چی لە ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکردنەوە فێربووم
-
0:01 - 0:02کاتؽک تەمەنم شەش ساڵان بوو،
-
0:02 - 0:04دیارییەکانم وەرگرت.
-
0:04 - 0:08مامۆستای پۆلی یەکەمم
ئەو بیرۆکە ناوازەیەی هەبوو. -
0:08 - 0:11دەیەویست لە وەرگرتنی دیارییەکان شارەزابین
-
0:11 - 0:15لەهەمان کاتدا فێری چاکە و
ستایشکردنی یەکتری ببین. -
0:16 - 0:19بۆیە هەموومانی بۆ بەردەم پۆلەکە نارد،
-
0:19 - 0:22دیاری بۆ هەموومان کڕیبوو
لە لایەک کۆمەڵی کردبوو. -
0:22 - 0:23و گوتی،
-
0:23 - 0:25"بۆچی لێرە نەوەستین و یەکتر ستایش بکەین؟
-
0:25 - 0:27ئەگەر گوێت لە ناوەکەت بوو،
-
0:27 - 0:29هەستە دیارییەکەت هەڵبگرە و دابنیشە."
-
0:31 - 0:32چەند بیرۆکەیەکی جوانە، وانییە؟
-
0:33 - 0:34دەبێ چ هەڵەیەک ڕووبدات؟
-
0:34 - 0:36(پێکەنین)
-
0:36 - 0:38باشبوو، لەسەرەتادا ٤٠ قوتابی بووین.
-
0:38 - 0:41هەموو جارێک گوێم لەناوی
کەسێک دەبوو بانگ دەکرا، -
0:41 - 0:43منیش بە گڕوتینەوە هانم دەدا.
-
0:43 - 0:46پاشان ٢٠ کەس مانەوە،
-
0:46 - 0:48پاشان ١٠ کەس مانەوە،
-
0:48 - 0:49دواتر ٥ کەس مانەوە...
-
0:50 - 0:51دواتر ٣ کەس مانەوە.
-
0:51 - 0:52و من یەکێك بووم لەوان.
-
0:53 - 0:54ستایشکردن وەستا.
-
0:56 - 0:58لەوکاتەدا، گریام.
-
0:59 - 1:01مامۆستاکە هەستی کرد کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات.
-
1:01 - 1:04وەک ئەوەبوو بڵێ، "کەسێک هەیە
شتێکی جوان لەسەر ئەم کەسانە بڵێت؟" -
1:04 - 1:06(پێکەنین)
-
1:06 - 1:08"کەس نییە؟ باشە، بۆ
دیارییەکەتان وەرناگرن و دانیشن. -
1:08 - 1:10هەڵسوکەوتتان باشبکەن
بۆ ساڵی داهاتوو -- -
1:10 - 1:12لەوانەیە کەسێک شتێکی
باش دەربارەتان بڵێت." -
1:12 - 1:14(پێکەنین)
-
1:15 - 1:16باشە، من باستان دەکەم،
-
1:16 - 1:19دەزانن بەباشی ئەمەم لەبیر دەبێت.
-
1:19 - 1:20(پێکەنین)
-
1:21 - 1:23بەڵام نازانم ئەو ڕۆژە کێ هەستی خراپتر بوو.
-
1:23 - 1:25ئایا من بووم یان مامۆستاکە؟
-
1:25 - 1:28بۆی دەرکەوت کە بۆنەیەکی
دروستکردنی تیمی گۆڕی -
1:28 - 1:31بۆ بۆنەیەکی گاڵتەجاڕی
بۆ سێ منداڵی ٦ ساڵان. -
1:31 - 1:33بەبێ بوونی هیچ
هەستێکی گالتەجاڕی. -
1:33 - 1:35دەزانن، کاتێک لە تەلەزیۆن
خەڵک دەبینن فریو دەدرێن، -
1:35 - 1:37پێکەنیناوی دەردەکەوێت.
-
1:37 - 1:39ئەو ڕۆژە هیچ شتێکی پێکەنیناوی نەبوو.
-
1:39 - 1:42ئەوە یەک بەشی من بوو،
-
1:42 - 1:46ئامادەم بمرم تا دووربکەومەوە لە
دووبارەبونەوەی ڕووداوێکی ئاوا -- -
1:46 - 1:48دووبارە لەناو خەڵک ڕەتبکرێمەوە.
-
1:48 - 1:50ئەوە یەک بەشی منە.
-
1:50 - 1:52پاش هەشت ساڵ.
-
1:52 - 1:54بیل گەیتس هات بۆ شارەکەم --
-
1:54 - 1:56پەکین، چین --
-
1:56 - 1:57بۆ قسەکردن،
-
1:57 - 1:59نامەکەیم بینی.
-
1:59 - 2:01ئەو پیاوەم خۆشویست.
