< Return to Video

فیزیای تۆپی پێ: لێدانە ڕاستەوخۆیە مەحاڵەکە - ئیریز گارتی

  • 0:07 - 0:11
    لە ساڵی ١٩٩٧،
    لە یارییەکی نێوان فەڕەنسا و بەڕازیل
  • 0:11 - 0:14
    یاریزانێکی لاوی بەڕازیلی بە ناوی
    ڕۆبێرتۆ کارلۆس
  • 0:14 - 0:18
    لە دووری ٣٥ مەترەوە لێدانێکی ڕاستەوخۆی
    بۆ گیرا.
  • 0:18 - 0:20
    کە ڕێک و ڕاست بەرامبەر تۆڕی گۆڵ نەبوو،
  • 0:20 - 0:24
    کارلۆس بڕیاری هەوڵێکی مەحاڵی دا
  • 0:24 - 0:27
    بەو لێدانەکەی تۆپەکەی هەڵدا بە تەنیشت
    یاریزانەکاندا،
  • 0:27 - 0:31
    بەڵام پێش ئەوەی لە سنوور دەربچێ،
    پێچی کردەوە بۆ لای چەپ
  • 0:31 - 0:33
    و چووە ناو گۆڵەوە.
  • 0:33 - 0:36
    بە پێی یاسایی یەکەمی نیوتن بۆ جوڵە،
  • 0:36 - 0:39
    تەنێک بە هەمان ئاراستە و خێرایی دەڕوات
  • 0:39 - 0:42
    تا ئەوکاتەی تەنێکی تر کاری تێدەکات.
  • 0:42 - 0:46
    کاتێک کارلۆس لە تۆپەکەی دا،
    خێرایی و ئاراستەی هەبوو،
  • 0:46 - 0:49
    بەڵام چ شتێک کاری لە تۆپەکە کرد
    ئاراستەی بگۆڕێت
  • 0:49 - 0:54
    و یەکێک لە نایابترین گۆڵەکانی میژووی
    وەرزشی پێ تۆمار بکرێت؟
  • 0:54 - 0:56
    فێڵەکە لە خولانەوەکەیە.
  • 0:56 - 1:00
    کارلۆس لێدانەکەی لە بەشی لای ڕاستی
    خوارەوەی تۆپەکە دا،
  • 1:00 - 1:05
    بە شێوەیەکی بەرز بۆ لای ڕاست،
    بەڵام بە دەوری تەوەرەکەیدا دەخولایەوە.
  • 1:05 - 1:08
    تۆپەکە بە ڕێچکەیەکی ڕاست ڕاست بەرزبویەوە،
  • 1:08 - 1:12
    و هەواش کار لە هەردوو لای دەکات
    و خاوی دەکاتەوە.
  • 1:12 - 1:17
    لە لایەک، هەوایەکە بە پێچەوانەی
    خولانەوەی تۆپەکە دەجوڵێت،
  • 1:17 - 1:19
    دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستان،
  • 1:19 - 1:23
    و لە لایەکەی تریش، هەوا بە هەمان ئاراستەیی
    خولانەوەی تۆپەکە دەجوڵێت،
  • 1:23 - 1:26
    ناوچەی پەستانی نزم دروست دەکات.
  • 1:26 - 1:31
    ئەو جیاوازییەش وای لە تۆپەکە کرد بەو
    لایەدا بچەمێتەوە کە پەستانی نزمە.
  • 1:31 - 1:34
    ئەو دیاردەیەش پێی دەگوترێت
    کاریگەری ماگنۆس.
  • 1:34 - 1:38
    ئەم جۆرە لێدانە،
    زیاتر بە لێدانی مۆزی دەچێت،
  • 1:38 - 1:40
    کە بە بەردەوامی هەوڵی بۆ دەدرێت،
  • 1:40 - 1:44
    و ئەوەش یەکێکە لەو چەمکانەی کە وای لەم
    یارییە جوانە کردووە جوان بێت.
  • 1:44 - 1:46
    بەڵام چەماندنەوەی تۆپ
    بەو وردەکارییەی کە دەیەوێت
  • 1:46 - 1:51
    هەم بۆ پێچ پێکردنەوەی بە دەوری دیواری
    بەرگری و هەمیش بۆ ناو گۆڵ زۆر سەختە.
  • 1:51 - 1:53
    زۆر بەرز بێت بەسەر گۆڵەکەدا دەڕوات.
  • 1:53 - 1:57
    زۆر نزم بێت بەر زەوی دەکەوێت پێش ئەوەی
    بچەمێتەوە.
  • 1:57 - 1:59
    زۆر لا بدات هەرگیز ناگاتە گۆڵەکە.
