]تەلی گیتار ڕادەکێشین! 0:03:10.588,0:03:15.058 تەنھا جۆرێکی دیاریکراوی لەرینەوە[br]ھەر تەلێکی داگیر کردوە، 0:03:15.058,0:03:18.038 بۆ بەخشینی نۆتەیەکی نزم. 0:03:18.038,0:03:20.578 ڕینگ ڕیسینەتەرەکان لە بنەڕەتدا[br]دیزاین کراون 0:03:20.578,0:03:23.598 تا شەپۆلی جیاوازی ڕوناکی[br]بنێرن— 0:03:23.598,0:03:25.908 ھەریەک لە کەناڵێکی دیجیتاڵ داتاوە— 0:03:25.908,0:03:28.908 لە تۆڕی پەیوەندی فایبەر ئۆپتیکس. 0:03:28.908,0:03:31.778 بەڵام ڕۆژێک ئەم جۆرە زانیارییانەی[br]ڕێگەی ھاتووچۆ 0:03:31.778,0:03:35.218 لەوانەیە بکرێن بە تاقیگەی بچووکی[br]جێپەنجەی کیمیایی، 0:03:35.218,0:03:37.898 بچووک بە قەبارەی پارەی ئاسن. 0:03:37.898,0:03:41.168 ئەم تاقیگە بچووکانەی داھاتوو لەوانەیە[br]بە ئاسانی، بە خێرایی 0:03:41.168,0:03:44.688 و بێ چوونە ناوەوەی لەش ھۆکاری نەخۆشی[br]ئاشکرا بکەن، 0:03:44.688,0:03:48.488 بە شیکردنەوەی لیک یان ئارەقەی مرۆڤ [br]لە نوسینگەی پزیشکێک 0:03:48.488,0:03:50.958 یا لەوەش ئاسانتر لە ماڵەکانمان. 0:03:50.958,0:03:53.068 لیکی مرۆڤ بە تایبەتی 0:03:53.068,0:03:56.768 ئاوێنەی پێکھاتەی پڕۆتین و ھۆرمۆنی[br]لەشمانە، 0:03:56.768,0:04:00.268 و دەتوانێت زوو لە شێرپەنجە کوشندەکان[br]ئاگادارمان بکاتەوە 0:04:00.268,0:04:03.348 یان نەخۆشیە گوزراوەکان [br]و نەخۆشییە خۆخۆرەکان. 0:04:03.348,0:04:05.788 بۆ بەوردی دەستنیشانکرنی نەخۆشییەکان، 0:04:05.788,0:04:08.498 ئەم تاقیگە بچووکە لەوانەیە [br]پشت بە چەندین ڕێگە ببەستێت، 0:04:08.498,0:04:10.388 لە نێویاندا جێپەنجەی کیمیایی، 0:04:10.388,0:04:15.138 بۆ بێژانەوەی تێکەڵەی ئەو ماددانەی [br]لەسەر پەنجەن وەک نموونەی تف. 0:04:15.138,0:04:19.938 گەردیلەی جیاواز لە لیکدا[br]ڕوناکی ھەڵدەمژن لە ھەمان درێژی شەپۆلدا— 0:04:19.938,0:04:22.888 بەڵام ھەریەکێک تایبەمەندی جێپەنجەیی[br]خۆی ھەیە. 0:04:22.888,0:04:26.988 لەم تاقیگە بچووکەدا، پاش ئەوەی [br]ڕووناکی تێدەپەڕێت بەناو نموونەی لیـکدا، 0:04:26.988,0:04:29.138 کۆمەڵێ بازنەی جوڵاو 0:04:29.138,0:04:32.698 لەوانەیە ھەریەکە بە ھێواشی شەپۆلێکی درێژ[br]ڕابکێشن 0:04:32.698,0:04:35.458 و بینێرن بۆ ھاوکارەکەیان [br]کە ڕوناکی پشکنەرە. 0:04:35.458,0:04:38.518 ئەم پشکنەرانە پێکەوە 0:04:38.518,0:04:41.298 شوێن پەنجەی کیمیای کەڵەکەبووی [br]تفەکە دەدۆزنەوە. 0:04:41.298,0:04:44.358 لەم زانیارییەوە[br]بۆ تاقیگەی کۆمپیتەری بچووک، 0:04:44.358,0:04:47.988 کۆمەڵەی جێپەنجەی کیمیایی دەگرێتەخۆ [br]بۆ گەردیلەی جیاواز، 0:04:47.988,0:04:50.548 لەوانەیە ھۆی پەیوەندیدار [br]بدۆزێتەوە، 0:04:50.548,0:04:53.278 و یارمەتی دیاریکردنی [br]نەخۆشیەکی دیاریکراو بدات. 0:04:53.648,0:04:57.168 لە پەیوەندییەکی جیھانییەوە بۆ[br]تاقیگەیەک لەسەر فلسێک، 0:04:57.168,0:05:02.468 مرۆڤایەتی ڕوناکی بەکاردێنێتەوە [br]بۆ ھەڵگرتن و وەرگرتنی زانیاری. 0:05:02.468,0:05:07.103 ئەمە توانایەکە بۆ ڕوناک کردنەوەی بەردەوام،[br]بۆ سەرسام کردنمان بە دۆزینەوە نوێیەکان.