-
2:01 - 2:04بیرم کردەوە، بەڵێ،
ئیستا دەزانم دەمەوێ چی بکەم. -
2:04 - 2:06ئەو شەوە نامەیەکم بۆ خێزانەکەم نووسی
-
2:06 - 2:08پێم گوتن: "لەتەمەنی ٢٥ ساڵی،
-
2:08 - 2:11گەورەترین کۆمپانیا
لە جیهاندا دادەمەزرێنم، -
2:11 - 2:13ئەو کۆمپانیایە مایکرۆسۆفت دەکڕێت."
-
2:13 - 2:15(پێکەنین)
-
2:15 - 2:17بەتەواوەتی باوەڕم بە بیرۆکەی
کۆنتڕۆڵکردنی جیهان کرد -- -
2:18 - 2:19کۆنتڕۆڵکردن، ڕاستە؟
-
2:19 - 2:22ئەو نامەیەی نووسیم، جێبەجێم نەکرد.
-
2:22 - 2:23ئەوەتا --
-
2:23 - 2:25(پێکەنین)
-
2:25 - 2:27پێویست ناکا بیخوێننەوە--
-
2:27 - 2:29(پێکەنین)
-
2:29 - 2:32هەروەها دەستنووسێکی خراپە،
بەڵام وشە گرنگەکانم دیاری کردووە. -
2:34 - 2:35بیرۆکەکەتان وەرگرت.
-
2:35 - 2:37(پؽکەنین)
-
2:37 - 2:38بۆیە ...
-
2:39 - 2:41ئەوە بەشێکی تری من بوو:
-
2:41 - 2:43کەسێک کە بەسەر جیهاندا سەردەکەوێت.
-
2:44 - 2:45باشە، پاش دوو ساڵ،
-
2:45 - 2:49هەلم بۆ ڕەخسا تا بۆ
ویلایەتە یەکگرتووەکان بێم. -
2:49 - 2:51ئەو هەلەم قۆزتەوە،
-
2:51 - 2:53چونکە بیل گەیتس لەوێ دەژیا، وایە؟
-
2:53 - 2:54(پێکەنین)
-
2:54 - 2:57پێموابوو ئەوە سەرەتای گەشتی کارەکەمە.
-
2:58 - 3:00پاشان، ١٤ ساڵیتر تێپەڕی.
-
3:00 - 3:01٣٠ ساڵ بووم.
-
3:01 - 3:04نا، کۆمپانیاکەم دانەمەزراند.
-
3:04 - 3:05تەنانەت دەستیشم پێ نەکرد.
-
3:05 - 3:09لەڕاستیدا بەڕێوەبەری مارکێت
بووم لە کۆمپانیای ٥٠٠ فۆرتیون. -
3:09 - 3:11هەستم دەکرد ناتوانم جووڵە بکەم؛
-
3:11 - 3:12سارد و سڕ بووم.
-
3:13 - 3:14ئەمە بۆچی؟
-
3:14 - 3:17ئەو منداڵە ١٤ ساڵەی
ئەو نامەیەی نووسی لەکوێیە؟ -
3:17 - 3:19لەبەر ئەوە نییە کە هەوڵی نەدا.
-
3:19 - 3:23چونکە هەموو کات بیرۆکەی نوێم هەبوو،
-
3:23 - 3:25هەموو کات دەمەویست هەوڵی شتی نوێ بدەم،
-
3:25 - 3:26تەنانەت لەکاردا --
-
3:26 - 3:28دەمەویست پێشنیار بکەم،
-
3:28 - 3:31دەمەویست لەبەردەم کۆمەڵێك خەڵک قسە بکەم --
-
3:31 - 3:33هەستم دەکرد جەنگێکی نەگۆڕ هەیە
-
3:33 - 3:36لەنێوان ١٤ ساڵان و شەش ساڵان.
-
3:36 - 3:38یەکیان دەیەویست بەسەر جیهاندا سەربکەوێت --
-
3:38 - 3:39جیاوازی دروستکات --
-
3:39 - 3:41ئەوەی تر ترسابوو لە ڕەتکردنەوە.
-
3:42 - 3:44هەمووکات ئەو شەش ساڵە براوە بوو.
-
3:46 - 3:50تەنانەت پاش دەستپێکردنی کۆمپانیاکەی
خۆم ئەو ترسە بەردەوام بوو. -
3:50 - 3:53مەبەستم، کاتێک ٣٠ ساڵ بووم
دەستم بە کۆمپانیاکەم کرد -- -
3:53 - 3:54ئەگەر دەتەوێت بیل گەیتس بیت،
-
3:54 - 3:56پێویستە زوو یان درەنگ دەستپێبکەیت، ڕاستە؟
-
3:57 - 4:00کاتێک ڕابەری کارەکان بووم،
-
4:00 - 4:03دەرفەتێکی وەبەرهێنانم بۆ هات،
-
4:03 - 4:04پاشان ڕەتکرامەوە.