  • 1:59 - 2:03
    زۆر لا نەدات دیواری بەرگری دەیپچڕێنێت.
  • 2:03 - 2:06
    زۆر هێواش بێت تۆپەکە زوو پێچ دەکاتەوە یان
    هەر نایکات.
  • 2:06 - 2:09
    زۆر خێرا بێت زۆر بە درەنگیش دەگات.
  • 2:09 - 2:11
    هەمان دیاردەی فیزیایی وا دەکات کە
  • 2:11 - 2:14
    گۆڵێکی تری لەم جۆرە
    ئەستەمە تۆمار بکرێت،
  • 2:14 - 2:18
    لێدانێکی گۆشەیی بێ هاریکاری.
  • 2:18 - 2:21
    کاریگەری ماگنۆس بۆ یەکەم جار لە لایەن
    ئیسحاق نیوتن باسکرا
  • 2:21 - 2:26
    دوای ئەوەی لە یارییەکی تێنس تێبینی ئەو
    حاڵەتەی کرد لە ساڵی ١٦٧٠.
  • 2:26 - 2:30
    هەمان حاڵەت لە تۆپی گۆڵف و فریزبی و
    بەیسبۆڵ ڕوودەدات.
  • 2:30 - 2:33
    لە هەموو حاڵەتێکدا، هەمان شت ڕوودەدات.
  • 2:33 - 2:38
    خولانەوەی تۆپ جیاوازی پەستان دروست
    دەکات لە هەوای دەوروبەری
  • 2:38 - 2:41
    کە پێچی پێ دەکاتەوە لە
    ئاراستەی خولانەوەکەی.
  • 2:41 - 2:42
    و لێرەدا پرسیارێک هەیە.
  • 2:42 - 2:44
    ئایا دەتوانی بیردۆزی لێدانی تۆپێک دابنێی
    بە
  • 2:44 - 2:48
    هێزێکی تەواو تا وای لێبکەیت بخولێتەوە
    و ڕێک پێچ بکاتەوە بەرەو خۆت؟
  • 2:48 - 2:50
    بە داخەوە، نەخێر.
  • 2:50 - 2:53
    هەتا ئەگەر تۆپەکە بەشداری
    هیچ بەرکەوتنێکیش نەکات،
  • 2:53 - 2:54
    یان بەر هیچ بەربەستێکیش نەکەوێت،
  • 2:54 - 2:56
    کە هەواش هێواشی دەکاتەوە،
  • 2:56 - 2:59
    گۆشە لادانی بەرز دەبێتەوە،
  • 2:59 - 3:03
    دەىێتە هۆی خولانەوەی بۆ بازنەی
    بچوک و بچوکتر
  • 3:03 - 3:05
    تا ئەو کاتەی دەوەستێت.
  • 3:05 - 3:07
    و بۆ ئەوەی بگەیتە ئەو ڕادەی
    خولانەوە.
  • 3:07 - 3:11
    دەبێت وا لە تۆپەکە بکەیت کە ١٥ جار
    خێراتر بخولێتەوە
  • 3:11 - 3:14
    لە لێدانە هەمیشە زیندووەکەی کارلۆس.
  • 3:14 - 3:16
    کەواتە بەختێکی باش.
Title:
فیزیای تۆپی پێ: لێدانە ڕاستەوخۆیە مەحاڵەکە - ئیریز گارتی
Speaker:
ئیریز گارتی
Description:

سەیری تەواوی ڤیدیۆکە بکە لە: http://ed.ted.com/lessons/football-physics-the-impossible-free-kick-erez-garty

لە ساڵی ١٩٩٧، یاریزانێکی لاوی بەڕازیلی ڕۆبێرتۆ کارلۆس لێدانێکی ڕاستەوخۆی لە دووری ٣٥ مەترەوە کە ڕێک و ڕاست بەرامبەر تۆڕی گۆڵ نەبوو بۆ گیراز لێدانەکەی کارلۆس تۆپەکەی هەڵدا بە تەنیشت یاریزانەکاندا، بەڵام پێش ئەوەی لە سنوور دەربچێ پێچی کردەوە بۆ لای چەپ و چووە ناو تۆڕی گۆڵەوە. چۆن ئەو کارەی کرد؟ ئیریز گارتی ئەو حاڵەتە فیزیاییەی پشت یەکێک لە نایابترین گۆڵی مێژووی تۆپی پێ ڕوون دەکاتەوە.

ڤیدیۆ لە لایەن ئیریز گارتی، ئەنیمەیشن لە لایەن توگێذە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:33

Kurdish (Central) subtitles

Revisions