< Return to Video

تراژیدیای هاوبەشی کردن چییە ؟ - نیکۆلاس ئەمیندۆلا

  • 0:08 - 0:12
    بیھێنە پێش چاوت وەک تاقیکردنەوەیەکی
    ھزری کە لە گوندێکی بچووک دەژیت
  • 0:12 - 0:15
    و پشت بە گۆمێکی ناوخۆی
    ماسی دەبەستی بۆ خواردن.
  • 0:15 - 0:18
    گۆمەکەت لەگەڵ سێ گوندنشینی تر بەشکردووە.
  • 0:18 - 0:23
    وەک سەرەتایەک لە گۆمەکەدا ‌دوازدە
    ماسی هەیە، و ئەو ماسیانە زۆردەبن.
  • 0:23 - 0:28
    بۆ ھەر دوو ماسیەک، ھەر
    شەوێک ھێلکەیەک زیاد دەبێت.
  • 0:28 - 0:30
    بۆیە، بۆ ئەوەی دابینکردنی
    خواردنت زیاد بکات،
  • 0:30 - 0:34
    دەبێت ھەر ڕۆژێک چەند ماسی بگریت؟
  • 0:34 - 0:37
    چرکەیەک وەربگرە بۆ
    ئەوەی بیری لێ بکەیتەوە .
  • 0:37 - 0:40
    وادابنێ ماسییە لەدایکبووەکە
    ڕاستەوخۆ گەشەدەکات بۆ قەبارەی تەواو
  • 0:40 - 0:43
    و گۆمەکە دەست دەکات
    بە فراوان بوونێکی تەواو،
  • 0:43 - 0:47
    و ھۆکارەکان پشتگوێ بخە وەک
    ڕەگەزی ئەو ماسییەی کە دەیگریت.
  • 0:47 - 0:50
    وەڵامەکە؟ یەکە، و بە تەنھا تۆ نیت.
  • 0:50 - 0:54
    باشترین ڕێگە بۆ زیادکردنی دەسکەوتی
    خواردنی ھەر گوندنشینێک بۆ ئەوپەڕی
  • 0:54 - 0:58
    ئەوەیە ھەر ماسیگرێک بۆ ھەر
    ڕۆژێک تەنها یەک ماسی ڕاو بکات .
  • 0:58 - 1:00
    بفەرموون ئەمە ھەژمار کردنەکەیەتی.
  • 1:00 - 1:05
    ئەگەر ھەر گوندنشینێک یەک ماسی ڕاو بکات،
    ھەشت ماسی لەکاتی شەودا دەمێنێتەوە.
  • 1:05 - 1:07
    ھەر جووتێک یەک ماسی نوێ بەرھەم دەھێنێت،
  • 1:07 - 1:12
    و ڕۆژی دواتر ، گۆمەکە بەتەواوی پڕ
    دەبێت لە دوانزە ماسی. ئەگەر کەسێک زیاتر
  • 1:12 - 1:17
    لە دانەیەک ڕاوبکات ، ژمارەی ئەو جووتانە
    کەمدەبێتەوە کە توانای زۆربوونیان ھەیە،
  • 1:17 - 1:22
    و دانیشتوانەکە ناتوانن
    بیگەرێنەوە دۆخی پێشتر.
  • 1:22 - 1:25
    لەکۆتایدا ، ماسیەکانی ناو
    دەریاچەکە لەناو دەبردرێن،
  • 1:25 - 1:29
    ھەر چوار گوندنشینەکە
    جێدەھێڵن بۆ ئەوەی لە برسا بمرن.
  • 1:29 - 1:32
    ئەو گۆمە ماسییە تەنھا بریتیە
    لە کێشەکانی سەردەمی کۆنی کلاسیکی
  • 1:32 - 1:35
    کە ناودەبرێ بە تراژیدیای ھاوبەشی کردن.
  • 1:35 - 1:38
    دیاردەکە لەسەرەتادا لە نامیلکەیەک باسکراوە
  • 1:38 - 1:42
    لە ساڵی ١٨٣٣ لەلایەن
    ئابووریناس ولیەم فۆستەر لوید
  • 1:42 - 1:45
    لە کاتی گفتوگۆ کردن بۆ
    لەوەڕاندنی ئاژەڵ لەسەر گژووگیا
  • 1:45 - 1:48
    لە شوێنە گشتیەکانی گوندەکە.
  • 1:48 - 1:53
    دوای زیاتر لە ١٠٠ ساڵ ، ژینگەناس
    گارێت ھاردین چەمکەکەی زیندوو کردەوە
  • 1:53 - 1:55
    ڕوونی کردەوە چی
    ڕوودەدات کاتێ زۆر لە تاکەکان