-
4:05 - 4:07ئەو ڕەتکردنەوەیە ئازاریدام.
-
4:07 - 4:10زۆر بەخراپی ئازاریدام
ویستم یەکسەر وازبهێنم. -
4:11 - 4:12بەڵام بیرم کردەوە،
-
4:13 - 4:16ئایا، بیل گەیتس پاش رەتکردنەوەیەکی
بچووکی وەبەرهێنان وازیهێنا؟ -
4:17 - 4:20ئایا هیچ خاوەن کارێکی سەرکەوتوو
بەم شێوەیە وازیهێناوە؟ -
4:20 - 4:21مەحاڵە.
-
4:21 - 4:23لێرەوە بیرۆکە دەستی پێکرد.
-
4:23 - 4:25بەڵێ، دەتوانم کۆمپانیایەکی
باشتر دروستبکەم. -
4:25 - 4:27دەتوانم تیمێک یان بەرهەمێکی
باشتر دروست بکەم، -
4:27 - 4:29بەڵام لە یەک شت دڵنیابووم:
-
4:29 - 4:31پێویستە ببم بەباشترین ڕابەر.
-
4:31 - 4:32پێویستە ببم بە کەسێکی باشتر.
-
4:33 - 4:36ناتوانم چیتر ڕێگە بدەم ئەو منداڵە
شەش ساڵە زاڵبێت بەسەر ژیانمدا. -
4:36 - 4:38پێویستە لە ڕابردوو لە شوێنی خۆی داینێم.
-
4:39 - 4:41بۆیە دەستم کرد بە گەڕان
بۆ یارمەتی لە سەر هێڵ. -
4:41 - 4:43گوگڵ هاوڕێم بوو.
-
4:43 - 4:44(پێکەنین)
-
4:44 - 4:46گەڕام، "چۆن بەسەر ترسی
ڕەتکردنەوەدا زاڵ دەبیت؟" -
4:47 - 4:50هەندێک بابەتی دەروونزانیم دۆزییەوە
-
4:50 - 4:53دەربارەی ترس و ئازار لەکوێوە دێن.
-
4:53 - 4:56پاشان هەندێک بابەتی هاندانم دۆزیەوە.
-
4:56 - 4:58دەربارەی " بە شەخسی مەزانە،
تەنها زاڵبە بەسەریدا." -
4:59 - 5:01کێ ئەمە نازانێ؟
-
5:01 - 5:02(پێکەنین)
-
5:02 - 5:05بەڵام بۆچی هێشتا دەترسام؟
-
5:05 - 5:07پاشان ئەو ماڵپەڕەم بە ڕێکەوت دۆزییەوە.
-
5:07 - 5:09بەناوی rejection therapy.com.
-
5:09 - 5:12(پێکەنین)
-
5:12 - 5:16"چارەسەری ڕەتکردنەوە" یارییەک
بوو پیاوێکی بازرگانی کەنەدی دایهێنا. -
5:16 - 5:17ناوی جەیسن کەمڵییە.
-
5:17 - 5:22بیرۆکەکە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ٣٠
ڕۆژ چوونە دەرەوەو گەڕان بوو بۆ ڕەتکردنەوە، -
5:22 - 5:25هەموو ڕۆژێک لە شتێکدا ڕەتدەکرێیتەوە.
-
5:25 - 5:28دواتر لە کۆتاییدا، خۆت لەسەر ئازار ڕادێنی.
-
5:29 - 5:31ئەو بیرۆکەیەم بە دڵ بوو.
-
5:31 - 5:32(پێکەنین)
-
5:32 - 5:35گوتم، " دەزانی چی؟ ئەو کارە دەکەم.
-
5:35 - 5:38وا هەست دەکەم ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکراومەتەوە،
-
5:38 - 5:40بیرۆکەی ڕەتکردنەوەی خۆم دۆزییەوە،
-
5:40 - 5:43سایتی ئەلکتڕۆنی ڤیدیۆم دروست کرد.
-
5:44 - 5:46ئەوەبوو کە ئەنجامم دا.
-
5:46 - 5:48ئەوە سایتەکەیە بەم شێوەیە بوو.
-
5:48 - 5:49ڕۆژی یەکەم ...
-
5:50 - 5:51(پێکەنین)
-
5:51 - 5:55قەرزکردنی پارە بوو لە کەسێکی نامۆ.
-
5:56 - 5:58بۆیە چووم بۆ ئەو شوێنەی کارم لێێ دەکرد.
-
5:58 - 6:00بۆ قاتی خوارەوە چووم
-
6:00 - 6:02پیاوێکی زلەم بینی لەپشت مێزێک دانیشتبوو.
-
6:02 - 6:04لە پاسەوانێکی ترسناک بوو.
-
6:04 - 6:06بۆیە بەرەو لای چووم.
-
6:06 - 6:08تەنها هەنگاوم دەنا
-
6:08 - 6:10ئەوە درێژترین هەنگاو بوو لە ژیانمدا --
-
6:10 - 6:12مووی پشت ملم بەرزبووبوەوە،
-
6:12 - 6:15عارەقم کردبوو دڵم بەخێرایی لێی دەدا.
-
6:15 - 6:16بەوێ گەیشتم و گوتم،
-
6:16 - 6:18"سڵاو گەورەم، دەتوانم ۱۰۰
دۆلارت لێ قەرز بکەم؟" -
6:18 - 6:20(پێکەنین)
-
6:20 - 6:22سەری بەرزکرد ، گوتی، "نا."
-
6:23 - 6:24"بۆ؟"
-
6:24 - 6:26گوتم، "نا؟ بمبوورە."
-
6:27 - 6:28پاشان ڕووموەرگێڕاو بەپەلە ڕۆیشتم.
-
6:28 - 6:30(پێکەنین)
-
6:31 - 6:33زۆر شەرمەزار بووم.
-
6:33 - 6:34بەڵام چونکە خۆم فلمەکەم کرد --
-
6:34 - 6:37ئەو شەوە سەیری خۆم دەکرد ڕەتکراومەتەوە،
-
6:37 - 6:39بینیم کە چەندە ترسابووم.
-
6:39 - 6:42بووم "the six sense" وەک ئەو منداڵەی فلمی
-
6:42 - 6:43خەڵکی مردووم بینی.
-
6:43 - 6:45(پێکەنین)
-
6:45 - 6:47بەڵام دواتر ئەو پیاوەم بینی.
-
6:47 - 6:48دەزانن، ترسێنەر نەبوو.
-
6:49 - 6:51قەڵەو و خۆشەویست بوو،
-
6:51 - 6:54تەنانەت لێی پرسیم ، "بۆچی؟"
-
6:54 - 6:57لە ڕاستیدا بانگهێشتی کردبووم
تا باسی خۆمی بۆ بکەم. -
6:57 - 6:58دەمتوانی زۆر شت بڵێم.
-
6:58 - 7:01دەمتوانی ڕوونکردنەوە بکەم، گفتوگۆ بکەم.
-
7:01 - 7:02هیچیانم نەکرد.
-
7:03 - 7:04هەموو ئەوەی کردم ڕاکردن بوو.
-
7:05 - 7:08هەستم کرد، ئەوە شتێکی بچووکە لە ژیانمدا.
-
7:09 - 7:11هەموو کات هەستم بە
ڕەتکردنەوەیەکی کەم دەکرد، -
7:11 - 7:14دەمەویست ئەوەندەی دەتوانم خێرا ڕابکەم.
-
7:14 - 7:15دەزانن چی؟
-
7:15 - 7:17گرنگ نەبوو ڕۆژی دواتر، چی ڕوودەدات،
-
7:17 - 7:18ڕاناکەم.
-
7:18 - 7:19بەناچاری دەمێنمەوە.
-
7:20 - 7:22ڕۆژی دووەم: داواکردنی
هامبرگرێک بێ بەرامبەر. -
7:22 - 7:24(پێکەنین)
-
7:24 - 7:26کاتێک بۆ ڕێستۆرانتێکی هامبرگر چووم،
-
7:26 - 7:29نانی نیوەڕۆم خوارد،
چووم بۆ لای ژمێریارەکە و گوتم، -
7:29 - 7:31"سڵاو، دەتوانم هامبرگرێکی
پڕکراو وەربگرم؟" -
7:31 - 7:33(پێکەنین)
-
7:33 - 7:35تەواو شڵەژا بوو، گوتی"
هامبرگری بێ بەرامبەر چییە؟"، -
7:35 - 7:37(پێکەنین)
-
7:37 - 7:40گوتم، "وەکو خواردنەوەی بێ بەرامبەر
بەڵام بە هامبرگرەوە." -
7:40 - 7:43گوتی "ببوورە، ئەی پیاو،
هامبرگری وامان نییە." -
7:43 - 7:44(پێکەنین)
-
7:44 - 7:48لەوێ ڕەتکردنەوە ڕوویدا و
دەمتوانی ڕابکەم، بەڵام مامەوە. -
7:48 - 7:50گوتم، "باشە، هامبرگرەکەتم بە دڵە،
-
7:50 - 7:52ڕێستۆرانتەکەتم بە دڵە،
-
7:52 - 7:54ئەگەر هامبرگرەکەم بدەنێ،
-
7:54 - 7:55زیاتر خۆشم دەوێن."
-
7:55 - 7:57(پێکەنین)
-
7:57 - 7:59گوتی، "باشە، بە بەڕێوبەرەکەم دەڵێم،
-
7:59 - 8:02لەوانەیە ئەوە بکەین،
بەڵام ببوورە، ئەمڕۆ ئەوە ناکەین." -
8:02 - 8:04پاشان ڕۆیشتم.