  • 1:55 - 1:58
    ھەموو سەرچاوە سنوردارەکان بەش دەکەن،
  • 1:58 - 2:00
    وەک لەوەڕگا،
  • 2:00 - 2:01
    ناوچەکانی ڕاوە ماسی،
  • 2:01 - 2:02
    شوێنی ژیان،
  • 2:02 - 2:04
    تەنانەت ھەوای پاکیش.
  • 2:04 - 2:08
    هاردین ووتی کە ئەو باروودۆخانە لە پشت
    سوودی کەسییەوە بۆ ماوەیەکی کورت کاردەکەن
  • 2:08 - 2:10
    پێچەوانەی بەرژەوەندی گشتین،
  • 2:10 - 2:12
    و بە خراپی بۆ ھەموو کەسێک کۆتاییان دێت،
  • 2:12 - 2:14
    لە ئەنجامی زیاد لەوەڕاندن،
  • 2:14 - 2:15
    زیادەڕۆیی لە ڕاوکردنی ماسی ،
  • 2:15 - 2:16
    زۆربوونی دانیشتوان،
  • 2:16 - 2:18
    پیسبوونی ژینگە،
  • 2:18 - 2:21
    و کێشەی تری کۆمەڵایەتی و ژینگەیی.
  • 2:21 - 2:23
    تایبەتمەندی سەرەکی تراژیدیای ھاوبەشی کردن
  • 2:23 - 2:29
    ئەوەیە کە دەرفەتێک بۆ هەموو تاکێک
    دەڕەخسێنێت کە سودی بۆ خۆی هەبێت لە کاتێک
  • 2:29 - 2:34
    کاردانەوە نەرێنیەکان بڵاودەبنەوە
    بە بازنەیەکی گەورەتری دانیشتواندا.
  • 2:34 - 2:37
    بۆ ئەوەی بزانیین مەبەستی چیە؟ با
    دووبارە سەردانی گۆمە ماسیەکە بکەینەوە.
  • 2:37 - 2:40
    ھەر تاکێکی ماسیگر ھاندرابوو
  • 2:40 - 2:42
    بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی
    ماسی کە دەتوانێ بۆ خۆی بگرێت.
  • 2:42 - 2:46
    و لەکاتێکدا ھەر کەمبونەوەیەک لە
    دووبارە بەرھەمھێنانەوەی ماسی ڕووبدات.
  • 2:46 - 2:48
    لەلایەن ھەموو گوندەکەوە ھاوبەش دەکرێت.
  • 2:48 - 2:51
    کاتێک بەھۆی ڕاڕای ماسیگر کە شکست
    بھێنێ لەبەرامبەر ھاوسێ ماسیگرەکەی،
  • 2:51 - 2:56
    ماسیگرەکان بۆیان دەردەکەوێت لەبەرژەوەندی
    ئەوان دایە گرتنی ماسیەکی زیادە،
  • 2:56 - 2:57
    یان دوو،
  • 2:57 - 2:59
    یان سێ.
  • 2:59 - 3:02
    بەداخەوە، ئەمە ھەمان دەرەنجامە
    کە ماسیگرەکانی تر پێیگەیشتبوون،
  • 3:02 - 3:04
    و ئەمە تراژیدیایە. چاککردنی خودی تاک
  • 3:04 - 3:10
    بۆ خۆی لە ماوەیەکی کورتدا نابێتە
    نموونە بۆ کەسانیتر لە ماوەیەکی درێژدا.
  • 3:10 - 3:13
    ئەمە نمونەیەکی سادەیە،
    بەڵام تراژیدیای ھاوبەشی کردنە
  • 3:13 - 3:18
    هەروەها، بەشداری کرد لە سیستەمێکی
    ئاڵۆزتر لە ژیانی ڕاستەقینەشدا.
  • 3:18 - 3:23
    زیادەڕەوی لە بەکارھێنانی دژە زیندەی وایکرد
    دەستکەوتەکان کورتبن لە کێڵگەی ماسیەکان
  • 3:23 - 3:25
    و لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە باوەکان،
  • 3:25 - 3:30
    بووە ھۆی دەرکەوتنی جۆرە بەکتریایەک کە
    بەرگری بەرامبەر دژە زیندەییەکان دەکات،
  • 3:30 - 3:32
    کە ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەموو دانیشتوانی زەوی .