-
8:04 - 8:05بەم بۆنەیەوە،
-
8:06 - 8:08پێم وانەبوو هیچ هامبرگرێکی
بێ بەرامبەر هەبێت. -
8:08 - 8:09(پێکەنین)
-
8:09 - 8:11پێم وایە هێشتا لەوێ ماون.
-
8:11 - 8:14بەڵام هەستی ژیان و مردن بوو
یەکەم جار هەستم پێکرد لەوێ -
8:14 - 8:16چیتر نەبوو،
-
8:16 - 8:18تەنها لەبەرئەوەی بە ناچاری مامەوە--
-
8:18 - 8:19لەبەر ئەوەی ڕامنەکرد.
-
8:19 - 8:22گوتم، "نایابە، من ئیستا شت فێربووم.
-
8:23 - 8:24نایابە."
-
8:24 - 8:26دواتر ڕۆژی سێیەم: وەرگرتنی
دۆگناتی ئۆڵۆمپی. -
8:27 - 8:29لەوێوە ژیانم سەراو ژێر بوو.
-
8:30 - 8:32بۆ کریپسی کریم چووم.
-
8:32 - 8:33دووکانی دۆناتە
-
8:33 - 8:36بەزۆری لە بەشی باشووری
ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە. -
8:36 - 8:37لێرەش، دڵنیام هەندێک هەیە.
-
8:38 - 8:39چوومە ژوورەوە،
-
8:39 - 8:42گوتم،"دەتوانی دۆناتم بۆ دروست
بکەیت وەکو هێمای ئۆڵۆمپی بێت؟ -
8:42 - 8:45بەزۆری، پێنج دۆنات بەیەکەوە دەلکێنیت ..."
-
8:45 - 8:47مەبەستم نەدەکرا بڵێن بەڵێ، وایە؟
-
8:48 - 8:50دۆنات دروستکەرەکە بەڕاستی لێی وەرگرتم.
-
8:50 - 8:51(پێکەنین)
-
8:51 - 8:52بۆیە کاغەزێکی دەرهێنا،
-
8:53 - 8:55بەپەلە دەستی کرد بە نووسینی
ڕەنگ و بازنەکان، -
8:55 - 8:57گوتی، "چۆن دروستی بکەم؟"
-
8:57 - 8:59،پاش ١٥ خولەک
-
8:59 - 9:02هاتە دەرەوە بە سندوقێکەوە
شێوەی وەکو بازنەکانی ئۆڵۆمپی وابوو. -
9:02 - 9:04زۆر کاری تێکردم.
-
9:04 - 9:06نەمدەتوانی باوەڕبکەم.
-
9:06 - 9:10ئەو ڤیدیۆیە پێنج ملیۆن بینەر
زیاتری هەبوو لە یوتیوب. -
9:10 - 9:13جیهانیش باوەڕی بەوە نەدەکرد.
-
9:13 - 9:14( پێکەنین)
-
9:15 - 9:19دەزانن، لەبەرئەوەی لە ڕۆژنامەکاندا بووم،
-
9:19 - 9:20لەبەرنامەی قسەکردن
و هەمووشتێک. -
9:20 - 9:22بەناوبانگ بووم.
-
9:22 - 9:24خەڵکێکی زۆر دەستیان
بە ناردنی ئیمەیڵ کرد بۆم -
9:24 - 9:26دەیانگوت. "ئەوەی کە تۆ دەیکەیت
سەرسوڕهێنەرە." -
9:26 - 9:30بەڵام دەزانن، ناوبانگ و
بەدناوی هیچیان بۆ نەکردم. -
9:30 - 9:32ئەوەی بەڕاستی دەمەویست فێربوون بوو،
-
9:32 - 9:33بۆ گۆڕینی خۆم.
-
9:33 - 9:36ڕۆژە ماوەکانی ١٠٠ ڕۆژی ڕەتکردنەوەم گۆڕی
-
9:36 - 9:38بۆ ئەم یاریگایە --
-
9:38 - 9:40بۆ ئەم پرۆژەی توێژینەوەیە.
-
9:40 - 9:42دەموەست بزانم توانیم چی فێرببم.
-
9:42 - 9:44دواتر زۆر شت فێربووم.
-
9:44 - 9:46نهێنی زۆرم دۆزییەوە.
-
9:46 - 9:49بۆ نموونە، فێربووم گەر ڕانەکەم،
-
9:49 - 9:50ئەگەر ڕەتکرامەوە،
-
9:50 - 9:52لەڕاستیدا توانیم "نا" بگۆڕم بۆ "بەڵێ،"
-
9:52 - 9:54وشەی ئەفسوناوی، "بۆچی یە."
-
9:54 - 9:58ڕۆژێک بۆ ماڵی بێگانەیەک چووم،
گوڵێکم لەناودەستدا بوو، -
9:58 - 9:59لە دەرگەم دا و گوتم،
-
9:59 - 10:01"سڵاو، دەتوانم ئەم گوڵە
لەباخی ماڵەکەت بچێنم؟" -
10:01 - 10:03(پێکەنین)
-
10:03 - 10:05گوتی، "نا."
-
10:06 - 10:07بەڵام پێش ئەوەی بڕوا گوتم،
-
10:07 - 10:09"تۆ، دەتوانم بزانم بۆچی؟"
-
10:09 - 10:12گوتی، "باشە، ئەم سەگەم هەیە
-
10:12 - 10:15هەرشتێک بچێنم لەباخەکە هەڵیدەکەنێت.
-
10:15 - 10:16نامەوێت گوڵەکەت بەفیڕۆ بچێت.
-
10:16 - 10:20ئەگەر دەتەوێت ئەمە بکەیت، بڕۆ
ئەوبەر شەقامەکە و لەگەل کۆنی قسە بکە. -
10:20 - 10:21ئەو گوڵی خۆش دەوێت."
-
10:21 - 10:22بۆیە ئەوەم کرد.
-
10:22 - 10:24بۆ ئەوبەر چووم و لەدەرگەی ماڵی کۆنیم دا.
-
10:24 - 10:26زۆر دڵخۆش بوو کە منی بینی.
-
10:26 - 10:28(پێکەنین)
-
10:28 - 10:29دواتر پاش نیوکاتژمێر،
-
10:29 - 10:31ئەم گوڵە لە باخچەی پشت ماڵەکەی کۆنی بوو.
-
10:31 - 10:33دڵنیام ئیستا جوانترە.
-
10:33 - 10:34(پێکەنین)
-
10:34 - 10:37بەڵام ئەگەر بمویستایە لەسەرەتاوە
دوای ڕەتکردنەوە دەڕۆیشتم، -
10:37 - 10:38بیرم کردەوە،
-
10:38 - 10:40باشە، لەبەرئەوەی کوڕەکە متمانەی پێ نەکردم،
-
10:40 - 10:42لەبەر ئەوەی شێت بووم،
-
10:42 - 10:44لەبەر ئەوەی جلی جوانم
نەپۆشیبوو، جوان دەرنەکەوتم. -
10:44 - 10:45هیچکام لەمانە نەبوو.
-
10:45 - 10:48لەبەرئەوەبوو داواکەی من
نەدەگونجا لەگەل ویستی ئەو. -
10:48 - 10:50بەڕادەیەک باوەڕی پێکردم کە ڕەوانەی کردم،
-
10:50 - 10:52بەبەکارهێنانی زاراوەیەکی فرۆشتن.
-
10:52 - 10:53ئەوم ڕازیکرد کە منی بۆ نارد.
-
10:55 - 10:56دواتر ڕۆژێک --
-
10:56 - 10:59فێربووم دەتوانم شتی باوەڕپێکراو بڵێم
-
10:59 - 11:01دەرفەتم گەیاندە ئەوپەڕی
تا بەڵی بەدەستبێنم.. -
11:01 - 11:03بۆ نموونە، ڕۆژێک بۆ ستاربەکس چووم،
-
11:03 - 11:06لە بەڕیوبەرەکەم پرسی، "سڵاو،
دەتوانم ببمە پێشوازیکەری ستاربەکس؟" -
11:07 - 11:09گوتی، "پێشوازیکەری
ستاربەکس چییە؟" -
11:09 - 11:11گوتم، "ئەو پێشوازیکەرانەی واڵمارت دەناسی؟
-
11:11 - 11:14ئەوکەسانەن دەڵێن
سڵاو پێش هاتنت بۆ ناو کۆگاکە، -
11:14 - 11:17تا کەس دزی نەکات؟
-
11:17 - 11:20دەمەوێت تاقیکردنەوەی
واڵمارت بە کڕیارەکان بدەم ." -
11:20 - 11:21(پێکەنین)
-
11:21 - 11:24باشە، لەڕاسیدا دڵنیا نیم شتێکی باشە --
-
11:26 - 11:28لەڕاستیدا، تا ڕادەیەک دڵنیام شتێكی خراپە.
-
11:28 - 11:30وا دیاربوو، "کەیف خۆش" بێ --
-
11:30 - 11:32بەڵێ، بەم شێوەیە دەرکەوت، ناوی ئێیریکە --
-
11:32 - 11:34وەک ئەوەبوو بڵی، "دڵنیانیم."
-
11:34 - 11:36ئەوەبوو چۆن منی فێرکرد، "دڵنیانیم."
-
11:36 - 11:38دواتر لێم پرسی، "ئایا نامۆیە؟"
-
11:38 - 11:40گوتی، "بەڵێ، بەڕاستی نامۆیە، پیاو."
-
11:41 - 11:44بەڵام تەنها بە گوتنی ئەمە
هەڵسوکەوتی تەواو گۆڕا. -
11:44 - 11:47وەک ئەوەی هەموو
گومانەکانی لەئەرزەکە دانابێ. -
11:47 - 11:48گوتی، "بەڵێ، دەتوانی ئەوە بکەیت،
-
11:48 - 11:50تەنها زۆر نامۆ مەبە."