  • 3:32 - 3:36
    ئەو کارگانەی لە ڕێگەی کارەباوە بەڕێوە-
    دەبردرێن ماندووبونی کرێکارەکان کەمدەکاتەوە
  • 3:36 - 3:38
    و ئەوە قازانجە بۆ خاوەنەکانیان.
  • 3:38 - 3:42
    ئەو سودە ناوخۆیانە یارمەتیدەرن لەماوەیەکی
    کورت دا، بەڵام ئەمە پیسی بڵاو دەکات
  • 3:42 - 3:47
    و ئەو پیسیەی کە بڵاو دەبێتەوە لە ئەنجامی
    سوتانی خەڵوز و ڕۆشتنی بۆ بەرگە ھەوا
  • 3:47 - 3:50
    و ئەو پیسیە بۆ ھەزاران
    ساڵ لەسەرمان دەمێنێتەوە.
  • 3:50 - 3:52
    ھەروەھا ، ئەوانە چەند نمونەیەکی ترن.
  • 3:52 - 3:53
    فڕێدانی خاشاک،
  • 3:53 - 3:54
    بە فیڕۆدانی ئاو،
  • 3:54 - 3:55
    لەناوبردنی دارەکان،
  • 3:55 - 3:57
    قەرەباڵغی ھاتوچۆ،
  • 3:57 - 4:00
    و تەنانەت کڕینی شوشەی ئاوەکانیش.
  • 4:00 - 4:05
    لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی سەلماندی
    کە توانای ئەوەی هەیە شتێکی بەرچاو بکات.
  • 4:05 - 4:07
    ئێمە گرێبەستی کۆمەڵایەتی پێکدەھێنین،
  • 4:07 - 4:09
    ڕای ھاوبەشی ناو گەلەکان دروست دەکەین،
  • 4:09 - 4:10
    سەرۆکایەتی ھەڵدەبژێرین،
  • 4:10 - 4:12
    و یاساکان دەردەکەین.
  • 4:12 - 4:18
    ھەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە خۆمان بپارێزین
    لە دەرھاویشتە تاکەکەسیەکانمان. ئەوە ئاسان
  • 4:18 - 4:22
    نیە، و بەشێوەیەکی ڕاست ئەنجامی نادەین.
    ماوە ماوە بەڵام مرۆڤ لە باشترین دۆخی.
  • 4:22 - 4:27
    ئێمەدا ئەوەی دەرخستووە کە دەتوانین ئەو
    کێشانە چارەسەر بکەین و لە توانامان دایە
  • 4:27 - 4:31
    کە بەردەوام بین لە چارەسەرکردنی ئەو
    کێشانەی وانەکەی ھاردێنمان بیردێنەوە.
  • 4:31 - 4:34
    کاتێک تراژیدییای
    هاوبەشی کردن جێبەجێ دەبێت،
  • 4:34 - 4:36
    ئەوەی باشە ئەوەیە ئەمە بۆ
    هەر یەکێکمان لە ئێمە باشە .
Title:
تراژیدیای هاوبەشی کردن چییە ؟ - نیکۆلاس ئەمیندۆلا
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/what-is-the-tragedy-of-the-commons-nicholas-amendolare
لەوانەیە زیادەڕەوی لە ڕاوەماسی یان زۆری بەکتریاکان ،گەرمبوونی جیهان هەمووی بە هۆی هەمان شتەوە دروست بووبن ؟ لە ساڵی ۱۹٦٨، پیاوێک بە ناوی گاڕێت هاڕدین دانیشت بۆ ئەوەی وتارێک سەبارەت بە زۆری دانیشتوان بنوسێ، لە ناویدا ،شێوازێکی هەڵسوکەوتی مرۆڤی دۆزییەوە کە ژمارەیەک لە گەورەترین کێشەکانی مێژوو ڕووندەکاتەوە ،نیکۆلاس ئەمیندۆلا تراژیدیای هاوبەشی کردنی ڕوونکردەوە.

وانە لەلایەن نیکۆلاس ئەمیندۆل ، لە دەرهێنانی TED-Ed

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:58

Kurdish (Central) subtitles

Revisions