-
11:50 - 11:51(پێکەنین)
-
11:51 - 11:53بۆیە کاتژمێری دواتر
سڵاوکەری ستاربەکس بووم. -
11:54 - 11:56لە هەرکەسێک دەهاتە ژوورەوە "سڵاو"م دەکرد.
-
11:56 - 11:58خۆشی ڕۆژی پشووم پێیان دەدا.
-
11:58 - 12:01بەم بۆنەیەوە، نازانم
ڕێبازی کارەکەتان چییە، -
12:01 - 12:02مەبن بە سڵاوکەر.
-
12:02 - 12:03(پێکەنین)
-
12:03 - 12:04بەڕاستی بێزارکەربوو.
-
12:05 - 12:10بەڵام دواتر بۆمدەرکەوت توانیم ئەوە
بکەم چونکە باسم کرد، "ئایا نامۆیە؟" -
12:10 - 12:12باسی ئەو گومانانەم کرد کە هەیبوو.
-
12:12 - 12:16چونکە باسم کرد، "ئایا نامۆیە؟"،
ئەوە واتا من نامۆ نەبووم. -
12:16 - 12:18لەڕاستیدا واتا وەکو ئەو بیرم دەکردەوە،
-
12:18 - 12:21وەکو شتێکی نامۆ دەبینرا.
-
12:21 - 12:22دووبارە و دووبارە،
-
12:22 - 12:25فێربووم ئەو گومانانەی کە
لەوانەیە خەڵک هەیانبێ باسبکەم -
12:25 - 12:27پێش ئەوەی پرسیار بکەم،
-
12:27 - 12:28متمانەیان بەدەست بهێنم.
-
12:28 - 12:30ئەگەری زیاترە خەڵک پێم بڵێن بەڵێ.
-
12:31 - 12:34دواتر فێربووم دەتوانم خەونی
ژیانی خۆم بەدیبهێنم... -
12:34 - 12:36بە پرسیارکردن.
-
12:36 - 12:39لەچوار نەوەی مامۆستا هاتم،
-
12:39 - 12:42داپیرەم هەمیشە پێی دەگوتم،
-
12:42 - 12:44"تۆ جای، دەتوانیت هەرشتێک
کە دەتەوێت بیکەیت، -
12:44 - 12:46بەڵام شتێکی نایابە ئەگەر ببیت بە مامۆستا."
-
12:46 - 12:47(پێکەنین)
-
12:47 - 12:50دەمەویست ببم بە بەڕێوەبەر
،بۆیە نەبووم بە مامۆستا. -
12:50 - 12:53بەڵام لەڕاستیدا هەمیشە خەونی
من بووە وانە لە شتێکدا بڵێمەوە. -
12:53 - 12:55بۆیە گوتم، "چی ئەبێ
ئەگەر تەنها پرسیار بکەم -
12:55 - 12:58لە پۆلێکی زانکۆ وانە بڵێمەوە؟"
-
12:58 - 12:59ئەوکات لە ئۆستن دەژیام،
-
12:59 - 13:01بۆیە لە ئۆستن بۆ کۆلێژی تێکساس چووم
-
13:01 - 13:04لەدەرگەی مامۆستاکەم دا و
گوتم، "دەتوانم لە پۆلەکەت وانە بڵێمەوە؟" -
13:04 - 13:07دووجاری یەکەم هیچ شوێنێکم دەست نەکەوت.
-
13:07 - 13:09بەڵام ڕامنەکرد -- بەردەوام بووم --
-
13:09 - 13:13لە هەوڵی سێیەمدا،
پڕۆفیسۆرەکە زۆر سەرسام بوو. -
13:13 - 13:15گوتی، "پێشتر کەس ئەمەی نەکردووە."
-
13:15 - 13:19بۆ ژوورەوە چووم وانەکەم ئامادەکردبوو.
-
13:19 - 13:21گوتی، بەڵێ، دەتوانم ئەوە بەکاربێنم.
-
13:21 - 13:24بۆچی دوومانگی تر نایەیتەوە؟
بەرنامەی وانەگوتنەوەت ڕێکدەخەم." -
13:24 - 13:26پاش دوومانگ لە پۆلێک وانەم وتەوە.
-
13:26 - 13:30ئەوە منم -- لەوانەیە نەتوانن بمبینن،
ئەوە وێنەیەکی خراپە. -
13:30 - 13:32دەزانن هەندێک جار ڕەتدەکرێنەوە
لەلایەن ڕووناکییەوە؟، -
13:33 - 13:34(پێکەنین)
-
13:35 - 13:36بەڵام سەرسوڕهێنەوە--
-
13:36 - 13:39کاتێک وانەوتنەوەی پۆلەکەم
تەواوکرد، بۆ دەرەوە چووم گریام، -
13:39 - 13:40چونکە پێم وابوو
-
13:40 - 13:44دەتوانم خەونەکانم بەدیبهێنم
تەنها بە پرسیاری سادە. -
13:44 - 13:46ڕاهاتم بیربکەمەوە کە پێویستە
هەموو ئەو شتانە بێنمەدی -- -
13:46 - 13:50پێویستە ببم بە خاوەنکاری گەورە،
یاخود دکتۆرا بێنم لە فێرکردن-- -
13:50 - 13:52بەڵام نا، تەنها پرسیارم کرد،
-
13:52 - 13:53توانیم وانەبڵێمەوە.
-
13:53 - 13:56لەم وێنەیەدا، کە ناتوانیت بیبینیت،
-
13:56 - 13:59وتەی مارتین لوسەر کینگی
بچووکم دووبارە کردەوە. -
13:59 - 14:04بۆ؟ چونکە لە گەڕانمدا ئەو کەسانەم
دۆزیەوە کە بەڕاستی جیهانیان گۆڕی، -
14:04 - 14:07ئەو کەسانەی شێوازی ژیان
و بیرکردنەوەمانیان گۆڕی، -
14:07 - 14:11ئەو کەسانەی لەسەرەتادا ڕووبەڕوی
ڕەتکردنەوەی توند بوونەوە. -
14:11 - 14:13کەسی وەکو مارتن لوزەر کینگی بچووک.،
-
14:13 - 14:15وەکو ماهاتما غاندی، نێڵسن ماندێلا،
-
14:15 - 14:16یان تەتانەت مەسیح.
-
14:16 - 14:20ئەو کەسانە ڕێگەیان نەدا
ڕەتکردنەوە پێناسەیان بکات. -
14:20 - 14:24ڕێیاندا کاردانەوەی خۆیان لەدوای
ڕەتکردنەوە خۆیان پێناسە بکات. -
14:25 - 14:26قایل بوون بە ڕەتکردنەوە.
-
14:27 - 14:31ئێمە پێویست ناکات ئەو کەسانە بین
تا فێری ڕەتکردنەوە ببین، -
14:31 - 14:32لە بارودۆخی مندا،
-
14:32 - 14:34ڕەتکردنەوە نەفرەتلێکردنی من بوو،
-
14:34 - 14:35دێوەزمەی من بوو.
-
14:35 - 14:39ژیانمی تەواو بێزار
کردبوو، چونکە لێی ڕامدەکرد. -
14:39 - 14:41پاشان پێێ قایل بووم.
-
14:42 - 14:45گۆڕیم بۆ گەورەترین دیاری لە ژیانمدا.
-
14:45 - 14:50دەستم کرد بە فێرکردنی خەڵک کە
چۆن ڕەتکردنەوە بۆ دەرفەت بگۆڕن. -
14:50 - 14:52بلۆگەکەم بەکارهێنا، قسەکانم بەکارهێنا،
-
14:52 - 14:54ئەو پەرتووکەم بەکارهێنا کە بڵاومکردەوە،
-
14:54 - 14:58تەنانەت تەکنۆلۆژیام دروستکرد بۆ هاوکاری
خەڵکی تا زاڵبن بەسەر ترسی ڕەتکردنەوەدا. -
15:00 - 15:02کاتێک ڕەتکرایتەوە لە ژیانتدا،
-
15:02 - 15:04کاتێک کۆسپێکی تر ڕووبەڕوت دەبێتەوە
-
15:04 - 15:06یان شکستێکی تر.
-
15:06 - 15:08ئەگەرەکان ڕەچاو بکەن.
-
15:08 - 15:09ڕامەکەن.
-
15:09 - 15:11ئەگەر تەنها ڕازیبن پێیان،
-
15:11 - 15:13لەوانەیە ببن بە دیاری ئێوەش.
-
15:13 - 15:14سوپاس.
-
15:14 - 15:19(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- چی لە ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکردنەوە فێربووم
- Speaker:
- جیا جیانگ
- Description:
-
ڕەتکردنەوە، ترسی هەموومانە. جیا جیانگ ١٠٠ ڕۆژ گەڕان بۆ ڕەتکردنەوە -- لە داواکردنی ١٠٠ دۆلار قەرز لە نامۆیەکەوە بۆ داواکردنی "هامبرگرێکی بێ بەرامبەر" لە چێشتخانە-- جیانگ خۆی ڕاهێنا لەسەر ئازار و شەرمەزاری کە زۆر جار بە هۆی ڕەتکردنەوە تووشی دەبوو لەم کارەدا، بۆی دەرکەوت پرسیار دەربارەی ئەوەی کە تۆ دەتەوێت دەتوانێت دەرفەت دروست بکات تا بیدۆزیتەوە لەکوێ کۆتایی بە مردن بهێنیت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:31
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What I learned from 100 days of rejection |